خراپترین زەمان وسەردەمە تێیکەوتووین، بە ڕاشکراوی و بە ڕۆژی ڕوناک و بە ئەوپەڕی بێ شەرمی وهەست کردن بە متمانە و پشت قایمی، لە ناوماندا بانگەشە بۆ بەدڕەوشتی دەکرێت، کار بۆ ئەوە دەکرێت کۆمەڵگای کوردی لە هەموو بەهاو ئاکارە جوانەکان داماڵرێت و هەوڵەکان بەو ئاراستە دەڕۆن کە پێوەرەکانی ڕەوشت لە ناوماندا ئاوەژوو بکرێتەوە وئەوەش لە ڕێگەی دوورخستنەوەی خەڵکی لە دینەکەیان دەستەبەر دەبێت .
ڕۆچوونی عەلمانیەتی كوردی لە بێ شەرمی و دژایەتی کردنی فیترەت و ودوركەوتنەوە لە بەها جوانەكاندا بەوە گەیشتووە، كە ئافرەت بانگەشەی بێ ئەخلاقی دەکات و بەرنامە وكۆششی خۆی لەو میانەدا ڕادەگەیەنێت و كاتێكیش موسوڵمانە ناخ پاك و فیترت سەلامەتەكان ڕووبەڕووی ئەو بانگەشە ئاژەڵگەراییە دەبنەوە، ، كۆلكە عەلمانی وناخ تاریک وفیترەت شێواوەکانی هاوباوەڕیان، بە ئاشکرا دڵنەواییان دەکەن وپێیان دەڵێن: خەم مەخۆن، نەکەن سارد ببنەوە لە هەوڵەکانتان بۆ بێ ڕەوشتکردنی کۆمەڵگای کوردی ، بەردەوام بن و وگوێ بە ناڕەزایی موسوڵمانان مەدەن، خۆڕاگر بن تاكو بە ئامانجەکانمان دەگەین لە تێکدانی ڕەوشتی گەنجاندا !
لە ڕاستیشدا ، تاکە بەربەستێک لەبەردەم ئەو عەلمانیە بێ دین و بێ ڕەوشتانەدا مابێت، تەنها و تەنها خەڵکە موسوڵمان وفیترەت خاوێنەکانی ناو کۆمەڵگایە، کە قبوڵ ناکەن بۆ ئەو ئاستە دابەزن ئەوانە هەوڵی بۆ دەدەن، چونکە حەقیقەت وئەندازەی مەترسی ئەوانیان لەسەر ڕەوشتی خەڵکی بۆ دەرکەوتووە.
ئاخۆ لە عەلمانییەتی کوردی بێ ڕەوشتتر ودوژمنتر بۆ ئیسلام هەبێت؟ دەبێت خەڵکی دڵنیا بن تەنها خۆیانن لە ڕووبەڕووبونەوەی ئەو بانگەشە و ئاراستە لە تێکدانی ڕەوشتی کۆمەڵگادا، چونکە ئەوانە نەک ڕێگرییان لێ ناکرێت، بەڵکو لە لایەن دەسەڵاتەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتەوە پشتگیری دەکرێن وپارەیان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی ئامانجەکانی جیهانگیری وعەولەمە لە هەڵوەشاندنەوەی خێزان وبێ ڕەوشتکردنی گەنجاندا بەدی بهێنن.
ئەگەر خەڵکی بە هەموو تواناو ورەو شانازی کردنێک بە دینەکەیانەوە لەبەردەم بانگەشەی هاوڕەگەزبازی و بێ ڕەوشتیدا بە گشتی نەوەستنەوە، لە داهاتوودا ئەو ئاگرە هەموو جومگەکانی کۆمەڵگا دەگرێتەوە، چونکە ئەوان لە پێناو بڵاوکردنەوەی فەساددا، پشوو درێزن وپلانی دەساڵی وزیاتر دادەڕێژن، پشتگیری کردنی ئەو مەخلوقاتە زیان بەخشانە لەسەر ئاستی جیهان بەردەوامی، دەبێت، چونکە ئەوە ویستێکی سیاسی ونێودەوڵەتییە ئەمڕۆ ئەمریکا ونەتەوە یەکگرتوەکان بە هەموو توانایەکیانەوە پشتگیری دەکەن، بەڵام لەبەر ئەوەی بانگەشەکەیان دژ بە سروشتی مرۆڤەکانە وجۆرێکە لە دابەزینی ئەخلاقی بۆ ئاستی ئاژەڵ، بۆیە بە کەمترین وەستان لە ڕوویدا دەپوکێتەوەو فەزح دەبێت، بەم ڕۆژگارەدا هەرچەند خەڵکی لە دینەکەیاندا کەمتەرخەمن، بەڵام ناخیان هێشتا خاوێنی ئیسلام وپاکی فیترەت و خۆشویستنی ڕەوشتی تێداماوە.
بەڵکو ڕەتکردنەوەی ئەم بانگەشەیە، هەموو خاوەن فیترەتێکی نەشێواو و ئاسایی، موسوڵمانیش نەبێت هەر ڕەتی دەکاتەوەو بە قێزەون تەماشای دەکات.
*-*-*-*-*-*-*
إحسان برهان الدین