دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / رەوشت جوانى .
رەوشت
رەوشت

رەوشت جوانى .

بانگەواز کردن کارێکى سەرەکیە لە ئاینى ئیسلامى پیرۆز کە دەست پێدەکات بە {فەرمان کردن بەچاکە وە رێگرى کردن لەخراپە} بەڵام ئەگەر ئەمت نەتوانى و بەربەستت بۆ دروست کرا ئەوا قۆناغى دووەم دێتە پێش ئەویش ئەوەیە کە خەلیفەى 5 پینجەمى ئیسلام دەفەرموێت :

عومەرى کورى عبدالعزیز (رەحمەتى خوداى لێبێت) دەفەرموێ {كونوا دعاه إلي الله وأنتم صامتون , قيل: كيف ذلك؟ قال بإخلاقكم}

واتە : بانگەشە بۆ رێگای خوابکە بەبێ دەنگی، ووتیان چۆن ووتی: بەخوو رەوشتەکەت .

نمونە لەسەر خورەوشتى جوان :

1– جوانى ئیمانى مرۆڤ : زمانت پارێزراوبێت لە ووشەى نەشیاو {ليس المؤمن بطعان ولا لعان ولا فاحش ولا بذيء}

2– کردنى قسەى باش و خۆش : قسەى خۆش و بەسود چاکە کردنە {وقولوا للناس حسنا} البقرة : 83.

3– لێبرودەى و کپ کردنى تورەیت : {والكاظمين الغيظ والعافين عن الناس والله يحب المحسنين}ال عمران 134.

4– چاکسازى کردن لەنێوان خەڵکى : {وأصلحوا ذات بينكم } انفال : 1.

5– پەى بردنى چاک بەخەڵکى (ظنى چاک) (حسن الظن) : {یا أيها الذين آمنوا اجتنبوا كثيرا من الظن إن بعض الظن إثم} حجرات : 12 .

6– ئارام گرتن : {إنما يوفى الصابرون أجرهم بغير حساب} زمر : 10.

7– ئیحسان لەگەڵ خەلکى : {وأحسن كما أحسن الله إليك} القصص : 77 .

8– وازهێنان لەغەیبەت کردن و قسە هێنان و بردن لە نێوان خەڵکى : {..ولا يغتب بعضكم بعضا…} الحجرات : 12 .

9– داد پەروەرى لەنێوان خەڵکى : {إن الله يأمر بالعدل والإحسان} النحل : 90.

10– وازهینان لە موناقەشەى بێ سوود .

11– بەخشین و سەخاوەت : {….وما أنفقتم من شيء فهو يخلفه وهو خير الرازقين} سبأ : 39.

12– نەرم ونیانى : {…ولو كنت فظا غليظ القلب لانفضوا من حولك…} ال عمران : 159.

13– راست گۆى: {يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وكونوا مع الصادقين} التوبة : 119.

14– خۆ بەکەم زانین : {واخفض جناحك لمن اتبعك من المؤمنين} الشعراء : 215.

🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
✍️ : بەرێوەبەر

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …