پۆلێنکردنی( پانادۆڵ )بەگوێرەی بارودۆخ و ئازار :
هەڵەیەکی باو هەیە گوایە پانادۆلی سوور (بەهێزترین) جۆری پانادۆڵەو کاریگەری باشی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئازار.
*****
جۆرەکانی پانادۆڵ:
پانادۆڵی شین/ Blue
پێکهاتە: 500 میلیگرام پاراسيتامۆل.
بەکارهێنانی : دابەزاندنی تا و سەرئێشە.
پانادۆڵی سوور / Extra
پێکهاتە: 500 ملیگرام پاراسيتامۆل و 65 ملیگرام كافایین.
بەکارهێنان : ئازاری ددان, ئازاری گوێچکە, ئازاری ماسوولکە, ئازاری سووڕی مانگانە.
.
هەروەها بەکاردێ بۆ دابەزاندنی تا. ئاگاداربە بەکارهێنانی ئێکسترا نابێت بەکاربهێندرێت بۆ سەرئێشەیەك کەبەهۆی ماندووبوونەوە بێت. چونکە ماددەی کافایین ئەبێتەهۆی زیاتر وریاکردنەوەی مێشك و زیاتربوونی سەرئێشەکە.
پانادۆڵ / Cold & flu
پێکهاتە: 600 ملیگرام پاراسيتامۆل و 40 ملگم ئێسكوربيك ئەسيد “کە لە لیمۆدا”
هاڕاوەکەی پێکدێت لە:
سوکەرۆز.. سيتراتی سۆدیۆم , كالاميتی سۆدیۆم, تامی لیمۆ, هەنگوین، كارامێل و چەند مادەیەکی دیکە.
بەکارهێنانەکانی : نەهێشتنی نیشانەکانی ئینفلۆنزا، تا، سەرئێشە.
ئەوجۆرەشی لە پاکەتی سەوزدایە، ماددەی دژە هەستیاری (هیستامین) ی تێدایە کە ئەبێتەهۆی هەستکردن بە ماندوێتی.
پانادۆڵ / Sinus
پێکهاتە : 500 ملیگرام پاراسيتامۆل و 30 ملگم سودۆفيدرين هايدرۆکلۆراید.
بەکارهێنانەکانی: بەشێوەیەکی کاتی نەهێشتنی لووتگیران و کەمکردنەوەی ئازاری گیرفانەکانی لووت(جیوب).
نابێت بەکاربێت بۆ ئەو نەخۆشانەی گرفتی بەرزەفشاری خوێن و شاخوێنبەر و نەخۆشی دڵیان هەیە.
پانادۆڵ /Night
پێکهاتەکەی: پاراسیتۆڵ، هايدرۆكلۆرايد ديفينهايدرامين ، دژەهەستیاری.
بەکارهێنانی:
یارمەتی خەوتن دەدات، بەمەش نەخۆش ئازاری کەمدەبێتەوە، گونجاوە بۆ سەرئێشەو ئازاری شەقیقە و ئازاری پشت و جومگە و ڕۆماتیزم،ئازاری دەمار و ئازاری ددان و ئازاری سووڕی مانگانە.
پانادۆڵ/ Extended
پێکهاتە؛ پاراسیتامۆڵ، ئەسیتومینافین.
بەکارهێنان؛ ئازاری پشت و جومگە، ئازاری ماسوولکە، ئازاری قوڕگ، ئازاری ددان، سەرئێشە.
نابێت ئەوکاتانە بەکاربێت کە ڕێژەی کحول لەجەستەدا بەرزو مامناوەندە.
نابێت لەگەڵ هیچ دەرمانێکی دیکەی ئینفلۆنزا بەکاربێت.
**,,,, **,,,, **
_تێبینی_گرنگ:
پانادۆڵی سەوز تایبەت بە ئینفلۆنزا نابێت بدرێ بەوانەی بەرزەفشاری خوێنیان هەیە.
—————–
وەرگێڕانی Soran Aziz