دەستپێک / جۆراوجۆر / بابەت بەکوردى / کەمتەرخەمی بەرامبەر خودا

کەمتەرخەمی بەرامبەر خودا

سەرفرازی بۆ ئەو کەسەی دان بە کەمتەرخەمی خۆی دەنێت بەنبەر بە پەروەردگاری لەکاروکردەوە وعەیبی نەفسی.

سەرفرازی بۆ ئەوکەسەی دان دەنێت کە کەمتەر خەمی کردووە بەرانبەر بە مافەکانی خودا و لەهەڵسوکەوتی بەرانبەر بە خوا.

جاکاتێك خوای گەورە سزای دەدات لەسەر گوناهەکانی ، دەزانێت ئەو سزادانە لە دادپەروەری خوایە ، بەڵام کەسزای نادات لەسەر تاوانەکانی دەزانێت ، ئەم سزا نەدانەی لەفەزڵ و بەخششی خوایە ، ئەگینا ئەو شیاوی سزایە.

کاتێکیش کارێکی چاکە ئەنجام دەدات وا دەبینێت ئەمە لە خواوەیە و بەخششی خوایە، ئینجا ئەگەر خوای گەورە ئەم کارە چاکەی لێ وەرگرت ئەوە بە بەخششێکی تری خوای دادەنێت، بەڵام ئەگەر کارەکەی رەت کراوە ئەوکات، وادادەنێت ئەو کارەی ئەو ئەنجامی داوە شیاوی وەرگرتن نییە، هەرکاتێکیش کارێکی خراپی ئەنجامدا وا دەبینێت خودا دەست بەرداری بوە وزەلیلی کردووە.

ئەمەش لە دادپەروەری خوای گەورەیە بەرانبەر بەودا، لەم کارەیدا ستەمکاری نەفسی خۆی دەردەبرێت و ئاتاجی خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر بە خوا، جا ئەگەر خوای گەورە لێی خۆش بوو، ئەوە لەچاکە و بەخشش و کەرەمی خۆیەتی.

نهێنی ئەمەش لەوەدایە کەئەو پەروەردگاری بەچاکەکار و بەخشندە دەزانێت، خۆشی بە خراپەکار وکەمتەرخەم دادەنێت، وادادەنێت کە هەر کارێك دڵ خۆشی دەکا و چاکبێت ئەوە لەفەزڵ و چاکەی خوای گەورەیە، هەرکارێکیش دڵ تەنگی بکاو خراپبێت، ئەوە تاوانی خۆیەتی ولە دادپەروەری خوای گەورەیە.

*-*-*-*-*-*-*

کتابى (الفوائد) : ابن قیم الجوزیة

وەرگیران : فەرمان خەرابەیی

پێشنیارکراو

نزا و قەدەر

لەنێوان نزا و قەدەردا

لێرەدا پرسیارێکی باو هەیە لەنێوان خەڵکیدا ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر لە  قەدەردا لەسەر کەسێك شتێك …