میرات
چەند پرسێکى لە خۆ گرتوە :
پرسى یەکەم : واتاى میرات , وهاندان بۆ فێربوونى : میراتزانى لە گرنگترین زانستەکانە جا پێویستە لەسەرموسڵمانان بایەخى پێ بدەن وتێى بگەن چونکە خەڵک پێویستیان زۆر پێ دەکەوێت , ئەم زانستەش پێى دەوترێت (الفرائض)کۆى (فریضة)یە لە( الفرض)ەوە وەرگیراوە کەبریتیە لە ئەندازەگیرى , وەک پەروەردگار دەفەرموێت (فنصف ما فرضتم) البقرة 237 . یانى دیارى کراوە بۆ ئەوەى شایستەسەتى.
زانستى میراتیش : بریتیە لەوەى زانستت بەمیرات هەبێت لەڕوانگەى تیگەیشتن لە حوکمەکانى و لە ڕوانگەى زانینى هەژماردن کە دەت گەیەنێت بە چۆنیەتى دابەش کردنى .
( المیراث )یش کۆى ((المیراث))ە بریتیە لەو مافەى لەمردوەکە بەجێماوە و دەگوازرێتەوە بۆ وەرەسە , وپێویستە لەسەر موسڵمان کە بایەخ بە پرسى میرات بدات , وهەڵس و کەوتێکى تیدا نەکات ببێتە مایەى گۆڕینى لەو شیوەیەى شەرع دایناوە , کە یەکێک میرات نابات بەشدارى بکات , یان ئەوەى میرات بەرە بێبەشى بکات یان بەشێکى مافەکەى پێ بدات , بەمەش خۆى توشى توڕەیی و سزاى خوا دەکات.
پرسى دووەم : ئەو مافانەى پەیوەستن بە پاشماوەوە , و هۆکارەکانى میرات بردن و ڕێگرەکانى :
- مافەکانى ماڵى بەجیماو (الترکة): تەریکە بریتیە لەوەى مردوو بەجێى دەهێڵێت لەماڵى نەختى و نانەختى (النقدیة والعینیة) و مافەکان و بە جیماوى مردوش چوار مافى پێوە پەیوەستە:
- خەرجى ئامادەکردنى لەپارەى کفن و عەتر و کرێى شۆردن و ناشتن و جگە لەمانەش.
- دانەوەى قەرزەکان و قەرزى خواش لەپێشترە وەک زەکات و سەرفترە وکەفارەت و نەزر دواى قەرزى ئادەمیزادەکان.
- دەرکردنى ئەوەى وەسیەتى کردوە بە مەرجێک لەدەورى سێیەک و کەمتر بێت .
- میرات هەرچى مایەوە بەشێوەیەکى شەرعى دابەش دەکرێت بەسەر میرات گرەکان.
میراتیش : بریتیە لە گواستنەوەى ماڵى مردو دواى خۆى بۆ زیندوان بەگوێرەى ئەوەى لە قورئان و فەرمودەدا هاتوە.
هەندێک جاریش مافى کەسى تر لە کاتى ژیانیدا پەیوەست دەبێت بە پاشماوەوە , ئەمەش بریتیە لەمافە نانەختینیەکان وەک مافى کڕیار لە تەسلیم کردنى فرۆشراوەکە و مافى خاوەن بارمتە لەبارمتکە ئەمانە دەخرێتە پێش ئامادەکردنى مردوو چونکە پەیوەستە بەخودى مالەکەوە پێش ئەوەى ببێتە بە جێماو تەریکە.
- هۆکارەکانى میرات بردن :
ئەوهۆکارانەى ئەبنە مایەى میرات بردن سیانە:
یەکەم : هاوسەرگیرى (النکاح) : ئەمەش گرێ بەستێکى دروستى هاوسەرگیریە بە ئامادەبونى دوو شاهید وکار بەدەستەکەى , جا جووت بوون و تەنیا کەوتنیش ڕوى نەدابێت لەبەر گشتیتى فەرمایشتەکەى خودا (جل جلاله) (ولکم نصف ماترک أزواجکم) النساء 12 . واتە : نیوەى ئەوەتان بۆ هەیە کە لە هاوسەرەکانتان بەجێ دەمێنێت.
