{ما يفتح الله للناس من رحمة فلا ممسك لها وما يمسك فلا مرسل له من بعده وهو العزيز الحكيم } (2) فاطر .
واتە: هه‌ر کاتێک خوا ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی له خه‌ڵکی بکاته‌وه، ئه‌وه هیچ که‌س و هیچ شتێک ناتوانێت به‌ری بگرێت، هه‌ر کاتێکیش ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌تی بگرێته‌وه و دای بخات، که‌س ناتوانێت له دوای گرتنه‌وه‌که‌ی خوا بێجگه له خۆی بیکاته‌وه، ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشى باڵاده‌ست و دانایه.
ئەوەى خودا بیداتە بەندەکانى وەک رزق و هێز و زانست و تەندروستى و ئەو شتانەى کە نایەنە ژماردن وە دەرگاى رەحمەتى خۆى بکاتەوە لێیان ئەوە هیچ کەسێک و هیچ هێزێک تواناى را‌گرتن و وەستاندنى ئەو رەحمەتەى خوداى نیە … ئەوەى خواش بیگرێتەوە و بیوەستێنێت هیچ کەس و هێزێک ناتوانێت دواى ئەو گرتنەوەیە بەرى بدات و بیداتەوە .
خودا خاوەن توانا‌و دەسەلاتێکى بێ ئەندازەیە کەس تواناى ئەوەى نیە بەرانبەرى بوەستێت … وە لەگشت کارەکانیدا مەبەستدارەو خاوەن حیکمەتەو , کارى بێهودە ناکات.