مردن بریتیە لە وەستانى جەستە لەکارکردن بەتایبەت دڵ و مێشک کاتێ لەکارکەوتن خاوەنى بە مردوو حساب دەکرێ وە ئەوکەسە ناتوانێ هیچ شتێ بکات وەدەچێتە ژیانیکى تر.
مردن لەئاینى ئیسلام واتە کەسى مردوو لەماڵى کردەوە دەروات بۆ ماڵى لێ پێچینەوە وە لێپێچینەوەى لەگەڵ دەکرێت لەسەر هەموو کردەوەکانى کە لەدوونیا کردونى.
ژیانى دواى مردن زانستێکى شاراوەو غەیبە تەنها ئەوەندە زانیارى هەیە کە لە قورئان و فەرموودە باس کراوە بۆیە ئێمەش تەنها باس لەو شتانە دەکەین کەباس کراوە کەچى بۆ مردوو سوودى هەیە.
باشترین چاکەو (صدقة) کە بگات بەمردوو چیە؟
مردوو پێویستى بەچى هەیە دوواى خۆى چونکە مردوو لەدواى خۆى زیاتر و زیاتر پێویستى بەچاکەو خێر بۆکردن هەیە نەوەک لەگۆرەکەى بپارێتەوەو داواى شەفاعەت و چاکەى لێبکەى .
پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت { إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث: صدقة جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعو له }رواه مسلم.
واتە : ئەگەر نەوەى ئادەم مرد کردەوەکانى لەدونیا دەپچرێن تەنها لە سێ شت نەبن : چاکەیەکى بەردەوام , وە زانستێکى بەسوود کە فێرى خەڵکى کردبێ وە منداڵێکى چاک و صالح لەدواى خۆى مابێ دوعاى خەیرى بۆبکات .
پارانەوە : دوعا کردن بۆ مردوو لەناخى دڵەوە کەخوداى لێ خۆشبێت پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت { إن الرجل لترفع درجته في الجنة فيقول: أنى هذا؟ فيقال: باستغفار ولدك لك}رواه ابن ماجه وأحمد، وحسنه الألباني.
واتە: مرۆڤى واهەیە لەبەهەشت پلەى بەرز دەبێتەوە ئەویش دەڵێت ئەى خودایە ئەم پلەیەم چۆن پێبەخشرا ؟ خودا دەفەرموێت بەهۆى پارانەوەى لێخۆشبوونى منداڵەکەت بۆت.
بەخشین بەماڵ : پاداشتى بەخشینى ماڵ دەگات بە مردوو بۆ نمونە خواردن ببەخشى یان جل و بەرگ یان بە پارەى خۆت دار بچێنى کەدارى بەربێت خەلکى لەدوواى مردنت لێ بخۆن ئەوە پاداشتەکەى پێت دەگات.
دروست کردنى مزگەوت : تاکو ئەم مزگەوتە خوداپەرستى تیابکرێت پاداشتى بۆت دەنوسرێت ئەگەر هەموو مزگەوتەکەش تۆ دروستت نەکردبێ تەها بەشداربوونت لەدروست کردن بەگوێرەى بەشداربوونەکەت خێرت دەگات , یان دروست کردنى بینایەک بۆ کارى خێر بۆ نمونە دروست کردن و بەشدارى کردنت لە خانوو بۆ فەقیر وە دروست کردنى قوتابخانەى فێرکردنى زانستى شەرعى و قورئان.
کەفالەت کردن :مەصروفى فێرخوازان بگرێتە ئەستۆى خۆى بۆ ئەوەى فێرى زانستى بەسوود و شەرعی بن ئەگەر ئەم فێرخوازانە بەهۆى تۆ توانیان قۆناغێک لە کاروانى خوێندنەکەیان ببڕن ئەوا پاداشت بۆتۆش بەردەوام دەبێ , یان لێدانى بیرى ئاو لەسەر حسابى خۆت یان دروست کردنى شەبەکەى ئاو بۆ شوێنێک.
چاپ کردنى قورئان یان بەخشین : ئەگەر چاپى قورئانت لەخۆگرت و بڵاو بوەوە یان قورئانت بەخشى لەسەر حسابى خۆت تاکو ئەم قورئانە مابێ پاداشتى بۆت دەنوسرێت بەڵام ئاگادارى ئەوەبن بۆ سومعەو ریان نەبێت ئەم کارانەت.
دانەوەى قەرز : ئەگەر یەکێ مرد و قەرزى لە ئەستۆ بوو یەکیکى تر قەرزەکەى بۆ دایەوە ئەوا قەرزەکە لەئەستۆى مردوو لادەچێ وە حەج کردن بۆ مردوو حەجى لەسەر لادەچێ .
———-
ئامادەکردن و نوسین ( بەرێوەبەر ).