دەستپێک / جۆراوجۆر / بابەت بەکوردى / چەند ئامۆژگارییەکی زێڕین

چەند ئامۆژگارییەکی زێڕین

هەر کەسێك ڕێزی خودای لە دڵ دابێت و بێ فەرمانی نەکات، خوای گەورەش بەڕێزی دەکات لەناو دڵی خەڵکی.

ئەگەر تۆوی خواناسی لە زەویی دڵدا چێنرا ، ئەوە خۆشەویستی خودا وەك درەخت لەدڵدا دەڕوێت، جا کاتێك ئەم درەختە پتەو بوو، ئەوە بەری ملکەچی و بەندایەتی دەدات ، بەردەوام ئەم درەختە (تؤتي أكلها كل حين بإذن ربها) (إبراهیم:٢٥)

واتە:هەموو کات و دەمێك بەرووبوومی خۆی دەبەخشێت بە فەرمانی پەروەردگاری.

یەکەمجار خوای گەورە داوا لە مرۆڤ دەکات کە لێرەوە دەس پێبکات:(اذكروا الله ذكرا كثيرا(٤١) وسبحوە بکرة وأصيلا) ( الاحزاب ٤١).

واتە: ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە زۆر یادی خودا بکەن لەبەیانیان و ئێواران تەسبیحات و ستایشی خودا بکەن.

پاشان کە ئەمەیان کرد دەکەونە پلەی ناوەڕاست:(هو الذي يصلي عليكم وملائكته ليخرجكم من الظلمات إلى النور) (الاحزاب:٤٣)

واتە: خوای گەورە خۆی سڵاوات ورەحمەتی خۆیتان هەمیشە و بەردەوام بەسەردا دەبارێنێ،هەروەها مەلائیکەتەکانی داوای لێخۆشبوونتان بۆ دەکەن، بۆ ئەوەی لەتاریکیەکان دەرتان بکات وبتانخاتە ناو نوور و ڕووناکییەوە.

دوای ئەوەی ئەم پلەشیان بڕی دەکەونە پلەی کۆتایی ئەویش ئەوەیە خوای گەورە دەفەرمووێ(تحيتهم يوم يلقونه سلام) (الاحزاب:٤٤)

واتە: ئەو ڕۆژەکە بە دیداری خودا شاد دەبن، بەسلام کردن پێشوازیان لێ دەکرێ.

فیترەتی مرۆڤ وەك زەویەکی نەرم وایە چی تیابچێنی قبوڵی دەکات،ئەگەر درەختی ئیمان وتەقوای تیا بچێنی ئەوکات بەردەوام شیرنایەتی دەبەخشێ،بەڵام ئەگەر دەرختی نەفامی و نەزانی تیا بچێنی ئەوکات هەموو بەرەکەی تاڵ دەبێت.

بروانە بۆ ئەم نموونەیە:پەرستش و بەندایەتی وگەشەکردن وزیاد کردنی، وەك نموونەی ناوك وایە کاتێك دەیڕوێنیت، دەبێت بە درەخت، پاشان ئەم درەختە بەرووبووم دەدات،ئینجا کە دەیخۆیت ناوکەکە دەڕوێنیەوە،بەم جۆرە هەرجارێك بەروو بوومەکە دەخورێت ناوکەکە دەڕوێنرێتەوە، بەهەمان شێوە گوناهیش ئاوایە،ئەگەر بێت و کەسێکی ژیربیربکاتەوە لەو نموونەیە تێدەگات، ئەوەش بزانە هەر کاتێك چاکەیەك ئەنجام دەدەی لە پاداشتی ئەو چاکەیە چاکەیەکی تری بەدوادا دێت، هەر کاتێکیش خراپەیەك ئەنجام دەدەی لەسزای ئەو خراپەیەخراپەیەکی تری بەدوادا دێت.

سەیر لەوەدانییە کەتۆ وەك بەندەیەك خودا دەپەرستی وملکەچی بۆ دەکەیت و لەفەرمانەکانی بێ تاقەت نابی چونکە تۆ ئاتاجی ئەو زاتەی، بەڵام سەیر لەوە دایە خودا کەپادشای هەموو جیهانە تۆی وەك بەندەی خۆی خۆشدەوێ و بە هەموو جۆرێك بەخششت لەگەڵدا دەکات بێ ئەوی ئاتاجی تۆی بەندە بێت. کەوابێت :ئەوەندە سەر بەرزیەت بەسە کە تۆ بەندەی ئەو زاتەی، ئەوەندە شانازیەش بەسە کە ئەو زاتە پەروەردگاری تۆبێت.

خۆت بپارێزە لەگوناه چونکە گوناه مرۆڤ بێ ڕێزدەکات، هەروەك (ابلیس) کەلە ناو مەلائیکەتەکان بەڕێزبوو، بەڵام کاتێ خوای گەورە پێی فەرموو:(اسجدوا)(البقرە:٣٤) .

تەنها ئەو سوجدەی نەبرد بۆیە بێ ڕێز و زەبوون بوو.

خۆت بپارێزە لە گوناه چونکە دوات دەخات، هەر وەك خوای گەورە بەئادەمی فەرموو:(اسکن) (البقرە:٣٥)،واتە:جێنشین بەلە بەهەشت، بەڵام بەهۆی گوناهەوە دەرکران لێیەوە.

ئای ئەمە چ ساتێك بوو کە هەزار ساڵ دڵتەنگی جێهێشت بەردەوام بەفرمێسکی پەشیمانی دێری خەفەت باری دەنووسێت و بەهەناسەی پەشیمانییەوە دەینێرێت تاکو ئیمزای (فتاب علیە)ی بۆهات.

(ابلیس) زۆر دڵخۆش بوو بە دەرچوونی ئادەم لە بەهەشتدا،نەشی دەزانی دابەزینی ئادەم بەرز بوونەوی بەدوا دێت، دەبینین چەند جار خوای گەورە لەبارەی ئادەمەوە فەرموویەتی:( إنى جاعل فى الأرض خليفة) (البقره:٣٠) ،

واتە: من جێنشینێك لەسەر زەویدا دروست دەکەم.

بەرانبەر بەتۆش ئەی (ابلیس) فەرموویەتی:(قال اذهب فمن تبعك منهم)(الأسراء:٦٣)،

واتە: بڕۆ چی دەکەی بکە،تۆ وئەوانەی شوێنی تۆش دەکەوێت، دۆزەخی پێ پر دەکەمەوە.

ئەوەی بەسەر ئادەمداهات سەلماندنی بوونیەتی، دەبینین پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)دەفەرمووێ:”وال ذي نفسي بيده لو لم تذنبوا لذهب الله بكم ولجاء بقوم يذنبون و يستغفرون فيغفر لهم

واتە: سوێند بەوەی گیانی منی بەدەستە، ئەگەر هەر هیچ گوناه نەکەن ، ئەوە خوای گەورە لاتان دەبات گەلێکی تر دێنێت کە گوناه بکەن و داوای لێبوردن بکەن خواش لێیان دەبوورێت.

ئەی ئادەم دڵگیر مەبە کە پێم فەرمووی: (لەبەهەشت دەرچۆ) چونکە من ئەو بەهەشتەم بۆ تۆ و نەوە چاکە کانی تۆ دروست کردووە.

ئەی ئادەم بێ تاقەت مەبە لەوەی هەڵەت کرد وپێت هەڵخلیسکا، چونکە دەردی خۆ بەگەورەزانینت فرێدا و جلکی ملکەچیت کردە بەر , خوای گەورە دەفەرمووێ: (وعسى أن تكرهوا شيئا وهو خير لكم وعسى أن تحبوا شيئا وهو شر لكم والله يعلم وأنتم لا تعلمون )(البقرة:٢١٦)

واتە: زۆر جار ئێوە شتێکتان پێ خۆش نییە کەچی خێری بۆ ئێوە تیایە، زۆر جاریش ئێوە شتێکتان پێ خۆشەو کەچی خێری بۆ ئێوە تیا نییە، خوای گەورە دەرانێت خێر لەچی دایەو لەچی دانییە.

ئەی ئادەم تۆم لەبەهەشت دەرکرد وەنبێت بۆ کەسێکی ترم دروست کردبێ، بەڵکو بۆ ئەوەیە تاکو بیڕازێنمەوە بۆت، بەندەکانم تێبکۆشن و کۆشش بکەم بۆ ئەم شوێنە:( جنوبهم عن المضاجع يدعون ربهم خوفا وطمعا)(السجدە:١٦)

واتە: ڕاکیشان وحەسانەوەیان کەمە، بەڵکو زۆر خەریکی نوێژ و برندایەتین، دەترسن لە پەروەردگاریان ولێی دەپاڕێنەوە بە ئومێدی ئەوەی بەهەشتیان پێ کەرم بکات.

سوێند بەخوالەکاتی گوناه وبێ فەرمانی خودا مرۆڤی سەربەرز هیچ شتێك سوودی پێناگەیەنێت، هەر وەك (ابلیس) لەنێوان مەلائیکەتەکاندا سەربەرز بوو، بەڵام کە خوای گەورە پێیانی فەرموو: سوجدە بەرن بۆ ئادەم هەموویان سوجدەیان برد جگە لە (ابلیس) نەبێت ئەو سوجدەی نەبرد، بۆیە سەربەرزیەکەی سوودی پێ نەگەیاند.

لەکاتی گوناه وبێ فەرمانی خودا مرۆڤی بەڕێز هیچ شتێك سوودی پێناگەیەنێت، هەر وەك خوای گەورە ئادەمی فێرە هەموو شتێك کرد، چونکە بێ فەرمانی خودای کرد ڕێزی زانستەکەی سوودی پێنەگەیاند.

لەکاتی گوناه وبێ فەرمانی خودا، مشت و مڕی مرۆڤ بێ سوودە، هەر وەك (ابلیس) کاتێك بێ فەرمانی خوای کرد مشت ومڕی لەگەڵ خوای گەورە دەکرد و خوای گەورش پێی فەرموو: ئەی ئیبلیس ئەوە چی نەهێشت ونایەلێت سوجدە بەریت بۆئەو کەسەی کەبە دوو دەستی خۆم دروستم کردووە؟!

لەکاتی بێ فەرمانی خودا فەخر وشانازی مرۆڤ سوودی نییە هەر وەك خوای گەورە دەفەرمووێ:(ونفخت فيه من روحي…)(الحجر:٢٩).

کەئەمە شانازیە بۆ ئادەم، بەڵام لەکاتی بێ فەرمانییەکەی کرد ئەمە سوودی پێ نەگەیاند.

*-*-*-*-*-*-*

کتابى (الفوائد) : ابن قیم الجوزیة

وەرگیران : فەرمان خەرابەیی

پێشنیارکراو

فەرمان بەچاکە و جڵەو گیری لەخراپە ((الآمربالمعروف والنهي عن المنكر ))

بەڕاستی گرنگترین وچاکترین بەشی ئیسلام، ئامۆژگاری کردنی خەڵکی وئاراستە کردنیانە بۆ چاکە و شوێن کەوتنی …