قَالَ اللهُ تَعَالَى : أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا
—————————————-
پێم سەیرە.. كەسێك بڕوای هەبێت كە خوا دروستی كردووە ، بەلآم بڕواى نەبێت كە بۆ ئامانجێك دروستي كردووە!
پێم سەیرە.. کە كەسێك بڕوای وابێت كە خوا بۆ ئامانجێك دروستی کردووە، بەلآم نەزانێت ئەم ئامانجە چييە؟
يان بڕوای وابێت خواكەى ئامانجەكەى بۆ ئاشكرا نەكردووە!
يان بزانێت ئامانجەكە چييە ، بەلآم لاي گرنگ نەبێت؟
يان لاى گرنگ بێت بەلآم هەوڵى جێبەجێكردنی نەدات لە ژيانی؟
بروايەكی راست بە خوا ، هزر وژيانی مرۆڤ دەگۆرێت.. بەلام چەند لە ئێمە بە پێی بروامان دەژين؟
بروا لای زۆربەمان تەنها قسەيەكە دەيكەين، هەستێكە جارجار بۆ ماوەيەكی كورت دەمانوروژێنێت، هەرگيز لە كەسايەتی وژيانمان رەگی دانەكوتاوە!
بۆيە كاريگەری نييە نە لەسەرمان ونە لە واقيعي ژيانمان.. ناوێكی بێ ناوەرۆك!
————
نوسین :Azad Ali Ismail
بەکەمێک دەستکارى