دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / قەلاى پارێزەر لە ساحیر و جادوگەر
قەلاى پارێزەر لە سیحر و جادوگەر

قەلاى پارێزەر لە ساحیر و جادوگەر

سیحر لەڕوى زمانەوانى و زاراوەییەوە

سیحر لە ڕوی زمانەوانیەوە: سیحر لە ئەصڵی زماندا بە هەر شتێك دەوترێت كە هۆكارەكەی ورد وشاراوە بێت ونەزانرێت، ولە حاڵ وباری خۆی نەمێنێ ولە هەقیقەتەكەی لابدرێت. ئەزهەری ئەڵێ:

«وأَصل السِّحْرِ صَرْفُ الشيء عن حقيقته إِلى غيره، فكأَنَّ الساحر لما أَرَى الباطلَ في صورة الحق وخَيَّلَ الشيءَ على غير حقيقته، قد سحر الشيء عن وجهه أَي صرفه»

واتە: بریتیە لە لادانی شت لە هەقیقەتەكەیەوە بۆ شتی تر.

فەڕائیش ئەڵێ:«فَأَنَّى تُسْحَرُون معناه فَأَنَّى تُصْرَفون»

لە زاراوەشدا: بەڕاستی پێناسەیەكی زۆر بۆ سیحر كراوە، هیچ كامیشیان تینوێتی ناشكێنن، چونكە تەصەوری زانایان بۆ سیحر جیاوازە، لەم سۆنگەیەشەوە پێناسەكانیشیان جیاواز دەبێت، چونكە لە زانستی ئوصولدا مەعلومە:

«الحُكْم عَلَى الشَّيْءِ فَرْعٌ عَنْ تَصَوُّرِه»

بڕیاردان لەسەر شتێك بەندە بە تێگەیشتن وتەصەوری ئەو كەسە لەئەو شتە.

بەڵام لێرەدا دەتوانین هەموی پوخت بكەینەوە لەمەی خوارەوەدا:

یەكەم: ئەوانەی سیحر بە هەقیقەت نازانن، بە تەڵەكە وفڕوفێڵی دەزانن، لەوانەش فەخری ڕازی وجەصّاص، هەر بۆیە بە تەڵەكەبازی پێناسەی دەكەن.

دووەم: ئەوانەی پێیان وایە سیحر هەقیقەتی هەیە، ئەمانەش هەمو زانایانن هەندێكیان نەبێت لەوانەی كەوتونەتە ژێر گاریگەری مەزهەبی موعتەزیلە.

ئەمانەش دووبەشن:

١. ئەوانەی پێیان وایە: سیحر هەیە لە ڕێگەی شەیتانەكانەوە دەكرێت وهەشە لە ڕێگەی نوسین ونوشتە وتەلیسم ودەرمانەوە دەكرێت,بۆیە جۆری یەكەم بە كوفر دەزانن وجۆری دوەم بە حەرام دەزانن، ئەمەش ڕای زۆرێكی زانایانە.

بە تایبەت دەبینی بە هەندێك شت دەڵێن سیحر لە ڕاستیدا سیحر نیە، بەڵكو فێڵی دەستە، یان جوڵەیەكی خێرایە، یان ڕۆیشتنە بەسەر حەبلدا…هتد

٢. ئەوانەی پێیان وایە سیحر تەنها لە ڕێگەی شەیتانەكانەوە ڕو دەدات. ئەمانەش بەشێكی زۆر كەمن، ئومێد دەكەم -إن شاء الله – ئەمەیان تا ڕادەیەك لەوانی تر ڕاستتر و واقیعی تر وئەسەری تر بێت.

كە وترا: «واقیعی تر»: چونكە لە واقیعدا سیحرمان نەبینی لە ڕێگەی شەیتانەكانەوە نەكرێت ولەو ڕێگەیەوە بكرێ كە ئەوان باسی دەكەن.

كە وترا: «ئەسەری تر»: بەڕاستی لە قورئان وحەدیس، سیحر هەر سیحرە وجیاوازی نەكراوە كە ئەم سیحرە كوفرە وئەوەش كوفر نیە، چونكە ئەمەیان شەیتان دەیكات وئەوەشیان نەخێر.

جا ئەم تەصەورەشیان تەنانەت كاریگەری هەبوە لەسەر حوكم دانیان بەسەر ساحیردا، جا ئەوانەی بە ساحیر ئەڵێن كافر، وئەوانەشی پێی ناڵێن كافر، هەموی دەرەنجامی ئەم پێشەكیەیە كە عەرزم كردی، وردەكاریەكەشی بەجێ دەهێڵم بۆ باسی حوكمی ساحیر -إن شاء الله – چونكە تەرجیحدانی دڵنیایی كەرەوە لەم بارەوە هەندێك ناڕەحەتە.

ئیبن قودامە دەفەرموێ: «سیحر بریتیە لە كۆمەڵێك گرێ وڕوقیە وقسە كە ساحیر دەیكات یان دەینوسێت، یان شتێك دەكات كاریگەری دەبێت لەسەر جەستە یان دڵ یان مێشك وبیر وهۆشی سیحر لێكراو، بەبێ دەست پێوەدانی» .

دەقی پێناسەكەی بە عەرەبی:

«هُوَ عُقَدٌ وَرُقًى وَكَلَامٌ يَتَكَلَّمُ بِهِ، أَوْ يَكْتُبُهُ، أَوْ يَعْمَلُ شَيْئًا فِي بَدَنِ الْمَسْحُورِ أَوْ قَلْبِهِ، أَوْ عَقْلِهِ، مِنْ غَيْر مُبَاشَرَةٍ لَهُ. وَلَهُ حَقِيقَةٌ، فَمِنْهُ مَا يَقْتُلُ، وَمَا يُمْرِضُ، وَيَأْخُذُ الرَّجُلَ عَنْ امْرَأَتِهِ فَيَمْنَعُهُ وَطْأَهَا، وَمِنْهُ مَا يُفَرِّقُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ، وَمَا يُبَغِّضُ أَحَدَهُمَا إلَى الْآخَرِ، أَوْ يُحَبِّبُ بَيْنَ اثْنَيْنِ»

هەندێكیش ئەڵێن: «سیحر بریتیە لە ڕێككەوتنێك لە نێوان ساحیر وشەیتان لەسەر ئەوەی ساحیر هەستێت بە ئەنجامدانی هەندێك حەڕام یان شیركیات، شەیتانیش لەبەرامبەر ئەمەدا یارمەتی دەدات وئەوەی بۆ جێ بەجێ دەكات كە لێی دەوێت» ( الصارم البتار، عالم السحر والشعوذة).

جا لەبەر ئەوەی ساحیر پیس وچەتونە، ولەبەر ئەوەشی لەم ڕۆژگارە خەڵكێك «أولياء الله» و«أولياء الشيطان» لێ‌ تێكەڵ بوە، دۆستی خوایان لێ‌ بوە بە دۆستی شەیتان، ودۆستی شەیتانیان لێ بوە بە دۆستی خوا،هەر بۆیە بە پێویستی دەزانم باسێكی ساحیر بكەین كە چی دەكات تاوەكو دەبێت بە ساحیر، وناچمە نێو وردەكارییەكانی چونكە نامەوێت خەڵكی فێری سیحر بكەم، بەڵكو دەمەوێت خەڵكی فێری ئەو كردەوە قێزەونانەی ساحیر بكەم كە دەیكات بۆ ئامادەكردن وڕازیكردنی شەیتانەكان، كە ئەو خەڵكە دەبینین پەنا بۆ ساحیر دەبەن، با بزانین پەنا بۆ چ نا پێاوێكی ناپاك دەبەن؟!

جا وەكو باسمان كرد لە پێناسەی سیحردا، هیچ كام لەو ساحیرانە بەبێ بونی پەیوەندییەكی توند وتۆڵ بە شەیتانەكانەوە نەبون ونابن بە ساحیر، ئەبێت خۆی فرۆشتبێت بە جنۆكە وشەیتانەكان، جا هیچی بۆ ناكەن ئەگەر لەبەرامبەردا ساحیرەكە شتێكیان بۆ نەكات، بۆیە هەتا ساحیرەكە كوفرەكەی توندتر وخراپتر بێت شەیتانیش زیاتر گوێڕایەڵی دەبێت وخێراتر داواكانی جێ بەجێ دەكات، وەگەرنا بە پێچەوانەوە.

هەربۆیە ئەگەر تەماشای نێو چاوانی ساحیر بكەیت بە ڕونی ئەمە دەبینیت، تاریكی كوفر بە نێو چاوانیەوە دیارە، وەكو هەوری ڕەش، هەربۆیە ئەگەر ساحیر لە نزیكەوە بناسیت ئەوسا دەزانیت لە چ ناڕەحەتی وتەنگیەكدا دەژێت، لەگەڵ نەفسی خۆی، لەگەڵ ژنەكەیدا، لەگەڵ منداڵەكانیدا، لەگەڵ هاوسێكانیدا.

[وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا]

بەتایبەتی ئەگەر ساحیری گەورە بن، گرێبەستێك «عقد»ێك لە نێوان خۆی وشەیتان دەبەستێت، سەیرتان لێ‌ نەیەت هەتاوەكو ئێستا لە مۆزەخانەكاندا چەندین گرێبەست هەیە كە لە نێوان ساحیر وشەیتانەكان گرێدراوە.

گرێبەستێك هەیە لە مۆزەخانەیەكی شاری پاریسدا لە نێوان ڕاهیبێك وئیبلیس خۆیدا گرێ‌ دراوە، تاوەكو ئێستا چەندین لێهاتوی گەورە تەماشایان كردوە نەیان زانیوە چی تێدا نوسراوە، جگە لە ناوی ئەو ڕاهیبە نەبێت كە تیێدایە.

ئەمەوێ بڵێم: هیچ ساحیرێك نابێت بەساحیر تاوەكو خۆی نەفرۆشێت بە شەیتان وبەڵێن نەدات كە خزمەتی شەیتان بكات بە ماڵ ومنداڵ وموڵكیەوە.

– هیچ كەسێك نابێت بە ساحیر تاوەكو كەسێكی زۆر پیس نەبێت لەڕوی جەستەیەوە، لە دەستدان بە شتی پیس، لە هەڵگرتنی شتی پیس، لە خواردن وخواردنەوەی شتی پیس، هەر وەكو لەو گرێ بەستانەدا دیارە كە دۆزراونەتەوە لە نێوان ساحیران وشەیتان گرێ‌ دراوە، لەسەر پێستەی سەگ، هەیانە لەسەر پێستەی پشیلە نوسراوە، بەخوێنی حەیزی ئافرەت، وچەندین پیسی تریشی تێكەڵ دەكرێت، كە موسوڵمان قیزی دێت تەماشای بكا وبۆنی بكا، چ جای ئەوەی عەقدی لەسەر گرێ‌ بدات.

– هیچ كەسێك نابێت بەساحیر تاوەكو كەسێكی زۆر پیس نەبێت لەڕوی ئەخلاقیەوە، ئەبێت بێ ڕەوشت بێت، داوێن پیس بێت، ئەگەر لەگەڵ دایكی خۆیشی بێت، یان كچی خۆی، یان خوشكی خۆی، ئیتر هەر چۆنێك بێت ئەبێت داوێن پیس بێ.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا پێاوێك هاتە لام، وتی: توشی كێشەیەكی گەورە هاتوم، وتی: كێشەیەك كەوتە نێوان خۆم وخێزانەكەم وڕۆیشتەوە ماڵی خۆیان، پاش ماوەیەك دڵم نەرم بو وهەستام خێزانەكەم هێنایەوە، كە هێنامەوە شەوێك لەم شەوانە خێزانم پێی وتم: لەو ماوەیەدا ڕۆیشتمە لای ساحیرێك بۆ ئەوەی هەواڵت بزانم، بەڵام ئەوەبو لەگەڵ ساحیرەكە توشی شتی خراپ هاتم.

– ساحیر ئەبێت حەرامی گەورە ئەنجام بدات وبەوە خۆی لە شەیتانەكان نزیك بكاتەوە، وەگەرنا شەیتان ئیشی بۆ ناكات، ئەو كاتە شەیتان ئیشی بۆ دەكات وخزمەتی دەكات، ئەویش خزمەتێك پێشكەش بە شەیتان بكات.

هەر بۆیە هیچ ساحیرێك نابینن، هیچ كارێك بكات، هیچ نهێنییەك ئاشكرا بكات، نێوان ژن ومێرد خۆش بكات، یان تێك بدات، یان ژن ومێردێك لەیەكتر ببەستێت، یان هەر جۆرێكی تر لەو سیحرانەی كە لەبەشەكانی داهاتودا باسی لێوە دەكەم إن شاء الله، هیچ كارێكی لەوانەی بۆ ناكات، مەگەر ئەبێت ئەو ساحیرە خۆی لێ‌ نزیك كردبێتەوە وكۆمەڵێك عیبادەتی بۆ شەیتان ئەنجام دابێت.

– هەیانە شەوێك لە شەوە دیاریكراوەكان، دەردەچێت بۆ دەرەوە وخۆی ڕوت دەكاتەوە، پاشان بازنەیەك بەدەوری خۆی دەكێشێت، وكۆمەڵێك ڕەمز و تەڵاسیم (١) دەنوسێت، وكۆمەڵێك كوفری مەزن بەخوا دەكات، پاشان لە شەیتان دەپاڕێتەوە، لەو كاتەدا لەوانەیە دەنگێگ بێت وقسەی لەگەڵ دەكات، هەندێك جاریش گرێبەست وپەیمانێك گرێ‌ دەدەن.

– هیچ كەسێك نابێت بە ساحیر تاوەكو ڕقی لە ئایینە ئاسمانیەكان نەبێت ودژایەتیان نەكات وسوكایەتیان پێ نەكات.

ئەمەیە ساحیر، دە بیناسە.

(١) تەڵاسم : واتە كۆمەڵێك ڕەمز وكود كە ڕەمزی نێوان ساحیران وشەیتانەكانە.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

یەکەم: سیحرى سوێند لەسەر خواردن
ساحیر دەچێتە ناو ژورێكی تاریكەوە ومۆمێك دادەگرسێنێت، ئەگەر بیەوێت ئیشێكی سپی بكات بكات، وەكو نێوان ژن ومێردێك باش بكات..(بە زمانی خۆیان كارێكی خێرە ئەگینا هەمو كارێكیان خراپ وشەڕە)، ئەو كات بخورێكی بۆن خۆش دەخاتە سەر مۆمەكە تا بۆنە خۆشەكە بەناو ژورەكە بڵاو دەبێتەوە، خۆ ئەگەر ویستی كارێكی ڕەش وشەڕ بكات (ئەگەرچی هەمو كارێكیان ڕەش وشەڕە) ، ئەو كات بخورێكی بۆن ناخۆش دەخاتە سەر مۆمەكە تا بۆنەكەی بڵاودەبێتەوە، پاشان ژورەكە تاریكی باڵی بەسەردا دەكێشێت، ئیتر هەندێك تەڵاسیم وعەزایم (كۆی عەزیمەتە، هەندێك شتە ساحیرەكە دەیڵێ وسوێند لەسەر جنۆكە دەخوات كە ئەبێت كارێكی بۆ ئەنجام بدات) دەخوێنێت، وئەبێت ئەو تەلیسم وعەزیمەت وڕوقیەیانەی كە دەیخوێنێ ودەیكا شیرك وكوفری تێدا بێت، چونكە شەیتان بەوە ڕازی دەبێت.
*
مەرجیشە ساحیر لێرەدا ئەبێت پیس بێت، ئیتر لەشگران بێت یان جلوبەرگی پیسی لەبەردا بێت..
*
جا بە جنۆكە وشەیتانەكان ئەڵێ‌: «ئەی گەورەم، ئەی مەزنەكەم، -یانی: ئەی پەرستراوە مەزنەكەم شەیتان-».
*
جا ئاوها لێیان دەپاڕێتەوە، هەر بۆیە ئەو سیحرانەی كە لەبەردەستماندایە تەماشا دەكەین كۆمەڵێك ناوی تێدایە وەك: «بدوح ومكتائيل وتكتائيل وصهصائيل وتهتائيل»، كە ناوی ئەو جنۆكە وشەیتانانەیە كە هاواریان پێكردون.
*
دوای ئەمانە تارماییەك دەردەكەوێت لە شێوەی سەگ یان مار یان هەر شێوەیەكی تر بێت، یان هیچ دەرناكەوێت بەڵكو گوێی لە دەنگێك دەبێت، یان گوێی لە دەنگیش نابێت، پاشان گرێیەك دەدات لەسەر ئاسەوارێك لە ئاسەواری ئەو كەسەی سیحری لیدەكرێت، وەكو تەڵێكی قژی، یان پارچەیەك لە جل وبەرگەكەی، ..هتد بە مەرجێك ئارەقی ئەو كەسەی پێوە بێت، پاشان فەرمان بە جنۆكەكان دەكات بەوەی دەیەوێت.
*
دووەم:قورئان خستنە ژێر پێ
ئەم جۆرەیان زۆر خراپ وقێزەونە، تەنها ئەوانەیان دەیكەن كە زۆر ڕۆچون وجنۆكەیەكی زۆریان لەبەر دەستدایە. ساحیر لێرەدا قورئان وەكو پێڵاو دەكاتە پێی -پەنا بەخوا-، پاشان پێی دەچێتە ئاودەست ودەست دەكات بە خوێندنی هەندێك تەڵاسیمی شیركی وكوفری، پاشان دەردەچێت، كە دەرچو ئەو كات ئەوەی دەیەوێت فەرمان بە جنۆكەكان دەكات وئەوانیش بۆی ئەنجام دەدەن.
*
جا ئەگەر دەپرسی: من هەندێك ساحیرم بینیوە، نوێژی كردوە وشوێنەواری دیندارێتی پێوە دیار بوە؟! ئەوا ئەڵیین: بەڵێ‌ ئەوە شەیتان فەرمانیان پێ دەكا، وەكو ساحیرمان بینیوە ودوای پەشیمان بونەوەی پێیان وتوین، ساحیرێك تەوبەی كردبو پێی وتم: شەیتان پێیان دەڵێن با شوێنەواری دینداری وتەقواتان پێوە دیار بێت، بۆ ئەوەی خەڵكی باوەڕتان پێ بكات، ئەگەرنا ئەم ساحیرانە نە دوعا دەكەن ونەنوێژ دەكەن ونە قورئان دەخوێنن، تەنها لاشەیەكی بەتاڵە.
*
سێیەم: ڕێگاى شوێنەوار
لێرەدا ساحیر شوێنەواری ئەو كەسەی دەوێت كە سیحری لێدەكرێت، وەكو كلینسك یان سەروێن یان دەستەسڕ یان سەرپۆش یان فانیلە یان قەمیس یان پارچەیەكی جلوبەرگێكی، كە ئارەقی ئەو كەسەی پێوە بێت.
*
پاشان نوكەكەی گرێ‌ دەدات، پاشان چوار پەنجە دادەنێت پاشان بەتوندی دەیگرێت پاشان سورەتی «الكوثر»، یان هەر سورەتێكی تری بچوك بە دەنگی بەرز دەخوێنێت، پاشان بە دەنگی نزم هەندێك ورتەورت وڕوقیە وتەڵاسیمی شیركی دەڵێت، ئیتر بانگی جنۆكە وشەیتانەكان دەكات وئەوسا پێیان دەڵێ: ئەگەر ئەمە نەخۆشیە ئەوا ئەم درێژیە وەكو خۆی بهێڵنەوە، ئەگەر بەهۆی جنۆكەكانەوە وای لێهاتوە درێژیەكەی كەم بكەنەوە، وئەگەریش حەسودی وچاو لێی داوە مەوداكەی درێژ بكەرەوە، دیسانەوە دەیپێوێتەوە بینی هەر كام لەوانەیە ئەوەی پێ دەڵێت.
*
جا جنۆكەكان زۆر درۆزنن لێرەشدا هەندێك جار ڕاست دەكەن وزۆرجاریش درۆ دەكەن.
*
سەرنجێك.. بینیتان سورەتی «كەوسەر»ی خوێند بەدەنگی بەرز، بۆ ئەوەی خەڵكی پێی بڵێن ئەمە پیاو چاكە وقورئان دەخوێنێ‌، كەچی بەدەنگی نزم ئەوەی بیەوێت لە كوفر وشیرك دەیكات.
*
بۆیە موسوڵمانان نابێت بێ‌ ئاگابین، نابێت ساحیر ودۆستی شەیتانمان لەگەڵ دۆستی خوا لێ تێكەڵ بێت، بە پشتیوانی خوای گەورە لە داهاتوشدا باسی جیاوازی نێوان «أولياء الله» و«أولياء الشيطان» دەكەین.
*
چوارەم:سەربڕینى ئاژەڵ
لێرەدا ساحیرەكە داوا دەكات لەو كەسەی سەردانی دەكات، باڵندەیەك یان ئاژەڵێكی بۆ بهێنێت بە كۆمەڵێك مواصەفاتی دیاریكراو كە خۆی پێی دەڵێت، وزۆر جاریش داوای ڕەنگی ڕەش دەكات چونكە شەیتانەكان حەزیان لە ڕەنگی ڕەشە، هەروەكو پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:
«الكلب الأسود شيطان» (اخرجه مسلم)،
واتە: سەگی ڕەش شەیتانە، ئیتر كەڵەشێرێك بێت یان مریشكێك یان كۆترێك، بەتایبەتی ئەو ئاژەڵانەی كەوا لەشەرعدا بەڕێزن ونابێت بكوژرێن، پاشان سەری دەبڕێت وناوی خوا جل جلالە لەسەر ناهێنێت، هەندێك جار لە خوێنەكەی دەپرژێنێتە سەر لاشەی نەخۆشەكە، پاشان دەڕوا لە شوێنێكی دورە دەستدا فڕێی دەدات، لەبیرێك بێت، كەلاوە كۆنەیەك، یان شوێنێكی چۆڵایی!؟ كە زۆر جار ئەم جۆرە شوێنانە ماڵی جنۆكەكانن، پاشان دەگەڕێتەوە وعەزیمەتێكی شیركی كوفری دەخوێنێت، وئەوەی بیەوێت بە جنۆكەكە ئەڵێت.
*
زانراویشە ئەم جۆرە ڕێگایانە نزیك بونەوەیە لەشەیتان، هەر وەكو چۆن موسوڵمانان قوربانی دەكەن وئاژەڵ سەردەبڕن بۆ خوا تا لە لێی نزیك ببنەوە ئەگەر دوعایان كرد وەڵامیان بداتەوە لە دۆزەخ وتوڕەیی خۆی بیانپارێزێت، بەهرەمەندیان بكات بە بەهەشت، ئاواش ئەم ساحیرە ئاژەڵێك سەر دەبڕێت بۆ شەیتان وبۆ ئەوەی لێی نزیك ببێتەوە، ئەوەی حەزی لێدەكات بۆی بكات، ئەوەی لێی دەترسێت لێی دور بخاتەوە. جا موسوڵمانانی یەكتاپەرست دەبێت زۆر وریا بن، نابێت كارێك بكەن ببێتە هۆی دەرچونتان لەڕەحمەتی پەروەردگار، چونكە پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:
*
«لعن الله من ذبح لغير الله» (اخرجه مسلم)،
واتە: لەعنەتی خوا لەوەی سەر ببڕینی بۆ غەیری خوا كردوە.
*
گومانی تێدانیە ئەم ساحیرانە ئاژەڵەكە بۆ جنۆكە وشەیتان سەر دەبڕن. چەند موسوڵمان هەبوە ڕۆشتۆتە لای ساحیر، ئەویش داوای ئاژەڵی لێكردوە، وتویەتی: ئەو ئاژەڵەم بۆ بێنە بۆ ئەوەی كارەكەتان بۆ ئەنجام بدەم یان نەخۆشیەكەت بۆ چاك بكەمەوە، ئەمیش ئاژەڵێكی بۆ بردوە.
*
پێنجەم:پیس کردنى قورئان
جۆرێكی تر لەو ڕێگەیانەی كە ساحیران بەكاری دەهێنن، پیسكردنی قورئانی بەڕێزە.
لێرەدا ساحیرەكە هەڵدەستێ‌ بە نوسینەوەی ئایەتەكانی قورئان بەخوێنی حەیز یان هەر شتێكی تری پیس یان میزی پێدا دەكات.
*
چەندین نوشتە -سیحر- هەیە كە كراوەتەوە، ئایەتی تێدا نوسراوە بەبێ هەڵە، ئەمەش جێی سەرسوڕمانە چونكە هیچ سیحرێك نیە مەگەر دەستكاری قورئانی تێدایە، ئیتر بە زیادكردن بێت یان كەمكردنەوە، وكۆمەڵێك پاڕانەوە وهانا بردن بۆ جنۆكە وشەیتانەكان وشیركی تێدایە؟!
*
بەڵام كە بۆنی دەكەی دەبینی بۆنێكی زۆر ناخۆشی لێ‌ دێت وبۆنی پیسی پێوە كراوە.
*
جا هەر دەبێت سوكایەتی بەقورئان بكـات بۆ ئەوەی شەیتانەكەی ئیشێكی بۆ بكات.
*
چەند جار ڕۆیشتوی بۆ لای ساحیر، چەند جار ئاژەڵت بردوە، چەند جار ئاژەڵت بۆ سەربڕیوە؟
*
چەند جار نوشتەی بۆ نوسیوی وتویەتی بە هیچ شێوەیەك نابێت بیكەیتەوە؟
گرێكانی نەكەیتەوە!
لە ژێر بەردێك دایبنێ!
*
-ئەگەر قورئانی تێدا نوسراوە چۆن دەخرێتە ژێر بەردەكانەوە-. با كەس نەیبینێ‌!
جا ئەگەر قسەی چاكە وقورئانە بۆچی كەس نەیبینێ‌ با هەمو موسوڵمانان بیبینن، چونكە قورئان شاراوە نیە، دەتوانن بە ئاشكرا بیخوێننەوە، [فاصدع بما تؤمر]، بەڵام كاتێك دەزانێت ئیشەكانی ناشەرعیەوە وكوفری نوسیەوەتەوە، بۆ درۆ وفێڵ وهەڵخەڵەتاندنی موسوڵمانان، دەیشارێتەوە.
*
شەشەم:هەڵگێڕاندنەوەى قورئان
لێرەدا ساحیرەكە هەڵدەستێت بە هەڵگێڕاندنەوەی پیتەكان، ولە كۆتاییەوە بۆ سەرەتا وشەكان دەنوسێت، یانی بە پێچەوانەوە دەینوسێت، پاشان هانا وپەنا بۆ جنۆكە وشەیتانەكان دەبات، ئەو كاتە جنۆكە وشەیتانەكان ئەوەی بۆ دەكەن كە داوای دەكات.
*
حەوتەم:ڕێگاى دەستخوێندنەوە

چەندین كەس هەیە شتێكی ون دەبێت یان شتێكی دزراوە… ئەڕوا پەنا بۆ جادوگەر ئەبات تا ئەو شتە دزراوەی بۆ بدۆزێتەوە. ئەی ئەو فەرمودەیەمان لە بیرچوە كە پەیامبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرموێت:

«مَنْ أَتَى عَرَّافًا فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلاةٌ أَرْبَعِينَ يَوْمًَا» (اخرجه مسلم)،

*

واتە: هەر كەس بڕواتە لای تاڵەگرێك یان جادوگەرێك وپرسیاری شتێكی لێ بكات تا چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ نابێت. هەروه ها صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ:

«مَنْ أَتَى عَرَّافًا أَوْ كَاهِنًا فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ» (صححه الالباني)،

*واتە: هەر كەسێك بڕوات بۆ لای تاڵەگرێك یان جادوگەرێك، وبڕوا بكات بەوەی پێی دەڵێت، ئەوە كوفری كردوە بەوەی بۆ سەر رسول الله صلى الله عليه وسلم دابەزیوە.

*واتە ئەو كەسەی بڕوات بۆ لای جادوگەرێك ئەو كارەی كوفركردنە بەخوا، جا چ كەسێك ڕازی دەبێت كە كوفر بەخوا بكات، ئەگەر پێت بڵێن: ئەی كافر! قبوڵی ئەكەی؟!

*بەڵام پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم ، ئەم كردارەی بەكوفر داناوە!

***ئەم جۆری سیحرەش شێوازی زۆرە، زۆرجاریش بۆ شتی ونبو دەكرێت، لەوانە: منداڵێك كە پێنەگەیشتبێ، دەخرێتە ژێر دەستی ساحیرەكە ونابێت منداڵەكە دەست نوێژی هەبێت، پاشان دەستی چەپی دەكاتەوە وچوار گۆشەیەك لەناو دەستی دەكێشێت، پاشان هەندێك تەڵاسیم وڕەمز لە گۆشەكانی دەكێشێت كە بریتیە لە سیحر، پاشان ژورەكە تاریك دەكات و كۆمەڵێك كاری تر دەكات كە سود لە باسكردنیدا نیە، دوای خویندنی عەزیمەتەكانی منداڵەكە بەر چاوی ڕوناك دەبێتەوە ولە ناو دەستی وێنەی جوڵاو دەبینێت، ئەو كاتە ئەوەی بیەوێت بە منداڵەكە ئەڵێ:

«بەو وێنە بڵێ كە دەیبینی: عەزیمەتكەرەكە ئەڵێ: ئاوا وئاوا بكە».

**جا موسوڵمانی یەكتاپەرست ئاگاداربە بۆ ئەوەی شتە دزراوەكەت دەست بكەوێتەوە نابێت پەنا بۆ ساحیر ببەیت، چونكە بەو كردارەت كوفر بەخوا دەكەیت!!

**نەك هەر چونەكەت كوفرە وەكو پەیامبەری خوا فەرموی، بەڵكو هانا بۆ بردنەكەشت بۆ لای ساحیرەكە زوڵمە چونكە ساحیرەكە هانا بۆ شەیتان دەبات، شەیتانیش دەبێت شیركی گەورەی بۆ ئەنجام بدات تا ئیشی بۆ بكەن. موسوڵمانە خۆشەویستەكان..

**لەدوای باسكردنی ڕێگاكانی ساحیران بۆ هێنانی شەیتانەكان، ئەمەوێ ئەوە بڵێم وبۆ ئەوەش ئەم ڕێگایانەم باسكرد: ئەو ساحیرانەی ڕویان تێدەكەن وداوای چارەسەریان لێ‌ دەكەن، ئەمە سیفات وئاكاریانە، ئەمە ڕێباز وڕێگایانە بۆ چارەسەركردنی پرسەكانی تۆ.

بە پەنا بۆ شەیتان بردن وبەو شێوازەی باسمان كرد. ئایا تۆ ڕازیت بەمانە؟!

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

بون وڕاستی وكاریگەری سیحر وبەڵگەكان لەسەری ;ئایا سیحر ڕاستە؟ ئەی كاریگەری هەیە لەسەر مرۆڤ؟ سەبارەت بە بونی جنۆكە وشەیتانەكان، ئەوە إن شا‌ء الله پێویستمان بە هێنانەوەی بەڵگە نیە لەسەر بونیان، چونكە قورئان وحەدیس وئیجماع و واقیع وهەست باشترین بەڵگەن بۆ چەسپاندنی وخەڵكی لوتبەرز نەبێت كەس نكوڵی لێ ناكات.

**سەبارەت بە سیحریش دیسانەوە جیاوازی نیە لەسەر بونی، بەڵام جیاوازی هەیە لەسەر هەقیقەتی ونەبونی، ئەگەر چی سەرەنجامی ئەم مەزهەبەش هەر دەگاتەوە بەوەی سیحر بونی نەبێت.

مەزهەبی سەرجەمی ئەهلی سوننەت بە تێكڕا -مەگەر بە دەگمەن كە ئەوانەش ئەو زانایانەن گاریگەرن بە قوتابخانەی ئیعتیزال وعەقڵسالاری خۆیان وەكو ئیبن حەزم لە مەزهەبی زاهیریەكان وئەبو جەعفەر ئەسترئابادی لە شافعیەكان وئەبوبەكری ڕازی لە حەنەفیەكان- بە تێكڕا لەسەر ئەوەن كەوا سیحر: هەقیقەتی هەیە وكاریگەریشی هەیە وبەڵگەی زۆریش هەیە، لە واقعیش دەبینرێ وهەستی پێدەكرێ ونكوڵی ناكرێ.

سیحر هەیە، هەقیقەتی هەیە، وهەشە تەنها لەبەرچاگۆڕین «تخییل»ـە، بەمەش پێچەوانەی موعتەزیلەیان كردوە.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

ئەهلی سوننەت، قورئان وسوننەت بە بەڵگە دێننەو لەسەر بون وڕاستێتی سیحر. بەڕاستی لە قورئاندا دەبینین پەروەردگار باسی ئەوە دەكات كە سیحر لە سەردەمی فیرعەوندا بونی هەبوە.

بەڵكو پەروەردگار باسی ئەوە دەكات كە سەرجەم گەلان ڕوبەروی پەیامبەران بونەتەوە وپێیان وتون: ساحیر وشێت: وەكو دەفەرموێت:

[كَذَلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ]

ئەی موحەممەد دڵتەنگ مەبە ئەوە هەروا هاتوە هیچ پەیامبەرێكمان لە پیش تۆوە نەناردوە مەگەر پێیان وتوە: ساحیر وشێت.

**تەنانەت ئەوەندە هەمو مللەتێك ئەمەیان وتوە: پەروەردگار دوابەدوای ئەو ئایەتە دەفەرموێ:

[أتواصوا به بل هم قوم طاغون ] ئایا ئەم قسانەیان نەوە دوای نەوە وەسیەتیان بۆ یەكتر كردوە وا هەمویان دەیڵێنەوە؟! نەخێر بەڕاستی ئەمانە هەر سەركەشن، دڵیان وەكو ئەوانەی پێشینان وایە، ئەوەی پێشینانیان وتویەتی پاشینانیان دەیڵێنەوە.

**جا لە قورئاندا هاتوە: – صالح كە پێش ئیبراهیم -علیهما السلام- بوە، گەلەكەی پێیان وتوە: [انما انت من المسحرين] واتە : «بەڕاستی تۆ تەنها یەكێكی لە ساحیران نەك لە پەیامبەران».

– ئیبراهیم: گەلەكەی ئیبراهیمیش بڕوایان بە ئەستێرە هەبوە. – موسا:

[ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ مُوسَى وَهَارُونَ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ بِآيَاتِنَا فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا مُجْرِمِينَ، فَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ مِنْ عِنْدِنَا قَالُوا إِنَّ هَذَا لَسِحْرٌ مُبِينٌ * قَالَ مُوسَى أَتقُولُونَ لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءكُمْ أَسِحْرٌ هَذَا وَلاَ يُفْلِحُ السَّاحِرُونَ] (یونس77).

**- تەنانەت قوڕەیش بە پەیامبەریان وت ساحیر:

[وَعَجِبُوا أَنْ جَاءَهُمْ مُنْذِرٌ مِنْهُمْ وَقَالَ الْكَافِرُونَ هَذَا سَاحِرٌ كَذَّابٌ * أَجَعَلَ الْآلِهَةَ إِلَهًا وَاحِدًا إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عُجَابٌ].

**مێژونوسان باسی چەندین گەل ومیللەتیان كردوە كە هەر لە دێر زەمانەوە سیحریان تێدا ئەنجام دراوە، ودەڵێن: بونی ئەو هەموە ئاسەوارە مێژوییە كۆنە سیحریانەیە لە كتێب ونوسراو ووێنە وڕەمز، لەو میللەتانەش بۆ نمونە:

**بابلییەكان ئەم میللەتە قورئانیش باسی لێوە كردون، هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێ:

**[وَاتَّبَعُواْ مَا تَتْلُواْ الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيْاطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ] (البقرة102)، باسی بابل دەكا كە سیحری تێدا بوە.

**میسریەكان «فیرعەونەكان»

هەروەها فیرعەونەكانیش دیسانەوە لە قورئان باسیان هاتوە وزۆریش هاتوە، باشترین شاهیدیش چیرۆكی نیوان پەیامبەر موسا -علیە السلام- وساحیرەكانی فیرعەونە، تەنانەت بە هۆی زۆری وبەربڵاوی سیحر لە میسردا، هەندێك ئەڵێن: بۆیە موعجیزەی پەیامبەر موسا -علیە السلام- بریتی دەبێت لەوەی: كاتێك دەستی لە گیرفانی دەردەكات دەبێتە نور وڕوناكی، كاتێك گۆچانەكەی فڕێ دەدات دەبێتە مارێك ودەسوڕێتەوە تەماشا دەكەی بۆ ئەوەی ساحیرانی ئەو سەردەمەی پێ بێ دەنگ بكا ودەسەڵاتی خوایان پیشان بدا وسەرسامیان بكات وئیمان بهێنن كە ئەوەبو ئیمانیشیان هێنا.

**هەروەها لە نێو فارسەكان وهیندیەكان ویۆنانیەكان (1)، وعەرەبەكاندا هەبوە، وهەتا ئەمڕۆش لە نێو خەڵكدا هەر ماوە. كەواتە سیحر وجادو لە دێر زەمانەوە لەناو سەرجەم گەلاندا هەبوە وهەتا ئێستاش بەردەوامە، بەڵكو تەشەنەی زیاتری كردوە وپێشكەوتنیشی بەخۆوە بینیوە.

**ئەوە ئەمریكا وئەوروپا و وڵاتانی تریش سیحر تێیاندا لە چڵە پۆپە دایە، تەنانەت لە ساڵی ١٥٣٣ لە ئەوروپا كۆمەڵەیەك -كە جولەكە بون- دامەزران وقوتابخانەیەكی سیحری ڕەشیشیان دامەزراند، بەڵام دوای تێپەڕبونی كەمتر لە نیو سەدە لە ١٥٧٢ داخرا.

**بەڵكو لەسەردەمی تەكنەلۆژیا ونەوەویدا سیحر وجادوگەری لە سەرجەم وڵاتانی دونیادا هەیە، وئەگەر ئاماژەیەك بكەین بۆ ئامارەكان دەردەكەوێت كە سیحر وساحیران لە چ ئاستێكدان لە زۆری وتەشەنەكرد،

**- لە ئەڵمانیا زیاتر لە «٨٠٠٠٠» هەزار ساحیری ئافرەتی تێدایە. هەر لە ئەڵمانیا لە چوار كەسدا یەك كەس بڕوای بە سیحر وكاریگەری هەیە.

**- لەبەڕازیلیش بە هەمان شێوە. – لە فەرەنسا زیاتر لە «٣٠٠٠٠» هەزار ساحیر هەیە، هەر لە فەرەنسا بە ملیۆنەها هاوڵاتی بڕوایان بەوە هەیە كە ئەوان قوربانی شەیتانن. – لە هەر ویلایەتێكی ئەمریكادا بە هەزاران ساحیر هەیە. – لە كۆریای باشوریش بە هەمان شێوە، بەڵكو دەججالێكی تێدایە ملیۆنەها كەس شوێنی كەوتوە.

**ئەگەر بپرسین بۆچی لە وڵاتانی بەناو ڕۆشنبیر وبەناو پێشكەوتو لە زانستدا گیرۆدەی دەستی ساحیر وتاڵەگر بوون ؟

وەڵامەكەشی لە كتێبەكەی پەروەردگارە، هەر وەكو دەفەرموێت:

[وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا] (طه 124)

هەركەس پشت لە یادی من بكات، لە قورئانەكەم دینەكەم، ئەوا بەڕاستی گوزەرانێكی تەنگەژە وناڕەحەتی بۆ دەبێت.

**كاتێك كە پشتیان لە پەروەردگار كرد ئەو كاتە پەروەردگاریش ژیانی دونیایان لێ‌ تەسك دەكاتەوە. موسوڵمانە خۆشەویستەكان.. هۆكارێك لە هۆكارەكانی دەست بردن بۆ سیحر تەنگ بونەوەی ژیانە، غەم وخەفەتە، ناڕەحەتیە، هاتنی دەردو بەڵایە، بۆیە دەبینی لە وڵاتانی ناموسڵمان ئاسودەیی دەرونی نیە.

**هەر بۆیە ئەو هەمو بەڵگەیە كە دەیبینن هاتوە، لە ویرد وچارەسەرە شەرعیەكان، وەكو نزا وزیكرەكان، وزیكری بەیانیان وئێواران وزیكری خەوتن وهەستان لەخەو.. هتد ، ئەمانە بۆ ئەوەیە موسوڵمان دەرونی پاك وئاسودە وئارام بێت، لە جنۆكە وشەیتانەكان دور وپارێزراو بێت، ولەپەروەردگارەوە نزیك بێت.

**(1) قال شيخ الاسلام في الفرقان بين أولياء الرحمن وأولياء الشيطان وذكر معناه أيضا في منهاج السنة النبوية: «ثم لو بلغ الرجل في الزهد والعبادة والعلم ما بلغ ولم يؤمن بجميع ما جاء به محمد صلى الله عليه و سلم فليس بمؤمن ولا ولي لله تعالى كالأحبار والرهبان من علماء اليهود والنصارى وعبادهم وكذلك المنتسبين إلى العلم والعبادة من المشركين مشركي العرب والترك والهند وغيرهم ممن كان من حكماء الهند والترك وله علم أو زهد وعبادة في دينه وليس مؤمنا بجميع ما جاء به محمد فهو كافر عدو لله وإن ظن طائفة أنه ولي لله كما كان حكماء الفرس من المجوس كفارا مجوسا وكذلك حكماء اليونان مثل أرسطو وأمثاله كانوا مشركين يعبدون الأصنام والكواكب وكان أرسطو قبل المسيح عليه السلام بثلاثمائة سنة وكان وزيرا للاسكندر بن فيلبس المقدوني وهو الذي تؤرخ له تواريخ الروم واليونان وتؤرخ به اليهود والنصارى وليس هذا هو ذا القرنين الذي ذكره الله في كتابه كما يظن بعض الناس أن أرسطوا كان وزيرا لذي القرنين لما رأوا أن ذاك اسمه الاسكندر وهذا قد يسمى بالاسكندر ظنوا أن هذا ذاك كما يظنه ابن سينا وطائفة معه وليس الأمر كذلك بل هذا الاسكندر المشرك -الذي قد كان أرسطو وزيره- متأخر عن ذاك ولم يبن هذا السد ولا وصل إلى بلاد يأجوج ومأجوج وهذا الاسكندر الذي كان أرسطو من وزرائه يؤرخ له تاريخ الروم المعروف».

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

بەڵگەكان لە قورئاندا

١- خوای گەورە دەفەرموێ: [واتبعوا ما تتلو الشياطين على ملك سليمان وما كفر سليمان ولكن الشياطين كفروا يعلمون الناس السحر وما أنزل على الملكين ببابل هاروت وماروت وما يعلمان من أحد حتى يقولا إنما نحن فتنة فلا تكفر فيتعلمون منهما ما يفرقون به بين المرء وزوجه وما هم بضارين به من أحد إلا بإذن الله ويتعلمون ما يضرهم ولا ينفعهم ولقد علموا لمن اشتراه ما له في الآخرة من خلاق ولبئس ما شروا به أنفسهم لو كانوا يعلمون].

**لەم ئایەتەدا پەروەردگار باسی یەهودییەكان دەكات وڕەخنەی ئەوەیان لێدەگرێت كە ئەو جولەكانە بە كوفر كردن وپەیامبەر كوشتن، بێ وەعدی، وشكاندنی گفت وپەیمان، فێڵ كردن، وپیلانگێڕی نەوەستاون، بەڵكو باسی خراپەیەكی تریشیان دەكات وئەویش بریتیە لە شوێنكەوتنی سیحر وساحیران.

**جا دەفەرموێ: [واتبعوا ما تتلو الشياطين على ملك سليمان]

واتە: ئەو جولەكانە لەبری شوێنكەوتنی پەیامبەر، شوێنی ئەو شتانە كەوتن كە شەیتانەكان دەیخوێنن وبە دەم موڵكەكەی پەیامبەر سولەیمانەوە -علیە السلام- هەڵیانواسیوە، كە سیحر وجادوگەریە.

لەسەر ئەم ئایەتە بەگشتی ڕایەكی زۆر هەیە لەنێوان ڕاڤەكارانی قورئاندا، تەنانەت هەندێكی بۆ باسكردن هەرناشێت.

*یەكێك لەو ڕایانەی كە باسی دەكەن:

پەیامبەر سلیمان -علیە السلام- كە ئەبێتە پادشا هەمو ئەو كتێبە سیحریانە لە ساحیران وەردەگرێتەوە كە بەهۆیەوە خەڵك فێری سیحر دەبون، كە لێی وەرگرتنەوە خستنیە ژێر عەرشەكەی خۆیەوە، كە وەفاتی كرد وتەماشای ژێر عەرشەكەیان كرد بینییان پڕە لە كتێبی سیحری، ئەوەبو جنۆكە وشەیتانەكان بە خەڵكیان وت: سولەیمان بەو كتێبانە توانی جنۆكە وشەیتـانەكان بخـاتە ژێر ڕكێڤی خۆیەوە.

*ئەڵێن: كە لە قورئان ناوی سولەیمان هات وەكو پەیامبەر، جولەكە وتیان: سەیرتان لە موحەممەد نایەت وا دەزانێت كوڕەكەی داود پەیامبەرە، والله ساحیر بوو. ئەوەبو ئەو ئایەتە نازل بو، پرسەكەی ڕونكردوە وجولەكەی دەمكوتكرد.

*جا یەهودییەكان بەو شێوە تیاچون وباوەڕیان كرد ونەیان وت كە ئەمە پەیامبەری خوایە وخوای لە پشتە، سیحری ساحیر وكتێبی جادوگەری بۆچیە ؟!

هەر بۆیە دوای ئەوە دەفەرموێ: [وما كفر سليمان] سولەیمان بە هیچ شێوەیەك كوفری نەكردوە، [ولكن الشياطين كفروا يعلمون الناس السحر] بەڵكو ئەوە شەیتانەكان بون كوفریان كرد، ڕۆیشتن خەڵكیان فێری سیحر دەكرد.

*لێرەوە ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە كە سیحر كوفرە، وئەم حوكمە مورەتەبە لەسەر وەصفێك، كە ئەم حوكمی كوفرە لەبەر سیحرە، وئەمەش یاسایەكە بۆ تێگەیشتن لە تەفسیری قورئان، وەكو «شيخ الإسلام ئيبن تيمية» لە كتێبی «اقتضاء الصراط المستقيم» بە جوانی ڕونی كردۆتەوە كە هەر كاتێك حوكمێك مورەتەب بو لەسەر وەصفێك دەبێتە عیللە بۆی.

*عیللەی كوفرەكەیان چیە؟

سیحر كردن بوە هەر وەك خوای گەورە دەفەرموێ: [ يعلمون الناس السحر وما أنزل على الملكين ببابل هاروت وماروت وما يعلمان من أحد حتى يقولا إنما نحن فتنة فلا تكفر  ] (البقرة102)، ئەم دو فریشتەیە «هاروت وماروت» وتیان: ئێمە تاقیكردنەوەین بۆ ئێوە، ئامان فێری كوفر نەبن وئێمە دەتوانین فێرتان بكەین بەڵام ئێمە تاقیكردنەوەین، بەهۆی فێربونی سحرەوە خۆتان توشی كوفر مەكەن.

*كەواتە ئەم قورئانە بونی سیحر دەسەلمێنێت كە حەقیقەتی هەیە وكاریگەری دەبێت. چۆن؟

ئەگەر حەقیقەت وكاریگەری نەبێت ئیتر شەیتانەكان فێری چی دەبون وخەڵكیان فێری چی دەكرد؟

ئەگەر هیچ نەبێت كەواتە فێری هیچ نەبونە وهیچیان فێری كەس نەكردوە.

*٢- پاشان چیرۆكی نێوان پەیامبەر موسا -علیە السلام- وفیرعەون كە خوای گەورە لە چەندین شوێنی قورئاندا باسی دەكات، بەڵگەی ڕاستێتی وكاریگەرێتی سیحرە.

***سەرەتای ئەم چیرۆكەش ئەوەیە: پەیامبەر موسا وهارون -عليهما وعلى جميع الأنبياء الصلاة والسلام- دێن بۆ لای فیرعەون وقسەی لەگەڵ دەكەن وپەیامی خوای پێ ڕادەگەیەنن، فیرعەونیش بە موسای وت: تۆ چ بەڵگەیەكت پێیە بۆ ئەو قسانەت، پەیامبەر موسا -علیە السلام-، دەستەكانی دەركرد ئەوەبو بو بە ڕوناكی ، گۆچانەكەشی هاویشت بوبە مارێك ودەڕۆیشت، دو نیشانەی گەورە بون خوای گەورە پێی بەخشی بو، كە پیشانی فیرعەونیدا، فیرعەون وتی: بەڕاستی تۆ ساحیرێكی گەورە وفێڵبازی. كەوابو كاتێك دادەنێین لە نێوانماندا بۆ ئەوەی تۆ نمایشی خۆت بكەیت وئێمەش نمایشی خۆمان بكەین ئەو كاتە دەزانین سیحری كێ‌ گەورەیە وبراوەیە، ئەوە بو ڕۆژی نەورۆزیان دیاری كرد -وەكو كۆمەڵێك لە المفسرین دەفەرمون:- [يوم الزينة] بریتییە لە ڕۆژی نەورۆز (کەواتەرۆژى نەورۆز موڵکى کورد نیە بەتەنها بەڵکو سەرجەم گەلان خاوەنى نەورۆزن , ئەوەتا فیرعەونەکانى میسریش نەورۆز رۆژى جەژن وخۆشیان بوە)،

**ئەوەبو هەمو خەڵكی لە گۆڕەپاندا لە چاوەڕوانیدا بون تا هەردولا ئامادەبون، جا دونیا پەرستی وای لە ساحیران كرد بە فیرعەونیان وت: ئەگەر ئێمە سەركەوتین پاداشتمان بۆ دەبێت، بۆیە هەڵوێستێكی موحریجانە بو بۆ فیرعەون چونكە دڵنیابو لەوەی كە پەیامبەر موسا -علیە السلام- لەسەر حەقە، بەڵام كورسی ودەسەڵاتەكەی، ستەم وخۆبەگەورە زانینەكەی بونە ڕێگر لەوەی شوێنی پەیامبەر موسی -علیە السلام- بكەون، هەوەكو خوای گەورە دەفەرموێت: [وجحدوا بها واستيقنتها أنفسهم ظلما وعلوا] (النمل14)،

واتە: نكوڵیان كرد بەهۆی ستەم ولوتبەرزیانەوە، لە كاتێكدا دڵنیابون كە ڕاستە.

**جا فیرعەونیش هەستی بە گەورەیی مەترسیەكە دەكرد بۆیە پێی وتن: دەبنە دەست ڕاست ونزیكی من ئەگەر سەر بكەون بەسەر موسادا.

**كەواتە زانیویەتی ئەمە هەروا كارێك سادە وساكار نیە..

پاشان وەك پەروەردگار باسی دەكات:

[قَالَ مَوْعِدُكُمْ يَوْمُ الزِّينَةِ وَأَنْ يُحْشَرَ النَّاسُ ضُحًى،فَتَوَلَّى فِرْعَوْنُ فَجَمَعَ كَيْدَهُ ثُمَّ أَتَى،قَالَ لَهُمْ مُوسَى وَيْلَكُمْ لَا تَفْتَرُوا عَلَى اللَّهِ كَذِبًا فَيُسْحِتَكُمْ بِعَذَابٍ وَقَدْ خَابَ مَنِ افْتَرَى،فَتَنَازَعُوا أَمْرَهُمْ بَيْنَهُمْ وَأَسَرُّوا النَّجْوَى،قَالُوا إِنْ هَذَانِ لَسَاحِرَانِ يُرِيدَانِ أَنْ يُخْرِجَاكُمْ مِنْ أَرْضِكُمْ بِسِحْرِهِمَا وَيَذْهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ الْمُثْلَى،فَأَجْمِعُوا كَيْدَكُمْ ثُمَّ ائْتُوا صَفًّا وَقَدْ أَفْلَحَ الْيَوْمَ مَنِ اسْتَعْلَى، قَالُوا يَا مُوسَى إِمَّا أَنْ تُلْقِيَ وَإِمَّا أَنْ نَكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَلْقَى]

[قَالُوا يَا مُوسَى إِمَّا أَنْ تُلْقِيَ وَإِمَّا أَنْ نَكُونَ نَحْنُ الْمُلْقِينَ، قَالَ أَلْقُوا فَلَمَّا أَلْقَوْا سَحَرُوا أَعْيُنَ النَّاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَاءُوا بِسِحْرٍ عَظِيمٍ، وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ، فَوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ، فَغُلِبُوا هُنَالِكَ وَانْقَلَبُوا صَاغِرِينَ، وَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ، قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِين، رَبِّ مُوسَى وَهَارُونَ].

**ساحیرانیش لوت بەرزی وای لێكردن -وەكو سەرۆكەكەیان- بە پەیامبەر موسایان -علیە السلام- وت: ئەگەر دەتەوێت تۆ لەپێشەوە بیهاوێژە، دەشتەوێ ئێمە یەكەمجار دەیهاوێژین، پەیامبەر موسی -علیە السلام- فەرموی: ئێوە یەكەم جار فرێی بدەن.

**ساحیرەكانیش كۆمەڵێك پەتی گەورەیان فڕێدا، كە فڕێیاندا حەبلەكان بون بەمار ودەجوڵان وسیحرێكی سەیریان كرد، خوای گەورە وەسفی ئەو سیحرە دەكات ودەفەرموێت: [وجاءوا بسحر عظيم] (الاعراف116)،

واتە: سیحرێكی گەورەیان پێشكەش كرد. خوای مەزن پێی بفەرمێ: «گەورە» ئەبێت چەند گەورە بو بێت !؟ [فأوجس في نفسه خيفة موسى] (طه67)، پەیامبەر موسا -علیە السلام- ترسێك كەوتە دڵیەوە كە سروشتی مرۆڤە وەگەرنا تەواو دڵنیایە لە بەڵێنی خوا سبحانە، خوای گەورە پێی فەرمو -وەكو دڵنیاكردنەوەی-: [لا تخف إنك أنت الأعلى] (طه68)، براوە وسەركەوتو تۆی ئەی موسا، دو دڵی نەتگرێ‌ وپێشكەوە وگۆچانەكەت بهاوێژە. [وألق ما في يمينك تلقف ما صنعوا إنما صنعوا كيد ساحر ولا يفلح الساحر حيث أتى] (طه69)، واتە: ئەوەی لە دەستی ڕاستتدایە كە گۆچانەكەیە بیهاوێژە ئەوانەی كە كردویانە دەیخوات ودەیلوشێت، چونكە ئەو كارەی ئەوان تەنها بریتیە لە فێڵی ساحیر -وەك ئەوەی تۆ نیە كە كاری خوایە سبحانە-، ساحیریش لەهەر كوێ بێت وبۆ كوێ بڕوا هەرگیز سەرفراز وسەركەوتو وبراوە نابێت.

**هەر بۆیە كە پبَغەمبەر موسا -علیە السلام- گۆچانەكەی فڕێدا، بو بە مارێك وهەمو حەبلەكانی ئەوانی قوتدا.
ئەوەبو: [فألقي السحرة ساجدين ] (الشعراء 46)، ساحیرەكان هەمویان ڕۆیشتنە كڕنوشە، [قالوا آمنا برب العالمين رب موسى وهارون] (الشعراء:47-48)، وتیان: باوەڕمان هێنا بە پەروەردگاری جیهانیان، پەروەردگاری موسا وهارون. وەكو بڵێن: ئەمە چ دەسەڵاتێكە توانای هەبێت ئەو سیحرە گەورانەی ئێمە لەناو بەرێت ئەمە هەر دەسەڵاتی خوای باڵادەستە.
**بۆیە فیرعەونی تاغوت وتی: [قال آمنتم له قبل أن آذن لكم إنه لكبيركم الذي علمكم السحر فلأقطعن أيديكم وأرجلكم من خلاف ولأصلبنكم في جذوع النخل ولتعلمن أينا أشد عذابا وأبقى ( 71 ) قالوا لن نؤثرك على ما جاءنا من البينات والذي فطرنا فاقض ما أنت قاض إنما تقضي هذه الحياة الدنيا ( 72 ) إنا آمنا بربنا ليغفر لنا خطايانا وما أكرهتنا عليه من السحر والله خير وأبقى ( 73 )] .
 وتی: بڕواتان پێهێنا پێش ئەوەی ڕێگەتان پێبدەم!
سەرنج بدەن كاتێك مرۆڤ لوت بەرز دەبێت چی لێ‌ دێت؟ ئەڵێ: بڕوای پێ دەهێنن بەبێ‌ ئەوەی ئیزن لەمن وەربگرن.
پاشان ئەڵێ: بێگومان ئەمە ئەو مامۆستایەیە كە فێری سیحری كردون، دەی كەوابو بە دڵنیاییەوە ئەبێت دەست وقاچتان بە ڕاست وچەپ ببڕمەوە ولەقەدی دار خورما ئەبێت لە خاچتان بدەم..
*
زۆر ناڕەحەتە لە فیرعەونی وڵات هەڵبگەڕێیتەو وبڕۆیتە ڕیزی دوژمنەكەیە ولەبەر دەستیدا بیت وهەڕەشەت لێبكات ؟!!
*
بەڵام ئیمان كە ساردیەكەی بەر دڵ كەوت وئیتر بە دونیا نایگۆڕیتەوە، بۆیە كە ساحیرەكان تەوبەیان كرد وتامی ئیمانیان چەشت وبەردڵیان كەوت، بە فیرعەونیان وت: [لن نؤثرك على ما جاءنا من البينات والذي فطرنا فاقض ما أنت قاض إنما تقضي هذه الحياة الدنيا ( 72 ) إنا آمنا بربنا ليغفر لنا خطايانا وما أكرهتنا عليه من السحر والله خير وأبقى] ، ئێمە تۆ هەڵنابژێرین بەسەر ئەو ئیمان وهیدایەتەی بۆمان هاتوە، بەسەر ئەوەی دروستی كردوین وبەدیهێناوین ئەو شایستەی ملكەچی بۆكردنە نەك تۆ، بڕۆ هەرچیت پێدەكرێ بیكە، كەمتەرخەمی مەكە، بێگومان ژیانی ئەم دونیاش تەواو دەبێت ودوابڕاوە، توانایەكیشت هەبێت بەسەرمانەوە تەنها لەم دونیایە.
*
بەڵێ، موسوڵمانی یەكتاپەرست ئەمانە هەمو حەقیقەتن، خوای گەورە لە قورئاندا باسی كردوە وسەلماندویەتی كەوا سیحر ڕاستە وكاریگەری هەیەی.
*
تەنانەت خوای گەورە باسی ئەوە دەكات كە سیحریان لەخەڵك ولەنێویشیاندا پەیامبەر موسا -علیە السلام- كردوە، بەشێوەیەك وا تێگەیشتوە كە ئەو گوریسانە بون بەمار  [ألقوا فلما ألقوا سحروا أعين الناس واسترهبوهم وجاءوا بسحر عظيم ] [يخيل إليه من سحرهم أنها تسعى] ، تەنانەت پەیامبەر موسا -علیە السلام- ترسێك كەوتە دڵیەوە [فأوجس في نفسه خيفة موسى ] ، كەواتە بەشێوەیەك بەرچاوی موسا علیە الصلاة والسلام  وخەڵكی كەوت كە ئەو پەتانە بون بە مار ودەجوڵێن ودەسوڕێن.
كەواتە سیحر ڕاستە وكاریگەرە.
*
بەڵام شوبهەیەك هەیە: ئەڵێ خوای مەزن فەرمویەتی: [يخيل إليه من سحرهم أنها تسعى] وا دەهاتە بەرچاوی خەڵك كە گورێسەگان ڕێدەكەن، كەواتە ئەوانە مار نەبون هەر حەبل بون بەڵام وا دەهاتە پێش چاوی خەڵك، كەواتە سیحر هەقیقەتی نیە.
*
وەڵامی ئەمەش زۆر ئاسانە: ئەگەر سیحر ڕاست نیە، ئەی چۆن هەستی ئەو هەمو خەڵكە دەگۆڕێت و وایان لێدەكات شت ببینن جیاواز لە هەقیقەتی خۆی؟! پەت بەپەت نەبێنێ‌ وبەماری ببینێت، ئایا ئەمە كاریگەری سیحر نیە؟ بێگومان كاریگەری سیحرە.
*
پاشان مەرج نیە سیحر هەقیقەتی شتەكان بگۆڕێت وبەڵكو شتی وا هەر نابێت (القول المفید على کتاب التوحید:لابن عثیمن  رحمه الله تعالى)،
گەرنا ساحیرەكان بەردەكانی سەرزەویشیان هەمو دەكرد بە پارە وپوڵ.
بە كورتی سیحر هەقیقەت وكاریگەری هەیە بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت سیحر هەقیقەتی شتەكان دەگۆڕێت.
*
٣– خوای گەورە دەفەرموێت: [ومن شر النفاثات في العقد ] ، ئەمەش زانایان بۆ سەلماندنی كاریگەریی وحەقیقەتی سیحر دەیهێننەوە.
*
مانای ئایەتەكەش: وپەنات پێدەگرم لەشەڕی ئەو ئافرەتانەی كە فو دەكەن بەگرێدا (هەموو ئەهلى تأویل و ئەوانەى کە ئیعتبار بۆ بۆچونیان دەکرێت , یەکدەنگن کە لەوێدا واتە : لەشەرى ئەو ئافرەتانەى کە فودەکەن بە گرێدا)، واتە: پەنات پێدەگرم لە شەڕی ساحیران، چونكە ساحیرەكان كاتێك سیحر دەكەن گرێ دەكەن وفوی پێ دەكەن، پاشان ڕوقیە وتەڵاسیم وعەزایم دەخوێنن.
*
لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە: بۆچی باسی ئافرەت دەكرێت بۆ مەگەر پیاویش سیحر ناكات ؟!
*
وەڵامەكەی ئەوەیە: زۆر جار ئافرەتانن باوەڕیان بە سیحر هەیە وسیحر دەیكەن وشوێنی سیحر دەكەون ودەبنە ساحیر، ئافرەت لە پیاو زیاتر خەریكی سیحرە، بۆیە دەبینیت باسی ئافرەتی ساحیری كردوە، ئەگەرنا پیاوی ساحیریش دەگرێتەوە، بەڵام لەبەرئەوەی زۆرینە ئافرەتانن باسی ئافرەت دەكات، هەر وەكو لە پێشدا باسمان كرد تەنها لە ئەڵمانیا «80.000» هەزار ئافرەتی ساحیر هەیە، تەنانەت لە ئاخیر زەمانیشدا كە دەججال دێت، زۆربەی ئەوانەی شوێنی دەكەون ئافرەتن، هەر بۆیە پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: ئەی ئافرەتان دۆزەخم پیشاندرا زۆربەی دانیشتوانەكەی ئافرەت بون.
*
ئافرەتانی صەحابە -وەكو هەندێك لە ئافرەتانی ئەم زەمانەی ئێمە نەبون بڵێن: مادام لەدۆزەخم باهەر لەدۆزەخ بم-، بەڵكو ملوانكەكانی ملیان داكەند وگوارەكانی گوێیان كردەوە و وتیان: ئەی پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم- ئەوا خێر وصەدەقەیە لە پێناوی خوا، ئێمە دەمانەوێت لەو كەمە ببین كە لەدۆزەخ نین نەك لەگەڵ ئەو زۆرەببین كە لەدۆزەخن

**(في الصحيحين: عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللّهِ. قَالَ: «شَهِدْتُ مَعَ رَسُولِ اللّهِ صلى الله عليه وسلم الصّلاَةَ يَوْمَ الْعِيدِ، فَبَدَأَ بِالصّلاَةِ قَبْلَ الْخُطْبَةِ، بِغَيْرِ أَذَانٍ وَلاَ إِقَامَةٍ، ثُمّ قَامَ مُتَوَكّئاً عَلَىَ بِلاَلٍ، فَأَمَرَ بِتَقْوَى اللّهِ. وَحَثّ عَلَىَ طَاعَتِهِ، وَوَعَظَ النّاسَ، وَذَكّرَهُمْ، ثُمّ مَضَىَ حَتّىَ أَتَى النّسَاءَ، فَوَعَظَهُنّ وَذَكّرَهُنّ، فَقَالَ: «تَصَدّقْنَ. فَإِنّ أَكْثَرَكُنّ حَطَبُ جَهَنّمَ» فَقَامَتِ امْرَأَةٌ مِنْ سِطَةِ النّسَاءِ سَفْعَاءُ الْخَدّيْنِ، فَقَالَتْ: لِمَ يَا رَسُولَ اللّهِ؟ قَالَ: «لأَنّكُنّ تُكْثِرْنَ الشّكَاةَ، وَتَكْفُرْنَ الْعَشِيرَ»

قَالَ: فَجَعَلْنَ يَتَصَدّقْنَ مِنْ حُلِيّهِنّ، يُلْقِينَ فِي ثَوْبِ بِلاَلٍ مِنْ أَقْرِطَتِهِنّ وَخَوَاتِمِهِنّ».وهذا لفظ مسلم . ).

*تەنانەت زۆربەی ئەو سیحرانەی هاتۆتە لام، زۆربەی لەلایەن ئافرەتانەوە كراون، بۆیە ئافرەتانی موسوڵمان دەبێت لە خوا بترسن وباوەڕتان بەدرۆ وفێڵ نەبێت، بڕوا كردن بە ساحیر وجادوگەر وفاڵچی حەڕامە وكوفرە ودەبێتە مایەی قەبوڵ نەبونی نوێژ.
*
٤– [فيتعلمون منهما ما يفرقون به بين المرء وزوجه وما هم بضارين به من أحد إلا بإذن الله].

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

كۆمەڵێك فەرمودە هاتوە كە حەقیقەتی سیحر دەسەلمێنێت:

یەكەم: لە صەحیحی بوخاری وموسلیمدا هاتوە، لە ئەبو هورەیرەوە، پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم، دەفەرموێت:

«اجتنبوا السبع الموبقات: الشرك بًالله والسحر...» (1)،

واتە: خۆتان لەحەوت لەناوبەرەكە بپارێزن:

یەكەم شەریك بۆ خوا بڕیاردان، دوەمیان سیحركردن. ئەگەر ڕاست نەبێت وكاریگەری نەبێت ئیتر خۆمان لەچی بپارێزێن؟! هەورەها ئەگەر كاریگەری نەبێت ئەم نەهی لێكردنە واتای نامێنێت.

دووەم: ئەبوموسای ئەشعەری ئەڵێ: پەیامبەری خوا -صلى الله عليه آله وسلم- دەفەرموێ:

«لاَ يَدْخُلُ الْجَنَّةَ مُدْمِنُ خَمْرٍ، وَلاَ مُؤْمِنٌ بِسِحْرٍ، وَلاَ قَاطِعُ رَحِمٍ» (٢)،

واتە: ناچێتە بەهەشتەوە كەسێك بەردەوام بێت لەسەر مەی خواردن، وكەسێك باوەڕی بە سیحر هەبێت، وكەسێك پەیوەندی خزمایەتی بپچڕێنێت.

سێیەم: پەیامبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

«مَنْ أَتَى عَرَّافًا أَو كَاهِنًا فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى الله عَلَيه وسَلَّم» (٣).

واتە: هەر كەسێك بچێت بۆ لای ساحیر وجادوگەرێك باوەڕ بكات بەوەی پێی دەڵێت ئەوە كوفری كردوە بەوەی بۆ سەر موحەممەد صلی الله علیه وسلم- دابەزیوە.

چوارەم: هەروەها پەیامبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

«مَنْ أَتَى عَرَّافًا فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلاةٌ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً» (٤)،

واتە: هەر كەسێك بڕوا بۆ لای تاڵەگرێك وپرسیاری لێ‌ بكات دەربارەی شتێك، چل شەو نوێژی لێ‌ وەرناگیرێت. ئەمە ئەگەر باوەڕی پێ نەكات، خۆئەگەر باوەڕی پێ‌ هەبێت ئەوا كوفری كردوە.

پێنجەم: عیمڕانی كوڕی حوصەین ئەڵێ: پەیامبەر صلی الله علیه وسلم فەرموی:

«لَيْسَ مِنَّا مَنْ سَحَرَ، أَو سُحِرَ لَهُ، أَو تَطَيَّرَ، أَو تُطِيِّرَ لَهُ، أَو تَكَهَّنَ، أَو تُكُهِّنَ لَهُ» (٥).

واتە: لە ئێمە نیە ئەوەی سیحر دەكا وئەوەشی سیحری بۆ دەكرێت، ئەوەی غەڕی دەكات وئەوەشی داوای كردنی دەكات، ئەوەی تاڵە دەگرێتەوە وئەوەشی داوای گرتنەوەی دەكات. شەشەم: جولەكەیەك سیحری لە پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم كردوە.

جا ئەگەر سیحر كاریگەری نەبێت چۆن لە پەیامبەر دەكرێت، تەنانەت وای لێكردوە وای زانیوە دەڕواتە لای خێزانەكانی ونەشڕۆیشتبو. بەڵام: ئایا بەڕاستی پەیامبەر-صلی الله علیه وسلم- سیحری لێكراوە؟ بەڵێ، لە هەردو صەحیحی بوخاری وموسلمدا هاتوە لە فەرمودەكەی عائیشەی دایكی ئیمانداران -ڕەزای خوای لێبێت- دەفەرموێت:

«سَحَرَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلٌ مِنْ بَنِي زُرَيْقٍ، يُقَالُ لَهُ لَبِيدُ بْنُ الْأَعْصَمِ، حَتَّى كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ أَنَّهُ كَانَ يَفْعَلُ الشَّيْءَ وَمَا فَعَلَهُ، حَتَّى إِذَا كَانَ ذَاتَ يَوْمٍ أَوْ ذَاتَ لَيْلَةٍ وَهُوَ عِنْدِي لَكِنَّهُ دَعَا وَدَعَا، ثُمَّ قَالَ: يَا عَائِشَةُ أَشَعَرْتِ أَنَّ اللهَ أَفْتَانِي فِيمَا اسْتَفْتَيْتُهُ فِيهِ، أَتَانِي رَجُلانِ فَقَعَدَ أَحَدُهُمَا عِنْدَ رَأْسِي وَالْآخَرُ عِنْدَ رِجْلَيَّ، فَقَالَ: أَحَدُهُمَا لِصَاحِبِهِ مَا وَجَعُ الرَّجُلِ فَقَالَ مَطْبُوبٌ قَالَ مَنْ طَبَّهُ قَالَ لَبِيدُ بْنُ الْأَعْصَمِ قَالَ فِي أَيِّ شَيْءٍ قَالَ فِي مُشْطٍ وَمُشَاطَةٍ وَجُفِّ طَلْعِ نَخْلَةٍ ذَكَرٍ قَالَ وَأَيْنَ هُوَ قَالَ فِي بِئْرِ ذَرْوَانَ فَأَتَاهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي نَاسٍ مِنْ أَصْحَابِهِ فَجَاءَ فَقَالَ يَا عَائِشَةُ كَأَنَّ مَاءَهَا نُقَاعَةُ الْحِنَّاءِ أَوْ كَأَنَّ رُءُوسَ نَخْلِهَا رُءُوسُ الشَّيَاطِينِ قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَفَلَا اسْتَخْرَجْتَهُ (وفي رواية لمسلم: أَفَلا أَحْرَقْتَه) قَالَ قَدْ عَافَانِي اللَّهُ فَكَرِهْتُ أَنْ أُثَوِّرَ عَلَى النَّاسِ فِيهِ شَرًّا، فَأَمَرَ بِهَا فَدُفِنَتْ..».

كابرایەكی یەهودی لەخێڵی زورەیق كە ناوی لەبیدی كوڕی ئەعصەم بو، سیحری لە پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم كرد، وای لە پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم كردبو هەستی دەكرد شتانێك دەكات ونەشیدەكرد، ولەڕیوایەتێكی تری صەحیحدا هاتوە: ئەو شتە ڕون دەكاتەوە وئەڵێ: وایدەزانی دەڕواتە لای خێزانەكانی ونەشچوبو.

عائیشە ئەڵێ: ڕۆژێك یان شەوێك پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم لای من بو هەر نزای كرد وهەر پاڕایەوە، پاشان فەرموی: ئەی عائیشە زانیت ئەوەی داوام لە خوای گەورە كرد وەڵامی دامەوە، دوو پیاو (٦) هاتن بۆلام، یەكێكیان لەلای سەرم وئەوەكەی تریشیان لەلای قاچمەوە دانیشت.

یەكێكیان وتی: ئەم پیاوە چیەتی ودەردی چیە؟ ئەوەكەی تریان وتی: سیحری لێكراوە.

وتی: كێ‌ سیحری لێكردوە؟ وتی: لەبیدی كوڕی ئەعصەم سیحری لێكردوە.

وتی: لەچیدا «لە كوێدا» سیحری لێكردوە؟ وتی: لە شانە وئەو تەڵە قژانەی كە لەكاتی سەر شانەكردندا ئەوەرێت لەمانە سیحری لێكردوە وخستویەتیە نێو پەڕەی تەڵعەی دار خورمای نێر (٧)، فریشتەكان جۆری دارخورماكەش دیاری دەكەن.

وتی: ئەی لە كوێیە؟ وتی : لە بیرێكی خێڵی زەڕوانی داناوە، جا ئەم لەبیدە لە خێڵی زورەیقە وزورەیقیش هاوپەیمانن لەگەڵ بەنی زەڕوان كە لە ئەنسارن.

ئەوە بو پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم لەگەڵ چەند هاوەڵێك كەوتنە ڕێ‌ تەماشایان كرد لەناو بیرێكە، پاشان دەریان هێنا، كە گەڕانەوە فەرموی: ئەی عائیشە ئەگەر بتبینایە ئاوەكەی سور كردبو وەكو ئاوی خەنە «ئەوەندە سیحرەكە توند وكاریگەر بوو» .

ئەوەی مەبەستی من بوو لە هێنانەوەی ئەم فەرمودە صەحیحە كە لە صەحیحی بوخاری وموسلم هاتوە: چەسپاندنی ئەوەی سیحر ڕاستە وكاریگەری هەیە، ئەمە لە لایەك لە لایەكی تریشەوە وەڵامی ئەو شوبهانە بدەینەوە كە لەسەر ئەم حەدیسە دروست دەكرێت.

سەبارەت بە كاریگەری سیحر: ئەوە لە ڕیوایەتەكە زۆر ڕونە وبۆ كەسێك بڕوای بە ڕیوایەتەكە هەبێت تینوێتی شكێنە.

سەبارەت بەوەی ئایا سیحر لە پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم كراوە یان نا؟

ئەوانەی ئەڵێن نەخێر دەتوانین شوبهەكانیان لەچەند خاڵێكدا كورت بكەینەوە :

١– ئیدیعاكردنیان كە ئەم حەدیسە هەڵبەستراوە وبێ دینەكان دایاننناوە بۆ لەكەداركردنی پەیامبەر صلی الله علیه وسلم.

٢– ئیدیعاكردنیان كە ئەم حەدیسە سەنەدەكەی لەكەدارە.

٣– ئەمە لە حەدیسە «آ‌حادەكانە» و ئەو جۆرە حەدیسانەش زانستی تەواو نابەخشن، بۆیە پشتیان پێ نابەسترێت.

٤– ئیدیعاكردنیان كە ئەم حەدیسە تانە لە پایەی پەیامبەرایەتی دەدات ودژی مەعصومیەتە، ئەگەر وای لێ هاتبێت وابزانێت شتانێك دەكات ونەشیكردوە، كەواتە دەكرێ وابزانێ وەحی بۆ دێت وبۆشی نەهاتبێ. ئەمەش ئەصل وئەساسی شوبهەكەیانە هەرچی تر دێت وئەوەش ڕۆیشتوە لەمەوە سەرچاوەی گرتوە.

٥– ئەڵێن سیحر ئیشی شەیتانە وشەیتانەكانیش دەسەڵاتیان ناشكێت بەسەر پەیامبەرانی خوادا صەڵات وسەلامی خوایان لەسەر بێت.

٦– ئەڵێن: ئەم حەدیسە هاوبەش پەیداكەرەكان بەڕاست دەخاتەوە كە بە موسڵمانەكانیان دەوت: [وقال الظالمون إن تتبعون إلا رجلا مسحورا] ئێوە شوێن كەسێكی سیحر لێكراو كەوتون.

لە ناودارترینی سەرانی ئەم ڕایە: الجصاص، أبوبكر الأصم، الرازي، ابن العربي، جمال الدين القاسمي.. لە وەڵامی ئەمانەشدا بە پشتیوانی وتەوفیق ومەدەدی الله ئەڵێین (٨):

١– بانگەشەكردنی ئەوەی حەدیسەكە بێدینەكان دایانناوە، دەعوایەكی بەتاڵە، ئەوەی وەڵامی دەداتەوە ڕیوایەتكردنی فەرمودەكەیە لە صەحیحی بوخاری وموسلمدا، وبە یەكدەنگی هەمو ئەوانەی حیساب بۆ ڕا وبۆچونیان دەكرێت صەحیحترین فەرمودە ئەوانەی بوخاری وموسلیمن ولە چڵەپۆپەی صەحیحی دایە، وهەركەست بینی تانەی دەدا لە حەدیسێك ئەو دو پیاوە ڕیوایەتیان كردبو ئەوا بزانە سەری باش لە زانستی فەرمودە دەرناچێت.

٢– بانگەشەكردنی ئەوەی حەدیسەكە سەنەدەكەی لەكەدارە، دەعوایەكی بێ بەڵگەیە، هیچ كەسێكیش ناتوانێت تانە لە حەدیسێكی متفق علیه بدات لەبەر سەنەدەكەی، كە ئەمانیش تانە لەسەنەدەكەی دەدەن، بڕیارێكی پێش وەختە ودەرەنجامی لێكۆڵینەوە نیە ولەبەرئەوە نیە بەڕاستی سەنەدەكەی لاواز بێت، بەڵكو لەبەر دەقەكەیەتی ودەڵێن چۆن دەبێت پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم- سیحری لێ‌ بكرێت وابزانێت شتێك دەكات لەهەمان كاتدا نەیكردوە، هەربۆیە تا ئەمڕۆ یەكێكمان نەبینی لە كەڵە پیاوانی حەدیس لەكەداری حەدیسەكە یان پیاوەكانی بكات. ئەمەش پیاوانی سەنەدەكەیە وئەوەش وەصفی زانایان بۆیان:

بوخاری ئەڵێ:

«حَدَّثَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ مُوسَى أَخْبَرَنَا عِيسَى بْنُ يُونُسَ عَنْ هِشَامٍ عَنْ أَبِيهِ عَنْ عَائِشَةَ..» الحديث.

ئەمە پیاوانی سەنەدەكەیە.

— ئیبراهیمی كوڕی موسا: ڕازی پێدەڵێن، ئیبن حەجەر ئەڵێ: «ثقة حافظ»، زەهەبی ئەڵێ: «الحافظ»، ئەبو زورعە پێی ئەڵێ: «كتبت عنه مائة ألف حديث وهو أتقن من أبى بكر بن أبى شيبة».

واتە: «لەوەوە سەد هەزار حەدیسم نوسیوەتەوە، بەڕاستی لە ئەبوبەكری كوڕی ئەبو شەیبە موتقینترە».

— عیسای كوڕی یونسی كوڕی ئەبو ئیسحاقی سەبیعی: ئیبن حەجەر لەبارەیەوە ئەڵێ: «ثقة مأمون»، زەهەبی لە بارەیەوە ئەڵێ: «أحد الأعلام فى الحفظ والعبادة»، بوخاری وموسلیم وئەبو داود وتورمزی ونەسائی وئیبن ماجە حەدیسیان لێوە ڕیوایەتكردوە.

— هیشامی كوڕی عوروەی كوڕی زوبەیر: ئیبن حەجەر لەبارەیەوە ئەڵێ: «ثقة فقيه»، زەهەبی لە بارەیەوە ئەڵێ: «أحد الأعلام» ئەبو حاتیم لەبارەیەوە ئەڵێ: «ثقة إمام فى الحديث»، بوخاری وموسلیم وئەبو داود وتورمزی ونەسائی وئیبن ماجە حەدیسیان لێوە ڕیوایەتكردوە.

— عوروەی كوڕی زوبەیری كوڕی عەوام: عوروەش لەوە ناسراوترە بناسرێت، لەسەرەتای خیلافەتی عوسمان لە دایك بو، ئیبن حەجەر لەبارەیەوە ئەڵێ: «ثقة»، زەهەبی ئەڵێ: ئیبن سەعد لەبارەیەوە ئەڵێ: «كان فقيها عالما كثير الحديث ثبتا مأمونا»، بوخاری وموسلیم وئەبو داود وتورمزی ونەسائی وئیبن ماجە حەدیسیان لێوە ڕیوایەتكردوە.

ئەم قسە ووەصفانەش ئەهلی خۆی دەزانن یانی چی، ئەگەر پیاوانێك ئاوهایان لەبارەوە بوترێت وحەدیسیشیان زەعیف بێت، ئیتر نازانم ئەو كەسانە دینی خۆیان لە كێوە وەردەگرن، كە لە ئەمسالی ئەمانە باشتر بێت ؟! ئەگەر ئەمسالی ئەمانە حەدیسیان لاواز بێت كە لەوپەڕی صەحیحیدایە كەواتە حەدیسەكان هەموی یان زۆربەی لاوازن.

ئەمەش قسەی یەكێك لە زاناكانی شیعەی بیر خستمەوە، كە وەڵامی ئەو چەند زانا كەمەی خۆیان دەداتەوە، كە ئەڵێن: ئەو حەدیسانەی تانە لە قورئان دەدەن وئەڵێن دەستكاری كراوە، لاوازن.

ئەڵێ: ئەگەر بكرێ ئەو حەدیسانە ڕەد بكرێنەوە كە تانە لە قورئان دەدەن، ئەوا ئەبێت مەزهەبی شیعە هەموی ڕەد بكرێتەوە! چونكە هەر ئەو پیاوانەی ڕیوایەتی دەستكاریكردنی قورئان دەكەن، هەمان ئەوانەن كە ڕیوایەتی ئەحكامەكانی تر دەكەن، كە كرا تانە لە ڕیوایەتەكانی تەحریفی قورئان بدرێ، ئەوسا دەرگا دەكرێتەوە تانە لە ڕیوایەتەكانی تریشیان بدرێـت.

ئەم قسەیەش لە خودی خۆیدا وتەیەكی زانستی تەواوە.

٣– سەبارەت بەوەی ئەڵێن: ئەمە حەدیسی ئاحادە، وحەدیسی ئاحادیش لە پرسە ئیعتیقادیەكندا قبوڵ ناكرێت. ئەڵێین: – ئەوەی كە ڕاستە لە وتەكانی زانایان حەدیسی ئاحاد لە باسی عەقیدەشدا وەردەگیرێت وعیلم ودڵنیایی دەبەخشێت، هەر جیاوازیەكیش هەبێت پێچەوانەی ڕای پەسەند ودروستە وبێ بەڵگەیە.

— ئەم مەزهەبە شتێكی تازە داهێنراوە لە سەردەمە زێڕینەكە شتی وا نەبوە.

— ئەم حەدیسە وەكو وتمان بوخاری وموسلیم ڕیوایەتیان كردوە، ئەمەش ئوممەت لەسەری كۆكە.

— سەرباری ئەوەش ئەم حەدیسە ئاحاد نیە (٩)، چونكە لە زیاتر لە كەسێك وڕێگایەكەوە ڕیوایەت كراوە هەیانە لەوپەڕی زانست وپلە وسەرمەشقی ولەبەركردندایە كە حەدیسەكەی بردۆتە ئاستی عیلم ودڵنیاییەوە، سەرباری بونی چەندین شاهید وموتابەعە.

٤– سەبارەت بەوەی كە دەڵێن: ئەم حەدیسە تانە لە پایەی پەیامبەرایەتی دەدات ودژی مەعصومیەتە. ئەمەش بەو شێوازە نیە، بەڵكو بە كۆدەنگی زانایان پەیامبەر صلی الله علیه وسلم پارێزراو ومەعصومە لەهەر شتێك بێتە مایەی كەلێن لە گەیاندن وشەرعدانان، بەڵام سەبارەت بە ئەعرازە مرۆییەكان وەكو نەخۆشی وئێش وئازار وهاوشێوەكانی ئەوە بەسەر پەیامبەراندا دێت وتوشیان دەبێت، چونكە ئەوانیش مرۆڤن.

— پاشان بەڵگەكان لەبەرچاون لەسەر ڕاستێتی پەیامی پەیامبەر لەوەی كە لە پەروەردگارەوە پێی ڕاگەیاندوین ومەعصومیەتی لە گەیاندنی پەیامەكەدا، موعجیزەكانیش شاهیدی ڕاستێتی ئەوەن، هەربۆیە ئەوە پوچە ڕودانی شتێك بە دروست بزانرێت، لە كاتێكدا بەڵگەكان بە پێوەن لەسەر دژەكەی.

— پاشان ئەو شتە دونیاییانەی كە مەبەست نین لە هاتنی پەیامی خوا سبحانە- وناردنی پەیامبەر، پەیامبەران لێی مەعصوم نین وتوشیان دەبێت وەكو چۆن هەر مرۆڤێكی تر توشی دەبێت وەكو نەخۆشی.

جا هیچ دور نیە شتانێك لە شتە دونیاییەكان بێتە پێش چاوی كە هەقیقەتیشیان نەبێت لەگەڵ ئەوەدا لە شتە دینیەكانی هاوشێوەی ئەمەدا مەعصوم بێت.

— ئەوەی زیاتر پشتگیری ئەو وتەیەمان دەكات ڕیوایەتێكی تری بوخاریە لە ڕێگەی ئیبن عویەینەوە ئەڵێ:

«حتى كان يرى أنه يأتي النساء ولا يأتيهن» واتە: وای دەزانی وا گومانی دەبرد دەڕواتە لای خێزانەكانی ونەشدەچوە لایان.

«يَرَى»: بە فەتح لە «الرأي»ەوەیە نەك «الرؤية»، واتەكەی دەگەڕێتەوە بۆ گومان.

سوفیانی كوڕی عویەینەش لە هەمو ئەوان زیاتر لەبەركردنی باشترە وموتقینترە، هەربۆیە ئەم لەفزەی ئەو بێگومان لەوانی تر مەقبولترە.

كەواتە سیحرەكە لە شتی دونیایی ولەبارەی ئافرەتەوە بوە وپەیوەندی بە شەرع ودینەوە نەبوە.

ئەمەش شارەزایانی ئەم هونەرە دەیزانن، كە حەدیسێكمان هەبو لەفزێكی عام یان موتڵەقی تێدا بو ئەوسا ڕیوایاتی تر ئەو عامەیان تەخصیص كرد یان ئەو موتڵەقەیان موقەیەد كرد ئەوە عیبرەت بەوەیە.

كە ڕیوایاتی تر دەڵێن: «أنه فعل الشيء، وما فعله» یان «يخيل إليه أنه يفعل الشيء، وما فعله» بەڵام ڕیوایەتەكەی ئیبن عویەینە وحومەیدی ئەڵێن:

«حَتَّى كَانَ يَرَى أَنَّهُ يَأْتِي النِّسَاءَ وَلَا يَأْتِيهِنَّ» ئەمەش ئەو «شيء»ە موتڵەقە بە: «يَأْتِي النِّسَاءَ» تەقیید دەكات، ئەمەش ڕونە إن شا‌ء الله.

— ئا لەمانەوە بۆمان ڕون دەبێتەوە كە ئەم سیحرە تەنها بەسەر هەندێك شوێنی جەستەیدا زاڵ بوە، نەك زاڵ بوبێت بەسەر بیروهۆشیدا، بۆ پشتگیری ئەمەش دو ڕیوایەتمان هەیە:

— بە مورسەلی لە یەحیای كوڕی یەعمرەوە هاتوە لە عائیشەوە: «حتى أنكر بصره» ولە ڕیوایەتە مورسەلەكەی ئیبن المسیبدا ئەڵێ: «حتى كاد ينكر بصره».

— بە مورسەلی لە عەبدولڕەحمانی كوڕی كەعبەوە هاتوە: «خوشكەكەی لەبیدی كوڕی ئەعصەم وتویەتی: ئەگەر پەیامبەر بێت، ئاگاداری دەكەنەوە، ئەگەرنا ئەم سیحرە بیر وهۆشی بۆ نایەڵێ تا عەقڵی لە دەست دەدات بە تەواوەتی».

والحمد لله ئەوەبو پەیامبەر صلی الله علیه وسلم ئاگادار كرایەوە كە سیحری لێكراوە ودەركەوت كە پەیامبەرە.

— هەڵیش دەگرێت مەبەست لە «یخیل» شتێك بێت وەكو ختورە هاتبێت ونەمابێت، وجەختی نەكردۆتەوە لەسەر ئەوەی بە ختورەی هاتوە كە ڕویداوە، بەمەش قسەكانی ئەوان پوچ دەبێتەوە.

— سەرباری هەمو ئەمانەش لەیەك ڕیوایەتدا نەهاتوە پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم، هەواڵێكی دابێت، یان فەرمایشتێكی فەرموبێت و وا نە بوبێت.

٥- ئیدیعاكردنی ئەوەی سیحر ئیشی شەیتانە وشەیتانیش دەسەڵاتی ناشكێتە سەر بەندە چاكەكانی خوادا.

— سەرەتا ئەوە تێنەگیشتنە لە ئایەتەكە، كە پەروەرگاری دەفەرموێ:

[إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ]

مەبەست پێی: شەیتان دەسەڵاتی گومڕاكردن ولەخشتەبردنی بەندە موخلیصەكانی خوای نیە، هەر وەكو ئەو ئایەتە وایە:

[قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ،إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ].

بەڵام توشكردنی جەستەی بەندەی صاڵەح بە بەڵا وئافات ئایەتەكە نەفی ئەمەی نەكردوە، بەڵكو لە قورئاندا باسی ئەیوب -علیە السلام- دەكات:

[وَاذْكُرْ عَبْدَنَا أَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الشَّيْطَانُ بِنُصْبٍ وَعَذَابٍ] (١٠)،

وتویەتی: پەروەردگارا من شەیتان توشی ئێش ئازار وناڕەحەتی كردوم.

هەورەها باسی موساش دەكات -علیە السلام- كە كابرای قیبتی كوشتوە فەرمویەتی: [قال هذا من عمل الشيطان إنه عدو مضل مبين] ئەمە ئیشی شەیتانە.

هەر باسی موسا دەكات كە سیحرەكانی ساحیرانی فیرعەون كاریان تێكردوە وچاوی بە حەبلەكانی بە ماری گەورە بینیوە:

[فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِنْ سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَى،فَأَوْجَسَ فِي نَفْسِهِ خِيفَةً مُوسَى].

— پاشان پاراستنی پەیامبەران لە شەیتانەكان، ڕێگر نابێت لەوەی شەیتانەكان ویستی پیلان گێڕی وفیڵ وتەڵەكەیان هەبێت بۆ پەیامبەران. ئەوەتا لە صەحیحی موسلیمدا هاتوە شەیتانێك ویستویەتی نوێژ لە پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم تێك بدات وكەسیش نەیوت ئەمە دژی مەعصومیەتە (١١).

بەهەمان شێوە بە هۆی سیحرێكەوە زیانی پێ بگات نابێتە مایەی كەموكورتی لە گەیاندنی پەیامەكەدا، بەڵكو وەكو هەر زیانێك وایە بەهۆی هەر نەخۆشیەكەوە توشی ئەبێت وەكو لاوازی لەقسەكردن ونەتوانینی ئەنجامدانی هەندێك كار، یان دروست بونی هەندێك خەیاڵات كە ماوەیەكە وبەردەوام نابێت.

پاشان مەگەر شوێنی سیحرەكە پیشانی پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم نەدرا ؟!

٦- سەبارەت بەو بانگەشەیەی كە ئەم حەدیسە بەڕاستخەرەوەی وتەی موشریكەكانە كە بە موسڵمانەكانیان وتوە: [ان تتبعون الا رجلا مسحورا] ئێوە شوێن كەسێكی سیحر لێكراو كەوتون.

ئەڵێین: ئەم حەدیسە -ئەگەر وردببنەوە- ڕێكی قورئانە، ئەوە موسایە -علیە السلام- كە یەكێكە لە پەیامبەرە نەبەزەكان -ألوا العزم- كاتێك ساحیرەكانی فیرعەون گورێسەكانیان هاویشت، لە پێش چاوی بون ماری گەورە، كەواتە: كاریگەری هەبو بەسەریەوە، وای لە پەیامبەر موسا كرد وای دەزانی ئەو پەتانە دەجوڵێن ودەسوڕێن [فإذا حبالهم وعصيهم يخيل إليه من سحرهم أنها تسعى 66 فأوجس في نفسه خيفة موسى 67] (١٢).

كەواتە: پەتی بەمار دەبینی و وەستاوی بەجوڵاو دەبینی، تەنانەت ترسێك كەوتە دڵیەوە، بۆچی دەبێ ئەمە دژی مەعصومیەتی پەیامبەر موسا -علیە السلام- نەبێت، بەڵام دژی مەعصومیەتی پەیامبەری خوا بێت صلی الله علیه كە وابزانێت شتانێك دەكات ونەشی كردوە ؟!!

ئەم ئایەتە ڕاشكاوە لەوەی كە سیحر كاریگەری دەبێت بەسەر پەیامبەرانەوە، خۆ ئەگەر وتیان: ئەم سیحرە گەیشتۆتە عەقڵی پەیامبەر صلی الله علیه وسلم، ئەڵێین: نەخێر ئێمەش بە هەمو شێوەیەك ئەمە ڕەد دەكەینەوە، پێشتریش بەڵگەمان هێناوە كە لەمەدا مەعصومە.

سەرباری هەمو ئەمانە ئەو ئایەتە باسی موشریكەكان دەكا كە بە پەیامبەریان وتوە نێردراوی خوا نیە، هەرچی دەڵێ ودەیكا ودێت ودەڕوا لە سیحرەوەیە، و وەحی بۆ نەهاتوە، بەڵكو هەموی خەیاڵ وسیحرە، جا ئەمە لە كوێ وئەو حەدیسە لە كوێ ؟!

لەكاتێكدا ئەمە لە ماوەیەكی كەمی دیاریكراودا بوە، كاریگەریەكەی لە شتێكی دیاریكراودا بوە -كە چونە لای خێزانە-.

جا سیحرێكی دیاریكراو لە ماوەیەكی دیاریكراو لە كاتێكی دیاریكراو لە شتێكی دیاریكراو كە دژی پایەی پەیامبەرایەتی نەبێت، نابێتە مایەی بە ڕاستخستنەوەی قسەی موشریكەكانی مەككە كە وتویانە: [ان تتبعون الا رجلا مسحورا].

بەڵام ئەوان كە ڕەدیان كردۆتەوە یان عەقڵیان دەركی بەم حەقیقەتانە نەكردوە.

یان ئەوان هەر بەو شێوەیە ڕاهاتون، هەر كاتێك دەقێكی شەرعیان بینی وعەقڵیان بڕی نەدەكرد ڕەدی بكەنەوە، هەربۆیە زۆرجار لەم جۆرە دەقانەدا یان ڕەدی دەكەنەوە یان ملی لاردەكەنەوە وتەئویلی دەكەن بۆ ئەو واتایایەی لەگەڵ مەرام ومەبەستی خۆیاندا دەگونجێت.

ئەمەش زۆر ناشرینە ئایەت وفەرمودە بدرێت لە تەرازوی عەقڵ، هەر ئەمە بو شەیتانی گومڕاكرد وسوجدەی بۆ باوكمان ئادەم نەبرد، كاتێك كە پەروەردگار فەرموی سوجدە ببە بۆ ئادەم، شەیتان وتی: سوجدە نابەم، عەقڵی بەكارهێنا، وتی من لەو باشترم، ئەو لە گڵ دروستكراوە ومن لەئاگر دروستكراوم، ئاگریش لە گڵ بەرێزترە.

ئەم دەقانە ئەوەمان بۆ ڕون دەكەنەوە كەوا سیحر حەقیقەتی هەیە وكاریگەریشی دەبێت.

(١) أخرجه البخاري ومسلم.

(٢) أخرجه ابن حبان في وصححه الحاكم والذهبي، وقال الألباني: الحديث بمجموع الطريقين حسن.

(٣) أخرجه أحمد، والبيهقي، والحاكم وقال: صحيح على شرطهما جميعًا، وصححه الألباني في صحيح الجامع الصغير.

(٤) رواه مسلم .

(٥) أخرجه البزار والطبراني، وقال المنذري: «رواه البزار بإسناد جيد، ورواه الطبراني من حديث ابن عباس دون قوله: «ومن أتى…» إلخ، بإسناد حسن». وقال الهيثمي: «رواه البزار، ورجاله رجال الصحيح خلا إسحاق بن الربيع، وهو ثقة». وصححه الألباني في الصحيحه.

(٦) دوو مەلائیكەت بون.

(٧) تەڵعەی دارخورما ئەو بەروبومەیە كە لە داخورما دەردەچێت وپاشان دەبێت بەخورما ئەگەر هاتو خورماكە مێیە بو، خۆئەگەر هاتو نێرە بو ئەو كات هەروا دەمێنێتەوە تاوەكو چەند ڕۆژێك پاشان سپییەكی ئارد ئاسای لێ‌ دەردەچێت كەبۆنێكی خۆشی لێ‌ دێت كاتێك تەڵقیحی خورمای مێینە دەكرێت بەمە پێی دەكرێت. الصارم البتار

(٨) عالم السحر والشعوذة. عمر سليمان الأسقر ص١٧٧-١٨٨. دار النفائس، الطبعة الرابعة ١٤٢٢هـ.

(٩) ينظر: عالم السحر والشعوذة. عمر سليمان الأسقر ص١٧٧-١٨٨. دار النفائس، الطبعة الرابعة ١٤٢٢هـ.

(١٠) سورة ص:٤١.

(١١) في صحيح مسلم عن أبي هريرة، قال: قال رسول اللّه صلى الله عليه وسلم:

«إِنّ عِفْرِيتاً مِنَ الْجِنّ جَعل يَفْتِكُ عَلَيّ الْبَارِحَةَ لِيَقْطَعَ عَلَيّ الصّلاَةَ، وَإِنّ الله أَمْكَنَنِي مِنْهُ فَذَعَتهُ فَلَقَدْ هَمَمْتُ أَنْ أَرْبِطَهُ إِلَى جَنْبِ سَارِيَةٍ مِنْ سَوَارِي الْمَسْجِدِ، حَتّى تُصْبِحُوا تَنْظُرُونَ إِلَيْهِ أَجْمَعُونَ (أَوْ كُلّكُمْ) ثُمّ ذَكَرْتُ قَوْلَ أَخِي سُلَيْمَانَ: [رَبّ اغْفِرْ لِي وَهَبْ لِي مُلْكاً لاَ يَنْبَغِي لأَحَدٍ مِنْ بَعْدِي]. فَرَدّهُ الله خَاسِئاً».

واته: «عیفریت -كە بە جنۆكەی سەركەش دەوترێت- دوێنێ هات و ویستی لە ناكاو دەست بوەشێنێ بۆ ئەوەی نوێژەكەم لێببڕێت، بەڵام خوا سبحانە زاڵی كردم بەسەریدا دەستم گیركرد لە قوڕگی وخنكاندم، ویستیشم بیبەستمەوە بە كۆڵەكەیەك لە كۆڵەكانی مزگەوت تا بەیانیتان كردەوە هەموتان تەماشاتان بكردایە، بەڵام كە بیری داواكەی سولەیمانی برام كەوتەوە: [پەروەردگارا لێم خۆشبە وموڵكێكم پێببەخشە بە هیچ كەسێكی دوای منی نەبەخشی] بۆیە وازم لێهێنا وخوای مەزن سەرشۆڕی كرد.

والفتك الأخذ في غفلة وخديعة، والعفريت العاتي المارد من الجن، فذعته هو بذال معجمة وتخفيف العين المهملة أي خنقته. قال مسلم: وفي رواية أبي بكر بن شيبة فدعته يعني بالدال المهملة وهو صحيح أيضاً ومعناه دفعته دفعاً شديداً والدعت والدع الدفع الشديد، والمعجمة أوضح وأشهر. قاله النوي.

