دەستپێک / جۆراوجۆر / بابەت بەکوردى / هۆکارى زیاد بوونى بەرەکەت لە ماڵ .

هۆکارى زیاد بوونى بەرەکەت لە ماڵ .

بەرەکەت : ووشەیەکە زۆربەى کات بەرگویمان دەکەوێت بەڵام بەداخەوە لەماڵەکانمان وونە . بەرەکەت نەلە کاتمان هەیە نەلە رزق و رۆزى ..

بۆیە کلیلى بەرەکەت هەشتن , وە لەقورئان و سوونە هاتوە ..

🔑 کلیلەکانى بەرەکەت هەشتن :

1خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز : خودا دەفەرموێت : (وهذا كتاب أنزلناه مبارك) قورئانى پیرۆز خوێندنەوەى بە جوانى تێگەیشتن و فێربوونى ماناکانى و کار پێکردنى لە ژیانى رۆژانە دەبێتە مایەى بەرکەت پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (تسكنه الملائكة تهجره الشياطين ويتسع بأهله ويكثر خيره).

واتە: هەر مالێک قورئانى تیا بخوێندرێت ئەوا مەلائیکە لەو مالە نیشتەجێ دەبن و شیطانەکان لەو ماڵە هەڵدێن , وە خۆشى وبەرەکەت دەکەوێت نێو خانەوادەکە.

2بسم الله وە یادى خودا کردن :پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت :

(إذا دخل الرجل بيته فذكر الله تعالى عند دخوله وعند طعامه، قال الشيطان لأصحابه لا مبيت ولا عشاء)

واتە : ئەگەر چونەوە بۆماڵ یادى خودا بکەن وە لەکاتى نان خواردن بسم الله بکەن چونکە شیطان ناچێتە ماڵێک و تیاى نامێنێتەوە کە یادى خوداى تیابکرێت و بسم الله لەسەر خواردنەکەیان بکرێت.

3الصدقة (بەخشین) : بەخشین یەکێکە لەهۆکارەکانى بەرەکەت لەماڵ , بەتایبەت بەخشینێ بەنهێنى بکرێت , چونکە بەخشین تورەبوونى خودا دادەمرکێنێتەوە .

4صلة الرحم : سەردانى كردنى خزم : پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:

 «من سره أن يبسط له في رزقه وأن ينسأ له في أثره فليصل رحمه» (متفق عليه).

واتە : هەرکەسێک دەیەوێت رزقى فراوان بێت با سیلەى رەحم بەجێ بگەیەنێت.

وە لە شوێنێکى تر دەفەرموێت سیلەى رەحم و رەوشت باشى و چاک بوون لەگەڵ دراوسێ ئەوا رزق زیاد دەکات و بەرکەت دەخاتە تەمەنەوە.

5چوون بۆ سەرکار و داواکردنى رزق لە بەیانان زوو : پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دوعاى کردوە بۆ ئومەتەکەى دەفەرموێت : ( اللهم بارك لأمتي في بكورها ) واتە خودایە بەرەکەت بخەیتە رزق و رۆزى ئومەتەکەم سەرلەبەیانى , بەڵام بەداخەوە زۆربەى خەڵکى ئەم سەردەمە تاکو نیوەڕۆ خەوتون.

6نوێژکردن لەکاتى خۆیدا : قال الله تعالى:«وأمر أهلك بالصلاة واصطبر عليها لا نسألك رزقا“نحن نرزقك والعاقبة للتقوى»

واتە : فەرمان بکەن بە خانەوادەکەت تاکو نوێژ بکەن و ئارامبگرن لەسەرى , خودا داواى رزق و رۆزى لەئێوە ناکات بەڵکو خودا خۆى رزق و رۆزى دەرە وە پاشە رۆژ بۆ پارێزکارانە.

7 پەنا گرتن بەخودا بە تەواوى : پێغەبمەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت :

«لو توكلتم على الله حق توكله لرزقكم كما يرزق الطير ، تغدو خماصا”وتروح بطانا”»

واتە : ئەگەر تەوەکولتان بەتەواوى بەخودا بێت ئاوها رزق و رۆزیتان دەدات وەک باڵندە چۆن بەیانیان بە زگى برسى دەردەچێت و ئێواران بەزگى پردەگەرێتەوە  .

8 بەردەوام بوون لەسەر أستغفار : استغفار کردن سەرچاوەى رزق و رۆزیە , هەروەک چۆن پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم ) دەفەرموێت :

«من لزم الاستغفار جعل الله له من كل ضيق مخرجا” ومن كل هم فرجا”ورزقه من حيث لا يحتسب»

واتە : هەرکەسێک بەردەوام بێت لەسەر استغفار ئەوا خودا لەهەموو تەنگاویەک رزگارى دەکات , وە لەهەموو غەم وپەژارەیەکى دەرەوێنێتەوە , وە رزقى واى بۆ رەوانەدەکات کە هەرگیز بەخەیاڵى دانەهاتبێ کە ئەم رزقەى بۆ بێت.
🌾خودا بەرکەت بەسەر ئێمەو ئێوەش داببارێنێت.

——

ئامادەکردن : بەرێوەبەر.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …