هەموو شتێک گەورەیەکى هەیە :
لەساڵدا ئەم دەرۆژەى سەرەتاى مانگى حاجیان گەورەى رۆژەکانن هەروەک چۆن دەشەوى کۆتاى مانگى رەمەزان گەورەى شەوەکانى ساڵن ئاوهاش ئەم دەرۆژە کارى چاکەتیایدا پاداشتێکى گەورە تیایدا دەست دەکەوێت.
عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما عن النبي – صلى الله علیه وسلم – قال: ” ما من أيام أعظم عند الله ولا أحب إليه العمل فيهن من هذه الأيام العشر فأكثروا فيهن من التهليل والتکبیر والتحمید ”
أخرج أحمد في المسند الرسالة (10/ 296، تحت رقم 6154) , وصححه محققو المسند.
لەبەر ئەم ئایەتە کە خودا دەفەرموێت : (ويذكروا اسم الله في أيام معلومات).
واتە: ناوی پیرۆزی بهردهوام لهسهر زاریان بێت له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی عهرهفه و جهژنی قوربانه، سروودی (لبیك أللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، إن الحمد و النعمة لك والملك، لا شریك لك)، له حهجدا (ألله أکبر، ألله أکبر، ألله أکبر، لا إله إلاألله و ألله أکبر ولله الحمد) له ڕۆژانی جهژندا
وە لەم فەرمودەیە گەورەى حەمد و سەناى خودا وەدیار دەکەوێت
قال رسول اللهﷺ : كلمتان خفيفتان على اللسان ثقيلتان في الميزان حبيبتان إلى الرحمن.. سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم .. – متفق عليه.
واتە : دوو وشە زۆر ئاسان وسوکن لەسەر زمان بۆ وتنى بەڵام خۆشەویستن لەلاى خودا وە زۆریش قورسن لەسەر تاى تەرازى قیامەت ئەوانیش (سبحان الله وبحمده سبحان الله العظيم).
بۆیە ئەى براى موسڵمان زکرو یادى خودا واز لێنەهێنیت لەم 10 دەرۆژە .
وە زۆر قورئان تیایدا بخوێنن , وە واجباتەکان بەجوانى و رێک و پێکى ئەنجام بدەنە بەتایبەت نوێژەکان لە مزگەوت بەکۆمەڵ وە سونەتەکانى پێش وپاشى نوێژەکانى واجب :
قال رسول الله صلى الله علیه وسلم فی حدیث القدسی “وما تقرب إلي عبدي بشيء أحب إلي مما افترضت عليه، وما يزال عبدي يتقرب إلي بالنوافل حتى أحبه“.
واتە: بەندەکانم لێم نزیک دەبنەوە بەو کردەوانەى کەلەسەرم واجب کردون کاتێک ئەنجامیان دەدەن وە بەندەکان بەردەوام لێم نزیک دەبنەوە بەو سونەتانەى کەدەى کەن تاکو خۆشم دەوێن.
{يا أيها الذين آمنوا أنفقوا مما رزقناكم من قبل أن يأتي يوم لا بيع فيه ولا خلة ولا شفاعة والكافرون هم الظالمون}
واتە: ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه لهوماڵ و سامان ودارایی و (عیلم و زانست و تواناییه)ی که پێمان بهخشیوون؛ ببهخشن، پێش ئهوهی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایهتی و تکاکاری تیادانیه، (ئهو ڕۆژه) بێ باوهڕان ههر خۆیان له ڕیزی ستهمکاراندان.
داواکارم لەخودا لێمان خۆشبێت و کردەوەکانمان لێوەرگێت و بمان خاتە بەهەشت (امین).
—-
بەرێوەبەر