دەستپێک / جۆراوجۆر / بابەت بەکوردى / بیركردنەوە – التفکر – ئەو عیبادەتەکەى کە زۆربەى خەڵکی لێی بێ ئاگایە
بیرکردنەوە جۆرێکە لە پەرستش

بیركردنەوە – التفکر – ئەو عیبادەتەکەى کە زۆربەى خەڵکی لێی بێ ئاگایە

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على أشرف المرسلين نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين وبعد:

خوای گەورە لە قورئاندا فەرمانی بە بیركردنەوە و تێڕامان كردووە و ستایشی كردوون لەسەر ئەو كارە ودەفەرموێت:

[ وَيَتَفَكَّرُونَ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً ] [آل عمرآن:191]

واتە: ئەوانەی كە لەهەموو حاڵ و بارێكیاندا یادی خوای پەروەردگار دەكەن : بەوەستان و بەدانیشتنەوە و بەڕاكشانەوە ، وە تێدەفكرێن و بیردەكەنەوە لە دروستكردنی ئاسمانەكان و زەوی و دەڵێن : ئەی پەروەردگارمان ئەم دروستكراوانەت بە بێهودە نەهێناوەتە بوون .
هەروەها دەفەرموێت:

[ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ]  [الرعد:3].

واتە: لە هەموو ئەمانەدا وانە و پەند و ئامۆژگاری تێدایە بۆ كەسانێك كە لێی ورد دەبنەوەو لێی ڕادەمێنن وبیری لێدەكەنەوە .

لە عومەری كوڕی خەتتابەوە ڕەزاى خواى لێ بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی:

{ تَفَكَّرُوا فِي آلَاءِ اللَّهِ، وَلَا تَفَكَّرُوا فِي اللَّهِ } [رواه البيهقي].

واتە: بیرلە نیعمەت و گەورەیی خوا بكەنەوە و بیر لە خودی خوا مەكەنەوە.

 ئەبو دەرداء ڕەزاى خواى لێ بێت دەڵێت: ساتێك بیركردنەوە چاكترە لە شەوێك نوێژكردن.

  وهب بن منبه دەڵێت: هیچ كەسێك نییە زۆر بیری كردبێتەوە ئیلا تێگەیشتووە، وە تێیش نەگەیشتووە ئیلا زانیویەتی، وە كە زانیویەتی ئەوا بەدڵنیاییەوە كردەوەی پێكردووە .

  بشر الحافى دەڵێت: ئەگەر خەڵكی بیر لە مەزنی و گەورەیی خوا بكەنەوە ئەوا سەرپێچی ناكەن.

 يوسف بن أسباط دەڵێت: ئەم دونیایە بۆ ئەوە دروست نەكراوە تەماشای بكەیت، بەڵكو بۆ ئەوەیە پێی بڕۆیت بۆ ئاخیرەت.

 سوفیانی سەوری لەئەنجامی زۆر بیركردنەوەوە لەبری میز خوێنی لێ دەهات.

 ئاڕاستەی فیكر و بەروبومەكەی 
بزانە كە جاری وا هەیە بیركردنەوەی مرۆڤ بەئاڕاستەی دین و پەیوەست بەدیندا دەڕوات و یەكدەگرێت، و جاری واش هەیە جیاواز لەوە و پەیوەندی بەوەوە نییە، بەڵام ئێمە لێرەدا ئەوەی دینەكەمان مەبەستە و ڕاڤەكردنی ئەوەش زۆری دەوێت.

وە مرۆڤ با تەماشای چوار جۆر بكات:
خواپەرستی
تاوان
سیفەتە لەناوبەرەكان
سیفەتە ڕزگار كەرەكان.

جا نەكەیت هەرگیز لەخۆت بێ ئاگابیت و بەخۆت نەزانیت و لەخوا دووركەویتەوە، بەڵكو ئاگات لەو سیفاتانە بێت كە لە خوا نزیكت دەكەنەوە.
بۆیە دەبێت مرۆڤی خواویست ئەو چوار شتەی هەمیشە لەپێشچاو بێت ڕۆژانە و بەراوردی خۆی پێ بكات.

 بەسیەتی لە باس و بابەتی هۆكارە لەناوبەرەكان سەیری دە شت بكات، ئەگەر لێی ڕزگار و سەلامەت بوو ئەوا لە غەیری ئەوانیش ڕزگاری دەبێت، ئەوانیش بریتین لە: ڕەزیلی، خۆبەگەورەزانین، بەخۆسەرسام بوون، پێشچاوی، حەسوودی، توڕەیی زۆر وتوند، چڵێسی و حەزی بێ سنوری بۆ خواردن و غەیبەت كردنی خەڵكی و خۆشەویستی ماڵ وسامان و پلەوپایە.

 وە لە هۆكارە ڕزگار كەرەكانیش ئەمانە: پەشیمانی بۆ تاوان، ئارامگری لەسەر بەڵا وكارەسات، ڕازی بوون بە قەزاوقەدەر،  شوكر وسوپاس لەسەر نیعمەت، هاوتابوونی ترس و ڕیا، دونیانەویستی، خوا مەبەست بوون و بۆخوابوون واتە ئیخلاص، ڕەوشتجوانی لەگەڵ خەڵكدا، خۆشویستنی خوا و خشوع.

جا ئەوانەی باس كران پێك هاتبون لە بیست خەسڵەت: دە دانەیان خراپن و دەیان باش، جا هەركات توانی لەخراپەكان خۆی بپارێزێت لە یەك دانەیان ئەوا هێڵێكی بەسەردا بهێنێت و ئیتر بیری لێ نەكاتەوە و سوپاسی خوا بكات كە ڕزگاری كرد لە یەكێكیان. و چاك بزانێت كە ئەوە ڕووی نەداوە مەگەر بە تەوفیق وئاسانكاری خوا نەبێت، پاشان هەوڵ بۆ ئەوانی تر بدات، و واز نەهێنێت هەتا هێڵ بەسەر هەموویاندا دەهێنێت، بەهەمان شێوە خۆیشی بەراورد بكات بە سیفاتە چاكەكان و ئەگەرهاتوو یەكێكیان ئەنجام دەدا بۆنمونە تۆبە وپەشیمانی ئەوا هێڵێكی بەسەردا بهێنێت و خۆی بەوانی ترەوە سەرقاڵ بكات وبەو شێوەیە لەكۆتاییدا دەبینێت سوودێكی زۆر و گەورەی بۆ دروست بووە.

چەند زۆرن ئەوانەی كە بە پیاوچاك هەژمار كراون و لەكاتێكدا پێویستە تەماشایەكی تاوانە ئاشكراكانیان بكرێت، وەكو خواردنی ماڵی گوماناوی وبەردانی زمانی لە غەیبەت و فیتنەیی و گفتوگۆی بێسوود و بەخۆداهەڵدان و زێدەڕۆیی لە وەسفی پیاوچاكان و كەمتەرخەمی لە دژایەتی كردنی دوژمنانی دیندا و نەرمی نواندن لە فەرمان كردن بەچاكە و نەهی كردن لەخراپە، زۆرن ئەوانەی كە خۆیان بەپیاوچاك لەقەڵەم دەدەن بەڵام هێشتا خۆیان دانەڕنیوە لەو خراپانە و پێوەی دەتلێنەوە، جا بۆیە هەركەس ئەندامەكانی جەستەی لە تاوان پاك نەكاتەوە ئەوا ناتوانێت سەرقاڵ بێت بە ئاوەدان كردنەوەی دڵ و دەروونیەوە.

هەر تاقمێك لە خەڵكی بەشێك یان جۆرێك لەو شتانەی بەسەردا زاڵە و دەبێت بەدواداچوونی بۆ بكەن و لەبیریدا بن. بۆ نمونە زانایەكی دونیانەویست زۆرجار لەوە بەدوور نییە كە خۆی وا دەربخات بەوەی كە زانایایە و تووشی خۆدەرخستن دەبێت ئیتر لەكاتی وانەوتنەوەدا یان قسەكردن و وتارداندا.

جا هەركەس ئەوە تووشی بوو ئەوا فیتنەیەكی گەورە و ترسناك ڕووبەڕوی بۆتەوە كە ” صدیقین ” نەبێت كەس قوتاری نابێت.

جا هەركەس هەستی بەوە كرد لەخۆیدا ئەوا واجبە لەسەری خۆی دوورەپەرێز بگرێت و فەتوادان لەخۆی دووربخاتەوە، هاوەڵان ڕەزای خوایان لێ بێت پرسیاریان حەواڵەی یەكتر دەكرد و حەزیان بەوە نەبوو وەڵامی پرسیار بدەنەوە و پێی خۆش بوو براكەی ئەو ئەركە بكێشێت.

لەم حاڵەتەشدا دەبێت وریای مرۆڤە شەیتان ئاساكان بین و فریو نەخۆین بەوەی كە بڵێن ئەمە هۆكارێكە بۆ ونبوونی عیلم و كزبوونی، تۆش لە وەڵامدا بڵێ گرنگی دانی بەندە بەخۆڕێككردنەوە لەپێشترە تاوەكو سەرقاڵ بوون بەوانی ترەوە و چاككردنی دڵ لەپێشە تاوەكو شتی تر.

پێشتر باسی ئەوە كرا كە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:

{ تفكروا في آلاء الله ولا تفكروا في الله }.

جا بیركردنەوە لە خودی خوای پەروەردگار ڕێگەپێنەدراوە، چونكە عەقڵ و فام پێی ناگات و ناتوانێت چۆنێتیەكەی بەرجەستە بكات و لەو پێناوەدا دەستەوسان دەبێت، وە خوای پەروەردگار لەوە گەورەترە عەقڵی مرۆڤەكان بیری لێ بكەنەوە و چوارچێوەی بۆ دابنێن، وەكو دەفەرموێت:

[لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ ] [الشورى:11].

واتە: هیچ شتێك لەخوا ناچێت و هیچ شتێك لێكچوو و هاوشێوەی ئەو نیە لەدروستكراوەكانی ، نە لە زات و خودی خۆیدا و نە لە ناو و سیفاتەكانیدا و نە لە كار و كردەوەكانیشیدا.

بەڵام بیركردنەوە لە دروستكراوەكانی خوا ئەوا قورئان خۆی هانی خەڵكی لەسەر داوە، وەكو دەفەرموێت:

 [ إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لآيَاتٍ لِّأُوْلِي الألْبَابِ] [آل عمران:190]

واتە: بەڕاستی لە دروستكردنی ئاسمانەكان و زەوی بە بێ نموونەیەكی پێشوو ، وە لە بەدوای یەكدا هاتنی شەو و ڕۆژ ، و جیاوازیان لەڕووی درێژی و كورتیەوە چەندین بەڵگەی گەورە هەیە لەسەر یەكتاپەرستی خوای پەروەردگار بۆ ئەوانەی كە خاوەن عەقڵ و ژیریەكی ساغ و تەندروستن .

هەروەها دەفەرموێت:

[ قُلِ انظُرُواْ مَاذَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ]  يونس:101.

واتە: ئەی پەیامبەری خوا بە گەلەكەت بفەرموو : بیر بكەنەوە و پەند وەربگرن لەو نیشانە ڕوون ئاشكرایانەی خوای پەروەردگار كە لە ئاسمانەكان و زەویدان .

 جا یەكێك لە نیشانەی دەسەڵات و گەورەیی خوای میهرەبان ئەوەیە كە مرۆڤی لە دڵۆپە ئاوێك بەدی هێناوە، دەبا مرۆڤ بیر لەخۆی بكاتەوە، چونكە لە دروستكردنیدا سەیر وسەرسامێتی تێدایە لە گەورەیی و مەزنی پەروەردگار، كە مرۆڤ بەڕاستی زۆر بێ ئاگایە لەو ڕاستیە و نەگەیشتۆتە یەك لە سەدیشی، ئەمە لەكاتێكدا فەرمانپێكراوە بە بیركردنەوە و تێڕامان لەو كارە، وەكو دەفەرموێت:

[وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ] [الذاريات:21].

واتە: لە بەدیهێنانی خۆشتاندا گەلێك بەڵگە هەیە لەسەر هێز و دەسەڵاتی خوای پەروەردگار ، وە گەلێك پەندی تێدایە ڕێنمویتان دەكات بۆ ئەوەی كە بەدیهێنەرتان تاك و تەنهایە و هاوەڵی نیە ، وە هێچ پەرەستراوێكتان نیە شایسەتەی پەرەستن بێت بە هەق جگە لە ( الله ) ـ جل جلاله ـ ، ئایا لەهەموو ئەوانە بێ ئاگابوون و نایان بینن بۆ ئەوەی پەندیان لێوەرگرن ؟

 یەكێكی تر لە نیشانەی دەسەڵاتی خوای گەورە بریتیە لە دانان و بەدی هێنانی ئەو هەموو گەوهەر و كانزا بەنرخانە لەنێو شاخەكاندا وەكو زێڕ و زیو و هاوشێوەكانی، هەروەها نەوت و گۆگرد و هاوشێوەكانی.
 دیسان لە نیشانەكانی دەسەڵات و توانای خوا ئەو دەریا و زەریا قوڵ و لەبن نەهاتوانەیە كە چواردەوری زەوی داوە بەشێوەیەك كە ئەگەر هەموو ڕووبەرە وشكانیەكانی سەر زەوی پێكەوە بلكێنێت وەكو دوورگەیەكە بچووك وەهایە لە ئاست ئەو هەموو ڕووبەرە ئاویە و هەروەها لەنێو دونیای ئاویدا دروستكراوی سەیر و نەبینراوە هەیە چەندقاتی ئەوەی لە وشكانیدا بینراوە و دۆزراوەتەوە.

 سەیری چۆنێتی دروست بوونی لوئلوء  بكە و سوڕی ژیانی لەنێو ئەو سەدەفەدا لە ژێر ئاودا، سەیركە چۆن مەرجان كە بەردێكی گرانبەهایە لە نێو تاوێری گەورە ولەژێرئاودا دروست دەبێت، هەروەها جۆرەكانی تری وەكو عەنبەر و ئەوانی تر كەلەدەریاوە دەردەهێنرێن، بەچاوی بیركردنەوەوە سەری ئەو كەشتیانە بكەن چۆن خوای گەورە ڕاگیری كردوون بەسەر ئاوەوە و هەوا بەڕێیان دەخات، لەهەمووی سەیرتر ئەو ئاوەیە كە ژیان و هۆی زیندووڕاگرتنی تەواوی ئەو دروستكراوانەی سەر زەویە لەئاژەڵ وڕووەك و نەبۆنی هەیە و نە ڕەنگ و نە قەبارە و نە تام، لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤ بەشێوەیەك پێویستی پێی هەیە كە ئەگەر بێتو قومە ئاوێكی پێویست بێت و دەستی نەكەوێت ئەوا ئامادەیە هەرچی هەیە بیبەخشێت بۆ دەستكەوتنی ئەو قومە ئاوە، جا با مرۆڤ بێ ئاگا نەبێت لەو نیعمەتانە.

 یەكێكی تر لە نیشانەكان بریتیە لە هەوا، كە تەنانەت بە چاویش نابینرێت، بەڵام تەماشای هێز و دەسەڵاتیشی بكە لە ژیانماندا، ورد بەرەوە لە سەیر وسەمەرەكانی بۆشایی و ئاسمان لە هەور و هەورە بروسكە و هەورەگرمە وباران وبەفر وتەرزە و نەیزەك و ئەوانی تر. سەیری باڵندە بكە چۆن هەروەكو ماسی ئاو دەبڕێت و دەڕوات ئەویش هەوا دەبڕێت و دەڕوات بەئاسماندا و ناكەوێت، پاشان سەیرێكی ئاسمان و گەورەییەكەی و ئەستێرە و هەسارە و مانگ و خۆریش بكە، بەشێوەیەك كە ئەستێرەی وەهای تێدایە تەنها خوا قەبارە و ڕەنگ و چۆنێتیەكەی دەزانێت، تەماشای شەو و ڕۆژیش بكە چۆن دەچن بەناو یەكدا و خولگەی خۆر و مانگ وزەوی، چۆن چوار وەرزەكە دروست دەبێت و هەریەكە ئاو و هەوایەكی تایبەتی هەیە و بەسەر ساڵەكەدا دابەش بووە.

 دەوترێت بچووكترین هەسارە لەئاسماندا هەشت ئەوەندەی زەویە، جا ئەگەر ئەمە قەبارەی بچووكترینیان بێت، تۆ سەیری گەورەترین و ژمارە زۆری ئەو هەموو ئەستێرانە بكە كە چۆن ئاسمانیان داگیركردووە و هەروەها خودی ئاسمانیش كە چەند گەورەبێت كە جێگای ئەو هەموو ئەستێرەیەی گرتۆتەوە، سەیرێكی بچووكی چاوی خۆتیش بكە كە ناتوانێت بەتەواوی قەبارە و چۆنێتی یەكێكیان بزانێت و بدۆزێتەوە ! سەیر لەوەدایە جاری وا هەیە دەچیتە ماڵی كەسێكی دەوڵەمەندەوە چاوت خەریكە نەپرتكێنیت لە تەماشاكردنی ئەو هەموو نەخش ونیگارە زۆر و سەیرانەی كە لە خانو و كۆشكەكەدا هەیە و هەردەم لەپێش چاوتە وبیرت ناچێتەوە و حەز ئەكەیت بۆ خەڵكیشی باس بكەیت، بەڵام بیرێك ناكەیتەوە لەم گەردوونە فراوانەی كە هەموومانی تێداین، سەیركە برام چۆن خۆت و پەروەردگارت لەبیركردووە، و سەرقاڵی دامێن و گەدەبوویت و هەر خەریكی پڕكردنیانی وپڕیش نابن، نمونەی تۆ وەكو ئەو مێرولە بچووكە وەهایە كە بانگی هاوشێوەكەی خۆی دەكات بۆ ئەوەی سەیری ئەو كونە بكات كەژێر دیواری كۆشكی پاشایەك دروستی كردووە، دێت هەرباسی كونەكەی دەكات وئەوەی تێیدا كۆكردۆتەوە، بەڵام بیر لە دیوار و كۆشكی پاشاكە ناكاتەوە، تۆش بە هەمان شێوە، تۆ لە ئاسمان هەر ئەوەندە دەزانیت كە ئەو مێروولەیە لە سەقفی كونەكەی دەزانێت.

جا ئەوە بەخێرایی وەبیرهێنانەوەیەك بوو بۆ چەند نیعمەتێكی كەمی خوای گەورە لەم دونیایەدا، كورتی تەمەن و زۆری زانستەكان و لەبن نەهاتویی دروستكراوەكان و كورتبینی مرۆڤ بۆ شتەكان، بۆیە مرۆڤ هەتا خواناسی زیاد بكات ئەوا لەخواترسانیشی زیاد دەكات ئەوەش بەبیركردنەوە بەدەست دێت. پەنا دەگرین بەخوا لەوەی بێ ئاگابین لێی و بەرەو هەڵدێر و گومڕایی هەنگاو بنێین.

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*

نوسینى : صالح بن فوزان الفوزان

پێشنیارکراو

نیشانەو خەسلەتەکانى ئەهلى سونەتو جەماعەت

نيشانەو خەسڵەتەكانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت

1- عەقیدەو بیروباوەڕیان تەنها لە كیتاب و سوننەت وەردەگرن, لە نێوان زیادەڕەوی و كەمتەرخەمیدا مام …