دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چاکسازى دەروون سەرەتایی چاکسازى کۆمەڵگایە

چاکسازى دەروون سەرەتایی چاکسازى کۆمەڵگایە

خودا دەفەرموێت {إن الله لا يغير ما بقوم حتى يغيروا ما بأنفسهم} الرعد :11.

یەکەم :گەندەڵى مرۆڤایەتى پێش هاتنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم ):

خودا (جل جلاله) پێغەمبەرى نارد بۆ شوێنێک کە خورەوشت گەندەڵى تێکەوتبوو کێشەى خەڵکى لە لوتکەدا بوو واى لێهاتبوو عەقلیان بەرامبەر الله (جل جلاله) لەدەست دابوو ئەویش بەپەرستنى دارو بەرد بەدەستى خۆیان پەیکەریان دەتاشى و دەیان پەرست , لووت بەرزى و گەندەڵى گەیشتبوە لووتکە , واى لێهاتبوو لەسەر کوشتنى سەگێک دوو هۆز و عەشیرەت بەشەر دەهاتن و گەنجى سەرەتاى لاوى دەکوژران لەسەر خوێنى یەک سەگ.

دووەم : ناردنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم )گەورەترین نیشانەى چاکسایە :

لەهەر سەردەمێک کاتێک یەکێ هەڵدەستێ بە چاکسازى خاوەن عەقل وژیرەکان شوێنى دەکەون هەرچەندە ئەم عاقلو ژیرانە پێگەى کۆمەڵایەتیشیان بەرز نەبێ وە بەپێچەوانە هەندێ لە خاوەن پێگەو دەسەلاتدارەکان نکۆڵى لەم چاکسازیە دەکەن کەچى خۆشیان پێ گەورەو سەردەستەى خەڵکیە .

بەڵام وەرگرتنى راستى بەپلەو پێگە نیە بەعەقلو ژیریە بۆ یە سەرتا گەورەکانى قوەرەیش بەرپەرچى پێغەمبەریان دایەوە وە تۆمەتى هەمەجۆریان بۆدروست کرد و گەمارۆیان خسە سەرى تاکو لەشارى مەککە دەرچوو ئەوجا بەهێرشى چەکدارى بەرەنگارى بوونەوە لە هەمووى سەیرتر دەیان ووت دواى ئەو پیاوە مەکەون عەقلتان تێک دەدات و دینتان دەگۆرێت وە خۆیان پێ چاکساز بوو .

{وكان في المدينة تسعة رهط يفسدون في الأرض ولا يصلحون {}قالوا تقاسموا بالله لنبيتنه وأهله ثم لنقولن لوليه ما شهدنا مهلك أهله وإنا لصادقون}نمل : 48-49

ئەوانەى بەرەنگارى چاکسازى دەبنەوە بۆ ئەوەیە کە ژینگەى ئەوان تێک نەچێ چونکە هەرکاتێک چاکسازێک ویستبێتى چاکسازى بکات لەسەر حسابى گەندەلکاران بووە ڕاماڵینى کارەخراپەکانى ئەوان بووە بۆیە گەندەلکاران بەهەرچى شیواز هەیە بەربەست و دژایەتى چاکسازان دەکەن.

سێهەم : چاکسازى دەروون سەرەتایی چاکسازیە بۆ گەردوونە : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم )درکى بەوە کردبوو دەبێ سەرەتا لە یەکەیەکەى ناخى مرۆڤەکان دەست بەچاکسازى بکرێت ئەگەر دڵ و دەرونت چاک نەبێت لاشە چاکەکار نابێت و کردوەى چاک ناکات.

چاکسازى دەروون کلیل و پاسۆردى هەموو چاکسازیەکە ئەگەر ناخ و دەرونت چاک نەکەیت چۆن واز لە شتى خراپ دەهێنى و تەرکیان دەکەیت , ئەگەر لەسەرتا پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم )بە خەلکى قورەیشى بوتبا عارەق مەخۆن کە ببوە شتێکى ئاساى و خویان پیوەگرتبوو ئەوا هەرگیز بەگوێیان نەدەکرد بەڵام کاتێک دەرون چاکبوو لاشە خۆى واز لە حەرامات دەهێنێت .

