دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / ئایا دەتەوێت لە خوای پەروەردگار نزیك ببیتەوە؟
نزیک بونەوە لەخودا
نزیک بونەوە لەخودا

ئایا دەتەوێت لە خوای پەروەردگار نزیك ببیتەوە؟

بێگومان زۆربەمان كێشەو ناڕەحەتی و مەشەقەتمان توش دەبێت لەم دنیایەداو هەر كەسەمان و خەم و پەژارەیەكمان هەیەو لە تاقیكردنەوەیەكداین.

بۆیە زۆربەیكات دووعا دەكەین و هانا بۆ خوای گەورە دەبەین بۆ ڕزگار بوون لەو ناخۆشی و ناڕەحەتییانە،بەڵام هەندێك جار بەهۆی دوور كەوتنەوەمان بێت لە خوای گەورە یان بەهۆی ئەوەی كە خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت كە كەی دووعاكانمان گیرا بكات ، وەڵامی دووعاكانمان نادرێتەوەو بێ ئوم دەبین كە خوای گەورە دووعاكانمان قبوڵ ناكات،.

بەڵام هەتاوەك و زیكر و یادی خوای گەورە زیاتر بكەین زیاتر لە خوای گەورە نزیك دەبینەوە، كە تووشی ناخۆشییەك دەبین بە تاقیكردنەوەی دەزانین و سەبر و ئارام دەگرین و داوای سەلامەتی و (عافیە) لە خوای گەورە دەكەین كە لە تاقیكردنەوەكەدا تووشی ناشوكری و كوفر نەبین.

بۆ ئەوەی زیاتر نزیك بینەوە لە خوای گەورەو لە ناڕەحەتیدا فریامان كەوێت چەند ڕێگایەك هەیە :

یەكەم : زۆر سوجدە بردن و دووعا كردن لە سوجدەدا :

عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلي الله عليه وسلم قال: ((أقرب ما يكون العبد من ربه وهو ساجد فأكثروا الدعاء))صحيح مسلم .

واتە: ((نزیكترین كات كە بەندە لە خودای خۆی نزیك بێت ئەو كاتەیە كە لە سوژدە دا بێت, كەواتە لەو كاتەدا زۆر بپاڕێنەوە)).

دووەم : شەو نوێژ (قیام اللیل ) :

هەستان بۆ شەو نوێژ و لەو كاتەی كە زۆربەی كەسەكان لە غەفلەت و بێئاگایدان و خەوتون ،وە لە سێ یەكی كۆتایی شەودا خوای گەورە دێتە ئاسمانی یەكەم و داوای ئەو كەسانە قبوڵ دەكات كە داوای لێ دەكەن،وە كاتی شەونوێژ لە دوای نوێژی عیشاوە دەست پێدەكات تاوەكو نوێژی بەیانی،باشترین كاتی كۆتایی شەوە .

پێغه‌‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی : ( قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : ” أفضل الصلاة بعد الفريضة قيام الليل، وأفضل الصيام بعد رمضان شهر الله المحرم “) سنن النسائي .

واته‌: پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) فەرمویەتی كە باشترین نوێژ له‌ دوای نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان شه‌ونوێژه،وە باشترین ڕۆژوو لە دوای مانگی ڕەمەزان ڕۆژووی مانگی محرمە) .

☘️☘️

نوسین: م.محمد ملا فائق

پێشنیارکراو

یاسى بەرنگار بونەوەى مادەى هۆشبەر

یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان لە هەرێمی كوردستان – عێراق

یاساى ژمارە (1)ى ساڵى 2020 یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان لە هەرێمی كوردستان …