زەنجەفیل
زەنجەفیل

زەنجەفیل .

زەنجەفیل یەکێکە لەو خواردنانەى هەر لە کۆنەوە بۆ چارەسەرى چەندەها نەخۆشى و کێشەى تەندروستى بەکارهاتووە , هاڕاوەى زەنجەفیل بەشێوەیەکى کاریگەر دەتوانێت خانە شێرپەنجەییەکان بەگشتى لەناوبەرێت , هەروەها سەلمێنراوە خواردنى رۆژانە زەنجەفیل دەبێتە هۆى لەناوبردنى وەرەمەکانى ناو جەستە بەرێژەیەکى زۆر باش تائێستا چەندین توێژینەوەى زانستى رۆڵى زەنجەفیلیان بەتایبەت لە رووبەڕووبوونەوەى نەخۆشى شێرپەنجەى پڕۆستات بینیوە .

ئەو پیاوانەى بەردەوام زەنجەفیل دەخۆن چانسى تووشبوونیان بە شێرپەنجەى پرۆستات کەمترە , زانایان ئاماژە بەوە دەکەن زەنجەفیل بەتەنها چانسى تووشبوون بەنەخۆشى شێرپەنجەى پرۆستات لەپیاواندا کەم ناکاتەوە , بەڵکو بەهەمان شێوە دەبێتە هۆى ڕێگریکردن لە شێرپەنجەى هێلکەدان لە ئافرەتاندا لەگەڵ ئەوەشدا رۆنى زەنجەفیل دەبێتە هۆى ڕێگریکردن لە شێرپەنجەى مەمک و شێرپەنجەى سییەکان.

تێبینى :

ئەوکەسانەی کە نەخۆشی و ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە، هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشی زراو و ریخۆڵەیان هەیە، دەبێت دوور بکەونەوە لە خواردنی زەنجەفیل، چونکە زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت.
خانمانی دووگیان دەبێت دوور بکەونەوە لە بەکارهێنانی زەنجەفیل، چونکە زەنجەفیل رێگری دەکات لە گەشەکردنی کۆرپەلە.
ئەوکەسانەی نەخۆشی خوێنیان هەیە دەبێت زەنجەفیل بەکارنەهێنن، هەروەها بۆ ئەو کەسانە کێشیان کەمه دەبێت زەنجەفیل بەکارنەهێنن.
خانمان دەبێت لەکاتی سوڕی مانگانە خواردنی زەنجەفیل کەم بکەنەوە، چونکە زۆر خواردنی دەبێته هۆی خوێن بەربوون.
ئەوکەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە دەبێت دوور بکەونەوە لە بەکارهێنانی زەنجەفیل، چونکە زەنجەفیل دبێتە هۆی خێڕا لێدانی دڵ کە ئەمەش دەبێتە هۆی خوێن بەربوونی ناوەکی.

پێشنیارکراو

جۆرەکانى سوجدە

چەند جۆری سوجدە هەیە و كەی ئەنجام دەدرێن؟

لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا چوار جۆری سوجدە هەن، كە پێیان دەوترێت (سوجدەی نوێژ و سوجدەی …