قەبزى

قەبزى کێشەیەکى دەزگاى هەرسە بۆ زۆرێک لە خەڵکى بەتایبەت دانیشتوانى شارەکان , بەکەسێک دەگوترێ قەبزى کەلە هەفتەیەکدا کەمتر لە سێ جار پاشەڕۆ فڕێ بدات , وە پیسایەکەشى رەق بووبێت بەڵام زۆربەى زۆرى بارەکانى قەبزى کاتین و خۆى چاک دەبێت یان بەهۆى خواردنى سەوزە و میوە و وەرزشکردن و کەم کردنەوەى خواردنى سورەوەکراو و گۆشت و هتد… باش دەبێت .

هەرچەندە قەبزى بارێکى بێزارکەرە بەڵام کەمتر وادەبێ کێشەى گەورە و نەخۆشى لێ بکەوێتەوە مەگەر زۆر دریژ خایەن بێت هەرچەندە هەندێ جار قەبزى بەهۆى نەخۆشى ترەوە دروست دەبێت بۆیە سەردانى پزیشک بکرێ باشە بەتایبەت کە ئەم نیشانانەى هەبوو :

1- ئازارێکى زۆرى سک.

2- خوێن بینین.

3- ئەگەر بەوەرزش وگۆرینى خواردن چاک نەبوو.

4- قەبزیەکەى بوو بەسک چوون.

5- ئازارى کۆمى لەگەڵدابوو.

6- کێشى کەسەکە بەبێ هۆ دابەزى.

هۆکارەکانى دروست بوونى قەبزى:

1- کەم خواردنى شلەمەنى و کەم خواردنەوەى ئاو وشەربەتى میوەکان.

2- کەم خواردنى خۆراکى دەوڵەمەند بەڕیشاڵ و فایبەرى وەکو سەوزەو میوە.

3- ڕاگرتنى پیساى کردن.

4- کەمى جوڵەو دانیشتنى بەردەوام.

5- نەخۆشى هەڵچوى ڕیخۆڵە ئەستورە.

6- هەندێ کێشەى دەرونى و نەخۆشى وەک جەلتەى دەماغ و شەکرە و ڕژێنى سپەرى , نەخۆشى پارکینسۆن.

7- هەندێ جۆرى دەرمان.

8- شەق بوون یان برین لەدەرچەى کۆم.

9- بەرکەوتنى بڕبڕەى پشت.

10- هەندێ جار قەبزى بەهۆى نەخۆشیەکى ترسناک بەڵام بەدەگمەن.

11- دەکرێ نیشانەى نا هاوسەنگى بێ لەهۆرمۆن.

خۆپاراستن و ڕێگرى لەقەبز بوون:

1- خواردنى خۆراکى دەوڵەمەند لەڕیشاڵ وەک سەوزەو میوە و دانەوێڵە بەتایبەت گەنم بەتوێکلەوە.

2- شلەمەنى زۆر بخورێتەوە بەتایبەت شەربەتى میوە وەرزیەکان نەک ئامادەکراوى کارگەکان.

3- وەرزش و جولەى زۆر.

4- دوانەخستنى چونە سەرئاو .

هەروەها دەبێ بزانیت کەوا دەرمانى دژە قەبزى نابێ زۆر بە بەردەوامى بخورێت چونکە دەبێتە هۆى تەمبەڵى گەدەو ریخۆڵەکان وە دەبێ هەوڵبدرێ بەپارێز خۆى لێ بپیارێزێ .

بۆئەوانەى توشى وشکى ڕیخۆڵەکان و قەبزى دەبن ئەوانە بەسودن و چارەسەرن :

سیر سلق سێو لەخورینى
کدوو هەنجیر ترێ سپى
سندى ڕەشکە زەیتى زەیتون
کاهوو سپیناغ زەیتى گولەبەرۆژە
شلێگ دۆ ڕێحانەى سەوز

—–

سود وەرگیراوە لە کتێبى : سروشت و تەندروستى .

کۆکردنەوەو ئامادەکردنى : صالح عبدالله ئەشکەنەیی.

پێشنیارکراو

مانگى رەمەزان

چەند پلانێك بۆ بەڕێكردنى مانگى ڕەمەزان بەجوانترین شێوە

بسم الله الرحمن الرحيم : موسوڵمانانى بەڕێز وا ئەمساڵیش ڕەمەزانى پیرۆز بوو بە میوانمان، هەموشمان …