دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / سست بوونی گورچیلە : Kidney failure.
سست بوونى گورچیلە

سست بوونی گورچیلە : Kidney failure.

سست بوونی گورچیلە بەو واتایەی کە گورچیلە ناتوانێت ئیش و فرمانەکانی بە شێوەی پێویست بەڕێوە ببات وە کاتێک ڕوودەدات گورچیلە توانای نامێنێ بۆ فلتەرکردنی خوێن و پاککردنەوەی لە ماددە زیانبەخشەکان.
نیشانەکانی سست بوونی گورچیلە
عادەتەن کاتێک کەسێک تووشی سستی گورچیلە دەبن کۆمەڵێک نیشانەیان تێدا ڕوودەدات وە دەکرێ ھیچ نیشانەیەکیشیان نەبێ .
ئەو نیشانانەی کە دەکرێ ڕووبدەن بریتین لە:-
١.کەم بوونەوەی میز
٢.ھەڵئاوسانی پەل و قولە پێ و پێیەکان بەھۆی کۆبوونەوەی ئەو ئاوەی کە گورچیلە نەیتوانیوە فلتەری بکات
٣.ھەست کردنی لەڕادەبەری ماندوێتی
٤.دڵتێکەڵھاتن
٥.بوونی ئازار و پەستان لەسەر سییەکان
٦.فێ (پەرکەم)
٧.ھەناسەتەنگی
**************
نیشانە سەرەتایەکانی بریتین لە
١.کەمبوونەوەی میز
٢.ھەڵئاوسانی پەلەکان
٣.ھەناسەتەنگی
**************
ھۆکارەکانی سست بوونی گورچیلە :-
سست بوونی گورچیلە دەکرێ ڕووبدات لە ئەنجامی کۆمەڵێک ھۆکار یاخود حاڵەت ، وە ھۆکاری سست بوونی گورچیلەکە جۆری سست ببونەکەش دیاری دەکات.
ئەو کەسانەی کە لە یەک ھۆکار لەم ھۆکارانەی خوارەوەی زیاتری ھەبوو مەترسی سست بوونی گورچیلەی زیاتی ھەیە.
**************
#کەمبوونەوەی خوێن ڕۆیشتن بۆ گورچیلە
کەم چوونی خوێن بۆ گورچیلە دەبێتە ھۆی ڕوودانی سستی گورچیلە کە ھەندێک حاڵەت ھەن ھۆکارن بۆ کەمبوونەوەی خوێن ڕۆیشتن بۆ گورچیلە لەوانە
١.جەڵتەی دڵ
٢.نەخۆشی دڵ
٣.بەمۆمبوونی جگەر
٤.وشکبوونەوەی لەش ( dehydration)
٥.سوتانی توند (زۆر)
٦.کاردانەوەی ھەستیارانە(حەساسیەت)
٧. ئیلتیھابی زۆر
بەرزی فشاری خوێن(زەخت) و دەرمانەکانی دژە ھەوکردن ئەمانیش ھۆکارن بۆ کەمچوونی خوێن بۆ گورچیلە .
**************
#کێشەی دەردانی میز
کاتێک لەش ناتوانێت میز دەربکات ئەوە ژەھرەکان و ماددە بەکارھاتوەکان دەمێنەوە لە لەش و کۆدەبنەوە و فشار لەسەر گورچیلە دروست دەکەن ، وە ھەندێک لە شێرپەنجەکان دەبێتە ھۆی بلۆک کردن و قفڵ کردنی ڕێڕەوی میز لەوانە :-
١.شێرپەنجەی پڕۆستات
٢.شێرپەنجەی کۆڵۆن
٣.شێرپەنجەی شێرپەنجەی ملی منداڵان لە ئافرەتاندا
٤.شێرپەنجەی میزڵدان
وە ھەندێک حاڵەتی ترمان ھەیە دەبێتە ھۆی تێکچوونی فڕێدان و دەردانی میز و بوونە ھۆی ڕوودانی سست بوونی گورچیلە لەوانە :-
**************
١.بەردی گورچیلە
٢.گەورەبوونی پڕۆستات
٣.مەینی خوێن لە ڕێڕەوی میز
٤.زەبر بەرکەوتن بەو دەمارەی کۆنتڕۆڵی میزڵدان دەکات
**************
ھۆکارەکانی تر بریتیین لە
١.مەیینی خوێن لە ناو یاخود دەوروبەری گورچیلە
٢.ئیلتیھاب
٣.بەکارھێنانی دەرمان و ئەلکھول
٤.ھەوکردنی بۆڕی خوێن
٥.چارەسەری کیمیایی
٦.نەخۆشی شەکرە کە کۆنتڕۆڵ نەکرابێ
٧.بەکارھێنانی ماددەی ڕەنگ کەر لە پشکنینەکان
**************
#پشکنینەکان بۆ سست بوونی گورچیلە
چەند پشکنینێکمان ھەیە کە لە ڕێیەوە دەتوانین دەست نیشانی سست بوونی گورچیلە بکەین کە بریتیین لە :-
١.شیکاری میز
شیکاری میز ئەم کردارە دەکرێ لە ڕێی وەرگرتنی میز و شیکارکردنی بۆ ھەر شتێکی نا ئاسایی لە میزەکەدا، وەکو نائاسایی پڕۆتین یاخود شەکر لە میزدا .
**************
٢.پێوانی ڕێژەی میز
بریتییە لە یەکێک لە سادەترین پشکنینەکان کە بۆ دەست نیشانکردنی سست بوونی گورچیلە دەکرێ ، کە کاتێک ڕێژەی میزەکە کەم بێت ئەوە پێشبینی چەند ئەگەر و ھۆکارێک دەکرێ لەوانە نەخۆشیێکی گورچیلە یاخود گیرانی ڕێڕەوی میز یاخود چەندان ھۆکاری تر
**************
٣.پشکنینی خوێن
لەم جۆرە پشکنینەشدا خوێن لە کەسەکە وەردەگیرێ بۆ پێوانی کۆمەڵێک ماددە کە گورچیلە فلتەری دەکات ، ماددەکان وەکو یوریای خوێن وە کیریاتین ، لە ناکاو بەرزبوونەوەی و زیادبوونی ئەم ماددانە لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ لەنەکاو سست بوونی گورچیلە .
**************
٤.وێنەیی
ئەم پشکنینە وێنەیانە وەکو سۆنەر و MRI و CT scan کە تێیدا وێنەی گورچیلە و ئەندامەکانی ترمان نیشان دەدات و دەتوانین لە ڕێیەوە ناتەواوی و تێکچونەکان ببینین .
**************
٥.وەرگرتنی نمونە لە گورچیلە
ئەم جۆرە پشکنینە بریتییە لە داخڵ کردنی دەرزیێکی تایبەت و وەرگرتنی نمونە و سامپڵ لێیەوە وە پشکنین کردن بۆ نمونەکە بۆ ھەر ئیلتیھابێک یاخود ھەر ناتەواویێکی تر.
ئەم پشکنینانە یارمەتی دەری دکتۆرن لە دیاریکردنی حاڵەت و تەندروستی گورچیلە وە پشکنینەکانی تر کە دەکرێن بۆ فرمانەکانی گورچیلە یارمەتی دەر دەبن بۆ زانینی ھۆکاری نیشانەکان.
**************
چۆن خۆمان بپارێزین لە سست بوونی گورچیلە ؟
١.کۆنتڕۆڵی شەکری خوێنت بکە
٢.کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێنت(زەخت) بکە
٣.ڕێکخستنی کێشی لەش
٤.خواردنی بەرھەمە تەندروستەکان :- شەکر و کۆلیستڕۆڵی کەم بێت و فایبەر یاخود ڕیشاڵی زۆر بێت وەکو میوەو سەوزە
٥.کەم بەکارھێنانی خوێ
٦.خواردنەوەی ئاوی پێویست
٧.وازھێنان لە جگەرە کێشان
٨.کەمکردنەوەی قەلەقی
٩.وەرزش کردن
**************
چەند مانگ جارێک پشکنین بۆ تەندروستی گورچیلەکانت بکە چونکە زۆر کات بێ نیشانەیە سست بوونی گورچیلە .
———————————–

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …