تا ئێستاش فه‌تواو بیر‌و بۆچوونه ئاینییه‌كانى دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمى لاى زۆرینه‌ى زانایانى ئایینى هه‌رێمى كوردستان جێگه‌ى قبوڵ نییه‌و زۆرجاریش دژایه‌تى فه‌تواو بیر‌و بۆچوونه‌كانى دهكرێتو ته‌نانه‌ت تۆمه‌تباریش ده‌كرێت.
بۆچوون‌و فه‌تواكانى ئه‌و له زۆرێك له بابه‌ته ئایینیه‌كاندا، ته‌واو پێچه‌وانه‌ى بیروڕاو فه‌تواى زانایانى ئایینى كوردستانه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له هه‌موو پرسێكى ئایینی‌دا وابه‌سته‌ى ئیمامى شافیعین.
فه‌تواو بۆچوونه‌كانى دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمى به‌رده‌وام جێگه‌ى مشت‌ومڕ بووه‌و زۆرجاریش هه‌وڵى زۆر دراوه بۆ ئه‌وه‌ى كه بۆچوون‌و فه‌تواكانى بڵاو نه‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى هه‌ندێك له بۆچوونهكانییهوه.
ته‌ڵاقی سێ به سێ
دكتۆر مسته‌فا زهڵـمـی ڕای له سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ته‌ڵاقی سێ به سێ ته‌نها یه‌ك ته‌ڵاقی پێ دهكهوێتو سێ ته‌ڵاقه‌كه له سه‌ر بوێژهكهی هه‌ژمار ناكرێن، و ئه‌م فه‌تواو بۆچوونه‌یشی به به‌ڵگه و دۆكیۆمێنتی شه‌رعیی سهلـماندووه، كه له دوو توێی په‌ڕتووكه‌كانی خۆیدا تۆماری كردوون، و بێگومان ئه‌م پرسه‌یش جێگای مشتومڕێكی گه‌رم و دێرینی نێوان زانایانی ئیسلامه، كه زیاتر له هه‌زار ساڵه پێوه‌ی گیـرۆدهن و به ئێستایشه‌وه له سه‌ری ڕێك نه‌كه‌وتوون و یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه، و خودی دكتۆریش له سه‌ر ئه‌م فه‌توایه‌ی به درێژایی مێژووی ژیانی دوچاری ناوزڕاندن و دژواری زۆر بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له سه‌ر ڕای شه‌رعییانه‌و عهقڵانییانهو میانه‌ڕه‌و ئامێزانه‌ی خۆی سوور بووه‌و هه‌رگیـز گوێی به‌وانه نه‌داوه كه دژایاتییان كردووه.
له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر مسته‌فا زهڵـمـی ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت:” یه‌كێك له‌و پێشهاته ناوازه‌و سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی كه له ژیانـمدا دیومه ئه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا جارێكیان یه‌كێك له هاوڕێكانـم له شاری سلێمانـییـهوه هات، بۆ شاری (به‌غدا)، به مه‌به‌ستی سهردانكردنـم، منیش له ده‌رگای ماڵه‌وه پێشوازیم كرد، به‌ڵام هه‌ستم كرد دۆخێكی شڵه‌ژاو و ناسروشتیی هه‌یه‌و جۆرێك له شپرزه‌یی و په‌شۆكانی پێوه دیاره‌و دهمارگیـری مه‌زهه‌بیی باڵی كێشاوه به سه‌ر عه‌قڵ و ئاوه‌ز و هه‌سته‌كانیدا، و پێش ئه‌وه‌ی سه‌لامم لـێ بكات، گوتی:
(خوا ماڵت كاول بكات، ڕاسته تۆ گوتوته، كه خستنی سێ ته‌ڵاقه، ته‌نها یه‌ك ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت؟!
گوتـم، نــه‌خێر.
گوتـی، ئه‌ی ئه‌وه قسه‌ی (ئیبـن تهیـمییهیه؟).
گوتـم، نــه‌خێر.
گوتـی، ئه‌ی قسه‌ی (شیعه ئیمامییهكانـــه؟).
گوتـم، نــه‌خێر.
گوتـی، ئه‌ی كێ ئه‌م قسه‌یه‌ی كردووه؟!
گوتـم: خوای په‌روه‌ردگار، له قورئانی پیـرۆزدا، فهرموویهتیو ده‌قی قورئانیش به یه‌كلایی و دڵنیایی ته‌واو جێگیـر بووه، (قطعي الثبوت)ــه، و گوزارشت و ده‌لاله‌تی یهكلاكهرهوهیشی هه‌یه،(قطعي الدلالة)یــه، وه‌ك ده‌فه‌رموێت،(الطلاق مرتان فإمساك بمعروف أو تسريح بإحسان)، و ده‌سته‌واژه‌ی (تسريح بإحسان)، بریتییه له جاری سێیه‌م.
گوتـم: مامۆستا گیان، ئێوه چه‌نده‌ها ساڵ وانه‌ی زانستی ئوصوڵـی فیقهــ، ده‌خوێنن، و ده‌ڵێنه‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سهرپێیـی و ڕواڵه‌تی توێژینه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، و لێی تێ ناگه‌ن، و ناچنه قوڵایی بابهتهكهوهو یه‌كێك له یاسا‌و ڕێسا گشتیی و چه‌سپاوه‌كانی ئه‌م زانسته، ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت،( له كاتی بوونی ده‌قدا، هیچ بوارێك بۆ ئیجتیهادكردن و ڕاده‌ربڕین نامێنێته‌وه، جا له به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كه‌ماندا، كابرایه‌كی نه‌خوێنده‌وار هه‌بوو، ته‌ماته‌ی ده‌فرۆشت.
گوتـم: ئه‌و كابرا عه‌ره‌به، زمانی عه‌ره‌بی ده‌زانێت، به‌ڵام خوێندنه‌وه و نووسیـن نازانێت، با پرسیاری لـێ بكه‌ین، كه ئایا جیاوازی له نێوان ( المرتين)، و (“الاثنين“یـــــان “العددين“)دا، هه‌یه؟
سه‌باره‌ت به سزای (ڕه‌جم – به‌ردباران) بۆ ژن و پیاوێك كه پێكه‌وه به شێوه‌ی ناشه‌رعیی جووت ببـن و كهتنهكهیان به شایه‌تیدانی چوار كه‌سی عادل به سه‌ردا بـچهسپێت، دكتۆر مسته‌فا زهڵـمـی، ڕایوایه كه ئه‌م پرسه نایهكلاییهو ده‌قی فه‌رمووده‌كانی تایبه‌ت به‌م پرسه به شێوه‌ی ته‌مومژاوی چه‌سپاون
ئه‌وا ده‌ڵێت، بــهڵـــێ! له نێوان (المرتين : دوو جار)دا، كات و زه‌مه‌نێك بوونی هه‌یه، به‌ڵام له نێوان (“الاثنين“یـــــان “العددين“)، و هتـــد، ….. دا، كات و زه‌مه‌ن بوونی نییه”.
ڕه‌جم له دیدى مسته‌فا زه‌ڵمییه‌وه
سه‌باره‌ت به سزای (ڕه‌جم – به‌ردباران) بۆ ژن و پیاوێك كه پێكه‌وه به شێوه‌ی ناشه‌رعیی جووت ببـن و كهتنهكهیان به شایه‌تیدانی چوار كه‌سی عادل به سه‌ردا بـچهسپێت، دكتۆر مسته‌فا زهڵـمـی، ڕایوایه كه ئه‌م پرسه نایهكلاییهو ده‌قی فه‌رمووده‌كانی تایبه‌ت به‌م پرسه به شێوه‌ی ته‌مومژاوی چه‌سپاون، واته (فني الثبوت)ن، چونكه ئه‌م سزایه قوڕئانی پیـرۆز باسی نه‌كردووه، به‌ڵكو سزاكه‌ی به شهلاقدان و زیندانیكردن و ئه‌و جۆره شتانه ده‌ربڕیوه، نه‌وه‌ك به (ڕه‌جم : به‌ردباران كردن)، و ئه‌وه‌یشی سهلـماندووه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م سزایه‌ی به پشت بهستـن به ده‌قه‌كانی ته‌ورات چه‌سپاندووه، نه‌وه‌ك به سروشی خوایی (الوحی)، هه‌روه‌ك پێشه‌وا شه‌وكانی له په‌ڕتوكی (نیل الاوطار)دا، ئه‌م ڕاستییه‌ی دركاندووه، هه‌روه‌ها دكتۆر زه‌ڵمى ئاماژه‌یشی به‌وه داوه كه ڕه‌جم زۆر له شهلاقدان قورستـره، باشه چۆن قورئانی پیـرۆز باسی شهلاقدانی كردووه‌و باسی ڕهجـمی پشتگوێ خستووه، پاشان نه‌رم ونیانی و میهره‌بانی ئیسلام هه‌رگیـز ئه‌وه‌ی لـێ چاوه‌ڕوان ناكرێت كه ژن و پیاوێك تاوانه‌كه‌یان هه‌رچی بێت به زینایشهوه بیانـخاته ناو چاڵێك و به زیندوویی و به به‌رچاوی خه‌ڵكییه‌وه به‌ردبارانیان بكات، تا مردن.
هه‌روه‌ها ئاینی پیـرۆزی ئیسلام كوشتنی مرۆڤی به گه‌وره‌ترین تاوان داناوه‌و سزای بكوژی ته‌نها به كوشتنه‌وه جێگیـر كردووه، ئه‌ی چۆن بۆ تاوانی سێكسی كه زۆر له خوار تاوانی كوشتنه‌وه‌یه، ئه‌و سزا تونده ده‌چه‌سپێنێت؟
ئه‌و له دووتوێی توێژینه‌وه‌یه‌كدا به ناوی (لا رجـم في القرا‌ن) ئه‌م پرسه‌ی یه‌كلایی كردۆته‌وه، و نیشانیداوه كه ئاینی پیـرۆزی ئیسلام له سزادانێكی دڵڕه‌قانه‌ی له‌م جۆره به دووره.
كوشتنی هه‌ڵگه‌ڕاوه له ئیسلام – موڕته‌د له فه‌توا و بۆچوونه‌كانی دكتۆر مسته‌فا زهڵـمـیدا
سه‌باره‌ت به (كوشتنی كه‌سی هه‌ڵگه‌ڕاوه له ئیسلام – موڕته‌د)، دكتۆر مسته‌فا زهڵـمـی ڕایوایه كه سزای كه‌سی هه‌ڵگه‌ڕاوه له ئیسلام – موڕته‌د له ڕۆژی دواییدا وه‌ری ده‌گرێت، وه‌ك قورئانی پیـرۆز فه‌رموویه‌تی:
(ومن يرتدد منكم عن دينه فيمت وهو كافر فأولئك حبطت أعمالهم في الدنيا والآخرة وأولئك أصحاب النار هم فيها خالدون) و فه‌رمووده‌ی (من بدل دینه فاقتلوه: هه‌ركه‌س ئاینی خۆیی گۆڕی، بیكوژن) له دۆخێكی تایبهتداو بۆ كه‌سانێكی تایبه‌ت گوتراوه، چونكه ماوه‌یه‌ك له سه‌ره‌تای هاتنی ئاینی پیـرۆزی ئیسلامدا كه‌سانێك له بێ باوه‌ڕان ده‌هاتن به ڕووكه‌ش مسوڵـمان ده‌بوون، و هه‌رچی نهێنی ناو مسوڵـمانان بوو هه‌ڵیان دهگرتو دواتر هه‌ڵده‌گه‌ڕانه‌وه و ده‌چوونه‌وه بۆ ناو بێباوه‌ڕان، و ئه‌مه‌یش گورزی توندی له مسوڵـمانان ده‌دا، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (من بدل دینه فاقتلوه: هه‌ركه‌س ئاینی خۆیی گۆڕی، بیكوژن)، واته كوشتنه‌كه له‌به‌ر سیخوڕی كردنه‌كه‌ی بوو، نه‌وه‌ك له‌به‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی، چونكه هه‌روه‌ك چۆن بۆ قورئانی پیـرۆز (هۆكاری هاتنه خواره‌وه‌ی ئایه‌ته‌كان: أسباب النزول) هه‌یه، واته هه‌ر ئایه‌ته‌و بۆ كات و سات و بارودۆخێكی تایبه‌ت به خۆی هاتووه، هه‌ر به‌و شێوازه بۆ فه‌رمووده پیـرۆزهكانیش (هۆكاری هاتن و ده‌ربڕینی فه‌رمووده: أسباب ورود الـحدیث) هه‌یه، و هه‌ریه‌كه‌یان بۆ كات و سات و بارودۆخێكی تایبه‌ت به خۆیان گوتراون، و له لایه‌كی تریشه‌وه هیچ ئاینێك نییه هێنده‌ی ئاینی پیـرۆزی ئیسلام ئاینداریی زۆره‌ملێی ڕه‌ت كردبێته‌وه، چونكه ئاینداری به زۆر مرۆڤی دووڕوو (مونافیق) دروست ده‌كات، و بێگومانیشه كه له ئاینی پیـرۆزی ئیسلامدا حاڵه‌تی نیفاق له كوفر خراپتـره، بۆیه هه‌رگیز ئیسلام ڕێكارێك ناگرێته به‌ر كه كه‌سان و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پڕ له نیفاق و دووڕوویی بهێنێته به‌رهه‌م، و هه‌ر كه‌سه‌یش ئازاده چ ئاییـن و بیـروباوهڕێك هه‌ڵده‌بژێرێت.
پرسى كۆیله‌و كهنیـزهك له فه‌تواو بۆچوونه‌كانی دكتۆر مسته‌فا زهڵـمـیدا
مسته‌فا زهڵـمـی سه‌باره‌ت به پرسی كهنیـزهكو كۆیله توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستییانه‌ی هه‌یه به ناونیشانی (مستنقع العبید و الـجواری، و تجفیفه في القرا‌ن الكریم) و تیایدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌و ڕاستییه كردۆته‌وه كه كاری بنه‌ڕه‌تیی ئاینی پیـرۆزی ئیسلام بنه‌بڕ كردنی به كۆیله‌و خزمه‌تكار كردنی مرۆڤه، نه‌وه‌ك بایه‌خ پێدانی، و ئه‌م حاڵه‌ته‌یش خووی سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی مسوڵـمانان بووه هه‌ر له خیلافه‌تی ئومه‌وی تا عه‌بباسی و عوسـمانییهكان، و خودی ئاییـن له كارێكی قێزه‌ونی له‌م جۆره به دووره.
نه‌سخ، له ڕوانگه‌ى مسته‌فا زهڵـمـییهوه
نه‌سخ، واته سڕینه‌وه‌ی حوكمی ئایه‌تێكی قورئانی پیـرۆز به ئایه‌تێكی دواتر، بابه‌تێكه له دێر زه‌مانه‌وه جێگای مشتومڕی زانایانی ئیسلام بووه، یه‌كه‌م زانای مسوڵمان كه ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه‌و پێیوابووه نه‌سخ له قورئانی پیرۆزدا بوونی نییه، زانای به‌ناوبانگی موعته‌زیله (ئه‌بوموسلیمی ئه‌صفه‌هانی) بووه، ئه‌و ڕای وا بووه كه ئه‌گه‌ر نه‌سخ بوونی هه‌بێت، ئه‌مه په‌نا به‌خوا نه‌نگییه بۆ بڕیاره‌كانی په‌روه‌ردگار و كه‌م و كورتییه بۆ تێكسته‌كانی قورئانی پیـرۆز، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌مڕۆ حوكمێك دابنێت و سبه‌ینێ لێی په‌شیمان ببێته‌وه، ئه‌مه كه‌م و كورتییهو خودایش دوور‌و پاكه له هه‌موو كه‌م و كورتییه‌ك، واته بوونی ناسیخ و مه‌نسوخ له قورئاندا سه‌ری له كه‌م و كورتییهوه ده‌رده‌چێت.
دكتۆر مسته‌فا زهڵـمـی ده‌ڵێت:”دوای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی سێ ساڵ سه‌رقاڵی نووسینی ئه‌م په‌رتووكه بووم، تا به به‌ڵگه‌ی نه‌قڵی و عه‌قڵی بیسهلـمێنم كه یه‌ك ئایه‌ت له قورئاندا نییه نه‌سخ كرابێته‌وه به مانای (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه – ئیلغا)، و له پاش ئه‌وه‌ی كه كتێبه‌كه‌م ته‌واو كرد، دوو نوسخه‌م برد بۆ وه‌زاره‌تی ئیعلام بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌ی سپاردن، ئه‌وانیش ناردبوویان بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، له ئه‌وقاف لیژنه‌یه‌كیان گرت له پێنج مه‌لا، كه كۆببونه‌وه بۆ بڕیاردان له سه‌ر مۆڵه‌تی به چاپ گه‌یاندنی كتێبه‌كه، دوابڕیاریان ئه‌وه ببوو، كه پێویسته ئه‌م كتێبه بسوتێندرێت
ڕاو بۆچوونه‌كانی(ئه‌بوموسلیمی ئه‌صفه‌هانی) ئه‌گه‌رچی به سه‌ربه‌خۆیی نیـن، چونكه كاتی خۆی زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه بڕیاری سوتاندنی ته‌فسیره‌كه‌ی ئهصفههانییان داوه، كه بیست و دوو به‌رگ بووه، به‌ڵام زۆریان له دووتوێی ته‌فسیـری (پێشه‌وا فه‌خره‌دینی ڕازی – مفاتیح الغیب = التفسیـر الكبیـر)دا، هێناونی و كۆی كردونه‌ته‌وه.
له بوارى نهسخدا دكتۆر مسته‌فا زهڵـمـی زانایانه‌و بوێرانه هاتۆته مه‌یدان، و به به‌ڵگه‌ی نه‌قڵی و عه‌قڵی بڕیاری له سه‌ر نه‌بوونی نه‌سخ له قورئانی پیـرۆزدا داوه‌و ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی خۆی له په‌ڕتووكی (التبیان لرفع غموض النسخ في القرا‌ن)دا، به تێروتهسهلـی هێناوه، پێیوایه كه ته‌نانه‌ت یه‌ك ئایه‌تیش له قورئانی پیـرۆزدا مه‌نسوخ نییه، ئه‌و ده‌ڵێت:”دوای مۆتاڵاو به‌دواداچونێكی زۆر بۆم ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵه‌ی زانا مسوڵمانه‌كان و ئیجماعیان له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قورئانی پیـرۆز به‌شێكی نه‌سخ كراوه‌ته‌وه، بۆم ده‌ركه‌وت سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و سه‌حابه‌كانی و تابعین و تابعی تابعین، به تهخصیصی نه‌صی عامیان ده‌گوت (نه‌سخ)، و به ته‌قییدی نه‌صی موتڵه‌قیان ده‌گوت(نه‌سخ)، و هه‌روه‌ها به به‌یانی موجـمهلیان ده‌گوت(نه‌سخ)، و به تهدهڕوجیان ده‌گوت(نه‌سخ)، و به ڕوخسه‌تیان ده‌گوت(نه‌سخ)، و به‌ڵام له پاشاندا زانایانی زانستی ئوصولـی فیقهی ئیسلامیی مانای نهسخیان گۆڕی به‌م جۆره كه بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمێكی شه‌رعیی پێشووتر به به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعیی دواتر، ئینجا له سه‌ر ئه‌مه هه‌موو بڕیاریاندا كه (نه‌سخ) له قورئانی پیـرۆزدا بوونی هه‌یه‌و ئیستیدلالیان ده‌كرد به قسه‌ی سه‌حابه‌كان و تابعیـن و نه‌یانده‌زانی كه مانای (نه‌سخ) لای سه‌حابه و تابعیـنهكان غه‌یری ئه‌م مه‌عنا تازه‌یه‌یه، هه‌ر به‌م جۆره هه‌موو زاناكانی زانستی ئوصولـی فیقهی ئیسلامیی هاوڕا بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زیاتر له (250) ئایه‌ت له قورئانی پیـرۆزدا نه‌سخ كراوه‌ته‌وه”
سه‌باره‌ت به ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی چاپكردنی ئه‌و پهرتوكهى سه‌باره‌ت به نه‌سخ، دكتۆر مسته‌فا زهڵـمـی ده‌ڵێت:”دوای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی سێ ساڵ سه‌رقاڵی نووسینی ئه‌م په‌رتووكه بووم، تا به به‌ڵگه‌ی نه‌قڵی و عه‌قڵی بیسهلـمێنم كه یه‌ك ئایه‌ت له قورئاندا نییه نه‌سخ كرابێته‌وه به مانای (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه – ئیلغا)، و له پاش ئه‌وه‌ی كه كتێبه‌كه‌م ته‌واو كرد، دوو نوسخه‌م برد بۆ وه‌زاره‌تی ئیعلام بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌ی سپاردن، ئه‌وانیش ناردبوویان بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، له ئه‌وقاف لیژنه‌یه‌كیان گرت له پێنج مه‌لا، كه كۆببونه‌وه بۆ بڕیاردان له سه‌ر مۆڵه‌تی به چاپ گه‌یاندنی كتێبه‌كه، دوابڕیاریان ئه‌وه ببوو، كه پێویسته ئه‌م كتێبه بسوتێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌گاته ده‌ست خه‌ڵك و بڵێن: (نه‌سخ له قورئانی پیـرۆزدا بوونی نییه!)”.
ئه‌و زۆرتر له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:” دوای چوار مانگ له وه‌زاره‌تی ئیعلام پێیان ڕاگه‌یاندم كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كتێبه‌كه‌ی ڕه‌فز كردووه، چونكه پێچه‌وانه‌ی ئیجماعی مسوڵمانانه، و بۆیه ڕێگا به چاپكردنی نادرێت”.
دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی
– له ساڵی (1924)، له گوندی (زه‌ڵم)، له بناری هه‌ورامانی كوردستانی عێراق له دایكبووه،له شاری كۆیـه، له لای مامۆستا مه‌لا نوری جه‌لی زاده، برای مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه، له ساڵی (1946)، ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه‌و شان به شانی ئه‌م ئیجازه‌یه، بڕوانامه‌ی جیهانیی زانسته ئیسلامییهكانیشی هه‌ر له هه‌مان ساڵدا، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گشتیی وه‌رگرتووه.
– له (8 – 10 – 1955)، چووه‌ته بواری خزمه‌تی سه‌ربازی، و وه‌ك پێشنوێژ‌و سه‌رپه‌رشتیاری ئایینی له سوپای شاهه‌نشاهی عێراقدا، جێگیر بووه‌و به پله‌ی ئه‌فسه‌ر دامه‌زراوه، ئه‌و فه‌وجه‌ی كه دكتۆر زه‌ڵمی تیادا دامه‌زراوه، فه‌وجی (سێ) بووه، سه‌ر به لیوای (نۆزده)، كه به‌رپرسی فه‌وجه‌كه (عبدالسلام عارف)ی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق بووه‌و له هه‌مان كاتدا، به‌رپرسی لیواكه (عبدالكریم قاسم) بووه، كه ئه‌ویش له دوای ڕووخانی ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی له عێراق، بوویه سه‌رۆككۆمار.
. – له مانگی تشرینی یه‌كه‌می، ساڵی (1987)، به ڕاگری كۆلێژی یاسای زانكۆی (سه‌ددام)، له شاری به‌غدا دیاری كراوه.
– له نێوان ساڵه‌كانی (1975)، بــۆ (2007)، له كۆلێژه‌كانی یاسا، له زانكۆكانی (الـمُـستنصریّه)، و (زانكۆی به‌غداد)، و و (زانكۆی نه‌هره‌ین)، و (پهیـمانگای دادوه‌ری) وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه، و هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌شدا سه‌رپه‌رشتیاری نزیكه‌ی (100) نامه‌ی ماسته‌ر، وتێزی دكتۆرای كردووه، تا ساڵی (2007)، خانه‌نشین كراوه‌و له 4-6- 2016 كۆچى دوایی كردووه..
سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
یه‌ك: الدكتور مستفى الزلمى، جهوده و منهجهه فی الدراسات القرأنیه – اعداد – عبدالله احمد محمد.
دوو: ته‌ڵاق له قورئانى پیرۆزدا – د. مسته‌فا زه‌ڵمى – و. عه‌بدوڵا مه‌لا ئه‌حمه‌د.
—————
ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی.