دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چاکسازى دەرونم لەگەڵ خودا
چاکسازى دەروون
چاکسازى دەروون

چاکسازى دەرونم لەگەڵ خودا

هەموو کەسێ هەوڵ دەدات پەیوەندى لەگەڵ خەڵکى ببەستێ و هاورێیەتیان و برادەرایەتیان بکات چونکى ئەم خوە لە (فطرەتى)مرۆڤدایە وە بەوکەسانە دەوترێت مرۆڤى مەدەنى یان مرۆڤى خاکى لە خورەوشت و ئاکاردا .

مرۆڤ خو بەمرۆڤەکان دەگرێت بەڵام لە ئەساسدا دەبێ ئەم پەیوەندیی و خوە لەگەڵ خودا ببەستێ لەسەرەتادا چونکە پەیوەندیان لەگەڵ خودا سەرکەوتن و رزگارى تیایە خۆش بەختى تیایە وە ناکرێ پەیوەندى لەگەڵ کەسانێک ببەستێ و دۆستیان بیت کە ئەوکەسەیە پەیوەندى لەگەڵ خودا خۆش نەبێ هەروەک دایکە عائیشە (رضى الله عنها) ئامۆژگارى مەعاویەى کرد (رضى الله عنه) کاتێ داواى ئامۆژگارى لێکرد پێى فەرموو (من التمس رضا الله بسخط الناس كفاه الله مؤنة الناس ، ومن التمس رضا الناس بسخط الله وكله الله إلى الناس) رواه الترمذى .

واتە:{هەرکەسێ رەزامەندى خوداى پێش خست و گوێى نەدایە قسەى خەڵک لەپێناو خودا ئەوا خودا بەسیەتى وە هەرکەسێ رەزامەندى خەڵکى پێش رەزامەندى خوداى خست ئەوا خودا ئەو کەسە بۆخەلکى و رەزامەندى ئەوانى بەجێ دەهێڵێت}.

کەسانێک هەن کاتێ ناوى ئەوکەسە دەهێنێت ئەوا خەڵکى بەباشە باسى دەکەن ئەمەش نیشانەى ئەوەیە کە پەیوەندى لەگەڵ خودا باشە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت :((إذا أحب الله العبد نادى جبريل: إن الله يحب فلانًا فأحببْه فيحبه جبريل، فينادي جبريل في أهل السماء: إن الله يحب فلانًا فأحبوه، فيحبه أهل السماء، ثم يوضع له القبول في الأرض))؛ متفق عليه.

واتە:(ئەگەر خودا بەندەیەکى خۆش ویست ئەوا بانگى جبرائیل دەکات وە پێى دەلێت من ئەو بەندەیەم خۆش دەوێت وە تۆش خۆشت بوێ جبرائیلیش ئەوکەسەى خۆش دەوێ پاشان بانگى خەڵکى ئاسمان دەکات پێیان دەڵێ خودا فلان کەسەى خۆش دەوێت ئێوەش خۆشتان بوێ خەلکى ئاسمانەکانیش ئەوکەسەیان خۆش دەوێت پاشان خەلکى سەرزەویش ئەم کەسیان  لاپەسەند دەبێت و خۆشیان دەوێ).

نیشانەکانى چاک بوون و چاکسازى لەگەڵ خودا ئەوەیە کە کارەکانت ئاسان دەبێت وە پارانەوەکان قبول دەبێ کاتێ بەندە چاکساز بوو لە نهینیەکانى خودا کارەکانى ئاشکراکانى بۆ چاک دەکات وە هەرکاتێ پەیوەندى چاک بوو لەگەڵ خودا ئەوا خودا پیەوەندى ئەو چاک و چاکساز دەکات لەگەڵ خەلکى وە خەلکى ئەویان قەبول دەبێ.

رێگاى چاکسازى دەرون ونەفس:

چاکسازى دەرون و نەفس هەوڵ و تیکۆشانى زۆرى دەوێت و پێداگرى دەوێت لەسەر راست گۆى وئیخلاص وە پێویستى بەهاوکارى خودا هەیە داواى لێبکەیت چونکە ئەم سەردەمە پربووە لە فیتنەو ئاژاوەو تاوان کەم کەس هەیە نەى گرێ و تووشى نەبێ هەندێ کار هەیە  گەر مرۆڤ بیان گرێتەبەر ئەوە سەرفراز و سەرکەوتوو دەبێ هەندێ لەو رێگایانەى چاکسازى ئەمانەى خوارەوەن.

یەکەم: برادەرایەتى : یەکەم شت کە کاریگەرى هەبێ لەسەر مرۆڤ برادەرە بۆیە ووتویانە (المرء على دین خلیله) برادەر لەسەر دینى یەکترن برادەر بۆ برادەر خۆرەوشت و ئاکارى یەکتر وەردەگرن بۆیە دەبێ مرۆڤ ئاگاداربێ لە هەڵبژاردنى برادەرى ئەگەر برادەر چاک بوو ئەوا تۆش چاک دەبی ئەگەرنا بەپێچەوانە دەردەچێ.

دووەم : سوود وەرگرتن لەکات : کات بازرگانیە ئافەرین بۆ ئەوکەسەى سوود لەکاتەکانى دەبینێ و بازرگانى پێوەدەکات لەگەڵ خودا هەرکەسێ کاتى لەدەست چوو ئەوا تەمەنى لەدەست چووە وە لەدەست چوونى کات ئامرازەکانى پەیوەندى سەردەم سووددت پێناگەیەنێ بۆیە زۆربەى خەڵکى جەهەنەم کاتەکانیان بە گالتەو گەپ و یارى بەسەر بردوە لە دونیا وە سەرپێچى خودایان کردوە بۆیە نیشتەجێى جەهەنەم دەبن.

( والعصر ( 1 ) إن الإنسان لفي خسر ( 2 ) إلا الذين آمنوا وعملوا الصالحات وتواصوا بالحق وتواصوا بالصبر ( 3 ) ) .

«اغتنم خمسا قبل خمس: شبابك قبل هرمك، وصحتك قبل سقمك، وغناك قبل فقرك، وفراغك قبل شغلك، وحياتك قبل موتك»

سێهەم : زانست : باشترین شت کەبدرێتە پالت زانستێکى بەسوودە بۆ  کۆمەڵگا وە خودا باسى بەرزى پلەى زانایانى کردوە لە قورئان {….. والذين أوتوا العلم درجات والله بما تعملون خبير}المجادلة:11.

واتە: ئه‌وانه‌شتان زانست و زانیاریان پێدراوه چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه‌، خوایش ئاگایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

في حديث أبي الدرداء مرفوعا: (وإن العالم ليستغفر له من في السماوات ومن في الأرض والحيتان في جوف الماء). وصححه ابن حبان.

واتە: خەڵکى ئاسمان و زەوى وە نەهەنگەکانیش لە دەریاکان داواى لێخۆش بوون دەکەن بۆ ئەوکەسەى خەڵکى فێرى زانستى شەرعى و رێگە پێدراو دەکات.

چوارەم : زۆر کردنى سوونەت و نەوافلەکان : دەبێ مرۆڤ سود لەکاتەکانى وەرگرێ ئەوەیش بەکردنى سوونەتەکان و نەوافل و نەفس و دەروونى لێ رابهێنێت کە یادى خوداى پێبکات و دورکەوتنەوە لەسەر پێچى خودا , پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت :«… ولا يزال عبدي يتقرب إلي بالنوافل حتى أحبه، فإذا أحببته كنت سمعه الذي يسمع به وبصره الذي يبصر به ويده التي يبطش بها ورجله التي يمشي بها بي يسمع بي يبصر بي يبطش وبي يمشى، ولئن سألني لأعطينه ولئن استعاذ بي لأعيذنه…»رواه البخاری.

واتە: خودا دەفەرمووێت بەندەکانم بە نەوافل و سوونەتەکان لێم نزیک دەبنەوە تاکو خۆشم دەوێن کاتێک خۆشم ویستن ئەوکات خودا سەرکەوتووى دەکات لە کردار و رەفتار و بیستن و بینین , ئەگەر داوام لێبکات پێى دەبەخشم ئەگەر خۆم پێ پەنابدات پەناى دەدەم و پالپشتى دەبم.

هەرکەسێ چاکسازى و خۆراگرى دەوێ با رێگاى خودا بگرێتەبەر خودا دەبێتە پشت و پەناو هاوکارى.

کاریگەرى دەروونى لە تەقواى خوادا:

دەرونى مرۆڤ سەرچاوەى کردارەکانیەتى لەرووى فەرمان کردن و سوزدارى بۆیە ئیسلام گرنگیەکى تابەتى بە دەرون داوە وە پەیوەندى مرۆڤ بەخودا راستەوخۆ پەیوەندى دەرونە لەرێگاى دەرونیەوە کە مرۆڤ بیروباوەرى دادەمەزرێت وە بەهۆى یادکردنى زۆرى خودا دڵ ئارام دەگرێت بۆیە خودا دەفەرموێت :{الذين آمنوا وتطمئن قلوبهم بذكر الله ألا بذكر الله تطمئن القلوب}الرعد :28.

کاتێک دڵ ئارام بوو مرۆڤ دەسەلاتى بەسەر کردارەکانى دەبێت ئەصلى مرۆڤ وایە کە شتێکى بەسەرهات دەشلەژێ کاتێ خۆشیەکى بۆهات ئەوا چالاک و خۆگردەبێت , بەندەکان کاتێ نوێژدەکەن و پارێزگارى لەنوێژەکان دەکەن لەکاتى خۆى وە مافەکانى خودا جێ بەجێ دەکەن لەماڵ و سامانیان و کەتەرخەم نابن ئەوا بەتەواوى دڵ ئارام و دڵنیادەبێت و لەسەر خۆدەبێت.

هەرکەسێ دڵى خالى بێ لەیادو زکرى خودا ئەوا هەردەم دڵ تەنگ و بێ ئۆقرەدەبێ چونکى دڵەکان تەنها بەیادو زکرى خودا ئارام و ئۆقرەدەگرن وە هەرکەسێ سنورەکانى خوداى نەبەزاند و خۆى پاراست ئەوا دڵ ئارام و ئۆقرەى بەسەر هەموو لاشەى دێت و لەترس و دڵە راوکێ دور دەکەوێتەوە.

—–

نوسین: بەرێوەبەر.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …