دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ری خودا ﷺ دەربارەی خواردن و خواردنەوە
خواردن

ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ری خودا ﷺ دەربارەی خواردن و خواردنەوە

1 )لەقاپی شکاودا خواردن و ئاو مەخۆن و مەخۆنەوە :
پێغەمبەری خودا(ﷺ) :
(عن الشرب من ثلمة القدح). رواە الترميذي.
واتا: ڕێگەی نەداوە بەئاو خواردنەوە لە قاپی شکاودا .
***
2 ) خواردن بەگەرمی مەخۆن .
پێغەمبەری خودا (ﷺ) ” كان لايأكل الحار ويقول إنه غير ذي بركة وإن الله لم يطعمنا نارا.
واتا: خواردنی بەگەرمی نەدەخوارد و بەڵکو ساردی دەکردەوەو ئەیفەرموو بەگەرمی زیانی هەیە و خوا ئاگری نەکردوە بەخۆراک .
***
3) لەدوای نان خواردن یەکسەر مەخەوە .
پێغەمبەری خودا (ﷺ)فەرمووی : أكل العشاء والنوم عليه قسوة في القلب .رواە الديلمي.
واتا : خواردنی ئێوارەو خەوتن بەسەریدا دڵ ڕەش دەکات (زیانی هەیە).
***
4 ) لە کون و لولەی ئاو مەخۆنەوە .
نهى رسول الله ﷺ عن الشرب من فئ السقاء .
واتا: پێغەمبەری خودا (ﷺ) قەدەغەی کردوە خواردنەوە لە دەمی قاپێکەوە کەناوەکەی دیار نەبێت.
***
5 ) ئەگەر شتێکت خوارد تام و شیلەو چەوری هەبوو ئاو لەدەمت وەردە .
إن رسول الله ﷺ إذا شرب لبنا فدعا بماء فتمضمض وقال: إن له دسما .
واتا: کاتێ پێغەمبەری خودا (ﷺ) شیری دەخوارد داوای ئاوی دەکرد و لەدەمی وەردەدا و دەیفەرموو چەوری تیایە (مانەوەی لە دەمدا زیانی هەیە).
***
6 ) بەبرسیەتی مەخەوە .
پێغەمبەری خودا (ﷺ) فەرمووی :
لاتدع العشاء ولو بكف من التمر، فإن تركه مهرمة .
واتا: بێ شێو مەخەوە ئەگەر لەتە خورمایەکیشت خواردبێ وازلێ هێنانی زوو پیری دەهێنێت .
***
7 ) پێش دەست پێکردنی نان خواردن و دوای تەواو بوونیش لە خواردن دەست و دەمت بشۆ .
پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرمووێت : من أحب أن يكثر الله بيته فليتوضأ إذا حضر غذاؤه وأذا رفع .
واتا: ئەگەر کەسێک دەیەوێت خودا ماڵەکەی پڕ بکات لە خێر بادەست و دەمی بشوات پێش خواردن و دوای خواردن .
***
8 ) کەخواردنت هەڵگرت سەری داپۆشە .
پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرمووێت : غطوا الإناء وأوكوا السقاء….، رواە مسلم.
واتا: سەری دەفری خۆراک داپۆشن ودەمی قاپی ئاو بگرن.
***
9 ) خواردن پێش بخە بەسەر نوێژکردندا کاتێ هەردووکیان ئامادەبوون .
پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرمووێت : اذا وضع العشاء وأقيمت الصلاة فأبدؤوا بالعشاء، رواە البخاري.
واتا: کاتێ خۆراک و نوێژ ئامادە بوو دەست بکەن بە خواردن.
***
10) تا بۆت دەکرێت بەدەستی ڕاست خواردن بخۆ .
پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرمووێت : إذا أكل أحدكم فليأكل بيمينه وإذا شرب فليشرب بيمينه.. رواە احمد و مسلم و ابوداود.
واتا: هەریەک لەئێوە خۆراکی خوارد با بەدەستی ڕاست بیخوات و ئاویشی خواردەوە با هەر بەدەستی ڕاست بیخواتەوە .
***
11 ) خواردن خواردنەوە لە قاپی زێر و زیوو مەخۆن .
پێغەمبەری خودا (ﷺ) دەفەرمووێت : ولاتشرب في آنية الذهب والفضة….، رواە البخاري.
واتا: بۆ خواردن و خواردنەوە قاپی ئاڵتون و زیو بەکار مەهێنن .
***
12 ) بە ناوی خودا دەست بە خواردن خواردنەوە بکەن .
پێغەمبەری خودا (ﷺ)دەفەرمووێت : إذا أكل أحدكم طعاما فليذكر إسم الله.فإن نسى أن يذكر إسم الله في أوله فليقل (بسم الله أوله وآخره) ، رواە ابو داود و الترميذي.
واتا: لەکاتێکدا دەست کردن بەنان خواردن ناوی خوا بهێنە بڵێ (بسم الله) ئەگەر لە بیرت چوو لەسەرەتاوە ، هەرکات بیرت هاتەوە بڵێ: (بسم الله أولە وآخرە) .
***
13 ) سوپاس کردنی خودای گەورە دوای خواردن و خواردنەوە .
پێغەمبەری خودا (ﷺ)دەفەرمووێت:
إن الله ليرضى عن العبد أن يأكل الأكلة فيحمده عليها أويشرب الشربة فيحمده عليها . رواە مسلم و احمد.
واتا: پەروەردگار ڕازی دەبێت لەو بەندەیەی کەخۆراک دەخوات و سوپاسی خودای لەسەر دەکات و کەئاویش دەخواتەوە هەروا سوپاسی دەکات .
***
اللهم صل على محمد وال محمد

پێشنیارکراو

سه‌د و پازده‌ ( 115 ) پرسیار و وه‌ڵامی شه‌رعی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان

سه‌د و پازده‌ ( 115 ) پرسیار و وه‌ڵامی شه‌رعی تایبه‌ت به‌ ئافره‌تان وەڵام دراونەتەوە …