دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / هۆکارەکانی ئازاری مل چییە ؟
ئازارى مل
ئازارى مل

هۆکارەکانی ئازاری مل چییە ؟

١. بەشێوەیەکی تەندروست نەخەوتن واتە بە شیوەیەک کە زیانی بگەیەنێت بە ملی مرۆڤ

٢.ئەنجامدانی کۆمەڵێک کار کە دەبێتە هۆی ئازاری مل لەوانە سەیرکردنی ئاسمان بۆ ماوەیەکی زۆر ، فشار کەوتنە سەر شانەکان بۆ بە شێوەیەکی ناهاوسەنگ .

٣.حاڵەتی text syndrome
کە بە هۆی زۆر بەکارهێنانی مۆبایلەوەیە ، وا دەکات ببێتە هۆی ئازاری مل

٤.ئەنجامدانی کۆمەڵێک کار و وەرزش کە دەبێتە هۆی فشار خستنەسەر دەمارەکان

٥. دروست بوونی ئازار لە دوای رووداوی هاتوچۆو کە ئەمیش بەهۆی ئەوەوە روودەدات کە ملت لە کاتی رووداوەکەدا بە شێوەیەکی لە ناکاو دەڕواتە پێش و دەگەڕێتەوە دواوە .

٦. بوونی کێشە لە دیسک و خەپلەکان واتە تێکشکاندن و زیانگەیاندن پێ کە دەبێتە هپی ئازار لەسەر دەماری مل

٧.تەسک بوونەوەی ڕێرەو لە دڕکەپەتک کە دەبێتە هۆی فشار خستنە سەری

٨. دروست بوونی و گەشەکردنی ئێسکێک ( ئێسکی زیاد ) کە کار دەکاتە سەر دەمار و دەبێتە ئازار

٩.دروست بوونی گرێ لە ملدا

١٠. کەمکردنەوەی بۆشایی نێوان بڕبڕەکان.

—–

ئامادەکردن و نوسین : تیمی نەشتەرگەری سمارت.

پێشنیارکراو

سه‌د و پازده‌ ( 115 ) پرسیار و وه‌ڵامی شه‌رعی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان

سه‌د و پازده‌ ( 115 ) پرسیار و وه‌ڵامی شه‌رعی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان وەڵام دراونەتەوە …