لە سێ حەدیسی پێغەمبەر (ﷺ) ـەوە:
1– عن عبدالله بن عمرو عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: ((طوبى للغرباء))، قلنا: وما الغرباء؟
قال: ((قوم صالحون قليل في ناس سوء كثير، من يعصيهم أكثر م‌من يطيعهم))
پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: خۆشی بۆ نامۆکان.
پرسیاریان کرد: کێن نامۆکان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ)؟
ئه‌ویش فه‌رمووی: کۆمه‌ڵه خواناسێکی که‌من و له نێوان خه‌ڵکانێکی خراپه‌وه به‌دیار ده‌که‌ون ، ئه‌وانه‌ی لێیان له ڕق ڕائه‌چن زیاترن له‌وانه‌ی که شوێنیان ده‌که‌ون و به گوێیان ده‌که‌ن.
2– عن كثير بن عبدالله المزني عن أبيه عن جده عن النبي (صلى الله عليه وسلم): ((إن الإسلام بدأ غريبا، ويرجع غريبا، فطوبى للغرباء، الذين يصلحون ما أفسد الناس بعدي من سنتي))
پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: بێگومان ئیسلام بە نامۆیی ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌ر بە نامۆییش ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌و چه‌شنه‌ی پێشوو که ده‌ستی پێ‌کرد ، خۆشیش بۆ نامۆکانە.
پرسییان کێن نامۆکان؟
فه‌رمووی: ئه‌وانه‌ی که خۆیان ساڵح ده‌که‌ن له‌و کاته‌ی که خه‌ڵکی له که‌ڵك ده‌که‌ون.
3– عن أبي هريرة عن النبي صلى الله عليه وسلَّم قال: ((بدأ الإسلام غريبا وسيعود غريبا كما بدأ، فطوبى للغرباء))
قيل: يا رسول الله، ومن الغرباء؟ قال: ((النزاع من القبائل))
پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: بێگومان ئیسلام بە نامۆیی ده‌ستی پێ‌کرد و هه‌ر بە نامۆییش ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌و چه‌شنه‌ی که ده‌ستی پێ‌کرد ، خۆشیش بۆ نامۆکانە.
پرسییان کێن نامۆکان؟
فه‌رمووی: که‌سانێکی که‌من له تیره‌کانی خۆیان داده‌بڕێن.
سەبارەت بە نامۆکان .. ابن القیم (بەڕەحمەت بێ) دەڵێ: له سیفه‌ت و ئاكاری نامۆکان ئه‌وه‌یه له‌و كاته‌ی خه‌ڵكی ڕوو له سوننه‌ت وه‌رده‌گێڕن ئه‌وان ده‌ستی پێوه ده‌گرن ، ئه‌وه‌شی خه‌ڵكی دایانهێناوه با له نێو خۆیاندا ئاسایی و ئاشنا بێت به‌لایانه‌وه ، ئه‌وان نایكه‌ن و لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه ، ته‌وحید و یه‌كخواپه‌رستیش به پاك و پاراوی وه‌كو خۆی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن با زۆرینه‌ش نكۆڵی له كاره‌كه‌یان بكات ، شوینكه‌وتوووی كه‌سیش نین جگه له الله و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی نه‌بێت (ﷺ) ، نه شێخ و نه ته‌ریقه‌ت و نه مه‌زهه‌ب و نه هیچ كۆمه‌ڵ و جه‌ماعه‌تێك ، به‌ڵكو ئه‌و نامۆیانە ته‌نها به‌ندایه‌تی بۆ الله ده‌كه‌ن و ته‌نها شوێنكه‌وتووی سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ده‌بن (ﷺ) ، ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌ستیان به پشكۆی ئاگره‌وه گرتووه به‌ڕاستی ، زۆربه‌ی خه‌ڵكیش لۆمه‌یان ده‌كه‌ن و به هۆی غه‌ریبی شوێنكه‌وتنیان بۆ سوننه‌ت به نامۆ و داهێنه‌ر و خۆ جیاكردنه‌وه له زۆرینه تۆمه‌ت باریان ده‌كه‌ن.
ئەوەی ماوە بیڵێم .. نامۆکان گروپ و کۆمەڵێ موسڵمانی دیاری کراو نین ، بەڵکو دەشێ تاکە تاکە یان کۆمەڵە کۆمەڵە موسڵمانێك بن و هەر یەکەو لە وڵاتێك بن و با بە ژمارەش زۆر کەمیش بن!!
وە بێگومان بەدڵنیاییەوە
پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی: بەردەوام كۆمەڵێك لە ئوممەتەكەم لەسەر حەق دەمێنن ، نابەزن كاتێ كەسێك بیەوێ سەرشۆڕیان بكات ناتوانێت زیانیان لێبدات ، تا ئەو كاتەی كە فەرمانی خوا دێت تا دەیانگێڕێتەوە بۆ لای خۆی ، وە ئەوانە هەروا دەبن.
خودا خێرى نوسەرى ئەم بابەتە بنوسێت .