دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / جل وبەرگى شەرعى ئافەرتان و مەرجەکانى
جل وبەرگى شەرعى

جل وبەرگى شەرعى ئافەرتان و مەرجەکانى

مەرجەکانى پۆشاکى شەرعى ئەى خوشکى موسڵمانم:

زانایان (أهل العلم) هەشت مەرجیان بۆ پۆشاکى ئیسلام داناوە , پێویستە لەسەرى سوربی و لەبەرى بکەیت و کارى پێبکەیت , کە لەم خاڵانەى خوارەوەدا کۆدەبنەوە :

یەکەم : پێویستە ئەم پۆشاکە هەموو لەش دابپۆشێت بێ هەڵاوێردنى هیچ شوێنێک (دەم وچاو و هەردوو دەست و هەردووپێ و هەردوو قۆڵەکان ) کە عەورەتن دەبێ دابپۆشرێن.

دووەم : نابێ ئەو پۆشاکە بۆ خۆڕازاندنەوەبێ , وەک بڵێى ڕازاوەو ڕەنگاو ڕەنگى سەرنج ڕاکێش بن وە نابێت بە داوى زێرین و بریقەدار چێنرابن.

سێهەم : پێویستە پۆشاک ئەستوربێت و تەنک و تیوار و روت نەبێت لەشى تێڕادیاربێت.

چوارەم : نابێ پۆشاک تەسک بێت و ئەندامەکانى لەش دەرپەرێنێت و وێناى شوێنە فیتنەکان بکات و دەبێ جلەکان بەرین وفراوان بێت و بەلەشەوە نەنوسێت.

پێنجەم : نابێ جل وبەرگەکان بۆندارو ڕازاوەو بۆن خۆشبن , وە ماناى ئەوەنیە کە نابێ پاک بێت دەبێ موسڵمان پاک وخاوین بێت.

شەشەم : نابێ پۆشاکى ژنان بەپۆشاکى پیاوان بچێت , واتە نابێ لە قوماشى پیاوان و لەشێوەى پیاوانە بدورێت جلى پیاوانە لەبەر بکات.

حەوتەم : نابێ پۆشاکى ژنان و ئافەرتانى موسڵمان لە پۆشاکى ژنانى کافر بچێت و لەشێوەى ئەوان بدورێن و کورت و تەسک وڕوت بن.

هەشتەم : نابێ ئەو پۆشاکەى لەبەرى دەکەن پۆشاکێکى بەناوبانگ و دەگمەن و ڕازاوەبن و خۆیان پێوەبابدات و شانازى و لەخۆ بایی بون و گەزافیان پێوە لێبدات , هەروەک پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرموویەتى : (من لبس لباس شهرة ألبسه الله ثوب مذلة يوم القيامة ثم ألهب فيه نارا)رواه ابوداود.

واتە : هەرکەسێک جل وبەرگێک لەبەر بکات بۆ خۆهەڵکێشان و گزاف و ناو ناوبانگ ئەوا خودا لە دواڕۆژ جل وبەرگى سەرشۆرى لەبەردەکات و فرێدەداتە ئاگر.

-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-

الفقهی ئافرەتان : وەرگێران و لەسەر نوسینى : ئەحمەد میرزا ڕۆستەمى ژێرو .

پێشنیارکراو

من صام رمضان ثم أتبعه ستًا من شوال كان كصيام الدهر

بۆچی پێشەوا مالیك ڕۆژووی شەشەڵانی بە سوننەت نەزانیوە؟

بۆچی پێشەوا مالیك ڕۆژووی شەشەڵانی بە سوننەت نەزانیوە؟ فەرموودەی ڕۆژوو گرتنی شەش ڕۆژ لە مانگی …