هەموو مرۆڤێک گوناح دەکات وە باشترین گوناح کار ئەوانەن کە تەوبەدەکەن :
عن أنس بن مالك رضي الله عنه: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ((كل بني آدم خطاء وخير الخطائين التوابون))
لەم فەرمودەیە وشەى (خطاء ) هاتووە یانى زۆر غەلەتى کردن و کەوتنە ناو گوناح و کردنى تاوان , چونکە ئەمە قەدەرى خودایە ئەوەى لەسەرت نوسرابێ دەبێ بێتە جێ وە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەفەرموێت :
( إن الله كتب على ابن آدم حظه من الزنا أدرك ذلك لا محالة: فزنا العين النظر، وزنا اللسان المنطق، والنفس تمنى وتشتهي، والفرج يصدّق ذلك ويكذبه).
واتە : خواى گەورە پشکى ئادەمیزادى لە زیناکردن لەسەرى نوسیوە ئەستەمە پێى نەگات , جا زیناکردنى چاو تەماشاکردنە و زیناکردنى زمان قسەکردنى غەیبەت و قسەى نارەوایە وە دەرونیش ئاوات دەخوازێ بە شتى خراپ و حەزدەکات وە دامێنیش بەڕاستى دەگێرێ یان بەدرۆى دەخاتەوە.
زانایان دەفەرموون بەندەکان دەبێ تەوبەبکەن و خۆیان دوانەخەن لە تەوبەکردن چونکە ئەم تەوبەکردنە لەدەست خۆیانە وە خودا دەفەرموێت : {إن الله يحب التوابين ويحب المتطهرين} البرقرە :222.
خودا تەوبەکارو پاکەکانى خۆش دەوێن کاتێک دەگەرێنەوە دەرگاى خودا و داواى تەوبەى لێدەکەن .
بزانە ئەى بەندەى خودا : شیطان هەردەم لە زۆرانبازى دایە لەگەڵت وەپێت دەڵێ تەوبەمەکەن قبول نیە و لەگەڵ دڵ و دەروونت ململانێ دەکات تاکو پەشیمانت بکاتەوە لەتەوبەکردن وە چەندین گرفتت بۆدروست دەکات پێت دەڵێ تەوبەکەت (نسوح) راست نیە چونکە تۆ هەردەگەرێتەوە بۆسەر گوناحکردن وە نەفسى خۆت ماندوو مەکە چونکە خودا تەوبە بەوجۆرە قبوڵ ناکات چونکە تۆهەر دەگەرێتەوە سەرگوناحکردن بەم شێوەیە چەندین وەسوەسەت بۆ دروست دەکات و ساردت دەکاتەوە لەتەوبەکردن , بۆیە ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە چونکە باشترین تەوبەکار ئەوکەسانەن کەزۆر گوناحیان هەیەو دەگەرێنەوە بۆلاى خودا .
بۆیە هەرکات گوناحت کرد بگەرێوە بۆلاى خودا و داواى تەوبەى لێبکە بەردەوام بە لەتەوبەکردن وە ململانێ بکە لەگەڵ شیطان وە خۆت نەدەیتە دەست لەبەر گوناحکردن بەڵکو بەردەوام بە لەتەوبەکردن وەهیچ بەندەیەک پارێزراو نیە کە گوناح نەکات بەلام باشترین کەس ئەوانەن کە تەوبەدەکەن.
خودا مەدح و سەناى پێغەمبەرانى کردوە لەتەوبەکردن و باسى کردون کەبەردەوام تەوبەیان کردوە (اصبر على ما يقولون واذكر عبدنا داود ذا الأيد إنه أواب)وە (ووهبنا لداوود سليمان نعم العبد إنه أواب)
خودا بۆیە ئەم تەوبەى پێغەمەرانى لەقورئان تۆمارکردوە کە ئیمەى موسڵمانى ئاسایى قەت کۆڵ نەدەین لەتەوبەکردن بزانە ئەوانە پیغەمبەرن بەردەوام تەوبەیان کردوە و گەراونەتەوە بۆلاى خودا.
بۆیە گەرانەوە بۆلاى خودا گەورەى ئەو کەسە دەردەخات کە چۆن هیواو ئومیدى بەخودایە بۆ وەرگرتنى تەوبەکەى , بەڵام بەردەوام بونت لەسەر تاوان و نەگەرانەوەت ئەوا زۆر ترسناکە و جەهەنەم سزاکەیەتى.
خودا ئەوکەسانەى خۆش ناوێت کەبەردەوامن لەسەر تاوانى بچوک چونکە تاوانى بچوک گەورە دەبێ ئەگەر تەوبەو استغفار نەکەین لەسەرى.
تەوبەکاران چەند سیفاتێکیان هەیە :
1– ئەگەر گوناحى کرد جا ئەم گوناحە گەورەبێت یان بچوک ئەوا تووشى بێ هیوابون نابێت و خۆى ناداتە دەست وەسوەسەى شیطان بەڵکو تەوبەدەکات و استغفار دەکات.
وە لەفەرمودە هاتوە :
عن أبي هريرة عن النبي (صلى الله عليه وسلم) فيما يحكي عن ربه عز وجل قال:
أذنب عبد ذنبا فقال اللهم اغفر لي ذنبي فقال تبارك وتعالى أذنب عبدي ذنبا فعلم أن له ربا يغفر الذنب ويأخذ بالذنب ثم عاد فأذنب فقال أي رب اغفر لي ذنبي فقال تبارك وتعالى عبدي أذنب ذنبا فعلم أن له ربا يغفر الذنب ويأخذ بالذنب ثم عاد فأذنب فقال أي رب اغفر لي ذنبي فقال تبارك وتعالى أذنب عبدي ذنبا فعلم أن له ربا يغفر الذنب ويأخذ بالذنب اعمل ما شئت فقد غفرت لك.
واتە : بەندەکەم گوناحى کردو دواتر ووتى خودایە لە گوناحم خۆشبە , خودا دەفەرمووێت بەندەکەم تاوانێکى کردو وەزانى خودایەکى هەیە کە لەگوناح خۆشدەبێ وە داواى لیکردم لێى خۆشبم منیش لێی خۆش بووم , دواتر گوناحى کردەوە وە وتى خودایە لە گوناحم خۆشبە , خودا دەفەرمووێت بەندەکەم تاوانێکى کردو وەزانى خودایەکى هەیە کە لەگوناح خۆشدەبێ وە داواى لیکردم لێى خۆشبم منیش لێی خۆش بووم , وە سێ بارەى کردوە وەمنیش لێى خۆش بووم مادام داواى لێخۆشبونم لێدەکات , وە لەکۆتاى فەرمودەکە خودا بە بەندەکانى دەفەرمووێت هەرگوناحێک بکەن و داواى لێ خۆشبونم لێبکەن لێتان خۆش دەبم.
2– ئەگەر گوناحێکت کرد بەنهێنى ئاشکراى نەکەیت لەلاى کەسى تر : ئیمامى مجاهد دەفەرموێت :
الأواب الحفیظ الذی یذنب الذنب سرا ثم یتوب منه سرا.
واتە : تەوبەکار و پارێزگار گوناح دەکات بەنهینى وە بەنهێنى تەوبەى لەسەردەکات.
3– هەرکاتێ گوناحێکت بیرکەوتەوە ئەوا تەوبە نوێ بکەوە و استغفرالله بکە.
4– پێشئەوەى لە کۆرو مەجلسێک هەلسى ئەم زیکرە بکە بۆ کەفارەتى ئەو گوناحانەى کە لە مەجلسەکە کردونت :
{ سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت، أستغفرك اللهم وأتوب إليك }.
5– ئەگەر لەسەفەر گەرایتەوە ئەم زیکرە بکە کە چۆن پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) کردوویەتى:
{ايبون تائبون عابدون لربنا حامدون}.
6– کردنى نوێژى (الضحی) چێشتەنگاو لەبەر ئەم فەرموودەیە :
( لا يحافظ على صلاة الضحى إلا أواب، وهي صلاة الأوابين )
پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) وەسیەتى بۆ دوو هاوەڵى بەرێز کردوە کە دەست بگرن بەم نوێژە ئەم دوو هاوەڵەش (ابو هریرة و ابو دردراء )(رضى الله عنهم) بوون بۆیە لەسەر ئێمەش پێوسیتە دەست بگرین بەم سونەتانە تاکو ببینە یەکێک لە ئەوابین.
7– لەخودا داوابکە کە بببتە یەکێ لە تەوبەکاران (أواب) چونکە پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دووعاى کردوە کە خودابیکاتە یەکێ لە (أواب)ین بۆیە دەبێت وەک پێغەمبەر دوعا بکەین .
—-
بەندەى تەوبەکار گوناح دەکات و دەگەرێتەوە لاى خودا وەگوناح دەکات و دەگەرێتەوە لاى خودا بەردەوام لەرەحمى خودا دلنیایە کە تەوبەکەى قبول دەکات تاکو دوونیا بەجێ دەهێڵی.
پێغەمبەرى خودا (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت :
(يا أيها الناس توبوا إلى الله واستغفروه فإني أتوب في اليوم في اليوم مائة مرة )رواه مسلم .
واتە : ئەى خەڵکینە بگەرێنەوە لاى خودا و تەوبە و استغفرالله بکەن , من رۆژانە 100سەد جار تەوبەدەکەم و استغفار دەکەم.
وە هەرکاتێک تاوانێکت کرد راستەوخۆ استغفار بکە لەبەر ئەم فەرمودەیە :
قار رسول الله (صلى الله علیه وسلم) : (اتق الله حيثما كنت واتبع السيئة الحسنة تمحها وخالق الناس بخلق حسن)
واته : له خوا بترسه و خۆپارێزى بكه له تاوان له ههر كوێك ههبيت ، وه به دواى تاون و خراپهدا خێر و چاكهيهك بكه بۆ ئهوهى بيسڕێتهوه ، وه ههڵسوكهوت بكه لهگهڵ خهڵدا به ڕهوشتى چاك و جوان .
وە مزگێنى لەلایەن خودا بۆ ئەوکەسانەى تەوبەکارن :
وأزلفت الجنة للمتقين غير بعيد (31) هذا ما توعدون لكل أواب حفيظ (32) من خشي الرحمن بالغيب وجاء بقلب منيب (33) ادخلوها بسلام ذلك يوم الخلود (34)