①: ستەمكاران لەڕۆژی دوواییدا پەنجەی پەشیمانی دەگەزن.
خوا گەورە فەرمویەتی :
(ويوم يعض الظالم على يديه يقول يا ليتني اتخذت مع الرسول سبيلا) الفرقان (27) .
واته: لەو ڕۆژەدا ناهەقكارو ستەمكار -لە حەسرەت و پەشیمانی ئەوە كە لەدونیادا گوێرایەڵی پەیامبەر نەبوو -بە هەردوودەستی خۆیدا دەنووسێ و ئەڵێ: ئەی خۆزگە! منیش لەگەڵ پەیامبەردا ڕێگەی ئیمانم دەگرتە بەر.
له‌ئایه‌تێكی تردا ئه‌فه‌رموێ: (ولو أن لكل نفس ظلمت ما في الأرض لافتدت به وأسروا الندامة لما رأوا العذاب وقضي بينهم بالقسط وهم لا يظلمون) يونس (54).
واتە: هەرچی لە زەوییدایە هی تەنها كەسێكی موشریك و ستەمكار بێت ” لەرۆژی قیامەتدا بریتی خۆی پێ دەدات بۆ ڕزگار بوونی لە سزا وە ئەوكاتە كەبەچاو سزاكە دەبینن، ئەوان پەشیمان دەبنەوە، بەڵام لەبەر خەجاڵەتی خۆیان دەری نابڕن و دەیشارنەوە و لە نێوانیاندا بەدادگەرانە داوەریی دەكرێ و هیچ ستەمیشیان لێ ناكرێ.
*
②: ستەمكاران بێبەشن لە شەفاعەتی پێغەمبەران و تكای تكاكاران.
خوای گەورە فەرمویەتی : (وأنذرهم يوم الآزفة إذ القلوب لدى الحناجر كاظمين ۚ ما للظالمين من حميم ولا شفيع يطاع) غافر(18).
واتە: ئەوانە لەڕۆژە نزیكەكەی (قیامەت) بترسێنە. ( ئازیفە ) یەكێكە لەناوەكانی ڕۆژی قیامەت. بۆیە دەوترێ ( ئازیفە ) چونكە نزیكە بێت، خودا دەفەرموێ ( أزفت الْآزِفَة ).
كاتێ لەترس و هەیبەتا گیان و دڵەكان دەگەنە گەروو و ڕادەوەستن بەپیشخواردوویی دڵەكانیان پڕن لە خەم و خەفەت. ئەوكات ستەمكاران هیچ پشتیوان و دۆستێكیان نیە، بتوانێ كەڵكیان پێ بگەیەنێ ، و هیچ تكاكارێكیشیان نیە، تكای وەربگیردرێ، هەموو پەیوەندییەك دەبچڕێ.
له ئایه‌تێكی تردا ئه‌فه‌رموێ:
(ربنا إنك من تدخل النار فقد أخزيته وما للظالمين من أنصار) ال عمران (192).
واتە” پەروەردگارا!.. بێگومان هەركەسێ تۆ بیخەیتە ناو ئاگرەوە، ریسوات كردووەو، لای گشت مەردم ئابڕووی چووە و بۆخەڵكانی ستەمكار وبێ باوەر هیچ پشتیوانێك نییە.
*
③: ستەمكاران لەڕۆژی دوواییدا توندترین سزایان هەیە.
خوای گەورە فه‌رمویه‌تی:
(له‌م من جهنم مهاد ومن فوقهم غواش وكذلك نجزي الظالمين) الأعراف (41).
واته: ڕایەخیان ئاگرە لە دۆزەخدا ولێفەی سەریشیان هاڵاوی ئاگرە , بەڕەی ژێریان و، لێفەی سەریان هەردوو هەر ئاگرە، دیارە گشت ستەمكاران ئابەوشێوە سەختەیە تۆڵە ئەدەین .
لەئایهتێكی تردا ئەفەرموێ : (فلما نسوا ما ذكروا به أنجينا الذين ينهون عن السو‌ء وأخذنا الذين ظلموا بعذاب بئيس بما كانوا يفسقون) الأعراف (165).
واتە: جا كە ئەو پەند و ئامۆژگاریییەیان لە بیرخۆبردەوە و هیچ سوودێكی پێ نە گەیاندن ئێمەیش ئەوانەیانمان ڕزگاركرد كە رێ‌یان لەخراپە دەگرت زۆر بەتوندی سزای ئەوانەشماندا ستەمیان لە خۆ كرد‌و، سنوورەكانیان بەزاند.
*
④ : ستەمكارو دار‌و دەستەكانیان حاشا لەیەكتر ئەكەن.
خوای گه‌روه فه‌رمویه‌تی: {…..ولو يرى الذين ظلموا إذ يرون العذاب أن القوة لله جميعا وأن الله شديد العذاب () إذ تبرأ الذين اتبعوا من الذين اتبعوا ورأوا العذاب وتقطعت به‌م الأسباب () وقال الذين اتبعوا لو أن لنا كرة فنتبرأ منهم كما تبرءوا منا كذلك يريهم الله أعمالهم حسرات عليهم وما هم بخارجين من النار } البقرة165-167.
واتە: ئینجا پاشەڕۆژی ئەوانە باسدەكا لەنیشانەكانی ئەم بوونەوەرە تێنافكرێن و شەریك بۆخوا دادەنێن! بۆیە دەفەرموێ : هەندێ لەم خەڵكە هەیە لەگەڵ ئەوەشدا تێنافكرێ تاخوا بەتەنها بپەرستێ ، هێشتا چەند هاوتاو چەند هاوبەشێكی بۆ دادەنێ ، خۆشیان دەوێن وەك خۆشەویستی خودا، واتە: ئەوانیش هەر ئەوەندە بت و بەرنامەكانیان خۆش دەوێ ، ئەوانەش وا باوەڕیان هێناوە، خوایان لەهەموو شتێك زیاتر خۆش دەوێ ، ئەوانە وا ستەمیانكردوو هاوبەشیان بۆ خوا دانا، كاتێ ئەو ڕۆژە سەخت و سزایە دەبینن كە لە قیامەتدا دووچاریان دەبێ، ئیتر چاك بۆیان دەردەكەوێ و دەزانن: كەهەرچی هێزو توانا هەیە هەرهەموو بۆخوایە ،و سزای خواش توند‌و قورس وسەختە، ئیتر ئەمڕۆ لەدنیادا لەو شیرك وسەر لێشێواوییە دەهاتنە دەرێ.
*
⑤ : ستەمكاران لە ڕۆژی دوواییدا موفلیس و دەست بەتاڵن.
له‌فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوادا هاتوه :
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- قَالَ « أَتَدْرُونَ مَا الْمُفْلِسُ ». قَالُوا الْمُفْلِسُ فِينَا مَنْ لاَ دِرْهَمَ لَهُ وَلاَ مَتَاعَ. فَقَالَ « إِنَّ الْمُفْلِسَ مِنْ أُمَّتِى يَأْتِى يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِصَلاَةٍ وَصِيَامٍ وَزَكَاةٍ وَيَأْتِى قَدْ شَتَمَ هَذَا وَقَذَفَ هَذَا وَأَكَلَ مَالَ هَذَا وَسَفَكَ دَمَ هَذَا وَضَرَبَ هَذَا فَيُعْطَى هَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ وَهَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ فَإِنْ فَنِيَتْ حَسَنَاتُهُ قَبْلَ أَنْ يُقْضَى مَا عَلَيْهِ أُخِذَ مِنْ خَطَايَاهُمْ فَطُرِحَتْ عَلَيْهِ ثُمَّ طُرِحَ فِى النَّارِ ». رواه مسلم.
واته: (أبو هریره)وه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ئایا ده‌زانن “مفلس” كێیه؟) وتیان “مفلس” له‌ناو ئێمه‌دا ئه‌وانه‌ن كه درهه‌م [پاره] و كه‌لوپه‌لی نه‌بێت. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (به‌ڕاستی “مفلس” له ئۆمه‌تی من له ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌وانه‌ن كه دێت به‌نوێژ و ڕۆژ و زه‌كات، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه جوێنی داوه به‌و و، تۆمه‌تی خستووه‌ته پاڵ ئه‌و، ماڵی ئه‌وی خواردووه و، خوێنی ئه‌وی ڕێژاوه و، له‌وی داوه. جا له‌چاكه‌كانی ئه‌م ده‌درێت به‌م وبه‌و، ئه‌گه‌ر چاكه‌كانی ته‌واو بوو پێش ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بداته‌وه، ئه‌وا له تاوانه‌كانی ئه‌وان وه‌رده‌گیرێ و فڕێ ده‌درێته سه‌ر ئه‌م و پاشان فڕی ده‌درێته ناو دۆزه‌خه‌وه).
*
⑥: زوڵم و ستەم تاریكاییە لەڕۆژی دوواییدا.
وه‌ك له‌فه‌رموده‌دا هاتوه :
عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- قَالَ « اتَّقُوا الظُّلْمَ فَإِنَّ الظُّلْمَ ظُلُمَاتٌ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَاتَّقُوا الشُّحَّ فَإِنَّ الشُّحَّ أَهْلَكَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ حَمَلَهُمْ عَلَى أَنْ سَفَكُوا دِمَاءَهُمْ وَاسْتَحَلُّوا مَحَارِمَهُمْ ». رواه مسلم.
واته: (جابری) كوڕی (عبدالله) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خۆتان له‌سته‌م بپارێزن، به‌ڕاستی سته‌م تاریكاییه له ڕۆژی قیامه‌تدا، خۆتان له ڕژدی و چروكی بپارێزن، به‌ڕاستی ڕژدی و چروكی خه‌ڵكانی پێش ئێوه‌ی له‌ناو بردووه، وای لێكردووه كه خوێنی یه‌كتر بڕێژن و، حه‌رامی یه‌كتر حه‌ڵاڵ بكه‌ن).
*
⑦: هەر كەس ستەمێك دابهێنێت سزای ستەمكارەكانی دووای خۆشی وەردەگرێتەوە .
پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەر بێت فەرمویەتی:
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- « لاَ تُقْتَلُ نَفْسٌ ظُلْمًا إِلاَّ كَانَ عَلَى ابْنِ آدَمَ الأَوَّلِ كِفْلٌ مِنْ دَمِهَا لأَنَّهُ كَانَ أَوَّلَ مَنْ سَنَّ الْقَتْلَ ».رواه مسلم.
واته: (عبدالله) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌سێك به‌سته‌م بكوژرێت، یه‌كه‌م كوڕی ئاده‌م پشكی ئه‌و تاوانه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، چونكه یه‌كه‌م كه‌س بووه كوشتنی داهێناوه).
*
⑧: سته‌مكاران بەهەشتيان لێ قه‌ده‌غه كراوه.
پێغەمبەرى صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت:
مَا مِنْ عَبْدٍ يَسْتَرْعِيهِ اللَّهُ رَعِىَّةً، يَمُوتُ يَوْمَ يَمُوتُ وهُو غَاشٌّ لِرَعِىَّتِهِ إِلَّا حَرَّمَ اللَّهُ عَلَىْهِ الْجَنَّةَ» رواه البخارى.
واتە: هیچ بەندەیەك نیە كە كاروباری موسڵمانانی دەكەوێتە ژێردەست و بەم شێوەیە بمرێت و خیانەت و غەشی لە گەلەكەی خۆی كردبێت ئیللاخوای گەورە بەهەشتی لێ حەڕام دەكات.
*
⑨: ستەمكاران كۆت و زنجیر دەكرێن.
بەقۆڵ بەستكراوى دەبرێنە مەيدانى مەحشەر
ئەبو هوڕەيڕە دەڵێت: پێغەمبەرصلى الله عليەوسلم فەرمووى:
مَا مِنْ أَمِيرِ عَشَرَةٍ إِلاَّ وهُو يؤْتَى بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَغْلُولاً حَتَّى يَفُكَّهُ الْعَدْلُ ، أَوْ يوبِقَهُ الْجَوْرُ.رواه البيهقى،وصححه الالبانى .
واتە: هيچ ئەميرو كاربەدەستێك نيە كەتەنيا دەكەسيشى لەژێر دەست بووبێت، ئيللا لەڕۆژى قيامەت دەهێندرێت بەدەست بەستراوى، ئينجا يان ئازاد دەكرێت بەهۆى دادپەروەريەكەى، يانيش بەهۆى زوڵموستەمەكەى تێدەچێت.
*
⑩: تەنانەت گیانلەبهره سته‌مكاره‌كانیش تۆوڵهیان لێدەكرێتەوە.
پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەر بێت فەرمویەتی:
(عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: لَتُؤَدَّنَّ الحقوقُ إلى أهلها يوم القيامة، حتى يُقادَ للشاةِ الجَلْحاءِ من الشاة القَرْناءِ)؛ رواه مسلم.
واته: له (أبو هریره) ه وه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (سوێند به‌خوا هه‌موو مافه‌كان ده‌ده‌نه‌وه به‌خاوه‌نه‌كانیان له ڕۆژی قیامه‌تدا، هه‌تا حه‌قی مه‌ڕی بێشاخ له‌مه‌ڕی شاخ دار ده‌سێنرێته‌وه).
*
⑪: خوای گەورە خۆی دژی ستەمكاران دەوهستێتهوە.
پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەر بێت لە فەرمودەیەكی قودسیدا فەرمویەتی:
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: ” قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: ثَلاَثَةٌ أَنَا خَصْمُهُمْ يَوْمَ القِيَامَةِ، رَجُلٌ أَعْطَى بِي ثُمَّ غَدَرَ، وَرَجُلٌ بَاعَ حُرًّا فَأَكَلَ ثَمَنَهُ، وَرَجُلٌ اسْتَأْجَرَ أَجِيرًا فَاسْتَوْفَى مِنْهُ وَلَمْ يُعْطِهِ أَجْرَهُ ” رواه البخاري.
واتە: (پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى:) خوا فەرموویەتى: سێ جۆرە کەس هەن من لە ڕۆژى دواى دژایەتیان دەکەم، کەسێک بە ناوى منەوە سوێند بخواو بەڵێن بدات، کەچى سوێندو بەڵێنەکە هەڵوەشێنێتەوە، پیاوێک کەسێکى ئازاد بفرۆشێ و پارەکەشى بخوات، وە پیاوێک کرێکارێک بگرێ، دوای تەواو بوونى کارەکەى مافەکەو کرێیەکەى پێنەدات.
*
⑫: یەكەم پرسیاری رِۆژی دووایی دەربارەی زوڵم و ستەمە.
له فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت هاتوه:
(حَدَّثَنَا الأَعْمَشُ، حَدَّثَنِي شَقِيقٌ، سَمِعْتُ عَبْدَ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أَوَّلُ مَا يُقْضَى بَيْنَ النَّاسِ بِالدِّمَاءِ) رواه البخاري.
*
⑬: ستەمكاران نەك ناچنە بەهەشت بەڵك و بۆنی بەهەشتیش ناكەن.
پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەر بێت فەرمویەتی:
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- « صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا قَوْمٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلاَتٌ مَائِلاَتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ لاَ يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلاَ يَجِدْنَ رِيحَهَا وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا ». رواه مسلم.
واته: (أبو هریرة) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (دوو جۆر له خه‌ڵكی هه‌ن ده‌چنه دۆزه‌خ كه نه‌مدیون: خه‌ڵكانێ كه قامچیان پێیه هه‌ر وه‌ك كلكی مانگا‌و له خه‌ڵكی ده‌ده‌ن و، ئافره‌تانێ كه پۆشته‌ن، به‌ڵام وه‌ك ڕووت [جله‌كانیان یا ته‌نگه یا ته‌نه یا كورته]و ڕووتن لاده‌رن له ڕاستی و هانده‌ری ئافره‌تانی تریشن و به فیز و لار و له‌نجه‌وه ده‌ڕۆن به‌ڕێوه، قژیان وه‌ك كۆپاره‌ی حوشتر به‌رزكردۆته‌وه كه كۆپارهكه ئه‌وه‌نده قه‌به‌یه له‌قه‌ڵه‌ویدا لارده‌بێته‌وه، ئه‌وانه نه ده‌چنه به‌هه‌شت و نهبۆنیشی ده‌كه‌ن له كاتێكدا كه بۆنی به‌هه‌شت له دووری ئه‌وه‌نده و ئه‌وه‌نده‌وه دێت).
*
⑭: هه‌ركه‌س بستێك زه‌وی داگیربكات تا حه‌وت ته‌به‌قه‌ی زه‌وییه‌كه ده‌كرێته گه‌ردنی
عَنْ هِشَامِ بْنِ عُرْوَةَ عَنْ أَبِيهِ أَنَّ أَرْوَى بِنْتَ أُوَيْسٍ ادَّعَتْ عَلَى سَعِيدِ بْنِ زَيْدٍ أَنَّهُ أَخَذَ شَيْئًا مِنْ أَرْضِهَا فَخَاصَمَتْهُ إِلَى مَرْوَانَ بْنِ الْحَكَمِ. فَقَالَ سَعِيدٌ أَنَا كُنْتُ آخُذُ مِنْ أَرْضِهَا شَيْئًا بَعْدَ الَّذِى سَمِعْتُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- قَالَ وَمَا سَمِعْتَ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- قَالَ سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- يَقُولُ « مَنْ أَخَذَ شِبْرًا مِنَ الأَرْضِ ظُلْمًا طُوِّقَهُ إِلَى سَبْعِ أَرَضِينَ ». فَقَالَ لَهُ مَرْوَانُ لاَ أَسْأَلُكَ بَيِّنَةً بَعْدَ هَذَا. فَقَالَ اللَّهُمَّ إِنْ كَانَتْ كَاذِبَةً فَعَمِّ بَصَرَهَا وَاقْتُلْهَا فِى أَرْضِهَا. قَالَ فَمَا مَاتَتْ حَتَّى ذَهَبَ بَصَرُهَا ثُمَّ بَيْنَا هِىَ تَمْشِى فِى أَرْضِهَا إِذْ وَقَعَتْ فِى حُفْرَةٍ فَمَاتَتْ. رواه مسلم.
واته: له (عروة)ی كوڕی (الزبیر) ده‌گێڕنه‌وه كه (اروی)ی كچی (أويس)لافی ئه‌وه لێ ئه‌دات كه (سعید)ی كوڕی (زید) به‌شێكی زه‌ویه‌كه‌ی داگیركردووه. هه‌ر بۆیه ڕاپێچی ده‌كات بۆلای (مروان)ی كوڕی (الحكم) (سعید)یش ده‌ڵێ: من چۆن زه‌وی ئه‌و داگیردهكهم پاش ئه‌وه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله عليه وسلم) بیستووه؟ ده‌ڵێ: چیت له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) بیستووه؟ ده‌ڵێ: له پێغه‌مبه‌ری خوام (صلی الله عليه وسلم) بیستووه كه ده‌یفه‌رموو: (هه‌ركه‌س بستێك زه‌وی داگیربكات تا حه‌وت ته‌به‌قه‌ی زه‌وییه‌كه ده‌كرێته گه‌ردنی) (مروان) وتی: له دوای ئه‌و فه‌رمووده‌یه داوای شایه‌تت لێناكه‌م، له دواییدا (سعید) وتی: خوایه ئه‌گه‌ر درۆ ده‌كات چاوی كوێر كه‌و هه‌ر له‌زه‌ویه‌كه‌ی خۆیدا بیكوژه، ئیتر ئه‌و ئافره‌ته نه‌مرد تا كوێر بوو، پاشان له دوای ئه‌وه ڕۆژێ به ناو زه‌ویه‌كه‌یدا ده‌ڕۆیشت كه‌وته چاڵێكه‌وه و مرد.
*
⑮: ته‌نها له‌سه‌ر كوشتنی پشیله‌یه‌ك خرایه ناو ئاگری دۆزه‌خ.
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «عُذِّبَتِ امْرَأَةٌ فِي هِرَّةٍ حَبَسَتْهَا حَتَّى مَاتَتْ جُوعًا، فَدَخَلَتْ فِيهَا النَّارَ» قَالَ: فَقَالَ: وَاللَّهُ أَعْلَمُ: «لاَ أَنْتِ أَطْعَمْتِهَا وَلاَ سَقَيْتِهَا حِينَ حَبَسْتِيهَا، وَلاَ أَنْتِ أَرْسَلْتِهَا، فَأَكَلَتْ مِنْ خَشَاشِ الأَرْضِ» متفق علیه.
واته: لە(عبدالله)ی كوڕی (عومه‌ر)ەوە (خوای لێ ڕازی بێت) كە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (ئافرەتێك سزادرا لەسەر پشیلەیەك، بەندی كرد هەتا مرد، بەهۆیەوە چووە دۆزەخ، چونكە نەئەوە بوو خۆراك و ئاوی بداتێ كاتێ بەندی كردبوو نە ئەوەیش بوو بەرەڵڵای كات خۆی لەجڕ و جانەوەری سەر زەوی بخوات).
-*-*-*-*-*-*-*-
ئـامـاده‌كـردنـی: مامۆستا (مـلا دڵـشـاد بـاڵـهكـی)