وعَنْ أَبِي إِدْرِيسَ الْخَوْلاَنِيّ، عَنْ أَبِي الدّرْدَاءِ قَالَ: «قَامَ رَسُولُ اللّهِ صلى الله عليه وسلم. فَسَمِعْنَاهُ يَقُولُ:
«پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم هەستا بۆ نوێژكردن، گوێمان لێبو دەیوت» : «أعوذ بالله منك» «پەنا دەگرم بەخوا لە تۆ»
ثم قال: «ألعنك بلعنة الله» ثلاثا «پاشان سێ جار وتی: نەفرەتت لێدەكەم بە نەفرەتی خوا»،
وبسط يده كأنه يتناول شيئا «و دەستیشی درێژكرد وەكو ئەوەی شتێك بە دەست بگرێت».
فَلَمّا فَرَغَ مِنَ الصّلاَةِ «كە لە نوێژ بویەوە»
قُلْنَا: يَا رَسُولَ اللّهِ قَدْ سَمِعْنَاكَ تَقُولُ فِي الصّلاَةِ شَيْئاً لَمْ نَسْمَعْكَ تَقُولُهُ قَبْلَ ذَلِكَ، «وتمان: ئەی پەیامبەری خوا گوێمان لێبو لە نوێژەكەدا شتانێكت دەوت نەمان بیستوە لێت لەوەو پێش بیڵێی»
وَرَأَيْنَاكَ بَسَطْتَ يَدَكَ «و بینیمان دەستت درێژكرد»،
قَالَ: «إِنّ عَدُوّ الله، إِبْلِيسَ، جَاءَ بِشِهَابٍ مِنْ نَارٍ لِيَجْعَلَهُ فِي وَجْهِي، «وتی: ئیبلیسی دوژمنی خوا پارچەیەك ئاگری هێنابو بۆ ئەوەی بیكا بە دەموچاومدا»،
فَقُلْتُ: أَعُوذُ بِالله مِنْكَ ثَلاَثَ مَرّاتٍ »، «منیش پێم وت: پەنا دەگرم بەخوا لە تۆ -سێ جار-»،
ثُمّ قُلْتُ: «أَلْعَنُكَ بِلَعْنَةِ الله التّامّةِ، فَلَمْ يَسْتَأْخِرْ -ثَلاَثَ مَرّاتٍ– «پاشان سێ جار پێم وت: نەفرەتت لێدەكەم بە نەفرینی تەواوی خوا، بەڵام هەر نەڕۆیشتە دواوە»
ثُمّ أَرَدْتُ أَخْذَهُ «پاشان ویستم بیگرم»
وَالله لَوْلاَ دَعْوَةُ أَخِينَا سُلَيْمَانَ لأَصْبَحَ مُوثَقاً يَلْعَبُ بِهِ وِلْدَانُ أَهْلِ الْمَدِينَةِ» «والله لەبەر داواكەی سولەیمانی برامان نەبوایە ئەوا بەیانیەكەی بە بەستراوەیی دەتان بینی مناڵی خەڵكی مەدینە یاریان پێدەكرد». رواه مسلم.

(١٢) سورة طـه:٦٦.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

بە كۆدەنگی سەرجەم هاوەڵان وسەلەفی صاڵەح سیحر ڕاستە وكاریگەری هەیە، چەندین ئاساریشیان لەم بارەیەوە لێوە گێڕدراوەتەوە كە پێچەوانەی ڕای موعتەزیلە وقەدەریەكانە، ئەهلی حەدیس وتەفسیر وفوقەهائیش لەسەر پێچەوانەی ڕای ئەوان ڕێككەوتون..

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

ئەو سیحرانەی كە زۆربەی خەڵك بینیویانە وەك: نەخۆشخستن وخۆشەویستكردن ولەبەرچاوخستن ودەمبەستن وژن وپیاو لەیەكتر جیاكردنەوە ونەتوانینی جوتبون لەگەڵیدا… خەڵك ئەمانەیان بینیوە وزۆربەشی خۆی بەچاوی خۆی بینیویەتی.. ئەوەندە زۆرن ناكرێت بڵێی ئەو خەڵكە لەسەر درۆ ڕێككەوتون.

سەرجەم كتێبە ئاسمانیەكان باسیان كردوە، لە ئاسەوارە مێژوییەكانی بابلیەكان وفارسەكان وڕۆمەكان ویۆنانیەكان ومیسریەكان وهیندیەكان وچینیەكان وجگە لەوانیش لە گەلە دێرینەكان باسی هاتوە وئاسەوار لەبارەیەوە بەجێماوە.

ئەمە جگە لەو بەڵگە نامانەی كە بەجێماون لە ساحیرەكانەوە دوای كوشتنیان لەلایەن دادگاكانی تەفتیشی ئەوروپاوە لە مەواد وگرێبەست وپەیماننامە لەگڵ شەیتانەكاندا كە هەتا ئێستاش لە مۆزەخانە وكتێبخانەكاندا هەڵگیراون.

ئەمانە هەموی بەڵگەی یەكلاكەرەوەی ڕاستێتی وكاریگەری سیحرن، نكوڵی لێكردنیشی تەنها كاری لوتبەرزە، بەڕادەیەك ئیمامی خەتابی ئەفەرموێ: «نەفی كردنی سیحر جەهل ونەزانینە، ڕەددانەوەی نەفی كەرانیشی بێ سودە وزیادەیە».

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

بەڵام لێرەدا ئەوەندە هەیە خەڵكانێك زیادە ڕەوی دەكەن تێیدا وخەڵكانێكیش كورتڕەوی دەكەن.

كورتڕەوی دەكەن، دەڵێن سیحر بونی نیە، ڕاست نیە، كاریگەری نیە.

زیادەڕەوی دەكەن: ئەگەر توشی هەر نەخۆشییەك ببن دەڵێت سیحرم لێكراوە، ئەگەر كچێك دو داواكاری بێت وپەشیمان ببنەوە دەڵێت سیحرم لێكراوە، یان كوڕێك بچێتە داوای دو كچ وڕەفزی پێ بدەن، دەڵێ‌ سیحرم لێكراوە.

دونیا لەخۆیان ئاڵۆز دەكەن وتوشی خەم وخەفەتێكی زۆر دەبێت، ئەمیش نیشانەی ئەوەیە كە زیادە ڕەوی دەكرێت، سیحر ڕاستە، بەڵام نابێت ئەوەندە لێی بترسین هەر وەكو چۆن لەخوا دەترسین.

بزانن…

ئەگەر ساحیرانی هەمو دونیا كۆببنەوە بیانەوێت زیانێكی بچوك بە موسوڵمانێك بگەیەنن كە سیقەی بە الله بێت، ناتوانن، مەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت، بەڵام خەڵكێك ئەوەندە باوەڕیان بەشتە بەتاڵەكان هەیە ئەوەندە باوەڕیان بەحەق نیە، بەڵام كە ئیمان وعەقیدە لە دڵدا دەچەسپێت وڕیشە دادەكوتێت ئەو كات لە سیحری هیچ ساحیرێك ناترسێت.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

ئێمە پێشتر ڕونمان كردەوە كە سیحر بەدی نایەت بەبێ پەنابردن وپەرستنی شەیتان نەبێت، جا هەركەس ئاوها تەصەوری سیحر بكات بێگومان ساحیری پێ كافرە، بەڵام ئەوەی سیحر بكات بە دو بەشەوە پێی وابێت سیحر هەیە بە پشت بەستن بە شەیتان دەكرێت وسیحریش هەیە لەرێگەی ڕوقیە وتەڵاسیمەوە دەكرێت، واناڵێت، بەڵكو دەڵێن جۆری یەكەم پێی كافر دەبێت وجۆری دوەمیان پێشی بوترێ كوفر كوفری بچوكە یان ئەصلەن كافر نیە (١) بەڵكو حەڕامە، كە ئەمەش ڕای زۆرێكی زانایانە (٢).

بەڵام بەڕاستی ئەگەر وردبینەوە لە دەقە شەرعیەكان هەست دەكەن سیحر هەر سیحرە وجیاوازی نەكراوە كە ئەمە سیحری تەڵیسمە وئەوەش سیحرێكە بە پشت بەستن بە شەیتانەكان وئەستێرەكان كراوە، ئەم جیاكاریەش ئەوەندەی من بزانم بنچینەكەی هی فەیلەسوفەكانە كردویانە بە شەعوەزە وسیحر وتەلیسم-، بەڵكو خۆی یەك جۆرە وحوكمی خاوەنەكەشی كافرە.

ئەو جیاكردنەوەی فوقەهاش لە تەصەوریانەوە هاتوە بۆ سیحر، بۆیە دەبینی شتانێكیان بە سیحر زانیوە كە سیحر نیە، بەڵكو هەر شتێك هۆكارەی دیار نەبوبێت وەكو واتا زمانەوانیەكەی بە سیحریان زانیوە، بەڵكو بینیومە هەندێك خەڵك زانستی كیمیاشیان بە سیحر زانیوە، بەڵكو پێی دەڵێن: سیحری پەتی، یان ڕۆیشتن بەسەر دیواردا یان بەسەر پەتدا و نەكەوێت… بە سیحر زانیوە.

لەناو خەڵكیش هەروایە.. بۆ نمونە كەسێ: بفڕێت. ئەگەر فڕینەكەی بە هۆی پەتێكەوە بێت وبەهۆی كاریگەری كامێرا ومیكسەر ومونتاجەوە وا دیار بێت خۆی دەفڕێت، خەڵك دەڵێن: ئەوە سیحرە، بەڵام كە زانیان بە هۆی پەتێكەوە دەفڕێت دەڵێن: نەخێر سیحر نیە.

هەر ئەمە -یانی تەصەوركردنی سیحر- ونزیك لەمە وای لە ڕازی وغەیرە ئەویش كرد بڵێ: فێربونی سیحر واجبە، ئەوەشی بە بەڵگە هێناوە كە سیحر عیلمە وشەرعیش هانی فێربونی عیلمی داوە… تا كۆتایی قسەكانی كە جێی داخە لە بیرمەند وزیرەكێكی وەك ڕازیەوە دەربچێت، خوا یار بێت بەشێك تایبەت دەكەم بە ڕەددانەوەی قسەكانی لەلایەن زانایانەوە.

ئەمەش من دەیڵێم -كە ساحیر هەر ئەبێت كوفر بكات-: ڕای ئیبن خەلدون -وەكو لە قسەكانیەوە دەفەرموێ- وئیبن ئەلعەرەبی وزەهەبی وحافظ الحكمی وسولەیمان آل الشیخ وصاڵەح الفوزان وخەڵكانێكی تریشە لە پێشینان وپاشینان.

ئیبن خەلدون ئەڵێ:

«وأما الشريعة فلم تفرق بين السحر والطلسمات والشعبذة وجعلته كله باباً واحداً محظوراً. لأن الأفعال إنما أباح لنا الشارع منها ما يهمنا في ديننا الذي فيه صلاح آخرتنا، أو في معاشنا الذي فيه صلاح دنيانا؛ وما لا يهمنا في شيء منهما. فإن كان فيه ضرر أو نوع ضرر كالسحر الحاصل ضرره بالوقوع، ويلحق به الطلسمات، لأن أثرهما واحد، كالنجامة التي فيها نوع ضرر باعتقاد التأثير، فتفسد العقيدة الإيمانية برد الأمور إلى غير الله، فيكون حينئذٍ ذلك الفعل محظوراً على نسبته في الضرر … فجعلت الشريعة باب السحر والطلسمات والشعوذة باباً واحداً لما فيها من الضرر، وخصته بالحظر والتحريم» (٣).

هەروەها ئەڵێ: «..ورياضة السحر كلها إنما تكون بالتوجه إلى الأفلاك والكواكب والعوالم العلوية والشياطين بأنواع التعظيم والعبادة والخضوع والتذلل فهي لذلك وجهة إلى غير الله وسجود له.

والوجهة إلى غير الله كفر فلهذا كان السحر كفرا والكفر من مواده وأسبابه كما رأيت. ولهذا اختلف الفقهاء في قتل الساحر هل هو لكفره السابق على فعله أو لتصرفه بالإفساد وما ينشأ عنه من الفساد في الأكوان والكل حاصل منه».

هەروەها ئەڵێ: «ولما كانت هذه العلوم -يقصد العلوم السحرية- مهجورة عند الشرائع، لما فيها من الضرر ولما يشترط فيها من الوجهة إلى غير الله من كوكب أو غيره، كانت كتبها كالمفقودة بين الناس».

ئیبن ئەلعەرەبی ئەڵێ: «إن حقيقة السحر كلام مؤلف، يعظم به غير الله تعالى وتنسب إليه، فيه المقادير والكائنات».

زەهەبی لە كتێبی «الكبائر»دا ئەفەرموێ: «الكبيرة الثالثة: في السحر لأن الساحر لابد وأن يكفر، قال الله تعالى: [ولكن الشياطين كفروا يعلمون الناس السحر] وما للشيطان الملعون غرض في تعليمه الإنسان السحر إلا ليشرك به…

فترى خلقا كثيرا من الضلال يدخلون في السحر ويظنونه حرامًا فقط وما يشعرون أنه الكفر فيدخلون في…

وفي عقد الرجل عن زوجته وهو سحر، وفي محبة الرجل للمرأة وبغضها له، وأشباه ذلك بكلمات مجهولة أكثرها شرك وضلال.

وحد الساحر: القتل لأنه كفر بالله أو مضارع الكفر».

قورتوبی ئەڵێ: «وقال بعض العلماء: قال أهل الصناعة أن السحر لا يتم إلا مع الكفر والاستكبار، أو تعظيم الشيطان فالسحر إذا دال على الكفر على هذا التقدير».

ئیبن عابدین ئەفەرموێ: «ولعل ما نقله صاحب «الفتح» عن الأصحاب -أي القول بكفر الساحر- مبني على أن السحر لا يتم إلا بما هو كفر كما يفيده قوله تعالى: [وما يعلمان من أحد حتى يقولاإنما نحن فتنة فلا تكفر]».

حافظ الحكمي ئەفەرموێ: «وقد علم أن السحر لا يعمل إلا مع الكفر بالله، وهذا معلوم من سبب نزول الآية..»

سلیمان بن عبد الله آل الشیخ ئەفەرموێ: «ولما كان السحر من أنواع الشرك إذ لا يأتي السحر بدونه، ولهذا جاء في الحديث: «ومن سحر فقد أشرك» أدخله المصنف -أي: محمد بن عبد الوهاب- في كتاب التوحيد ليبين ذلك تحذيرا منه كما ذكر غيره من أنواع الشرك ».

(١) قالە النوی.

(٢) بۆیە دوای دابەشكردنی سیحر بۆسەر یەك بەش وئەویش بریتیە لە سیحری كوفری دەتوانین بڵێین بە یەكدەنگی سەرجەم زانایانی ئەهلی سوننە وجەماعەت: سەرجەم زانایانی هەر چوار مەزهەبەكە سیحر كردن كوفرە. ئەمە جگە لەوەی بە كۆدەنگ سیحر حەڕامە ولە تاوانە گەورەكانە. وەك ئیبن حەجەر وئیبن ئەلمونزیر وجگە لەویش ئیجماعیان نەقڵكردوە.

(٣) كل هذه النقولات التي من أقواله من كتابه المقدمة.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

 

بەڵگەى یەکەمى کافرێتى ساحیر:

خوای گەورە دەفەرموێت:

[واتبعوا ما تتلو الشياطين علىملك سليمان وما كفر سليمان ولكن الشياطين كفروا يعلمون الناس السحر ]،

واتە:ئەو جولەكانە لەبری شوێنكەوتنی پەیامبەر، شوێنی ئەو سیحرانە كەوتن كە شەیتانەكان دەیخوێنن وهەڵیانواسیوە بە دەم موڵكەكەی پەیامبەر سولەیمانەوە -علیە السلام-،

جا سولەیمان كوفری نەكردوە بەڵكو شەیتانەكان كوفریان كرد، خەڵكیان فێری سیحر دەكرد، هەروەها شوێنی ئەو سیحرە كەوتن كە دابەزێنرابو بۆسەر دو فریشتەكە «هاروت وماروت» كە لە ناوچەی بابل بون لە وڵاتی عێراق، سیحریان بۆ دابەزێنرا وەكو تاقیكردنەوەیەك لەلایەن خواوە بۆ بەندەكانی بۆیە خەڵكیان فێری سیحر دەكرد.

كەواتە كوفری شەیتانەكان لەبەرئەوەیە كە خەڵكیان فێری سیحر دەكرد، كەوابو سیحر كوفرە.

بەڵگەی دووەمی کافرێتی ساحیر:

هەر لە هەمان ئایەتدا هاتوە، خوای گەورە دەفەرموێت:

[وما يعلمان من أحد حتى يقولاإنما نحن فتنة فلا تكفر]، هاروت وماروت هەر كەسێكیان فێری سیحر بكردایە پێش وەخت پێیان دەوت: [انما نحن فتنة] ئێمە تاقیكردنەوەی خواین، فێری مەبە وكوفر مەكە.

كەواتە فێربونی سیحر كوفرە چونكە، شیخ الاسلام لە «الإقتضاء»دا ئەفەرموێ: «ترتيب الحكم على الوصف يكون علة له».

ئیبن حەجەر ئەفەرموێ: ئەم ئایەتە ئاماژەی ئەوەی تێدایە كە فێربونی سیحر كوفرە.

صدیق خان -رحمە الله- ئەڵێت: ئەگەر بۆ ئەوەشی بێت هەروا فێری سیحر بێت یان لە خۆی دوری بخاتەوە هەر كوفرە.

حەنبەلیەكانیش پێیان وایە بە فێربونی كافر دەبێت، ئیتر پێی وابێت سیحر حەرامە یان حەڵاڵە.

بەڵگەی سێیەمی کافرێتی ساحیر:

سێیەم بەڵگەش هەر لە هەمان ئایەتدایە خوای گەورە دەفەرموێت:

[ولقد علموا لمن اشتراه ما له في الآخرة من خلاق] (١)، سوێند بێت جولەكەكان باش دەیانزانی هەر كەسـێك دەست بۆ سیحـر ببات لە قیامەتدا هیچی بۆ نیە.

[ما له في الآخرة من خلاق] خلاق: واتە: بەش.

كافریشە لە قیامەتدا هیچ بەشی نیە، ئەگینا موسوڵمان زۆر تاوانباریش بێت بەشێكی كەمی هەر هەیە، هەربۆیە ئەوەی هیچ بەشێكی نەبێت كافرە.

ئیمامی مالكیش -رحمە الله- ئەم ئایەتەی كردوە بە بەڵگە بۆ كوشتن وبەكافردانانی ساحیر.

(١) سورة البقرة:١٠٢.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

پەیامبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

«مَنْ أَتَى عَرَّافًا أَوْ كَاهِنًا فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ» (١)،

واتە: هەر كەسێك بڕوات بۆ لای تاڵەگرێك یان جادوگەرێك، بڕوا بكات بەوەی پێی دەڵێت، ئەوە كوفری كردوە بەوەی بۆ سەر رسول الله -صلی الله علیه وسلم- دابەزیوە.

واتە: هەر كەسێك بڕوات بۆ لای جادوگەرێك، بڕوای پێ بكات بەوەی كە پێی دەڵێ‌ ئەوا كوفری كردوە بەوەی بۆ سەر موحەممەد -صلی الله علیه وسلم-دابەزیوە، ئەمە بۆ كەسێك بڕوات بۆ لای وباوەڕی پێ بكات كافر دەبێت، ئەی ئەگەر كەسێك خۆی هەستێ‌ بەئەنجامدانی سیحرەكە ؟!

(١) سبق تخريجه.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

لەسەر ڕای پەسەندی زۆرینەی زانایانی ئیسلام ساحیر دەكوژرێت، ئەمەش لەوە ودوا وردەكاریەكەی باس دەكەین.

بەڵام تەماشای جگە لە ئیسلام بكەین جۆرە سزایەك بۆ ساحیران دانراوە لەوپەڕی دڵڕەقیدایە، لە وڵاتانی ئەوروپا سزای ساحیران جۆراوجۆر بوە بەتایبەتی لە پێش سەدەی بیست: ئەمەش وەكو هەوڵێك بۆ كەمكردنەوە وبنەبڕكردنی سیحر، دوای هەستكردنیان بە مەترسی سیحر وساحیران لەسەر تاك وگۆمەڵگا.

– لە ئەڵمانیا وفەرەنسا وئیتاڵیا حوكمی ساحیر لەسێدارەدانیەتی بە سوتاندن.

– لە سكۆتلەندا، مەنجەڵێكی گەورەی زەیت دەهێنرا، داخ دەكرا وساحیرەكە دەخرایە ناوی بە پێش چاوی خەڵكی.

سەیرتان لێ‌ نەیەت بەڕاستی دركیان كرد، كە ئەوەی ساحیر دەیكات وچۆن كۆمەڵگا تێك دەدات، بۆیە ئەم ئازاردانەیان بەلاوە سوك وئاسان بو.

– لە بریتانیا و هەندێك وڵاتی تردا بە پێش چاوی خەڵكەوە لە سێدارە دەدرا.

– لە ئەمریكا لەسەر ڕێگای خەڵك لای نزیكترین دار دەخنكێندرا.

– یەكێكی تر لەو سزا زۆر توندانە كە لە دژی ساحیران جێ بەجێ دەكرا، ئەوە بوو :

ساحیرەكەیان دەهێنا ودەیانخستە سەر پارچە ئاسنێكی گەورەی تۆكمە وڕایان دەخست لەسەری، ودەیانكرد بەچوار بەشەوە وهەر بەشێكی جیابو لەوەكەی تر، دەستی ڕاستیان بەرز دەكردەوە ودەیان بەستە بەشی سەرەوەی ڕاستی ئاسنەكە، پاشان دەستی چەپیان بەرز دەكردەوە ودەیان بەستە بەشی سەرەوەی چەپی ئاسنەكە، پاشان قاچی ڕاستیان دەبەستە بەشی خوارەوەی ڕاستی ئاسنەكە، پاشان قاچی چەپیان دەبەستە بەشی خوارەوەی چەپی ئاسنەكە، تایەرێكیشیان بەستبوە ناوەڕاستی ئەم ئاسنەوە بە شێوەیەكی تایبەت، هەربۆیە ئەگەر تایەرەكە سوڕ بدرایە لاشەی دەبوە چوار بەشەوە وهەر لایەك پێچەوانەی ئەوەكەی تر دەجوڵا، بەم شێوەیە لاشەی كوت كوت دەبو ودوای چەند دەقیقەیەكی كەم گیانی لە دەست دەدا پاشان لاشەیان دەبرد ودەیان سوتاند وخۆڵەمێشەكەیان دەكرد بەسەر شەقامەكاندا (١).

ئەمە ئەگەر ئەوەشمان پێ بڵێ‌ كە ئەم جۆرە سزایانە حەق نیە بەڵام ئەوەشمان پێ دەڵێ‌ كە ساحیر ئیشی زۆر خراپی كردوە ونابێت بەئاسانی چاوپۆشی لێ بكرێت، بۆیە ئەوسا لەزۆربەی وڵاتانی جیهان یاسای تێدابو دژی ساحیران دەوەستایەتەوە وڕێگایان لەبەردەم واڵا نەبو بەئازادی خۆیان هەمو كارێك بكەن.

حەقی خۆیەتی ئێستاش یاسایەك هەبێت ڕێگری لە ساحیران بكات بۆ ئەوەی ئەو هەمو كێشەیە دروست نەبێت كە دروست بوە بەهۆی سیحرەوە.

بەتایبەتی كێشەی تەڵاق، ئەگەر تەماشای دادگاكان بكەین زۆرێكی ئەو كێشانەی تەڵاق بەهۆی سحرەوەیە، چەندین كێشەی خێزانی , كۆمەڵایەتی هەیە بەهۆی سحرەوەیە.

كەواتە دەبێت خەمخۆران ودڵسۆزان لە دەسەڵاتداران -بە تایبەتی لە وڵاتی كوردستانمان- نەهێڵن كەسانێك هەبن ژیان وبژێوی وكامەرانی وئاسودەیی لە تاك وكۆمەڵگا بشێوێنن، بوك زاوایەك -بە نمونە- كە هێشتا چەند ڕۆژێكە ژیانیان پێكەوە ناوە شیرازەی پەیوەندیان تێكبدرێت.

  • ئەگەریش پێت خۆشە لەمەش زیاتر وبە ئێشتر ودڵڕەقانەتر ببینیت، بڕوانە كتێبی «عالم السحر والشعوذة» لاپەڕە ٢٢٧-٢٣٠.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

پوختەی وتەی فوقەها وخاوەن مەزهەب وشوێنكەتوەكانیان:

– مەزهەبی پێشەوا ئەبو حەنیفە رحمە الله-: ساحیر كافر دەبێت بە فێربونی سیحر و كارپێكردنی ئیتر بڕوای بە حەرام بونی هەبێت یان نا، لە ئەبو حەنیفەش رحمە الله- دەگێڕنەوە وتویەتی: داوای تەوبەكردنی لێ ناكرێت ولێشی قبوڵ ناكرێت، بەڵام بڵێت لە زوەوە وازی هێناوە ناكوژرێت.

هەروەها جیاوازی نەكردوە لە نێوان ساحیری ئەهلی كیتاب وموسڵماندا.

بەڵام جیاوازی كردوە لە نێوان پیاو وئافرتدا، وتویەتی: ئافرەت ناكوژرێت بەند دەكرێت ولێی دەدرێت تا تەوبە دەكات، ئیتر موسڵمان بێت یان نا ناكوژریێت.

– مەزهەبی پێشەوا مالیك -رحمە الله-: بە پێی وتەی خۆی لە موەتتەئدا: ساحیرێك كوفر بكات دەكوژرێت وداوای تەوبەی لێناكرێت ولێشی قبوڵ ناكرێت. ئیتر سیحری لە موسڵمان كردبێت یان لە ئەهلی زیممە.

بەڵام جیاوازی كردوە لە نێوان زیممی وموسڵماندا، ناشكوژرێت مەگەر بە سیحرەكەی یەكێك بكوژێت لە خۆیان بێت یان موسڵمان بێت، ئەوسا لە بەرامبەردا دەكوژرێتەوە.

جگە لەمەش لە مالیكەوە ڕیوایەت دەكرێت.

– مەزهەبی پێشەوا شافیعی رحمە الله-: لەمەزهەبدا ساحیر سێ حاڵەتی بۆ هەیە:

١- دەكوژرێت: ئەگەر سیحرەكەی كوفری تێدا بێت، تەوبەشی لێ قبوڵ دەكرێت.

٢- تۆڵەی لێدەكرێتەوە ودەكوژرێتەوە: ئەگەر هات ودانی بەوەدا نا بە سیحرەكەی كەسێكی كوشتوە…

٣- ناكوژرێت، تەمبێ دەكرێ: ئەمەش ئەگەر جگە لە دو حاڵەتەكەی پێشو.

– مەزهەبی پێشەوا ئەحمەد رحمە الله-: ساحیر دەكوژرێت وتەوبەی لێ قبوڵ ناكرێت، ئەمەش ڕیوایەتێكە لە ئەحمەدەوە وپشت پێ بەستراوە لە مەزهەبدا.

ئەگەر هاتو سیحرەكەی كوفر نەبو ناكوژرێت مەگەر كەسێك بكوژێت ئەوسا لە تۆڵەدا دەكوژرێتەوە.

خۆ ئەگەر هاتو ئەهلی كیتاب بو ئەوە مەزهەبیان وەك مەزهەبی شافعی وایە: ناكوژرێت مەگەر كەسێك بكوژێت ئەوە لەبری دەكوژرێتەوە.

ڕیوایەتێكی تری لێوە دەكرێ: كە لە هەمویدا وەك مەزهەبی شافیعیە.

كەواتە: كوشتنی ساحیر وداوای تەوبە لێ نەكردنی ولێ قبوڵنەكردنی مەزهەبی جمهوری زانایانە لە مەزهەبی ئەحمەد ومالیك وئەبوحەنیفە.

هەروەها مەزهەبی عومەر وعوسمان وئیبن عومەر وحەفصە وئەبو موسای ئەشعەری وقەیسی كوڕی سەعد وئەبو سەور وئیسحاقە.

بەڵام ساحیری ئەهلی كیتاب ئەبو حەنیفە بە پێچەوانەی جمهوری زانایانی مەزهەبەكانەوە وتویەتی: دەكوژرێت ولەگەڵ ساحیری موسڵماندا جیاوازی ناكرێت. بەڵام جمهوری زانایان ئەڵێن: ئەگەر كەسێكی كوشت ئەوجار دەكوژرێتەوە.

سەبارەت بە ئافرەتی ساحیرەوە هەرسێ مەزەهەبەكە بە پێچەوانەی ئەبو حەنیفەوە جیاوازیان نەكردوە لە نێوان پیاو وژندا.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

ڕای پەسەندیش لەم پرسانەی ڕابورد بەم شێوەیە دەبێت:

ساحیر دەكوژرێت: ئەمەش لەبەر:

١-  ئەو بەڵگانەی پێشو كە هێنامانەوە لەسەر كافرێتی ساحیر. جا كافریش دەكوژرێت.

٢-  هاوەڵان ساحیریان كوشتوە، ئێمەش فەرمانمان پێكراوە شوێنی ڕێبازی هاوەڵان بكەوین.

أ. ئیمامی عومەر -خوا لێی ڕازی بێت- نوسراوی ناردوە كە هەمو ساحیرێك بكوژرێت (١).

ب. هەروەها هاوەڵی بەڕێز «جندب الخیر- جندبی كوڕی كەعبی كوڕی عەبدوڵلا» بەدەستی خۆی ساحیری كوشتوە (٢).

ج. هەر لە جوندوبی خێرەوە هاتوە وتویەتی: «حَدُّ السَّاحِرِ ضَرْبَةٌ بِالسَّيْفِ» (٣).

د. هەروەها حەفصە -خوا لێی ڕازی بێت- خێزانی پەیامبەر صلی الله علیه وسلم جارێك خزمەتكارێكی سیحری لێكرد فەرمانی كرد بكوژرێت.

ئەمە سێ‌ هاوەڵی پەیامبەری خوایە -صلی الله علیه وسلم- مەشهورە لێیانەوە ودژی ئەمەشیان لێوە نەهاتوە ونكوڵیشیان لێ نەكراوە، كەواتە ئەمە یەكدەنگیە (٤).

لێرەشدا ئەبێت سیحرەكە كوفری تێدا بێت پاشان دەكوژرێت ئەگەرنا ناكوژرێت.

سەبارەت بە تەوبەی ساحیر، ئەوە بێگومان تەوبەی لێ قبوڵ دەكرێت:

– دەرگای تەوبە واڵایە وبۆكەس نیە لەكەسی دابخات بە بەڵگە نەبێت.

– خوای مەزن تەوبەی لە ساحیرانی فیرعەون وەرگرت، بە دەقی قورئان.

كە پێشەوا مالیكیش دەبینی ڕێگری دەكات لە لێوەرگرتنی تەوبەكەی چونكە وەكو زیندیق حیسابی بۆ كردوە وزیندیقیش لای ئەو جگە لەویش تەوبەی قبوڵ ناكرێ.

سەبارەت بە ساحیری ئەهلی كیتاب: والله أعلم ئەوەی پەسەندە لە موسڵمان لە پیشتر نیە وئەویش دەكوژرێت، لەبەر:

١. لە موسڵمان لە پیشتر نیە، كە ساحیری موسڵمان بكوژرێت ئەویش دەكوژرێت.

٢. ئەوانەی دەڵێن: لەبەر پەیمانەكەی كە پێی دراوە، ئەڵێین: بە كردنی سیحر پەیمانەكەی شكاندوە وخوێنی حەڵاڵ بوە.

٣. كە ئەڵێن: پەیامبەر صلی الله علیه وسلم لەبیدی كوڕی ئەعصەمی نەكوشت، ئەڵێین: پەیامبەر صلی الله علیه وسلم لە ڕەوشتی ئەو نەبوە تۆڵە بۆ نەفسی خۆی بكاتەوە، ئیبن سەلول تۆمەتی بۆ خێزانەكەی كرد وتۆڵەشی لێنەكردەوە لەبەر بەرژەوەندی ومەترسی ڕودانی فیتنە، ئەمەش هۆكاری دوەمە، چونكە لەبید هاوپەیمانی خێڵی زەروان بو ئەوانیش لە ئەنصاریەكان بون، ئەمەش مەترسی فیتنەی لێدەكرا، بۆ مەگەر هەر لەبەر ئەمە نەبو وازی لە كوشتنی مونافیقەكان هێنا ؟

٤. نەكوشتنی ساحیرانی ئەهلی كیتاب دەرگای فیتنە بە كراوەیی دەهێڵێتەوە.

 

سەبارەت بە ئافرەتی ساحیر: ئەوەی پەسەندە دەكوژرێت، لەبەر:

١. بەڵگەكان جیاوازیان نەكردوە لە نێوان پیاوان وئافرەتان، چ لە بابەتی سیحر چ لە بابەتەكانی تر مەگەر چەند پرسێكی دیاریكراو نەبێت. «إنما النساء شقائق الرجال» (٥) یانی لە ئەحكامەكاندا.

٢. لە سورەتی الفلق دا كە پەنا دەگرین لە ساحیر، پەنا دەگرین لە ساحیری ئافرەت، ئەمەش -وەك باسمان كرد- مەبەست پێی زۆریە وەگەرنا پەناگرتنە لە ساحیری پیاویش… هەربۆیە ئەبوایە جەخت زیاتر لەسەر كوشتنی بكرایەتەوە نەك جودا بكرایەتەوە.

٣. لە ئەسەرەكەی ئیمامی عومەردا ئەڵێ: «أن اقتلوا كل ساحر وساحرة» هەمو ساحیرێك بكوژن پیاو بێت یان ژن.

(١) رواه أحمد في مسنده، وقد صححها ابن حزم رحمه الله كما في كتابه المحلّى.

(٢) قال في تيسير العزيز الحميد: رواه البخاري في تاريخه عن أبي عثمان النهدي قال كان عند الوليد رجل يلعب فذبح إنسانا وأبان رأسه فعجبنا فأعاد رأسه فجاء جندب الأزدي فقتله، ورواه البيهقي في الدلائل مطولا وفيه فقال الناس سبحان الله يحيى الموتى وراه رجل صالح من المهاجرين فنظر إليه فلما كان من الغد اشتمل على سيفه فذهب يلعب لعبه ذلك فاخترط الرجل سيفه فضرب عنقه وقال إن كان صادقا فليحيي نفسه فأمر به الوليد فسجن وذكر القصة بتمامها ولها طرق كثيرة.

(٣) رواه التروذي والدارقطني وضعف الترمذي إسناده وقال:

الصَّحِيحُ عَنْ جُنْدُبٍ مَوْقُوفٌ. وقَالَ: وَالْعَمَلُ عَلَى هَذَا عِنْدَ بَعْضِ أَهْلِ الْعِلْمِ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ -صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم- وَغَيْرِهِمْ، وَهُوَ قَوْلُ مَالِكِ بْنِ أَنَسٍ.

(٤) قاله ابن قدامة.

(٥) رواه أبو داود وحسنه الألباني.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

سەرەتا بۆ باسكردنی ئاوها بابەتێك ؟

بەداخەوە باسی جیاوازی نێوان كەڕامات وسیحر وەلی خوا وساحیر دەكەین وبەچی دەناسرێنەوە، چونكە ساحیر زۆر لەوە پیسترە بەراوردی بكەین لەگەڵ وەلی خوادا، بەڵام چونكە نەزانی ونەفامی باڵ دەكێشێت بەسەر ئوممەتدا، ئەو كات ناچار دەبین بەراورد بكەین وجیایان بكەینەوە، بۆ ئەوەی خەڵكی پاك وپیس وپیاوچاك و پیاو خراپیان لێ‌ تێكەڵ نەبێت.

تا وای لێهات ساحیر كە لە سەرسەخترین دوژمنانی خوایە بكرێ بە نزیكترین دۆستانی خوا..

سەرەتا با بزانین كەڕامات چیە؟

كەڕامات بە كوردی واتە: ڕێزلێنان.

لە زاراوەشدا: شتێكی نا ئاساییە، خوای گەورە پیشانی هەندێك لە بەندە چاكەكانی خۆی دەدات وبانگەشەی پەیامبەرایەتی لەگەڵدا نیە ودەستپێكیشی نیە.

كە وتمان: شتێكی نا ئاساییە: واتە: لە عادەتی ڕۆژانەدا شتی وا بە بەردەوامی ڕونادات.

كە وتمان: خوای گەورە پیشانی هەندێك لە بەندە چاكەكانی خۆی دەدات:  واتە: ئەو بەندانەی كە پابەندن بە ئەحكامەكانی شەریعەتەوە، ئەمەش بە پێچەوانەی ئەو ناعادەتیانەی كە شەیتان پیشانی دۆستەكانی خۆی دەدات بۆ ئەوەی خەڵك گومڕا بكەن، ئەمەش كەڕامات نیە بەڵكو ئیستیدراجە.

نمونەش وەكو هاوەڵانی ئەشكەوت «أصحاب الكهف»، وچیرۆكی عومەر -رضي الله عنه- لەگەڵ ساریەی جانگاوەردا، ولەگەڵ دەیان وسەدان چیرۆكی تر كە لە كتێبەكانی حەدیس وسیرەتنامەدا هاتوە. بەڵام هەندێك جار ئەو زانستەی كە خوا سبحانە بە بەندەكەی خۆی دەیبەخشێت وئەویش بڵاوی دەكاتەوە لەوە دەچێت لە چەندین كەڕامات باشتر بێت، ولەو كەراماتانەی كە سەلەفی صاڵەحمان باسیان لێوە كردوە، پابەند بونە بە قورئان وسوننەت وكارپێكردنی وڕازی بون پێی.

هەروەها  نەبونی كەرامات لە بەندەیەكدا نیشانەی ئیمان لاوازی نیە، چونكە كەڕامات هەندێك جار بۆ:

١. پتەوكردنی ئیمانی بەندەیە، هەربۆیە زۆرێكی هاوەڵان كەڕاماتی پیشان نەدراوە، بەهۆی بەهێزی ئیمانیان وكامڵێتی یەقینیان.

٢. بۆ ئیقامەكردنی بەڵگەیە بەسەر دوژمنەوە.

٣. یان ڕونكردنەوەی هەقێك وپوچەڵكردنەوەی ناهەقێك.

٤. بەهاناوە هاتنی لە تەنگانەیەكدا… تا كۆتایی ئەو هۆكارانەی كە حیكمەتن لە پیشاندانی كەرامەت.

كەڕاماتیش هەندێك مەرجی هەیە لەوانە: دژی فەرمان وحوكمێكی شەرعی نەبێت، دژی بنەمایەكی ئیسلام نەبێت، بۆ زیندو ڕو بدات، هەركام لە مەرجانەی لە دەستدا ئەوە كەڕامات نیە یان خەیاڵە یان درۆیە ویان ڕێزی شەیتانە وڕێزی خوا -سبحانە- نیە.

هەروەها كەڕامات هیچ حوكمێكی شەرعی پێ دانامەزرێت وهیچ حوكمێكی شەرعیشی پێ پوچەڵ نابێتەوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی سەرچاوەكانی شەرع دیارن.

كە كەرامات پیشانی موسڵمانێكیش درا ئەبێت شوكری خوا سبحانە- بكات وباسی نەكات وگوێی پێ  نەدات وبیری سەرقاڵ نەكات وفشەیی پێوە نەكات وبەهۆی ئەوەوە داوای سەر مەجلیس نەكات، چونكە دوایی لە ناوی دەبات –وەك ئیبن جەوزی لە «صید الخاطر»دا باسی كردوە- بەڵكو ئەبێت داوای ئەوە بكات لە پەروەردگارەكەی بەردەوامی پێ كەرەم بكات وتاقی نەكاتەوە بە شتێك توانای نیە لە ئاستیدا، چەندین كەس وایان كرد تیاچون وگومڕا بون.

پاشان دۆستانی خوا چەند نیشانەیەكیان هەیە، خوا -سبحانە- باسی كردون وپەیامبەر صلی الله علیه وسلم ڕونی كردۆتەوە، لەوانەش سورەتی الفرقان ٦٣-٧٦ ، البقرة: ١-٥ ، المؤمنون:١-١١، البقرة:١٧٧ بەڵكو قورئان پڕە لەباسی صیفاتی ئەولیا وپیاوچاكان.

لێرەوە بۆمان ڕون دەبێتەوە كە كەڕامات بەوەلی خوا دەدرێت.

ئێمەی ئەهلی سوننە وجەماعەت بە پێچەوانەی موعتەزیلە وجەهمیەكان وهاوشێوەكانیان بڕوامان بە كەڕامات هەیە، بەڵكو لە كتێبی زانایانماندا -بە تایبەت كتێبەكانی تەوحید وعەقیدە- بەشێك لە بەشەكانی باسی ئەوە دەكات كە بڕوامان بە كەڕامات هەیە وكەڕامات حەقە، بەڵام تەنها ئەوەندە هەیە: كەڕامات بەكێ‌ دەدەرێت ؟

خەڵكانێك تۆمەتمان تێدەگرن كە بڕوامان بە كەڕامات نیە:

پڕ بە دەم ودڵم دەڵێم ولەترسیشدا نایڵێین: ئێمە بڕوامان بەكەڕامات هەیە بەو شێوازەی لە قورئان وسوننەت وژیانی هاوەڵان وپیاوچاكاندا هاتوە، بەڵام ئەوەندە هەیە:

ئێمە درۆزن بەوەلی خوا نازانین.

فێڵباز بەوەلی خوا نازانین.

پارە خۆر ومشەخۆر لەسەر سكی خەڵك بە وەلی خوا نازانین. شتە نائاساییەكانیشی بە ڕێزلێنانی شەیتان دەزانین، نەك ڕێزی الله -جل جلالە-.

كەڕامات خوای گەورە بە بەندەی دەدات كە هەندێك جار بۆ جێگیركردنی بەندە خۆیەتی وهەندێك جاریش بۆ دەوروبەرەكەیەتی بەڵكو بەڵگەی خوا ببینن.

بەڵام لە مەجلسێكدا دادەنیشن وسەدەها قاپ برنج دەخۆن، وچەندین ئاژەڵ دەخۆن! ئەمە چ كاراماتێكە ؟!! ئەمە چڵێسی ونەوسنیە یان كەڕاماتە ؟! كە لە خەڵكانێك تێكەڵ بوە.

بەڵكو پێوەر لەلای ئێمەی سوننی مەزهەب كاروكردەوەیەتی، واتە: تا چەند پابەندی قورئان وسوننەتە.

هەر وەكو پێشەوامان شافعی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەفەرموێت : ئەگەر كەسێكتان بینی بەئاسماندا دەفڕی وبەسەر ئاودا ڕێی دەكرد، سەیری كاروكردەوەی بكەن بزانن ڕێكی سوننەتە.

موسوڵمانی یەكتاپەرست ئێمە لاریمان لەوەدا نیە كە مرۆڤ بفڕێت یان بەسەر ئاودا بڕوات، یانی: لاریمان لە كەرامات نیە، بەڵكو سەیری ئەو كەسە دەكەین كە ئەوە دەكات؟ هاوەڵ هەبوە بەسەر ئاودا ڕۆیشتوە بڕوامان پێیەتی.

جا درۆزن بەوە ناناسینەوە كە بەسەر ئاودا بفڕێت، نەخێر، وەكو پێشەوامان شافیعی دەفەرموێ: سەیری شوێنكەوتنی دەكەین بۆ سوننەت.

جا ئەگەر بینیمان شوێنی سوننەت نەكەوتوە ئەوە بێ دو دڵی ئەڵێین: شەیتان هەڵی گرتوە، وەلی شەیتانە، ڕێزلێنانی شەیتانە ومەدالیای دوری لە سوننەتی پێ بەخشیوە.

لێرەشەوە تێبینیەكی گرنگ هەیە: ئەگەر دەبینی كەسێك كە لە سوننەتەوە دورە دەفڕێت، یان بەسەر ئاودا دەڕوات، ناڵێین: نافڕێت وچاوی تۆ هەڵەی كردوە.

بەڵێ‌، فڕی وبەسەر ئاویشدا ڕۆیشت، بەڵام مژدەت لێبێ شەیتان هەڵی گرتوە.

ئەگەر هاواری پێ دەكرێت و وەڵامت دەداتەوە، ئەڵێن: ئەوە شەیتانە وەڵامی دایتەوە (١)، ئەوە شەیتانە بەهاناتەوە هاتوە بۆ ئەوەی لەخشتەت بەرێت چونكە وەعدی داوە تاوەكو ڕۆژی قیامەت بەندەكان لەتەوحید دوربخاتەوە، شەیتان تەنها ئەوەی دەوێت كە شیرك قەرار بدرێت وەك: هاوار بكرێتە غەیری خوا و..هتد.

بۆیە دەبێ‌ وەلی خوا وساحیرمان لێ‌ تێكەڵ نەبێت، وەلی خوا ئەوەی دەینوسێ ودەیڵێ‌ ودەیكا زانراوە، بەڵام ساحیر ئەوەی دەینوسێ ودەیڵێ ودەیكا زۆرێكی نەزانراوە، نوسینەكانی زۆر بەزەحمەت دەخوێنریتەوە.

ئەم قورئانە جوانە بەشێوازێك دەنوسێت وتێكدانێك تێكی دەدات بە ئەستەم دەزانین چی نوسیوە، ئا ئەمە وەلی شەیتانە.

ساحیر ورتەورت دەكات، تەنها خۆی دەزانێت چی دەڵێت بەڵام وەلی خوا قورئان بە ئاشكرا دەخوێنێت.

هەیە شەو دەخەوێت وسبەی هەڵدەستێت دەڵێ‌ بەشم دراوە، تەماشا دەكەین دوای دو ڕۆژ لەبەردەم دەرگاكەی ڕیز دەگیرێت. الله أكبر ئەمە نەفامی ونەزانییە، ئوممەتی موحەممەد صلی الله علیه وسلم زۆر لەوە ژیرتر وتێگەیشتوترە بەو شێوەیەی لێبێت، با هۆشیار وبێداربین.

ساحیر ئەوەی كە دەیكات پەنا بۆ شەیتان دەبات سوجدەی بۆ دەبات لێی دەپاڕێتەوە، وەلی ڕاستەقینەی خوا سبحانە بە پێچەوانەی ئەمەوەیە.

سیحر پوچەڵ دەكرێتەوە بەڵام كەرامەت پوچەڵ ناكرێتەوە.

سیحر زانستێكە بە فێربون وهەوڵ وتەقەلا وشەكەتبون بەدی دێت، بەڵام كەرامەت فەزڵ ودیاری وبەخششی خوایە.

وەلی خوا بیروباوەڕ وجل وبەرگی پاكە ودەست بەدەست نوێژەوەیە، بە پێچەوانەی ساحیر.

ساحیر هەر بە دەم و چاویەوە دیارە دوژمنی خوایە وڕەش هەڵگەڕاوە، بۆیە ڕوی ڕەشە، بەڵام وەلی خوا ڕوی گەشە.

خاڵێكی تر -ئەم خاڵەش زۆر گرنگە- وەلی خوا پێنچ فەرزەكە لە مزگەوتە.

هەربۆیە كەسێكتان بینی بەیەك قسە شیفای نەخۆش دەدەات (٢)، بەڵام لە نوێژی جەماعەت نەتان دەبینی بڕوای پێ مەكەن، درۆزن ودەججالە.

بزانن خوای گەورە شیفا لەسەر دەستی كەسێك نادات لە مزگەوتەكاندا نوێژ نەكات، شیفا لەسەر دەستی كەسێك نادات ئەهلی جومعە وجەماعەت نەبێت.

بۆیە تەماشادەكرێت (٣) بزانرێت لەسەر فەرمان پێكراوەكان وقەدەغەلێكراوەكان دەوەستێت، خوای گەورە فەرمانێكی پێ دەكات جێ‌ بەجێ‌ دەكات، ئەگەر نەهی لێ‌ بكات دەگەڕێتەوە، ئەگەر ئاوها بو ئەوا كەڕاماتە، بەڵام كەسێك لە مزگەوت نەبینرێت: ئامادەی نوێژی بەیانی نەبێت ئەوا ساحیر وجادوگەرە، بەڵام وەلی خوا ئەگەر شەونوێژ نەكات وبە خەبەر نەیەت لۆمەی خۆی دەكات ودەگیرێت ودەڵێت خوای گەورە ئەمشەو لە سەحەردا فەرموی:  كێ دەپاڕێتەوە وەڵامی بدەمەوە، كێ داوای لێ‌ دەكات پێی ببەخشم.

بەڵام من ئەوكاتە خەوتبوم، بۆیە جەرگی دەسوتێ بیر لەوە دەكاتەوە، ناخی ئازاری دەدات.

جا ئەگەر كەسێك ئەم  وەصفانەی وەلی خوای تێدا نەبو، لەبەرامبەریشدا ئەو وەصفانەی ساحیری تێدا بو، ئەوا بزانە وەلی خوا نیە بەڵكو درۆزنە و وەلی شەیتانە ئەگەر سەر وسیماشی سەروسیمای كەسی مولتەزیم بوو.

یاساكەش  ئیمامی شافیعی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- فێری كردوین (٤) هەر كارێكتان بینی كارێكی نائاسایی بو ئەو كاتە خاوەنەكەی دەدەین لە تەرازوی قورئان وسوننەت ئەگەر ڕێكی قورئان وسوننەت بو، ئەهلی جومعە وجوماعەت بو، فەرمانەكانی خوای گەورەی جێ‌ بەجێ‌ دەكرد، ولە نەهیەكانیش دوركەوتەوە ئەوا كەڕاماتە، بەڵام ئەگەر كاروكردەوەكانی ڕێكی قورئان وسوننەت نەبو  ئامادەی جومعە وجوماعەت نەدەبو، فەرمانەكانی خوای گەورەی جێ‌ بەجێ‌ نەدەكرد ولە نەهیەكانیش دوردەنەكەوتەوە، ئەوا بەیارمەتی شەیتان كردویەتی نەك بە یارمەتی الرحمان.

ئیبن حەجەر ئەڵێ: «وينبغي أن يعتبر بحال من يقع الخارق منه فإن كان متمسكا بالشريعة متجنبا للموبقات فالذي يظهر على يده من الخوارق كرامة وإلا فهو سحر لأنه ينشأ عن أحد أنواعه كإعانة الشياطين».

ئیبن تەیمیە ئەفەرموێ:

«لو ذكرَ الرجلُ اللهَ سبحانه وتعالى دائمًا ليلاً ونهارًا معَ غاية ِالزُّهد، وعَبَدَه مُجْتَهدا فِي عبادتِه ولم يكن متَّبِعًا لذِكْره الذي أَنْزله -وهو القرآن- كان مِنْ أَوْلياءِ الشيطان وَلَو طَارَ فِي الهَواء أَوْ مَشَى عَلَى الْمَاء، فإن الشيطان يِحْمِلُه فِي الْهَواء…».

(١) ئەم وەڵامدانەوەش بەویستی خوای گەورەیە ئەویش بۆ ئەوەیە بەندەكانی تاقی بكاتەوە.

(٢) بەڵكو هیچ كەسێك ناتوانێت شیفای نەخۆش بدات تەنها خوای گەورە خۆی نەبێت هەر وەكو لەسەر زمانی پێغەمبەر إبراهیم -علیه السلام- دەفەرموێت: [وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ] [الشعراء:٨٠]، واتە : ئەگەر نەخۆش كەوتم تەنها ئەو شیفام دەدات.

(٣) وەكو شیخ الإسلام وئیبن حەجەر وباقی زانایانی تر فەرمویانە.

(٤) بەڵكو الله -جل جلالە- فێری كردوین: [قل إن كنتم تحبون الله فاتبعوني يحببكم الله].

 

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

ئەمانەی خوارەوە كۆمەلێك نیشانەن(١)، لە هەر كەسێكدا بینرا ئەوا بێ گومان ودو دڵی ساحیرە، ئەم نیشانانە ئەوە نەبێت هەر هەموی لە ساحیرێكدا كۆببێتەوە، هەر یەكێك لەم نیشانانەت بینی بەبێ‌ دودڵی ساحیرە، ئەو نیشانانەش:

١. پرسیاری ناوی نەخۆشەكە وناوی دایكی دەكات.

٢. هەندێكجار هەر كە چویتە ژورەوە بۆلای ناوی خۆتت پێ دەڵێت، تۆ ناوت فڵانە وناوی دایكت فلانە.

٣. هەندێكجار پێی دەڵێ لەبەر ئەو هۆكارە هاتوی بۆلام، یان دەرد ونەخۆشیەكەی پێ دەڵێ، كە تۆ ئەوەندە ماوەیە پێوە گیرۆدەی، لەوە ئەچێت ئەو كەسەی سەردانی دەكات وا بزانێت ساحیرەكە -كە ناوی مەلا وشێخی لەخۆی ناوە- عیلمی غەیب دەزانێت، بەڵام هەمو كەسێك هاوەڵ «قرین»ێكی لەگەڵدایە لە جنۆكە هەروەكو خوای گەورە باسی كردوە لە قورئاندا، كە لەگەڵتدایە ئەوسا دەزانێت حەزت لە چیە، ڕقت لە چیە، بە چی بێ تاقەت دەبیی، ئەویش لەپێشترە كە ناوی خۆی ودایك وباوكی بزانێت، نەخۆشیەكەی بزانێت، هەروەها چەندێكە پێوەی دەناڵێنی، جا ساحیرەكەش قەرینی هەیە.

ساحیرەكە پاش ئەو هەمو پەرستش وسوجدە بردن وهاوارپێكردنە، ئەو كات شەیتان وجنۆكە كۆمەڵێك ئیش بۆ ساحیرەكە دەكەن، جا ئەم قەرینی یەكەم بە قەرینی ساحیرەكە ئەڵێ‌ وقەرینی ساحیرەكەش بەساحیرەكە ئەڵێت، ئەمە ئەوەبو كە تۆ واتدەزانی عیلمی غەیبە.

٤. داوای شوێنەوارێك دەكات هی ئەو كەسەی كە سیحری لێ‌ دەكات یان سیحری بۆ دەكات وچارەسەری دەكات، بۆ نمونە: داوای «فانیلە، سەرپۆش، سەروێن، كلینسك…» دەكات یان هەر شتێكی تر عارەقی ئەو كەسەی پێوە بێت، یان داوای تەڵەمو دەكات لەو كەسەی كە سیحری لێ‌ دەكات یان بۆی دەكات.

٥. هەندێكجار داوای ئاژەڵێك یان باڵندەیەك دەكات بەپێی كۆمەڵێ وەصفی دیاریكراو، فەرمان دەكات سەری ببڕێت وناوی خوای لەسەر نەهێنرێت، هەندێك جار بە خوێنەكە لاشەی نەخۆشەكە سور دەكات، یان دەڕوات لە كەلاوەیەكدا فڕێی دەدات.

٦. نوسینی تەڵاسیم وعەزائیم وڕەمز وژمارە ونوسینی وشە بە پیت پیت، ئەمانەتان لەهەر كەسێك بینی ئەوا بزانن ساحیر ودەججالە .

هەندێك جار كاغەزێك دەدات بەنەخۆشەكە یان ئەو كەسەی سەردانی دەكات وێنەی چوار گۆشە یان لاكێشە یان سێ گۆشەی تێدا كێشراوە وپیت وژمارە وڕەمز لە دەوربەریدا نوسراوە.

٧. تێكەڵی وپێكەڵی كردن لە نوسینەوەی قورئان، ئەمەش لەناو ئەو نوشتانەی بە خەڵكی دەدەن.

ئەگەر چی قورئان بنوسرێتەوە وەكو خۆی وبەجوانی، ولەلایەن دۆستێكی ڕاستەقینەی «الله»ەوە بێت بۆ هەڵواسین، جێی ڕاجیاوازی زانایانە، ئەوەشی پەسەندە «الراجح»ە ئەصڵ تێیدا دروست نیە، چونكە سەردەكێشێت بۆ شیرك وپەیوەست بونی دڵ بەغەیری خوا، مەبەست لە هاتنی ئاینەكانیش ئەوەیە كە مرۆڤایەتی پەیوەست بێت بە خواوە، جا هەر شتێك ببێتە مایەی ئەوەی دڵی بەندەكان لەخواوە بڕوات بۆ غەیری خوا، ئەبێت ڕێگری لێ‌ بكرێت وحەرام بكرێ.

موسڵمان كاتێك قورئانێك بەخۆیدا هەڵدەواسێت، ئەوسا دڵی پێوەی پەیوەست دەبێت، دەڵێ‌ ئەمە من دەپارێزێت، بەڵام نازانێت كە خوا پاراستویەتی، هەر بۆیە ئەگەر قورئان بێت وبەجوانی وڕێك وپێكیش بنوسرێت هەر نابێت، چ جای ئەوەی قورئان بەو جوانیە ئەم بێت بەخراپی وبەناشیرینی بینوسێت كە هەتا دەیخوێنیتەوە ماندو دەبیت، جگە لە دەستكاری كردنی.

٨. هەندێ جار فەرمان دەكات كەسەكە بۆ ماوەیەك لە خەڵكی دوربكەوێتەوە، یان دەرودەشت نەكات، یان نینۆك نەگرێت، یان خۆی نەشوات، یان ماوەیەك خۆر لێی نەدات، یان تێكەڵاوی هیچ كەسێك نەكات، یان دەست نەدات لەهەندێك شتی دیاری كراو (٢)، هەر كاتێك ئەم حاڵەتەتان بینی بزانن ئەو جنۆكەیە كەخزمەتی ساحیرەكە دەكات حەزی لەو بەزمەیە.

هەر بۆیە دەبێ‌ ئەو شتە بكات كەجنۆكە وشەیتانەكان پێیان خۆشە پاشان كارەكانی بۆ ئەنجام دەدەن.

٩. هەندێك جار شتانێك دەدات بە نەخۆشەكە وپێی ئەڵێ: لە فڵان شوێن بیشارەوە، بیخەرە ژێر بەردێكەوە، بیخەرە ڕوبارەوە، بیخەرە تەنكی سەربانەكە، بیخەرە نێو چاییەوە..هتد، هەندێك جار كاغەزێك یان پارچەیەك یان هەر شتێك دەداتە نەخۆشەكەو پێی ئەڵێ‌ بیسوتێنە ودوكەڵەكەی هەڵمژە.

١٠. هەندێك جار ورتە ورتێك دەكات، كەس نازانێت چی دەڵێ‌؟ ئایەتێك بەدەنگی بەرز دەخوێنێت، پاشان بە لەسەر خۆییەوە ورتە ورتێك دەكات، ئەوە بزانە ئایەت تێكەڵی سیحر وتەڵیسم وعەزیمە دەكات كە شەیتانەكان پێیان وتوە بیڵێت.

١١. ساحیر هەر شتێكی پێ بڵێی هەرگیز ناڵێت ناتوانم، یان پێم ناكرێت، هەر دەردێكی پێ بڵێی دەوات بۆ دێنی، هەڵبەت بەقسەی خۆیان!! ئەگەرنا دەرمانی هەمو دەردێك هەر لای خوای گەورەیە وئەو ساحیرە دەرمانی هەمو دەردێكی پێ نیە، پێشینان ئەڵێن: قسە فەقیرە هەمو كەس پێی دەوێرێ، درۆ زەرەری لەكێ‌ داوە تاوەكو زەرەر لەساحیر بدات.

١٢. هەندێك جار بێ پشكنین وپرسیاركردن ئەزانێ چ نەخۆشیەكی هەیە.

١٣. هەندێك جار ئەڵێ: ئەو سیحرە لەلایەن فلان كەسەوە لێت كراوە، یان شوێنی سیحرەكەیان پێ ئەڵێت.

١٤. هەندێك ساحیر ژورەكەی شڵەژاوە، جل وبەرگی پیس وشڕكە ودڕاوە، قژی شێواوە.

١٥. دەست دەخاتە سەر جەستەی ئافرەت بە بیانوی ئەوەی بۆ شیفایە قەیناكا.

١٦. لەگەڵ نەخۆشی ئافرەت تەنها دەكەوێت وبێ باكە.

وامەزانن ساحیر ڕاست دەكات وچارەسەری لایە وتوانای زۆرە، بەڕاستی ئەگەر كەسێك هەبێت لێكۆڵینەوە بكات كە ساحیران لە چەند شتدا پێكاویانە ولەچەند شتدا درۆیان كردوە وچارەسەریان پێ نەبوە، دەبینی درۆیان زۆر لەوە زیاترە.

خەڵك ناڵێن ساحیر درۆی كرد. بەڵكو هەمیشە هەر باسی ئەوە دەكرێت چارەسەری كردوە وڕاستی كردوە، ئەگەر هاتو خەڵكی باسی درۆكانیش بكەن ئەوسا هیچ كەسێك ڕو لەساحیرەكان ناكات. ئەمەش سودێكی گەورە وگرنگە بیزانە.

خۆ ئەگەر بۆت ڕون بویەوە ساحیرە ئامان نەڕۆی بۆلای، گەرنا ئەو فەرمایشتەی پەیامبەرت -صلی الله علیه وسلم- لەسەر جێ بەجێ دەبێت كە ئەفەرموێت:

«مَنْ أَتَى عَرَّافًا اَو كَاهِنًا، فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلاةُ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً» (٣)

واتە: هەر كەس بڕواتە لای فاڵچیەك، جادوگەرێك وپرسیاری شتێكی لێ بكات تا چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ نابێت. هەورەها دەفەرموێ:

«مَنْ أَتَى عَرَّافًا أَوْ كَاهِنًا فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ» (٤)،

واتە: هەر كەسێك بڕوات بۆ لای فاڵچیەك یان جادوگەرێك بڕوا بكات بەوەی پێی دەڵێت، ئەوە كوفری كردوە بەوەی بۆ سەر رسول الله -صلی الله علیه وسلم- دابەزیوە.

پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم چارەسەری صەحابەی كردوە، وصەحابەكانیش چارەسەری چەندین كەسیان كردوە، هەرگیز ڕۆژێك لە ڕۆژان پرسیاری ناوی دایكی یەكێكیان نەكرد، داوای شوێنەواری یەكێكیان نەكردوە، وداوای ئاژەڵیان لە كەسێك نەكردوە.

لە صەحیحی موسلمدا هاتوە كە عوسمانی كوڕی ئەبی العاص -خوای لێ‌ ڕازی بێت- دەڵێت: كە نوێژم دەكرد هەسـتم بەشتانێك دەكرد نوێژەكەی لێ‌ تێـك دەدام، ئەوەبو ڕۆیشتمە خزمەت پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم، وتم: قوربان هەست بە حاڵەتێكی ئاوها دەكەم، پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم ڕوقیەی بۆ كردم، وفەرموی: نزیك بەرەوە، پاشان دەستی خستە سەر سنگم وپاشان تفی كردە ناو دەمم وپاشان فەرموی: «اُخرج عدو الله»، دەرچۆ ئەی دوژمنی خوا، مەبەستی جنۆكەكەی گیانیەتی، ئەڵێ‌: سوێند بەخوا لەدوای ئەوە هەستم نەكرد تێكەڵاوی لاشەم بوبێت.

زۆربەمان چیرۆكی ئەو هاوەڵانەمان بیستوە كە جارێكیان دەڕۆن چارەسەر بۆ گەورەی خێڵێك دەكەن، وسورەتی فاتیحەی بەسەردا دەخوێنن، نەداوای ناویان كرد ونەداوای ناوی دایكیان كرد.

ئەمانە كۆمەڵێك فێڵبازن دەیانەوێت بەسەر پارەی خەڵكیەوە بژین .

 

(١) الصارم البتار في التصدي للسحرة الأشرار ص٤٣-٤٤.

(٢) لەم ماوەیە دو برا سەردانیان كردم، وتیان: باوكمان خوشكێكمانی بردوە بۆ لای فلان ساحیر وئەویش پێی وتوە: نابێت تا چل ڕۆژ خۆی بشوات، نابێت نینۆك بگرێت، نابێت دەرو دەشت بكات… تاكۆتایی، منیش وتم: جا ئەو ساحیرانە هەر بە شتێكی ئاوها ئەبن بە ساحیر كە چل ڕۆژ نوێژ ناكەن ونینۆك ناگرن وخۆیان ناشۆن وپەرستش بۆ شەیتان دەكەن وئەبنە ساحیر، وتی: لەسەر داوای ساحیرەكە ئاژەڵێكمان بۆ سەربڕی وجگەرەكەیمان بۆ هێنا ئەویش بە خوێنەكەی هەندێك شتی لەچەند كاغەزێكدا نوسی وتی: لە كاتی بانگی ئێوارەدا ئاگری پێوە بنێن، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ … نسأل الله السلامة والعافية في ديننا ودنيانا.

(٣) سبق تخريجه.

(٤) سبق تخريجه.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

سیحرەكان زۆر وجۆراو جۆرن(١)، جا هەر جۆرێك ونیشانەی خۆی هەیە بەڵام ئێمە هەندێك نیشانە ودیاردەی گشتی دیاری دەكەین كە لە زۆرێكی سیحرلێكراوەكاندا هەیە، بە تایبەت ئەوەی جنۆكە دەستی لێوەشاندون. ئەم نیشانانەش مەرج نیە لە هەر كەسێك هەبون ئیتر سیحر لێكراو بێت، مەرجیش نیە هەموی كۆ ببێتەوە لە سیحر لێكراودا.

١. شەوان كەم دەخەوێت.

٢. لەكاتی خەوتنەكەی ئارەق دەكات.

٣. لەخەودا زۆر ڕادەچەڵەكێت.

٤. شەوان دوای ڕاكشانێكی زۆر زۆر پاشان خەوی لێدەكەوێت.

٥. خەوی ناخۆش دەبینێ‌.

٦. بینینی ئاژەڵان لە خەودا، وەك: پشیلە وسەگ وشتر ومار وشێر وڕێوی ومشك. بە تایبەتی ئەگەر لەلایەن ئافرەتانەوە بینرا ودو گیان بو ئەوە والله أعلم سیحری لێكراوە.

٧. لە خەودا گاز دەگرێت لە دانەكان ولە لێوی خۆی.

٨. بینینی شەوە لە خەودا، شەوەش ئەوەیە: شتێك دەبینێت لە خەودا ناڕەحەتی دەكات وئازاری دەدات وئەیەوێت هاوار بكات ناتوانێت.

٩. بەدەم خەوەوە زۆر پێدەكەنێ‌ یان زۆر دەگرێ یان زۆر هاوار دەكات.

١٠. لەخەودا دەبینێت كە لەناو گۆڕستان یان زبڵدان یان كەلاوە دایە.

١١. لە خەودا دەبینێت كە لە بەرزایی بەر دەبێتەوە.

١٢. ڕێكردن بە دەم خەوەوە وهەستیشی پێ ناكات.

١٣. ئاخ وئۆفكردنی زۆر بە دەم خەوەوە.

١٤. لەخەودا كەسانێك دەبینێ‌ شێوازیان ئاسایی نیە وزۆر نامۆیە، وەك ئەوەی ببینێ باڵایان زۆر بەرزە، یان باڵایان زۆر نزمە.

ئەمانە نیشانەكان بون لە خەودا.

 

(١) وقاية الإنسان من الجن والشيطان ص٧٠-٧١.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

لە بێداریشدا

١. سەری بە خێرایی وبە زۆری ژان دەكات، ئەمە ئەگەر بەهۆی شتی ترەوە نەبێت، وەك: دان ئێشە، چاوئێشە، لوت ئێشە، گوێ ئێشە، ئێش وئازاری گەدە…

٢. تەمبەڵ وتەوەزەلی لە بۆ پەرستش ویادی خوا.

٣. پەركەم.

٤. بونی ئێش وئازارێك لە هەندێك لە ئەندامەكانی لاشەی، كە پزیشكەكانیش ناتوانن چارەسەری بكەن. بۆ نمونە قاچی یان باڵی یان هەر شوێنێكی تری ئازاری دەبێت كە سەردانی پزیشك دەكات لە ڕاپۆرتە پزیشكییەكاندا هیچ دەرنەكەوتوە.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

كە بریتیە لە كردنی سیحر بۆ جیاكردنەوە یان ڕق وكینە خستنە نێوانیان:

وەك ژن وپیاو (١)، یان كوڕ ودایك، یان كوڕ وباوك، یان برا وبرا، یان دو برادەر یان دو شەریك،…هتد

دیاردە ونیشانەكانی ئەم سیحرە:

١. هەڵگەڕانەوەی لە ناكاوی بارودۆخەكە لە خۆشەویستی وتەباییەوە بۆ ڕق وناكۆكی.

٢. دروست بونی گومانی زۆر لە نێوانیاندا.

٣. عوزر نە هێنانەوە بۆ یەكتر.

٤. گەورە كردنەوەی شتە بچوكەكان كە ئەبێتە مایەی ناكۆككی نێوانیان.

٥. هەردولا وێنەی یەكتر بە ناشیرین دێتە پێش چاویان، ئەگەر جوانترین ئافرەت وپیاوەكەش جوانترین پیاو بێت بە ناشیرین دێنە پێش چاوی یەكتر.

٦. لایەنی سیحر لێكراو ڕقی لە هەمو كارێكی بەرامبەرەكەی دەبێتەوە، تەنانەت ڕقی لەو شوێنەش دەبێتەوە كە لایەنی بەرامبەر تێیدا دادەنیشێت.

٧. مێردەكە كە لە ماڵ نیە ئافرەتەكە ئاساییە، بەڵام كە هاتەوە ئافرەتەكە ناڕەحەت دەبێت. بە نیسبەت مێردەكەش بە هەمان شێوەیە ئەگەر سیحرەكە لەو كرابێت.

٨. لە كاتی جوتبوندا لایەنی سیحر لێكراوە بە بەردەوامی هەست بە ناڕەحەتی دەكات.

 

(١) كە ئەمەیان لە هەمووی زیاتر بەربڵاوترە.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

دیاردە ونیشانەكانی سیحری خۆشەویستی:

١. شەیدا وخۆشەویستیەكی لە ڕادە بە دەری لا دروست دەبێت بۆ بەرامبەرەكەی.

٢. حەزی زۆر لە جیماع كردن دەبێت.

٣. ناتوانێت ئارام بگرێت كە دور بێت لێیەوە.

٤. هەمیشە تینوی بینینی بەرامبەرەكەیەتی.

٥. گوێڕایەڵی كردنی كوێرانەی بەرامبەرەكەی.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

هەمو شتێك بەدەستی الله یە، قازانج گەیەنەر تەنها الله یە، زەرەر گەیەنەر تەنها الله یە، عیلمی غەیب تەنها لای الله یە.

پەروەردگار دەفەرموێت: [تبارك الذي بيده الملك وهو على كل شيء قدير] (١)، واتە: بەرزی وپیرۆزی بۆ ئەو خوایەی كە هەمو شتێك موڵكی ئەوە، موڵك ودەسەڵاتی هەمو شتێكی بەدەستە، وتوانای هەیە بەسەر هەمو شتێكەوە.

خوای گەورە دەفەرموێت: [وأن الفضل بيد الله يؤتيه من يشاء والله ذو الفضل العظيم ] (٢)، واتە: فەزڵ وخێر وچاكە هەر بەدەستی خوایە.

هەروەها دەفەرموێ: [قل اللهم مالك الملك [ تؤتي الملك من تشاء وتنزع الملك ممن تشاء وتعز من تشاء وتذل من تشاء بيدك الخير إنك على كل شيء قدير، تولج الليل في النهار وتولج النهار في الليل وتخرج الحي من الميت وتخرج الميت من الحي وترزق من تشاء بغير حساب].

ڕزق وڕۆزیت دەوێ، منداڵت دەوێ، كوڕت دەوێ، كچت دەوێ، تەندروستیت دەوێت، بپاڕێوە وداوا لە خوا بكە.

ئەوە ئیبراهیمە ئەڵێ هەر خوا شیفام دەدات: [ وإذا مرضت فهو يشفين].

ئەوە ئەیوبە هەر داوا لەخوا دەكات شیفای بدات، دوای نزیكەی پانزە ساڵ هانا ودادی بۆ جگە لە دەرگای خوا نەبرد: [وايوب اذ نادى ربه اني مسني الضر وانت ارحم الراحمين، فاستجبنا له فكشفنا ما به من ضر].

ئەوە یونسە لە گەورەترین تەنگانەیە تەنها لە خوا دەپاڕێتەوە: [فنادى في الظلمات أن لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين، فاستجبنا له ونجيناه من الغم وكذلك ننجي المؤمنين].

ئەوە زەكەریایە كە منداڵی دەوێت تەنها داوا لە خوا دەكات ولەو دەپاڕێتەوە: [هنالك دعا زكريا ربه قال رب هب لي من لدنك ذرية طيبة إنك سميع الدعاء]، [وزكريا إذ نادى ربه رب لا تذرني فردا وأنت خير الوارثين فاستجبنا له ووهبنا له يحيى وأصلحنا له زوجه].

ئەوە ئیبراهیمی باوكیانە، پێشەوای موەحیدەكانە، هەمو دونیا لێی كۆ دەبنەوە، دەخرێتە نێو ئاگرەوە، هاوار بە كەس ناكات، پەنا بۆ كەس نابات تەنانەت جوبرەئیلیش (٣)، تەنها پەنا بۆ خوا دەبات وئەڵێ: «هەر خوام بەسە». بۆیە لەبەر ئەو تەوحیدەی ئیبراهیم، ئەو ئاگرەی دەست دەسوتێنێ بەڵام بۆ ئیبراهیم دەڕچێنێ وبە سەلامەت دەریدێنێ.

بۆیە هیچ شتێك لای خوا گران نیە جل جلاله وتقدست أسما‌ءه وصفاته.

خوای گەورە دەفەرموێت: [وإن يمسسك الله بضر فلا كاشف له إلا هو وإن يردك بخير فلا راد لفضله] (٤)، واتە: ئەگەر خوای گەورە توشی زەرەر وزیانێكت بكات هیچ هێزێك ناتوانێت لەسەرتی لابدات مەگەر هەر ئەو نەبێت.

پێویستە ئەم بیروباوەڕە لەناخی دڵمان ڕیشە دابكوتێت، لەسەر ئەم عەقیدەیە بمرین: [وإن يردك بخير فلا راد لفضله]، واتە: خۆ ئەگەر بیەوێت خێر وخۆشی وچاكە وقازانج وسودێكت پێ بگەیەنێت هیچ هێزێك نیە ڕێگر بێت لە گەیشتن پێت.

ئایا متمانەت نیە: ئەگەر بڕیار بێت سودێكت پێبگات، هەر پێت دەگات، ئەگەر لەلایەن خواوەوە بێت ؟!

وئەگەر بڕیار بێت زەرەرێكت پێبگات، هەر پێت دەگات، ئەگەر لەلایەن خواوەوە بێت، وهێزی هیچ بەهێزێك ناتوانێت ببێتە ڕێگر لەبەرامبەر بڕیارەكانی خوای گەورە.

پەیامبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- ئامۆژگاری عەبدوڵای كوڕی عەباس دەكات ودەفەرموێت: «يا غلام ، إني أُعلمك كلمات : احفظ الله يحفظك ، احفظ الله تجده تجاهك ، إذا سألت فاسأل الله ، وإذا استعنت فاستعن بالله ، واعلم أن الأُمة لو اجتمعت على أَن ينفعـوك بشيء ، لم ينفعوك إلا بشيء قد كتبه الله لك ، وإن اجتمعوا على أن يضروك بشيء ، لم يضروك إلا بشيء قد كتبه الله عليك، رفعت الأقلام وجفت الصحف» (٥).

ئەی ڕۆڵە چەند ڕستەیەكت فێردەكەم فێری ببە ولەگیانی خۆتدا جێبەجێی بكە:

– «احفظ الله يحفظك» خوا بپارێزە خوا دەتپارێزێت.

– «احفظ الله تجده تجاهك» خوا بپارێزە هەمیشە لە پێشتەوەیە ولە تەنگانە بە دادتەوە دێت، پێویستییەكانت بۆ پڕدەكاتەوە.

كەواتە پێویست ناكات هانا بۆ ساحیر وبەناو شێخ وشەخص بەریت، بەڵكو هانا بۆ عیبادات ببە وتەقوای خوا بكە ودەستت بۆ ئاسمان بەرز بكەرەوە، فەرمانەكانی خوا جێبەجێ‌ بكە ولە نەهییەكانی خوا خۆت بپارێزە.

– «تعرف إلى الله في الرخاء يعرفك في الشدة» لە خۆشیدا خوا بناسە، لە ناڕەحەتی وتەنگانەدا خوای گەورە بەهاناتەوە دێت.

– «إذا سألت فاسأل الله» ئەگەر پاڕایتەوە، داوای شتێكت كرد، داوا لە پەروەردگار بكە، ڕو لەو بكە، لە دەرگای ئەو بدە، ئەو بناسە، بڵێ یا الله هەر تۆ دەرگای هیوا وئومێدی منی.

– «وإذا استعنت فاستعن بالله» كە داوای یارمەتیت كرد، داوای یارمەتی لە الله جل جلالە- بكە، چونكە دونیا بە یارمەتی الله ڕاوەستاوە وڕادەوەستێ، هەر ئەو جێ نیازی بێ نیازە. جێ نیازە: نیاز وپێویستی هەمو بەندەكان لەلای ئەوە، بێ نیازە: نیاز وپێویستی بە هیچ كەسێك نیە.

– «وأعلم أن الأمة لو اجتمعت علي أن ينفعوك بشيء ، لم ينفعوك إلا بشيء قد كتبه الله لك»، بشزانە: ئەگەر هەمو دونیا كۆببێتەوە، بۆ ئەوەی سودێكت پێ بگەیەنن، ناتوانن وسودت پێ ناگەیەنن، مەگەر بە شتێك خوا ویستی لەسەر بێت.

– «وإن اجتمعوا على أن يضروك بشيء ، لم يضروك إلا بشيء قد كتبه الله عليك» ئەگەر هەمو دونیا كۆببێتەوە بۆ ئەوەی زیانێكت پێ بگەیەنن، ناتوانن زیانت پێ بگەینن، مەگەر خوا لەسەرتی نوسی بێت.

یانی ئەوەی كە نوسراوە هەر ئەوە دەبێت، هەمو دونیا وشەیەك لەوە ناگۆڕن كە نوسراوە.

– «رفعت الأقلام وجفت الصحف» پێنوسەكان هەڵگیراون وپەڕاوەكان وشكەوە بوون، یانی كار لەكار ترازاوە، بواری گۆڕین ودەستكاریكردنی نوسراوی خوا نەماوە.

كەوابو بزانە: ئەگەر خوای گەورە منداڵ نەبەخشێت هیچ هێزێك ناتوانێت منداڵت پێ ببەخشێت، هەر وەكو دەفەرموێت : [لله ملك السماوات والأرض يخلق ما يشاء يهب لمن يشاء إناثا ويهب لمن يشاء الذكور أو يزوجهم ذكرانا وإناثا ويجعل من يشاء عقيما] (٦).

واتە: هی خوایە ئەرز وئاسمانەكان وخۆی خاوەنیەتی ودروستی كردوە وكاروباری بەڕێوە دەبات وئەوەی بیەوێت بۆ ئەو كەسەی خۆی بیەوێت تەنها كچ دەبەخشێت (٧)، وبۆ ئەو كەسەی خۆی بیەوێ تەنها كوڕ دەبەخشێت (٨)، وبۆ ئەو كەسەی خۆی بیەوێ هەم كوڕ وهەم كچ دەبەخشێت، وبۆ ئەو كەسەی خۆی بیەوێ نەزۆكی دەكات واتە: نە كوڕ ونە كچی پێ نابەخشێت (٩).

ئیتر بۆ پەنا دەبەیت بۆ وەسیلەی ناشەرعی، خوای گەورە بەم كردارەی تۆ توڕە دەبێت.

ئەم دونیایە شوێنی تاقیكردنەوەیە، كاتێك كە منداڵت پێ نادرێت، ئەوە تاقی دەكرێیتەوە، تا ڕاستگۆ ودرۆزن جیا بكرێتەوە، وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: [الم , أحسب الناس أن يتركوا أن يقولوا آمنا وهم لا يفتنون ولقد فتنا الذين من قبلهم فليعلمن الله الذين صدقوا وليعلمن الكاذبين] (١٠)، خەڵكی وا دەزانن هەر كە وتیان ئیمانمان هێناوە، ئیتر وازیان لێ دەهێنرێ وتاقی ناكرێنەوە، سوێند بێت بە دڵنیاییەوە تاقی دەكرێنەوە وەكو چۆن ئەوانەی پێش ئەمانیشمان تاقیكردەوە، هەتا ڕاستگۆ ودرۆزن لەیەكتر جیا بكرێتەوە.

هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت: [ما كان الله ليذر المؤمنين على ما أنتم عليه حتى يميز الخبيث من الطيب] (١١)، خوای گەورە هەروا دەستبەرداری خەڵكی نابێ وتاوەكو پاك وپیس، باوەڕدار وبێ باوەڕ، مونافیق وصادق لەیەكتر جیانەكاتەوە، ئەم تاقیكردنەوە كە ئەم ئایەتە باسی دەكات شەڕی ئوحودە، بۆ ئەوەی خوای مەزن پیشانی بدات كێ بەڕاستی شوێنی پەیامبەر كەوتوە وكێش بە درۆوە شوێنی كەوتوە.

جا كە منداڵی نابێت وهانا بۆ ساحیرێك دەبات ئەوە لە تاقیكردنەوەكە دۆڕاوە، مۆكڵەیەكم لایە زیاتر لە ١٦٠ سم درێژە بۆ ئافرتێك كراوە تا منداڵی ببێت، یان منداڵەكانی بۆ بمێنێتەوە. كاغەزێك چۆن منداڵ دەبەخشێت ؟!

وەسیلەی شەرعی بەكاربهێنە، وزیكرەكانی بەیانیان وئێواران بخوێنە، ونوێژەكانت لە كاتی خۆیی ولە شوێنی خۆی بەجوانی ئەنجام بدە، سەردانی پزیشكی شارەزا بكە.

یەكێك لە نەخۆشیەكانی ئەمڕۆی كۆمەڵگەمان ئەوەیە: كاتێك توشی ناڕەحەتی دەبین، خوامان لەبیر دەچێت وهانا بۆ ساحیر وقەبر وشەخص وشێخ (١٢) دەبەین، ئەمەش خوا سبحانە- خوا توڕە دەكات. دەبێ‌ لەو حەقیقەتە تێ‌ بگەین ئێمە بۆ ئەوە دروستكراوین ڕو لەخوا بین، بۆ ئەوە دروست نەكراوین ڕو لە ساحیر وقەبر وشەخص وشێخ بكەین، ئەگەر مناڵت نابێت هەر شێخ، وباران نابارێت هەر شەخص، نەخۆشیت هەر قەبر، وكێشەت هەیە هەر دار، ئەی خوا دونیای بۆچی دروستكردوە ؟!!

كاتێك سەیارەكەت لاردەبێتەوە ئەڵێی غەوسەكەی بەغدا هاوار، ئاخر الله جل جلالە چۆن توڕە نابێت، ئەم قسانە لەزینا گەورەترە.

كە دەترسی بەڵایەكت توش ببێ هەر بڵێ یا الله، كە توشیشت هات بۆ لابردنی هەر بڵێ یا الله.

دەبینی لە مزگەوت نوێژ دەكات خشوع نایگرێ، دوعا دەكات خشوع نایگرێ‌، بەڵام كاتێك لەلای قەبرەكەی شەخص وشێخێك نوێژ دەكات خشوعێك دەیگرێ‌ ئەگەر بانگی بكەی ئاگای لێ‌ نیە.

كەچی خوای گەورە پەیامبەرانی ناردوە بۆ ئەوەی خەڵكی خوایان لە دڵدا گەورە بێت وبۆ ئەو خاشع بن. هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت: [قل إن صلاتي ونسكي ومحياي ومماتي لله رب العالمين] (١٣).

بەڕێزەكان

ئەگەر بمەوێت سوێند بخۆم سوێند دەخۆم، ئەوەندەی هەندێك خەڵك باوەڕیان بەشێخ وسەید وقەبر ودار وبەرد هەیە، ئەوەندە باوەڕیان بەخوا هەبێت، ئێستا سێبەری توێكڵە هەنارێك بەشی دو كەسی دەكرد. یانی: بەرەكەتی ئاسمان وزەوی دادەبەزی.

بەڵام خەڵك ئەوەندەی شەخص وشێخ وقەبر وساحیر دەناسن ئەوەندە خوا ناناسن. ئەوەندە ئومێد وترسیان لەوان هەیە لە خوا جل جلالە نیانە!

ئەو نوشتەیەی كە ساحیرێك بۆی كردوە، خوا نەناسێك بۆی كردوە، دەستی بۆ ببە بیكەرەوە، ناهێڵێت، خۆ ئەگەر پێی نەكرا ڕادەكات وناوەستێت و دەترسێت غەزەبی خوا دابەزێت بەسەریاندا.

بەڵام زینا دەكات ومەشروب دەخوات وهاوار دەكاتە غەیرە خوا زۆر لای ئاسانە.

بە پێش چاویەوە جوێن بە خوا، بە پەیامبەر، بە ئیسلام، بە قورئان دەدرێت، ئاساییە بەلایەوە، نە ڕا دەكات، نە دەترسێت، بشترسێت ئەوەندەی ترسەكەی نابێت لە كردنەوەی نوشتەكەی كاكە شێخ. بەڵام كەسێك جوێنێك یان قسەیەكی لە سنور دەرچو –كە ئەوەش جائیز نیە- بەو شەخص وشێخەی لە دڵی ئەو گەورەیە بدات دونیای لێ ئاخر دەبێت.

تا ئێستا دەیان جار ڕۆیشتۆتە سەر مەزاری شێخ عەبدولقادری گەیلانی -خوا بە ڕەحمەتیكا-، بەڵام تا ئێستا بۆ یەكجاریش نە حەجی كردوە ونەعومرە، ئەمە ئەگەر بزانێت عومرە چیە، والله هەندێكیان پێی وتوم من هەر نەمزانیوە عومرە هەیە لەم دواییانە لە دەمی ئێوە بیستومە.

لەو هەمو شێخ وشەخصە كە نمونەی شێخ عبدالقادر رحمە الله- دەهێنمەوە، لەبەر دو هۆكارە:

یەكەمیان: خەڵكێكی زۆر ڕوی تێ‌ دەكەن.

دوەمیان: بەڕاستی پیاوچاك بوە وزانایان بە موجمەلی شایەتیان بۆ داوە (١٤)، باسی ئەوانی تر ناكەین چونكە لەمێژودا بەناوبانگن كە دەججال ودرۆزن ومشەخۆر بون.

جا سەرنج بدە وبیربكەرەوە: شێخ عبدالقادر -بەڕەحمەت بێ‌- لە دەوری ساڵانی ٤٧١-٤٩٠ كۆچی لە دایك بوە، ولە ساڵی ٥٦١ كۆچی دوایی كردوە، ئێستا ئێمە ساڵی «١٤٣٣»ـە ، زیاتر لە هەشت سەد ساڵە، زیاتر لە هەشت سەدە ونیوە خەڵكی لە خۆڵی سەر قەبرەكەی دێنن.

پێم بڵێن: ئەگەر لەهەر زەویەك ببرایە ئێستا هەتا هەر حەوت چینی خاكەكەی چاڵ بوبو، ئیتر ئەو خۆڵە چۆن تەواو نەبو ؟!!

ئیمامی حوسەین -خوای لێی ڕازی بێ- نزیكەی چواردە سەدەیە خەڵكی لە خۆڵی سەر قەبرەكەی دێنن، ئەگەر خەڵكی هەر ڕۆژێ‌ مشتێك خۆڵیان بهێنیایە ئێستا قەبرەكەی نەمابوو!!

با هۆشیار وبێداربین، هەمو شتێك هەر بەدەستی خوایە، عیلمی غەیب هەر لەلای خوایە هیچ كەسێك عیلمی غەیب نازانێت. پەروەردگار ئەفەرموێ: [وعنده مفاتح الغيب لا يعلمها إلا هو ۚ ويعلم ما في البر والبحر ۚ وما تسقط من ورقة إلا يعلمها ولا حبة في ظلمات الأرض ولا رطب ولا يابس إلا في كتاب مبين]. هەروەها ئەفەرموێ: [إنما الغيب لله].

تەنانەت مەلائیكەتەكانیش عیلمی غەیب نازانن، هەر وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: [قالوا سبحانك لا علم لنا إلا ما علمتنا] (١٥)، وتیان: پەروەردگارا ئێمە هیچ نازانین ئەوە نەبێت كە خۆت فێرت كردوین.

بەڵكو ئەوە جوبرەئیلی سەردار وسەروەریانە -علیە السلام- غەیب نازانێت، وەكو لە حەدیسە بەناوبانگەكەی جوبرەئیلدا هاتوە پرسیار لە پەیامبەر دەكات لەبارەی هاتنی قیامەتەوە: پەیامبەر صلی الله علیە وسلم پێی ئەڵێ: «ما المسؤول عنها بأعلم من السائل»، واتە: پرسیار لێكراو لە پرسیاركەر زیاتری لێنازانێت، یانی هەردوكمان وەكو یەك واین، لە ئاست غەیب وهاتنی قیامەت.

بەڵكو پەیامبەرانیش عیلمی غەیبیان پێ نەبوە.

ئەوە نوحە: [ولا أقول لكم عندي خزائن الله ولا أعلم الغيب ولا أقول إني ملك ولا أقول للذين تزدري أعينكم لن يؤتيهم الله خيرا الله أعلم بما في أنفسهم إني إذا لمن الظالمين].

ئەوە سەروەر وسەردارەكەیانە -صلی الله علیه وسلم-:

[قُلْ لَا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلَا أَقُولُ لَكُمْ إِنِّي مَلَكٌ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ] [تِلْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنْتَ تَعْلَمُهَا أَنْتَ وَلَا قَوْمُكَ مِنْ قَبْلِ هَذَا]

هەروەها تەبەڕا دەكات لەوەی عیلمی غەیب بزانێت،

[قُلْ لاَ أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلاَ ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ] (١٦)،

واتە: پێیان بڵێ: من توانای ئەوەم نیە هیچ سود وزیان بە خۆم بگەیەنم مەگەر خوا بیەوێت، خۆ ئەگەر عیلمی غەیبم بزانیایە ئەوا خێر وسودی زۆرم بۆ خۆم دەستەبەر دەكرد وتوشی هیچ زیانێك نەدەبوم.

«توشی هیچ زیانێك نەدەبوم ئەگەر غەیبم بزانیایە» بەڵام دەبینن پەیامبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- ددانی دەشكێت وناو سكی وشتری بەسەردا دەكرێت، ئەگەر علمی غەیبی بزانیایە نەیدەهێشت توشی هیچ جۆرە زیانێك ببێت.

جنۆكەش لە غەیب نازانن، ئەوەتا خوای گەورە باسی چیرۆكی پەیامبەر سلیمان -علیە السلام- دەكات، كە جنۆكەیەكی زۆر خزمەتكاری بون، كۆشك وتەلاری گەورەیان دروستدەكرد، زەوی كۆشكەكەی وەك شوشە وابو، ئەوندە جووان بو كاتێك بەڵقیس (١٧) هاتە نێو كۆشكەكەی سولەیمانەوە قاچی هەڵكرد، وای زانی ئاوە، ئەوەبو پێیان وت: [انه صرح ممرد من قوارير] (١٨)، ئەوە ئاو نیە قاچت هەڵ مەكە بەڵكو لوسە وەك شوشە وایە.

جا ئەو جنۆكانە سەرباری زیرەكی ولێهاتویان، غەیبیان نەزانیوە.

خوای گەورەش پیشانیدان كە جنۆكە «غەیب» نازانن، ئەمەش بەوەی:

لە كاتی سەرەمەرگدا سولەیمان -علیە السلام- خۆی دابو بەسەر گۆچانەكەیدا، هەر لەو كاتە ڕوحی كێشرا، «خۆرك- گڵ خۆركە» -كە جۆرە كرمێكە- بەرە بەرە لە گۆچانەكەیان خوارد، تا سولەیمان -علیە السلام- دای بەزەویدا، ئەوسا جنۆكە زانییان سلیمان مردوە، یانی: ئەگەر غەیبیان بزانیایە دەیان زانی سولەیمان مردوە، كە ئاواتی گەورەیان بو بمرێ، ئەوسا ئەو هەمو ئیش وكارە قورسەی دەیانكرد ڕزگاریان لێدەبو: خوای گەورە دەفەرموێت: [فلما قضينا عليه الموت ما دلهم على موته إلا دابة الأرض تأكل منسأته] كاتێك ڕوحی سلیمانمان كێشا، كەس نەیزانی وەفاتی كردوە بەڵكو خۆركی زەوی بەرە بەرە لێیان خوارد، كە دای بەزەویدا، ئەنجا زانیان وەفاتی كردوە.

[ما لبثوا فى العذاب المهين] (١٩)، ئەگەر غەیبیان بزانیایە، ئەو هەمو ئازارەیان نەدەچەشت وئەو هەمو ماندوبونەیان نەدەكێشا.

كەچی ئەو ساحیرانە بانگەشەی زانینی غەیب دەكەن وباسی كاتی هاتنی قیامەت دەكەن، وەكو لە ڕۆژنامە وكۆڤارەكاندا چەندین هەواڵیان لەم بارەوە دەبیسین.

خۆ ئەگەر قسەیەكی ڕاستت لێ بیستن ئەوە لە ئاسمانەكانەوە دزیویانە، بەڵام نەوەد ونۆ درۆیان پێوە پێچاوە.

وعَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ: سَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم نَاسٌ عَنْ الْكِهَانَةِ فَقَالَ : «لَيْسُوا بِشَيْءٍ». فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ إنَّهُمْ يُحَدِّثُونَ أَحْيَانًا بِشَيْءٍ فَيَكُونُ حَقًّا، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: «تِلْكَ الْكَلِمَةُ مِنْ الْحَقِّ يَخْطَفُهَا الْجِنِّيُّ فَيَقُرُّهَا فِي أُذُنِ وَلِيِّهِ يَخْلِطُونَ مَعَهَا مِائَةَ كَذْبَةٍ» (٢٠).

موسوڵمانە بەرێزەكان بادڵمان پەیوەست بێت بەخواوە هەمیشە ڕو لە خوا بین، با زمانمان فێری یا الله بێت، هانا بۆ خوا بەرین، با نەڵێین غەوسەكەی بەغدا!

«غەوس» واتە فریادڕەس، هەر خوا فریادڕەسە، بۆیە حەرامە بە كەس بڵێین غەوس، وەكو دەفەرموێت: [إذ تستغيثون ربكم فاستجاب لكم] (٢١)، [امن يجيب المضطر إذا دعاه ] (٢٢).

 

(١) سورة الملك:١.

(٢) سورة يونس:٥٨.

(٣) بەڵام ئەو ڕیوایەتەی كە ئەڵێ جوبرەئیل هاتوە بۆڵای باوكمان ئیبراهیم وتویەتی ئیشت نیە، ئەویش وتویەتی: بە تۆ نا، بەڵام بە خوا بەڵێ «حسبی الله ونعم الوكیل» لاوازە وئیسرائیلیە. بەڵام وتنی: «حسبی الله ونعم الوكیل» لەوكاتەدا لە بوخاریدا هاتوە لە وتەی ئیبن عەباسەوە.

(4) سورة يونس:١٠٧.

(5) رواه الترمذي، وصححه الألباني في صحيح الجامع الصغير.

(6) سورة الشورى:٤٩–٥٠.

(7) لەوانەش پەیامبەر لوط وپەیامبەری خۆشمان كە تەنها كچی بۆ ماوەتەوە على جميع الأنبياء الصلاة والسلام. وەك بەغەوی -رحمە الله- دەفەرموێ.

(٨) لەوانەش پەیامبەر ئیبراهیم علیە السلام كە تەنها كوڕی بۆ ماوەتەوە. وەك بەغەوی -رحمە الله- دەفەرموێ.

(٩) لەوانەش پەیامبەر عیسا ویەحیا علیهما السلام. وەك بەغەوی -رحمە الله- دەفەرموێ.

(١٠) سورة العنكبوت:١-٣.

(١١) سورة آل عمران:١٧٩.

(١٢) مەبەستمان لە شێخ لێرەدا، عەشیرەتی: «شێخ» نیە، بەڵكو مەبەستمان ئەو درۆزن ودەججالانەیە كە بە ناوی پیاوچاكی وەلی خواوە ماڵی خەڵك بە ناحەق دەخۆن.

(١٣) سورة الأنعام:١٦٢.

(١٤) ئەشڵێن ئەبولفەرەج ئیبن ئەلجەوزی بەغدادی حەنبەلی كتێبێكی نوسیوە وڕەدی شێخ عەبدولقادری داوەتەوە، جا شێخ عەبدولقادریش هەر حەنبەلیە، بەڵام یەكێك لەو وتە مونصیفانەیەی كە لە بارەیەوە وتراوە، وتەكەی ئیبن كەسیرە لە «البداية والنهاية» ئەڵێ: «كان له سمت حسن، وصمت غير الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر، وكان فيه زهد كثير، وله أحوال صالحة ومكاشفات، ولأتباعه وأصحابه فيه مقالات، ويذكرون عنه أقوالاً وأفعالاً، ومكاشفات أكثرها مغالاة، وقد كان صالحاً ورعاً، وقد صنف كتاب «الغنية»، و«فتوح الغيب»، وفيهما أشياء حسنة، وذكر فيهما أحاديث ضعيفة وموضوعة، وبالجملة كان من سادات المشايخ».

لەمەش مونصیفانەتر وتەكەی زەهەبیە لە السیر لە كۆتایی ژیاننامەكەیدا ئەڵێ: «وفي الجملة الشيخ عبد القادر كبير الشأن، وعليه مآخذ في بعض أقواله ودعاويه، واللهُ الموعد، وبعض ذلك مكذوب عليه».

(١٥) سورة البقرة:٣٢.

(١٦) سورة الأعراف:١٨٨.

(١٧) لە ڕیوایاتی ئیسڕائیلی ناوی ئاوها هاتوە. والله أعلم.

(١٨) سورة النمل:٤٤.

(١٩) سورة سبأ:١٤.

(٢٠) متفق عليه.

(٢١) سورة الأنفال:٩.

(٢٢) سورة النمل:٦٢.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

لەبەر ئەوەی سیحر دەردێكە وكاریگەری هەیە(١)، دەكوژێت، نەخۆش دەخات، ژن وپیاو لێك جیا دەكات، بۆیە دروستە هەوڵی چارەسەركردنی بدەین وهۆكارە شەرعیەكان بگرینە بەر بۆ لابردنی چونكە خوای گەورە هەر دەردێكی دانابێت دەرمانەكەشی بۆ داناوە، هەر وەكو پەیامبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ما أنزل الله داء إلا أنزل له شفاء » (٢)،

واتە: خوای گەورە هەرچی دەردێكی دانابێت دەرمانەكەشی داناوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هیچ دەردێك نیە دەرمانی نەبێت، بەڵام هەندێك جار دەرمانەكە بەر دەردەكە دەكەوێت وشیفا دێت، هەندێك جاریش بەری ناكەوێت وشیفای نایەت.

وەكو پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «فإذا أصيب دواء الداء برئ بإذن الله عزّ وجل» (٣)، ئەگەر هاتو دەرمانەكە بەر دەردەكە بكەوێت خوای گەورە شیفای دەدات.

وسیحر چارەسەر دەكرێت بە قورئان وحەدیس وئەو دوعایانەی شەرعیە وئەو دەرمانانەی حەڵاڵە. بەسیحر چارەسەركردنیشی حەرامە، چونكە سیحر بە كۆدەنگی زایان حەرامە وەك نەوەوی وئیبن حەجەر وئیبن قودامە وجگە لەوانیش كۆدەنگی زانایانیان گێڕاوەتەوە.

ئەوەتا پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: «خوای گەورە شیفای دەردەكانی نەخستۆتە حەرامەكان» (٤).

نابێت بۆ چارەسەر ڕو لە فاڵچی وجادوگەر بكرێت.

پاشان سیحر بە دەقی قورئان ئیشی شەیتانە، بە دەقی فەرمایشتی پەیامبەریش صلی الله علیه وسلم ئیشی شەیتانە، ئەوەتا لە سونەنی ئەبو داود هاتوە بە سەنەدێكی صەحیح پرسیار لە پەیامبەر صلی الله علیه وسلم دەكرێت سەربارەت بە چارەسەركردنی سیحر بە سیحر فەرموی: ئەوە ئیشی شەیتانە. ئیتر چۆن دروستە چارەسەری پێ بكەی ؟

پاشان ساحیرەكان درۆزن ودەججالن چۆن دروستە چارەسەری لا بكەی.

بەڕاستی ڕوكردنە ساحیر بۆ چارەسەر وەكو ئەوە وایە بڵێی چارەسەرم بكە بەوەی كە نەخۆشم دەخات، وەكو كەسێك وایە لە گەرمی پەنا بۆ ئاگر ببات.

پاشان ئەمە دەبێتە یارمەتیدەری ساحیرەكە وداننانە بەوەی ساحیرەكە لەسەریەتی لە كوفر وشیرك.

ئایا كوفر وشیرك دروستە بكرێت بۆ ئەوەی نەخۆشێك چاك ببێتەوە ؟!

ئەی پەیامبەر -صلی الله علیه وسلم- نافەرموێ -وەكو لە صەحیحی موسلیمدا هاتوە-: «لا بأس بالرقى ما لم يكن فيه شرك» ڕوقیە وچارەسەركردن قەیدی ناكات ئەگەر شیركی تێدا نەبێت. سیحریش بە بێ شیرك بەدی نایەت.

پاشان لە سەردەمی پەیامبەریشدا سیحر لێكراو هەبوە وپێویستیشیان بەوە هەبوە چارەسەری بكەن، كەچی لە تەنیا حەدیسێكیشدا نەهاتوە بڵێ دروستە، بەڵكو پێچەوانەكەی هاتوە كە ئەفەرموێ: «ئیشی شەیتانە».

نابێت لە بری هانا بردن بۆ وەسیلەی شەرعی، هانا ببرێت بۆ ساحیر وفاڵچی، نابێت ئەو دەرمانانەی شەرع دیاری كردوە پشت گوێ بخرێن وهانا بۆ ئەم دەرمانە كوشندە كوفریە ببرێ، نابێت هانا بۆ وەسیلەی حەرام ببرێ.

گەورەترین شتێك كە خوای گەورە فەرمانی پێكردبێت بریتییە لە تەوحید ویەكتاپەرستی، وەكو چۆن گەورەترین شتێك كە نەهی لێكردبێت بریتییە لە شیرك پەیداكردن، سیحریش هەم دژی تەوحید وهەڵوەشێنەرەوەیەتی هەم بەشێكی شیركە و باوكیەتی.

پرسیاریان كرد لە پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەربارەی نوشرە، پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموی: ئەوە ئیشی شەیتانە.

«نوشرەش «النشرة» یانی چارەسەركردنی سیحر، ئەوەش دو جۆری هەیە:

 

یەكەمیان: سحر بە سیحر چاك بكەیتەوە.

دوەمیان: بەزیكری شەرعی. پرسیارەكەیان دەربارەی جۆری یەكەم بو». وەك ئیبن قەییم دەفەرموێ.

جا هەر كەسێك سیحر بەسیحر چاك بكاتەوە ئەوە ئیشی شەیتانە، چۆن دروستە كەسێك بڕوات بۆلای ساحیرێك كە كوفر بەخوا دەكات، پێی بڵێی ئەم نەخۆشەم بۆ چاك بكەرەوە.

 

(١) ينظر: الكتب والمقالات والفتاوى التي ردت على الشيخ عبد المحسن العبيكان في تجويزه لهذا الأمر، ومنها استفدت.

(٢) رواه البخاري.

(٣) رواه مسلم.

(٤) قال ابن قيم -رحمه الله-: «روى أبو داود فى «سننه» من حديث أبى الدرداء -رضى الله عنه- قال: قال رسولُ الله صلى الله عليه وسلم: «إنَّ اللهَ أَنْزَلَ الدَّاءَ وَالدَّوَاء، وَجَعَلَ لِكُلِّ داءٍ دواءً، فَتَدَاوا، ولا تَدَاوا بِالْمُحَرَّم». وذكر البخارى فى «صحيحه» عن ابن مسعود: «إنَّ اللهَ لَمْ يَجْعَلْ شِفَاءَكُمْ فِيمَا حَرَّمَ عليكم». وفى «السنن» عن أبى هريرة، قال: نهى رسول الله -صلى الله عليه وسلم- عَنِ الدَّوَاءِ الخَبِيثِ. وفى «صحيح مسلم» عن طارق بن سُوَيد الجُعفىِّ، أنه سأل النبىَّ صلى الله عليه وسلم عن الخمر، فنهاه، أو كَرِهَ أن يصنَعَها، فقال: إنما أصنعُها للدواء، فقال: «إنَّه لَيْسَ بِدَوَاءٍ ولكنَّهُ دَاءٌ». وفى «السنن» أنه -صلى الله عليه وسلم- سُئل عن الخمر يُجْعَل فى الدَّواء، فقال: «إنَّهَا دَاءٌ ولَيسَتْ بِالدَّوَاءِ» رواه أبو داود، والترمذى. وفى «صحيح مسلم» عن طارق بن سُويدٍ الحضرمى، قال: قلت: يا رسول الله إنَّ بأرضنا أعناباً نَعتصِرُها فنشرب منها، قال: «لا». فراجعتُه، قلتُ: إنَّا نستشفى للمريض قال: «إنَّ ذَلِكَ لَيْسَ بِشِفَاءٍ وَلَكِنَّهُ دَاءٌ». وفى «سنن النسائى» أنَّ طبيباً ذَكر ضِفْدَعاً فى دواءٍ عند رسول الله -صلى الله عليه وسلم-، فنهاه عن قَتْلِها. ويُذكر عنه -صلى الله عليه وسلم- أنه قال: «مَنْ تَدَاوَى بِالْخَمْرِ، فَلا شَفَاهُ اللهُ»».

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

((حوکمی ئەو کەسانەی دەڕۆن بۆلای ساحیر لەگەڵ زەرەرو زیانەکانی ڕۆیشتن بۆلای ))

ڕۆیشتن بۆلایان حەرامە. لەبەر حەدیسەكەی موعاویەی كوڕی حەكەمی سولەمی، ئەڵێ:

«قٌلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إنِّي حَدِيثُ عَهْدٍ بِجَاهِلِيَّةٍ وَقَدْ جَاءَ اللَّهُ بِالْإِسْلَامِ فَإِنَّ مِنَّا رِجَالًا يَأْتُونَ الْكُهَّانَ، قَالَ: «فَلَا تَأْتِهِمْ» (١)».

واتە: «وتم ئەی پەیامبەری خوا من تازە موسڵمان بوم، وخوای گەورەش ئەم ئیسلامەی بۆ هێناوین، جا ئێمە كەسانێكمان لایە ئەچن بۆلای فاڵچی وتاڵەگرەكان ئەوە چۆنە لە ئیسلامدا؟ فەرموی: مەڕۆن بۆلایان..».(١) أخرجه مسلم.

چل شەو وچل ڕۆژ نوێژی قەبوڵ نابێت، پەیامبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت:

«مَنْ أَتَى عَرَّافًا فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلاةُ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً» (١).

واتە: هەر كەس بڕواتە لای تاڵەگرێك وپرسیاری شتێكی لێ بكات تا چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ نابێت.أخرجه مسلم.

هەركەس بڕوا بۆلایان كوفری بەخوا كردوە، پەیامبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ:

«مَنْ أَتَى عَرَّافًا أَوْ كَاهِنًا فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ» (١).

واتە: هەر كەسێك بڕوات بۆ لای تاڵەگرێك یان جادوگەرێك بڕوا بكات بەوەی پێی دەڵێت، ئەوە كوفری كردوە بەوەی بۆ سەر رسول الله -صلی الله علیه وسلم- دابەزیوە.(١) سبق تخريجه

ڕۆیشتن بۆلایان لە تاوانە هەرە گەورە لەناوبەرەكانە وخانەوەكەی لەناودەبات، لە بوخاری وموسلیمدا هاتوە، لە ئەبو هورەیرەوە كە پەیامبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمویەتی:

«اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ. قَالُوا: وَمَا هُنَّ يَا رَسُولَ اللهِ؟ قَالَ: «الشِّرْكُ بِاَللَّهِ، وَالسِّحْرُ، وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللهُ إِلا بِالْحَقِّ، وَأَكْلُ الرِّبَا، وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ، وَالتَّوَلِّي يَوْمَ الزَّحْفِ، وَقَذْفُ الْمُحْصَنَاتِ الْغَافِلاتِ الْمُؤْمِنَاتِ».

واتە: خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە لەناوبەرەكە: شیرك وسیحر و.. ئەمانە دین وئیمانی موسوڵمان بەرەو لەناوچون دەبەن وچارەنوسی دەسوتێنن.

هەركەس بڕوای پێیان هەبێت ناڕواتە بەهەشت، پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت:

«لاَ يَدْخُل الجَنَّة مُؤْمِنٌ بِسِحر» (١).

واتە: ناچێتە بەهەشتەوە كەسێك باوەڕی بەسیحر هەبێت.

  • قال الألباني في «الصحيحة»: أخرجه ابن حبان في «صحيحه» قلت : ورجال إسناده ثقات غير أبي حريز، ففيه ضعف، وقد صحح هذا الحديث الحاكم والذهبـي، وبينت خطأهما في ذلك في الكتاب الآخر «١٤٦٣»، وذكرت له هناك شاهدا من حديث أبي سعيد الخدري، فالحديث بمجموع الطريقين حسن، و الله أعلم»اهـ بإختصار.

هەركەس بڕوا بۆلایان تا سیحری بۆ بكەن لە ئوممەتی موحەممەد نیە، عیمڕانی كوڕی حوصەین ئەڵێ: پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموی:

«لَيْسَ مِنَّا مَنْ سَحَرَ، أَو سُحِرَ لَهُ، أَو تَطَيَّرَ، أَو تُطِيِّرَ لَهُ، أَو تَكَهَّنَ، أَو تُكُهِّنَ لَهُ».

واتە: لە ئێمە نیە ئەوەی سیحر دەكا وئەوەشی سیحری بۆ دەكرێت، ئەوەی غەڕری دەكات وئەوەشی داوای كردنی دەكات، ئەوەی تاڵە دەگرێتەوە وئەوەشی داوای گرتنەوەی دەكات.

چارەسەركردن بە سیحر چارە سەر كردنە بە حەڕام، لە كاتێكدا پەیامبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت:

«إنَّ اللهَ أَنْزَلَ الدَّاءَ وَالدَّوَاء، وَجَعَلَ لِكُلِّ داءٍ دواءً، فَتَدَاوَوْا، ولا تَدَاوَوْا بِالْمُحَرَّم».

واتە: بێگومان خوای گەورە دەرد ودەرمانی دابەزاندوە، وبۆ هەر دەردێكیش دەرمانی داناوە، بۆیە بە دوای چارەسەردا بگەڕێن وبەڵام چارەسەری حەرام بەكار مەهێنن (١). (١)

پەنا بردن بۆ ساحیر لە ڕەوشت وئاكارەكانی «سەردەمی نەفامی وجاهلیەتە»، كە شەرع نەهی لێكردوە وهەوڵی بنەبڕكردنی داوە، هەربۆیە شێخ موحەممەد لە كتێبی المسائل الجاهلیەدا باسی سیحریشی كردوە.     ساحیران ئەم كارانە ناكەن لە بەرامبەر بڕێك پارە نەبێت، كە بە ستەم وەریدەگرن، ئەو بڕە پارەیەش بە پێی دەقی فەرمایشتی پەیامبەر صلی الله علیه وسلم وڕای سەرجەم زانایان حەڕامە، لە عوقبەی كوڕی عامرەوە ئەڵێ:

«نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ، وَمَهْرِ الْبَغِيِّ، وَحُلْوَانِ الْكَاهِنِ، وَإِنْ أَتَاكَ صَاَحِبُ الكَلْبِ يَلْتَمِسُ ثَمَنَه، فَامْلأ يَدَيْهِ تُرَابَا» (١).

واتە: پەیامبەر صلی الله علیه وسلم نەهی كردوە لە نرخی سەگ، ونرخی زیناكردن و فاڵچی وجادوگەر.

  • رواه الجماعة، وقال الترمذي عقب الحديث: «حديث حسن صحيح، والعمل على هذا عند أكثر أهل العلم، كرهوا ثمن الكلب، وهو قول الشافعي وأحمد وإسحاق. وقد رخص بعض أهل العلم في ثمن كلب الصيد».

كە دەڕۆی بۆ لای ساحیرەكە وەكو ئەوە وایە پێی بڵێی من دان دەنێم بەو كارەی تۆ، بەڕاستی ئەم كارەی تۆ كارێكی چاكە، با ئەمە بە زمانیش نەڵێی، چونكە كە دەڕۆی بۆ لای وپرسیاری لێ‌ دەكەی، ئەمە زمانی جەستەیە.

كە دەڕۆی بۆلای ساحیران، ڕوبەروی ئەو هەمو هەڕەشە وسزایانە دەبیتەوە كە گوێت لێبو.                  كە دەڕۆی قسەی شەرع دەشكێنی.

كەسێك جارێك و دوو جار ڕۆیشت بۆلای ساحیران، ئەوسا فێر دەبێت وئاسان دەبێتەوە بەلایەوە، وچەند بارەی دەكاتەوە.

كەسێك هەر كێشە ودەردێكی هەبو، حەز وئارەزویەكی هەبوو، ئومێدێكی هەبو، ترسێكی هەبو، بۆ جێ بەجێكردنیان پەنا بۆ ساحیر ببات، دڵی پەیوەست دەبێ‌ بەغەیری خواوە، ئەمەش شیركە.

سیحر كردن یەكێكە لەو شتانەی یەكتاپەرستی هەڵدەوەشێنێتەوە، زانایان لە باسی هەڵوەشێنەرەوەكانی ئیسلام «نواقض الإسلام» یەكێك لەو هەڵوەشێنەرەوانەی باسی دەكەن، سیحر كردنە، یانی: بە سیحركردن ئیسلامەتیەكەی هەڵدەوەشێتەوە.

هەربۆیە بێگومان چارەسەركردن بە سیحر حەڕامە: لەبەر ڕۆیشتنی بۆلایان، پەیوەست بونی بەغەیرە خوا، پەنابردنی بۆ هۆكارێكی ناشەرعی، گوێڕایەڵیكردنی ساحیر لەو شتانەی ساحیر پێی دەڵێ بیكا، ڕازی بونی بە ئیشی ساحیرەكە، لەوە دەچێت شتێكی حەڕامیش بكات كە ساحیرەكە فەرمانی پێكردبێت بیكات.

ئەم هەمو بەڵگەیە نابن بەڕێگری موسوڵمان كە ئیتر ڕوو لە فاڵچی و جادوگەر وتاڵەگەر نەكەن، ئەگەر شەرع پێشت بڵێ: كافر، هەر دەڕۆی ؟!!

پێت بڵێ‌: چل شەو نوێژت لێ‌ وەرناگیرێت، هەر دەڕۆی ؟!!

پێت بڵێ: ئیمانەكەت هەڵدەوەشێتەوە، هەر دەڕۆی ؟!!

پێت بڵێ: لە تاوانە ناوبەرەكانە، هەر دەڕۆی ؟!!

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

زۆر باسی ترسناكی سیحرمان كرد، دڵتان ترسا چی بكەن بۆ ئەوەی پارێزراوبن لە سیحر وساحیران، ئەم خاڵانەی خوارەوە یارمەتیدەر وهاوكارن، بەڵكو بەپشتیوانی خوای گەورە جێبەجێكردنی ئەبێتە «قەڵای پارێزەر لە جنۆكە وجادوگەر» (١)، ئەمەش ڕەحمەتی خوای گەورەیە، وسروشتی ئەم شەرعەیە، كاتێك دەرگایەكت لێ‌ دەگرێت دەرگایەكی ترت بۆ دەكاتەوە، كارێكت لێ حەڕام دەكات بەدیلەكەیت پێ دەڵێ، كە دەڵێ‌ بەدەستی چەپدا مەڕۆ، دەستی ڕاستی پیشانداوی.

 

ئێستاش كە ڕێگریمان كرد لە سیحر، ئەوە پارێزەر وچار وچارەسەر:

لەم خاڵانەی دواتردا ڕوونی دەكەینەوە :

(١) ئەم شەرعە قەڵایەكی بۆ موسوڵمان دروست كردوە كەتیری هیچ دوژمنێك پێی ناگات بەڵام موسوڵمانان بێ‌ ئاگان لەدروستكردنی ئەم قەڵا پارێزەرە، ئەم قەڵایەش هەندێكی بریتیە لەو زیكرانەی كە لەشەو وڕۆژدا دەخوێندرێت وپەیامبەری خوا صلی الله علیە وسلم فێری كردوین.

یەکەم: خواردنی حەوت خورمای عەجوەی مەدینە هەمو بەیانیەك. ئەمەش لە باشترین دەرمانەكانە وەكو پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم باسی دەكات، لە هەر دو صەحیحی بوخاری وموسلیمدا هاتوە پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت:

«مَنِ اصْطَبَحَ سَبْعَ تَمَرَاتٍ مِنْ عَجْوَةِ الْمَدِينَةِ لَمْ يَضُرَّهُ ذَلِكَ الْيَوْمَ سُمٌّ وَلاَ سِحْرٌ».

واتە: هەر كەسێك بەیانیان حەوت خورمای عەجوەی مەدینە بخوات، ئەو ڕۆژە نە ژەهر ونەسیحر زیانی پێ ناگەیەنێت.

لەم فەرمودەدا تایبەت كراوە بەخورمای عەجوەی مەدینە، بەڵام شێخ عەبدولعەزیز ئیبن باز -بە ڕەحمەت بێ‌- دەفەرموێت: ئەگەر ئەوە دەست نەكەوت، ئومێد دەكەم هەر خورمایەكی تر جێگەی بگرێتەوە.

دووەم: پەناگرتن بەخوای گەورە، واتە: خۆدان بە دەستی خواوە، وهانا ببەی بۆ خوا، پەنا بگریت لە شەڕی هەمو خاوەن شەڕێك ولە دڕندەیی هەمو دڕندەیەك، چونكە مرۆڤ بەبێ خوا هیچی پێناكرێت، [وأما ينزغنك من الشيطان نزغ فاستعذ بالله انه سميع عليم] لە هەركاتێك هەستت بە وەسوەسەی شەیتان، وتەمبەڵی بۆ خێر وچاكە وئیعازی شەیتان كرد ئەوا پەنا بگرە بە خوا ودەست بگرە بەخوا..

دەگێڕنەوە لە یەكێك لە سەلەفی صاڵحەوە، بە قوتابیەكەی وتوە: ئەگەر شەیتان تاوانی بۆ جوان دەكردیتەوە چی دەكەی؟ وتی: بە گوێی ناكەم، وهەوڵی لەگەڵ دەدەم، وتی: ئەگەر دیسانەوە هاتەوە، وتی: هەوڵی لەگەڵ دەدەم، وتی: كوڕم ئەمە زۆر ئەكات، ئەگەر بەلای ڕانێكدا تێپەڕ بویت وسەگی شوانە لێی خوڕیت وپەلاماری دایت چی دەكەیت؟ وتی: بەردی تێدەگرم، وتی: كوڕم، ئەمە درێژە دەكێشێت، پەنا ببە بۆ خاوەنەكەی، بەوەش ڕزگارت دەبێت.

لەو كاتانەشی كە تێیدا هاتوە مرۆڤ پەنا بگرێت بەخوا:

سێهەم: لەكاتی نوێژ بەجێگەیاندندا: جوبەیری كوڕی موتعیم ئەڵێ‌: پەیامبەری خوام صلی الله علیه وسلم بینی نوێژی كرد، دوعای دەست پێكردنی نوێژی خوێند:

«الْحَمْدُ لِلهِ كَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيهِ»،

وفەرموی: «أَعُوذُ بِاللَّهِ السَّمِيعِ العَلِيمِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ مِنْ هَمْزِهِ وَنَفْخِهِ وَنَفْثِهِ»،

پەنا دەگرم بە خوای بیسەری زانا لە كیبر وشیرك وشێتی شەیتانی لە ڕەحمەتی خوا دەركراو.

«نفخه» واتە: كیبری شەیتان.

«نفثه» واتە: شیرك بۆ دروستكردنی شەیتان.

«همزه» واتە: شێتی وپەركەمی شەیتان.

-*-*-*-*-*-*

چوارەم:  لە كاتی قورئان خوێندندا(١): پەروەردگار دەفەرموێت:

[فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ، إِنَّهُ لَيْسَ لَهُ سُلْطَانٌ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ، إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ وَالَّذِينَ هُمْ بِهِ مُشْرِكُونَ]

واتە: كە ویستت قورئان بخوێنی پەنا بگرە بە خوا لە شەیتانی لە ڕەحمەت دەركراو، بێگومان ئەو هیچ دەسەڵاتێكی ناشكێت بەسەر ئەوانەی ئیمانیان هێناوە وپشت بە پەروەردگاریان دەبەستن.

-*-*-*-*-*-*

پێنجەم: هەروەها لە كاتی چونە سەر ئاو وگەرماو «الحمام»، ئەڵێی:

«بسم الله، اللهُمَّ إني أَعوذُ بِك مِن الخُبُثِ والخَبائِث»

واتە: بە ناوی خوا، خوایە پەنات پێ دەگرم لە جنۆكەی نێر ومێ‌.

چەندین جنۆكە هەیە لەكاتی چونە سەر ئاو ڕۆشتونەتە گیانی مرۆڤ، چونكە جنۆكە بەدوای فرسەتێك دەگەڕێت زەفەر بەمرۆڤ ببات، بەتایبەتی كەسێك سیحری لێكرابێت ئەوسا چاوەڕوانی بێ‌ ئاگایی موسوڵمانەكە دەكات وزەفەری پێ دەبات.

 

(١) قال ابن قيم في إغاثة اللهفان: «فأمر سبحانه بالاستعاذة به من الشيطان عند قراءة القرآن. وفى ذلك وجوه: منها: أن القرآن شفاء لما في الصدور يذهب لما يلقيه الشيطان فيها من الوساوس والشهوات والإرادات الفاسدة، فهو دواء لما أمره فيها الشيطان، فأمر أن يطرد مادة الداء ويخلى منه القلب ليصادف الدواء محلاً خاليا، فيتمكن منه، ويؤثر فيه..فيجىء هذا الدواء الشافى إلى قلب قد خلا من مزاحم ومضاد له فينجع فيه. ومنها: أن القرآن مادة الهدى والعلم والخير فى القلب، كما أن الماء مادة النبات، والشيطان نار يحرق النبات أولا فأولا، فكلما أحس بنبات الخير فى القلب سعى فى إفساده وإحراقه، فأمر أن يستعيذ بالله عز وجل منه لئلا يفسد عليه ما يحصل له بالقرآن… ومنها: أن الملائكة تدنو من قارئ القرآن وتستمع لقراءته.. والشيطان ضد الملك وعدوه. فأمر القارئ أن يطلب من الله تعالى مباعدة عدوه عنه حتى يحضره خاصته وملائكته، فهذه وليمة لا يجتمع فيها الملائكة والشياطين».اهـ بإختصار.

-*-*-*-*-*-*

شەشەم: خوێندنی هەردو سورەتی الفلق:

[قٌلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ، مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ، وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ، وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ، وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ]

و سورەتی الناس

[قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ، مَلِكِ النَّاسِ، إِلَهِ النَّاسِ، مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ، الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ، مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ]

لە بەیانیان وئێوارندا.

بەڵكو پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: «باشترین شتێك كە پەناگر پەنای پێ بگرێت لە خوا ئەم دو سورەتەیە» (١).

هەروەها بەسن بۆت لە هەمو شتێك (٢).

پەیامبەر صلی الله علیه وسلم لە كاتی خەوتندا، هەمو شەوێك هەردو لەپی دەگرت وپاشان فوی تێدەكرد و «الإخلاص» و«الفلق» و«الناس» ی تێدا دەخوێند وپاشان دەستی دەهێنا بە هەمو لاشەیدا ئەوەندەی دەستی پێیدەگەیشت، لە سەر ودەم وچاویەوە دەستی پێدەكرد، ئەمەی سێ جار دوبارە دەكردەوە (٣).

 

(١) في الحديث الصحيح: «قل أعوذ برب الفلق وقل أعوذ برب الناس ما تعوذ الناس بأفضل منهما».

وفي رواية: «يا ابن عباس ألا أخبرك بأفضل ما تعوذ به المتعوذون؟ قال: بلى يا رسول الله، قال: [قل أعوذ برب الفلق] و[قل أعوذ برب الناس]، هاتين السورتين».

(٢) عَنْ مُعَاذِ بْنِ عَبْدِ اللهِ بْنِ خَبِيبٍ، عَنْ أَبِيهِ، قَالَ: «خَرَجْنَا فِي لَيْلَةٍ مَطِيرَةٍ مُظْلِمَةٍ شَدِيدَةٍ، نَطلب رَسُولَ اللهِ صَلَّى الله عَلَيه وسَلَّم لِيُصَلِّيَ لَنَا قَالَ: فَأَدْرَكْتُهُ، فَقَالَ: «قُلْ»، فَلَمْ أَقُلْ شَيْئًا، ثُمَّ قَالَ: «قُلْ»، فَلَمْ أَقُلْ شَيْئًا، ثُمَّ قَالَ: «قُلْ»، قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ، وَمَا أَقُولُ؟ قَالَ: «قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ، وَالْمُعَوِّذَتَيْنِ حِينَ تُمْسِي، وَحِينَ تُصْبِحُ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ تَكْفِيكَ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ». رواه الترمذي وأبو داود والنسائي وحسنه الألباني.

(٣) وعن عائشة رضي الله عنها: «أنَّ النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا أوى إلى فراشه كلَّ ليلة جمع كفَّيه، ثم نَفَثَ فيهما فقرأ فيهما «قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ» و«قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ» و«قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ» ثم يمسح بهما ما استطاع من جسده، يبدأ بهما على رأسه وجهه وما أقبل من جسده، يفعل ذلك ثلاث مرات». رواه البخاري .

وسيأتي -إن شاءالله- حديث أَبي سَعِيدٍ الخُدريِّ رضي الله عنه قال: «كَانَ رسولُ الله صلى الله عليه وسلم يَتَعَوَّذُ مِنَ الجَانِّ، وَعَيْنِ الإنْسَانِ، حَتَّى نَزَلَتْ المُعَوِّذَتَانِ، فَلَمَّا نَزَلَتَا، أخَذَ بِهِمَا وَتَرَكَ مَا سِوَاهُمَا». رواه الترمذي، وقال: «حَدِيثٌ حَسَنٌ».

-*-*-*-*-*-*

حەوتەم: خوێندنی ئایەتی كورسی: [الله لا إله إلا هو الحي القيوم لا تأخذه سنة ولا نوم له ما في السماوات وما في الأرض من ذا الذي يشفع عنده إلا بإذنه يعلم ما بين أيديهم وما خلفهم ولا يحيطون بشيء من علمه إلا بما شاء وسع كرسيه السماوات والأرض ولا يئوده حفظهما وهو العلي العظيم].

«هەركەس كە چوە سەر جێگەكەی وئایەتی كورسی خوێند ئەوە بە بەردەوامی لەلایەن خواوە پارێزەرێكی لەگەڵدا دەبێت وشەیتان نزیكی ناكەوێتەوە هەتا بەیانی» (١).

بەڵام بەداخەوە موسوڵمانێكی زۆر ئەم جۆرە زیكر وقەڵا مەزنانەیان لەبەر نیە، ئا ئەمەیە شەیتانی زاڵ كردوە بەسەر زۆرێكدا، بەهۆی بێئاگایی وشارەزا نەبونیان.

شەوێك گەنجێك تەلەفۆنی بۆ كردم، وتی: تازە زاوام وئەم شەو ژنم گواستۆتەوە، بەڵام سیحرم لێكراوە وناتوانم نزیكی خێزانم بكەومەوە، منیش وتم: ئێستا ئەوەی كە پێت دەكرێت، تەشتێك ئاوێك بهێنە و «آية الكرسي» وسورەتی الفلق وسورەتی الناس سێجار بخوێنە بەسەریدا وپاشان لێی بخۆ وخۆتی پێ بشۆ، وتی: لەبەرم نیە!!

ئەی چۆن شەیتان زەفەرت پێ نابات؟ ئەی چۆن سیحرت لێ‌ ناكرێت وكارت تێناكات ؟

(١) البخاري وغيره.

-*-*-*-*-*-*

هەشتەم: هەروەها دەستنوێژ شوشتن، یەكێكی ترە لەو قەڵا پارێزەرانە (١).

(١) عن ابن عمر مرفوعا:

«طَهِّرُوا هذِهِ الأَجْسَادَ طَهَّرَكُمُ الله، فَإِنَّهُ لَيْسَ عَبْدٌ يَبِيتُ طَاهِراً إلاَّ بَاتَ مَعَهُ مَلَكٌ فِي شِعَارِهِ لاَيَنْقَلِبُ سَاعَةً مِنَ اللَّيْلِ إلاَّ قَالَ: اللَّهُمَّ اغْفِرُ لِعَبْدِكَ فَإِنَّهُ بَاتَ طَاهِراً». حسنه الالبانی

-*-*-*-*-*-*

نۆیەم: تەقوای خوا، یەكێكی ترە لەو شتانەی كە پارێزەرە لە جنۆكە وشەیتانەكان، هەر وەكو خوای گەورە دەفەرموێت: [ومن يتق الله يجعل له مخرجا ] (١) هەر كەسێك تەقوای خوا بكات دەروی لێ‌ دەكاتەوە، [ومن يتق الله يجعل له من أمره يسرا] (٢)، هەر كەسێك تەقوای خوا بكات كارئاسانی بۆ دەكات. [وإن تصبروا وتتقوا لا يضركم كيدهم شيئا] (٣)، ئەگەر ئارام بگرن وتەقوا كاربن دوژمن ناتوانێت زەرەرتان لێ‌ بدات وفڕوفێڵیان كارتان تێناكات.

ئەمانە هەموی فەرمایشتی خوای پەروەردگارە، تەقواكاریش ئەوەیە فەرمانەكانی خوای گەورە جێبەجێ‌ بكات ولە نەهیەكانیش خۆی بپارێزێت.

(١) سورة الطلاق:٢.

(٢) سورة الطلاق:٤.

(٣) سورة آل عمران:١٢٠.

-*-*-*-*-*-*

دەیەم : تەوەكول وپشت بەستن بەخوای گەورە، باشترین شتێك كە ببێت بە پشتی موسوڵمان ولەساحیر وسەرجەم دوژمنەكان پارێزراو بێت، ئەوەیە پشت بەخوا ببەستێت، هەر وەكو خوای گەورە دەفەرموێت:

[وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ] (١)،

واتە: هەر كەسێك پشت بەخوا ببەستێ‌ ئەوە بەسیەتی.

ئەبێت ئێمە بەڕاستی هەست بەگەورەیی خوا بكەین، بۆ ئەوەی هەست بە گەورەیی ئەو پشتە مەزنە بكەین كە پشتگیرمانە.

ئەگەر بڵێن دەسەڵاتدارێك یان وەزیرێك، یان بەرپرسێك لەپشتتدایە، چەند چاو نەترس دەبیت، بەڵام كە بڵێن خوات لەپشتە، هەست بەو دڵنیاییە ناكەیت چونكە درك بەگەورەیی خوا ناكەیت!!

مرۆڤ كە خوای لەگەڵدا بو گەورەترین پشتی لەگەڵدایە، كە خوای لەگەڵدا نەبو كەسی لەپشت نیە، با هەمو دونیاشی لەپشت بێت، «ئەگەر هەمو دونیا كۆببێتەوە بۆ ئەوەی سودێكت پێ بگەیەنن ئەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر نەبێت پێت ناگات، وئەگەر هەمو دونیا كۆببێتەوە بۆ ئەوەی زیانێكت پێ بگەیەنن ئەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر نەبێت ناتوانن»، كەواتە مرۆڤ هەر خوای هەبێت باشە وهەر پشت بەخوا ببەستێ‌ بەسیەتی.

(١) سورة الطلاق:٣.

-*-*-*-*-*-*

یانزە: خۆداڕنین لە تاوان وخۆ پاككردنەوە لە حەڕامەكان وتەوبە كردن، یەكێكی ترە لەو هۆكارانەی موسوڵمان دەپارێزێت لە سیحر -بإذن الله- هەر وەكو خوای گەورە دەفەرموێت:

[وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ] (١)،

هەرچی موصیبەت دەرد وبەڵایەكتان بەسەردا هات ئەوا دەرئەنجامی دەستی خۆتانە وبەهۆی خراپی خۆتانەوە بەسەرتان هاتوە، هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت:

[أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُم مُّصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّى هَذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنْفُسِكُمْ] (٢)،

واتە: كە موصیبەتێكتان بەسەردا دێت -مەبەستی ئەو ناڕەحەتیانەیە كە بە هۆی شەڕی ئوحودەوە بەسەریان هاتوە- دەڵێن ئەمە چیبو ؟ بۆچی ئەمەمان بەسەر هات ؟ بڵێ‌ ئەوە بە هۆی خودی خۆتانەوەیە، واتە: خراپەی خۆتان بەسەری هێناون، لۆمەی خۆت بكە ولۆمەی كەس مەكە.

جا ئەو نەهامەتیەی بەسەر هاوەڵاندا هات لە شەڕی ئوحود دا بە هۆی شكاندنی یەك فەرمانی پەیامبەر بو صلی الله علیه وسلم، تەنها یەك فەرمان، جا توخخوا لە شەو ڕ‌وژێكدا بە دەیان وسەدان فەرمانی پەیامبەر دەشكێندرێت، ئیتر چۆن توشی دەرد ونەهامەتی نایەین ؟!

(١) سورة الشورى:٣٠.

(٢) سورة آل عمران:١٦٥.

-*-*-*-*-*-*

دووانزە: صەدەقە وچاكە كردن، دەورێكی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی موسوڵمان لە سیحر وجادو ودوژمن پارێزراوبێت.

-*-*-*-*-*-*

سیانزە: پاكی بیروباوەڕ، ڕیشە داكوتاندنی تەوحید لە دڵدا، ئەمەش لە سەرەكیترینی هۆكارەكانە بۆ پارێزراو بون لە شەیتان، چونكە شەیتان زۆر زاڵە بەسەر كەسێك هاوەڵ بۆ خوا پەیدا بكات

[إِنَّمَا سُلْطَانُهُ عَلَى الَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُ وَالَّذِينَ هُمْ بِهِ مُشْرِكُونَ

بەڵام هەرگیز ناتوانێت زەفەر پەكتا پەرست بەرێت.

-*-*-*-*-*-*

چواردە: پاراستنی نوێژە جەماعەتەكان، بە تایبەت لە مزگەوتەكان، لە گەورەترین ئەو هۆكارانەیە لە ساحیر پارێزراوت دەكات، هەر كەسێك دەیەوێت پارێزراو بێت با دەست بگرێت بەمزگەوتەكانەوە.

ئەوەتا پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت:

«مَا مِنْ ثَلاثَةٍ فِي قَرْيةٍ، وَلا بَدْوٍ، لا تُقَامُ فِيهِمُ الصَّلاَةُ إلا قَد اسْتَحْوَذَ عَلَيْهِم الشَّيْطَانُ. فَعَلَيْكُمْ بِالجَمَاعَةِ، فَإنَّمَا يَأْكُلُ الذِّئْبُ مِنَ الغَنَمِ القَاصِيَة» (١).

(١) وعن أبي الدرداء رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «فذكره». رَوَاهُ أبُو دَاوُدَ بإسناد حسن.

-*-*-*-*-*-*

پانزە: وتنی:

«لا إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ» (١)

سەد جار لە بەیانیاندا، پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: هەر كەسێك ئەم دوعایە بكات: وەكو ئەوە وایە دە بەندەی ئازاد كردبێت، وسەد چاكەی بۆ دەنوسرێت، وسەد خراپەی لەسەر لادەچێت، وئەو ڕۆژە پارێزراوێكی هەیە لە شەیتان دەیپارێزێت تاوەكو ئێوارە، ولە قیامەتدا كەس نایەت لەوە باشتری هێنابێت كە ئەم هێناویەتی، مەگەر كەسێك لەم زیاتری وتبێت.

(١) من قالها مائة مرة في يوم كانت له عدل عشر رقاب، وكتب له مائة حسنة، ومحيت عنه مائة سيئة، وكانت له حرزا من الشيطان يومه ذلك حتى يمسي، ولم يأت أحد بأفضل مما جاء به إلا أحد عمل أكثر من ذلك. البخاري ومسلم.

-*-*-*-*-*-*

شانزە : خوێندنی زیكری هاتنە ناو مزگەوت، پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: هەر كەسێك هاتە ناو مزگەوتەوە با بڵێ‌: «أَعُوذُ بِاللَّهِ العَظِيمِ وَبِوَجْهِهِ الكَرِيمِ وَسُلطَانِهِ القَدِيمِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ» هەر كەسێك ئەم دوعایە بخوێنێ‌ ئەوا خوای گەورە پارێزراوی دەكات، وشەیتان ئەڵێ‌: بە درێژایی ئەمڕۆ لە من دەپارێزرێت (١).

(١) رواه أبوداود بسند حسن. قاله الألباني.

-*-*-*-*-*-*

حەڤدە : خوێندنی زیكری دەرچون لە مزگەوت،

«بِسْمِ الله وَالصَّلاَةُ وَالسَّلاَمُ عَلَى رَسُولِ الله، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ، اللَّهُمَّ اعْصِمْنِي مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيِم».

واتە: خوایە لە شەیتانی ڕەجیم بمپارێزە.

-*-*-*-*-*-*

هەژدە : خوێندنی:

«أعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللهِ التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ» (١)، لە بەیانیان وئێواران.

واتە: پەنا دەگرم بە وشە تەواوەكانی خوا لە شەڕ وخراپەی دروستكراوەكانی.

(١) «جَاءَ رجلٌ إِلَى النبـي -صلى الله عليه وسلم- فَقَالَ: يَا رسولَ الله مَا لَقِيْتُ مِنْ عَقْرَبٍ لَدَغَتْنِي البَارِحَةَ، قَالَ: «أمَا لَوْ قُلْتَ حِيْنَ أمْسَيْتَ: أعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللهِ التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ: لَمْ تَضُرَّك». رواه مسلم .

قال القرطبـي: منذ سمعت هذا الخبر عملت عليه، فلم يضرني شيء إلى أنْ تركته فلدغتني عقرب ليلاً ، فتفكرت في نفسي فإذا بي قد نسيت أن أتعوذ بتلك الكلمات.

-*-*-*-*-*-*

نۆزدە : خوێندنی زیكری دەرچون لە ماڵ بڵێی:

«بِسْمِ الله تَوَكَّلْتُ على الله لا حَوْلَ ولا قُوَّة إِلاَّ بالله» (١).

بەناوی خوا، پشتم بەخوا بەستوە، هیچ گۆڕان وهێزێك بەبێ خوا سبحانە نابێت، كە ئەم زیكرەی خوێند پێی دەڵێن: «بەستە، بەڕاستی هیدایەتدراوی، كیفایەتكراوی، وپارێزراوی» ئیتر شەیتان دور دەگرێت، شەیتانێك پێی ئەڵێ: چۆن دەتوانی زەفەر بەكەسێك بەریت كە هیدایەتدراوە وكیفایەتكراوە وپارێزراوە.

ئەم هەمو قەڵایە وبونی ئەم هەمو زیكرانە بەڵگەیە كەوا دوژمن هەیە، چاوپیس وحەسود وجنۆكە وشەیتان وناحەز وساحیر..هەیە، بۆیە دەبێ‌ ئەم زیكرانە بخوێنین تاوەكو قەڵایەكی پارێزراومان هەبێت لە جنۆكە وساحیر وجادوگەر وچاوپیس وحەسود.

(١) إذا خَرَجَ الرَّجُلُ مِنْ بَيْتِهِ فقال: «بِسْمِ الله تَوَكَّلْتُ على الله لا حَوْلَ ولا قُوَّة إِلاَّ بالله فَيُقالُ لَهُ حَسْبُكَ قَدْ هُدِيتَ وَكُفِيتَ وقِيتَ فَيَتَنَحَّى لَهُ الشَّيْطانُ فَيُقُولُ لَهُ شَيْطانٌ آخَرُ كَيْفَ لَكَ بِرَجُلٍ قد هُدِيَ وَكُفِيَ وقِيَ». رواه أبو داود والترمذي والنسائي وغيرهم. وَقالَ الترمذي: «حديث حسن».

-*-*-*-*-*-*

بیست : وتنی:

«بِسْمِ اللهِ الَّذِي لا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ في الأرْضِ وَلا في السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ العَلِيمُ» (١)

سێ جار لە بەیانیان وئێواراندا.

واتە: بەناوی ئەو خوایەی كە لەگەڵ ناوی ئەودا هیچ زیان ناگەیەنێت لە ئەرز ئاسماندا، وهەر ئەویش بیسەر وزانایە.

هەر كەسێك ئەم دوعایە بخوێنێت هیچ زەرەری پێ ناگات واتە لەلایەن خواوە پارێزراو دەبێت.

(١) عن عثمان بن عفان رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رسولُ الله صلى الله عليه وسلم: «مَا مِنْ عَبْدٍ يَقُولُ في صَبَاحِ كُلِّ يَوْمٍ وَمَسَاءِ كُلِّ لَيْلَةٍ: بِسْمِ اللهِ الَّذِي لا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ في الأرْضِ وَلا في السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ العَلِيمُ، ثَلاثَ مَرَّاتٍ، إِلا لَمْ يَضُرَّهُ شَيْءٌ». رواه أَبُو داود والترمذي، وقال: «حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحيح».

-*-*-*-*-*-*

بیست و یەک : پەیوەست بون بەقورئان وسوننەت ودوركەتنەوە لە بیدعە وخوڕافات، یەكێكی ترە لەگەورەترین ئەو هۆكارانەی كە موسوڵمان دەپارێزێت لە ساحیر وجادوگەر، چونكە ساحیر بەردەوام بەدوای شیرك وبیدعە وتاواندا دەگەڕێت، مرۆڤ تاچەند تا چەند شیرك وبیدعە وخورافاتی تێدا بێت، بە گوێرەی ئەوە شەیتان زیاتر دەسەڵاتی بەسەردا دەكێشێت.

-*-*-*-*-*-*

بیست و دوو : پەناگرتن بەخوا لە كاتی توڕەبوندا، چونكە لەكاتی توڕەییدا دەرفەتێكی چاكە بۆ شەیتان بۆ چونە ناو لاشەی مرۆڤ. خوای گەورە دەفەرموێ:

[وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ].

ڕۆژێك دوو كەس بوبە شەڕە جوێنیان ویەكێكیان ئەوندە توڕە بو، دەموچاوی سورەوە بوو ودەمارەكانی ملی دەرچوو، پەیامبەری خوا -صلی الله علیه وسلم- فەرموی: من شتێك دەزانم ئەگەر ئەم پیاوە بیڵێ‌ لەو حاڵەی ڕزگاری دەبێت، «أعوذ باللّهِ من الشيطان الرجيم» (١)، پەنا دەگرم بەخوا لە شەیتانی نەفرین لێكراو.

(١) عن سُلَيْمَانَ بن صُرَدٍ رضي الله عنه قَالَ: كُنْتُ جالِساً مَعَ النَّبيّ صلى الله عليه وسلم، وَرَجُلانِ يَسْتَبَّانِ، وَأَحَدُهُمَا قدِ احْمَرَّ وَجْهُهُ، وانْتَفَخَتْ أوْدَاجُهُ، فَقَالَ رَسُول اللهِ صلى الله عليه وسلم: «إنِّي لأَعْلَمُ كَلِمَةً لَوْ قَالَهَا لَذَهَبَ عَنْهُ مَا يَجِدُ، لَوْ قَالَ: أعُوذ باللهِ منَ الشَّيطَانِ الرَّجِيمِ، ذَهَبَ عنْهُ مَا يَجِدُ». فَقَالُوا لَهُ: إنَّ النَّبيَّ صلى الله عليه وسلم قَالَ: «تَعَوّذْ باللهِ مِنَ الشَّيطَانِ الرَّجِيمِ». متفق عليه.

قال في النهاية: الأوداج ما أحاط بالعنق من العروق التي يقطعها الذابح، واحدها ودج بالتحريك، وقيل الودجان هما عرقان غليظان عن جانبي ثغرة النحر.

-*-*-*-*-*-*

بیست و دوو : خوێندنی سورەتی «البقرة» لەماڵەكاندا، یان گوێ لێگرتنی، چونكە شەیتان لەو ماڵە ڕادەكات كە سورەتی بەقەرەی تێدا دەخوێندرێت. هەر وەكو پەیامبەری خوا -صلی الله علیه وسلم-  دەفەرموێت: ماڵەكانتان مەكەن بە گۆڕستان، چونكە شەیتان ڕادەكات لەو ماڵەی سورەتی بەقەرەی تێدا دەخوێندرێت (١).

كەواتە گۆڕستان قورئانی تێدا ناخوێنرێت، فەرمودەكەش زۆر ڕوون وئاشكرایە.

(١) عن أَبي هريرة رضي الله عنه أنَّ رسول الله صلى الله عليه وسلم قَالَ: «لا تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ مَقَابِرَ، إنَّ الشَّيْطَانَ يَنْفِرُ مِنَ البَيْتِ الَّذِي تُقْرَأُ فِيهِ سُورَةُ البَقرَةِ». رواه مسلم.

-*-*-*-*-*-*

بیست و سێ : خوێندنی دو ئایەتی كۆتایی سورەتی «البقرە»:

[آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ، لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ].

پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: هەر كەسێك لەكاتی خەوتندا بیخوێنێت بەسن بۆی (١)، هەندێك دەفەرمون: یانی بەسن بۆی لە شەیتانەكان.

(١) وعن أَبي مسعودٍ البَدْرِيِّ رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قَالَ: «مَنْ قَرَأَ بِالآيَتَيْنِ مِنْ آخر سُورَةِ البَقَرَةِ في لَيْلَةٍ كَفَتَاهُ». متفقٌ عَلَيْهِِ. قِيلَ: كَفَتَاهُ الْمَكْرُوهَ تِلْكَ اللَّيْلَةَ، وَقِيلَ: كَفَتَاهُ مِنْ قِيامِ اللَّيْلِ. قال الحافظ: وقيل: معناه أجزأتاه فيما تعلق بالاعتقاد، لما اشتملتا عليه من الإِيمان والأعمال إجمالاً، ثم ذكر أقوالاً أخرى، قال: ويجوز أن يراد جميع ما تقدم، والله أعلم.

-*-*-*-*-*-*

بیست وچوار : بسم الله كردن لە هەمو كاتێكدا وبۆ هەمو شتێك. لە بوخاری وموسلیمدا هاتوە، جابر ئەڵێ: پەیامبەر صلی الله علیه وسلم فەرموی:

«إِذَا كَانَ جُنْحُ اللَّيْلِ (١) أَوْ أَمْسَيْتُمْ فَكُفُّوا صِبْيَانَكُمْ فَإِنَّ الشَّيَاطِينَ تَنْتَشِرُ حِينَئِذٍ فَإِذَا ذَهَبَ سَاعَةٌ مِنْ اللَّيْلِ فَحُلُّوهُمْ فَأَغْلِقُوا الْأَبْوَابَ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فَإِنَّ الشَّيْطَانَ لَا يَفْتَحُ بَابًا مُغْلَقًا وَأَوْكُوا قِرَبَكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ وَخَمِّرُوا آنِيَتَكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ وَلَوْ أَنْ تَعْرُضُوا عَلَيْهَا شَيْئًا وَأَطْفِئُوا مَصَابِيحَكُمْ».

(١) إقباله بعد غروب الشمس.

-*-*-*-*-*-*

بیست و پێنج : دوعاكردن وپاڕانەوە لەوەی خوای گەورە لە شەیتان وجنۆكە بتپارێزێت، ئەمە لە مەزنترین ڕێگاكانە، ئەوەتا ئەبو سەعیدی خودری رچی الله عنه ئەڵێ:

«كَانَ رسولُ الله صلى الله عليه وسلم يَتَعَوَّذُ مِنَ الجَانِّ، وَعَيْنِ الإنْسَانِ، حَتَّى نَزَلَتْ المُعَوِّذَتَانِ، فَلَمَّا نَزَلَتَا، أخَذَ بِهِمَا وَتَرَكَ مَا سِوَاهُمَا».

واتە: پەیامبەری خوا صلی الله علیه هەمیشە پەنای دەگرت بە خوا لە جنۆكە وچاوی مرۆڤ، تا «المعوذتان» -واتە: سورەتی الفلق والناس- دابەزی، كە دابەزی ئیتر هەر ئەوەی دەخوێند وپەناگرتنەكانی پێشوی وازلێهێنا (١).

(١) رواه الترمذي، وقال: «حَدِيثٌ حَسَنٌ».

-*-*-*-*-*-*

بیست و شەش: پاراوبونی زمان بە زیكر ویادی خوا لە هۆكارەكانی پارێزراویتە لە جنۆكە وشەیتانەكان، بەڵكو قەڵایە، وەكو زەكەریا -علیە السلام- ناوی دەنێت بە قەڵا، هەروەك لە سونەنی تورمزیدا هاتوە: پەیامبەر -صلی الله علیه وسلم- ئەفەرموێ:

« إنَّ اللَّهَ أمَرَ يَحْيى بْنِ زَكَرِيَّا بِخَمْس كلِماتٍ أنْ يَعْمَلَ بِهِنَّ وأنْ يَأْمُرَ بَنِي إسْرَائِيلَ أنْ يَعْمَلُوا بِهِنَّ… فَجَمَعَ يَحْيَى بَنِي إسْرَائِيلَ في بَيْتِ المَقْدسِ حَتَّى امْتَلأَ المَسْجِدُ فَقَعَدَ على الشُّرُفاتِ فَحَمَدَ اللَّهَ وأثْنَى عليهِ ثمَّ قالَ إنّ اللَّهَ أمَرَنِي بِخَمْسِ كَلِماتٍ أنْ أعْمَلَ بِهِنَّ وآمُرَكمْ أنْ تَعْمَلوا بِهنّ… وأمَرَكُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ كَثِيراً ومَثَلُ ذلِكَ كَمَثَلِ رَجُلٍ طَلَبَهُ العَدُوُّ سِرَاعاً في أثَرِهِ فأتَى حِصْناً حَصِيناً فأَحْرزَ نَفْسَهُ فِيهِ وإنّ العَبْدَ أحْصَنُ ما يَكُونُ مِنَ الشَّيْطانِ إذا كانَ في ذِكْرِ اللَّهِ تعالى».

-*-*-*-*-*-*

بیست و حەوت : گوێ نەگرتن لە گۆرانی ومۆسیقا، چونگە گۆرانی ومۆسیقا قورئانی شەیتانن.

-*-*-*-*-*-*

بیست و هەشت : خوێندنەوە وگوێگرتن لە قورئان. چونكە قەرئان هەم قەڵغانە هەم شیفایە، قەڵغانە بۆ پێش توشبون، وشیفایە بۆ دوای توشبون، خوای مەزن دەفەرموێ:

[وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا]

ئاخر چۆن دەردەكان بەرگەی فەرمایشتی ڕەحمان دەگرن؟ كە ئەگەر بەسەر شاخەكاندا دابەزێت ورد وخاش دەبن.

ئەمانە هەموی زۆر بە سودن بۆ پێش ڕودانی سیحرەكە.

-*-*-*-*-*-*

بۆ پاش رودانیشی با ئەم رێگایانە بگرێتە بەر..

دەست بخرێتە سەر نێو چاوانی نەخۆشەكە وئەم زیكرانە بخوێنرێ بەسەریدا (الصارم البتار : عبدالوحید البالي).

هەڵبەت باشترین زیكر وبەسودترین وتە وتەی خوایە كە قورئانە، قورئانیش هەموی شیفایە، لەوانە:

خوێندنی سورەتی الفاتیحە:

أَعُوذُ بِاللَّهِ السَّمِيعِ العَلِيمِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ مِنْ هَمْزِهِ وَنَفْخِهِ وَنَفْثِهِ: [بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ، الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ، مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ، إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ، اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ، صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُو الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ وَمَا هُمْ بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ، وَلَوْ أَنَّهُمْ آمَنُوا وَاتَّقَوْا لَمَثُوبَةٌ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ خَيْرٌ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [وَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ، إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَالْفُلْكِ الَّتِي تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِمَا يَنْفَعُ النَّاسَ وَمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ مَاءٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَبَثَّ فِيهَا مِنْ كُلِّ دَابَّةٍ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ وَالسَّحَابِ الْمُسَخَّرِ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

ئایەتی كورسی:

أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

دوو ئایەتی كۆتایی سورەتی «البقرة»:

أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ، لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ وَاعْفُ عَنَّا وَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا أَنْتَ مَوْلَانَا فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ] .

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ، إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ وَمَنْ يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ تَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ، ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ، وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا إِنَّ رَحْمَتَ اللَّهِ قَرِيبٌ مِنَ الْمُحْسِنِينَ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

خوێندنی هەمو ئەو ئایەتانەی كە باسی پوچەڵ بونەوەی سیحری لە خۆ گرتوە. لەوانەش:

أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ، فَوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ، فَغُلِبُوا هُنَالِكَ وَانْقَلَبُوا صَاغِرِينَ، وَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ، قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ، رَبِّ مُوسَى وَهَارُونَ] (الاعراف:117-122).

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

– أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [فَلَمَّا أَلْقَوْا قَالَ مُوسَى مَا جِئْتُمْ بِهِ السِّحْرُ إِنَّ اللَّهَ سَيُبْطِلُهُ إِنَّ اللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ، وَيُحِقُّ اللَّهُ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ] (یونس:81-82).

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

– أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [وَأَلْقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوا إِنَّمَا صَنَعُوا كَيْدُ سَاحِرٍ وَلَا يُفْلِحُ السَّاحِرُ حَيْثُ أَتَى، فَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سُجَّدًا قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ هَارُونَ وَمُوسَى] (طه:٦٩-٧٠).

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

– أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ، فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ، وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ، وَقُلْ رَبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

– أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [وَالصَّافَّاتِ صَفًّا، فَالزَّاجِرَاتِ زَجْرًا، فَالتَّالِيَاتِ ذِكْرًا، إِنَّ إِلَهَكُمْ لَوَاحِدٌ، رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَرَبُّ الْمَشَارِقِ، إِنَّا زَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِزِينَةٍ الْكَوَاكِبِ، وَحِفْظًا مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ مَارِدٍ، لَا يَسَّمَّعُونَ إِلَى الْمَلَإِ الْأَعْلَى وَيُقْذَفُونَ مِنْ كُلِّ جَانِبٍ، دُحُورًا وَلَهُمْ عَذَابٌ وَاصِبٌ، إِلَّا مَنْ خَطِفَ الْخَطْفَةَ فَأَتْبَعَهُ شِهَابٌ ثَاقِبٌ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

– أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَيْكَ نَفَرًا مِنَ الْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ الْقُرْآنَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوا أَنْصِتُوا فَلَمَّا قُضِيَ وَلَّوْا إِلَى قَوْمِهِمْ مُنْذِرِينَ، قَالُوا يَا قَوْمَنَا إِنَّا سَمِعْنَا كِتَابًا أُنْزِلَ مِنْ بَعْدِ مُوسَى مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ وَإِلَى طَرِيقٍ مُسْتَقِيمٍ، يَا قَوْمَنَا أَجِيبُوا دَاعِيَ اللَّهِ وَآمِنُوا بِهِ يَغْفِرْ لَكُمْ مِنْ ذُنُوبِكُمْ وَيُجِرْكُمْ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ، وَمَنْ لَا يُجِبْ دَاعِيَ اللَّهِ فَلَيْسَ بِمُعْجِزٍ فِي الْأَرْضِ وَلَيْسَ لَهُ مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءُ أُولَئِكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

– أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنْفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانْفُذُوا لَا تَنْفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ، فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ، يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِنْ نَارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنْتَصِرَانِ، فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

– أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [لَوْ أَنْزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ، هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ، هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلَامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ، هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ الْبَارِئُ الْمُصَوِّرُ لَهُ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

– أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِِ: [قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِنَ الْجِنِّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا، يَهْدِي إِلَى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ وَلَنْ نُشْرِكَ بِرَبِّنَا أَحَدًا، وَأَنَّهُ تَعَالَى جَدُّ رَبِّنَا مَا اتَّخَذَ صَاحِبَةً وَلَا وَلَدًا، وَأَنَّهُ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى اللَّهِ شَطَطًا، وَأَنَّا ظَنَنَّا أَنْ لَنْ تَقُولَ الْإِنْسُ وَالْجِنُّ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا، وَأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِنَ الْإِنْسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِنَ الْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقًا، وَأَنَّهُمْ ظَنُّوا كَمَا ظَنَنْتُمْ أَنْ لَنْ يَبْعَثَ اللَّهُ أَحَدًا، وَأَنَّا لَمَسْنَا السَّمَاءَ فَوَجَدْنَاهَا مُلِئَتْ حَرَسًا شَدِيدًا وَشُهُبًا، وَأَنَّا كُنَّا نَقْعُدُ مِنْهَا مَقَاعِدَ لِلسَّمْعِ فَمَنْ يَسْتَمِعِ الْآنَ يَجِدْ لَهُ شِهَابًا رَصَدًا].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

– بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيِم:  [قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ، اللَّهُ الصَّمَدُ، لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ، وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

– بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيِم: [قٌلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ، مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ، وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ، وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ، وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

– بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيِم: [قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ، مَلِكِ النَّاسِ، إِلَهِ النَّاسِ، مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ، الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ، مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ].

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

– خوێندنی سورەتی «البقرة»، یان گوێ لێگرتنی.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

وتنی: «أُعِيذُكَ بِكَلِماتِ اللَّهِ التَّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شَيْطانٍ وَهامَّةِ، وَمِنْ كُلّ عَيْنٍ لامَّةٍ» (١).

(١) روى البخاري عن ابن عباس قال: «كان رسولُ اللَّه صلى اللّه عليه وسلم يعوّذ الحسن والحسين: أُعِيذُكُما بِكَلِماتِ اللَّهِ التَّامَّةِ، مِنْ كُلِّ شَيْطانٍ وَهامَّةِ، وَمِنْ كُلّ عَيْنٍ لامَّةٍ ويقول: إنَّ أباكُما كان يُعَوِّذُ بِها إسْماعِيلَ وَإسْحاقَ. صلى اللّه عليهم أجمعين وسلم.

قال النوي: قال العلماء: الهامَّة بتشديد الميم: وهي كلّ ذات سمّ يقتل كالحيّة وغيرها، والجمع الهوامّ، قالوا: وقد يقع الهوامّ على ما يدبّ من الحيوان وإن لم يقتل كالحشرات. ومنه حديث كعب بن عجرة رضي اللّه عنه «أيُؤْذِيكَ هَوَامُّ رأسِكَ؟» أي القمل. وأما العين اللامّة بتشديد الميم: وهي التي تُصيب ما نظرت إليه بسوء.اهـ وقال ابن حجر: «واللامة» كل داء وآفة تلم بالإنسان من جنون أو خبل. اهـ من الفتح.

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

وتنی: «بِسْمِ اللَّهِ» سێ جار، پاشان حەوت جار بڵێ: «أُعِيذُكَ بِعِزَّةِ اللَّهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرّ ما تَجِدُ وتُحاذِرُ» (١).

(١) عن عثمان بن أبي العاص، «أنه شكا إلى رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم وجعاً يجده في جسده، فقال له رسول اللّه صلى اللّه عليه وسلم: «ضَعْ يَدَكَ على الَّذِي يألمُ مِنْ جَسَدِكَ، وَقُلْ: بِسْمِ اللَّهِ ثَلاثاً، وَقُلْ سَبْعَ مَرَّاتٍ أعُوذُ بِعِزَّةِ اللَّهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرّ ما أجِدُ وأُحاذِرُ» رواه مسلم.

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

وتنی: «اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ أذْهِبِ البأسَ، اشْفِ أنْتَ الشَّافِي، لا شِفاءَ إِلاَّ شِفاؤُكَ شِفاءً لا يُغادِرُ سَقَماً» (١).

(١) عن عائشة: أن النبيّ صلى اللّه عليه وسلم كان يُعَوِّذُ بعضَ أهله يمسَحُ بيده اليمنى ويقول: «اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاسِ أذْهِبِ البأسَ، اشْفِ أنْتَ الشَّافِي، لا شِفاءَ إِلاَّ شِفاؤُكَ شِفاءً لا يُغادِرُ سَقَماً» رواه البخاري ومسلم.

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

وتنی: «لا إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ» سەد جار لە بەیانیاندا.

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

-*- دۆزینەوەی شوێنی سیحرەكە، ئەمەش كاریگەرترین ڕێگەیە بۆ پوچەڵكردنەوەی سیحر، وەكو ئەوە وایە مادە پیسەكە بدۆزیتەوە ولەلاشە دەری بهێنی (قاله ابن قيم رحمه الله)، پەیامبەریش صلی الله علیه وسلم ئەم ڕێگایەی بەكارهێناوە.

سەبارەت بە چۆنێتی دۆزینەوەی، چەند ڕێگایەك هەیە:

– دوعا وپاڕانەوەی بە كوڵ، وەك پەیامبەریش صلی الله علیه وسلم، ئەنجامیدا، ئەمەش زۆر بە سودە.

– خەوی ڕاست، ئەمەش چەندین جار لە خەڵكمان بینیوە وشوێنی سیحرەكەی پیشاندراوە وڕاست دەرچوە. ئەمەش یان بەهۆی ئەوەیە دوعای كردوە، یان الله بەزەیی پێدا هاتۆتەوە، یان بەهۆی بۆ خوا صوڵحانیەوە بووە…

– ئەو جنۆكەیەی لە لاشەیەتی بێتە قسە وشوێنی سیحرەكە بڵێ.

– بە هۆی گەڕان وپشكنینی خۆیانەوە بیدۆزنەوە، ئەمەش هەر بوە ودروستە.

– بە حیجامە كردن ئاسەواری ئەو سیحرە دەربكرێت كە لەلاشەدایە.

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

-*-* خواردنی حەوت خورمای عەجوەی مەدینە هەمو بەیانیەك. ئەمەش لە باشترین دەرمانەكانە وەكو پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت: هەر كەسێك بەیانیان حەوت خورمای عەجوەی مەدینە بخوات، ئەو ڕۆژە نە ژەهر ونەسیحر زیانی پێ ناگەیەنێت. شێخ عەبدولعەزیز ئیبن باز –بە ڕەحمەت بێ‌- دەفەرموێت: ئەگەر خورمای عەجوەی مەدینە دەست نەكەوت، ئومێد دەكەم هەر خورمایەكی تر جێگەی بگرێتەوە.

 *-*-*-*-*-*-*-*-*-*

زیكر وچارەسەرەكان زۆرن بەگوێرەی نەخۆشەكانیش جۆراوجۆرن، هەر سیحرێك چارەسەری خۆی هەیە، بەڵام ئەمانە كۆمەڵێك چارەسەری گشتین بۆ پێش سیحرەكە ودوای سیحرەكە، كە بەویستی خوای گەورە دەبێتە شیفای، خۆ ئەگەر هەست بە هیچ نەكرا ئەوا با چەند بارە بكرێتەوە، بێگومان سودی دەبێت بە ئیزنی خوای تەعالا.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

لەکۆتایدا…

لە كۆتایی ئەوە ئەڵێین كە صدیق خان وتویەتی: «هەمو ئیشێك وپاڕانەوەیەك كە نەخۆشی چاك دەكاتەوە ودەرد لادەدا، وبۆ نەخۆشی ودەردەكان سودی دەبێت وپێی بوترێ چاككەرەوە، دروستە سودی لێ ببینرێ ئەگەر هاتو لە قورئان وسوننەتدا هاتبو، یان لە سەلەفی صاڵحمانەوە هاتبێت، وبەتاڵ بێت لە ناو ومواصەفاتە شیركیەكان، وبە زمانی عەرەبی بێت، ئەگەر وا نەبو ئەوا حەرامە یا شیركە».

ودەمەوێت ئاماژە بۆ ئەوەش بكەم، مەرج نیە ئەم زیكرانە كەسێك بیخوێنێت كە دوكانێكی داناوە، یان لەماڵەوە خۆی تەرخان كردوە بۆ چارەسەركردنی خەڵك، بەڵكو هەركەسێك موسڵمان بێت وبڕوای بەم زیكرانە هەبێت دەتوانێت بیخوێنێت، وتا دیندارتر بێت بێگومان چاكترە.

بەڵام خۆ تەرخانكردن بۆ ئەم بوارە، لە كۆندا ئەمە نەبوە ونەهاتوە كەسێك خۆی تەرخان بكات بۆ شیفادانی خەڵك، ودوعا بەسەر خەڵكدا بخوێنێت، ونەبێتە مایەی تەزكیەی نەفسی خۆكردن كە پەروەردگار نەهی لێكردوە.

خۆ ئەگەر ئەوەش كرا ئەوا با سنورە شەرعیەكان بپارێزرێت.

جا هەمو موسوڵمانێك دەتوانێت ئەم دوعایانە بخوێنێت بەسەر ئەو كەسەی كە نەخۆشە یان سیحری لێكراوە، بەڵام تا شارەزاتر و پارێزكارتر بێت دوعاكەی گیراترە وكاریگەری زیاترە، چونكە خوای گەورە دەفەرموێت: [إنما يتقبل الله من المتقين] ( سورة المائدة:٢٧)، بەم ئایەتەش كۆتایی بە بابەتەكە دێنین…

لە پەروەردگار دەپاڕێمەوە سەركەوتومان بكات بۆ ڕەزامەندی خۆی، بە فەزڵ وكەرەمی خۆی دامەزراومان بكا تا دەگەینەوە بە لیقای.

هەرچی هەقێكتان بینی لەم بابەتە وبابەتەكانی تریشمان بە بینراو وبیسراو وخوێنراوەوە، ئەوە تەنها فەزڵی خوایە وبەس، وهەرچی هەڵە وكەم وكورتیەكتان بینی ئەوە لە نەفسی بەدكاری خۆم وشەیتانەوەیە، خوا وپەیامبەرەكەی لێی بەرین، ڕەحمەتی خوای گەورە لەوەی بە تێبینی وسەرنجەكانی بابەتەكە دەوڵەمەند دەكات وكەم وكورتیەكان بە دیاری ڕەوانە دەكات. والحمد لله رب العالمین…

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

قەلاى پارێزەر لە ساحیر و جادوگەر : مامۆستا على خان.

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …