ئیسلام پارێزەرى شتەکانە :
هەموو زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەى مەبەست لە شەریعەتى ئیسلام و ئامانجى ئەوەیە کە پێنج شت بپارێزێت ئەوەیش {دین و نەفس و عەقل و شەرەف و ماڵ} ە , ئیسلام زۆر گرنگى بەم پێنج شتە دەدات بۆ بەرگرى و پاراستنى بەگرنگ و بە پێویستیەکى زۆر دادەنێت و قورئان و فەرموودە لەم بوارەدا بەروونى باسى ئەم پێنج شتەدەکات.
بۆ نمونە قورئان دەفەرموێت لەبارەى زینا {ولا تقربوا الزنا إنه كان فاحشة وساء سبيلا}الاسراء:32.
واتە: ههرگیز نهکهن توخنی زینا بکهون و لێی نزیك ببنهوه، چونکه ئهوه بهڕاستی گوناهو تاوان و ههڵه و ڕێچکهیهکی زۆر ناقۆڵایه.
کەواتە نابێ نزیکى زینا ببینەوە نەک نەى کەین وەک نەزەرنەکردن و خۆدەرخستن و بەیەکەوە بوونى نێر ومێ یانى تیکەلاوى پیاو و ئافرەت وە خودا فەرمانى کردوە بە ئافرەتان کە باڵا پۆشى بکەن و قسەلەگەڵ نامەحرەم نەکەن و تیکەڵاوی پیاوانى نامەحرەم نەبن وە نابێ پیاو خۆى بەئافرەت بچوێنێ وە ئافەرەتیش خۆى بەپیاو بچوێنێ.
ئاینى ئیسلام بەرنامەى بۆ داناوین تاکو نەکەوینە ناو هەلەى زینا ژیانى هاوسەرگیرى حەڵال کردوە ئەگەر لەتوانادا هەبوو ئەگەر نا دەبێت بەرۆژوو بین , عن عبدالله بن مسعود رضي الله عنه قال: كنا مع النبي صلى الله عليه وسلم شبابا لا نجد شيئا، فقال لنا رسول الله صلى الله عليه وسلم: ((يا معشر الشباب، من استطاع الباءة فليتزوج؛ فإنه أغض للبصر، وأحصن للفرج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم؛ فإنه له وجاء))؛ متفق عليه.
واتە: ئەى گەنجان هەرکەسی لەتواناى دا هەبوو با ژن بهێنێت چونکەى ژن هێنان پارێزەرى چاوە وە داوێن پاکیە , ئەگەر نەتان توانى ژن بهێنن ئەوا بەرۆژوو بن چونکە رۆژوو قەلغانە .
وە هەرکەسێک ویستى بچێتە ماڵى کەسێک با لەدەرگا بدات ئەگەر رێگەیان دا بابچیتە ژورەوە بەو مەرجەى پیاو لەماڵ بیت ئەگەر نا با نەچیتە ژوورێ ئەگەر تەنها ئافرەتى لێبوو ئەمەش پارێزەرە بۆ دورکەوتنەوە لە تاوان و حورمەتى ماڵەکە دەپارێزرێت , وە نابێت تۆمەتى زینا بدرێتە پاڵ ئافەرتى پاک تاکو چوار شاهێدى عادل نەبێت تاکو هەرکەسێ نەیەت لەخۆیەوە تاوان بداتە پاڵ ئافرەتان بۆیە خودا دەفەرموێت {والذين يرمون المحصنات ثم لم يأتوا بأربعة شهداء فاجلدوهم ثمانين جلدة ولا تقبلوا لهم شهادة أبدا وأولئك هم الفاسقون}النور :4.
واتە: ئهوانهی که بوختان دهکهن بۆ ئافرهتانی داوێن پاك و خاوهن مێرد، پاشان ناتوانن چوار کهسیش به شایهت بهێنن، ئهوانه ههشتا قامچیان لێ بدهن و ههرگیز شایهتیان لێ وهرمهگرن، ئهوانه له ڕیزی تاوانبارو له سنوور دهرچوو و یاخیهکاندان.
وە شەریعەتى ئیسلام هەموو جۆرە سێکسى نەشیاوى حەرام کردوە وەک (نێربازى و چونەلاى ئافرەتان لە لاى کۆمیەوە وە هاوشیوەى تر) ئەمەش بەمەبەست پاراستنى شەرەف و نامووسى موسڵمانانە.
حیکمەت لە حەرام بوونى زینا :
خودا زینای حەرام کردوە حەرامێکى وا کە هیچ پاساوێک نیە بۆ حەڵال بوونى چونکە سزاى بۆداناوە سزایەک کە لەدونیاو دوارۆژ بۆیە حیکمەتى زۆر هەیە لە حەرام بوونى زینا .
یەکەم: حەرام بوونى زینا لەگەڵ فطرەت و خۆرسکى مرۆڤ دێتەوە و نەفس قبولیەتى کە زینا حەرامە وە لەناو ئاژەلان زیناکردن ئاسایە بۆیە کاتێک مرۆڤێک زیناى لا ئاسای بێت کە لەگەڵ خوشک و دایک و خیزان و کچى بکرێت ئەوا ئەم جۆرە مرۆڤانە دادەبزنە ئاستى ئاژەڵان کەچى هەندێ ئاژەل زینا قبول ناکەن.
دووەم: پاراستنى رەچەڵەک و نەسەبە بۆئەوەى رەچەلەکەکان تێکەڵ نەبن بۆئەوەى باوک و کور و دایک و کچ و هەموو مەحرەمەکان دیاربن و بزرنەبن و خێزان و خانەوادە دیاربێت وە بۆ ئەوەى میرات لەیەک وەرگرن.
سێهەم : پاراستنى سیستەمى خێزان و ژیانى عائیلە ئەگەر پیاو دۆستێکى ئافرەتى هەبوو وە ئافرەت دۆستێکى پیاوى هەبوو ئەوا سیستەمى خێزان و کۆمەڵگا هەڵدەوەشێتەوە.
چوارەم : خۆپاراستن لە هەندێ نەخۆشى : هەندی نەخۆشى سەرى هەڵداوە لەناو کۆمەڵگا زیناکارەکان کە نەخۆشى زۆر ترسناکن وەک (ئایدز و سیلان و زوهرى) و هاوشیوەکانى کەئەم نەخۆشیانە دەبنە هۆى مردنى زۆرێک لە وخەڵکانە کە ساڵانە ئامارى ترسناک بلاو دەبنەوە لەو رووە , پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) ئاماژەى بەو جۆرە نەخۆشیانە داوە کە دەفەرموێت : “ لم تظهر الفاحشة في قوم قطُّ حتى يعلنوا بها،إلا فشا فيهم الطاعون والأوجاع التي لم تكن في أسلافهم الذين مضوا” رواه الالبانى في صحيح الجامع .
واتە: هەرکاتێک فاحیشە بە ئاشکراى کراو بلاو بوە لەناو قەومانێک ئەوا خودا پەتاو برسیەتى وایان بۆ دەنێرێت کە لەوەو پێش کەس نەی بینیوە , لێرەدا بەروونى باسى پەتا و طاعون کرا کە کوشەندەترن نەخۆشى ئەم ناوەى پیدەوترێت کە چارەسەرى نیە بەئاسانى کەس لێی دەرناچێت.
پێنجەم: پاراستنى حورمەت و کەرامەتى ئافرەت : بلاو بونەوەى زینا و رێگە پێدانى دەبێتە هۆى زەلیل بوونى ئافرەت و سوک تەماشاکردنى وەک کالایەک کە چێژى لێ دەبینرێت و کاتێ پێویستیان پێی نەما ئەوادێتە ریزى کاڵا فرێدراوەکان و کەس حسباى بۆ ناکات.
ئاینى ئیسلام بۆیە زیناى حەرام کردوە بۆ ئەوەى ئافرەت لەپێگەى مرۆڤ بوونى خۆى بمێنێتەوە .
شەشەم : سنوردانان بۆ تاوان : کاتێک ئافرەتى بەمێرد زینا دەکات پیاوەکەى یان خزم و کەسى دەى کوژن ئەگەر ئاشکرابوو یان کەسەکە دەکوژرێت کە کارەکەى لەگەڵ شەرەفى کردووە بۆیە ئیسلام زیناى حەرام کردوە بۆ ئەوەى نەفسێک یان چەند نەفسێک لەکوشتن بپارێزێت ئەویش بەهۆى تام وچێژیکى حەرامى کاتى کە زینایە.
سزاى زینا لەروانگەى شەریعەتى ئیسلام:
خودا دووجار سزاى بۆ زیناکار داناوە لە دونیا وە لەدوارۆژ سزاى دونیا ئەوەیەکە حەدى داناوە بۆ زیناکار جا زیناکار ئەگەر کور بوو لەگە کچ زیناى کردبوو ئەوا هەریەکەیان 100 سەد جەلدەیان لێبدرێت وە کورەکەش بۆماوەى سالێک شاردەبەر بکرێت لەو شوێنەى کە لێى دەژێت وە نابێ لەماوەى ئەم ساڵە بگەرێتەوە ئەو شوێنەى کە لێى شار بەدەرکراوە بەڵام ئەگەر ئافرەتى بەمێر یان پیاوى بەژن زینایان کرد دەبێت رەجم بکرێت بە بەرد تاکو مردن بەو مەرجەى ئافەرتەکەى ئەگەر حەملى هەبوو دەبێ دوابخرێت تاکو حەملەکەى دادەنێت و دووساڵ شیر دەدات بە مندالەکە و ئەوجا حەدى لێدەردەکرێت.
خودا دەفەرموێت {الزانية والزاني فاجلدوا كل واحد منهما مائة جلدة ولا تأخذكم بهما رأفة في دين الله إن كنتم تؤمنون بالله واليوم الآخر وليشهد عذابهما طائفة من المؤمنين}النور :2.
واتە:سهد قامچی لهههریهك له ئافرهت و پیاوی زیناکهر بوهشێنن، بهزهیی نهتانگرێت له بهجێهێنانی فهرمانی خوادا بۆیان، ئهگهر ئێوه باوهڕتان به ڕۆژی دوایی هێناوه، با دهستهیهکیش له ئیمانداران ئامادهی سزاکهیان بن.
وە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم ) دەفەرموێت : البكر بالبكر جلد مائة ونفي سنة والثيب بالثيب جلد مائة والرجم. رواه المسلم.
بەڵام سزاى زیناکار لەدوارۆژ وە ژیانى بەرزەخ پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت : شەوێ دوو کەس هاتن لەگەلیان رۆیشتم بەڵام کاتێ لەگەلیان رۆیشتم چەند شتێکم بینى یەکێ لەوشتانە بینیویەتى دەفەرمووێت 🙁فانطلقنا فاتينا علي مثل التنور قال واحسب انه كان يقول فاذا فيه لغط واصوات قال فاطلعنا فيه فاذا فيه رجال ونساء عراه واذا هم ياتيهم لهب من اسفل منهم…، وفي اخر الحديث سال عنهم صلي الله عليه وسلم فقيل: واما الرجال والنساء العراه الذين في مثل بناء التنور فانهم الزناه والزواني) رواه البخارى.
واتە : دواى رۆیشتنى پێغەمبەر لەگەڵ ئەو دوو کەسە ئەوا تەندورێکیان بینیوە کەوا دەنگەدەنگ و هاتو هاوارى تیابووە کاتێک پیغەمبەر لیان نزیک بۆتەوە بینیویەتى کەوا پیاو ژن بە رووتى لە ژیرەوەى تەنورەکە ئاگر لوولپێچیان دەکات بۆ ژێرەوەى تەنورەکە لەکۆتاى فەرمودەکەى پیغەمبەر دەفەرموێت ئەوانە پیاو و ژنى زیناکار بوون لەناو تەنورەکە کە سزایان وەردەگرت لە ناو تەنورەکە.
لەم فەرمودەیە بۆمان روون دەبێتەوە کەوا لەژیانى بەرزەخ و دونیا سزا هەیە بۆ زیناکارەکان وە لەدوارۆژیش ئەوەى تەوبەى نەکردبێت لەم تاوانە ئەوا دیسان سزا دەدریتەوە بە ئاگرى دۆزەخ. خودا پەنامان بدات.
——
ئامادەکردن : بەرێوەبەر.