دووەم : ڕەچەڵەک (النسب) : یانى نزیکەکانى مردوو , ئەمەش : بنەوان و چڵ و پەراویزەکان دەگرێتوە (الأصول و الفروع والجواشى).
بنچینەکانیش بریتین لە : باوک و باپیر و بەرەو سەرەوە بەنێرنەى پەتى.
چڵەکانیش بریتین لە : براکان و کورەکانیان و بەرەو خوارەوە , هەروەها مامەکان و برەوە سەرەوە , و کورەکانیان وبەرەو خوارەوە.
سێیەم : وەلاء : ئەمەش پەیوەندیەکە هۆکارەکەى چاکە کارى ئازاد کەرەکەیە بەسەر کۆیلەکەیدا بەهۆى ئازاد کردنەوە جا ئازاد کراو میرات لە ئازادکر نابات بەکۆ دەنگى.
جاهۆکارەکانى میراتبردن لە سیانە کورت هەڵهات : ڕەچەڵەک و هاوسەرگیرى دروست و وەلاء.
- ڕگرەکانى میرات بردن : ڕگریەکانى بەردەم میراتدان دیسانەوە سیانە:
- کوشتن : زانایان کۆکن لەسەر ئەوەى کوشتنى بەئەنقەستى حەرام ڕیگرە لە میرات , جا هەرکەس میرات لێ بەرکەى بەستەم بکوژێت میراتى لێ نابات , لەبەر فەرمودەکەى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)(( لیس للقاتل من المیراث شیء) واتە: بکوژ هیچى لە میرات بۆ نیە.
- کۆیلە بون : جاکۆیلە میرات لە نزیکەکەى خۆى نابات چونکە میراتیشى پێ بدرێ دەبێتە هى خاوەنەکەى نەک ئەو, هەروەها میراتیشى لێ نابڕێت چونکە مولکى نیە.
- جیاوازى دینى میرات لێ براو ومیرات بەر: ئەمەش ڕێگرە لەمیرات بردن , لەبەر فەرمودەکەى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) (لا یرث الکافر المسلم ولا المسلم الکافر) واتە : بێ باوەر میرات لە موسڵمان نابات وە موسڵمانیش هەروەها میرات لە بێ باوەڕ نابات.
پرسى سێیەم : بەشەکانى میراتگر (لەڕوانگەى نێرینە ومێینەوە):
1-2 کوڕ و کورەکەى وبەرەو خوارەوە :لەبەر فەرمایشتى خودا جل جلاله (یوصیکم الله فى اولادکم للذکر مثل حظ الأنثیین) واتە : لەبارەى منداڵەکانتانەوە خوا ئامۆژگاریتان دەکات وفەرمانتان پێدەکات ئەگەر کەسێکتان منداڵى بەجێهێشت : نێر و می بوون ئەوا هەموو میراتەکە بۆ ئەوان هەر نێرینەیەکیان وەک بەشى دوو مێینەى هەیە ئەگەر میرات بەرى تر نەبوو.
3-4 باوک و باوکى باوک وبەرەو سەرەوە : وەک باوکى باوک وباوکى باپیر , لەبەر فەرمایشتەکەى خودا جل جلاله : ولأبویه لکلک واحد منهما السدس مما ترک إن کان له ولد ) النساء 11. واتە : بۆ دایک وباوکى مردوەکە هەر یەکەیان شەش یەکى بۆ هەیە ئەگەر مندالى هەبوو نێریان مێ یەکێک یان زیاتر.
باپیریش باوکە و پەامبەریش (صلى الله علیه وسلم) شەشە یەکى پێ بەخشیوە.
5- برا لەهەر لایەکەوە بێت :دایک وباوکى بێت , یان لە باوکەوە یان لە دایکەوە بێ , لەبەر فەرمایشتکەى خودا جل جلاله (إن امرؤ هلک لیس له ولد وله اخت فلها نصف ما ترک وهو یرثها إن لم یکن لها ولد) النساء 176 .
واتە: ئەگەر کەسێک مرد نە باوکى هەبوو نەکوڕ و خوشکى دایک وباوکى یان باوکى هەبوو ئەوا نیوەى بە جیماوەکەى بۆ هەیە وەبراش دایک وباوکى بێت یان باوکى هەموو مالەکە بەمیرات دەبات ئەگەر ئافرەتە مردوەکە نەباوکى هەبوو نەکوڕ).
هەروەها خوا جل جلاله ئەفەرموێ : (وإن کان رجل یورث کلالة أو امرأة وله أخ أو أخت فلکل واحد منهما السدس) النساء 12.
واتە : ئەگەر پیاوێک یان ئافرەتێک مرد و نەباوکى هەبوو نە کوڕ بەڵام براى دایکى یان خوشکى دایکى هەبوو ئەوا هەر یەکەیان شەش یەکى بۆ هەیە.
6- کورى برا لە دایکەوەنا , چونکە براى دایکى میراتى ناکەوێت چونکە لەخزمان (ذوالأرحام)ــە.
7-8 مامەى دایک وباوکى یان لە باوکەوە : نەک لەدایکەوە چونکە لە خزمانە هەروەها کوڕى مام لە باوکەوە.
9- مێرد: لەبەر فەرمایشتەکەى خودا (ولکم نصف ما ترک أزواجکم) النساء 12.
واتە (نیوەى ئەوتان بۆ هەیە کە ژنەکانتان بەجێى دەهێڵێت).
10- ئازاد کەرى کۆیلە یان جێگرەوەکەى : لەبەر فەرمودەکەى پێشترى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) (وەلاء تێکەڵ بونى وەک تیکەڵ بوونى گۆشت وڕەچەڵەک وایە ).
هەروەها پێغەمبەر(صلى اله علیه وسلم) دەفەرموێت : وەلاء بء ئەو کەسەیە ئازادى کردوە.
میرات بەر مێینەکانیش حەوتن:
1-2- کچ و کچى کوڕ وبەرەو خوارەوە بە نێرنەى پەتى : لەبەر فەرمایشتەکەى خودا جل جلاله : (یوصیکم الله في أولادكم للذكر مثل حظ الأنثيين فإن كن نساء فوق اثنتيت فلهن ما ترك وإن كانت واحدة فلها النصف) النساء 11 .
واتە : خوا ڕێنموویتان دهکات و فهرمانتان پێ دهدا دهربارهی نهوهکانتان له بواری میراتی گرتندا (ئهویش ئهوهیه) که بهشی نێرینهیهکیان ئهندازهی بهشی دوو مێینهیانه، خۆ ئهگهر مناڵهکان تهنها ئافرهت بوون (دووان) و له دووان زیاتر بوون ئهوه دووبهش له سێ بهشی میراتیهکه لهوان بهش دهکرێت، خۆ ئهگهر مردووهکه تهنها کچێکی ههبوو ئهوه نیوهی داراییهکهی دهدرێتێ.
3- دایک :لەبەر فەرمایشتەکەى خودا جل لاله (ولأبويه لكل واحد منهما السدس مما ترك إن كان له ولد فإن لم يكن له ولد وورثه أبواه فلأمه الثلث فإن كان له إخوة فلأمه السدس)النساء 11.
واتە : (شهشیهکیش دهدرێت بهههریهک له دایک و باوکی ئهگهر مردووهکه منداڵی ههبوو، خۆ ئهگهر مردووهکه منداڵی نهبوو، تهنها دایک و باوکی ههبوو ئهوه دایکی سێیهکی دهبات و ئهوی تریشی بۆ باوکی دهبێت، خۆ ئهگهر باوکی نهبوو دایک و براو خوشکی ههبوو شهشیهکی میرات بۆ دایکی دهبێت، ئهمانه ههمووی دوای وهسیهتێک که مردووهکه کردوویهتی و دانهوهی قهرزو قهرزاری دهبێت، ئێوه نازانن که باوانتان و نهوهکانتان نازانن کام لایان سوودی زیاتره بۆتان (لهبهرئهوه بهگوێرهی فهرمانی خوا میراتی دابهش بکهن، ئابهم شێوهیه میراتی دابهش کردن) فهرزه لهسهرتان که پهیڕهوی بکهن چونکه لهلایهن خواوه دیاریکراوه، بهڕاستی خوایش ههمیشه و بهردهوام زاناو دانایه).
4- داپیر : خواى دانا شەش یەکى بۆ داناوە لەبەر فەرمودەکەى بورەیدە (رضى الله عنه) (أن النبي (صلى الله عليه وسلم) جعل للجدة السدس إذا لم تكن دونها أم).
واتە: پەیامبەرى خودا (صلى الله عله وسلم)شەش یەکى بەخشیوە بە داپیرە ئەگەر دایک نەبوو. جا شەش یەکى بۆ هەیە ئەگەر دایک نەبێت.
5- خوشک : لە هەر لایەکەوە بێت , دایک و باوکى یان باوکى بێت یان دایکى لەبەر فەرمایشتەکەى خودا جل جلاله (وإن كان رجل يورث كلالة أو امرأة وله أخ أو أخت فلكل واحد منهما السدس)النساء12.
واتە: خۆ ئهگهر پیاوێک یان ئافرهتێک مرد منداڵ و باوک و باپیرو براو خوشکی دایک و باوکی نهبوو، بهڵکو تهنها خوشکێک یان برایهکی دایکی ههبوو، ئهوه شهشیهک بهشی ههر یهکێک لهوان دهبێت.
هەروەها خودا جل جلاله دەفەرموێت(إن امرؤ هلك ليس له ولد وله أخت فلها نصف)النساء 176.
واتە: ئهگهر کهسێک (پیاوێک) وهفاتی کردو منداڵی نهبوو، ههر تهنها خوشکێکی ههبوو، ئهوه نیوهی سامانهکهی بۆ ئهوه.
هەروەها خودا جل جلاله دەفەرموێت(فإن كانتا اثنتين فلهما الثلثان مما ترك)النساء 176.
واتە: ئەگەریش ئەوەى مردبوو نەباوکى هەبوو نە منداڵ و دووخوشکى هەبوو ئەوە دوو لەسێى بە جیماوەکەى بۆهەیە.
6- ژن (هاوسەر) : لەبەر فەرمایشتەکەى خودا جل جلاله (ولهن الربع مما تركتم) النساء 12.
واتە: ژنەکانتان چواریەکیان بۆ هەیە لەوەى بەجێتان هێشتوە).
7- ئازادکەرى کۆیلە (المعتقة) : لەبەر فەرمودەى : (وەلاء بۆ ئەوەیە ئازادى کردوە).
پرسى چوارەم: بەشەکانى میرات بەران لەڕوانگەى میرات بردنەوە :
بەشى یەکەم : ئەوەى تەنها بەئەندازەیەکى دیارى کراو (فرض) میرات دەبات :
ئەمانەش حەوتن : ژن ومێرد , باپیر وداپیر , دایک , براى دایکى و خوشکى دایکى .
بەشى دووەم :ئەوەى تەنها بە تەعصیب – یانى بێ ئەندازەیەکى دیارى کراو میرات دەبات بریتین لە دوانزە : کورى , کورى کورەکەى , براى دایک وباوکى و کورەکەى , براى باوکى وکورەکەى , مامەى دایک وباوکى وکورەکەى , مامەى باوکى وکورەکەى , ئازدکەرى پیاو ژن.
بەشى سێیەم : ئەوەى کە هەندێک جار بە تەعصیب میرات دەبات وهەندێک جاریش بەئەندازە , هەندێک جاریش بە هەردووکیان ئەوانیش بریتین لە : باوک وباپیر .
بەشى چوارەم : ئەوەى کە هەندێک جار بە تەعصیب و هەندێک جاریش بە ئەندازە میرات دەبات , بەڵام پێکەوەنا ئەوەانیش بریتین لە : ئەوانەى نیوەى دەبەن جگە لە مێرد و ئەوانەى دو لەسێ دەبەن.
کەواتە ئەوانەى بەئەندازە میرات دەبەن بیست ویەکەن .
ئەو ئەندازەیەشى دیارى کراوە بۆ خاوەن ئەندازەکان شەشە , بریتیە لە :
1/2 نیوە , 1/4 چواریەک , 1/8 هەشت یەک , 2/3 دوولە سێ , 1/3 سێ یەک , 1/6 شەشە یەک
—یەکەم : ئەوانەى نیوە دەبەن پێنجن:
1-مێرد : بەمەرجێکلقى میرات بەر نەبێ نێر یان مێ , لەم مێردە بێت یان نا.
2-کچ : بەمەرجێک تەنها بێت نە هاوبەش لە خوشک نە تەعصیبکەر لەبراى لەگەڵدا نەبێت.
3- کچ کوڕ: بەمەرجێک نە هاوبەشى هەبێت نە تەعصیبکەر و نە لقى میرات بەر.
4-براى دایک وباوکى : بەمەرجێک نە تەعصیبکەر هەبێت نە هاوبەش و نە لقى میرات بەر و نە بنچینەى میرات بەر.
5-خوشکى باوکى :بەمەرجێک نە تەعصیبکەرى و نە هابەش ونەلقى میرات بەر ونە بنچینەى میرات بەر ونە براى دایک و باوکى ونە خوشکى دایک وباوکى هەبێت.
—دووەم : ئەوانەى چوار یەک دەبەن ئەمانەش دووانن :
1-مێرد : بەمەرجێک لقى میرات بەر هەبێت .
2-هاوسەر : بەمەرجێک لقى میرات بەر نەبێت.
—سێیەم : ئەوانەى هەشت یەک دەبەن ئەمەش یەکێکە :
هاوسەرێک و زیاتر بەمەرجێک لقى میرات بەر هەبێت.
—چوارەم : ئەوانەى دو لەسێ دەبەن ئەمانەش چوارن:
1-کچان :بەمەرجێک تەعیبکەر نەبێت کە بریتیە لە کوڕى پشتى مردوەکە , هەروەها دووان و بەرەوسەرەوە بن واتە : کۆبن.
2-کچانى کوڕ: بەمەرجێک تەعصیبکەر نەبێت لە کوڕى کوڕ , هەروەها لقى میرات بەر نەبێت هەروەها دووان و بەرەو سەرەوە بن.
3-خوشکى دایک وباوکى : بەمەرجێک تەعصیبکەریان نەبێت کە بریتیە لە براى دایک وباوکى هەروەها لقی میرات بەر نەبێت کە بریتیە لە منداڵ و منداڵى کوڕ هەروەها دووان وبەرەو سەرەوە بن .
4-خوشکانى باوک : بەمەرجێک تەعصیبکەر و لقى میرات بەر نەبێت هەروەها دووان بەرەو سەرەوە بن , هەروەها براى دایک وباوکى و خوشکى دایک وباوکى نەبێت.
—پێنجەم : ئەوانەى سێ یەک دەبەن ئەمانەش دووانن :
1- دایک : بەرمەرجێک لقی میرات بەر نەبێت هەروەها کۆمەڵێک برا و خوشکى نەبێت .
2-براى دایکى : بەرمەرجێک لقى میرات بەر لە منداڵ و منداڵى کوڕانى نەبێت , هەروەها دووان بەروەو سەرەوە بن هەروەها بنچینەى میرات بەرى نێر نەبێت کە باوک و باپیرە.
—شەشەم : ئەوانەى شەشە یەک دەبەن ئەمانەش حەوتن :
1-باوك :بەمەرجێک لقى میرات بەر هەبێت لە منداڵى کوڕان.
2-باپیر : بەمەرجێک لقى میرات بەر هەبێت لمە منداڵى کوڕان.
3-دایک : بەمەرجێک لقى میرات بەر هەبێت هەروەها کۆمەڵێک برا هەبێت.
4-داپیر : بەمەرجێک دایک نەبێت .
5-کچى کوڕ : بە مەرجێک نە تەعیبکەر و نە لقى میرات بەرى لە خۆى بەرزتر هەبێت جگە لە مێینەیەکى خاوەن نیوە چونکە ئەم شەش یەک نابات مەگەر لەگەڵ ئەودا.
6-خوشکى باوکى : بەمەرجێک تەعیبکەر نەبێت کە براکەیەتى هەروەها ئەبێت خوشکێکى دایک وباوکى لەگەڵدا بێت کە یەک لە شەش وەک ئەندازە دەبات.
7-برا وخوشکى دایکى : بەمەرجێک لقى میرات بەر و بنچینەى نێرى میرات بەریش نەبێت هەروەها ئەبێت تەنها بێت.
پرسى پێنجەم: لە بارەى تعصیبکردنەوە :
عەصبە : ئەوانەن بەبێ ئەندازە میرات دەبەن چونکە ئەگەر تەنها بکەوێت هەموو ماڵەکە دەبات ئەگەریش خاوەن ئەندازەیەکى لەگەڵدا بێت هەرچى بمێنێتەوە دەیبات , لەبەر فەرمایشتەکەى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) (ألحقوا الفرائض بأهلها فما بقي فلأولى رجل ذكر).
واتە : یەکەم جار بەشى خاوەن ئەندازەکان بدەن ئینجا چى مایەوە دەدرێتە لە پێشتریش نێرینە) یانى نزیکترین پیاو . (اخرجه لبخاری).
عەصبەش ئەبێتە سێ بەشەوە : هەر بە خۆى عەصەبەیە (عصبة بالنفس) و عەصەبەیە بە جگە لە خۆى (عصبة بالغیر) و عەصبەیە لەگەڵ جگە لەخۆى (عصبة مع الغیر).
1-عەصەبە بەخۆ: بریتین لە کوڕ و کوڕەکەى و بەرەو خوارەوە , باوک وباپیر لە دیوى باوکەوە بەرەو سەرەوە , براى دایک وباوکى وبراى باوکى و کوڕەکانى هەردوکیان و بەرەو خوارەوە , و مامەى دایک وباوکى و مامەى باوکى و بەرەو سەرەوە و مندالەکانیان و بەرەو خوارەوە , ئازادکەرى نێر وە مێ , جا کێ لەمانە تەنها بکەوێت هەموو مالەکە دەبات , ئەگەریش لەگەڵ خاوەن ئەندازەکاند بوون ئەوەى بمێنێتەوە دەیبەن نەشمایەوە هیچ نابەن .
2- عەصەبە بەغەیر : بریتین لە کچ و کچى کوڕ و خوشکى دایک وباوکى و خوشکى باوکى هەریەکەیان لەگەڵ براکەیدا ئەبێتە عەصەبە کچى کوڕ زیاتر لەمە شتیکى تریشى هەیە , کوڕى کوڕێکى هاو پلەى خۆى واتە براکەى بە ڕەهایی تەعصیبى دەکات یان کوڕى مامەکەى و کوڕى کورەکەى کە لەخۆى خوارترە ئەگەر پێویستى پێبکەوێت ئەم نێرینانەى لێ دەر بکە ئەوانى تر خوشکەکانیان هیچ نابەن لەگەڵیاندا وەک کوڕانى برا و مامەکان و کوڕانى مام .
3- عەصەبە لەگەڵ غەیر: بریتین لە : خوشکانى دایک و باوکى لەگەڵ کچان و کچانى کوڕدا.
ئەگەریش دوو عەصەبە و بەرەو سەرەوەمان هەبوو ئەگەر لە دیوى هێز و پلە (الجهة والقوة والدرجة)دا یەکسان بوون ئەوا میرات پێکەوە دەبەن وەک کوڕان وبراکان ئەگەریش لە دیودا یەکسان بوون ئەوا بەهێزەکەیان پێش دەخرێ وەک کوڕ و باوک , ئەگەریش یەک دیویان هەبوو بەڵام لە پلەدا جیاواز بوون ئەوە نزیکترین پلە پێش دەخرێ وەک کور لەگەڵ کورى کوردا ئەگەریش لە دیوى پلەدا یەکسان بوون بەڵام لە هێزدا جیاواز بوون ئەوا بەهێزتر پێش دەخرێ وەک براى دایک وباوکى لەگەڵ براى باوکى.
پرسى شەشەم : بێ بەشکردن (الحجب) :
بێبەشکردن : بریتیە لە بێبەشکردن لە هەموو میرات یان هەندێکى بە هۆى بوونى کەسێکى لەو لە پێشتر.
ئەشبێتە دوو بەشەوە :
1-بێ بەشکردنى وەسفى (حجب الأوصاف) : ئەمەش بەوەیە کەسەکە ڕێگریەک لە ڕیگریەکانى میرات تێدا بێت کە بریتیە لە کۆیلایەتى و کوشتن وجیاوازى ئاین , جارهەرکەس یەکێک لەم وەسفانەى تیدا بێت میرات نابات و بوونى وەک نەبوونى وایە ئەمەش ئەکرێ بەسەر هەموو میرات بەرەکاندا بێت.
2-بێبەشکردنى کەسى (حجب الأشخاص) : کە بشوترێ بێبەشکردن و حەجب بی بۆ ئەمە دەڕوات ئەشبێتە دوو بەشەوە :
یەکەم : بێبەشکردنى یەکجارى (حجب الحرمان) : بریتیە لە ڕێگرى کردنى کەسێکى دیارى کراو بە یەکجارى ئەمەش ئەکرێ بە سەر هەموو وەرەسەدا بێت جگە لە شەش کەس : باوک و دایک و کور و کچ و مێرد و ژن .
دووەم: بێبەشکردنى نوقستان : ئەمەش بێبەش کردنیەتى لە بەشێکى زیاترە بۆ کەمتر , هۆکارى ئەم بێبەشکردنەش : بونى کەسێکى لەو شایستەترە , بۆیە پێى وتراوە بێبەشکردنى کەسى , ئەشبێتە حەوت بەشەوە :
1-گواستنەوە لە ئەندازەیەکەوە بۆ ئەندازەیەکى کەمتر لەوە , ئەمە دەرهەق ئەوانەیە دوئەندازەیان هەیە , وەک ژن و مێرد و دایک و کچى کوڕ و خوشکى باوکى .
2-گواستنەوە لە ئەندازەیەکەوە بۆ تعصیب ئەمەش دەرهەق خاوەن نیوە و دوو لەسێکانە ئەگەر تەعصیبکەریان لەگەڵدا بوو.
3-گواستنەوە لە تەعصیبەوە بۆ فەرزێکى کەمتر , ئەمەش دەرهەق باوک وباپیر لە میراتبردن بە تەعصیب دێن بۆ میراتبردن بەفەرز.
4-گواستنەوە لە تعصیبەوە بۆ تەعصیبێکى کەمتر , ئەمەش دەرهەق خوشکى دایک وباوکى یان خوشکى باوکیە , چونکە لەگەڵ براکەیاندا کەمتر لەوەیان بۆ هەیە کە لەگەڵ کچ و کچى کوردا هەیانە.
5-قەرەبارغى لە ئەندازەیەک دا وەک کۆبونەوەى دوو ژن لە چوار یەک یان چەند داپیرێک لە شەش یەک .
6-قەرەبارغى لە تەعصیبدا , وەک کۆبونەوەى عەصەبەکان لە ماڵەکەدا یان لەوەى لەخاوەن ئەندازەکان ماوەتەوە.
7-قەرەبارەغى لە (عەولدا) دەرهەق خاوەن ئەندازەکان ئەمەش لەو بنەمایانەى هەوڵى بەسەردا دێت.
تێبینى : عەول : بریتیە لە زیادکرنى بەشى خاوەن ئەندازەکان وکەمکردنەوەى ئەندازەى بەشەکانیان لەمیراتدا.
بۆیە ئەڵێین : هەرکەس بە واسیتەى کەسێکەوە شۆر ببێتەوە (الإدلاء) ئەوا ئەو واسیتە بێ بەشى دەکات و بنچینەکان هیچ بێبەشیان ناکات مەگەر خودى بنچینەکان و لقەکان هیچ بێبەشیان ناکات مەگەر لقێکى لە خۆى بەرزتر بەڵام پەراوێزەکانیش بنچینە ولق و پەراوێزەکان بێبەشیان دەکەن.
تێبینى : (الإدلاء) شۆربونەوە : بریتیە لە پەیوەندى هەبوون بە مردوەوە ئیتر ڕاستوخۆبێت بە خودى خۆ وەک باوک ودایک وکوڕ وکچ یان ناڕاستەوخۆ وەک پەیوەندى کورى کوڕى بە کوڕەوە هەروەها کچى کوڕ بە کوڕەوە.
پرسى حەوتەم: لەبارەى میراتى خزمانەوە :
ذوو الأرحام : هەموو ئەو خزمانەیە کە نە خاوەن ئەندازەیە و نە عەصەبەیە , ئەمانەش ئەبنە چوار بەشەوە :
1-ئەوانەى نەسەبیان دەگاتە مردوەکە , کەبریتین لە منداڵەکانى کچ و منداڵەکانى کچى کوڕ وبەرەو خوارەوە.
2-ئەوانەى مردوو نەسەبى دەگاتەوە پێیان , کەبریتین لە باپیرە وداپیرە (بێ بەشەکان) و بەرەو سەرەوە.
3-ئەوانەى نەسەبیان دەگاتەوە دایکوباوکى مردوەکە , کە بریتین لە منداڵەکانى خوشک وکچەکانى برا و منداڵەکانى برا دایکى و ئەوانەشى بەمان شؤر دەبنەوە و بەروە خوارەوە.
4-ئەوانەى دەگەنەوە باپیر وداپیرى مردوەکە , کە بریتین لە مامەى دایکیی و خوشکى باو (پور) بەڕەهایی و کچەکانى مامە بەڕەهایی و لالە (خاڵۆ) کان چەند وریش بن , و منداڵەکانیان و بەرەو خوارەوە بەڵگەى میرات بەرکەوتنیشیان فەرمایشتەکەى خودایە جل لاله (وأولو الأرحام بعضهم أولى ببعض في الكتاب الله) النفال 75.
واتە: خزمان هەندێکیان لە پێشترین بە هەندیکى تریان لە میراتبردندا لە حوکمى خوادا , وقال صلى الله علیه وسلم (والخال وارث من لا وارث له) واتە : خال میرات بەرى ئەوەیە کە میرات بەرى نیە .صححه الألبانی.
شێوازى میراتبردنەکەشیان ئەوەیە هەر یەکێکیان نەخرێتە شوێن ئەوەى پێیدا شۆڕ بۆتەوە و بەشى ئەوەى پێ دەدرێت خواش زاناترە .
تێبینى : بۆچونێکى تر هەیە و هێزیشى تێدایە ئەویش ئەوەیە کەمیراتى بەرناکەوێت .
—-
وەرگیراوە لە کتابى (فیقهى ئاسان لە ژێر ڕۆشنایی سوننەت و قورئان)
وەرگێران و لەسەر نوسینى (مامۆستا على خان).