نوسەر .

اقرأ كتابك كفى بنفسك اليوم عليك حسيبا

واتە : ده‌ی پەرتوکى کرده‌وه‌کانت بخوێنه‌ره‌وه و ته‌ماشای بکه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ر خۆت بڕیار بده‌و حساب بۆ خۆت بکه شایسته‌ی چ جۆره پاداشتێکیت؟

خودا ئەوەندە داد پەروەرە سەرەتا ئەو کتابەى بەدەستى خۆت و کردەوەکانت نوسیوتەوە لە ژیانى رۆژانەى دونیا دەت داتە دەست و پێت دەڵێن بیخوێنەوە ئەوەیە بەرهەمەکەت ئەوجا دەچیتە موناقەشەى پەسەند کردن و پەسەند نەکردنى کتابەکەت لەلایەن خوداوە , وە هەموو عەقل وژیریەکت پیدەبەخشێت بۆ نوسینەوەى کتابى ژیانت وە سەرپشکت دەکات لەنوسینەوەى وە هەموو سەرچاوەکانى نوسینەوەى باشت بۆ دەخاتە بەردەستت وە باشترین سەرپەرشتیارت بۆ دادەنێت بۆ نوسینەوەى کتابەکت لەدونیا  وە پێشت دەڵێت ئەگەر لە کتابەکەت ئەو سەرچاوانە بەکار بهێنیت ئەوا کتابەکەت پلەى نایابى دەبێت وە سەرچاوە زیان بەخشەکانیشت بۆ دیارى دەکات و پێت دەڵیت نەکەى لە کتابەکەت ئەمانە بەکار بهێنى لەبەر ئەوەى کتابەکەت بێکەڵک دەبێت وسودى نابێت بۆت وە مەجالى نوسینەوەت نیەو دەورى دوەمیش نیە پەسەند نەکرا تەواو حەقت دەسوتێت و لاشەشت لەگەڵ دەسوتێنن .

بۆیە هەموو توانایەکەت بەکار بهێنە بۆ نوسینەوەى کتابەکەت بە جوانترین شێوە .

پێشنیارکراو

تەکەبور

خۆبەگەورەزان : تەکەبور

هۆکارەکانى تەکەبور و خۆبەگەورە زانین : تەکەبور چەند هۆکارێکى هەیە هەندێ شت هەیە وا لە …