دەستپێک / جۆراوجۆر / بابەت بەکوردى / دین چی ماوەتەوە !

دین چی ماوەتەوە !

 

چ

 

گیرێکمان خواردووە…دین چەندی دەمێنێتەوە ئەگەر هەر یەکەو بەشی خۆیی لێ بپچڕێنێت

لەبەر خاتری یەزیدی نەوێرین أعوذ بالله من الشيطان الرجيم بکەین

لەبەر خاتری مەسیحی نەوێرین باسی توحیدو یەکخوایی و زیانەکانی سێ خوایی لە قیامەتدا بکەین

لە بەر خاتری شێخ و دەروێش و تەریقەتەکان نەتوانین بڵێین قەبر پەرستی و موفەڕەک بوون و لەخۆدان و شیرو چەقۆ و عەزیەت دانی جەستە لە دیندا نییە

لە بەر خاتری شێخ نابێ بڵێین هەدیەی بێ سەروبەری دەروێشە هەژارەکان بۆ شێخەکان دروست نییە چونکە دەروێشەکان خۆیان هەژارو نەدارن

لەبەر خاتری جولەکە نابێت باسی خراپیی و پلانەکانی جولەکە بکەین لە مێژودا کە چەندین جار هەوڵی تیرۆری پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانیان داوەو ژەهر خواردیان کردوون

لەبەر خاتری عەلمانی نابێت باسی ئایەتەکانی حوکمداری ئیسلام و قورئان بکەین

لەبەر خاتری دز نابێت باسی بڕینی دەستی دز بکەین

لەبەر خاتری مەشروب خۆر نابێ باسی حەرامی مەشروب و سزای شەرعی مەشروب خۆر بکەین

لەبەر خاتری زیناکەر نابێت باسی حەرامی زیناو سزای ئیسلام بۆ زیناکەر بکەین

لەبەر خاتری جەماعەتی نێربازان نابێت باسی سزای خوای گەورە بۆ قەومی لوط و نێربازی بکەین

لەبەر خاتری ئافرەتانی بێ لەچک نابێت باسی تاوانی بێ لەچکی بکەین لە دینی ئیسلام دا و نابێت بڵێین لەچک فەرزە

لەبەر خاتری نوێژ نەکەران نابێت باسی ئەو فەرمودانە بکەین کە نوێژ نەکردن بە کافر بوون دەشوبهێنێت

لەبەر خاتری دەوڵەمەندان نابێت زۆر سور بین لەسەر زەکات دان هەموو ساڵێک

لەبەر خاتری سوخۆرەکان نابێت باسی تاوانی گەورەی ڕیباو سوخۆری بکەین، بەڵکوو دەبێت بڵێین ئەوە ناوی لێنراوە فائیدەو قازانج

لەبەر خاتری ئەوقاف نابێت وتارمان درێژ بێت

لەبەر خاتری دراوسێکانی مزگەوت نابێت بانگ و وتار پەخش بکرێن لە مکەبەرەی مزگەوتەوە

لەبەر خاتری تەلەبەو سەعی کردنیان نابێت بانگەکان هەندێک جار بدرێن

لەبەر خاتری مناڵی ساوا ئەگەر بکرێت بانگی بەیانی نەدرێت

لەبەر خاتری کاکەیی و هاواری نابێت باسی بەر سمێڵ و سمێڵ کورت کردنەوە بکرێت

لەبەر خاتری ئاگر پەرستان نابێت دژی ئاگر کردنەوە قسە بکەیت

لەبەر خاتری ماڤی ئافرەتان و ڕێکخراوەکانی ئافرەتان نابێت زۆر پێداگری لەسەر فرەژنی و تەعەدود بکەین

لەبەر خاتری ماڤی مناڵ و سۆشیالی ئەوروپا و لیژنەی سەردانیکارانی ماڵان نابێت زۆر موحاسەبەی مناڵ بکەیت

لەبەر خاتری ماڤی ئافرەت بۆ پیاوان نییە هیچ قسەیەکیان زاڵ بێت بەسەر قسەی ئافرەتاندا

لەبەر کۆرۆنا مزگەوت دابخەین…

لەبەر کۆرۆنا حەج و عومرە نەما

لەبەر ئەوەی نەڵێن پارە مەبەن بۆ عەرەب ; حەج و عومرە نەکرێت ; بەڵام بۆ گەشتی تورکیا و ئێران و لوبنان و شەرم الشێخ لە میسری عەرەبی ئاسایی بێت

لەبەر خاتری بەناو بەناو قورئانییەکان ، فەرمودە ڕەفز بکەینەوە

لەبەر خاتری شەحرور لەچک لابەین و مەشروب حەڵاڵ بکەین و زینا بەدزییەوە بشەرعێنین…

لەبەر خاتری کۆرۆنا لایەنی کۆمەڵایەتی و سیلەی ڕەحم سفر بووەتەوە

لەبەر….. هتد

کەواتە دین چی دەمێنێتەوە…

———–

سوپاس بۆ نوسەر.

پێشنیارکراو

سه‌د و پازده‌ ( 115 ) پرسیار و وه‌ڵامی شه‌رعی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان

سه‌د و پازده‌ ( 115 ) پرسیار و وه‌ڵامی شه‌رعی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان وەڵام دراونەتەوە …