دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / لەنێوان نزا و قەدەردا
نزا و قەدەر

لەنێوان نزا و قەدەردا

لێرەدا پرسیارێکی باو هەیە لەنێوان خەڵکیدا ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر لە  قەدەردا لەسەر کەسێك شتێك نوسرابێت، ئیتر ڕوودەدات جا ئیتر نزابکات یان نەیکات.

هیچ کاریگەری نییە , وە هەروەها بەپێچەوانەوە، ئەگەر لەسەری نەنوسرابێت ئەوا ڕوونادات ، جا نزا بکات یان نا.

پێرێك پێیان وایە کەناوەڕۆکی ئەم پرسیارە ڕاستە و وەدەست بەرداری نزاو پارانەوە بوونە، جائەم پێڕە لەگەڵ نەفامی و گومڕایاندا پێچەوانەن ، چونکە ئەوان دەست گرتن بەهۆکارەکان “الأسباب” ڕەد دەکەنەوە،

جا ئەگەر بەیەکێکیان بوترێت:ئەگەر تێری نوسرابێت لەسەرت کە قەدەرە، ئەوا ڕوودەدات ئیتر نان بخۆێت یان نەیخۆیت، وە بەپێچەوانەشەوە ئەگەر منداڵ بوون قەدەربێت، ئەوا روودەدات ئەگەر بچینەلای خێزانەکانمان یان نا، وە بەپێچەوانەوە، جائیتر پێویستمان بە پرۆسەی هاوسەرگیری وژن هێنان نییە؟!

ئایا هیچ مرۆڤێکی خاوەن ژیر ئەمەدەڵێت , تەنانەت ئاژەڵەکان و گیانلەبەرەکانیش ئەمانە ناڵێن .

کەدەزانن بەردەوام بوونی ژیان بەندە بەدەست گرتن بەهۆکارەکانەوە ، بگرە ئەو پێڕە لەئاژەڵ کەمترن .

وەهەندێکی تر ژیری خۆیان بەوەدەرخەن کە دەڵێن : نزاو پارانەوە و سەرقاڵ بوون پێوەی لەرووی پەرستنەوە خوای گەورە پاداشتی لەسەردەداتەوە.

بەڵام هیچ کاریگەری یەکی نییە لەسەر ڕووداوەکان و داواکان جێ بەجێ نابن.

لێرەدا هیچ جیاوازیەك نییە لەنێوان ئەم پێڕەو ئەوانەی پێشوودا، هەروەکو بڵێت کاریگەری نزاو پاڕانەوە وەك بوونی نەبێت وایە.

پێڕێکی لەمانە ژیرتر دەڵێن : نزاوپارانەوە نیشانەوبەڵگەیەکن کەخوای گەورە تەرخانی کردووە بۆ جێ بەجێ بوونی پێویستیەکان.

واتە هەرکاتێك خوای گەورە کەسانێکی سەرکەوتوو کرد کەنزاو پاڕانەوە بکەن، ئەوا بەڵگەی ئەوەیە ئەوکارە جێ بەجی بووە.

هەروەکو کاتێك کە هەورێکی ڕەشی سارد لەزستاندا دەبینیت ، بەڵگەی باران بارینە.

وە ووتیان: وەهەروەها بەهەمان شێوو بۆ پەرستن و پاداشت، بێ باوەڕی و یاخی بوون لەگەڵ سزا، ئەمانە نیشانەی ڕوودانی پاداشت وسزان بەبێ ئەوەی هۆکاربن.

بەهەمان شێوە شکان لەگەڵ شکاندن، سوتان لەگەڵ سوتاندن، خوێن ڕشتن لەگەڵ کوشتندا، واتە هیچ کام لەمانە هۆکاری تەواو نین، وەبوونی پەیوەندی نێوانیان تەنها لەیەکچوونێکی ئاساییە نەك هۆکارێکی کاریگەر.

پەیوەندی نێوانیان تەنها لەیەکچوونێکی ئاساییە نەك هۆکارێکی کاریگەر بەمەش پێچەوانەی شەرع و عەقڵ و فیترەت ئەوەستنەوە، بگرە پێڕی عاقڵ و داناکان بەم پێڕە پێدەکەنن.

ڕاستی یەکەی: (کەپێڕی سێ یەم هەیە کە پرسیارکەر باسی نەکردووە)کە پێیان وایە هەرشتێك کەلە قەدەردا نوسرابێت، بەندە بەهۆکارەکانی یەوە، وەنزاو پارانەوەش یەکێکە لەهۆکارەکان.

جاهەر کاتێك بەندە دەستی گرت بەهۆکارەکانەوە ئەوا ئەوقەدەرە ڕوودەدات، وەبەپێچەوانەوە بەنەبوونی هۆکارەکان قەدەرەکە ڕوونادات.

وەهەر ئەم واتایە دەگەیەنێت کەهۆکاری تێری نان خواردنە و هۆکاری منداڵ بوون ژن هێنانەو چوونە لای خێزانەکەتە.

وە هۆکاری دوورینەوە چاندنە، وەهۆکاری چوونە بەهەشت کرداری چاکەیە،وەهۆکاری چوونە دۆزەخ کاری خراپەیە.

وەئەم پێڕە ڕاسترین پێڕن.

نزاو پاڕانەوە لە بەهێزترین هۆکارەکانی قەزاو قەدەرە:

بەم شێوە نزاو پاڕانەوە لە بەهێزترین هۆکارەکانن، جائەگەر قەدەری کەسێك بەندبێت بەنزاوپاڕانەوە، کەواتە نابێ بوترێت نزاوپارانەوە بێ سوودە.

هەروەکو چۆن نەشیاوە بوترێت خواردن و خواردنەوەو سەرجەم کاروکردارەکان بێ سوودن.

وەهیچ هۆکارێك بەئەندازەی نزاو پارانەوە سود بەخش و کاریگەرنین بۆ بەدەست هێنانی خواست و مەبەستەکان، هەربۆیە دەبینین پێری هاوەڵانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) کەلە هەموو کەسێك زیاتر شارەزاترو خواناس تربوون، کەبەردەوام دەستیان بەنزاوپارانەوە دەگرت مەرجەکانیان بەجێ دەهێنا.

وەخەلیفە عومەری کوڕی خەتاب(رضي الله عنه) بە نزاوپارانەوە زاڵ دەبوو بەسەر دوژمنەکانیدا.

کە هەمیشە بەهاوەڵانی دەووت”ئێوە بەزۆریتان سەرناکەون بەڵکو ئێوە لەئاسمانەوە سەردەکەون”.

وەهەروەهادەیفەرموو:”من خەمی قبوڵ بوون و وەڵامدانەوەی نزاکانم نییە، بەڵکو خەمی نزاکردنمە، چونکە گەر بەکوڵ نزا بکرێت ئەوا وەڵامدانەوەکەی لەگەڵ خۆیدایە”.

جائەو خودایەی کەنزای بەخشیوە، مەبەستی وەڵامدانەوە بووە هەربۆیە دەفەرموێت:(وإذا سألك عبادي عني فإني قريب أجيب دعوة الداع إذا دعان ….)(١٨٦ بقرة)

واتە: “ئەی پێغەمبەر ئەگەر بەندەکانم پرسیارت لێ بکەن دەربارەم، ئەوا من نزیکم لێیانەوە، بەهاناو هاوارو نزایانەوە دێم، هەرکاتی لێم بپارێنەوەو نزابکەن”.

وەلەسنن ابن ماجە داهاتووە لەفەرموودەی (ابی هریرە)(رضي الله عنه)کە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتی: (من لا یسأل الله يغضب الله عليه)

واتە: هەرکەسێك نزانەکات ولەخوا نەپاڕێتەوە خوای گەورە لێی توڕەدەبێت.

ئەمەئەوەدەگەیەنێت کەڕەزامەندی خوای گەورە کەهەمووی خۆشی بەختەوەری یە، لەنزاکردن و پاڕانەوە لێی، وەهەروەها توڕە بوونی خوای گەورە لێمان کەهەمووی بەڵاو نەهامەتییە لەدەست بەرداربوونە لەنزاو پارانەوە.

امام أحمد لە کتێبی (الزهد)دا ئەم”أثرة” دەگێرێتەوەکە: (أنا الله، لا اله أنا، اذا رضيت باركت،وليس لبركتي منتهي. واذا غضب لعنت، ولعنتي تبلغ السابع من الولد)

واتە: من (اللە)م ، هیچ پەرستراوێك بەراست نییە تەنها من نەبێت،جائەگەر لەهەرکەسێك ڕازی ببم ئەوا پیت وبەرەکەت بەسەریدا دەڕژێنم، وەپیت وبەرەکەتی من کۆتایی نایەت ، وەئەگەر توڕە بم نەفرەت دەکەم، وە نەفرەتی من تاحەوت نەوە وەچەدەکات.

وەهەروەها سەرجەم عەقڵ و نەقڵ و فیترەت و ئەزموونەکانی نەتەوەو میللەتان بەجیاوازی زمان وڕەنگ و شوێنیش ئەوە دەسەلمێنن کە نزیك بوونەوە لەخوای گەورە مایەی خێرو چاکەوچاکەخوازییە وە باشترین هۆکارە لەم بوارەدا. وەبەپێچەوانەشەوە دوورکەوتنەوە لەخوای گەورە مایەی سەرجەم نەهامەتی و شەڕ خوازی یە.

وەهیچ هۆکارێك نەبووتە مایەی خۆش گوزەرانی بۆ کەسەکان بەئەندازەی ملکەچ کردن و بەندایەتی کردن ونزیك بوونەوە لەخوای گەورە، وەچاکەکردن لەگەڵ دروست کراوەکانیدا.

جا خوای گەورە بەدەست هێنانی سەرجەم خێری دونیاو قیامەت و شەڕی دونیاو قیامەتی بەستۆتەوە بەکارەکانمانەوە.

وەکاری بەستۆتەوە بەهۆکارەکانەوە.

وەلەقورئاندا لەهەزارەها شوێندا ئەم ڕاستیە دووپات دەکاتەوە کەسزاو پاداشت بەندە بەجۆری کارەکانەوە. هەروەکو دەفەرموێت: (فلما عتوا عن ما نهوا عنه قلنا لهم كونوا قردة خاسئين)(١٦٦ الاعراف)

واتە: جا کاتێك کەهەر سەرکێشی  یەکیان کرد لەوەی کە قەدەغەکراوبوو لێیان، ئێمەش پێمان ووتن:ببنە کۆمەڵە مەیمونێکی سوك وڕیسوا و دوور لەڕەحمی خوا.

وەدەفەرموێت: (فلما آسفونا انتقمنا منهم فأغرقناهم أجمعين)(٥٥ زخرف)

واتە: جا کاتێك ئێمەیان تووڕەکرد وڕقی ئێمەیان هەستاند،ئێمەش تۆڵەمان لێ سەندن.

وەدەفەرمووێت: (والسارق والسارقة فاقطعوا أيديهما جزاء بما كسبا ..)(٣٨مائدە)

واتە: دزی “نێر”وەدزی”مێ”واتە لەپیاوژندا، دەستەکانیان ببرنەوە وەك سزایەك بەوەی ئەنجامیان داوە.

وەهەروەها دەفەرمووێت: (إن المسلمين والمسلمات والمؤمنين والمؤمنات والقانتين والقانتات والصادقين والصادقات والصابرين والصابرات والخاشعين والخاشعات والمتصدقين والمتصدقات والصائمين والصائمات والحافظين فروجهم والحافظات والذاكرين الله كثيرا والذاكرات أعد الله لهم مغفرة وأجرا عظيما) (٣٥احزاب)

واتە: بەراستی ئافرەتان و پیاوان لەموسلمانان باوەڕداران و ملکەچەکان راستگۆیان و ئارامگرەکان ولەخوا ترساوەکان وە بەخشندەکان و ڕۆژوو گران و داوێن پاکان، وەئەوانەی کەیادی خوادەکەن، ئەوا بەخشین و لێبوردەی و پاداشتی زۆرمەزن وبێ سنووریان لەلایەن خوای گەورە وە بۆ ئامادەکراوە.

وەلەم جۆرە زۆرهەیە و ئەوەندە بەسە.

وەهەندی جاریش لەسەر شێوازی مەرج و پاداشت بەندە، هەروەکو خوای گەورە دەفەرمووێت: (يا أيها الذين آمنوا إن تتقوا الله يجعل لكم فرقانا ويكفر عنكم سيئاتكم ويغفر لكم والله ذو الفضل العظيم)(٢٩الانفال)

واتە :ئەی باوەڕداران .ئەگەر لەخوابترسن وپارێزگاری بکەن ئەوا خوا بەرچاو ڕۆشنی یەکی تەواوتان بۆ فەراهەم دەهێنێت.وەلەهەڵەو گوناهەکانتانیش دادەپۆشێت ولێتان خۆش دەبێت.

هەروەها دەفەرمووێت: (فإن تابوا وأقاموا الصلاة وآتوا الزكاة فإخوانكم في الدين ..)(١١توبە)

واتە: جا ئەگەر تەوبە بکەن و پەشیمانی دەربڕن و نوێژەکانتان ئەنجام بدەن وە زەکات لەماڵ و سامانتان دەربکەن، ئەوا برای ئایینی ئێوەن.

وەهەروەها دەفەرمووێت: (وأن لو استقاموا على الطريقة لأسقيناهم ماء غدقا)(١٦الجن)

واتە: ئەگەر ئەو خەڵکە ڕێگەی ڕاست و ئیسلامەتی بگرنە بەر.

ئێمە بارانی بەپیت و بەرەکەتیان بەسەرتاندا دەبارێنین. وەدەبینین هەندێك جاریش بەپیتی (لامی تعلیل)دێت.

هەروەکو دەفەرمووێت: (كتاب أنزلناه إليك مبارك ليدبروا آياته وليتذكر أولو الألباب)(٢٩ص )

واتە: بۆ ئەوەی ئایەتەکانی لێك بدەنەوە و بیری لێ بکەنەوە و بۆ ئەوەی خاوەن بیروهۆشەکان پەندوئامۆژگاری وەربگرن و تێبفکرن.

وەهەروەها دەفەرمووێت: (وكذلك جعلناكم أمة وسطا لتكونوا شهداء على الناس ويكون الرسول عليكم شهيدا …)(١٤٣،البقرە)

واتە: تاوەکو ئێوە ببنە شاهێد بەسەر خەڵکییەوە وەپێغەمبەریش شاهێدە بەسەر ئێوەوە.

وەهەندێ جاریش ئامرازی (کی) دێت کە ئەویشت بۆ (تعلیل)ە، هەروەکو دەفەرمووێت: (كي لا يكون دولة بين الأغنياء منكم)(٧٠ الحشر)

واتە: بۆ ئەوەی ئەوسامانە تەنها لەنێوان دەوڵەمەندەکانی ئێوەدا نەبێت.

وەهەندێ جاریش بەئامرازی(باء سببي) واتە هۆکاری دێت کەدەفەرمووێت: (ذلك بما قدمت أيديكم …)(١٨٢ ال عمران)

واتە: ئەو سزایە لەئەنجامی دەست پێشخەری خۆتادایە.

وەهەروەها دەفەرمووێت:(بما کنتم تعلمون… مائدە: ١٠٥)

واتە: بەوەی کەئێوە دەتان کرد.

هەروەها دەفەرمووێت:(بما کنتم تکسبون: یونس ١٥٢)

واتە: بەوەی کە ئێوەدەستتان دەکەوت.

هەروەها دەفەرمووێت (…ذلك بأنهم كانوا يكفرون بآيات الله…)(١١٢ ال عمران)

واتە: لەبەرئەوەی ئەممانە هەمیشە ئایەتەکانی خوایان بەدرۆ دەخستەوە.

وەهەندێ جاریش تەواوکەری بەیاریدە دەهێنێت کەدەفەرمووێت:(…فرجل وامرأتان ممن ترضون من الشهداء أن تضل إحداهما فتذكر إحداهما الأخرى…)(٢٨٢ البقرە)

واتە: پیاوێك دوو ئافرەت لەوکەسانەی کەشایەتی دانیان پەسەندە لەلاتان،کە یەکێك لەو دووئافرەتە لەبیری کرد ئەوەی تریان لەیادی دەمێنێت.

وەدەفەرمووێت:(…أن تقولوا يوم القيامة إنا كنا عن هذا غافلين..)(١٧٢ اعراف)

واتە: نەك لەرۆژی قیامەتدا بڵێن ئێمە بێ ئاگابووین لەم ڕاستیانە.

وەدەفەرمووێت: (أن تقولوا إنما أنزل الكتاب على طائفتين من قبلنا وإن كنا عن دراستهم لغافلين)(١٥٦ الانعام)

واتە: نەك بڵێن:بەڕاستی کتێبی ئاسمانی بۆ دوو دەستەی”گاوروجولەکە” پێش ئێمە دابەزێنراوە.

وەهەندێ جاری تریش بە(ف)ی هۆکاری (سببیە)دەهێنێت کە دەفەرمووێت: (فكذبوه فعقروها فدمدم عليهم ربهم بذنبهم فسواها..)( الشمس ١٤)

واتە: باوەریان پێ نەکردو بەدۆیان خستەوە و حوشترەکەیان سەربڕی، خوای گەورە لەتۆڵەێلیدا وڵاتیانی کاول کرد ولەگەڵ زەویدا تەختی کرد، کەدەفەرموێت :

(فعصوا رسول ربهم فأخذهم أخذة رابية)(١٠ حاقە)

واتە: سەرپێچی و سەرکەشییان نواند بەرامبەر پێغەمبەرە کەیان ئەوا خوای گەورە تۆڵەی لێ سەندنەوە بەگرتنێکی سەخت.

وەدەفەرمووێت: (فكذبوهما فكانوا من المهلكين)(٤٨ المؤمنون)

واتە: هەردووکیانیان بەدرۆ دەخستەوە بەم شێوەیە بوونە کەسانێك لەتیاچووەکان .

وەهەندێ جاریش ئامرازی (لما)دەهێنێت کەدەست نیشانە بۆ سزایەك.

وەك دەفەرمووێت: (فلما آسفونا انتقمنا منهم ….)(٥٥ زخرف)

واتە: جا کاتێك ئێمەیان توڕەکردو ڕقی ئێمەیان هەستاند تۆڵەمان لێ سەندنەوە.

وەهەندێ جاریش (إن)دەهێنێت کە دەفەرمووێت: ( إنهم كانوا يسارعون في الخيرات)(٩٠ الأنبياء)

واتە: ئەوان بەڕاستی لەکاری خێردا پێش بڕکێیان دەکرد.

وەدەفەرمووێت دژی ئەم پێڕە:( إنهم كانوا قوم سوء فأغرقناهم أجمعين ..) (٧٧ الأنبياء)

واتە: ئەوان پێڕو نەتەوەیەکی خراپەکار بوون بۆیە ئیمەش هەرهەموویانمان نوقمی ئاو کرد و خنکان.

وەهەندێ جاریش ئامرازی(لولا) بەکاردەهێنێت کەکاری پێکەوەگرێ دانی داهاتووە کەدەفەرمووێت: (فلولا أنه كان من المسبحين () للبث في بطنه إلى يوم يبعثون)(١٤٣، ١٤٤ صافات)

واتە: ئەگەر پێغەمبەر یونس لەوکەسانە نەبوایە کەهەمیشە یادی خواو سبحان اللە ی دەکرد. ئەوا تارۆژی زیندووبوونەوە دەبوایە لەناو سکی نەهەنگەکە بوایە.

وەهەندێ جاریش ئامرازی (لو) بەکاردەهێنێت کەنیشانەی مەرجە، کە دەفەرمووێت:(ولو أنهم فعلوا ما يوعظون به لكان خيرا لهم …) (٦٦نیساء)

واتە: جا ئەگەر ئەوان بەراستی بەگوێرەی ئامۆژگاری و فەرمانی ئێمە ڕفتاریان بکردایە، ئەوا چاکتر بوو بۆیان.

وەتێکرا قورئانی پیرۆز زۆر ڕاشکاوانە هەر لەسەرتاوەی تاکۆتایی کاری چاکەو خێر و شەڕ حوکم بوونەوەریەکان دەبەستێتەوە بەهۆکارەکانیەوە “الأسباب”بەلکو رێکخستنی ئەحکامی دونیاو قیامەت و بەرژەوەندی و گەندەڵی یەکان دەبەستێتەوە بەهۆکارو کارەکانەوە.

جاهەرکەسێك بەفراوانی لەم بابەتە تێ بگات ئەوا سوودمەندیەکی زۆر دەبێت. وەهیچ کاتێك بەنەفامی و نەزانی و بێ دەسەڵاتی یەوە پشت ناکاتەوە لەقەدەر، پشت بەستنی بەقەدەر بێ دەسەڵاتی بێت، وەبێ دەسەڵاتیش پشت بەستن بێت بە قەدەر،بەلکو تێگەیشتووی ژیر ئەو کەسەیە کە قەدەر بە قەدرە وەڵام دەداتەوە.

وەبە قەدەر پاڵ بەقەدەرەوە دەنێت وەبە قەدەر بەرنگاری قەدەر دەبێتەوە، چونکە مرۆڤ ناتوانێت بێ ئەمانە بژێت، چونکە برسێتی وتونێتی سەرماو جۆرەکانی مەترسی و وریایی هەمووی لەقەدەرەوەن.

وەهەمێشە بوونەوەرەکان لەهەوڵی ئەوەدان کە قەدەر بەقەدەر پاڵ پشتەوە بنێن. بەم شێوەیە ئەگەر کەسێك خوای گەورە سەرکەوتووی بکات، ئەوا قەدەری سزاو تۆڵەی قیامەت بەقەدەری تۆبەو باوەڕ و کرداری باش پاڵ پێوە دەنێت.

جا هیچ کاتێك خوای تاك و تەنها کە خاوەنی هەردوو دنیایە کارو حیکمەتەکانی پێچەوانەو پوچەڵ کەرەوەی یەکتری ناوەستێتەوە. جا ئەم بابەتە لە شکۆمەندترین بابەتەکانە بەمەرجێ کەسێك نرخی بزانێت وڕەچاوی بکات. وەتەنها پشت و پەنایە.

*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

الداء والدواء : ابن القيم الجوزية

وەرگێران : م . هیلال على سنگاوی

پێشنیارکراو

پلە وکاری سوننەتی پێغەمبەرﷺ لەیاساکانی ئیسلامدا

 منزلة السنة في التشريع الإسلامي.  پلە وکاری سوننەتی پێغەمبەرﷺ لەیاساکانی ئیسلامدا. قال الشوكاني – رحمه …