بۆیە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم )لەخاڵى سەرتا دەستى پێ کرد ئەویش بەو پرسیارە ئایا ئێمە بۆچى دروست کراوین مەبەست چیە لەبوونى مرۆڤەکان ئایا بۆ ئەوەدروست کراوین بخۆین و بخۆینەوە و سەرخۆش بین و رابوێرین !!

وە ئاگادارى کردنەوە کە خودایەک هەیە ئاگادارە بەهەموو کارو شتێکى ئەم گەردوونە , وە ئاگادارى کردنەوە کە پاداشت وەردەگرن لەسەر کارى چاک و سزا وەردەگرن لەسەر کارى خراپ .

{ إذا زلزلت الأرض زلزالها (1) وأخرجت الأرض أثقالها (2) وقال الإنسان ما لها (3) يومئذ تحدث أخبارها (4) بأن ربك أوحى لها (5) يومئذ يصدر الناس أشتاتا ليروا أعمالهم (6) فمن يعمل مثقال ذرة خيرا يره (7) ومن يعمل مثقال ذرة شرا يره (8) }الزلزلە .

چوارەم : باوەربوون بەرۆژى حساب پاڵنەرێکى گەورەیە بۆ چاکسازى دڵ و دەروون :

ئەگەر ئەو باوەرەت بۆ دروست بوو کە هەموو جولەیەک بەحسابە ئەوکات جولەى بێ هودە و ناشیاو ناکەیت (وكل شيء أحصيناه في إمام مبين)  , ئەگەر گەیشتى بەو یەقینە ئەوا بۆ هەر کارێک سنورێک دادەنێیت و خۆت ناخەیتە ناو رق و تورەى خودا .

چونکى (وكل شيء أحصيناه في إمام مبين) , ئەگەر هەموو شتێک تۆمار کرا ئەوا لەرۆژى حساب ئەم کارانە حساب و کتابى لەگەڵ دەرکێت .

پێنجەم : کاتێک ئیسلام هات بەخەلکى راگەیاند ئەى خەلکینە ئێوە هەمووتان لەژێر چاودێرى خواوەن و لەسەر زەوى ئەودەژین بۆیە چاکسازبن و خراپە نەنینەوە لەسەرزەوى وە پەیامى ئیسلام ئەوەیەکە ئەى خەلکینە ئیوە بۆ گالتەوکەپ درووست نەکراون و هەمووتان یەکسانن لەرووى مرۆڤبووندا هیچ کەس و خێل و نتەوە شایستەتر نیە بەسەر ئەوانى تر تەنها بەتەقواو خوداپەرستى نەبێت بۆیە چاکە کارو چاکسازبن و خراپەکارمەبن.

شەشەم : پەسەندکردنى چاکسازى لەلایەن ناخ ودەروون ئەوا ئەوا چاکسازى کۆمەلگا دێتەدى :

ئەگەرناخ چاک بوو دەست بۆماڵى حەرام نابات

چاو نابردریتە نامووسى خەلکى

مافى دراوسێ پێشێل ناکات .

دادپەروەر دەبێت لەبەرێوەبردنى کارى خەڵکى

بەهاناى لێقەوماوان دەچێت .

سیلەى رەحم جێ بەجێ دەکات

ورگى پرناکات تاکو دەوربەرى تێرنەکات

لێبوردە دەبێت

بەحەق دەڵێت حەق وبەناحەقیش ناحەق

بۆیە کاتێک ناخ ودەروونى عەرەبى بیبان نشین کە لەوسەردەم کەس حسابى بۆ نەدەکردن چاک بوو بوون بە گەورەى سەر دوو ئیمپراتۆریەتى رۆم و فارس , دەروون و ناخیان چاک کرد بۆیە بون بە پێشەنگى چاکەکاران و ئۆمەتى ئیسلامیان لێ درووست بوو.

بەرێوەبەر.

پێشنیارکراو

تەکەبور

خۆبەگەورەزان : تەکەبور

هۆکارەکانى تەکەبور و خۆبەگەورە زانین : تەکەبور چەند هۆکارێکى هەیە هەندێ شت هەیە وا لە …