دەستپێک / جۆراوجۆر / بابەت بەکوردى / هیدایەت و فەرمانەکان بەدەستی خوان
هیدایەت

هیدایەت و فەرمانەکان بەدەستی خوان

(ليس لك من الأمر شيء أو يتوب عليهم أو يعذبهم فإنهم ظالمون(١٢٨)ولله ما في السموات وما في الأرض يغفر لمن يشاء ويعذب من يشاء والله غفور رحيم(١٢٩)/ال عمران)

واتە:بێگومان تۆ هیچ شتێکت لەکاروباری بەندەکان بەدست نیە(بەڵکو هەمووشت بەدەست خوا خۆیەتی )ئەگەر تەوبەو پەشیمانیان لێ وەربگرێت، یان سزاو ئازاریان بدات (سەربەستە)چونکە ئەوانە ستەمکاران (١٢٨)هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە خوای گەورە خاوەنیانە، لە هەر کەس بیەوێت خۆش دەبێت و (چاو پۆشی زۆرە) هەرکەسیش (شایستەی سزابێت) سزای دەدات، خوای گەورەش لێخۆشبوو میهرەبانە. هۆی هاتنە خوارەوەی ئەو ئایەتانە ئەوەبوو لەشەڕی (ئوحود) پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) زۆر ناڕەحەت بوو بەدیتنی جەنازەی(حەمزە رضي الله عن)وکۆمەڵێ هاوەڵی، برینداربوونی خۆی .

ئەوەبوو هەرەشە و نەفرەتی کرد لەهەندێ لەسەرکردەکانی قوڕەیش، خوای باڵادەست ئاگاداری دەکاتەوە کەهیچ لەئەمر و فەرمانەکانی ئێمە بەدەستی تۆ نیە و ئێمە دەتوانین ببەخشین یان ئازاریان بدەین ، چونکە ئەوەی لەزەوی وئاسماندا هەیە هەمووی هی خوایە و هەر خۆشی ئاگاداری دروستکراوەکانی خۆیەتی،خوا خۆی پاشا و ئاگاداری دڵ و دەروونی بەندەکانی خۆیەتی و دەزانێ کێ شایەنی هیدایەتە و کێش شایەنی سزا وئازارە.

واتا خوا خۆی دەزانێ کێ هیدایەت وەردەگرێ وکێش هیدایەت وەرناگرێت، دیارە ئەوانەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) نەفرەتی لێکردن هەندێ لەوانە موسڵمان بوون، وەك (سوهەیل ، صفوان ، ئەبو سوفیان) کەواتە خوای کاربەجێ ئەوەی نەکردووەتە ئیشی بەندەکانی، بەڵکو ئیشی ئەوان ئەوەیە پەیامی خوا بگەیەنن بە بەندەکانی بەڵام دڵ و دەروون و هیدایەتیان تەنها بەدەستی خوایە، وەك ئەم ئایەتە دەفەرمووێ (فإنما عليك البلاغ وعلينا الحساب(٤٠)/الرعد) یانی ئەوەی لەسەر تۆیە ئەوەیە ئاگاداریان بکەیەوە، بەڵام لێپرسینەوەی بەندەکانی خوا بەدەست خوایە وەکو لەم ئایەتەش دەفەرمووێ (ليس عليك هداهم ولكن الله يهدي من يشاء/البقرة-٢٧٢)

واتە :رێنمایی و خستنە سەر ڕێگای ڕاستی ئەوان لەسەر تۆ نییە ئەوە خوایە هەرکەسێك بیەوێ هیدایەتی دەدات، لەسورەتی(الغاشیة)دەفەرمووێت (فذكر إنما أنت مذكر(٢١)لست عليهم بمصيطر(٢٢)/الغاشیة)

واتە: تۆ یادیان بخەرەوە ئەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) کەتۆ تەنیا یادخەرەوەی، بەڵام تۆ دەسەڵاتت بەسەریاندا نییە، واتە دەسەڵاتی دڵ ودەروونت نین، دەنا زۆر لەوانەی بێ بروایان کەوتبوونە ژێر دەستی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) جائەو ئایەتانە و چەندانی تریش لەوبارەوەهەن، بەڵام زۆر جاران هەندێ لەبەناو زانایانی ئایینی جابەهەر ناوێکی کە لەخۆیانی دەنێن بەنیازی ئەوەن دەست لەکار وباری خوا وەربدەن بەتایبەت لەئایینی مەسیحی و جوولەکە.

زۆرجار لەناوخۆشمانەوە بەناوی جۆراو جۆرەوە شتی وا روودەدات یان جاری واهەیە کەسێك و قسەیەك بەیەکێك لەمامۆستایان یاشێخ و دەسەڵاتداران بلێ هەزار نەفرەت وقسەی ناجوانیان پێدەڵێن، یازۆر جار بەناوی جۆراو جۆرەوە هەندێ کەس لەژێر ناوی ئایینەوە دەیانەوێ دەمیان لەوشتانە وەردەن کە لەبنەڕەتدا بەهیچ کەس ناکرێن جگە لەخوا،وەکو ئەو نوشتەى کەی هەندێ کەس دەیانکات وپارە وسامان لەخەڵك وەردەگرن بەناوی دوعاو پارانەوە، کە گوایە ئەوکەسانەی نەخۆشی دەروونییان هەیە چاکیان دەکەنەوە، کە هەرگیز وانییە،بەڕاستی نە هەڕەشە کردن نە چاك کردنەوەی نەخۆش هیچیان لەدەسەڵاتی مرۆڤدانین، واتە ئەو ئایەتە وای فەرموو: کە هیچی لەفەرمانی ئێمە بەدەستی تۆ نیە ئەوەی بمانەوێ لێی خۆشدەبین وەئەوەی بمانەوێ سزای دەدەین.

پێشنیارکراو

بۆچی دوعاكانمان گیرا نابێت ؟

بۆچی دوعاكانمان گیرا نابێت؟

سەرەڕای ئەوەی موسوڵمانان دوعاو نزاو پاڕانەوەی زۆر دەكەن، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی دوعاكانیان لە ئێستادا …