دەستپێک / جۆراوجۆر / بابەت بەکوردى / خۆشەویستی تەواو بۆ پێغەمبەری خوا ﷺچۆنە؟
خۆشەویستی تەواو بۆ پێغەمبەری خوا ﷺچۆنە
خۆشەویستی تەواو بۆ پێغەمبەری خوا ﷺچۆنە

خۆشەویستی تەواو بۆ پێغەمبەری خوا ﷺچۆنە؟

پێویستە لەسەر باوەڕداران پێغەمبەریان ﷺ لە گیان وماڵ ومنداڵ وهەمووشتێكی خۆیان زیاتر خۆش بوێت، خۆشەویستیەکەیان لە کردار و گوفتاریاندا ڕەنگ بداتەوە.

پێغەمبەر خوا ﷺ له خۆمان بۆمان نزیکتر و پەرۆشترە💠 سوره الاحزاب آیه 6🔸 النَّبِيُّ أَوْلَىٰ بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ🔹پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ پێشترو شایانتره‌ به‌ باوه‌ڕداران له‌ نه‌فسی خۆشیان له‌ دڵسۆزى‌و سۆزو به‌زه‌یى‌و په‌رۆشى بۆیان

كه‌ ده‌فه‌رمێت:(عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ” مَا مِنْ مُؤْمِنٍ إِلَّا وَأَنَا أَوْلَى بِهِ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، اقْرَءُوا إِنْ شِئْتُمُ : { النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ })متفق عليه رواه لبخاري ومسلم وٲحمد.

ئەبو هریرە دەڵێ پەیامبەر ﷺ فەرموویەتی هیچ بڕوادارێك نیە مەگەر من لە هەموو كەس نزیك ترم بۆی چ لە دونیا و چ لە ڕۆژی دواییدا ئەگەر حەز ئەكەن بۆ سەلماندنی ئەمە ئەم ئایەتە بخوێنەوە {‏النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ – پەیامبەر بە نیسبەت ئیماندارانەوە لە خودی خۆیان لە پێشترە}

(عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ ، أَنَّ أَعْرَابِيًّا قَالَ لِرَسُولِ اللَّهِ ﷺ : مَتَى السَّاعَةُ ؟ قَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : ” مَا أَعْدَدْتَ لَهَا ؟ ” قَالَ : حُبَّ اللَّهِ وَرَسُولِهِ. قَالَ : ” أَنْتَ مَعَ مَنْ أَحْبَبْتَ.) متفق عليه رواه البخاري ومسلم وٲحمد والترمذي.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ئەعرابیەک بە پێغەمبەر -ﷺ- ی ووت: کەی قیامەت ڕوودەدات؟ پێغەمبەری خودا -ﷺ- فەرمووی: «ئایا چیت بۆی ئامادە کردووە؟».

ووتی: خۆشەویستی خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی. ﷺ فەرمووی: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت کە خۆشیانت دەوێن».

۱ـــ ئەبێ پێغەمبەرمان لە هەموو شتێک خۆشتر بووە💠 سوره التوبة آیه 24🔸 قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّىٰ يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ💠

ئه‌ی محمد – صلى الله عليه وسلم – پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر باوك و مناڵ و براو خێزان و هۆزو عه‌شیره‌تتان ] وه‌ سه‌روه‌ت و سامانێك كه‌ په‌یداتان كردووه‌و پێكتانه‌وه‌ ناوه‌، وه‌ بازرگانیه‌ك كه‌ له‌وه‌ ئه‌ترسێن له‌ناوبچێت، وه‌ ماڵێك كه‌ هه‌تانه‌و پێی ڕازین و خۆشتان ده‌وێت ئا ئه‌مانه‌ خۆشه‌ویستتره‌ له‌لاتان له‌ خوای گه‌وره‌و له‌ پێغه‌مبه‌ری خواو ﷺچۆنە له‌ جیهاد كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ چاوه‌ڕێ بن تا فه‌رمان و سزای خوای گه‌وره‌ دێت و خوای گه‌وره‌ سزاتان ئه‌دات وه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه‌ فاسق بن، كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێك یه‌كێك له‌م هه‌شت شته‌ی له‌لا خۆشه‌ویستتر بێت له‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خواو – ﷺ – جیهاد كردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ بڕیاری فاسقێتی دا به‌سه‌ریاندا، وه‌ دروسته‌ مرۆڤــ یه‌كێك له‌م هه‌شت شته‌ی خۆش بوێت یان هه‌ر هه‌شتی خۆش بوێت به‌مه‌رجێك خۆشه‌ویستی ئه‌م هه‌شت شته‌ نه‌گاته‌ خۆشه‌ویستی خواو پێغه‌مبه‌ری خواو – ﷺ – جیهاد كردن له‌ پێناوى خوای گه‌وره.

{عَنْ أَنَسٍ (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) ، قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ ﷺ «لاَ يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَالِدِهِ، وَوَلَدِهِ، وَالنَّاسِ أَجْمَعِين»} متفق عليه ٲخرجه البخاري ومسلم وٲحمد والنسائي وابن ماجه.

واتە: ((ئیمانی هیچ یەكێك لە ئێوە تەواو نابێت تاوەكو چی بۆ خۆی پێ خۆشە بۆ براكەشی پێ ی خۆش بێ)).

۲ـــ گوێ ڕایەڵەی بکەین لەهەموو شتێکدا: قال سبحانه : [وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا (69)] (النساء : 69)

واتە : ( وە ئەوەی کە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەر دەکا ئەوانە لەگەڵ ئەوانەن کە خوا نیعمەتی پێ بەخشیون و ئەهلی نیعمەتن لە پێغەمبەران و سیددیقەکان -ئەوانە ڕاست گۆن لە وتەو کردەوەیان ئەوپەڕی ڕاستگۆیی- وە شەهیدەکان وە چاکەکان-چاکەکاران- وە ڕەفاقەتی ئەوانە چاکرین وجوانترین وباشترین ڕەفاقەتە-لەبەهەشت لە پلە بەرەکانی سەرەوە-.

 عَنْ عَائِشَةَ ، قَالَتْ : جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم ، فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللهِ ، وَاللهِ إِنَّكَ لأَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ نَفْسِي ، وَإِنَّكَ لأَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَهْلِي وَمَالِي ، وَأَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ وَلَدِي ، وَإِنِّي لأَكُونُ فِي الْبَيْتِ ، فَأَذْكُرُكَ فَمَا أَصْبِرُ حَتَّى آتِيَكَ ، فَأَنْظُرَ إِلَيْكَ ، وَإِذَا ذَكَرْتُ مَوْتِي وَمَوْتَكَ عَرَفْتُ أَنَّكَ إِذَا دَخَلْتَ الْجَنَّةَ رُفِعَتْ مَعَ النَّبِيِّينَ ، وَإِنِّي إِذَا دَخَلْتُ الْجَنَّةَ خَشِيتُ أَنْ لا أَرَاكَ ، فَلَمْ يَرُدَّ عَلَيْهِ النَّبِيُّ ﷺ شَيْئًا حَتَّى نَزَلَ جِبْرِيلُ عَلَيْهِ السَّلامُ بِهَذِهِ الآيَةِ : {وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ>!أخرج الطبراني في الصغير والأوسط والكبير وابن مردويه وأبو نعيم في الحلية والضياء المقدسي في صفة الجنة وحسنه. وقال ابن حجر في (العجاب في بيان الٲسباب) رجاله موثَّقُون. وقال السيوطي في (لباب النقول) سند لا بٲس به. وصححه لغيره الشيخ أحمد شاكر.

واتە : (پیاوێک هاتە لای پێغەمبەر ﷺ وتی : ئەی پێغەمبەری خوا! بەڕاستی تۆ لەلام خۆشەویست تری لە گیانی خۆم، وە بەڕاستی تۆ لە لام خۆشەویست تری لە خێزان وماڵ وسامانم وە بەڕاستی تۆ لە لام خۆشەویست تری لە منداڵم، وە بەڕاستی کاتێ من لە ماڵەوەم تۆم بیر ئەکەوێتەوە ناتوانم ئارام بگرم هەتاکو دێمە لات، وە سەیرت ئەکەم، وە کە بیر لە مردنی خۆم ئەکەمەوە وە بیر لە مردنی تۆ ئەکەمەوە دەزانم کە تۆ دەچیە بەهەشت بەرز دەکرێیتەوە لەگەڵ پێغەمبەران، وە من ئەگەر بچمە بەهەشتەوە ئەترسم تۆ نەبینم؟ پێغەمبەری خوا ﷺ وەڵامی نەدایەوە هیچ هەتاکو جبریل علیه السلام ئەو ئایەتەی هێنایە خوارەوە.

وە ئایەتەکەی خوێندەوە: {وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ>!

(لَوْكَان حُبُّك صَادِقَا لَأَطَعْتَهُ إِنَّ الْمُحِبَّ لِمَنْ يُحِبُّ مُطِيْعٌ)ئه‌گه‌رخۆشه‌ويستييه‌كه‌ت ڕاسته‌قينه‌ بێت بۆ – پێغه‌مبه‌رى خودا (ﷺ) ئه‌وا گوێڕايه‌ڵى ده‌كه‌يت چونكه‌ به‌ ڕاستى خۆشه‌ويست بۆ خۆشه‌ويسته‌كه‌ى گوێ ڕايه‌ڵه‌ )

( قُلۡ إِن كُنتُمۡ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِي يُحۡبِبۡكُمُ ٱللَّهُ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ) آل عِمرَان : ٣١

ئەگەر خواتان خۆش دەوێ شوێنى پێغەمبەر ﷺ- بکەون:نوێنەرى گاورەکانى (نەجران) هاتنە لاى پەیامبەر -صلى الله عليه وسلم- سەبارەت بە (عیسا) ململانیەکى زۆریان لەگەڵ کرد: جارێ ئەیانوت خوایە! جارێکى دى ئەیان وت کوڕى خوایە! دیسانەوە دەیانگووت سیفەتێکى خوایە! بۆیە خوا فەرمووى: [ قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّـهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّـهُ ]آل عمران آية ۳۱( پێیان بڵێ ئەى پێغەمبەر ﷺ- ئەگەر ئێوە خواتان خۆش ئەوێ و « ئەتانەوێ لێى نزیک ببنەوە» دەبێ پەیڕەوى لەشەریعەت وبەرنامەکەى من بکەن، ئەوسا خوایش ئێوەى خۆش دەوێ و لە هەڵەو گوناهەکانیشیان خۆش دەبێت چونکە ئەوخوایە زۆر چاوپۆشیکارو، زۆریش دلۆڤان و میهرەبانە.)

۳ـ دەست گرتن بەڕێبازی وزیندووکردنەوەی سونەتەکانی :[عَنْ سَعِيدِ بْنِ الْمُسَيَّبِ قَالَ : قَالَأَنَسُ بْنُ مَالِكٍ قَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ” يَا بُنَيَّ مَنْ أَحْيَا سُنَّتِي فَقَدْ أَحَبَّنِي، وَمَنْ أَحَبَّنِي كَانَ مَعِي فِي الْجَنَّةِ “. رواه الترمذي وقال وَفِي الْحَدِيثِ قِصَّةٌ طَوِيلَةٌ. هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ غَرِيبٌ مِنْ هَذَا الْوَجْهِ،)

واتە / سەعیدی کوڕی موسەیەب دەگێڕێتەوە دەفەرموێ : ئەنەسی کوڕی مالیک فەرمووی : پێغەمبەری خوا ️️ ﷺ پێی فەرمووم : کوڕی خۆم ، هەر کەسێك سوننەتی من زیندووبکاتەوە ئەوە بەتەواوی منی خۆش ویستووە، هەرکەسێکیش منی خۆش بوێ ئەوە لەگەڵ من دەبێ لەبەهەشتدا.

٤ــ لەخۆشەویستی تەواو بۆ پێغەمبەری خوا ﷺئەویە خۆزگەی بینینی بخوازی ـ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (مِنْ أَشَدِّ أُمَّتِي لِي حُبًّا نَاسٌ يَكُونُونَ بَعْدِي، يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ رَآنِي بِأَهْلِهِ وَمَالِهِ). رواه ٲحمد ، ومسلم.

لەخۆشه‌ویستترین كه‌س بۆ من له‌ ئوممه‌تم كه‌سانێكن دوای من دێن، هه‌ریه‌كێ له‌وانه‌ خۆزگه‌ ده‌خوازێ ماڵ و منداڵی ببه‌خشێت له‌ پێناو بینینی مندا

٥ــ خۆشەویستی تەواو بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ بەلەبەرکردنی فەرموودەکان یەتی(( عَنْ زَيْدِ بْنِ ثَابِتٍ قَالَ : سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ يَقُولُ : ” نَضَّرَ اللَّهُ امْرَأً سَمِعَ مِنَّا حَدِيثًا فَحَفِظَهُ حَتَّى يُبَلِّغَهُ ؛ فَرُبَّ حَامِلِ فِقْهٍ إِلَى مَنْ هُوَ أَفْقَهُ مِنْهُ، وَرُبَّ حَامِلِ فِقْهٍ لَيْسَ بِفَقِيهٍ “.))رواه ٲحمد وقال ابن حجر حديث زيد بن ثابت هذا صحيح ، وصححه ابن العربي ، وقال شعيب الٲرنووط حديث صحيح ، وقال ٲحمد شاكر والٲرنووط هذا ٳسناده صحيح ، وابو داود ، والترمذي وقال هذا حديث حسن صحيح ، وابن ماجه ، والدارمي ، وابن حبان في صحيحه ، والحاكم وقال صحيح علی شرط الشيخين ووافقه الذهبي . رواه جمع من الصحابة وهو من الٲحاديث المتواترة وقال السيوطي في تدارب الراوي متواتر.

خوای پەروەردگار ڕوومەتی ئەوکەسە درەوشاوەبکات کە فەرمودەیەکمان لێوە ئەبیسێت و ئەنجا لەبەر ئەکات تاوەکو ئەیگەیەنێتە کەسێکی ترجگە لەخۆی ،چونکە زۆر کەس زانستەکە دەگەیەنن بە کەسانێک کە لەوان باشتر تێی دەگە، زۆر هەڵگری زانست (فقه) هەن کە زانا نین.

سەبارەت بە وشەی (فَرُبَّ) کە لە بنەڕەتدا بۆ کەمڕوودانی شتێک ڕوو دەدات لێرەدا بەمانای زۆری دێت، وەک خاوەنی (مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح) دەفەرموێ: (فَرُبَّ) : اسْتُعِيرَتْ لِلتَّكْثِيرِ، وَقِيلَ: اسْتِعْمَالُهُ فِيهِ حَقِيقَةٌ أَيْضًا ) مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح، علي بن (سلطان) محمد، أبو الحسن نور الدين الملا الهروي القاري (المتوفى: 1014هـ) .

٦ــ ئەدەب بەرمبەر پێغەمبەر ﷺ:💠 سوره الفتح آیه 8🔸 إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ شَاهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا🔹 ئه‌ی محمد – ﷺ – ئێمه‌ تۆمان ناردووه‌ تا شایه‌ت بیت به‌سه‌ر خه‌ڵكى یه‌وه‌ كه‌ دینت پێیان گه‌یاندووه‌، وه‌ موژده‌ده‌ر بیت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گوێڕایه‌ڵیت ئه‌كه‌ن به‌ به‌هه‌شت، وه‌ ترسێنه‌ر بیت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رپێچیت ئه‌كه‌ن به‌ دۆزه‌خ.

💠 سوره الفتح آیه 9🔸 لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ وَتُسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا🔹

وه‌ تا ئیمان به‌ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی – ﷺ – بێنن، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا – صلی الله علیه وسلم – به‌گه‌وره‌ بزانن وه‌ ڕێزو ئیحتیرامی بگرن وه‌ سه‌ری بخه‌ن، وه‌ ته‌سبیحات و زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن به‌ به‌یانیان و به‌ ئێواران.

-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

ن/ســــەرهـــەد خـــەلیــفانی

پێشنیارکراو

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

گرنگی ڕەفیق وهاوڕێی چاك وباش.

١ــ پیویستە ڕەفیق وهاوڕێکەت لەخوا ترس وخوا ناس بێت بێگومان لە هاوڕێیتی و خۆشەویستنی نێوان …