دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / ده‌ هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌كه‌ی ئیسلام
هەلوەشێنەرى ئیسلام
هەلوەشێنەرى ئیسلام

ده‌ هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌كه‌ی ئیسلام

  یه‌كه‌م: هاوه‌ڵ دانان بۆ خودا له‌په‌رستشیدا “الشرك في عبادة الله تعالى”، خودای گه‌وره‌فه‌رموویه‌تی: {إن الله لا يغفر أن يشرك به ويغفر ما دون ذلك لمن يشاء}[النساء: 48]،

واته‌: “خودا له‌وه‌خۆش نابێت هاوه‌ڵی بۆ دابنرێت و جگه‌له‌وه‌خۆش بێت بۆ هه‌ركه‌سێ خۆی بیه‌وێت”، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: { انه من يشرك بالله فقد حرم الله عليه الجنة ومأواه النار وما للظالمين من أنصار } [المائدة: 72]،

واته‌: “به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ بۆ خوا دابنێت ئه‌وه‌خودا به‌هه‌شتی لێ قه‌ده‌غه‌كردووه‌و جێگه‌ی ئه‌و ئاگره‌و بۆ سته‌مكاران هیچ پشتیوانێك نییه‌”، جا له‌جۆره‌كانی هاوه‌ڵ بۆ خوا دانان ـ شیرك ـ :                 هاوار كردنه‌مردووان و، كۆمه‌ك لێ خواستنیان و، نه‌زر و قوربانی كردن بۆیان.

دووه‌م: ئه‌وه‌ی له‌نێوان خۆی و خودای گه‌وره‌دا واسیته‌و نێوبه‌ند دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاواریان تێ بكات و تكا و شه‌فاعه‌تیان لێ بخوازێت و پشتیان پێ ببه‌ستێت؛ ئه‌وه‌كافر ده‌بێت‌‌، به‌ئیجماع ـ واته‌ناكۆكی نییه‌له‌كافربوونیدا ـ.

سێیه‌م: ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵدانه‌ران ـ موشریكان ـ به‌كافر نه‌زانێت یان گومانی هه‌بێت له‌كافرێتییاندا یان ڕێڕه‌ویان به‌ڕاست بزانێت؛ ئه‌وه‌كافر ده‌بێت.

چواره‌م: ئه‌وه‌ی بڕوای وا بێت كه‌ڕێبازێكی دیكه‌له‌ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ته‌واوتره‌، یان حوكمی یه‌كێكی دیكه‌له‌هی ئه‌و باشتره‌، وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌حوكمی تاغووتان به‌چاكتر ده‌زانن له‌حوكمی ئه‌و؛ ئه‌وه‌كافر ده‌بێت.

پێنجه‌م: هه‌ر كه‌سێك ڕقی له‌هه‌ر شتێك بێت كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هێنابێتی، ئه‌گه‌رچی كاریشی پێ بكات؛ ئه‌وه‌كافر ده‌بێت، خودای گه‌وره‌فه‌رموویه‌تی: {ذلك بأنهم كرهوا ما أنزل الله فأحبط أعمالهم} [المائدة: 72]،

واته‌: “ئه‌وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ڕقیان له‌وه‌یه‌كه‌خودا ناردوویه‌تیه‌خوارێ، خوداش كرده‌وه‌كانیانی پووچكردنه‌وه‌”.

شه‌شه‌م: ئه‌وه‌ی گاڵته‌بكات به‌شتێك له‌دینی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ، یان پاداشتی یان سزای؛ ئه‌وه‌كافر ده‌بێت، به‌ڵگه‌ش ووته‌ی خودای گه‌وره‌یه‌كه‌فه‌رموویه‌تی: {…قل أبالله وآياته ورسوله كنتم تستهزئون * لا تعتذروا قد كفرتم بعد إيمانكم} [التوبة: 65 ـ 66]،

واته‌: “بڵێ ئاخۆ گاڵته‌تان به‌خودا و ئایه‌ته‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد؟ * بیانوو مه‌هێننه‌وه‌؛ ئێوه‌پاش ئیمانتان كافر بوون”.

حه‌وته‌م: جادوو ـ سحر ـ ، له‌ڕێزه‌ی جادووش: نووشته‌ی دڵداری ودڵباری ، ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بدات یان پێ ڕازی بێت؛ ئه‌وه‌كافر ده‌بێت، به‌ڵگه‌ش ووته‌ی خودای گه‌وره‌یه‌كه‌فه‌رموویه‌تی: {وما يعلمان من أحد حتى يقولا إنما نحن فتنة فلا تكفر} [البقرة: 102]،

واته‌: “كه‌سیان فێری جادوو نه‌ده‌كرد تا پێیان ده‌گوت: ئه‌وسا ئێمه‌بۆ تاقی كردنه‌وه‌ین، خۆت كافر مه‌كه‌”.

هه‌شته‌م: پشتیوانی كردنی كافران و یارمه‌تیدانیان له‌دژی موسوڵمانان، به‌به‌ڵگه‌ی وته‌ی خودای گه‌وره‌كه‌فه‌رموویه‌تی: {ومن يتولهم منكم فإنه منهم إن الله لا يهدي القوم الظالمين} [المائدة:51]،

واته‌: “هه‌ركه‌سێكیش له‌ئێوه‌دۆستایه‌تییان بكات ـ واته‌هی جووله‌كه‌و گاوران و بێباوه‌ڕانیش به‌گشتی ـ ئه‌وه‌ئه‌ویش له‌ئه‌وانه‌، خودا ڕێنمایی سته‌مكاران ناكات”.

