دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / بەخشین لەکاتى ناخۆشى و برسیەتى پاداشتى وەک عومرە کردنە لە رەمەزان.
بەخشین لە کاتى ناخۆشى
بەخشین لە کاتى ناخۆشى

بەخشین لەکاتى ناخۆشى و برسیەتى پاداشتى وەک عومرە کردنە لە رەمەزان.

قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): داووا مرضاكم بالصدقة .

پرسیار لە (شێخ صالح الفوزان) کرا ئایا بەخشین لە کاتى برسیەتى و ناخۆشى کە بەسەر وڵات دادێت خێرى زیاترە لە عومرە کردن لە مانگى رەمەزان ؟

فەرمووى بەڵێ : صدقە و بەخشین  لەکاتى پێویستى و ناخۆشى کە بەسەر موسڵمانان و وڵات دادێت خێرى لە عومرە کردنى سونەت  زیاترە , چونکە ئەنجام دانى عومرە سودى بۆ شەخسى عومرەکار هەیە بەڵام بەخشین لە وکاتەى برسیەتى و بەڵا سودى بۆ زۆر کەس هەیە , وە دەبێ بەخشین لە نزیکەکانت دەست پێبکەت نەک بۆ خەڵى دوور , مەبەست لە ولاتى خۆت و شارى خۆت و گەرەکى خۆت دەست پێبکەیت , والله أعلم .

قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم):

« حصنوا أموالكم بالزكاة , وداووا مرضاكم بالصدقة , واستقبلوا أمواج البلاء بالدعاء والتضرع »

الحكم : حسن     الكتاب : صحيح الجامع   3358 .

واتە: سەروەت و سامانتان بپارێزن بە دەرکردنى زەکات , چارەسەرى نەخۆشەکانتان بکەن بە بەخشین وصدقە , پێش بگرن بە بەڵاو ناخۆشى بە زۆر کردنى دوعاو پارانەوە .

پێشنیارکراو

ئاگادارى تەوحیدەکەت بە لەسەرى ساڵدا

ئاگادارى تەوحیدەکەت بە لەسەرى ساڵدا

ئاگادارى تەوحیدەکەت بە لەسەرى ساڵدا