دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / خۆشویستنى خودا دەبێت لەسەروى هەموو خۆشەویستێک بێت.
خۆشەویستى بۆ خودا
خۆشەویستى بۆ خودا

خۆشویستنى خودا دەبێت لەسەروى هەموو خۆشەویستێک بێت.

ومن الناس من يتخذ من دون الله أندادا يحبونهم كحب الله والذين آمنوا أشد حبا لله ولو يرى الذين ظلموا إذ يرون العذاب أن القوة لله جميعا وأن الله شديد العذاب” البقرة : 165.

واتە:هەندێک کەس وێنەو هاوتا (ند) بۆ خودا دادەنێن و گوێڕایەڵییان دەکەن , ئینجا چاک بن یان خراپ ئەمانە وەکو خۆشویستنى خودا , ئەوانەیان خۆشدەوێت , ئەم ئایەتە پیرۆزە لەم رۆژگارەشدا زۆر کەس دەگرێتەوە کە بە زانین یان بە نەزانین هاوەڵ و هاوتایان بۆ خودا بڕیارداوە و وەکو خودا خۆشیان دەوێن , وە وەکو خودا گوێرایەلى بڕیارو فەرمانەکانیان دەبن … جا ئەو هاوتایانە دەسەڵاتدارانى دنیایی بن یان بەناو زاناو پیاوچاک بن یان …..

ئینجا خودا دەفەرموێت :{والذين آمنوا أشد حبا لله} ئەوانە ئیماندارى راستەقینەن خۆشویستنیان بۆ خودا گەلێک زیاترو بەتینترە , چونکە دڵنیان کە لە رۆژى دواییدا جگە لە سێبەرى ئەو هیچ سێبەرێکى ترنیە … ئەوانە ژیانیان بەخراپەکردن بردۆتەسەر لەرۆژیی دواییدا کە سزاى دۆزەخ دەبیننن ئەو کاتە تێدەگەن کەبەراستیی هەموو هیزو توانایەک هەر بۆ خودایە , هەروەها ئەوکاتە بۆیان دەردەکەوێت کە سزاو ئازاردانى خودا زۆر بەتین و پر ناسۆرە.

زۆر بەراشکاوى خواى باڵادەست دەفەرموێت :{ولو يرى الذين ظلموا } زۆر بەروونى لەگەڵ ئەوانەیەتى کە لەجیاتى خوا شتێکى دیکە دەپەرستن و خۆشیان دەوێ وەکو چۆن بڕواداران خودایان خۆشدەوێ , لێرەدا خودا بەستەمکارى ناوى ئەوکەسە دێنێ کە لەجیاتى خودا شتى دیکە دەپەرستن هەرشتێکى ئەوەندەى خودا خۆشویست بێ دەبێ بەخودا لەلاى ئەوکەسە زۆر بەداخەوە ئەورۆ زۆکەس هەن دەسلاتدارانیان ئەوەندەى خودا خۆشدەوێ و لەفەرمانیان دەرناچن , ئەگەر کوفرى ئاشکراشى هەبێ , بەڵام رۆژانە لەفەرمانى خوا دەردەچێت خۆشیان لەزۆربەى خەڵکى پێ موسڵمانترە .

پێشنیارکراو

تەکەبور

خۆبەگەورەزان : تەکەبور

هۆکارەکانى تەکەبور و خۆبەگەورە زانین : تەکەبور چەند هۆکارێکى هەیە هەندێ شت هەیە وا لە …