نۆیه‌م: هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی وابێت كه‌هه‌ندێك كه‌س بۆی هه‌یه‌له‌شه‌ریعه‌تی موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) بچێته‌‌ده‌رێ؛ ئه‌وه‌كافر ده‌بێت، له‌به‌ر وته‌ی خودای گه‌وره‌: {ومن يبتغ غير الإسلام دينا فلن يقبل منه وهو في الآخرة من الخاسرين} [آل عمران:85]،

واته‌: “وه‌هه‌ركه‌سێك به‌ده‌ر له‌ئیسلام هه‌ر دینێكی دیكه‌هه‌ڵبژێرێت ئه‌وه‌له‌دواڕۆژدا له‌ڕێزه‌ی دۆڕاوه‌كانه‌”.

ده‌یه‌م: پشتگوێ خستنی دینی خودا به‌وه‌ی كه‌نه‌خۆی لێ فێر بكات و نه‌كاریشی پێ بكات، به‌به‌ڵگه‌ی وته‌ی خودای گه‌وره‌: { ومن أظلم ممن ذكر بآيات ربه ثم أعرض عنها إنا من المجرمين منتقمون } [السجدة:22]،

واته‌: “وه‌كێ له‌و كه‌سه‌ سته‌مكارتره‌كه‌ئایه‌ته‌كانی خودای وه‌بیر بهێنرێته‌وه‌ كه‌چی پاشان پشتگوێی بخات، ئێمه‌تۆڵه‌له‌و تاوانكارانه‌ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

له‌هه‌موو ئه‌م هه‌ڵوه‌شێنه‌رانه‌دا هیچ جیاوازی نیه‌له‌نێوان شۆخیكه‌ر و دڵمه‌ند و ترساو “الهازل والجاد والخائف” دا، جگه‌له‌كه‌سێكی كه‌به‌زۆر ناچار كرابێت “المكره“، وه‌هه‌ر هه‌موویان یه‌ك له‌یه‌ك ترسناكترن و، زۆریش بڵاون، هه‌ربۆیه‌پێویسته‌ موسوڵمان خۆی بێارێزێت لێیان و، وریا بێت له‌وه‌ی تووشيان ببێت، په‌نا ده‌گرین به‌خودا له‌ هه‌رچی ببێته‌مایه‌ی خه‌شم و سزای سه‌ختی.

تێبینى:

به‌شی چواره‌م ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه‌: هه‌ر كه‌سێك بڕوای وابێت كه‌ئه‌و سیسته‌م و یاسایانه‌ی خه‌ڵكی دایده‌نێن باشتره‌له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام، یان كه‌سیسته‌می ئیسلام ناسازه‌بۆ جێبه‌جێ كردنی له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، یان كه‌ئیسلام بووه‌به‌هۆی دواكه‌وتنی موسوڵمانان، یان كه‌ئیسلام ته‌نیا بریتییه‌له‌ پێوه‌ندیی نێوان به‌نده‌و په‌روه‌ردگاریدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی بگلێنێته‌كاروباره‌كانی دیكه‌ی ژیان، هه‌ر ئه‌و به‌شی چواره‌مه‌ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه‌: ئه‌گه‌ر بێت و كه‌سێك وا بزانێت جێبه‌جێ كردنی حوكمی خودا له‌بڕینی ده‌ستی دز و سه‌نگه‌ساری زیناكه‌ری ژندار له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێدا ناگونجێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه‌: هه‌ركه‌سێك بڕوای وابێت كه‌ڕه‌وایه‌حوكم به‌جگه‌له‌شه‌ریعه‌تی خودا بكرێت له‌مامه‌ڵه‌كان و سنووره‌كان و هی دیكه‌ش، هه‌رچه‌ند باوه‌ڕیشی وانه‌بێت كه‌ئه‌وه‌له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام چاكتره‌، چونكه‌ئه‌وه‌هه‌ر به‌وه‌شتێكی به‌ڕه‌وا زانیوه‌كه‌خودا حه‌رامی كردووه‌به‌ئیجماع، هه‌ر كه‌سێكیش حه‌رامێكی خودا كه‌زانراوه‌له‌دیندا به‌زه‌رووره‌ت، وه‌ك: زینا و شه‌راب و ڕیبا وحوكم كردنی به‌جگه‌له‌شه‌ریعه‌تی خودا؛ ئه‌وه‌كافر ده‌بێت به‌بێ ناكۆكی به‌ڵكوو به‌یه‌كده‌نگی ـ ئیجماع ـ ی موسوڵمانان.

ده‌پاڕێینه‌وه‌له‌خودا كه‌سه‌ركه‌وتوومان بكات بۆ هه‌رچییه‌ك خۆی پێی ڕازییه‌و ئێمه‌و هه‌موو موسوڵمانانیش هیدایه‌ت بدات بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، خودا بیسه‌ر و نزیكه‌.

 وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

—-

نوسینی : زانای پایه‌به‌رز عبد العزيز بن عبد الله ابن باز (بەرەحمەت بێت).

وه‌رگێڕانی: خدر نه‌ژاد كوردستانی.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …