دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / بیروباوەرت وەربگرە لە قورئان و سوننەت
بیروباوەر

بیروباوەرت وەربگرە لە قورئان و سوننەت

ڕونکردنەوەی پێویست لەسەر (عقیدة)بیروباوەر

باسکردنی بیروباوەری ئیسلام
“بەڕاستی بیروباوەڕ وەکو سەر وایە بۆ لاشە ئەگەر نەبێت ئەویش نرخیێکی نابێت،ئەگەر بیروباوەڕت چەسپاو بوو ئەوا لەخۆت رادەبینی سەر بکەیتە ناو چەندین بابەت و کتێب کە بەسەلامەتی و بەبیکردنەوە و تێ گەیشتنێکی درووستەوە بێیتە دەرەوە لێی و گومرا نەبیت”

یەکەم: پێناسەی بیروباوەر(العقیدة)کە بریتییە لە زانیاری بە حوکمە شەرعییە گرێداروەکان لە دڵدا کە وەرگیراون لە قورئان و حدیثە صحیحەکانی پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم بە تێگەیشتنی صەحابە و تابعین و سەلفی صالح ..
وەک باوەربون بەخوا وفریشتەکانی و کتێبەکانی و پەیامبەرانی و بەرۆژی دوایی و بە قەدەر و خێر و شەری،هەروەها باوەربون بە هەموو بوارەکانی غەیب و رەتکردنەوە و بەرپەرچدانەوەی بیدعە و گومانەکانی عەلمانی مولحید و گاورەکان و بیروباوەرە پوچەکان.
کەواتە بیروباوەر لای ئەهلی سوننە بەو زانیارییە ڕاستانە دەوترێت کەلەدڵدا جێگیربون و دڵی لەسەر گرێدراوە و قەبوڵی گومان ناکەن.

دووەم: سەرچاوەی وەرگرتنی بیروباوەر کە بریتییە لە ئایەتەکانی قورئان و حدیثە شیرینەکانی پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم بە تێگەیشتنی صەحابە و تابعین و سەلەفی صالح و پێشەوایانی ئوممەت،
ئەمە سەرچاوەی وەرگرتنی بیروباوەڕی ڕاست و ڕەسەنی ئیسلامە،جا هەر کەسێک لەهەر کات و شوێنێک بێت و بیروباوەڕی لەم سەرچاوەیەوە وەرنەگرێت ئەوا دوچاری(انحراف)لادان و (ضلال) گومرابون و (هلاک)تیاچون دەبێت،پەنا بەخوا..
ئەمە چەند پرسیار و وەڵامێک دەبێت سەبارەت بە بیروباوەر و وەڵامدەدرێتەوە بەبەڵگەی قورئان و حدیث بۆ ئەوەی خوێنەر دڵی ئارامبگرێت و دڵنیابێت لە ڕاستێتی وەڵامەکان،چونکە بیروباوەڕی یەکخواپەرستی بنچینەی بەختەوەری مرۆڤە لە دونیا و ڕۆژی دوایدا..
داواکارم لەخوای پەروەردگار کەوا سودی پێبگەیەنێت بە موسوڵمانان وە پاک و پوختی بکاتەوە بۆ خۆی وە لەسەر بیروباوەری ڕاست و دروستی ئیسلام دامەزراومان بکات تاوەکو مردن و پاشان لەسەری حەشرمان بکات لەگەڵ پەیامبەران سەلامی خوایان لێبێت و پیاوچاکان و پێشەوایانی ئوممەت و زانایانی ڕەسەنی ئیسلام.
____________________________________

مافی خوا لەسەر بەندەکانی

پرسیاری یەکەم..

ئایا خوا ئێمەی بۆچی دروست کردووە؟

وەڵام/ خوا ئێمەی دروست کردوە بۆ ئەوەی بەتەنها بیپەرستین و هیچ شەریک و هاوەڵێکی بۆ بریار نەدەین بەڵگەش بۆ ئەمە خوای گەورە دەفەرموێت(وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون﴿٥٦﴾سورة الذاریات)واتە:ئێمە جنۆکە و مرۆڤمان دروست نەکردوە ئیللا بۆ ئەوە نەبێت کە بەتەنها من بپەرستن.
هەروەها فەرموودەکەی پەیامبەر صل الله علیه وسلم(حق الله علی العباد ان یعبدوه ولا یشرکوا به شیئا).سەرچاوە{متفق علیه/صحیح البخاری رقم:(٢٨٥٦) و صحیح مسلم رقم:(٣٠)]

واتە:ماف و حەقی خوا لەسەر بەندەکانی بریتییە لەوەی کە بیپەرستن و هیچ هاوەڵ و شەریکی بۆ بریار نەدەن.
واتە لەگەڵ خوا نەڵێی یا شیخ عبدالقادری گەیلانی یان نازانم فڵان ئەمانە هەموی بەندەی خوا و جگە لەخوا هاوار بکەیتە شەخسیک ئەوا شەریکت بریار داوە بۆ خوا وە تەنانەت نابێت هاواربکەیت پەیامبەر صل الله عله وسلم چونکە شرکە وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم خۆی ئەمەی فێکردوین.
____________________________________

پرسیاری دووەم..

(عیبادەت)پەرستن بریتییە لەچی؟

وەڵام/(عیبادەت) پەرستن:ناوێکی کۆکەرەوەیە بۆ هەموو ئەو گوفتار و کردەوانەی کەخوا خۆشی دەوێن
وەکو دوعا و پارانەوە و نوێژ و حەیوان سەربرین و هتد…
خوای گەورە دەفەرموێت(قل إن صلاتي ونسكي ومحياي ومماتي لله رب العالمين ﴿١٦٢﴾سورة الانعام)
واتە:ئەی پەیامبەر محمد صل الله علیه وسلم بەخەڵکی بڵێ بەراستی نوێژ و حەیوان سەربڕێن و ژیان و مردن هەمووی بۆ خوای پەروەردگاری هەموو جیهانە.
(نسکی:واتە:ئاژەڵ سەربرینم)
قال شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله : ((العبادة إسم جامع لكل ما يحبه الله ويرضاه من الاقوال و الافعال الظاهرة و الباطنة)) مجموع فتاوى جزء : 1 / صفحة : 3
واته: عيبادەت ناوێكى گشتگيرە بە هەموو ئەو شتانە دەوترێ كەخواى گەوره پێی خۆشەو پێى رازيه لە گوفتار و ڕەفتارە دەرەكى و ناوەكيیەكان.
___________________________________

پرسیاری سێیەم..

چۆن خوا بپەرستین؟

وەڵام/خوا دەپەرستین بەو شێوازەی کە خواو پەیامبەرەکەی صل الله علیه وسلم فەرمانیان پێ کردوین
خوای گەورە دەفەرموێت:(  يا أيها الذين آمنوا أطيعوا الله وأطيعوا الرسول ولا تبطلوا أعمالكم﴿٣٣﴾سورة محمد)
واتە:ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خواو فه‌رمانی پەیامبه‌رەکەی بن، کاروکرده‌وه‌ و چاکه‌کانتان پووچەڵ مەکەنەوە..
وە پەیامبەر صل الله علیه وسلم فەرمویەتی (من عمل عملا لیس علیه امرنا فهو رد)صحیح مسلم رقم(١٧١٨)
واتە:هەر کەسێک هەر کردەوەیەک ئەنجامبدات کەفەرمانی ئیمەی لەسەر نەبێت ئەوا ئەو کردەوەیە رەتدەکرێتەوە و وەرناگیرێت.
____________________________________

پرسیاری چوارەم

ئایا خوا بپەرستین لە ترسی سزا و بەتەماحی پاداشتەوە؟

وەڵام/بەڵێ بەو شێوازە دەیپەرستین واتە بە ئومێدی ئەوەی کە لە سزای پارێزراوبین و بە چاکەش پاداشتمان بداتەوە،
خوای گەورە لە وەسفی ئیماندار دەفەرومێت(يدعون ربهم خوفا وطمعا )(ئایەتی (١٦) سورة السجدة)واتە:پەروەردگاریان دەپەرستن و لێی دەپارێنەوە لە ترسی سزایی و بەتەماحی پاداشتەوە
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم فەرمویەتی(اسال الله الجنة،واعوذ به من النار)(صحیح ابی داود برقم(٧٩٣)
واتە:داوای بەهەشت لەخوا دەکەم و پەناشی پێ دەگرم لە ئاگری دۆزەخ.
___________________________________________

پرسیاری پێنجەم

ئایا چاکەکاری(الاحسان)لە پەرستندا بریتییە لەچی؟

وەڵام/چاکەکاری (الاحسان) بریتییە لە هەستکردن بە چاودێری خوا لەپەرستندا.
خوای گەورە دەفەرموێت( الذي يراك حين تقوم (218) وتقلبك في الساجدين  ﴿٢١٩﴾ سورة الشعراء)
واتە: ئەو خوایە کە دەتبینێت لە کاتێکدا کە بەپێوە وەستاویت لە نوێژدا،وە لەکاتێکدا کە لە رکوع و سوجدەدا دەبیت.
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(الاحسان:ان تعبد الله کانک تراه فان لم تکن تراه فانه یراک)(صحیح مسلم برقم(٨)
واتە چاکەکاری بریتییە لەوەی کە خوا بپەرستیت وەکو ئەوەی کە بیبینیت،وە ئەگەر تۆ خوا نەبینیت ئەوا ئەو تۆ دەبینێت.
_________________________________

پرسیاری شەشەم..

ئایا بۆچی خوا پەیامبەرانی سەلامی خوایان لێبێت ناردووە؟

وەڵام/ خوا پەیامبەرانی ناردوە بۆ ئەوەی بانگەوازی بکەن بۆ پەرستنی و شیرک و هاوەڵبڕیاردانی لێ دووربخەنەوە،
خوای گەورە دەفەرموێت(ولقد بعثنا في كل أمة رسولا أن اعبدوا الله واجتنبوا الطاغوت)(سورة النحل ئایەتی ٣٦)
واتە بەدڵنیایی لەهەموو ئوممەتێک واتە کۆمەڵە مرۆڤیکدا پەیامبەرێکمان ناردوە بۆ ئەوەی پێیان بڵێ بە تاک و تەنها خوای گەورە بپەرستن و خۆتان دووربخەنەوە لە تاغوت (پەرستنی جگە لەخوا)
(الطاغوت:واتە:ئەو شەیطانەی کە بانگەوازی دەکات بۆ پەرستن جگە لەخوا).
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(الانبیاء اخوة..ودینهم واحد)(متفق علیه صحیح البخاری برقم (٣٤٤٣) وصحیح مسلم برقم(٢٣٦٥).
واتە پەیامبەران برای یەکن و دین و ئاینیشیان یەکێکە..
وە هەموو پەیامبەران بۆ ئەوە هاتون تاکو توحید یەکخوا پەرستی لە دڵی مرۆڤەکاندا جێگیر بکەن چونکە بەم باوەرە و بەم ناسینی خودایە خۆشبەخستی ڕاستەقینە بۆ مرۆڤ بەرهەم دێت.

——————————————————–

پرسیاری حەوتەم

ئایا یەکخواپەرستی (التوحید) چەند جۆری هەیە؟

وەڵام/یەکخوا پەرستی سێ جۆری هەیە
١-توحید الربوبیة
٢-توحید الالوهیة
٣-توحید الاسماء و الصفات
….
یەکەم (توحید الربوبیة)واتە یەکتاککردنەوەی خودا لە پەروەردگارێتیدا
وە برتییە لە یەکتاککدنەوەی خوا لە کردارەکانیدا وەکو دروستکردنی گەردون و و هەسارە و زەوی و مرۆڤ و رزق و بەڕیوەبردن …. هتد
خوای گەورە فەرمویەتی (الحمد لله رب العالمين ﴿٢﴾سورة الفاتحة)
واتە سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە پەروەردگاری هەموو جیهانیانە.
وەپەیامبەری خۆشەویستمان صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(انــت رب الســماوات والارص)صحیح البخاری برقم (٧٣٨٥)
واتە خوایە تۆ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویت.
(الـرب:هسو الخالق والمالك المدبر
:واتە پەروەردگار بریتییە لە بەدیهێنەر و خاوەن و بەڕێوەبەر)
______________________________________

پرسیاری هەشتەم

ئایا یەکتاککردنەوەی خوا لە پەرستندا واتە(توحید الالوهیة)بریتییە لەچی؟

وەڵام/یەکتاککردنەوەی خوا لە پەرستندا (توحید الالوهیة) بریتییە لە یەکتاککردنەوەی خوا بەپەرستن وەکو دوعا پارانەوە و نوێژ و ئاژەڵ سەربرین و نەزرکردن. واتە کاری مرۆڤ بۆ خودا دەبێت بە تاک و تەنها بۆ ئەو بێت ئاژەڵ بۆ شەخسێک سەرنەبرێت داوا و پارانەوە بۆ شەخسێک نەبات بڵی یا فڵانە شەخس فریام بکە یان بچێتە سەر قەبرێک داوای لێبکات یارمەتی بدات ئەمانە هەموی هاوەڵ پەیداکردنن بۆ خودا دەبێ مرۆڤی موسوڵمان بیروباوەری بەم شێوەیە پاک بێت
خوای گەورە دەفەرموێ(وإلهكم إله واحد لا إله إلا هو الرحمن الرحيم﴿١٦٣)سورة البقرة)
واتە: پەرستراوی ئێوە تەنها یەك پەرستراوە کە هیچ پەرستراوێک نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە ئەو نەبێت کەوا خاوەنی رەحمەتێکی فراوانە و بەبەزەیی یە.
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت( فلیکن اول ماتدعوهم الیه:شهادة ان لا اله الا الله)صحیح مسلم برقم(١٢١)
واتە با یەکەم شت کە بانگەوازیان دەکەیت بۆ لای واتە بۆ لای مرۆڤەکان،بریتی بێت لە شایەتی دان بەوەی کە هیچ پەرستراوێک نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خوا (الله)نەبێت.
وە لەریوایەتەکەی بوخاریدا هاتوە
(الی ان یوحدوا الله تعالی)
واتە: بایەکەم شت کەبانگەوازیان دەکەیت بۆ لای بریتی بێت لە(التوحید) یەکخواپەرستی و بەتاک دانانی خوا (الله) لەهەموو شتێکدا.
______________________________________

پرسیاری (9)

ئایا یەکتاککردنەوەی خوا لە ناو و صیفەتەکانیدا(توحید الاسماء والصیفات) بریتییە لە چی؟

وەڵام.بریتی یە لە سەلماندنی ئەوەی کە خوا وەصفی خۆی پێ کردووە لە قورئاندا یان ئەوەی کە پەیامبەرەکەی صل الله علیه وسلم وەصفی پێ کردووە لە فەرموودە صحیحەکانیدا بە حەقیقەت،
بەبێ(تاویل)و(تفویض)و(تمثیل)و(تعطیل)،
وەکو(استواء) کردن لەسەر عەرش و دابەزین بۆ ئاسمانی دونیا و دەست و جگە لەمانەش لەو صیفەتانەی کە لایەقن بۆ کامڵێتی خوا
خوای گەورە دەفەرموێت(ليس كمثله شيء وهو السميع البصير﴿١١﴾ سورة الشوری)واتە: هیچ شتێک وەکو خــوا (الله) نییە و خواش بیسەر و بینەرە.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(ینزل الله الی السماء الدنیا کل لیلة..)صحیح مسلم برقم(٧٥٨)
واتە:هەموو شەوێک خوا دادەبەزێت بۆ ئاسمانی دونیا،
دادەبەزێت:دابەزینێک کە لایەق بێت بە گەورەیی خواوە،کە لێکچواندنی تێدا نییە بە هیچ یەکێک لە درووستکراوەکانی..
____________
بۆ تێ گەیشتن لەم زاراوانە پێ ویستە پێناسەیان بکەین بە کورتی
–(تاویل) واتە بریتییە لە گۆرینی واتای ووشەکان لەمانا ڕاست و ڕواڵەتەکانیان بۆ واتایەکی دوور و نەگونجاو بەبێ بەڵگە.
–(تفویض)بریتییە لە سەلماندنی خوودی ووشەکان بە تەنها و گێرانەوەی زانینی واتاکانیان بۆ لای خوا بەتەنها.
–(تمثیل)بریتییە لە سەلماندنی نموونە بۆ شتێک کە لەهەموو روویەکەوە وەک یەک بن.
–(تعطیل)بریتییە لە نەسەلماندنی سیفەتەکانی خوا یان سەلماندنی هەندێکیان و نەسەلماندنی باقییەکەی تر وەکو ئەشعەرییەکان کە باوەریان وایە خوا ١٠ سیفەتی هەیە و ئەوانەی تر رەتدەکەنەوە.
هەروەها ئەهلی سوننە و جەماعە صیفات و ناوەکانی خوا پاکرادەگرن لە(تشبه)و(تکییف)یش کە ئەمە پێناسەکەیانە،
–(تشبیه)بریتییە لە سەلماندنی نموونە بۆ شتێک کەلە (هەندێک) رووە وە وەک یەک بن.
–(تکییف) بریتییە لە گێرانەوەی چۆنێتی یان شێوەی خوودی خوا و صیفەتەکانی.
__________________________________________

پرسیاری (10)

(این الله)خوا لەکوێ یە؟

وەڵام/خوا لەسەر عەرشە لەسەروی ئاسمانەکانەوە،
خوای گەورە دەفەرموێت(الرحمن على العرش استوى ﴿٥﴾سورة طــه)
واتە:خوای میهرەبان لەسەر عەرشە
وە لەئایەتێکی تردا( الله الذي رفع السماوات بغير عمد ترونها ثم استوى على العرش وسخر الشمس والقمر كل يجري لأجل مسمى يدبر الأمر يفصل الآيات لعلكم بلقاء ربكم توقنون﴿٢﴾ سورة الرعد)
واتە:خوا ئه‌و زاته‌یه که به‌چاوی خۆتان ده‌بینن چۆن ئاسمانه‌کانی به‌بێ کۆڵه‌که و ستوون به‌رز کردۆته‌وه و ڕایگرتووه‌، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (ئه‌ڵبه‌ته چونیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره‌، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مه‌لیك پرسیووه‌، له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه‌، چونیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه‌، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه‌، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه‌)، خۆرو مانگیشی ڕام هێناوه‌، هه‌ر یه‌که‌یان له چه‌رخ و خۆلی خۆیدا بێ وچان تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌سوڕێنه‌وه‌، هه‌ر ئه‌و زاته کاروباری جیهان هه‌ر هه‌مووی به‌ڕێ ده‌کات و ڕێکی ده‌خات، هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌کانی قورئان به‌وردی و دوورو درێژی ده‌خاته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له به خزمه‌ت گه‌یشتن و ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای په‌روه‌ردگارتان (بۆ لێپرسینه‌وه‌).
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(ان الله کتب کتابا… فهو عنده فوق العرش)صحیح البخاری برقم (٧٤٥٤).
واتە: خوا کتێبێکی نوسیوە کەلەلای خۆیەتی لەسەر عەرش.
وە بونی خوا لەسەر عەرش مانای ئەوە نییە خوا پێویستی بەعەرش هەیە نا !
بەڵکوو گەورەیی و مەزنی خوای گەورە دەردەخات ، خۆ خوای گەورە پێویستیشی بە مەلائیکەت و جنۆکە و مرۆڤ و گەردون نییە؟ ئەمانە دەسەڵات و شکۆ و مەزنێتی خوا دەردەخەن و لەسنوری ئەقڵیشدا نییە کە لەو شتانە تێ بگەین و چۆنێتییەکەی بزانین ئەمە ئیمانە بە غەیب وە واجبیشە باوەڕکردن پێی وەک امام مالک فەرموویەتی.
_______________________________________

پرسیاری(11)..

ئایا خوا لەگەڵ ئێمەدایە؟

وەڵام/خوا لەگەڵ ئێمەدایە بە بیستن و بینین و زانستی یەوە،
کاتێک خوای گەورە هەردوو پەیامبەر(موسا و هارون)ی نارد بۆ لای فیرعەون پێیانی وت
خوای گەورە دەفەرموێت( قال لا تخافا إنني معكما أسمع وأرى ﴿٤٦﴾سورة طــه)
واتە:مەترسن چونکە من لەگەڵتانم دەبیستم و دەبینم.
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(انکم تدعون سمیعا قریبا وهو معکم)-ای بعلمه-صحیح البخاری برقم(٢٩٩٢)
واتە: ئێوە لەکەسێک دەپارێنەوە کە بیسەرە و نزیکە لێتانەوە و ئەو لەگەڵتانایە -واتە بە زانستی یەوە-
_______________________________
پرسیاری(12)..

ئایا یەکخواپەرستی (التوحید) سوودی چییە؟

وەڵام/سوودی یەکخواپەرستی بریتی یە لە ئاسودەیی و دوربون لە سزا و سەربەرزی لە رۆژی دوایی و هیدایەت لە دونیادا و سرینەوە و کەفارەتی تاوانەکان خوای گەورە دەفەرموێ(الذين آمنوا ولم يلبسوا إيمانهم بظلم أولئك لهم الأمن وهم مهتدون  ﴿٨٢﴾سورة الانعام)
واتە:ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە و شیرک و هاوەڵیان لەگەڵیدا تێکەڵ نەکردووە ئەوانە ئاسودەییان بۆ هەیە و هیدایەتدراویشن.(بظلم:واتە:شیرک و هاوەڵبریاڕدان)وەک داواکردن لە غەیری خوا جا هەر کەسێک بێت ئەوە شیرکە.
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(حق العباد علی الله ان لا یعذب من لا یشرک به شیئا)صحیح مسلم برقم (٣٠)
واتە ماف و حەقی بەندەکان لەسەر خوا ئەوەیە کە سزای کەسێک نەدات کەوا هیچ هاوەڵێکی بۆ خوا بریارنەداوە.
جا لەوانەیە هەندێک موسوڵمان بڵین خۆ کەس نەیوتوە دوو خوا هەیە ؟
مەبەستەکە داواکردن و هانا بردن بۆ جگە لەخوایە وە چاوت لە رزق دەری جگە لەخوا بێت .
_____________________________________

پرسیاری(13)..

ئایا مەرجەکانی وەرگرتن و قبوڵکردنی کردەوە بریتین لەچی؟

وەڵام/مەرجەکانی وەرگرتن و قبوڵکردنی کردەوە لەلای خوا سێ مەرجن:

١- (الایمان بالله و توحیده) ئیمان و باوەربون بەخوا و تەنها پەرستنی:
خوای گەورە دەفەرومێت(إن الذين آمنوا وعملوا الصالحات كانت لهم جنات الفردوس نزلا ا ﴿١٠٧﴾سورة الکهف)
واتە:به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌،چەندین باخیان بۆ هەیە لە فیردەوسدا و میوانداری دەکرێن.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(قل آمنـت بالله، ثم استقـم)صحیح مسلم برقم(٣٨)
واتە:بڵێ باوەڕم هێناوە بەخوا و ئینجا بەردەوامیش بە لەسەری..

٢-(الاخلاص)نییەت پاکی :کە بریتییە لە ئەنجامدانی کردەوە بۆ خوا بەتەنها بەبی (ریاء) پێش چاوی و بەبێ گوێدانە خەڵک و(سمعه)ناوبانگ دەکردن.
خوای گەورە دەفەرموێت( فاعبد الله مخلصا له الدين ﴿٢﴾سورة الزمر)
واتە:خوا بپەرستە و بەنییەت پاکی یەوە دینداری بۆ ئەنجام بدە.

٣-(موافقة الشریعة)بەپێی ئەو شەرعە بێت کە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم پێی هاتووە:
خوای گەورە دەفەرموێت(وما آتاكم الرسول فخذوه وما نهاكم عنه فانتهوا واتقوا الله إن الله شديد العقاب  ﴿٧﴾سورة الحشر)
واتە: ئەوەی کە پەیامبەر(صل الله علیه وسلم)بۆی هێناون لێی وەرگرن و ئەوەشی کە قەدەغەی کردووە لێتان وازی لێبێنن و خۆ پارێزی بکەن لە تاوان و سزای خوا و لێی بترسن چونکە سزای خوا زۆر تووندە.
پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت: (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد) رواە البخاري (٢٦٩٧)، ومسلم (٤٤٦٧)، وأبو داود (٤٦٠٦)، وابن ماجه (١٤).
واتە:هەر کەسێک شتێک بیروباوەڕێک یان کردەوەیەک لەم دینەی ئێمەدا دابهێنێت کەفەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ئەو شتە ڕەتدەکرێتەوە
(رد:غیر مقبول،واتە:وەرناگیرێت)
(ئيمامى النووي رحمە الله لەبارەی ئەم حەديثە فەرمويەتى ئەم فەرمودەيە يەكێكە لە بنچینە گەورەكانی ئیسلام، فەرمودەیەكی كورتە و مانایەكی زۆری هەیە، بە ئاشكرا بەرپەرچی هەموو بیدعە و داهێنراوەكان ئەداتەوە، پێویستە لەبەربكرێت، بەرپەرچی هەموو بەتاڵەكانی پێبدرێتەوە. بكرێـت بە بەڵگە بۆ بەرپەرچ دانەوەی بیدعەكان.
______________________________________

پرسیاری (14)

ئایا گەورەترین تاوان لای خوا بریتی یە لەچی؟

وەڵام/گەورەترین تاوان بریتی یە لەو شەریک بریاردان بۆ خوا کەدەچێتە بابی شیرکی گەورەوە، بەڵگەش خوای گەورە دەفەرومێت(وإذ قال لقمان لابنه وهو يعظه يا بني لا تشرك بالله إن الشرك لظلم عظيم﴿١٣﴾سورة لقمان)
واتە: جا لوقمان به کوڕه‌که‌ی خۆی وت له کاتێکدا که ئامۆژگاری ده‌کرد کوڕه شیرینه‌که‌م نه‌که‌یت شتێک یان که‌سێک به هاوتاو هاوبه‌شی خوا بڕیار بده‌یت، چونکه به‌ڕاستی هاوتاو هاوبه‌ش بڕیاردان تاوانێکی زۆر گه‌وره و ناڕه‌وایه‌.
وە کاتێ پرسیار کرا لە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم(ای الذنب اعظم؟ قال:ان تجعل لله ندا وهو خلقک!)صحیح البخاری برقم(٤٧٦١)
واتە:ئایا گەورەترین تاوان برتی یە لەچی؟ پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم فەرمووی:گەورەترین تاوان ئەوەیە کە شەریک و هاوشێواز و هاوەڵ بۆ خوا دابنێیت لەکاتێکدا کەتەنها ئەو تۆی درووست کردووە !
________________________________________

پرسیاری (15)..

ئایا شیرکی گەورە بریتییە لەچی؟

وەڵام/شیرکی گەورە بریتییە لە ئەنجامدانی پەرستن بۆ جگە لەخوا، وەکو دوعاو پارانەوە لە غەیری خوا وە داواکردن و فریاکەوتن لە مردووەکان و یان زیندوانی نادیار.
خوای گەورە دەفەرموێت(  واعبدوا الله ولا تشركوا به شيئا (٣٦)سورة النساء)
واتە:خوا بپەرستن بە تەنها و هیچ مەکەن بە شەریکی .
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(اکبر الکبائر:الا شراک بالله….)صحیح البخاری برقم (٦٨٧١)
واتە:گەورەترینی تاوانە گەورەکان شیرک ئەنجامدان و هاوەڵ بریار دانە بۆ خوا..
______________________________________

پرسیاری (16)..

ئایا (شیرک)هاوەڵ بۆ خوا دانان بونی هەیە لەم ئوممەتەدا؟

وەڵام/بەڵێ شیرک ئەنجامدان بوونی هەیە،
بەڵگەشخوای گەورە دەفەرومێ(وما يؤمن أكثرهم بالله إلا وهم مشركون ﴿١٠٦﴾سورة یوسف)
واتە:زۆرینەی خەڵک ئیمان و باوەرناهێنن ئیللا لەگەڵ ئەوەشدا شەریک و هاوەڵ بڕیاردەرن.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(لا تقوم الساعة حتی تلحق قبائل من امتی بالمشرکین، وحتی یعبدوا الاوثان)صحیح سنن الترمذی برقم (٢٢١٩).
واتە:قیامەت هەڵناستێت تاوەکو هەندێک تیرەوهۆز لە ئوممەتەکەمدا خۆیان نەگەیننە موشریک و هاوەڵبڕیاردەرەکان وە تاوەکو بت و هاوشێوەکانی نەپەرستن.
رونکردنەوەی پێویست و شیکردنەوەی ئایەت و حدیثەکە لە وەرگرتنی رای زانایانەوە.

1-(عکرمة)سەبارەت بەم ئایەتە(وما يؤمن أكثرهم بالله إلا وهم مشركون ﴿١٠٦﴾سورة یوسف)
دەڵێت کە پرسیاریان لێ دەکەیت کێ ئێوەی درووست کردووە و کێ ئاسمانەکانی دروست کردووە؟ دەڵێن خوا (الله) ئا ئەمە ئیمان و باوەرەکەیانە بە خوا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داوا و هاوار لە غەیری خوا دەکەن و دەیان پەرستن چونکە دوعا و پارانەوە عیبادەتە و تەنها دەبێت بۆ خوا بکرێت.
سەرچاوە (تفسیر الطبری:(٧٧/١٣).
وە (مجاهد)یش سەبارەت بەم ئایەتە دەڵێت ئیمانەکەیان بریتی یە لەوەی کەدەڵێن (الله) بەدیهێنەرمانە و رزق و رۆزیمان دەدات و دەمانمرێنێت،ئا ئەمە ئیمانە لەگەڵ شیرکی پەرستنیان بۆ غەیری خوا..
سەرچاوە(تفسیر الطبری(٧٨/١٣)
وە(البیضاوی) دەڵێت سەبارەت بە ئایەتەکە(وما يؤمن أكثرهم بالله ) فی اقراراهم بوجوده و خالقته،
(إلا وهم مشركون) ،،بعبادة غیرە (تفسیر البیضاوی:(٣١١/١٣)
واتە:ئیمانی زۆرینەیان بەخوا بریتییە (وما يؤمن أكثرهم بالله) لە دانپێنان و باوەربون بە بون و بە دیهێنەری خوا،وە شەریک و هاوەڵ بڕیاردانەکەیان لەوەدایە (إلا وهم مشركون)کە غەیری خوا دەپەرستن.
بەوەی کە هاوار دەکەنە غەیری خوا و لە غەیری خوا دەپاڕێنەوە و هانای بۆ لای دەبەن و داوای فریاکەوتنی لێ دەکەن و سوێند بە غەیری خوا دەخۆن و حەیوان بۆ غەیری خوا سەردەبرن و پشتی پێ دەبەستن و ئومێدی دەستکەوتنی خێریان لێی هەیە و لێشی دەترسن و تەواف بەدەوری قەبر و شەخص و مەزارگاکاندا دەکەن و….هتد
لە جۆرەکانی شەریک ئەنجامدان بۆ خوای تەنها و بی شەریک.

2-سەبارەت بە حدیثەکە (الاوثان)بریتی یە لەو شتانەی کە جگە لەخوا دەپەرسترێن چ بت بێت یان قەبر بێت یان مەرقەد و مەزارگا بێت یان شەخص و دار و بەرد و بێت یان مرۆڤێکی زیندوو یان مردوو بێت.
کەواتە زاراوەی (الاوثان:جمع وثن)گشتی تر و بەرفراوان ترە لە زاراوەی (الاصنام:جمع صنم)،چونکە (صنم)تەنها بۆ وێنە و پەیکەر بەکاردەهێنرێت،بەڵام(وثن)هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کەوا جگە لەخوا دەپەرسترێن چ (صنم:وێنە و پەیکەر)بێت یان هەر شتێکی تر بێت وەکو دار و بەرد و قەبر و شەخص…هتد
سەرچاوە بروانە:(القول المفید علی کتاب التوحید)للشیخ ابن العثیمین رحمه الله لاپەرە (١٥٠ بۆ٢٧٠)
_______________________________________

پرسیاری(17)

ئایا حوکمی دوعاو و پارانەوە لەمردوەکان یان لە کەسانی نادیار چی یە؟

وەڵام/دوعاو پارانەوە لە مردووەکان یان لە کەسانی نادیار بەشێکە لە شیرکی گەورە خوای گەورە دەفەرموێت(ولا تدع من دون الله ما لا ينفعك ولا يضرك فإن فعلت فإنك إذا من الظالمين  ﴿١٠٦﴾سورة یونس
واتە:داوا و هاواریش نه‌به‌یت بۆ که‌سێک یان شتێک له جیاتی خوا، که نه سودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه زیان (چونکه سود و زیان تەنیا به‌ده‌ست خوایه‌)، ئه‌گه‌ر ئەمەت کرد ئه‌وا به‌ڕاستی تۆ له سته‌مکارە هاوەڵبریاردەرەکانی.
(الظالمين:ای المشرکین واتە: لە موشریک و هاوەڵ بریاردەرەکانی)
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم هەرەشەیەکی توندی لەو کەسانە کردوە و دەفەرموێت(من مات وهو یدعو من دون الله ندا دخل النار)صحیح البخاری برقم (٤٤٩٧)
واتە:هەر کەسێک بمرێت لە کاتێکدا کە شەریک و هاوشێوازێکی بۆ خوا دانابێت و هاواری لێ کردبێت و لێی بپارێتەوە ئەوا دەچێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە.
_____________________________________

پرسیاری(18)..

ئایا مردووەکان گوێ یان لە دوعا و پارانەوە هەیە؟

وەڵام/نەخێر گوێ یان لێی نی یە،خوای گەورە دەفەرموێت

١- (إنك لا تسمع الموتى(٨٠)سورة النمل ،
واتە:تۆ ناتوانیت هیچ شتێک بدەیت بە گوێی مردووەکاندا.

٢-(وَمَا أَنتَ بِمُسْمِعٍ مَّن فِي الْقُبُورِ ﴿٢٢﴾سورة فاطر
واتە:تۆ ناتوانیت هیچ شتێک بدەیت بە گوێی ئەوانەی کە لەگۆڕدان،
مەبەست لەم بەلگەیە ئەوەیە هەندێک کەس باوەڕیان وایە کە مردوو بە ئاگایە بە دوعاو پارانەوە وەکو ئەوانەی کە هاواریان لێ دەکەن و بەپیرۆزی دەزانن،
شتێکی تریش ئەوەیە کە هەندێکی تر باوەڕیان وایە کە تەڵقین دان دوای مردنە واتە کابرا دەمریت ئەو لەسەر گۆڕەکەی وەستاوە وبەحساب پێی ڕادەگەیەنێ کە ئێستا دوو مەلائیکەت دێن و پرسیارت لێ دەکەن تۆش بەم شێوەیە وەڵام بدەرەوە ..هتد
ئەمە هەڵە تێ گەیشتنە چونکە تەڵقین دان پێش مردنە نەک دوای مردن لەسەر گۆرەکەی.
واتە کابرا لەسەرە مەرگە تۆ دەتوانیت تەڵقینی شەهادەی بدەیت و هەندێک شتی بیربخەیتەوە کەجارێ نەمردوە.
کەواتە ئەو بیروباوەڕە پوچەلە کە دوای مردنیش کابرا ئاگای لە دونیایە و دەبیستیت و وەلام بداتەوە ئیللا مەگەر بە ویست و ئیزنی خوانەبێت .
_____________________________________

پرسیاری(19)..

ئایا دوعا و پارانەوە پەرستن و عیبادەتە؟

وەڵام/بەڵێ دوعا و پارانەوە پەرستن و عیبادەتە، خوای گەورە دەفەرموێت(قال ربكم ادعوني أستجب لكم إن الذين يستكبرون عن عبادتي سيدخلون جهنم داخرين ﴿٦٠﴾سورة غافر)
واتە:ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعاو نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستن و پارانەوەی مندا، له‌ئایینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(الدعاء هو العبادة)صحیح سنن الترمذی برقم(٢٩٦٢)
واتە:دوعا و پارانەوە پەرستن و عیبادەتە.
_______________________________________

پرسیاری(20)..

ئایا داوای فریاکەوتن بکەین لە کەسانی مردوو یان لە کەسانی نادیار؟

وەڵام/داوای فریاکەوتن یان لێناکەین چونکە ئەمە شیرک و هاوەڵ بڕیاردانە
لەبەر ئەوەی…

١-خوای گەورە دەفەرموێت(والذين يدعون من دون الله لا يخلقون شيئا وهم يخلقون (20) أموات غير أحياء وما يشعرون أيان يبعثون  ﴿٢١﴾سورة النحل)
واتە:ئەوانەی کە هاواریان تێ دەکرێت جگە لەخوا هیچ شتێک درووست ناکەن بەڵکوو خۆشیان دروست دەکرێن(٢٠)ئەوانە مردوون و زیندوونین و ناشزانن و هەست ناکەن کەی زیندوو دەکرێنەوە(٢١)

٢- إذ تستغيثون ربكم فاستجاب لكم ﴿٩﴾سورة الانفال)
واتە:لە کاتێکدا کە ئێوە داوای فریاکەوتنتان دەکرد لەخوای پەروەردگارتان و ئەویش وەڵامی دانەوە و فریاتان کەوت.
وەپەیامبەری خۆشەویستمان صل الله علیه وسلم فەرمویەتی(یا حی یا قیوم برحمتک استغیث)صحیح سنن الترمذی برقم(٣٥٢٤)
واتە:ئەی خوای زیندوو و بە ئاگا بەرەحم و میهرەبانیت داوای فریاکەوتنت لێدەکەم.
کەواتە تەنیا داوا و هاوار لەخوا دەکەین وە دەبێت موسوڵمان بیروباوەڕی بەم شێوەیە بێت وە ئیمانی ئەوەندە بەهێزبێت کە چاوەروانی داواکەی بکات لەخوا و کە بۆی دێتە جێ وە گومانی خراپ بەخوای خۆی نەبات.
____________________________________________

پرسیاری (21)..

ئایا دروستە داوای یارمەتی بکەیت لە غەیری خوا؟

وەڵام/نەخێر داوای یارمەتی کردن لەغەیری خوا درووست نی یە چونکە شیرک و هاوەڵ بڕیار دانە بەڵگەش بۆ ئەمە خوای گەورە دەفەرموێت(إياك نعبد وإياك نستعين ﴿٥﴾﴾سورة الفاتحة)
واتە:ئەی خوایە تەنها تۆ دەپەرستین و تەنها داوای یارمەتیش لە تۆ دەکەین..
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(اذا اسالت فاسال الله، واذا استعنت فاستعن بالله)صحیح سنن الترمذی برقم (٢٥١٦)
واتە:ئەگەر داوات کرد ئەوا تەنها داوا لەخوا بکە، وە ئەگەر داوای یارمەتیت کرد ئەوا تەنها داوای یارمەتی لەخوا بکە.
_____________________________________________

پرسیاری(22)..

ئایا داوای یارمەتی لە کەسانی زیندوو بکەین؟

وەڵام/بەڵێ لەو شتانەدا کە توانایان بەسەریدا هەیە خوای گەورە دەفەرموێت( وتعاونوا على البر والتقوى(٢)المائدة
واتە:هاوکاری یەکتربکەن و یارمەتی یەکتربدەن لەسەر چاکەکاری و خۆپارێزی کردن لە تاوان.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(والله فی عون العبد ما کان العبد فی عون اخیه)صحیح مسلم برقم (٢٦٩٩)
واتە:خوا لە یارمەتی بەندەکەیدایە تاوەکو بەندە لەیارمەتیدانی براکەیدا بێت
_________________________________________

پرسیاری(23).

ئایا نەزر کردن بۆ غەیری خوا دروستە؟

وەڵام/نەخێر نەزر کردن دروست نیە ئیللا بۆ خوا نەبێت
خوای گەورە دەفەرموێت( رب إني نذرت لك ما في بطني محررا فتقبل مني(٣٦)آل عمران)
واتە: ئەی پەروەردگارم من ئەو منداڵەی کە لە سکمدایە کردوومە بە نەزر بۆ تۆ بۆ ئەوەی خزمەتی دین و ماڵەکەی تۆ بکات تۆش لێم وەرگرە.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(من نذر ان یطیع الله فلیطعه، ومن نذر ان یعصیه فلا یعصیه)صحیح البخاری برقم (٦٦٩٦).
واتە هەر کەسێک نەزری کرد بۆ ئەوەی کە گوێرایەڵی خوا بکات و کارێکی چاک ئەنجام بدات ئەوا با گوێرایەڵی خوا بکات و ئەنجامی بدات، وە هەرکەسێک نەزری کرد بۆ ئەوەی کە سەرپێچێ فەرمانی خوا بکات و تاوان ئەنجام بدات ئەوا با سەرپێچی نەکات و تاوان ئەنجام نەدات.
______________________________________

پرسیاری (24)..

ئایا ئاژەڵ سەربڕین بۆ جگە لەخوا دروستە؟

وەڵام/ نەخێر دروست نی یە بەڵگەش خوای گەورە دەفەرموێت(فصل لربك وانحر ﴿٢﴾سورة الکوثر
واتە: نوێژ بکە بۆ خوای پەروەردگارت و ئاژەڵی بۆ سەرببڕە.
(انْحَرْ:ای اذبح لله،واتە: ئاژەڵ سەببڕە بۆ خوا بەتەنها)
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(لعن الله من ذبح لغیر الله)صحیح مسلم برقم(١٩٧٨)
واتە:لەعنەتی خوا لەو کەسەی ئاژەڵ سەردەبڕێت بۆ غەیری خوا،
_________________________________

پرسیاری(25)…

ئایا طەواف بکەین بە دەوری قەبردا بەمەبەستی ئەوەی لەخوا نزیکمان بکەنەوە؟

وەڵام/نەخێر طەواف ناکەین ئیللا بەدەوری کەعبەدا نەبێت چونکە طەواف کردن بە دەوری قەبردا شیرکە
خوای گەورە دەفەرموێت( وليطوفوا بالبيت العتيق ﴿٢٩﴾سورة الحج
واتە:با طەواف بکەن بە دەوری ماڵی خوادا کەوا پێشینەترین مزگەوتە
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(من طاف بالبیت وصلی رکعتین کان کعتق رقبة)سلسلة الاحادیث الصحیحة برقم (٢٧٢٥)
واتە: هەر کەسێک (٧)جار طەواف بکات بە دەوری ماڵی خوادا و(٢)رەکعەت نوێژ بکات ئەوا وەکو ئەوە وایە کۆیلەیەک ئازاد بکات.


پرسیاری(26)..

ئایا حوکمی جادوو کردن چییە؟

وەڵام/جادوو(سیحر)کردن بەشێکە لە کوفر و بێ باوەڕێ،خوای گەورە دەفەرموێت(ولكن الشياطين كفروا يعلمون الناس السحر(١٠٢)سورة البقرة
واتە:بەڵکوو شەیتانەکان کوفریان کردووە کە خەڵکیان فێری جادوو کردن دەکرد.
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(اجتنبو السبع الموبقات: الشرک بالله. والسحر…… )صحیح البخاری برقم(٢٧٦٦)
واتە:خۆتان بەدور بگرن لەو حەوت تاوانە فەوتێنەرانەی کە مرۆڤ لەناو دەبەن:شەریک بڕیار دان بۆ خوا ، و سیحرکردن….
_________________________________

پرسیاری(27)..

ئایا فاڵچییەکان و ئەوانەی دەڵین لە زانستی غەیب دەزانین بە ڕاستیان دابنێین؟

وەڵام/نەخێر بە ڕاستیان دانانێین چونکە خوای گەورە دەفەرموێت( قل لا يعلم من في السماوات والأرض الغيب إلا الله)(٦٥)سورة النمل)
واتە:ئەی پەیامبەر(صل الله علیه وسلم) پێیان بڵێ کەس لەنێو ئاسمانەکان و زەویدا غەیب نازانێت تەنها خوا نەبێت.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(من اتی عرافا او کاهنا،فصدقه بما یقول،فقد کفر بما انزل علی محمد)صحیح رواه احمد(٤٢٩/٢)
واتە:هەر کەسێک بچێتە لای فاڵچییەک یان هەوادەرێک بەغەیب و باوەڕی پێ بکات لەو قسانەی کە دەیکات ئەوا بە تەئکید کوفری کردووە بەو قورئانەی کە دابەزیوە بۆ سەر محمد صل الله علیه وسلم..
_______________________________________

پرسیاری(28)..

ئایا کەس لەغەیب دەزانێت؟

وەڵام/نەخێر کەس لە غەیب نازانێت ئیللا کەسێک نەبێت لە پەیامبەران سەلامی خوایان لێبێت کەوا خوا غەیبی پێنیشان دابێت و هێنابێتی یە پێش چاوی،
خوای گەورە دەفەرموێت(عالم الغيب فلا يظهر على غيبه أحدا (26) إلا من ارتضى من رسول فإنه يسلك من بين يديه ومن خلفه رصدا (٢٧)سورة الجن)

واتە:خوا زانایە بە غەیب و پەنهانییەکان و کەسیش لە غەیب ئاگادار ناکاتەوە پیشانی نادات ئیللا مەگەر کەسێک نەبێت لێی ڕازی بێت لە پەیامبەران .سەلامی خوایان لێبێت.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم فەرموویەتی(لا یعلم الغیب الا الله)حسن رواه الطبرانی برقم(٦١٢٢)
واتە:کەس غەیب نازانێت ئیللا خوا نەبێت.
__________________________________________

پرسیاری(29)…

ئایا دەزوو و بەن و حەڵقە و ملوانکە و میرو شینکەو ئەمانە لەدەست بکەین بە مەبەستی شیفا و چارەسەر وەرگرتن لێیانەوە؟

وەڵام/نەخێر چونکە خوای گەورە دەفەرموێت(وإن يمسسك الله بضر فلا كاشف له إلا هو وإن يمسسك بخير فهو على كل شيء قدير ﴿١٧﴾سورة الانعام)
واتە:ئه‌گه‌ر خوا دووچاری زیان و گرفتێکت بکات، ئه‌وه هه‌رگیز لابه‌ری نیه جگه لە خۆی نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێرو خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(من علق تمیمة فقد اشرک)صحیحه الالبانی فی سلسلة الاحادیث الصحیحة برقم(٤٩٢)
واتە:هەر کەسێک چاوەزارێک هەڵواسێت ئەوا شیرکی ئەنجامداوە.
(التمیمة:بریتی یە لە مووروو یان بەردی دەریا هەڵدەواسرێت بە قەد لاشە و سەیارەو ئاژەڵ و خانودا بەمەبەستی خۆپارێزی لەچاوی پیس و زیان)
لەپرسیاری (30)دا ان شآءالله بە دورودرێژی پۆستی ئەکەین.
_________________________________________

پرسیاری (30)..

نوشتە چیە بەهەموو جۆرەکانی ؟

جارێ با حەدیثەکە بخوێنینەوە کە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(من علق تمیمة فقد اشرک)صحیحه الالبانی فی سلسلة الاحادیث الصحیحة برقم(٤٩٢)
واتە:هەر کەسێک چاوەزارێک هەڵواسێت ئەوا شیرکی بۆ خوا ئەنجامداوە.
پاشان نوشتە : هەموو ئەو شتانەی خەڵک هەڵی دەواسێ بە دیوارو سەیارەو یان بە خۆیەوە ئەکات یان لە مل یان لە دەست ئەکرێ بە مەبەستی شیفاو خۆ پاراستن لە چاوو نەفەس و ئەم شتانە وەک ئەوەی کە ئەبینین کەسێک خانوو دروست ئەکا بەردێکی شین بە دیواری یان ڕووی خانوەکەی هەلئەواسێ ، یان کەسێک مناڵی ئەبێ میرویەکی شین کە ڕەسمی چاوی تێدا بە ملی مناڵەکە یان بە یەخەی هەڵئەواسێ یان زۆر ماڵ هەن ڕەسمی چاو لە ماڵ هەڵئەواسن یان میروی شین یان پەڕۆی سەوز یان داو هەڵئەواسن ئەمانە هەمووی هاوبەش دانانە بۆ خوا و نەفامیە خورافیاتە چونکە لە غەیری خوا کەس ناتوانێ سوود بە کەس بگەیەنێ یان زیانی پێ بگەیەنێ و لە سەری لادا .
ئەی نوشتە ئەگەر بەقورئان بێ ؟
هەندێک لە زانایان ڕێگایان داوە کە نوشتە بە قورئان ئەبێ بەڵام زانایانی تر ئەمەیان ڕەد کردۆتەوە و ئەڵێن دروست نیە وە ئەوەش ڕاستە کە دروست نیە لەبەر ئەم هۆیانە :

1- فەرموودەکە ئەڵێ هەموو نوشتەیەک لە فەرموودەکە نەهاتووە کە ئەمە جیا بکاتەوە ئەگەر بە قورئان بێ.

2- بۆ ڕێگرتن لەوەی ئەمە سەرنەکێشی بۆ شتی خراپ چونکە ئەوانەی جادو و سیحر ئەکەن خەڵک ئەخەڵەتێنن ئەڵێن ئێمە نوشتە بە قورئان ئەکەین کەچی ئەوان شەیتانن و درۆ ئەکەن لە نوشتەکانیان هاوار لە شەیتانەکان ئەکەن و کوفر بە خوا ئەکەن .

3- زۆر جار کەسانێک بێ ڕیزی ئەکا بە قورئانەکە بێ ئەوەی هەستیش بکات و مەبەستی بێ بۆ نموونە ئەیخاتە ملی مناڵێک ئەو مناڵەش پیسی ئەکا یان ئەکەوێتە شوێنی پیس .
وە لەو جۆرە نوشتانە ئەوەیە کە کەسانێک ناوی خوا هەڵئەواسن یان قورئان بە ڕازاوەیی هەڵ ئەواسن جا لێشیان بپرسی ئەڵێ مەبەستمان نوشتە نیە بۆ جوانیە ! ئەمە چ نەفامیەکە کەی قورئان و ناوی خوا بۆ ئەوە ئەبێ تۆ ماڵی پێ بڕازێنیەوە ئەوە بێ ئەدەبیە لەگەڵ خوای ئەرزو ئاسمان پاشان قورئان بۆ کردەوە پێ کردنە خوا موسڵمانان دوور بخاتەوە لە هەموو جۆرەکانی هاوبەش دانان و هەموو بیدعەو خورافاتێک .
ئەوانەی قورئان و ناوی خوای گەورە هەڵدەواسن و لەسەر دارو دیواری ئەنوسن پرسیاریان لێدەکەین بۆ ئەو کارە ئەکەن؟!
دیارە دوو وەڵام هەیە یەکەم : ئەگەر بڵێن بۆ بەرەکەت و خۆ پاراستنەو بۆ لادانی زیانەو بۆدابەزینی شیفایە! ئەوە پێیان دەڵێین کەواتە ئەوە نوشتەیەو بینیمان پەیامبەری خوا صل الله علیه وعلى اله وسلم نەهی لێ کردووە.
وەڵامی دووەم: ئەگەر بڵێن نا بۆ نوشتەمان نیە بۆ جوانیمانە! ئەوە پێیان دەڵێین ئەوە نە پەیامبەری خوا صل الله علیه وعلى اله وسلم وە نە صەحابەکان رضي الله عنهم ئەو کارەیان نەکردوەو ئێمەش بۆمان نیە بیکەین وە چۆن ناوی خوای گەورە و کەلامی خوا بۆ جوانی و ڕازاندنەوە بەکار دێنی ئایا ئەوە لەگەڵ ڕێز گرتنت وە شەرمت لە خوای گەورە کۆ دەبێتەوە!؟
تێبینی : نوشتە لە گەڵ دوعا بە سەر داخوێندنەوە جیاوازە نوشتە بە هیچ شێوەیەک دروست نیە هەڵواسینی بەڵام دوعا بە سەردا خوێندنەوە دروستە ئەگەر بە قورئان بێ یانی کەسێک قورئان بخوێنێ بە سەر کەسێکا یان دوعای بۆ بکا دوعایەک کە تەنها لە خوا بپاڕێتەوە نەک لە مردوو یان لە شەیتانەکان وە دوعاکەی مانای ئاشکرا بێ نەک پسکە پسک بێو کەس تێی نەگات ..
_________________________________________

پرسیاری(31)…

ئایا زەرەرو زیانەکانی شیرکی گەورە بریتین لەچی؟

وەڵام/شیرکی گەورە دەبێتە هۆی مانەوە لە ئاگری دۆزەخدا خوای گەورە دەفەرموێت(  إنه من يشرك بالله فقد حرم الله عليه الجنة ومأواه النار وما للظالمين من أنصار ﴿٧٢﴾سورة المائدة)
واتە: ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه بێگومان خوا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامکردووه و شوێن و جێگاو سه‌ره‌نجامی ئاگره‌، ئه‌وسا ئه‌وسته‌مکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه .
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(من لقی الله یشرک به شیئا دخل النار)صحیح مسلم برقم(٩٣)
واتە:هەر کەسێک بگات بەخوا و بەهەر شتێک شیرکی ئەنجام دابێت بۆ خوا ئەوا دەچێتە ئاگرەوە.
_______________________________________

پرسیاری(32)

ئایا کردەوەی چاکە سوودی هیە لەگەڵ شیرکدا؟

وەڵام/نەخێر کردەوە هیچ سودی نی یە لەگەڵ شیرکدا خوای گەورە دەفەرموێ(ولو أشركوا لحبط عنهم ما كانوا يعملون﴿٨٨﴾سورة الانعام)
واتە ئەگەر شیرک ئەنجامبدەن هەموو ئەو کردەوانەی کە کردوویانە هەڵدەوەشێتەوە.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(قال الله تبارک وتعالی:انا اغنی الشرکاء عن الشرک، من عمل عملا اشرک فیه معی غیری ترکته و شرکه)صحیح مسلم برقم(٢٩٨٥)
واتە: خوای گەورە فەرمویەتی من دەوڵەمەندترینی شەریکەکانم لە ئاستی ئەو شیرکە ،هەر کەسێک هەر کردەوەیەکی کردووە و کەسێکی تری لەگەڵ مندا کردووە بە شەریک تێیدا ئەوا من وازی لێدێنم خۆی و شیرکەکەشی.
__________________________________________

پرسیاری(33)

ئایا شیرکی بچوک بریتی یە لەچی؟

وەڵام/شیرکی بچوک بەشێکی بریتییە لە الریاء (بەرچاوی وروپامایی و خۆدەرخستن لەبەر خەڵک)
خوای گەورە دەفەرموێ(فمن كان يرجو لقاء ربه فليعمل عملا صالحا ولا يشرك بعبادة ربه أحدا﴿١١٠﴾سورة الکهف)
واتە:هەر کەسێک ئومێدی ئەوەی هەیە کە بگاتە خوای پەروەردگاری ئەوا با کردەوەی چاکە بکات و لەپەرستنی پەروەردگاریدا کەس نەکاتە شەریکی.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت:
(ان اخوف ما اخاف علیکم الشرک الاصغر:الریاء)صحیح رواه احمد(٤٢٨/٥)
واتە:ترسناکترین شت کە لێی بترسم توشتان ببێت شەریکی بچووکە کە ریا یە.
وە بەشێکە لە شیرکی بچوک ووتەی ئەو کەسەی کەدەڵێت ئەگەر خوا و فڵان نەبوایە ئاوا و ئاوا دەبوو
یان دەڵێت ئەگەر خوا و تۆ ویستان لێ بێت جا هەر شەخسێک بێت.
پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(لاتقولوا:ماشآء الله وشاء فلان،ولکن قولوا:ماشآء الله ثم شاء فلان)صحیح ابی داود برقم(٤٩٨٠)
واتە:مەڵێن ئەگەر خوا ویستی لێ بێت و فڵان ویستی لێ بێت،بەڵکو بڵێن:ئەگەر خوا ویستی لێبێت پاشان یان ئینجا فڵا ویستی لێبێت).
___________________________________

پرسیاری(34)..

ئایا سوێند خواردن بە غەیری خوا دروستە؟

وەڵام/بەشێکی تر لە شیرکی بچوک سوێند خواردنە بە غەیری خوا. وە ئەمەش دروست نییە خوای گەورە دەفەرموێ( قل بلى وربي لتبعثن ثم لتنبؤن (٧)سورة التغابن)
واتە:ئەی پەیامبەر (صل الله علیه وسلم) پێیان بڵێ:بەڵێ سوێند بە خوای پەروەردگارم زیندوو دەکرێنەوە.
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(من حلف بغیر الله فقد اشرک)صحیح الالبانی فی صحیح ابی داود برقم (٣٢٥١)
واتە:هەر کەسێک سوێند بخوات بەغەیری خوا ئەوا شیرکی کردوە.
هەروەها پەیامبەر صل الله علیه وسلم فەرمویەتی:(من کان حالفا فلیحلف بالله او لیصمت)صحیح البخاری برقم(٢٦٧٩)
واتە: هەر کەسێک سوێندی خوارد ئەوا با سوێند بەخوا بخوات یاخود بێ دەنگ بێت.
ئەمانە هەمووی سوێند خواردنە بەغەیری خوا؛ وە هاوبەش بڕیاردانە..
بەگیانی تۆ
بەچاوی تۆ
بەشەرەفم
بەناموسم
بە ئاسمان
بەکـەعـبـە
بـە غــەوز
بەسەری شێخ
بەسەری باوکم
بەقەبری دایکم
بەقەبری باوکم
بەقەبری پێغەمبەر
بەگۆڕی شەهیدان
_______________________________

پرسیاری (35)..

ئایا بەچی تەوەسول بکەین لەلای خوا؟

وەڵام/ تەوەسول هەیەتی جائیزە و دروستە وە هەشیەتی قەدەغە کراوە..

١-تەوەسولی ڕێپێدراو(التوسل المشروع) بریتی یە لە تەوەسول کردن بەناو صیفەتەکانی خوا و کردەوەی چاکەوە.
خوای گەورە دەفەرموێت( ولله الأسماء الحسنى فادعوه بها(١٨٠)سورة الاعراف)
واتە:ناوە تاک و جوانەکان تەنها شایستەی خوان بۆیە بەو ناوانە داوا لەخوا بکەن و بەخاتری ئەو ناوانە لەخوا بپاڕێنەوە.
هەروەها خوای گەورە دەفەرموێ(يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله وابتغوا إليه الوسيلة(٣٥)سورة المائدة)
واتە:ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزگار بن، له ڕێگه‌ی هه‌موو هۆکارو کرده‌وه‌یه‌کی چاکه‌وه هه‌وڵ بده‌ن ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و زاته به‌ده‌ست بهێنن،
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(اسالک بکل اسم هو لک)صحیح الالبانی فی سلسلة الاحادیث الصحیحة برقم (١٩٩)
واتە: خوایە داوات لێ دەکەم لەبەر خاتری هەموو ئەو ناوانەی کە هەتە
وە بەڵگەی ئەوەی تەوەسول کردن بە کردەوەی چاکە بریتییە لە چیرۆک و بەسەرهاتی هاوەڵانی ئەشکەوتەکە (اصحاب الغار) کەوا لەدوای داخستنی دەرگاکە تەوەسولیان کرد بە کردەوە چاکەکانیان و بەهۆی ئەوەوە خوا دەرگای لێیان کردەوە هەر یەکێک لەو سێ پیاوە وتی خوایە لەبەر خاتری ئەو کردەوەیەم … هتد کە تەنها بۆ تۆ ئەنجامم داوە و ئەم دەرگایەمان لێ بکەرەوە
سەرچاوە(صحیح البخاری برقم(٢٢٧٢)

٢-تەوەسولی رێ پێ نەدراو(التوسل الممنوع) بریتی یە لە پارانەوە لە مردووەکان(دوعا و هانا بۆ لابردنیان)و داوای پێداویستییەکان لێیان وەکو چۆن لە رۆژگاری ئەمرۆدا هەیە ئەمەش دەچێتە بابی شیرکی گەورەوە کە هاوەڵ بریار دانە بۆ خوا.
خوای گەورە دەفەرموێت( ولا تدع من دون الله ما لا ينفعك ولا يضرك فإن فعلت فإنك إذا من الظالمين ﴿١٠٦﴾سورة یونس
واتە:داوا و هاواریش نه‌به‌یت بۆ که‌سێک یان شتێک له جیاتی خوا، که نه سودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه زیان (چونکه سود و زیان تەنیا به‌ده‌ست خوایه‌)، ئه‌گه‌ر ئەمەت کرد ئه‌وا به‌ڕاستی تۆ له سته‌مکارە هاوەڵبریاردەرەکانی.
(الظالمين:ای المشرکین واتە: لە موشریک و هاوەڵ بریاردەرەکانی)

٣-بەڵام تەوەسول بە خاتری پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم وەکو ئەوەی بڵێیت خوایە لەبەر خاتری پەیامبەر صل الله علیه وسلم شیفام بدە ئەمە داهێنراو بیدعەیە چونکە
-صەحابە ئەمەیان نەکردووە،
-وە امام عومەر رەزای خوای لێبێت تەوەسولی کرد بە دوعای مامی پەیامبەرصل الله علیه وسلم وە لەکاتێکدا کە امام عەباس زیندوو بوو وە تەوەسولی نەکرد بە پەیامبەر صل الله علیه وسلم لەدوای مردنی
واتە پەیامبەر مردبوو لەو کاتەدا امام عمر نەچو بڵی بۆ خاتر پەیامبەر بەڵکوو چوو بۆ لای مامی پەیامبەر کە امام عەباس بو زیندوو بوو وە داوای لێکرد کە دوعایان بۆ بکات کە خوای گەورە بارانمان بۆ ببارێنێت.
-هەروەها ئەم تەوەسولە هەندێک جار سەردەکێشێت بۆ شیرک ئەنجامدان ئەمەش کاتێک روودەدات ئەگەر باوەڕی وابێت کەوا خوا پێویستی بە واسیطەی مرۆڤ هەیە وەکو فەرمان رەوا وکاربەدەستان چونکە ئەمە لێکچوواندنی(التشبیه)دروستکار(الخالق)ی تیدایە بە دروستکراو(مخلوق)
____________________________________

پرسیاری (36)…

حوكمى تەوەسول كردن چى یە بە پەیامبەر صل الله عليه وسلم؟

وەڵام / تەوەسول كردن بە پەیامبەر صل الله عليه وسلم چەند بەشێكە:

یەكەم: تەوەسول بكات بە باوەڕهێنانى بە پەیامبەر صل الله عليه وسلم، ئەمە تەوەسولێكى دروستە وەكو ئەوەى بڵێت: خوایە بۆخاتر باوەڕهێنانم بەتۆ و پەیامبەرەکەت صل الله عليه وسلم لێم خۆش بە، ئەمە ئاسایى یەو دروستەو هیچى تێدا نى یە، خواى گەورە لە قورئاندا باسى ئەم جۆرەى كردووە كە دەفەرموێت: [ربنا إننا سمعنا مناديا ينادي للإيمان أن آمنوا بربكم فآمنا ربنا فاغفر لنا ذنوبنا وكفر عنا سيئاتنا وتوفنا مع الأبرار ] [آل عمران: 193] . .

واتە: ئەى پەروەردگارمان ئێمە گوێ بیستى بانگەوازكارێك بووین بانگەوازى دەكرد بۆ باوەڕهێنان بە تۆ (واتە: پەیامبەر صل الله عليه وسلم) ئێمەش باوەڕمان هێنا، خوایە بۆخاترى ئەم باوەڕهێنانەمان بە تۆ وپەیامبەرەکەت صل الله عليه وسلم لە تاوانەكانمان خۆش بە و گوناهەكانمان بسڕەوە ولەگەڵ چاكەكاراندا بمانمرێنە. چونكە باوەڕهێنان بە پەیامبەر صل الله عليه وسلم وەسیلەو هۆكارێكى شەرعى یە بۆ لێخۆش بوونى خواى گەورە لە تاوانەكان و سڕینەوەى گوناهەكان، ئەو تەوەسولى كردووە بە هۆكارێكى جێگیرى شەرعى.

دووەم: تەوەسول كردن یە پاڕانەوەى پەیامبەر صل الله عليه وسلم، واتە: پەیامبەر صل الله عليه وسلم دوعاى بۆ بكات و لە خوا بپاڕێتەوە بۆى، ئەمیش بە هەمان شێوە دروستە، بەڵام ناگونجێت تەنها لە ژیانى پەیامبەر صل الله عليه وسلم نەبێت، بەڵام پاش مردنى دروست نى یە، هەروەكو چۆن ئیمامى عومەر خواى لێ ڕازى بێت لە پاش وەفاتى پەیامبەر صل الله عليه وسلم لە بێ بارانیدا تەوەسولى كرد بە ئیمامى عباسى خواى لێ ڕازى بێت مامى پەیامبەر صل الله عليه وسلم نەك بەپەیامبەر صل الله عليه وسلم چونكە كۆچى دواى كردبوو، وە فەرمووى: [اللهم إنا كنا نستسقي إليك بنبينا فتسقينا ، وإنا نتوسل إليك بعم نبينا فاسقنا ] (رواه البخاري، وانظر: مشكاة المصابيح: 1/ [13] (1509). واتە: ئەى پەروەردگار ئێمە پێش تر تەوەسولمان دەكرد بە پەیامبەر صل الله عليه وسلم لە ژیانیدا تۆیش بارانت بۆ دەبارانین، وە ئێستا تەوەسول دەكەین بە مامى پەیامبەرەکەمان صل الله عليه وسلم تۆیش بارانمان بۆ ببارێنە. وە فەرمانى دەكرد بە ئیمامى عەباس خواى لێ ڕازى بێت كە هەڵسێت و لەخوا بپاڕێتەوە تا بارانیان بۆ ببارێنێت. بۆیە تەوەسول كردن لە ژیانى پەیامبەر صل الله عليه وسلم بە پاڕانەوەكەى دروستەو هیچ شتێكى تێدا نى یە بەڵام لە پەیامبەر صل الله علیه وسلم مرد ئەوا تەوەسول کرا بە مامی کە ابن عباس بوو وە زیندوو بوو

 سێ یەم: تەوەسول كردن بەخاترى پەیامبەر صل الله عليه وسلم ئیتر لە ژیاندا بێت یاخود مرد بێت جیاوازى نى یەو تەوەسولێكى بیدعى یەو دروست نى یە، چونكە خاترى پەیامبەر صل الله عليه وسلم كەس سودى لێ نابینێت تەنها خۆى نەبێت، بۆیە دروست نى یە بۆ مرۆڤــ بڵێت: خوایە بۆ خاترى پەیامبەرەکەت صل الله عليه وسلم لێم خۆش بە، یاخود فڵانە شتم پێ ببەخشە، چونكە وەسیلە دەبێت هۆكار بێت، وە وەسیلە لە(وسل)ەوە وەرگیراوە بە ماناى گەیشتن بە شتێك. بۆیە دەبێت وەسیلەكە بتگەیەنێت بە شتەكە، وە ئەگەر نەتی گەیاند بە شتەكە ئەوا وەسیلەیەكى بێ سوودە. لەسەر ئەم بنچینەیە

دەڵێین: تەوەسول كردن بە پەیامبەر صل الله عليه وسلم سێ بەشە:

بەشى یەكەم: تەوەسول كردن بە باوەڕ هێنان پێى و شوێن كەوتنى، ئەمە دروستە لە ژیانى و لەپاش مردنى.

بەشى دووەم: تەوەسول كردن بە پاڕانەوەى، واتە: داوا لە پەیامبەر صل الله عليه وسلم بكات دوعاى بۆ بكات، ئەمەیان لە ژیانیدا دروستە نەك لە پاش مردنى چونكە لەپاش مردنى ناگونجێت و ناشێت.

بەشى سێ یەم: تەوەسول كردن بە خاتر و پلەو پایەى پەیامبەر صل الله عليه وسلم لە لاى خواى گەورە، ئەمەیان دروست نى یە نە لەژیانیدا وە نەلە پاش مردنى، چونكە وەسیلە نى یە ومرۆڤــ ناگەیەنێت بە مەبەستى چونكە لە كردەوەى خۆى نى یە. ئەگەر كەسێك بڵێت: هاتوم بۆ لاى پەیامبەر صل الله عليه وسلم لاى گۆڕەكەى، وە داوام لێ كردووە داواى لێخۆشبوونم بۆ بكات لە خواى گەورە ئایا ئەم شتە دروستە یان نا؟ دەڵێین: دروست نى یە، ئەگەر بڵێت: ئەوە نى یە خواى گەورە دەفەرمێت: [ ولو أنهم إذ ظلموا أنفسهم جاءوك فاستغفروا الله واستغفر لهم الرسول لوجدوا الله توابا رحيما ] [ النساء: 64 ] . واتە: كاتێك كە ستەم لە خۆیان دەكەن و تاوان ئەنجام دەدەن و حوكم بۆ لاى جگە لە خواى گەورە دەبەن، ئەگەر بێن بۆ لاى تۆ ئەى محمد صل الله عليه وسلم وداواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بكەن تۆیش داواى لێخۆشبوونیان بۆ بكەیت لە خواى گەورە ئەوا دەبینن خواى گەورە لێخۆشبوو بە بەزەیى یە. پێى دەڵێین: بەڵێ خواى گەورە وا دەفەرمێت، بەڵام دەفەرمێت: [ ولو أنهم إذ ظلموا ] . وە ئەم [ إِذْ ] ە بۆ ڕابردووە نەك بۆ داهاتوو، خواى گەورە نەیفەرمووە: [ولو أنهم إذ ظلموا] . بەڵكو فەرموویەتى: [إذ ظلموا ] ، ئایەتەكە باسى شتێك دەكات كە لە ژیانى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) ڕوویداوە، وە داواى لێخۆشبوونى پەیامبەر صل الله عليه وسلم لە پاش مردنى شتێكى نەشیاو ونەگونجاوە، چونكە ئەگەر مرۆڤــ بمرێت هەموو كردەوەكانى دەبچڕێت تەنها سێ شت نەبێت: سەدەقەو خێرێكى نەبڕاوە، یاخود زانیارى یەكى بەسود، یاخود منداڵێكى چاك لەپاش خۆى دوعاى خێرى بۆ بكات. هەروەكو پەیامبەر صل الله عليه وسلم فەرموویەتى: (صدقة جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعو له)(صحيح الجامع الصغير: 1/ 793) بۆیە گونجاو نى یەو ناشێت هیچ مرۆڤێك لە پاش مردنى داواى لێخۆشبون بۆ كەس بكات، بەڵكو تەنانەت داواى لێخۆشبوون بۆ خۆیشى بكات، چونكە كردەوەكانى بچڕاوە((فتاوى مهمة لعموم الأمة: ص99-102)). لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
___________________________________________

پرسیاری(37)..

ئایا دوعاو پارانەوە پێویستی بە واسیطەی مرۆڤ هەیە؟

وەڵام/نەخێر دوعا پێویستی بە واسیطەی مرۆڤ نییە

خوای گەورە دەفەرموێ(وإذا سألك عبادي عني فإني قريب أجيب دعوة الداع إذا دعان فليستجيبوا لي وليؤمنوا بي لعلهم يرشدون﴿١٨٦سورة البقرة﴾واتە:ئەی پەیامبەر صل الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم (پرسیارت) لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه‌، به هاناو هاواری دوعا خۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(انکم تدعون سمیعا قریبا وهو معکم)-ای بعلمه-(صحیح البخاری برقم(٢٩٩٢)
واتە:ئێوە لەکەسێک دەپارێنەوە کە بیسەرە و نزیکە لێتانەوە و ئەو لەگەڵتانایە -بەزانستی یەوە.
_____________________________________

پرسیاری(38)..

ئایا دروستە داوای دوعا بکەیت لە کەسانی زیندوو؟

وەڵام/بەڵێ دروستە داوای دوعا بکەیت لە کەسانی زیندوو نەک مردوو.
خوای گەورە دەفەرموێت ( واستغفر لذنبك وللمؤمنين والمؤمنات (١٩)سورة محمد)
واتە:ئەی پەیامبەر صل الله علیه وسلم داوای لێ خۆشبوون بکە بۆ تاوانەکانی خۆت و پیاوانی ئیماندار و ژنانی ئیمانداریش.
وە لەو فەرموودە صحیحەدا کە(الترمذی)گێراویەتەوە هاتووە(ان رجلا ضریر البصیر اتی النبی صل الله علیه وسلم فقال:ادع الله ان یعافینی….)صحیح سنن الترمذی برقم (٣٥٧٨)
واتە:پیاوێکی نابینا هات بۆ لای پەیامبەر صل الله حلیه وسلم وتی ئەی پەیامبەر صل الله علیه وسلم دوعام بۆ بکە و لەخوا بۆم بپارێرەوە کەوا چاوم چاک بکاتەوە…

_________________________________________

پرسیاری(39)…

ئایا واسیطەی پەیامبەر صل الله علیه وسلم بریتییە لەچی؟

وەڵام/بریتی یە لە گەیاندنی دین وبەرنامەکەی خوا بۆ بەندەکانی خوا.
خوای گەورە دەفەرموێت( يا أيها الرسول بلغ ما أنزل إليك من ربك(٦٧)سورة المائدة)
واتە:ئەی پەیامبەر صل الله علیه وسلم ئەوە بگەیەنە کە بۆت دابەزیوە لە پەروەردگارتەوە.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(اللهم اشهد اللهم اشهد)جوابا لقول الصحابة:(نشهد انک قد بلغت)صحیح مسلم(١٢١٨)
واتە:کاتێک کە صەحابەکان بە پەیامبەریان صل الله علیه وسلم فەرموو
(ئێمە شایەتی دەدەین کەوا تۆ دین و پەیامەکەی خوات گەیاند)
پەیامبەریش صل الله علیه وسلم فەرموی خوا تۆیش شاهید بە لەسەر ئەمە خوایە تۆیش شاهید بە لەسەر ئەمە.
_____________________________________

پرسیاری(40)..

ئایا داوای شەفاعەت و تکای پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم لەکێ بکەین؟

وەڵام/داوای تکا وشەفاعەتی پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم لەخوا دەکەین
خوای گەورە دەفەرموێت(قل لله الشفاعة جميعا(٤٤)سورة الزمر)
واتە:ئەی پەیامبەر صل الله علیه وسلم پێیان بڵێ تکاکارو تکاوه‌رگرتن و تکاکردن، هه‌ر هه‌مووی هی خوایه‌.
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم صەحابەیەکی فێرکرد کەوا بڵێت:(اللهم شفعه فی)صحیح سنن الترمذی برقم (٣٥٧٨)
واتە:خوایە پەیامبەر صل الله علیه وسلم بکە بە شەفاعەتکار و تکاکارم.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(انی اختبات دعوتی شفاعة لامتی یوم القیامة فهی نائلة ان شآء الله من مات من امتی لا یشرک بالله شیئا)(صحیح مسلم برقم(١٩٨)
واتە:من دوعا تایبەتە گیراکەم هەڵگرتووە بۆ تکا و شەفاعەت کردن لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەو کەسانەی کەوا لە ئوممەتەکەم دەمرن و هیچ شیرک ئەنجام نادەن بۆ خوا.
____________________________________

پرسیاری(41)…

ئایا داوای تکا و شەفاعەت بکەین لەکەسانی زیندوو؟

وەڵام/بەڵێ بۆ کارو باوری دونیا خوای گەورە دەفەرموێت(من يشفع شفاعة حسنة يكن له نصيب منها ومن يشفع شفاعة سيئة يكن له كفل منها )(٨٥)سورة النساء)
واتە:هەر کەسێک تکاو شەفاعەتێکی چاک بکات لە دونیادا ئەوا بەشێک لە شەفاعەتی بۆهەیە لە قیامەتدا
وە هەر کەسێک تکاو شەفاعەتێکی خراپ بکات لە دونیا ئەوا بەشێکی لە تاوانی ئەو شەفاعەتەی بۆ هەیە لە قیامەتدا.
وە پەیامبەر صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(اشفعوا تؤجروا)صحیح البخاری برقم (١٤٣٢)
واتە: تکاو واسیطە و شەفاعەت بکەن بۆ کەسانی تر لە کاری خێر و چاکەدا ئەوا پاداشتتان دەدرێتەوە.
____________________________________

پرسیاری(42)...

ئایا زیادە بخەینە سەر مەدح و وەسف کردنی پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم؟

وەڵام/نەخێر زیادە ناخەینە سەر مەدح و وەسف کردنی پەیامبەر صل الله علیه وسلم .خوای گەورە دەفەرموێت(قل إنما أنا بشر مثلكم يوحى إلي أنما إلهكم إله واحد فمن كان يرجو لقاء ربه فليعمل عملا صالحا ولا يشرك بعبادة ربه أحدا ﴿١١٠﴾سورة الکهف)
واتە:ئه‌ی په‌یامبه‌ر صل الله علیه و سلم پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها مرۆڤێکم وه‌ک ئێوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه وه‌حیم بۆ دێت ئه‌م ڕاستیه‌تان تێبگه‌یه‌نم که‌ بێگومان خوای ئێوه خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه‌، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌دیداری په‌روه‌ردگاری شادببێت، با کارو کرده‌وه‌ی چاک و دروست ئه‌نجام بدات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له په‌رستندا هیچ که‌سێک نه‌کاته هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆی.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(لا تطرونی کما اطرت النصاری عیسا ابن مریم،فقولوا:عبدالله ورسوله)-الاطراء:هو المبالغة فی المدح-(صحیح البخاری برقم(٣٤٤٥)
واتە:زیادەرەوی مەکەن لە مەدح و وەسف کردنمدا وەکو چۆن گاورەکان(نصاری)زیادەرەوییان کرد لە وەسفی (عیسی)ی کوڕی مەریەمدا علیه السلام چونکە من تەنها بەندەی خوام بۆیە ئێوەش بڵێن بەندەی خوا و پەیامبەرەکەی صل الله علیه وسلم.

تێبینی” ئەهلی سوننە باوەڕیان وایە کەوا خۆشەویستمان محمد صل الله علیه وسلم (عبد لایعبد) بەندەی خوایە و نابێت بپەرسترێت،(ورسول یطاع ولا یعصی)لەگەڵ ئەوەشدا پەیامبەری خواتە صل الله علیه وسلم و دەبێت گوێرایەڵی فەرمانەکانی بکرێت و سەرپێچی نەکرێت.
___________________________________-

پرسیاری (43)..

ئایا حوکمی جیهاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا بریتی یە لەچی؟

وەڵام/ جیهاد و تێکۆشان لە پێناوی خوادا فەرزە بەماڵ و گیان و زمان
خوای گەورە دەفەرموێت( انفروا خفافا وثقالا وجاهدوا بأموالكم وأنفسكم في سبيل الله ذلكم خير لكم إن كنتم تعلمون ﴿٤١﴾سورة التوبة)
واتە:دەرچن بۆ جیهاد لە کاتی پیری و لاویدا وە لەکاتی تەنگانە وکراوەیەتیدا وە لەکاتی گورجوگۆڵێ و سستیدا وە لە کاتی گەرمی و ساردیدا،وە جیهاد بکەن و تێبکۆشن بەماڵ و گیانتان لەپێناوی خوا(هه‌ر کاتێک داواکران بۆ غەزا له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌کی متمانه پێکراوه‌وه‌)
ئەمە چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە دەزانن
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(جاهدوا المشرکین باموالکم وانفسکم والسنتکم)صحیح ابی داو برقم(٢٥٠٤)
واتە:جیهاد بکەن لەگەڵ موشریک و هاوەڵبڕیاردەرەکاندا بە ماڵ و گیان و زمانتان.
_______________________________________-

پرسیاری(44)..

ئایا دۆستایەتی(الولاء)بریتی یە لەچی؟

وەڵام/دۆستایەتی بریتی یە لە خۆشەویستی و پشتیوان کردن و سەرخستن،خوای گەورە دەفەرموێت( والمؤمنون والمؤمنات بعضهم أولياء بعض يأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر ويقيمون الصلاة ويؤتون الزكاة ويطيعون الله ورسوله أولئك سيرحمهم الله إن الله عزيز حكيم ﴿٧١﴾سورة التوبة
واتە: ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیرو هاوکاری یه‌کترن که ئه‌مه‌ش سیفه‌تیانه‌ فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتی ماڵیشیان ده‌به‌خشن و گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌دا خوا ڕه‌حمیان پێ ده‌کات و سۆزی ده‌بێت بۆیان، به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه‌.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(المؤمن للمؤمن کالبنیان یشد بعضه بعضا)صحیح البخاری برقم (٤٨١)
واتە:ئیماندار بۆ ئیماندار وەکو بینا وایە هەندێکی هەندێکی تری توندوتۆڵ تر دەکات.


پرسیاری(45)….

ئایا جیهاد چییە و چەند جۆرە؟ وە شێوە ڕاستییەکەی چۆنە؟ دور لە شیوازی داعش و گروپە خوارجەکانی تر؟!

1“خوای گەورە جیهادی تەشریع كردووە لەبەر دوو مەبەستی سەرەكی:

1– بۆ بەرگری كردن لە ئیسلام ‌و لە موسڵمانان كە ئەمەش مافێكی ئاسایی یەو كە هەموو ئایین ومەزهەب ومیللەتان كۆن ‌و یەكدەنگن لەسەر دروستێتی.

2– بۆ بڵاو بوونەوەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ‌و گەیاندنی بانگەوازی حەقی خوای گەورە بە بەندەكانی‌و جێگیر كردنی دادپەروەری لە نێوان خەڵكیدا و شكاندن ‌و لابردنی ئەو بەربەستانەی كە نایەڵن بانگەوازی یەكخواپەرستی بگات بە گەلان ‌و دەیانچەوسێننەوە وبۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاریان دێنن و نایەڵن ئەو ڕووناكی ‌و نوورەیان پێ بگات، چونكە دەزانن خەڵكی ژێر دەستیان چەند تینوی ئازادی ‌وسەربەستین ‌ودژی كۆیلایەتی ‌وچەوساندنەوەن ‌وهەر ئەو بانگەوازە پاكەیان پێ‌ بگات یەكسەر بە پیریەوە دەچن ‌و وەڵامی دەدەنەوەو پێشوازی لێ‌ دەكەن، بۆیە نایانەوێت بانگەوازی ئیسلام بێتە ناو گەلانیانەوە، بۆیە ئیسلام ناچارترین ڕێگا دەگرێتە بەر بۆ لەناو بردنی ئەو چەوسێنەرە ستەم كارە هەلپەرستە تاریك وویستانە، چونكە ئیسلام بۆ بڵاوبوونەوەی بەرنامە خوایی یەكەی یەكێك لەم سێ‌ هەڵبژاردنانە دەخاتە ڕوو:

1– یان ئەوەتا ئەو حكومەتە چەوسێنەرانە موسڵمان دەبن ودێنە ناو ئیسلامەوە، ئەو كاتە كێشەكە كۆتایی پێ‌ دێت ‌وبانگەوازی ئیسلام بەسەربەستی وئازادی بڵاودەبێتەوە لەناو خەڵكیدا.

2– یاخود سەرانە (جزیە) بدەن بە موسڵمان، كە ئەمەش وا دەخوازێت كە ڕێگا بە بانگەواز كردن بۆ ئیسلام بدەن لە ناو میللەتەكانیان، كە ئەم سەرانەیە لە بری ئەوەیە كە ئیسلام وڵاتەكەیان دەپارێزێت لە هێرشی دەرەكی، وەهەموو جۆرە مافێكیان پارێزراو دەبێت، وەخەڵكی ئازادن لەوەی كە موسڵمان دەبن یان نا.

3– یاخود چارەسەری ناچارو پێویست كە ئەویش كوشتار كردنە لەگەڵ ئەو كاربەدەستە ستەمكارە بێ‌ باوەڕانە، كەمەبەست پێی سەربەستی بانگەواز كردنە بۆ ئیسلام ‌وجێگیر كردنی دادپەروەری لە نێوان خەڵكیدا. كاتێك كە نوێنەری موسڵمانان لە شەڕی قادسیە(ربعی كوڕی عامر) لە لایەن گەورەی فارسەكانەوە پرسیاری لێ‌ كرا ئێوە بۆچی هاتوون ‌وچیتان دەوێت؟ ئەویش لەوەڵامدا پێی ووتن: [جئنا لنخرج العباد من عبادة العباد الى عبادة رب العباد، ومن جور الأديان الى عدل الإسلام، ومن ضيق الدنيا الى سعة الدنيا والآخرة] واتە: بۆ ئەوە هاتووین تا خەڵكی دەركەین لە پەرستنی بەندە بۆ پەرستنی پەروەردگاری بەندەكان، وە لەستەمی دینەكانی تر بۆ دادپەروەری ئیسلام، وەلە تەسكی دونیا بۆ فراوانی دونیاو قیامەت.

2“جیهاد كردن بەمەبەستی بانگەواز كردن بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام ‌وگەیاندنی ئایینی خوای گەورە بەخەڵكی تەنها دژی كاربەدەستە بێ‌ باوەڕە ستەمكارەكان بووە نەك دژی میللەتان، وە كاربەدەستان بە زەبرو زۆر خەڵكیان ڕووبەڕووی ئیسلام كردۆتەوە بە بەڵگەی ئەوەی خەڵكی كە هەر بانگەوازیان پێ‌ گەیشتووە یەكسەر موسڵمان بوونە ‌و وەڵامیان داوەتەوە، بۆ نمونە كە فارسەكان لە شەڕی قادسیە شكان خەڵكەكە زۆر بە پەرۆشەوە بوون بۆ ئیسلام ‌وبە وویستی خۆیان موسڵمان بوون ‌وڕزگاریان بوو لەدەسەڵاتی كاربەدەستانی خۆیان كە باج ‌و خەراجێكی زۆریان خستبوە سەر خەڵكەكە وخەڵكیان دەچەوساندەوە.

3“جیهاد كردنی ئیسلام حەق ‌ودروست بووە، چونكە بۆ ڕزگار كردنی گەلان بووە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا چەند قەید وبەستەرەوە ومەرجی بۆ دانراوە، وەكو نەكوشتنی ئافرەت ‌و پیرو منداڵ ‌وكەم ئەندام ‌و ئەوانەی كە شەڕیان نەكردووە وپیاوانی ئایینی، تەنانەت كە پەیامبەر (صل الله عليه وسلم) كە سوپایەكی ناردووە ئامۆژگاری كردوون بە سەرنەبڕینی ئاژەڵ ‌ونەبڕینەوەی دارو نەڕوخاندنی خانوو، بەڵكو تەنها كوشتاری ئەو جەنگاوەرانە كراوە كە بەربەست بوونە لە ڕێی گەیاندنی بانگەواز بە خەڵكی. كە ئەمیش سۆز وبەزەیی موسڵمانانمان بۆ دەردەخات بە پێچەوانەی كافران و بێ‌ باوەڕان كە دەستیان لەكەس نەپاراستوە و ناپارێزن وهەموو هۆكارێك بەكاردەهێنن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان. پەیامبەر (صل الله عليه وسلم) دەفەرمێت: (لا تغلوا ولا تغدروا ولا تمثلوا ولا تقتلوا وليدا) (صحيح الجامع الصغير: 1078).

واتە: لەو غەنیمەتەی كە دەستتان دەكەوێت هیچی بۆ خۆتان لێ‌ هەڵمەگرن، وە لە كاتی جەنگدا غەدرو ستەم لە دوژمنانتان مەكەن، وەلاشەی كوژراوەكانیان مەشێوێنن (وەكو ئەوەی كە لوت وگوێ‌ یان ببڕن)، وە منداڵ مەكوژن. وە:(نهى عن قتل النساء والصبيان) (رواه الجماعة إلا النسائي، وانظر: إرواء الغليل، رقم: 1210). واتە: پەیامبەر (صل الله عليه وسلم) قەدەغەی كوشتنی ئافرەت ومنداڵی كردووە. 4″ئەگەر ئەو ووڵاتانەی كە فەتحی ئیسلامیان پێ‌ گەیشتووەو موسڵمان بوونەو موسڵمان بوونەكەیان بەویستی خۆیان نەبوایە وبە زۆر بوایە ئەوا دەبوایە لە پاش نەمانی خەلافەتی ئیسلامی‌ و هێزو دەسەڵاتی موسڵمانان پاشگەز ببونایەتەوە، چونكە كەسێك كە بە زۆر شتێكی پێ‌ بكرێت هەر كە زۆرەكە نەما ئەوا یەكسەر واز لەو شتە دێنێت كە بە زۆر پێی كراوە، بۆ نمونە كەسێك كە بەند دەكرێت هەر كە بوارێكی بۆ ڕەخسا یەكسەر هەڵدێت‌و ڕادەكات ‌وخۆی دەرباز دەكات، گەلان ‌و میللەتانیش ئەگەر بە قسەی ئەو كەسانە بێت كە ئیسلام بە زۆر بڵاوبۆتەوە دەبوایە ئێستا لە ئیسلام پاشگەز ببوونایەتەوە، بەڵام ئەم شتە نابینین بەڵكو پێچەوانەكەی ڕاستە!!! ئەو گەل ‌ونەتەوە و ووڵاتانەی كە ئیسلام بوون تا ئێستایش موسڵمانن ‌و شانازی دەكەن بە ئیسلام وموسڵمانێتێكەیانەوە، چونكە ئیسلام گفتوگۆ لەگەڵ عەقڵدا دەكات ‌وقەناعەت بەخەڵكی دەكات، بۆیە هیچ ئایین ‌وبەرنامەیەكی وەكو ئیسلام دادپەروەریان بە خۆیانەوە نەبینیووە. نەك هەر ئەوەندە بەڵكو زۆرێك لە موسڵمانان لە جیهاندا چەوسێنراونەتەوەو ئاوارەو دەربەدەر كراون لە لایەن كاربەدەستانی بێ‌ باوەڕەوە و ویستراوە بە زەبرو زۆری ئاسن وئاگر وایان لێ‌ بكەن تا لە ئیسلام پاشگەز ببنەوە، بەڵام موسڵمانان وەكو شاخ دامەزراو بوونەو خۆڕاگر بوون بەرامبەر هەر زوڵم‌و ستەمێك كە لێیان كرابێت وبەردەوام بوون لەسەر ئایینە پیرۆزەكەیان، بۆ نمونە لە یەكێتی سۆڤێتی پێشوو زیاتر لە (30)ملیۆن موسڵمانی تێدا بووە جۆرەها جەنگیان دژ ئەنجام دراوەو خوێندنی ئیسلامیان لێ‌ قەدەغە كراوەو مزگەوتەكانیان لێ‌ داخراوە، تا زیاتر لە (20)هەزار مزگەوتیان داخستووە، نەك هەر ئەوەندە بەڵكو كراون بە ناوەند بۆ زۆر ئیش‌و كاری نزم‌و بێ‌ ڕێز، وە خەڵكی چەوسێنراونەتەوە‌و سزا دراون‌ و بێ بەش كراون ودورخراونەتەوە لە هەموو جۆرە مافێكی ئاسایی خۆیان بە بەرچاوی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤــ ‌و بانگەشە كەرانی ئازادی‌و سەربەستی!!!. بەڵام موسڵمانان دامەزراو بوون و ئامادە بوونە كە دەستبەرداری هەموو شتێكیان ببن لە پێناوی پارێزگاری كردن لە ئیسلام، هەربۆیە تا ئێستایش ئیسلام لەناویاندا ماوەتەوە ولەپەرە سەندندایە وشانازی دەكەن بە ئیسلامەوە، ئەگەر ئەم نەتەوە و میللەتانە كاتی خۆی بە زەبرو زۆری شمشێر موسڵمان كرابێتن ئەوا دەبوایە لە پاش نەمانی ئەو زەبرو زۆرە وازیان لە ئیسلام بهێنایە، بەڵام ماڵ ‌و سامان وگیانیان كردووە بە قوربانی ئایینە شیرین ‌وخۆشەویستەكەی ئیسلام، كە ئەمەش دەم كوت كردنیكی ترە بۆ ئەو كەسانەی كە دەڵێن ئیسلام بە زەبرو زۆری شیرو تیر بڵاوبۆتەوە!!!. هەروەها لە ووڵاتی هیند زیاتر لە(111)ملیۆن موسڵمانی تێدایەكە ئەمانیش ڕووبەڕووی زۆر نەهامەتی‌و چەوساندنەوەو كوشتن‌و بڕین‌و پێشێل كردنی مافەكانیان دەبن لە لایەن هیندۆس ‌وبوزی ومانگا پەرستەكانەوە، وە مزگەوتەكانیان بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە دەڕوخێنن كە ناودارترین و كۆنترین مزگەوتیان لە هیند ڕووخاند كە مزگەوتی (بابری) بوو، ئەمانیش سەرەڕای ئەو زوڵم ‌و ستەمەی كە لێیان دەكرێت واز لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام ناهێنن ‌ودەست بەرداری نابن، وە هەمان پرسیار ئاراستەی ئەو كەسانە دەكەینەوە و پێیان دەڵێین: ئەگەر بە زەبرو زۆری شمشێر موسڵمان بوون بۆچی ئێستا ئەو هەموو زوڵم ‌وستەم ‌وچەوساندنەوەیە قەبوڵ دەكەن لە پێناوی ئیسلامدا و بۆ دەست بەرداری ئیسلام نابن؟؟!! خۆ ئێستا بە پێچەوانەوەیە زەبرو زۆری شمشێریان لەسەرە كە واز لە ئیسلام بهێنن؟!!!!. وە نموونەی تری لەو شێوازە زۆرە وەكو: بۆسنە وهەرسك ‌وكۆسۆفۆ ‌وپێشتریش ئەندەلوس كە خەڵكەكەی خراپترین سزا دەدران لەسەر ئەوەی كە موسڵمان بوون، بەڵام كوشتنیان هەڵدەبژارد بەسەر پاشگەز بوونەوە لە ئیسلام، كە ئەمەش بەڵگەیەكی ترە لەسەر پوچەڵی ‌و بەتاڵی ئەو تۆمەتەی كە دەیدەنە پاڵ ئیسلام.
وێنەکەش وەرگیراوە خوای گەورە پاداشتی ئەو کەسە باتەوە کە دروستی کردوە وە گونجا لەگەڵ پۆستەکەدا بۆیە دامنا.
______________________________________

پرسیاری (46)…

ئایا دۆستایەتی و پشتیوانی کردن و سەرخستنی بێ باوەڕەکان دروستە؟

وەڵام/نەخێر دۆستایەتی و پشتیوانی کردن و سەرخستنی کافر دروست نی یە،
خوای گەورە دەفەرموێ(ومن يتولهم منكم فأولئك هم الظالمون ﴿٢٣﴾ سورة التوبة)
واتە:هه‌رکه‌سێک له ئێوه پشت به‌وان(بێ باوەڕەکان) ببه‌ستێت و خۆشی بوێن، ئا ئه‌و کەسانه سته‌مکارن.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(ان آل بنی فلان لیسوا باولیائی)صحیح البخاری برقم(٥٩٩٠)
واتە: بنەماڵەی فڵان لە دۆستانی من نین
____________________________________

پرسیاری(47)…

ئایا وەلی و دۆستی خوا کێ یە؟

وەڵام/دۆستی خوا بریتی یە لە کەسێکی ئیماندار و خۆپارێز لە تاوان و لەخوا ترس ،خوای گەورە دەفەرموێت(ألا إن أولياء الله لا خوف عليهم ولا هم يحزنون (62) الذين آمنوا وكانوا يتقون ﴿٦٣﴾سورة یونس
واتە:ئاگادار بە دۆستان و ئەولیاکانی خوا نە ترسیان لەسەرە و نەخەم و پەژارەشیان هەیە،ئەوانەی کە ئیمانیان هێناوە و لەخوا دەترسن و خۆپارێزی دەکەن لە تاوان.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(انما ولی الله وصالح المؤمنین)صحیح البخاری برقم(٥٩٩٠)
واتە:بەڵکوو دۆستی من بریتی یە لەخوا و ئیماندارە چاکەکان.
______________________________________

پرسیاری(48)

ئایا موسوڵمانان بەچی دادوەری و حوکمڕانی بکەن؟

وەڵام/موسوڵمانان دادوەری و حوکمڕانی دەکەن بە قورئان و فەرموودە صحیحەکانی پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم
خوای گەورە دەفەرموێت( وأن احكم بينهم بما أنزل الله(٤٩)سورة المائدة)
واتە:حوکمڕانی لەنێوانیاندا بکە بەوەی کە خوا دایبەزاندوە.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(عالم الغیب والشهادة انت تحکم بین عبادك)صحیح مسلم برقم(٧٧٠)
واتە:ئەی خوای زانا بە شتە پەنهانی و بەرچاوەکان تۆ بەتەنها حوکمڕانی نێوان بەندەکانت دەکەیت.
_______________________________________

پرسیاری(49)..

ئایا بۆچی خوا قورئانی دابەزاندووە؟

وەڵام/خوا قورئانی دابەزاندووە بۆ ئەوەی کردەوەی پێ بکرێت خوای گەورە دەفەرموێت(اتبعوا ما أنزل إليكم من ربكم ولا تتبعوا من دونه أولياء قليلا ما تذكرون﴿٣﴾سورة الاعراف
واتە:شوێنی ئەوە بکەون کە بۆتان دابەزێنراوە لەلایەن خوای پەروەردگارتانەوە،وە جگە لەخوا کەسانێکی تر مەکەن بە خۆشەویستی خۆتان و شوێنی هەواو ئارەزوەکانیان بکەون و وازبێنن لەو حەقەی کە بۆتان دابەزیوە لەخواوە ئێوە کەم جارێک بیردەکەنەوە
و پەند وەدەگرن.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(اقرءوا القرآن واعلموا به ولا تاکلوا به)صحیحه الالبانی فی صحیح الجامع برقم (١١٦٨)
واتە:قورئان بخوێننەوە کردەوەی پێبکەن وە بەقورئان کاسپی مەکەن.
پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم سەبارەت بە قورئان فەرموویەتی(ولا تاکلوا به)واتە: قورئان مەکەن بە کەرەستەیەک بۆ پارە پەیدا کردن ونان پێ خواردن!
جا ئەگەر ئێمە سەیری ڕەفتاری هەندێک لەو کەسانە بکەین کەوا قورئان خوێندنیان کردووە بە پیشە و وەسیلەی پارە و نان و ماڵ پەیدا کردن و لە تەعزێ و سەرقەبران و بۆنە ناشەرعی یەکاندا قورئان بە پارە دەخوێنن! دەبینین دەقاودەق ئەم فەرموودەیە دەسەلمێنێت بەسەریاندا !
هەروەها پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(تعلموا القرآن،وسلوا الله به الجنة قبل ان یتعلمه قوم یسالون به الدنیا، فان القرآن یتعلمه ثلاثة:رجل یباهی به، ورجل یستاکل به،ورجل یقرآه لله)سلسلة الاحادیث الصحیحة برقم(٢٥٨)
واتە:فێری قورئان ببن و داوای بەهەشتی پێبکەن لەخوا پێش ئەوەی خەڵکانێک فێری ببن بۆ ئەوەی دونیای پێ داوابکەن،چونکە سێ کەس فێری قورئان دەبێت:پیاوێک شانازی پێوە دەکات، و پیاوێک پێی دەخوات واتە نان و خواردنی پی دەردەکات،وە پیاوێک دەیخوینێت لەبەر خوا.
__________________________________

پرسیاری(50)…

ئایا حوکمی کردەوە کردن بە فەرموودەی صەحیح چی یە؟

وەڵام/کردەوە کردن بە فەرموودەی صەحیح فەرز و واجبە.
خوای گەورە دەفەرموێت(وما آتاكم الرسول فخذوه وما نهاكم عنه فانتهوا واتقوا الله إن الله شديد العقاب ﴿٧﴾(الحشر)
واتە:ئەوەی کە پەیامبەر صل الله علیه وسلم هێناویەتی بۆتان ئێوە لێی وەربگرە و ئەوەشی کە قەدەغەی کردووە لێتان ئەوا وازی لێبهێنن،وە لەخوا بترسن و خۆپارێزی بکەن لە تاوان چونکە بە تەئکیدی سزای خوا توندە.
پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(علیکم بسنتی و سنة الخلفاء الراشدین المهتدین تمسکوا بها…..)صحیح الالبانی فی صحیح الجامع الصغیر برقم(٢٥٤٩)
واتە:پەیوەست بن بە سوننەتی من و سوننەتی جێنشینە ژیر و هۆشمەند و هیدایەتدراوەکانمەوە دەستی پێوە بگرن.
__________________________________

پرسیاری(51)..

ئایا دەتوانین دەستبەرداری فەرموودە ببین بەدەست گرتن بە قورئانەوە؟

وەڵام/نەخێر ناتوانین دەستبەرداری فەرموودە ببین بەدەست گرتن بەقورئانەوە چونکە خوای گەورە دەفەرموێت(وأنزلنا إليك الذكر لتبين للناس ما نزل إليهم ولعلهم يتفكرون ﴿٤٤﴾(النحل)
واتە:ئێمە قورئانمان بۆ تۆ دابەزاندووە بۆ ئەوەی ڕوونی کەیتەوە بۆ خەڵک ئەوەی کەبۆیان دابەزیوە و بەڵکوو بیربکەنەوە.
وەپەیامبەری خۆشەویستمان صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(الا انی اوتیت القرآن و مثله معه)صحیح ابی داود برقم (٤٦٠٤).
واتە:ئاگاداربن بە تەئکیدی من قورئان و هاوشێوەکەیم(واتە:فەرموودەکان)پێکەوە پێدراوە.
_______________________________________

پرسیاری(52)….

ئایا هیچ قسەیەک پێش بخەین بەسەر فەرمودەی خوا و پەیامبەرەکەیدا صل الله علیه وسلم؟

وەڵام/نەخێــر هیچ قسەیەک پێش ناخەین بەسەر فەرمودەی خوا و پەیامبەرەکەیدا صل الله علیه وسلم.
خوای گەورە دەفەرموێت(يا أيها الذين آمنوا لا تقدموا بين يدي الله ورسوله)(١)الحجرات)
واتە:ئەی ئەو کەسانەی کەوا ئیمانتان هێناوە هیچ قسە و گوفتارێک پێش مەخەن لە ئاستی فەرموودەی خوا و پەیامبەرەکەیدا صل الله علیه وسلم..
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(لا طاعة لمخلوق فی معصیة الخالق)صحیحه الالبانی فی صحیح الجامع الصغیر برقم (٧٥٢٠).
واتە: گوێڕایەڵی ناکرێت بۆ هیچ مەخلوق و دروستکراوێک لە سەرپێچی خوای بەدیهێنەردا.
وە امامی عباس دەفەرموێت(اخشی ان تنزل علیکم حجارة من السماء! اقول لکم:قال رسول الله،وتقولون:قال ابو بکر و عمر!)
واتە:دەترسم بەرد لە ئاسمانەوە دابارێتە سەرتان من دەڵێم پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم فەرموویەتی،کەچی ئێوە لەبەرامبەرمدا دەڵێن ئەبوو بەکر و عومەر فەرموویانە!!!
*مەبەستی ئەوەیە کە قسەی (امام ابو بکر و امام عمر) رەزای خوایان لێبێت پێش فەرموودەی پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم ناخرێت و تەنانەت بەقسەی ئەوانیش بەر هەڵستی فەرمودەی خوا صل الله علیه وسلم ناکرێت و ڕەتناکرێتەوە! چ جای قسە و گوفتاری کەسانێکی تر کە لەخوارووی (امام ابو بکر و امام عمر )وەن رەزای خوایان لێبێت !!
__________________________________

پرسیاری(53)…

ئەگەر جیاوازی و تەفرەقە کەوتە نێوانمانەوە ئایا چی بکەین؟

وەڵام/ئەگەر جیاوازی کەوتە نێوانمانەوە ئەوا دەگەڕێینەوە بۆ لای قورئان و فەرموودە صەحیحەکانی پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم.
خوای گەورە دەفەرموێت(فإن تنازعتم في شيء فردوه إلى الله والرسول إن كنتم تؤمنون بالله واليوم الآخر ذلك خير وأحسن تأويلا ﴿٥٩﴾(سورة النساء).
واتە:ئەگەر کێشە و ناکۆکی و جیاوازی کەوتە نێوانتانەوە لە شتێکدا ئەوا بیگێڕنەوە بۆ لای خوا پەیامبەرەکەی صل الله علیه وسلم (واتە:قورئان و حدیث)ئەگەر ئێوە ئیمانتان هەیە بەخوا وبەڕۆژی دوایی ئا ئەم گێڕانەوەیە چاکترە و سەرئەنجامەکەشی باشترە.
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(علیکم بسنتی و سنة الخلفاء الراشدین المهتدین تمسکوا بها…..)صحیح الالبانی فی صحیح الجامع الصغیر برقم(٢٥٤٩)
واتە:پەیوەست بن بە سوننەتی من و سوننەتی جێنشینە ژیر و هۆشمەند و هیدایەتدراوەکانمەوە دەستی پێوە بگرن.
_____________________________________

پرسیاری(54)…

ئایا چۆن خوا و پەیامبەرەکەیت صل الله علیه وسلم خۆشدەوێت؟

وەڵام/خوا و پەیامبەرەکەیم صل الله علیه وسلم خۆشدەوێت بە گوێڕایەڵێ کردنیان و بە شوێنکەوتنی فەرمانەکانیان.
خوای گەورە دەفەرموێت(قل إن كنتم تحبون الله فاتبعوني يحببكم الله ويغفر لكم ذنوبكم والله غفور رحيم ﴿٣١﴾(آل عمران)..
واتە:ئه‌ی په‌یامبه‌ر صل الله علیه وسلم به ئیمانداران بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ئەوا شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن لە پاداشتی ئەمەدا ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(لا یؤمن احدکم حتی اکون احب الهی من والده وولده والناس اجمعین)صحیح مسلم برقم(٤٤)
واتە:هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی نییە تاوەکو من خۆشەویستتر نەبم لەلای باوکی و لە منداڵەکانی و لەهەموو خەڵک.
__________________________________

پرسیاری(55)..

ئایا وازبێنین لە کردەوە کردن و پشت ببەستین بە قەدەر؟

وەڵام/نەخێــر وازناهێنین لە کردەوە کردن خوای گەورە دەفەرموێت(فأما من أعطى واتقى (5) وصدق بالحسنى (6) فسنيسره لليسرى ﴿٧﴾سورة اللیل)
واتە:بەڵام ئەو کەسەی کەوا دەبەخشێت وخۆپارێزی دەکات لە تاوان و لەخوا دەترسێت،وە باوەڕی هەیە هیچ پەرستراوێک نی یە شایستەی پەرستن بێت جگە لەخوا ئەوا هەموو چاکەکاریەکی بۆ ئاسان دەکەین و یارمەتی دەدەین بۆ ئەنجامدانی هەموو خێرێک و دورکەوتنەوە لەهەمو خراپەیەک.
وەپەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(اعملوا فکل میسر لما خلق له)صحیح البخاری برقم (٤٩٤٩)
واتە:کردەوە بکەن چونکە هەموو کەسێک بەڕێخراوە بۆ ئەوەی کە دروستکراوە.
________________________________

پرسیاری(56)…

ئایا لە دیندا داهێنراوی چاک(بدعة حسنة)هەیە؟!

وەڵام/نەخێر لە دیندا بیدعەی چاک (بدعة حسنة) نی یە بەڵکو هەموو بیدعەیەک خراپە و گومڕای یە بەڵگەش خوای گەورە دەفەرموێت(اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الإسلام دينا(٣)المائدة)
واتە:ئەمڕۆ دینەکەتانم بۆ کامڵ کرد و نیعمەتی خۆمم بە تەواوی دابەسەرتانا و بە ئیسلامیش ڕازی بوم ببێت بەبەرنامە و ئاینتان.
وە پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(وکل بدعة ضلالة وکل ضلالة فی النار)صحیحه الالبانی فی صحیح سنن النسائی برقم (١٥٧٨)
واتە:هەموو بیدعەیەک گومڕایی یە و هەموو گومڕایی یەکیش لە ئاگری دۆزەخ.
مەبەست لە داهێنراو لە دیندایە نەک دونیایی ئاگاداربە!
_________________________________

پرسیاری(57)…

ئایا بیدعە لە دیندا بریتی یە لەچی؟

وەڵام/بیدعە لە دیندا بریتی یە لەوەی کە زیادەیەک بخەیتە سەری یان نوقسانی یەکی تێدا بکەیت،خوای گەورە دەفەرموێت(أم لهم شركاء شرعوا لهم من الدين ما لم يأذن به الله(٢١)سورة الشوری)
واتە:موشریک و هاوەڵبڕیاردەرەکان چەندین شەریک و هاوەڵیان بۆ خۆیان داناوە کەوا شتانێکیان بۆ دەشەرعێنن لە دیندا ئەوانەی کە خوا ڕێی پێنەداوە و پێی ڕازی نی یە؟
وەک شیرک و بیدعە و حەرامکردنی شتانێک کەخوا حەڵاڵی کردوون و حەڵاڵکردنی شتانێک کەخوا حەرامی کردوون بەپێی هەواو ئارەزوی خۆیان.
پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت: (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد) رواە البخاري (٢٦٩٧)، ومسلم (٤٤٦٧)، وأبو داود (٤٦٠٦)، وابن ماجه (١٤).
واتە:هەر کەسێک شتێک بیروباوەڕێک یان کردەوەیەک لەم دینەی ئێمەدا دابهێنێت کەفەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ئەو شتە ڕەتدەکرێتەوە(رد:غیر مقبول،واتە:وەرناگیرێت)
(ئيمامى النووي رحمە الله لەبارەی ئەم حەديثە فەرمويەتى ئەم فەرمودەيە يەكێكە لە بنچینە گەورەكانی ئیسلام، فەرمودەیەكی كورتە و مانایەكی زۆری هەیە، بە ئاشكرا بەرپەرچی هەموو بیدعە و داهێنراوەكان ئەداتەوە، پێویستە لەبەربكرێت، بەرپەرچی هەموو بەتاڵەكانی پێبدرێتەوە. بكرێـت بە بەڵگە بۆ بەرپەرچ دانەوەی بیدعەكان.
___________________________________

پرسیاری(58)…

ئایا لە ئیسلامدا سوننەتی چاک(سننة حسنة) هەیە؟

وەڵام/ بەڵێ لە ئیسلامدا سوننەتی چاک(سننة حسنة)هەیە
پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم دەفەرموێت(من سن فی الاسلام سنة حسنة فله اجرها واجر من عمل بها بعده من غیر ان ینقص من اجورهم شیء…)صحیح مسلم(١٠١٧)
واتە:هەر کەسێک لە ئیسلامدا سوننەتێکی چاک زیندوو بکاتەوە ئەوا پاداشتی ئەو کردەوەیەی دەست دەکەوێت،پاداشتی ئەوانەش کەوا کردەوەی پێ دەکەن لەدوای خۆی،بەبێ ئەوەی لە پاداشتی ئەوان هیچ کەم بێتەوە.
_________________________________

پرسیاری(59)..

ئایا کەی موسوڵمانان سەردەکەون؟

وەڵام/کاتێک سەردەکەون ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ لای پەیرەوکردنی کتێبەکەی خوای پەروەردگاریان واتە قورئان، و سوننەتی پەیامبەرەکەیان صل الله علیه وسلم و دەست بدەنە (نشر التوحید)بڵاوکردنەوەی یەکخواپەرستی و ئاگادارکردنەوە و وریانکردنەوەی خەڵکی لە شیرک بەهەموو شێوازەکانی یەوە و خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی دوژمنەکانیان بەو هێزەی کەلە توانایاندا هەیە ، خوای گەورە دەفەرموێت(يا أيها الذين آمنوا إن تنصروا الله ينصركم ويثبت أقدامكم ﴿٧﴾سورة محمد)
واتە:ئەی ئەو کەسانەی کەوا ئیمانتان هەیە ئەگەر ئێوە دینەکەی خوا سەربخەن ئەوا خواش ئێوە سەردەخات و پێتان جێگیر دەکات.
هەروەها فەرمویەتی( وعد الله الذين آمنوا منكم وعملوا الصالحات ليستخلفنهم في الأرض كما استخلف الذين من قبلهم وليمكنن لهم دينهم الذي ارتضى لهم وليبدلنهم من بعد خوفهم أمنا يعبدونني لا يشركون بي شيئا ومن كفر بعد ذلك فأولئك هم الفاسقون ﴿٥٥﴾(سورة النور)
واتە:خوا به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه‌و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به ڕاستی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جێنشین و پایه‌داریان ده‌کات له وڵاتدا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێنشین کردووه‌و ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه‌، هه‌روه‌ها ترس و نارەحەتیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامی و هێمنی، ئه‌و کاته ئیتر به ته‌واوی هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆ بڕیار ناده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و پایه‌داریه بێباوه‌ڕ بێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه تاوانبارو له سنوور ده‌رچوون.
______________________________________________________________

پرسیاری(60)..

ئایا ده‌كرێت موسلمانان هاوپه‌یمانی سیاسی له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕان بكه‌ن؟

وه‌ڵام/ كاتێ پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم ده‌وڵه‌تی مه‌دینه‌ی دامه‌زراند هاوپه‌یمانی سیاسی له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كاندا به‌ست وه‌ یه‌كیكـ له‌ خاڵه‌كانی ڕێكه‌وتن نامه‌كه‌ بریتیبوو:(پارێزگاری هاوبه‌ش له‌ شاری مه‌دینه‌)، وه‌ه‌ یه‌كێكـ له‌ خاڵه‌كانی په‌یمانامبنی عوف(كه‌ جوله‌كه‌ بوون) بریتیبوو له‌:(وان یهود بنی عوف امة مع المؤمنین)
البدایة والنهایة، ابن كثیر،2-3\227
صه‌فوانی كوڕی ئومه‌ییه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ بێباوه‌ڕ بوو كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی لابوو.
پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم ناردی بۆلای و داوای ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی لێكردوو فه‌رمووی:(أعرنا سلاحك هذا نلق فيه عدونا غدا)

واته‌: ئه‌و چه‌كانه‌مان به‌ خواستن بده‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ پێیان ڕووبه‌ڕوی دوژمن بینه‌وه‌، صه‌فوان گوتی:(أغضبا يا محمد ؟)واته‌:ئایا به‌ داگیركردن لێم وه‌رده‌گری و نامده‌یه‌وه‌؟ پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم فه‌رمووی (بل عارية مضمونة حتى نؤديها إليك)واته‌: نه‌خێر به‌ڵكو به‌ خواستن لێتی وه‌رده‌گرین و له‌ گه‌ردنی ئێمه‌دا ده‌بن هه‌تا بۆت ده‌گێرینه‌وه‌، ئه‌ویش(فأعطاه مائة درع بما يصلحها من السلاح) سه‌د زریپۆشی به‌چه‌كه‌وه‌ بۆ ناردن.
پبیشه‌وا نسائی و دارالقطنی و بیهقی گێڕاویانه‌ته‌وه‌
_پێشه‌وا زوهری رحمه‌ الله‌ ئه‌فه‌رمووێت:(ان النبي ﷺ يغزو باليهود فيسهم لهم كسهام المسلمين)
واته‌: پەیامبەری خوا صل الله علیه وسلم جوله‌كه‌كانی بۆ غه‌زا به‌كار ده‌هینا پشكیشی بۆ داده‌نان.
پێشه‌وا ابن ابی شیبة گێڕاویه‌تییه‌وه‌ (مرسل)

جا زانایان ده‌فه‌رموون:

1_دروسته‌ یارمه‌تی له‌ بێباوه‌ڕان وه‌ربگریت له‌ كاتی ئاشتی و ته‌بایدا ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌كده‌نگن.

2_حه‌نه‌فی و شافعییه‌كان ئه‌فه‌رموون: دروسته‌ سودی سه‌ربازی له‌ بێباوه‌ڕان وه‌ربگیردرێت و بۆ جه‌نگـ به‌كار بهێنرێت كه‌ سودی موسڵمانانی تێدا بوو.

3_دروسته‌ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له‌ بێباوه‌ڕان وه‌ربگیرێت و سود له‌ ئه‌زمونی سه‌ربازییان وه‌ربگیرێت.

4_ئه‌گه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی كردنی بێباوه‌ڕان ئیسلام سه‌رده‌كه‌وێت و شه‌ریعه‌تی خودا ده‌بوو به‌ حاكم ئه‌وا ئه‌و هاوپه‌یمانی كردنه‌ واجبه‌ .

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …