دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / بۆنى ناو دەم .
بۆنى ناو دەم
بۆنى ناو دەم

بۆنى ناو دەم .

بۆنى ناخۆشى ناو دەم بۆ زۆر کەس بۆتە گرفت و کێشەى جۆراو جۆرى لێ دەکەوێتەوە , ئەم بۆنە چەندان هۆکارى هەیە وەک گازەکانى گەدە و هەوکردنى لەوزە و قورگ و لووت وپوک و ددانى کلۆر و زمان و بۆنى ئارەقە وجۆرى خواردن و زۆر خۆرى و ترشانى گەدە , خەوتن لەدواى نانخواردن و چەندین هۆکارى ترى دەرەکى و ناوەکى .

بۆ پێشگیرى لەم بۆنە ناخۆشە یان بۆ زووتر چارەسەرکردنى دەبێ خۆت بەوردى تێفکرینى ئەو هۆکارانە بکەى و هۆکارەکان دەستنیشان بکەیت و هەوڵى لەناو بردنى هۆکارەکە بدەیت بە پارێز و بەپاک ڕاگرتنى دەم و ددان و زمان و لووت و قورگ ورێک وپێکى و ئەندازە و چەندایەتى و چۆنایەتى خواردن و ئەگەر بەو کارانە و بە پارێز نەتوانرا چارەسەربکرێ پێوستە سەردانى پزیشکى تایبەت بکرێ بۆ دۆزینەوەى هۆکارە سەرەکیەکە و چارەسەرى تەواو بکرێ .

ئەمانەى خوارەوەش هەندێک چارەسەرى سروشتیە بەگشتى , بەڵام دەبێ ئەوەش بزانین کە ئەمانە بۆ هەموو کەس یان بۆ هەموو جۆرێکى بۆنى ناودەم نابێتە چارەسەر.

  • رۆژێ دوو کەوچک چا بنێشتە تاڵ بخۆرەوە .
  • زەنجەفیل بجویت .
  • خواردنى {جەعفەرى , مێکوک , پونگ , نەعناع و ئاوى نەعناع , مێخەک , تور , سیر , هەنجیر , سپێناغ , گوڵەباغ }.
  • بە ئاوى لیمۆ و خوێ وە سرکەى سێو و خوێ غەرغەرە بکەیت .

بۆنى ناو دەم کە لەگەرمیەوە بێت :

  • ئاوى ئاڵوبالوى تەڕ یان وشک بەیانیان لە خورێنى بخۆرەوە .
  • خواردنى {خۆخ , شەلیل , تۆوى خەیار }.

بۆنى دەم ئەگەر لە بەڵغەم و تەڕى بێت :

  • زەنجەبیل پەرورەدە بە گوڵ شەکر بخۆ .
  • کەباب یان گۆشتاو بە بیبەرى تیژ بخۆ .
  • پێش نان کەمێک خوێواوک لەدەم وەربکە.

بۆنى ناو دەم بەهۆى جگەرەو مادە کحوڵیەکان :

  • وازهێنان لە جگەرە.
  • وازهینان لە ماددە کحولیەکان .

بەکارهێنى سیواک بەبەردەوامى .

—–

بەدەستکاریە وە سود وەرگیراوە لە بابەتى ئامادەکراوى : صالح عبدالله ئەشکەنەیی.

پێشنیارکراو

زیكرى خواى گه‌وره‌

سووده‌كانی زیكرى خواى گه‌وره‌

1 ـ به‌ده‌ست هێنانی یادی خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ یادى ده‌كه‌ن . 2 ـ …