چۆن گرێبەستى هاوسەرگیرى دادەمەزرێت؟
گرێبەستى هاوسەرگیرى زۆربەسادەیی بریتیە لە گرێبەستێکى نیکاح لەنیوان رەگەزێکى نێر و مێ بەو مەرجەى بۆیەکتر حەلاڵبن .
خودا هەموو شتێکى خراپى حەرام کردوە لەسەر مرۆڤ لە شوێنى هەموو شتێکى حەرام حەلالێکى بۆ داناوین زیناى حەرام کردوە بەڵام زەواجى حەلال کردوە.
وە گرێبەستى هاوسەرگیرى مەرج و ئەرکانى خۆى هەیە بۆ ئەوەى گرێبەستەکە سەرکەوتوبێت , سەرەتا گرێبەستى هاوسەرگیرى دانامەزرێت بەتەنها خوازبێنى و فاتحە خوێندن و هەدیە بۆ بردن بەڵکو مەرجى جێبەجێ بکرێت ئەوجا گربەستەکە دادەمەزرێت.
روکنەکانى گرێبەستى هاوسەرگیرى:
یەکەم: رازى بوونى دوولایەنە لەنێوان کچ و کور یان پیاو ژن ئەم رازى بونە هەموو زانایان لەسەرى کۆدەنگن کاتێک خوازبێنى کچ دەکرێت دەبێت خۆى بریار بدات لەسەر ئەوەى ئایا بەو کورە رازیە یان دەبێت لەلاى وەلى ئەمرى خۆى بدرکێنێ کە رازیە بەو کورە وە وەلى ئەمرى خۆى بکاتە وەکیلى خۆى یان زانایان دەڵین ئەگەر کچ لەکاتى پرسیار کردنى کە بەو کورە رازیە بێدەنگ بوو نیشانەى رازیبوونیەتى وە کاتێک کچ ڵاڵ بێت دەبێت بە ئیشارەت بیسەلمێنێت کە رازیە بەو کورە وە شاهیدەکان بگەنە ئەو قناعەتە کە ئەم ئیشارەتە نیشانەى رازیبونە , وەنابێ حیلەو تەلەکە لەناو هینانى زەواج هەبێ یانى دەبێ زۆر بە سادەیى و روونى بەکچ بوترێت تۆ ئەم کورەت دەوێت.
دووەم : مارەیى بۆدانان : کۆدەنگى زانایانى سوونەو جەماعە لەسەر ئەوەیە گرێ بەستى هاوسەر گیرى دانامەزریت تاوەکو مارەیی بۆ ئافەرت دیارى نەکرێت وە بەڵگەش ئەم ئایەتەیە { واتوا النساء صدقاتهن … :النساء :40} وەپێغەمبەر بە هاوەڵیکى دەفەرموێت برۆ ئەگەر یەک ئەلقەى ئاسنیش بێت بیهێنە بۆ مارەى , وە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (لانکاح إلا بولى وصداق و شاهدعد) واتە : گرێبەستى هاوسەرگیرى دانامەزرێت تاوەکو وەلى ئەمر رازى نەبێت و مارەى بۆ دانەرێت وەدوو شاهیدى عادل و موسلمان ئامادەنەبن.
رێگە پێدراو نیە ئەگەر ئەم مەرجانە نەبن.
سێهەم: دەبێ ئەو دووکەسەى هاوسەرگیرى دەکەن یەکێکیان رەگەزى نێر و ئەویتریان لە رەگەزى مێ بێت وە نابێ مەحرەمى یەکتر بن یانى نابێ کچى بێ یان خوشکى بێت یان پورى بێت یان کچە براى بێت یان کچە خوشکى بێت یان خوشکى شیرى بێت , یان نابێ هاوسەرگیرى پێنجەمى بێت و چوارى ترى لەلابن و لەژیان بێت یان نابێت ئافەرت بەمێردبێت و شوو بەکەسێکى تربکات و تلاق نەدرابێت یان تەلاق درابێت عیدەى تەواو نەکردبێت وە نابێ ئەو ژنانە مارەبکرین کە بەدواى کەسێکى تر دەکەون(رەدوو) و شویان هەیە تاوەکو تەلاق نەدرێت لە مێردى یەکەمى , وە نابێ ئافەرتى (مولحید وە مەجوسى وە بت پەرست وە مرتەد ) مارە بکرێن تاوەکو نەبێتە موسڵمان وە بەپێچەوانەش بۆ کور یان پیاو , وە نابێ ئافرەت مارەبکرێت لەکاتى ئیحرامى بەستوە لەکاتى حەج وعومرە , وەنابێ پیاوى عەبد ئافرەتى حورە ئازاد مارەبکات.
چوارەم: شاهێد : گرێبەستى هاوسەرگیرى دانامەزرێت تاوەکو دوو پیاوى موسلمان نەبنە شاهێد لەسەر ئەم گرێبەستە بەو مەرجە پیاوەکان عاقل و بالغ بن نابێ شێت ببیتە شاهێد , وە دەبێ شاهیدەکان لەزارى هەردوو کچ و کورە تیبگەن ناکرێ کەسێکى واببێ بەشاهێد نەزانێت شاهیدى لەسەر چى دەدات و باسى چى دەکرێت بەکورتى دەبێ شاهیدەکان لەزمانى کچ وکور تێبگەن یان تەرجومانێکى جێگاى باوەریان هەبێت.
پێنجەم: وەلى ئەمر , هیچ گرێبەستێک دانامەزرێت بەبێ رەزامەندى وەلى ئەمر ئەگەر وەلى ئەمر نەبوو ئەوا قازى دەبێتە وەلى ئەمرى کچە , خودا دەفەرموێت {… فلا تعضلوهن أن ينكحن أزواجهن …البقرة :232} , وە عائیشە (رضى الله عنها) ریوایەتى کردوە کە دەفەرموێت هەر ئافەرتێ بەبێ وەلى ئەمرى مارەکرابێت هى باطلة هى باطلة هى باطلة , دەبێ روخسەت لەوەلى ئەمر وەربگیرێت یان بیکاتە وەکیلى خۆى نابێ خۆى لەکەسێک مارەببرێت بەبێ وەلى ئەمر.
مەرجەکانى هاوسەرگیرى:
1– دەبێ ئەوکەسى دەخوازرێت عاقل بێت نابێ شێت بێت وەنابێ منداڵ بێت چونکە مندال عەقلى تەوانیە چونکە عەقل مەرجى شایستەبوونە بۆ هەر کارێک.
2– دەبێ گرێبەستەى هاوسەرگیرى لەیەک مەجلس بێت و هەردوو لایەن ئامادەبن.
3– نابێ وەلى ئەمر مندال مارەبکات لەکەسى بالغ تاکو مندالەکە خۆى بالغ نەبێت و رەزامەندى دەرنبرێت گرێبەستى مارەبرین جێ بەجێ نابێ .
4– نابێ لەژێر هەرشە گرێبەستى هاوسەرگیرى ئەنجام بدرێت یانى نابێ کور یان کچ بەزۆرى رازى بکرێت و بیان ترسێنن و هەرەشەیان لێبکەن بۆ ئەوەى رازى بن.
هەنگاوەکانى گرێبەستى هاوسەرگیرى:
ئەم هەنگاوانە لەشوێنێک بۆ شوێنێکى تر دەگۆرێن زانایان بەم شێوەیەى خوارەوە پۆلینیان کردوە:
1– کور داوا لە کچ دەکات وە دەبێ کچ مالەوەى یان وەلى ئەمرى ئاگادار بکاتەوە کە ئەم کورە دەیەوێ بى خوازێت .
2– دواى ئاگاداربونى مالى کچە ئەوجا رەزامەندى دەردەبرن بۆ هاتنە پێشەوەى ماڵى کور.
3– دواى ئاگادار بوونى مالى کچ وکورە ئەوجا ماڵى کورە دەچنە ماڵى کچە سەرەتا وتارێک دەدرێت بەم شیوەیە { إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمد عبده ورسوله : يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وقولوا قولا سديدا ()يصلح لكم أعمالكم ويغفر لكم ذنوبكم ومن يطع الله ورسوله فقد فاز فوزا عظيما } [الأحزاب: 70 -71]
ئەوجا وەلى ئەمرى کور داوا لەوەلى ئەمرى کچ دەکات کە کچەکەیان بدەنە کورەکەیان بەمەبەستى هاوسەرگیرى و ئەوجا وەلى ئەمرى کچ دەڵیت ئەوا کچى خۆمان دابە کورى ئیوە بەوەکالەتى کچەکەم یان خوشکەکەم یان ….
4– دەبێ ئەم هاوسەرگیرە لەلایەن هەردوو خانەوادەى کور وکچ ئاشکرا بکرێت و خەڵکى بزانن .
5– دواتر ئەم گرێبەستەى هاوسەرگیرە لەلایەن دەزگاى پەیوەندى دار پەسەندبکرێت و ئاگادار بکرێنەوە.
چى گرێبەستى هاوسەرگیرى لەکەدار دەکات یان پوچەلى دەکات:
1– نابێ لەگرێبەستى هاوسەرگیرى سەرپێچى شەرعى تیابێت بۆ نمونە لە گربەستەکە بنوسرێت نابێ پاو ژنى تر بهێنێت چونکە ئەم مەرجە پێچەوانەى شەرعى خودایە.
2– نابێ لەگرێبەست بنوسرێت کە منداڵ بوون نابێت هەبێت یانى کور بە کچە بلێت نابێت مناڵت ببێت یان کچ بلێت من مندالم ناوێت .
3– نابێ لە گرێبەستى هاوسەرگیرى کات دیارى بکرێت بۆ کۆتا هێنانى گرێبەستەکە یانى دەبێت گرێبەستەکە بێ مەوعید بێت و کاتى کۆتاى هێنانى گرێبەت نەنوسرێت یان بوترێت ئێمە ئەم گرێبەستەى هاوسەرگیرە بۆماوەى فڵانە کات و فڵانە ساڵە دەکەین.
4– نابێ بنوسرێ یان بوترێت مەسروفى هەرەیەکە لەئەستۆى خۆى یان مەسورفى کچ لەئەستۆى خۆى بەڵکو مەسروفى ژیان لەئەستۆى کورە , ئەگەر ئافەرەت لە چاکەى خۆى هاوکارى پیاوەکەى کرد ئەویش نابێ بەزۆرى و هەرەشەبێت .
5– وەنابێ لە گرێبەستى هاوسەرگیرى بنوسرێت ئەم کچە مولکى ئەم پیاوەیە بەهەموو شتەکانى یانى هەرچى سەروەت وسامانیشى هەیە ببێتە هى کورە وە بەپیچەوانەش .
6– وەنابێ لەگرێبەستى هاوسەرگیرى بنوسرێت کە بەهیچ شیوەیەک ئەم گرێبەستە هەڵناوەشیتەوە چونکە ئەگەر مەرجى شەرعى هاتەجێ ئەوا کەس بۆى نیە رێگرى بکات لەهەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکە نمونە ئەگەر دواى گواستنەوەى ئافەرت ئەوا پیاوەکە سوێندى خوارد لەبەر دەم قاضى کە هاوسەرەکەى خیانەتى زەوجى لێکردوە ئەوا راستەو خۆى گرێبەستى هاوسەرگیریەکە هەلدەوەشێتەوە.
والله اعلم :
——
نوسین و ئامادەکردن : بەرێوەبەر.