دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / تاقیکردنەوە

تاقیکردنەوە

قورئان تاقیکردنەوە بەهەموو دونیا رادەگەیەنێت :

بزانە و یەقینت هەبێت کە هەموو دونیا : زۆرەکەى و کەمەکەى شیرینەکەى و تاڵەکەى , سەرتا و کۆتاییەکەى هەموو شتێک لە دونیا تاقیکردنەوەیە لە خوداوە بۆ بەندەکەى .

تاقیکردنەوەکەى با زۆر و زەبەند و جۆراوجۆریش بێت هەر هەموو لە دوو سیفەتدا خۆى دەبینێتەوە :

شوکر و ئارامگرتن (صبر) , یان شوکرى نیعمەتى خودا دەکات یان لەسەر موسیبەت ئارام دەگرێت .

خوداى گەورە (جل جلاله) دەفەرموێت : {إنا جعلنا ما على الأرض زينة لها لنبلوهم أيهم أحسن عملا}كهف:7 .

واتە :بێگومان ئێمه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا هه‌یه کردوومانه به‌هۆی ڕازاندنه‌وه‌ی، تا تاقیان بکه‌ینه‌وه کامیان کارو کرده‌وه‌ی چاکترو ڕێك و پێك تر ئه‌نجام ده‌دات (نازو نیعمه‌ته‌کان بۆ چاکه به‌کار ده‌هێنێت).

وەهەروەها {…ولو يشاء الله لانتصر منهم ولكن ليبلو بعضكم ببعض…}محمد:4.

واتە: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه خۆی تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌یه‌کتر تاقیان بکاته‌وه‌ .

هەروەها {….ورفع بعضكم فوق بعض درجات ليبلوكم في ما آتاكم….}الانعام :165 .

واتە :پله‌وپایه‌ی هه‌ندێکتانی به‌سه‌ر هه‌ندێکی ترتاندا به‌رز کردۆته‌وه (له ڕووی زانستی یان سامان یان هێز… هید)، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیتان بکاته‌وه به‌وه‌ی که پێی به‌خشیوون.

هەروەها :{وجعلنا بعضكم لبعض فتنة أتصبرون}الفرقان :20.

واتە :ئێمه هه‌ندێک له ئێومان کردۆته هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ترتان.. ئایا خۆده‌گرن و خۆڕاگر ده‌بن.

هەروەها : {وهو الذي خلق السماوات والأرض في ستة أيام وكان عرشه على الماء ليبلوكم أيكم أحسن عملا ولئن قلت إنكم مبعوثون من بعد الموت ليقولن الذين كفروا إن هذا إلا سحر مبين}هود :7 .

واتە :ئه‌و خوایه زاتێکه ئاسمانه‌کان و زه‌وی له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستکرد، ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی (که دروستکراوێکی زۆر گه‌وره و شکۆمه‌نده‌) له‌سه‌ر ئاو بوو، تا تاقیتان بکاته‌وه که کێتان کاری چاکتر ئه‌نجام ده‌دات (فه‌رمانبه‌ردارێکی چاکه‌) و سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بڵێت به‌ڕاستی ئێوه زیندوو ده‌کرێنه‌وه دوای مردن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: ئه‌م قسه و باسه هیچ نیه‌، ته‌نها جادوویه‌کی ئاشکرایه‌.

تاقیکردنەوەى ئادام لە کتێبەکەیدا کەمتر لە ئایەت ئاماژەى پێکراوە و دەفەرموێت : {ولا تقربا هذه الشجرة} البقرة :35. واتە: نزیکى ئەم دارە مەبە , مەبەستى لەئادەمە ئەمەش بۆ تاقیکردنەوەیە , بۆیە ئەو بە دارێک تاقیکراوەتەوە ئەى ئێمەى نەوەى ئادەم دەبێت بەچەند شت تاقیبکرێنەوە , بۆیە دەبێت لەئاست تاقیکردنەوەدا خۆمان پەنا بگرین بەخودا .

💐🎋🌺🍃🌼🌿💐🎋🌺🍃🌼🌿

کتێبى : اداب النفوس : نوسەر (حارسى موحاسیبی:عبدالله حارس ئەسەدى (لەساڵى 170ک-243ک ژیاوە)).

وەرگیرانى : م. عبدالکریم فتاح .

پێشنیارکراو

زیكرى خواى گه‌وره‌

سووده‌كانی زیكرى خواى گه‌وره‌

1 ـ به‌ده‌ست هێنانی یادی خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ یادى ده‌كه‌ن . 2 ـ …