دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / ئافرەت و بازار .

ئافرەت و بازار .

خوشکانى بەرێزم بازارەکان ئەوەندە شوێنێکى پەسەند و باش نین بۆیە هەمیشە پێویستە لەسەرت لە چونە دەرەوەت زۆر سور نەبیت بەتایبەتى بۆ بازار , خۆ ئەگەر یەکێکت هەبێت یادەستت بکەوێت کارەکان و پێداویستیەکانت بۆ بکرێت و بۆت بێنێتەوە پێویستە خۆتى لێ لادەیت و پێویست ناکا خۆت بچیتە دەرەوە .

ئەگەر هەر ناچاریش بویت دەبێ هەر بچیتە دەرەوە ئەوا بەپەلە پێداویستیەکانت بکڕەو بۆ ماوەیەکى کەم و بەپێى پێداویستیەکان لەبازار بمێنەوە و خێرا بازار بەجێ بهێڵە و بگەرێوە ماڵەوە , چونکە بازار جێگەى خراپەو خراپەکارى و فروفێڵ و نیشتمانى خۆشەویستى شەیتانەو بەیداخى خۆى لەسەرەتاى هەموو بەیانیەکەوە تێداهەڵ دەکات و ئەوەى بچێتە بازار چ ژن چ پیاو توشى خراپەى دەکات و لەخشتەى دەبات بەجۆرەها شێوە.

ئەگەر چویتە دەربۆ بازار لەخۆ جوان کردن و ماکیاج و رازاندنەوە و جلى زاق و بریقى سەرنج راکێش بپارێزە و لەبەریان مەکەن و بۆنى خۆش لەخۆت مەدە ئەگینا گوناحى خۆشت و هەمو ئەوانەشى کەبەتۆوە توشى گوناح دەبن لە ئەستۆى تۆدایەو گوناحى تۆ چەندە هێندانەیە .

لە ابى موساوە (رضى الله عنه) دەگێرنەوە کە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرمویەتى : {إذا إستعطرت المرأة فخرجت على القوم لیجدوا ریحها فهی کذا وکذا}رواه احمد.

واتە: ئەگەر ئافرەت بۆنى خۆشى لەخۆى دا و چوەدەرەوە بۆ بازارەکان و بەلاى خەلکى دا تێ پەرى بۆ ئەوەى بۆنەکەى بۆخەڵکى بچێت و سەرنجیان ڕابکێشێت ئەوا ئەواو ئاوایە واتە زیناى کردوە .

باجل و بەرگ و پۆشاکەکانت پان و فراوان بن گشت گیانت دابپۆشێت.

تێبینى : لەفەرمودەیەکى صحیح هاتوە کە هەموو ئەندامەکانى لاشە زینا دەکەن (چاو بەنەزەر کردن وە گوێ بە گوێ گرتن لەشتى خراپ وە دەم بە قسەکردن لە قسەى خراپ وە لووت بە بۆن کردنى شتى خراپ بەتایبەت ئەو ئافرەتانى نامەحرەمن بۆن لەخۆیان دەدەن و تۆش بۆنیان دەکەیت وە هتد ….) بەم جۆرە ئافەرەت توشى زیانى بچوک دەبێت و خەڵکى تریش لەگەڵ خۆى توشى گوناح دەکات.

ئەگەر لەبازاردابویت یا لەرێگەدا بویت بۆ بازار وریابە زۆر ئاوران نەدەیەوەو تەماشاى ئەملاو ئەولاى خۆت مەکە چونکە تەماشا کردن و بینین زۆر ڕاکێشەرو پێ هەڵخلیسکێنەرە وە ئەگەر گەیشتیە کەل وپەل و پێداویستیەکانى خۆت زۆر لەگەڵ فرۆشیار و دوکاندارەکان و کەسانى دەوروبەر قسە و گالتەوگەپ و قسەى حەلەق و مەلەق و حریکە حریک مەکە چونکە ئەمەدەبێتە هۆى سوک بونى خۆت لەپێش هەموو کەسێک و ئەوجا حەیا دادەبەزیێت و کردنەوەى دەرگاو پەنجەرەى فیتنە و بێ شەرمى و ئەنجام خوانەکات خراپە کارى خوا پەنامان بدات.

یان لەبەر ئەوەى پێت بڵێن بەخوا کەسێکى خۆش و گاڵتەچى و سوحبەت چیە , ناهەرگیزشتى وانەکەیت ئەمە خەتەرە زۆریش خەتەرە بۆسەر کەسایەتی وحەیاو حەشمەت و شەرمى خۆت و بنەماڵەکەت.

ئەگەر لەبازار یالە رێگەى بازاردا خراپەیەکت دیت بەتایبەت لە هاو رەگەزى خۆت پێویستە لەسەرت بەرپەرچى بدەیتەوە و دەستى بگریت و نەهێلی ئەنجامى بدات , ئەگەر بەدەست و بەقسە نەت توانى و دەبێ بەدڵ پێت ناخۆش بێت و ڕقت لە خراپەو خراپە کارە ببێتەوە , خوداى بالادەست وکاربەجێ دەفەرموێت {والمؤمنون والمؤمنات بعضهم أولياء بعض يأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر} التوبة :71.

واتە: برواداران چ ژن چ پیاو دۆست و پالپشتى یەکترین و فەرمان بەچاکە دەکەن و دەستى یەکترى دەگرن و لە خراپە یەکترى دەگێرنەوە .

هەندێ لە ژنان وەک خویەک رۆژانە بۆ پیاسە و سەیران دەچنە بازار و زۆر دەچنە دەر هەموو رۆژێ هەموو بەیانیەک بەکۆلێک شۆخ و شەنگى و بۆنى خۆشەوە تاس و لوس  پەنا بەخوا دەگرم کە تۆلەوانەبى ئەم جۆرە کەسانە لە هەموو کەسێک پتر  تووشى فیتنەو ئاشوب و بە فیرۆدانى کات دەبن.

خوشکى بەرێزم تا لەتوانات داهەیە شتى زیادە مەکرە و زیادە مەسرەف مەکە لەبەر ئەوەى ئەو زیادە مەسرەفەیە زیاتر ڕاتدەکێشێتە بازار وە تەقواى خودا بکە و لەجیاتى ئەو زیادەمەسرەفە پارەکەى بکە صدەقەو خێر بۆ دونیاو دوارۆژت باشترە .

 

سود وەرگیراوە بەدەستکاریەوە لە کتابى (فیقهى ئافرەتان)

وەرگێر : احمد میرزا رۆستەم ژێرو

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …