نهێنی سه‌ركه‌وتنی كاری خێرخوازی له‌كوردستان:
ئه‌گه‌ر هه‌ر پیشه‌یه‌ك نهێنیكاركردنی تێدابێت، نابێت له‌كاری خێرخوازیدا نهێنی هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پیغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت (الدال علی خیر كفاعله) ئه‌وكه‌سه‌ی كه رێگای كارێكی خێر نیشانی كه‌سێك ده‌دات، هه‌مان خێری ئه‌وی پێده‌گات، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش به‌دوای خێردا ده‌گه‌رێین نابێت نهێنی كاركردنمان هه‌بێت له‌كاری خێرخوازی.
كاری خێرخوازی قورسترین كاره، دوو جۆری هه‌یه: یان زۆر له‌خوا نزیكت ده‌كاته‌وه، یان زۆر دوورت ده‌خاته‌وه! نابێت هه‌موو كه‌سێك كاری خێرخوازی بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بی له‌ماڵی خۆی دابنیشی ئاسوده‌تره، هه‌م له‌دنیا قسه‌ی نایه‌ته سه‌رو هه‌میش له‌قیامه‌ت سه‌ر بڵند ده‌بێت.
خێر چیییه؟ كاری خێرخوازی لابردنی ئازاره له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان، هه‌ر ئازارێك له جه‌سته، یان له بژێویژیان یان ئازار له‌كێشه‌و گرفت، ئازار له‌هه‌ر شوێنێك بێت و ئه‌تۆ ئه‌و ئازاره‌ی لابده‌ی.
هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت كاری خێرخوازی بكات وه‌كو كردن، منداڵێك ده‌توانێت بیكات، پیره‌پیاوێك ده‌توانێت بیكات، دكتۆرێك، ئه‌ندازیارێك، پاریزه‌رو مامۆستا‌و شوفێرێكی ته‌كسی ده‌توانن خێرخوازبن، هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت كاری خێرخوازی بكات، ئه‌وه‌ی هه‌رهیچی نه‌بێت (تبسمك فی وجه اخیك صدقة). ئه‌گه‌ر رووخۆشبی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی خێرخوازی.
كاری خێرخوازی ده‌بێت له بازنه‌ی مرۆڤایه‌تی بسوڕێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وتوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆح ده‌كه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دار‌و به‌ردو شوشه..هتد ناكه‌ی، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئه‌و بازنه‌یه بازنه‌ی مرۆڤایه‌تی بێت، كێ ئه‌وه‌مان فێر ده‌كات؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)، ئه‌و فه‌رمانمان پیده‌كات ده‌بێت له‌و بازنه‌یه دابین، ئه‌و بازنه‌ی بچوك بكه‌وه بیهێنه بازنه‌ی نه‌ته‌وه، دین، عه‌شیره‌ت، حیزب، ورده ورده به‌های خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ناشیرین ده‌بێت، خوای گه‌وره بارانه‌كه‌ی هه‌تاوه‌كه‌ی(خۆر)، ئۆكسجینه‌كه‌ی، شه‌وو ڕۆژه‌كه‌ی بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كانه به‌بێ جیاوازی، پیغه‌مبه‌ره‌كه‌شی (وما ارسلناك الی رحمتا للعالمین) بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كانه؛ ته‌نیا بۆ مۆسڵمانه‌كان ڕه‌وانه نه‌كراوه، بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی هاتووه بۆ داروبه‌ردو ئاژه‌ڵه‌كان و ڕووه‌ك و…هتد. هه‌موو سودیان له‌پیغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وه‌رگرتووه. له‌به‌رئه‌وه بازنه‌ی خێر به‌ینی تۆ‌و خواوو ئه‌و رۆحه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت له‌و بازنه‌یه بسوڕێیه‌وه، هه‌تا بچوكی بكه‌یه‌وه به‌های خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ناشیرین ده‌بێت.
خاڵێكیتر له كاری خێرخوازی ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پێویست بوون و شایسته‌بوون (مستحق) بێت. پێوه‌ره‌كه‌ی ته‌نیا پێویست بوون بیت، نابێت و واسته‌و ته‌له‌فۆنات و براده‌رایه‌تی ڕۆڵی هه‌بێت له‌كاری خێرخوازی، نابێت كه‌سێك پێت بڵێت ئه‌وجا كار بۆ خه‌ڵكی بكه‌ی، ئه‌وه‌ی كه‌س نایناسێ هیچی بۆ نه‌كرێت، به‌م شێوه‌یه كاری خێرخوازی به‌های خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌وكه‌سه‌ی كاری خێرخوازی ده‌كات ئه‌گه‌ربێت و كۆمه‌ڵێك خاڵ له‌پێشی خۆی دانه‌نێت دووچاری بێتاقه‌تی ده‌بێت و ناتوانێ به‌رده‌وام بیت. له‌به‌رئه‌وه مرۆڤ ده‌بێت ئامانجی دیاری بكات له‌كاری خێرخوازیدا، له‌به‌رچی كاری خێرخوازی ده‌كه‌ی؟ ئه‌گه‌ر ئامانجت ته‌نیا ره‌زامه‌ندی خوا بوو، كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفتت له كۆڵ ده‌بێته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بی و بێتاقه‌ت نابی، له‌به‌رئه‌وه ئامانجت دیاری كردیه ده‌ته‌وێت خوای له‌خۆت ڕازی بكه‌ی، یه‌كه‌مجار له‌كاره‌كه‌ت ڕاستگۆده‌بی، دووه‌مین دڵسۆز ده‌بی، چونكه چاوت له‌وكه‌سه نییه كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی، ئه‌وكه‌سه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی پردێكه‌و ده‌تپه‌ڕێنێته‌وه به‌ره‌و ئامانجه‌كه‌ت، كه ده‌ته‌وێت خوا لێت ڕازیبێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌بێت، ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست نایه‌ت، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌كارێكی چاكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی و ده‌یه‌وێت ده‌ستت ماچ بكات ده‌بێت ئه‌توو پیی ماچ بكه‌ی، ده‌بێت به‌كرداریش وابكه‌ی، وانه‌زانی ئه‌تو له‌و فه‌قیره به‌هێزو باشتر‌و چاكتری، نه‌خێر خوای گه‌وره ئه‌وی به‌وه تاقییكردۆته‌وه ئه‌تۆش به‌وه تاقی ده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌وه زۆر گرنگه ئه‌توو هیچ په‌یوه‌ندیت به‌و كه‌سه‌وه نه‌بێت، كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی، هه‌ندێك كه‌س هه‌م یارمه‌تی كه‌سێك ده‌دات، له‌به‌ر خاتری خوا نه‌خۆشه چاره‌سه‌ری ده‌كات كرێی كرچیه‌ك ده‌دات و یارمه‌تی كه‌سێك ده‌دات بۆ هاوسه‌رگیری یان موچه بۆ بێباوكێك ده‌برێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه دوای ساڵیكیش بڵێت ئه‌من یارمه‌تی فڵانم دا‌و ئه‌من نه‌بام ئه‌و ده‌مرد یان ئه‌من نه‌بومایه وانه‌ده‌بوو، یان، یان… ڕاسته‌وخۆ چاكه‌كه‌ت ڕه‌ش ده‌بێته‌وه، چونكه ئیشی تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه نییه، له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی چاكه‌ت له‌گه‌ڵ كردیه قسه‌ت پێبڵێ، به‌قسه ئه‌زیه‌تت بدات، له‌وانه‌یه بوختانت بۆ بكات، ده‌بی هه‌موو ئه‌وانه بزانی دێته‌ڕێت. له‌به‌رئه‌وه نابێت به‌ستایشكردنی خه‌ڵكی گه‌رمبی و به‌ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵكیش بێتاقه‌تبی، چونكه ئیشی تۆ له‌لای ئه‌و كه‌سه نییه، ئیشی تۆ له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه.
له‌ژیانی خۆم شتی وام هاتۆته پێش هه‌ستمكردوه خوای گه‌وره به‌و كه‌سه تاقیمده‌كاته‌وه، پاره‌مان بۆ كه‌سیك كۆكرده‌وه پاره‌كه‌مان پیدا گوتی: ئێوه ئه‌وه‌نده پاره‌ی ده‌ده‌نه من چه‌ندتتان بۆ خۆتان گێراوه‌ته‌وه؟ رۆژێك له ئۆفیسی خۆمان ئافره‌تێك هات داوای یارمه‌تی كرد، ئافره‌ته‌كه‌مان ده‌ناسی شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو یارمه‌تی بده‌ین، ده‌بێت رێزی هه‌موو كه‌س بگری و ئه‌زیه‌تی نه‌ده‌ی زۆر رێزمان لێگرت، به‌ڵام چونكه ده‌مانناسی نه‌مان ده‌ویست یارمه‌تی بده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی شایسته نه‌بوو، گۆتی: یارمه‌تیم ناده‌ن؟ گوتمان دایه هیچمان له‌به‌رده‌ستی نییه. گۆتی: هه‌ر هیچ یارمه‌تیم ناده‌ن؟ گوتمان دایه له‌بۆتۆ نیتمان، كاتێك نه‌عله‌كانی له‌پێكرد پیسترین جوێنی پیداین، كه شه‌رم ده‌كه‌م لێره تۆماری بكه‌م! گوتی: ده‌بخۆن شایه‌نی ئه‌وه‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌پێناو مرۆڤه‌كان كاربكات، به‌رگه‌ی جوین و سوكایه‌تی و قسه‌و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵكی ناگرێت. هه‌بووه ته‌له‌فۆنی كردووه گۆویه‌تی ئه‌وه بۆ یارمه‌تییه‌كه‌تان بڕیه؟ گوتمان ته‌واوبوو ئێوه كه‌فاله‌ی نه‌خۆشكرابوون، نه‌خۆشه‌كه‌تان مرد یارمه‌تییه‌كه كۆتایی دێت، ئه‌ویش هه‌رچی قسه‌ی ناشیرین بوو له ته‌له‌فۆن پێی گوتین، كه ڕووی باسكردنیم نییه لێره، ئه‌و پیاوه ڕۆیی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخست، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته كاریگه‌ریم لێبكات ئه‌وه حه‌زو نه‌فسی خۆمی دێته ناو، هه‌ر ئه‌و كه‌سه زۆر موحتاج بوو هاته‌وه ده‌زگای والله له گوڵی زیاترمان پێ نه‌گۆت، ئه‌من هه‌ر خۆم نیشان نه‌دا، گۆتم با به‌سه‌رخۆی دا نه‌شكیته‌وه‌و بڵێ قسه‌م به‌و پیاوه‌ی گوتییه، له‌به‌رئه‌وه خۆشه‌ویستانم ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئامانجی دیاری كرد ئه‌و شتانه هیچ كاریگه‌ری لێناكات.
خاڵێكی تر ئه‌و پاره‌یه‌ی كه خه‌ڵك بۆت دێنێ و ته‌سلیمی تۆی ده‌كات ئه‌مانه‌ته له‌لای تۆ، كابرا بۆخۆی فه‌قیری پێده‌زانی، به‌ڵام به‌تۆ ده‌ڵێت كه بیده‌یه كه‌سێكی شایسته، چونكه ئه‌توو شایسته‌تر پێده‌زانی، ئه‌گه‌ر ئه‌تۆش وردبینیی باش نه‌كه‌ی و هه‌ربه‌ئاسانی پاره‌كه ته‌خشان و په‌خشان بكه‌ی، وه‌كو ئه‌وه وایه خیانه‌تت له‌و ئه‌مانه‌ته‌ی كردبێ یان حه‌زو نه‌فسی خۆت بێته ناوێ له‌به‌رخاتری فلانی بڵێی والله با فڵانم لێ زویر نه‌بی با یارمه‌تی بده‌م، كاری خێرخوازی به‌وشیوه‌یه ناكرێت. بۆنمونه دووكه‌ست هه‌یه یه‌كیان براته له‌گه‌ڵ كه‌سیكی تر، به‌ڵام ئه‌وی تر زۆر له‌براكه‌ت شایسته تره، ئه‌گه‌ر براكه‌ت پێشخست ئه‌وه خیانه‌تت له‌وپاره كردوه. واته: ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ت نه‌گه‌یانده شوێنی خۆی، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت زۆر وردبینی بكه‌ی بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پاره بگاته ئه‌و شوێنه‌ی بۆی دانراوه، دواتر ئه‌گه‌ر مرۆڤ ڕاستگۆبوو دڵسۆزبوو خوای گه‌وره سه‌ری ده‌خات. هیچ ده‌زگایه‌كی خێرخوزای مایه‌پوچ نابێت و به‌ره‌و پاش ناچێت ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕی نه‌بێت له دڵسۆزی و ده‌ستایاكی، له‌به‌رئه‌وه خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌تی له‌سه‌ر لابردووه ئه‌گینا خوای گه‌وره هه‌رگیز ده‌زگای خێرخوازی له‌سه‌ر پاره په‌ك ناخات، هه‌ر به‌چاوتروكانێك ده‌فه‌ته‌رێك په‌یدا ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت بزانین چۆن كارده‌كه‌ین. كاری خێرخوزای دوو باڵی هه‌یه وه‌كو كۆتر وایه، باڵێكی ئه‌وه كه‌باسم كرد دڵسۆزبێت، راستگۆبێت، ئه‌مانه‌ت پارێزبێت، به‌واسته‌و واسته‌كاری كارنه‌كه‌ی، باڵه‌كه‌ی تری ده‌بێت ئیشت به‌دامه‌زراوه‌یی بكرێت و به‌به‌رنامه كاربكه‌ی، خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ كاری فه‌وزاو پاشگه‌ردانی دانییه، ده‌بێت به‌رنامه‌ت هه‌بێت ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ده‌یه‌كێ، ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی لێ ئاگادر بكه‌یه‌وه كه پاره‌كه‌ت له‌فڵان شوێن سه‌رفكراوه، به‌ڵگه‌ی بۆ كۆبكه‌یه‌وه، بۆ نمونه كه‌سێك ته‌فته‌رێك دۆلارت ده‌داتێ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌كێ سه‌رف ده‌كه‌ی، نه‌خۆشێكم پێ چاره‌سه‌ر كردووه ئه‌وه ناوه‌كه‌ی، ئه‌وه ژماره‌كه‌ی، له‌فلان نه‌خۆشخانه ئه‌وه‌ش وه‌ره‌قه‌ی نه‌خۆشخانه یان ئه‌وه كرێی شه‌ش مانگمان داوه له‌بۆ هه‌ژارێك ئه‌وه ناو ژماره‌و گه‌ره‌ك و ماڵی هه‌ژاره‌كه، ئه‌وه‌ش نووسینگه‌ی فرۆشتنی خانووبه‌ره، كه پاره‌كه‌مان ته‌سلیم كردووه یارمه‌تی هاوسه‌رگیریت داوه ئه‌وه عقد زه‌واج، ئه‌وه‌ش ژماره‌ته‌له‌فۆن ئه‌و شتانه هه‌موو ببه‌یه‌وه بن ده‌ستی كابرای خێرخواز، بڵێی پاره‌كانی تۆمان له‌و شوێنانه سه‌رف كردووه ئه‌وه دڵنیایی بۆ دروست ده‌كات. ئه‌گه‌ر پاش ساڵێكی تریش خه‌ڵك زه‌مت بكات بڵێ پاره‌م داوه‌تێ و نازانم چی لێهات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كاره‌كانت به‌به‌ڵگه‌و دیكۆمێنت ئه‌نجام داوه هیچ كاریگه‌ریه‌كی نابێت.
له‌به‌رئه‌وه كاری خێرخوازی ئه‌وه‌نده شتی خۆشی تێدایه، ئه‌وه‌نده‌ی ئێوه‌ی خێرخواز دڵتان خۆش ده‌بێت، ئه‌وه‌نده ئه‌وكه‌سه‌ی هاوكاری ده‌كه‌ن دڵخۆش نابێت، هیوادارم هه‌مووتان كاری خێرخوازی بكه‌ن، هه‌ر به‌س زه‌ره‌و زیانتان نه‌بیت خێرخوازن، قسه‌ی خۆش كاری خێرخوازییه، هه‌رگیز به‌دوای ناوباندا مه‌گه‌ڕین، به‌دوای ئه‌وه‌دا مه‌گه‌رین خه‌ڵك باستان بكات و ناوتان هه‌بێت، بروابكه‌ن ئه‌وانه شتی زۆر ساده‌ن، هیچ نین، به‌دوات ده‌كه‌ن، ده‌بێت له‌به‌ری هه‌ڵبێی. ئه‌وكاته ئیشی گه‌وره‌ت پێده‌كرێت و خوای گه‌وره‌ش به هه‌موو شتێك ئاگاداره.
بابه قه‌ده‌ری خۆمان ڕازی بین:
ئەگەر ئاواتە خوازین دڵخۆش و ئاسودە بژین، پێویستە ڕاستگۆبین و بە قەدەری خۆمان ڕازی بین. هەمیشە با سەیری خواری خۆمان بکەین و دڵمان خاوێن بکەینەوە لە ڕقوكینەو ئیرەیی و حەسودی بردن بەوانیتر. هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( يوم لا ينفع مال ولا بنون ) 88الشعرا‌ء : .
ڕازیبوون بە قه‌ده‌ر، هەستێکە ئارامی به‌مرۆڤه‌كان ده‌به‌خشێت، بەو پێیەی کەسەکە درک بەوە دەکات کە هەموو ئەو شتانەی لە ژیانیدا ڕوودەدەن، حیکمەتی خودایی تێدایە، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ئێستاشی ئه‌وه‌ی بۆ روون نه‌بووبێته‌وه. ڕازیبوون به‌قه‌ده‌ر بە مانای تەسلیمبوونی تەواو نییە، بەڵکو هاوسەنگییەکە لە نێوان هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی باشترین و متمانەکردن بەوەی کە ئەنجامەکان تەنها لە دەستی خودادایە. کاتێک مرۆڤ دەگاتە ئەم ئاستە لە ڕەزامەندی، دڵنیایی تایبەت و ئاسوودەیی دەروونی دەدۆزێتەوە، به ڕۆحێکی بەهێزو به‌ئیمانێكی دامه‌زراوه‌وه توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌كانی دەبێت، پشتئه‌ستووره به‌وه‌ی حیكمه‌تی خوای گه‌وره له‌كاتی خۆیدا ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌زانرێت.
با واز لەژیانی ئەوانیتر بێنین و خەریکی ژیانی خۆمان بین، بەخۆشی مرۆڤەکان دڵخۆش و هاوبەشی خەمەکانییان بین. بەگوێرەی توانا دەستی هاوکاری درێژبکەین بۆ ئەوانەی پێویستییان پێمانە. با لەسەر هەڵەی بەرامبەرەکانمان ئارامبگرین و دڵ و عەقڵمان گەورەو فراوان بێت. با بەگەورەیی بژین و سنورەکانی پەروردگار بپارێزین، ئەرکی سەرشانمان جێبەجێ بکەین، خۆمان لە مجادەلەو قسەی پڕوپوچ بپارێزین. نەچینە ناو کار‌و باسێک پەیوەندی بە ئێمەوە نەبێت. هاوڕێیەتی کەسی باش و چاک بکەین و پشت بەخوا ببەستین و ئامانجمان دیاربێت و بۆ پێشەوە هەنگاو بنێین.
پرس به‌دڵ و ویژدانی خۆت بكه:
بۆ ئەنجام دانی هەر کارێک پێویستە ڕەچاوی ئەم سێ خاڵە بکەی:
یەکەم: ڕاوێژ به دڵ و ویژدانی خۆت بكه له‌و كارانه‌ی ده‌ته‌وێت ئه‌نجامی بده‌ی، هه‌روه‌كو خۆشه‌ویست ده‌فه‌رموێت (استفت قلبك). ئەم پرەنسیپە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دڵ ڕێنوێنێکی دڵسۆزە لە جیاکردنەوەی ڕاست و نادروست، بۆیە ئەم جۆرە کارە خێرخوازییە لە خواستێکی ڕاستەقینەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ یارمەتیدانی ئەوانی تر بەبێ ئەوەی چاوەڕێی قەرەبووکردنەوەو ناوبانگ بکات. ئەم ڕێبازە بە چەندین شێوە خۆی دەردەخات، وەک بە وریاییەوە هاوکاری دارایی یان ماددی بۆ هەژاران و کەمدەرامەتەکان، خۆبەخشانە بۆ چاودێریکردنی نەخۆش و بەساڵاچووان، پشتگیریکردنی پەروەردە بۆ منداڵانی بێ باوک و تەنانەت بڵاوکردنەوەی خۆشی لەنێو تاکەکاندا بە نیشاندانی خەمخۆری. ئەم پرەنسیپە لەسەر بنەمای دڵسۆزی دامەزراوە، کە کاری خێرخوازی بە ڕۆحی بەخشین و نیەتی پاک بەدی دێت، دوور لە حیساباتی بەرژەوەندی کەسی.
دووم: ئەگەر دوودڵ و ڕاڕا بووی له‌و كاره‌ی ده‌ته‌وێت ئه‌نجامی بده‌ی.
سێیەم: ئەگەر پێت خۆش نەبوو، خەڵک ئاگاداری ئەوکارەبێ و پێی بزانێ.
دڵنیابە ئەوە کارێکی خراپ و نەشیاوەوەو لێی دوورکەوەو ئەنجامی مەدە. پێویست ناکات پرسیار لەکەس بکەی و باوەڕ بەخۆت بکە، کە کارێکی باشە ئەنجامی دەدەی.
ژیانكردن به به‌رنامه‌ی خودا:
کاتێک بە عەقڵی خۆت دەژیت و گویێ بەو سیستەم و بەرنامە نادەیت، کە دروستکەرەکەت بۆ داناوی، ئەو کات ئاسودە نابیت، ژیانت پڕ دەبێت لە کیشەو گرفت، ئینجا دەستدەکەی بە گلەیی و گازاندە و ناڕازیبوون لە کەسانێک و زەمانێک، کە ئەوان هۆکاری سەرەکی نەبوون بۆ غەمباری و کێشەو گرفتەکانی تۆ! ئەوان بەشێکن، بەشی زۆری بۆ خودی خۆت دەگەڕێتەوە. لەبەرئەوە پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ خۆمان بکەین و بەخۆمان دابچینەوە، چونکە لە ڕۆژگارێک دەژێن زۆر بەکەمی دانیشتن و کۆبوونەوەیەک دەدۆزینەوە، کە شتێکی نوێی لێ فێربین و هەست بەئاسودەیی و خۆشی بکەین.
پێوه‌ره‌كانی هاوكاری كردن و به‌خشین:
هەموو ئەو کەس و لایەن و دەزگاو ڕێکخراوانەی کاری خێرخوازی دەکەن، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:
یەکەم: دەبێت هاوکاری و یارمەتییەکان لە بازنەو چوارچێوەی مرۆڤایەتی دا بسوڕێتەوە، وەکو چۆن خوای پەروەدگار باران و ئۆکسجین و شەوو ڕۆژەکەی بۆ تەواوی مڕۆڤەکانە، تۆش دەبێت کارەکەت لەو بازنە مرۆڤایەتییە بسوڕێتەوە ڕه‌حمەت بیت بۆ هەموو مرۆڤەکان.
دووم: تەنها یەک پێوەرت هەبێت بۆ هاوکاری و یارمەتی دانی مرۆڤەکان، ئایا شیاوی(مستحق) هاوکاری و یارمەتی دانە و پێویستی پێیەتی.
سییەم: نابێت خزمایه‌تی و عه‌شیره‌ت و حیزبایه‌تی و واسته‌و ناسین و براده‌رایه‌تی كاریگه‌ریان هه‌بیت له‌سه‌ر به‌خشین و هاوكاری كردنی خه‌ڵك، چونکە خێرەکە بەهای خۆی لەدەست دەدات، ئامانجە گەورەکە ناپێکێت، کە رەزامەندی پەروردگارە.
چوارەم: بەزمان، بەکردار، منەتکردن، ئازاری ئەوکەسانە مەدە، کە هاوکاریان دەکەی، بەڵکو دەبێت بەو پەڕی ڕێز‌و خۆشەویستی و نەرمونییانییەوە مامەڵە بکەی، بۆئەوەی ئەوکەسەی خێر‌و هاوکاریت لێوەردەگرێت هەست بەکەمی و شەرمەزاری نەکات، چونکە پاراستنی شکۆی مڕۆڤ گەورەترە لە یارمەتی دانی.
پێنجەم: هەوڵ بدرێت گرنگی تەواو بە ڕۆحی کارە خێرخوازیەکە بدرێت، بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک سودمەندبن، کەپێویستییان پێیەتی، بەکەمترین کات و ماندووبوون و خەرجی. دوورکەوتنەوە لە هەندێک شت بەناوی ئەتەکێت و بەرنامەو یاسای خێرخوازی، کە لەسەر حیسابی رۆحی کارەکە بێت و لە بایەخ و گرنگی کارەکە بێنێتە خوارەوەو کەمترین خەڵک سودمەندبێت.
شەشەم: سەبرو ئارام گرتن لە کاتی ئەنجامدانی کاری خێرخوازی، چونکە هیچ کارێک بەبێ کێشەو گرفت و ماندووبوون ئەنجام نادرێت.
حەوتەم: دارشتنی پلان و بەرنامەو ڕاوێژکردن و وردبێنی پێش ئەنجامدانی کار‌و چاڵاکییەکان.
پاداشتی كاره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای نیه‌ته‌كان وه‌رده‌گرنه‌وه:
بەهەر نیەت و ئامانجێک کاری خێرخوازی بکەن، بەدەستی دێنن و پێی دەگەن. نیەت و ئامانجەکان جیاوازن، بەڵام ڕاستترین و باشترین و جوانترینییان هەڵبژێرن. ئەوەی بۆ ناوبانگ و پێگەو پێزانینی ئەوانی تر بیکات پێی دەگات، ئەوەی بۆ مەدح و ستایش و پێداهەڵگوتن بیکات پێی دەگات، ئەوەی ئامانجێکی تایبەتی هەبێت لەداهاتوو دا، بیەوێت لەڕێگای خێرخوازی بەدەستی بێنێت، ئەویش دەگاتە ئامانجەکەی و بەدەستی دێنێ.هه‌روه‌ها ئەوانەی ئامانجییان مادی و خۆ ژیاندن و سو‌د وەرگرتن بێت، سو‌د مەند دەبن، بەڵام ئاگاداربە لەو خۆشی و ئاسودەییە مەعنەوییەی لەکاری خێرخوازی داهەیە بێبەش دەبی، چونکە تەنها چاوت بڕیوەتە ئامانجێکی بچوکی خۆت، لەوکارە گەورەو پیرۆزە ناوەشێتەوە. هەمیشە لە دڵەڕاوکێوو ترس و نا ئارامی دەرونی دایت و خەمی لەدەستدانی ئامانج و بەرژەوەندیەکانی خۆتی، بەردوام گوێت داخستوە خەڵک چۆنت باس دەکەن، دڵت زۆر خۆش دەبێت بە مەدح و سەناو کۆمێنتێک کە بەباشی باست بکەن و دڵ تەنگ و بێتاقەتی ڕووت تێدەکات ئەگەر ڕەخنەیەکی بچوکیشت لێ‌بگرن یان بەجۆرێک باستبکەن کە تۆ پێتناخۆش بێت، ئەوا ئەو کات بێتاقەتی و ساربوونەوە لەکارەکەت بەه‌و ڕووت دیت و هەندێ جار دەبێتە هاوکاری وازهێنانت لەم کارە پیرۆزە.
بۆیە گرنگە خێرخوازان نیەت و ئامانجییان تەنها جێبەجێکردنی فرمانی خوای گەورەو ڕەزامەندی خوای پەروەردگاربێت، چاوەڕوانی پاداشت تەنها لەخودا بکەن، ئەوکات بەهێز دەبن، نە بە مەدح و پێداهەڵگوتنی ده‌جولێی و گه‌رم ده‌بی، نە به ڕه‌خنه‌و قسەی خەڵکی بێتاقەت ده‌بن، چونكه ئه‌و كاره ئه‌گه‌ر به‌شی هیچ كه‌سێكی تێدا نه‌بێت و ته‌نها له‌پیناو خوا ئه‌نجامدرا، به‌رده‌وام گه‌وره‌ترو فراوانتر‌و به‌ره‌كه‌ت دارتر ده‌بێت، خوای گه‌وره بۆ هه‌موو چاكه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتومان ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وكه‌سانه ده‌بنه خاوه‌نی دڵێكی گه‌وره‌و عه‌قڵێكی پر حیكه‌ت و سه‌برو ئارامییه‌كی فراوان. هەموو ئەوکارانەی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین به‌هی خۆتی نازانی، به‌ڵكو به ڕێنوێنی و سه‌ركه‌وتنی خوای ده‌زانی. ئەوکات کەسێکی بەهێز دەبی، بەپاکی ئیشەکانت دەکەی، دەبیتە جێگەی باوەڕو متمانەی هەمووان، چاوت لەهیچ شتێکی مرۆڤەکان نابێت، باوەڕی تەواوت بەتواناکانی خۆت هەیە، بەهاوکاری و پشتیوانی خوای گەورە(ئەوەی خەڵک بەدوای کەوتوون و پێی ناگەن، ئەوانە هەموو بەدوات دەکەون).
نزیكبوونه‌وه‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌خوا به‌كاری خۆبه‌خشی:
کاری خۆبەخشی و خێرخوازی قوربانیدانە بە بەرژەوندییە تایبەتییەکان لە پێناو بەژەوەندی گشتی، دەبێت قوربانی بە بەشێک لە ماڵ و پارەو کاتی پشودانی خۆت بدەی. لەم پێناوە ئەو کەس و لایەن و ڕێکخراوانەی دێنە ئەو مەیدانەوە دەبێت فیداکاربن، چاوەڕێی پاداشت لەکەس نەکەن، چونکە ئەگەر وانەبن هەر زوو شکست دێنن و سارد دەبنەوە.
کاری خێرخوازی و خۆبەخشی تەنها دوو ڕێگای هەیە و سێیەمی نییە.
ڕێگای یەکەم: یان زۆر لە پەروردگارت نزیکت دەکاتەوەو زۆر ئاسودەییت پێ دەبەخشێ، بەرکەت دەکەوێتە ژیانت و کات و تەندروستیت، دوور لە کیشەو گرفت و هەموو کار ئاسانییەکت بۆ دەکرێت و ئەوەی لات زۆر گرانە ئاسان دەبێت. متمانەت بەخۆت دەبێت و بەردوام سەربەرزی.
ڕێگای دووم: یان زۆر دوورت دەخاتەوە لە پەروردگارو بەردوام ویژدانت ئازارت دەدات و ترس و دڵە ڕاوکێی و بێزاریت هەیە، هیچ کاتێک هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی ناکەیت، لەهەموو شتێک دەترسی و هەموو کات وادەزانی شتێکت لێ ڕوودەدات، لەبەرئەوە دەبێت ئاگاداری خۆتبی، بەردوام لێپرسینەوە لەگەڵ خۆت بکەی، چونکە دەستت داوه‌تە کارێکی گەورەو پیرۆز، نابێت ڕێگە بدەی نەفست بەسەردا زاڵ‌بێت و بەلاڕێت دا ببات، چونکە هەموو شتێک سنووری هەیە کاتێک بەردوام سنورت بەزاند ئەوکات لەدنیا توشی شەرمەزاری دەبیت پێشی قیامەت و دەبیتە نمونەکی ناشرینی کاری خێرخوازی و ڕووت نابێت بێیتە ناو خەڵک.
دڵی مرۆڤ لەهەموو کارێک ئاگاداری دەکاتەوە، هەر کارێکی نادروست بکات، دەست بە ترپە ترپ و لێدان دەکات. بەزمانی حاڵ پێت دەڵێت: ئاگاداربە کارێکی ناڕوا ئەنجام دەدەیت و سزای قورسی لەدوایە.(هەموو کارێکی خێرخوازی بە پاکی و دڵسۆزی چێژت پێ دبەخشێت، ئەگەر دڵت پێ توند بوو، دەبێت چاو بەخۆت بخشێنییەوە).
ڕه‌چاوكردنی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه له‌كاری خێرخوازی:
ئەو کەس و لایەن و دەزگاو ڕێکخراوانەی کاری خێرخوازی دەکەن، دەبێت ڕەچاوی شەرع و دابونەریتی کۆمەڵگەو یاسا‌و مافی مرۆڤ بکەن. چونکە هەموو گەل و نەتەوەو وڵاتێک تایبەتمەندی خۆی هەیە، ناکرێت ئەزموونی وڵاتانی تر سەد لەسەد لەوڵاتی خۆت كۆپی بكه‌ی، تەنانەت لە یەک وڵات‌دا لەوانەیە شارێک بۆ شارێکی تر کۆمەڵێک جیاوازی و تایبەتمەندی خۆی هەبێت. لەڕووی ڕۆشنبیری بەخشین و پێداویستییەکانیان. وەکو ڕوونمان کردوە ناکرێت ئەزموونی وڵاتانی تر کۆپی بکرێت لەکاری خێرخوازیدا، بەڵام دەکرێت سودی لێوەربگری.
سەرکەوتوترین کاری خێرخوازی ئەوەیە، کە بە کەمترین کات و پارەو خەرجی و ماندووبوون، گەورترین سوود بگەیەنێت و زیاترین کەس سوودمەندبن لێی. هەر کارێکی خێرخوازی دەبێت لە کات و سات و جێگای خۆیی بێت، ئەوەی گرنگ و پێویستەو سودی بۆ ئەو کەسە هەیە پێی بدرێت.
بۆ ساتێک خۆت لەشوێنی خاوەن ئازار‌و هەژارو دەردەدارێک دابنێ:
کەس و لایەن و ڕێکخراوی خێرخواز دەبێت هەڵسوکەوتییان جوان و هاوسەنگ و نمونەیی بێت. ڕەچاوی هەست و نەستی ئەو کەسانە بکات، کەداواکارییان هەیە، نەخۆشە، هەژارە، قەرزارە، هەرچی هەیە. بۆ ئەوەی بڕیاری نادروست و نادادپەروەرانە نەدەی و ڕوبەڕوی قسەی ناشیاو نەبیتەوە لەلایەن ئەو کەسانەی داواکاریان هەیە، جێگەی خۆت لەگەڵ ئەو کەسانە بگۆڕەوە، تۆ ناچار‌و داواکاری و پێویستیت هەیە، ئەویش لەشوێنی خۆت دانبێ، پێتخۆشە چۆن هەڵسوکەوت و قسەو مامەڵەت لەگەڵ بکات؟ تۆش بەو شێوەیەبە. وەکو گوتویانە: تەنها بۆ ساتێک خۆت لەشوێنی خاوەن ئازار‌و هەژارو دەردەدارێک دابنێ، بۆ ساتێک ئازار‌و ژان و خەمە دەرونییەکانیان ببینە، ئەو کات هەست دەکەیت و دەزانیت هیچ کەس بەبێ هۆ نایکاتە هاوار.
ڕێزگرتن و قسەی خۆش، بۆ ئەوکەسەی رووتتێدەکات و داواکاری هەیە، ئەگەر نەتوانی هیچیشی بۆبکەی وەکو ئەوەوایە پێداویستییەکانت جێبەجێ کردبێ. بەپێچەوانەوە قسەی زبر‌و ناخۆش و ناشیاو ئازار‌و برینەکانی قوڵتر دەکاتەوە، ئەگەر هاوکاریشی بکەی نەخێرو هاوکاریەکەت جێی خۆی دەگرێت، نە خۆت دڵت پێی خۆش دەبێت، نە ئەوکەسەی پەنای بۆ هێناوی، چونکە هەست و نەستی بریندارکراوەو هەست بەکەمی خۆی دەکات. لەوانەیە یارمەتییەکە ڕەت بکەنەوەو وەری نەگرن، بۆ پارێزگاری لە شکۆو کەسایەتییان. سەرباری هەموو ئەوانەش دەبێتە ناشیرین کردنی کاری خێرخوازی، کە لەبنەڕەتدا خێرخوازی لەسەر سۆز‌و بەزەیی و خۆشەویستی دامەزراوە، بەڵام ڕق‌و كینەو قسەی ناشیاو و هەندێ جار درۆ‌و بوختان جێگای دەگرێتەوە! (بۆیە ئەگەر هاوکاریشم ناکەی قسەت خۆش بێت، قسەی ناخۆشم پێ مەڵێ و کەسایتم مەشکێنە).
نه‌بوونی زانیاری كێشه‌و گرفت بۆ خێرخواز دروستده‌كات:
كه‌س و لایه‌ن و ڕێکخراوی خێرخوازی دەبێت به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ترو گه‌وره‌ترو دوربینانه‌تر بیر بكاته‌وه له چۆنیه‌تی یارمه‌تیدانی خه‌ڵكانی پیویست، دوور له بیر‌و بۆ چوونی ته‌سك و ناڕێك و نادروست، نابیت كاره‌كانمان تێكه‌ڵی حه‌زو نه‌فس و ویست و میزاجی خۆمان بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته به پیوه‌ره شه‌رعی و مرۆڤدۆستی ئه‌نجام بدرێت. ئه‌گینا خێره‌كه ئاراسته‌ی ده‌گۆڕێت له‌چاكه‌وه بۆ خراپ و وه‌رنه‌گیراو.
نه‌بوونی زانیاری شه‌رعی و كه‌م ئه‌زموونی له‌بواری كاری خێرخوازی كێشه‌و گرفت بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه دروست ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه پیویست نییه هه‌موو كه‌سێك كاری خێرخوازی بكات، تاوه‌كو خۆی شاره‌زا نه‌كات له شه‌رع و به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و داب و نه‌ریتی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژی.
لەهەمووی گرنگتر ئایا تۆ خۆت لەو ئاستەی دەبینیت، ئەم بەرپرسیاریتیە گەورەو ئەم کارە قورسە ئەنجام بدەی، کە پەیوندی به‌زه‌وی و ئاسمانه‌وه هه‌یه؟
ئێوه ته‌نها به‌ریدی گه‌یاندنی خێر‌و چاكه‌ن:
ئەوکەس و دەزگاو ڕێکخراو کۆمەڵانەی کاری خێرخوازی دەکەن نابێت وابیربكه‌نه‌وه كه ئەوان لە خەڵکانی تر باشتر‌و چاكترو گەورەترن، ئەو کارەی ئەوان دیکەن بە کەس و لایه‌نی تر ناکرێت، به‌خۆیان سه‌رسامبن و خۆیان به‌گه‌وره بزانن و به‌كه‌م سه‌یری خه‌ڵكانی پیویست و كه‌م ده‌رامه‌ت بكه‌ن، بەڵکو دەبێت خۆیان بە خزمەت کار‌و دڵسۆزی ئه‌و خه‌ڵكه بزانن، كه‌سانی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت و پێویست له خۆیان به‌گه‌وره‌تر بزانن و سوپاس گوزاریانبن. چونکە ئەوان ئەو هۆكارو پرد‌و ئامرازه‌ن كه به‌ره‌و به‌رزیان ده‌به‌ن هه‌م له دنیا هه‌م له‌قیامه‌ت. ده‌بێت سوپاسی خوا بكه‌ین فه‌زڵ و چاكه‌ی له‌گه‌ڵ كردوین؛ ئێمه‌ی بۆ ئه‌و كاره هه‌ڵبژاردوه له‌نیوان ملیۆنان خه‌ڵك و به‌وكاره‌وه سه‌رقاڵی كردووین.
خه‌ڵكانێك له په‌روه‌ردگار ده‌پاڕینه‌وه، داوای هاوكاری و یارمه‌تی لێده‌كه‌ن، ئه‌تۆ یه‌كێكی له‌و دوعا‌و نزا قبوڵكراوانه له‌لای خوا كه ئاراسته‌ی كردوی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌م ئه‌و هه‌ژارو ده‌رده‌دارو لێقه‌وماوانه بچی، ئاسانكاریت بۆ ده‌كرێت بۆ هاوكاری كردنیان، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت بزانی ئه‌وه تۆ نیت ئه‌وكاره ده‌كه‌یت، چونکە نە عه‌قڵ، نوتق و هێزو توانا‌و زانیاری و لاشه‌و هه‌ژاره‌كه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌و …هتد هیچیان هی خۆت نییه، تۆ ته‌نها به‌ریدی گه‌یانی ئه‌و خێر‌و چاكه‌ی، بەڵام بە نیەتێکی ڕاست و دڵێکی خاوێن و بەسۆزو بە دەستپاکی و ئەمانەت ئەنجامی بدە، چونکە هەر کاتێک گوتت منم کارەکەت دێتە ئاستی بچوکی خۆت خودای گەورە بمانپارێزێت لە وشەی منم یان (انا)
خێرخواز له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی قورس دایه:
ڕێکخراوو کۆمەڵە و کەسی خێرخواز دەبێت بزانن و چاوه‌رێی ئه‌وه بكه‌ن، کە توشی تاقیکردنەوەی قورس و ناخۆش دەبن؛ له‌پێش هه‌موویانه‌وه له‌زمانی خه‌ڵكی پارێزراو نابن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار له‌زمانی ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی و هاوكاریان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه هه‌ڵوێستی زۆر ناشیرین و نابه‌رپرسیارانه‌و قسه‌ی نابه‌جێ و زبر‌و ناشیرینت پێ بڵێن، وه‌كو ئه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ری و به‌گوێره‌ی پێویست هاوكاریه‌كان ناگه‌یه‌نی! یان زیاتر یارمه‌تی كه‌س و نزیكه‌كانی خۆت ده‌ده‌یت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆت كارده‌كه‌ی و ده‌ته‌وێت كه‌س و لایه‌نێك له خۆت ڕازی بكه‌ی. هه‌موان ده‌یانه‌وێت به‌دڵی ئه‌وان كاربكه‌ی، چاكه‌و باش و خێر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پێی باشه‌و به‌باشی ده‌زانی، تۆ له‌وانه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بیربكه‌یه‌وه، له‌به‌رئه‌وه كێشه‌و گرفتت بۆ دروست ده‌بێت. به‌ڵام تۆی ڕێكخراو یان كۆمه‌ڵه‌و كه‌سایه‌تی خێرخواز ده‌بێت بزانی؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وقسانه‌ی له‌سه‌رت ده‌كرێت ڕاستبن، ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ت تێدایه، كه تۆ خۆت له‌هه‌موو كه‌س باشتر خۆت ده‌ناسی، ئه‌وكات هیچ كاتێك هه‌ست به‌خۆشی و ئاسوده‌یی كاری خێرخوازی و به‌خشین ناكه‌یت و به‌ره‌كه‌ت له‌كاره‌كه‌ت دا نامێنێ، به‌رده‌وام له دڵه ڕاوكێی و نائارامی و گرفتی ده‌رونی داده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بێت خه‌ریكی پینه‌وپه‌ڕۆبیت بۆ چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانت، كاره‌كه‌ت به‌ره‌و پاش و له‌ناوچوون ده‌ڕوات، ئه‌وكات توشی شه‌رمه‌زاری دونیا‌و لێپرسینه‌وه‌ی دواڕۆژ ده‌بیت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دڵسۆزی و ڕاستی و دروستی دادپه‌روه‌ری ده‌ستپاكی كاره‌كه‌ت ئه‌نجامدا، خه‌ڵكی حه‌سودو دڵنه‌خۆش پڕوپاگه‌نده‌یان بۆكردی بۆئه‌وه‌ی بتشكێنن، هیچ باكت به‌وقسانه نه‌بێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌تبیستبێت، متمانه‌ی ته‌واوت به‌خوای خۆت و پاشان ده‌ستپاكی خۆت هه‌بێت، به‌رده‌وام به‌و ساردمه‌به‌وه‌و ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و پێشتر‌و خزمه‌تی گه‌وره‌تر ده‌ڕۆی، ده‌بێت به‌ئارامی و دڵێكی گه‌وره ڕووبه‌ڕووی گرفته‌كان ببییه‌وه‌و زۆر به‌گه‌وره‌یی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ی و بۆئه‌وه‌ی لێره‌وه‌ش په‌یامێك بگه‌یه‌نی و وانه‌یه‌كی جوان بۆ فێر بوونی ئه‌وانی تر به‌جێ بێڵ.
ئێمە بەدوای دوژمن‌دا ناگەڕیین؛ بەڵکو پردی پەیوەندی دروست دەکەین:
کەس و ڕێکخراو و دەزگای خێرخوازی دەبیت ڕەچاوی خاڵێکی تری گرنگ بکه‌ن بۆ ئەوەی کارەکانی بەرەو گەورەبون و جەماوەری بچێت، هه‌روه‌كو دکتۆر (عبدالرحمن الصمیت لە کتێبی(دەستێکی سپی لە کیشوەرێکی ڕەش)دا دەڵێت: (ئێمە بەدوای دوژمن‌دا ناگەڕیین؛ بەڵکو پردی پەیوەندی دروست دەکەین). پێویستە لەگەڵ هەموو چین و تویژەکانی کۆمه‌ڵگه پەیوندی باشت هەبێت بۆ ئەوەی هەموو کەسێک هاوکارو دەستبارتبن بۆ هەڵگرتنی ئەو کارە قورسەی هەڵتگرتووە، چونکە دەبینی کە زۆری کارەکان زیاتر بە پەیوەندی و دۆستایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێن، لە کاری خێرخوازی خاڵی هاوبەش زۆرن بۆ پەیوندی کردن و هاوکاریکردنی یەکتر، بەڵام نابێت لە سنووری شەرع و ئه‌و پەیامەی هه‌ڵتگرتووه دەربچێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی به‌رنامه‌و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ن ده‌بێت پردی په‌یوه‌ندی دروستبكه‌ن، نەک بەربەست و دیوار بۆ خۆیان و كاره‌كانیان، وه ده‌بێت هه‌مووشی بچێته چوارچێوه‌و خزمه‌تكردن و چاككردن و بنیات نان و پیشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی و ئاسودەی و گرتنی ڕاستە ڕێگا بۆ مرۆڤەکان و بەرەو پێشچوونی وڵات و نیشتمان.
خاڵێکی تری دەبێت بە دڵێکی گەورەو فراوان قبوڵی ئه‌و ڕەخنە و پێشنیارانه‌بكه‌ی كه‌له‌لایه‌ن دۆست و نه‌یاره‌كانت ئاراسته‌ت ده‌كرێت. چونکە تۆ خۆت وه‌كو پیویست نابینی، به‌ڵام ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت شته‌كانت جوانتر‌و باشتر ده‌بینن، وه‌كو یاریزان له گۆڕه‌پانی یاری، بینه‌ره‌كانی(جمهور) باشتر له‌خۆی ده‌یبینن، كه چۆن یاری ده‌كات. ئه‌وه‌ی گوێ له‌ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كان نه‌گرێت، سه‌ره‌نجامی كاره‌كانی باش نابێت و ته‌مه‌نی كاره‌كه‌شی كورت ده‌بێت و نه‌یتوانیووه سو‌د له‌عه‌قڵ و ئه‌زموونی كه‌سانی تر وه‌ربگرێت.
سۆز‌و ره‌حمی تۆ منی كرده سواڵكه‌ر:
خاڵێکی تری گرنگی کاری خێرخوازی ئەوەیە کە دەبێت عەقڵ زاڵ‌بێت بەسەر سۆز‌و عاتیفە دا، چونکە له‌ڕۆژگارێك ده‌ژین كه‌سانێك هه‌ن ته‌نها به‌جولاندنی سۆز‌و عاتیه‌ی خه‌ڵك پاره‌یه‌كی باش كۆده‌كه‌نه‌وه‌و كردویانه به‌پیشه، وه‌كو كاروكاسبی سه‌یری ده‌كه‌ن و به‌به‌رده‌وامی به‌وشێوه‌یه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ و سامانن. بۆ مرۆڤ هه‌ر یه‌كه‌م جار داواكردن و سواڵكردن تۆزێك زه‌حمه‌ته‌و شه‌رم ده‌كات و داوا ده‌كات و ڕووی خۆی ده‌شارێته‌وه، كاتێك كه زانی به دوو قسه و تۆزێك گریان و نوزانه‌وه‌و ناڵانه‌وه پاره‌یه‌كی باشی دێته ده‌ست، كه به‌چه‌ند ڕۆژ كاركردن و ماندوبوونێكی زۆر نیوه‌ی ئه‌وه‌ش په‌یدا ناكات، جاری دووه‌م باشتر داوادەکات و زیاتر دەپاڕێتەوە، چونکە ئەو شەرمەی نەما کە پێشتر هەیبوو، بۆیە بە قۆناغ و تێپه‌ڕینی كات شەرمی بە یەکجاری دەشکێت ئینجا بیر له سیناریۆی گه‌وره‌تر ده‌كاته‌وه بۆ جولانی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك بۆپاره په‌یداكردن.
ئه‌و جۆره كه‌سانه به تێپه‌ڕبوونی كات وایان لێدێت پسپۆڕی له‌وكاره وه‌رده‌گرن. ده‌بنه وه‌ستای فێڵكردن و ده‌رهێنه‌ری باش و سینارۆلیستی به‌توانا، هه‌موو توانا‌و لێهاتوویی و كارامه‌ییان له‌وبواره ده‌خه‌نه‌گه‌ڕو هه‌موو خه‌م و په‌ژاره‌یان ئه‌وه‌یه له ڕۆژگارێكدا زیاترین پاره كۆبكه‌نه‌وه، هه‌موو رێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌یان به‌كاردێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ به‌وه بدات درۆ ده‌كات یاننا، یان خه‌ڵكی چی له‌باره‌وه ده‌ڵین و چۆن باسی ده‌كه‌ن و به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كۆی ده‌كه‌نه‌وه حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه! به‌وكاره‌یان چه‌ند له‌خوا دوور ده‌كه‌ونه‌وه! ئه‌وانه هیچ گرنگ نین بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌وكاره‌یان كردووه به‌پیشه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و بگات به ئامانجه‌كانی خۆی. كه‌سێك كه دابنیشێ به‌رنامه‌و پلان و سیناریۆ دابڕێژێ بێگومان حه‌ڵاڵ و حه‌رام و كه‌سایه‌تی بۆ گرنگ نییه.
بۆیه پێویسته ڕۆشنبیری كاری خێرخوازیمان هه‌بێت و له‌وبواره‌دا پرس و ڕاوێژ بكه‌ین و زۆر بخوێنینه‌وه بۆئه‌وه‌ی نه‌بینه به‌شێك له هاوكاری كردنی ئه‌وكه‌سه فێڵبازانه، چونكه هاوكاری كردنیان ده‌بیته هۆكاری به‌رده‌وام بوونیان، ته‌نانه‌ت نابێ وا بیربكه‌ینه‌وه بڵێن قه‌یناكه خۆ پاره‌یه‌كی زۆری پێ ناده‌م، چونكه تۆ به‌ته‌نیا نیت، كه هاوكاری ده‌كه‌ی، خه‌ڵكانی تریش وه‌كو تۆ هاوكاری ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن قه‌ینا پاره‌یه‌كی كه‌می پێده‌ده‌ین، قه‌یناكه‌ی هه‌موو مان ده‌بیته كۆمه‌ڵێك قه‌یناكه و ئه‌ویش به‌رده‌وام ده‌بێت. قسه‌یه‌كی جوان هه‌یه ده‌ڵێت: (سۆز‌و ره‌حمی تۆ منی كرده سواڵكه‌ر). واته: ئه‌وكه‌سه به‌حیسابی خۆی هاوكاری و یارمه‌تی خه‌ڵك ده‌دات خێری ده‌گاتێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌ی پێكاوه، چونكه به‌و شێوه‌یه سواڵكه‌ر دروست ده‌بێت، بۆیه پیویسته ڕۆشنبیری كاری خێرخوازی و به‌خشین بڵاو بكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی خێره‌كانمان شوێنی خۆیان بگرن و بگاته ده‌ستی ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی پیویستیان پێیه‌تی، نه‌ك دواتر بۆمان روون بێته‌وه كه فێڵمان لێكراوه‌و توشی ساردبوونه‌وه‌و بێ ئومێدی بین له خێره‌كانمان، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی زۆر پێویستیش ببینین دودڵ ده‌بین له‌هاوكاری كردنیان و به‌ڕاستگۆیان دانانێین.
جا له‌به‌رئه‌وه پیویسته كه‌س و لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كان چاوكراوه‌تربن و زیاتر گرنگی به‌خۆ ڕۆشنبیركردنی كاری خێرخوازی بده‌ن، به‌خویندنه‌وه‌و پرس و ڕاوێژ كردن، بۆ ئه‌وه‌ی خێره‌كه‌یان شوێنی خۆی بگرێت.
فێری ماسی گرتنیان بكه‌ن، نه‌ك ماسی خواردن:
خاڵێكی تری زۆر گرنگ، كه پێویسته كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگاو رێكخراوه‌كانی خێرخوازی ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ن، بریتییه له كاركردن له‌سه‌رئه‌وانه‌ی هه‌ژارو پیویستن به‌شیوه‌یه‌كی بنه‌بڕ(الحل الجزری) كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكه‌ن و چیتر داوای هاوكاری له‌كه‌سانیتر نه‌كات. چونکە ئەگەر ئەو کەسە هاوکاریەکە بەشی نەکات و کێشەکەی چارەسەر نەبێت ئەوکات ناچار ده‌بێت داوا لە خەڵکی تریش بکات، سروشتی مرۆڤ وایە هەر هەندە لە شتێک ڕاهات و شەرمی شکا ئەوکات لە زۆر کەس داوا دەکات دەبێتە شتێکی ئاسایی له‌لای و لەوانەیە کیشەکەشی چارەسەربکرێت، بەڵام ئەو بەردوام دەبێت و وەکو سواڵکەری لێدێت و وازناهێنێ، خو بەو کارەوه دەگرێت ئەو کات لەهەموو دەرگایەک دەدات بێ سڵکردنەوە ئەمەش کارێکی ناپەسندە، بەڵام ئێمە هۆکاربوین؛ بۆیە هەوڵبدەین زیاتر لەگەڵ چارەسەری بنبڕبین نەک چارەسەری کاتی وەکو نمونە (کەسانێک هەبوونە نەخۆشێکیان هەبووە داوای هاوکاریان کردووە لە زۆر دەرگایان داوە کاتێک نەخۆشەکەش چارەسەربووە، ئەوان هەر خەریکی پارە کۆکردنەوە بوونە بەردوام ڕاپۆرت و ئه‌شیعەیان بەدەستەوە بوو، چونکە فێربوونەو کردویانە بە پیشە).
خاڵێکی تری زۆر گرنگ زیادڕەوی لە هاوکاری کردن و یارمەتی دانی کەسی پێویست و داواکار دەبێتە هۆکاری تەمبەڵی و ئیشنەکردن و فێری زیادە مەسروفی و پارە بەهەدەردان دەبێت، چونکە هەندێک کەس ئەگەر پارەی زۆری بە ئاسانی هاتە دەست نازانێت هەڵسوکەوتی دروست لەگەڵ ئەم پارە زۆرەدا بکات، ئەو کات ئەو پارەیە بەئاسانی لەشوێن و جێگا‌و و شتی نابەجێ بەهەدەر دەدات. واته ئەوکات ئێمە چاکەمان لەگەڵ نەکرد. بەڵکو فێری خوێکی خراپمان کرد
(جاری واهەبووە ئەو کەسە کەپاریەکی زۆری پێدراوە بە حساب بۆ خه‌رجی ماڵ و منداڵی بۆ ئەوەی بەشی چەند مانگێکی بکات، بەڵام ئەو هەر زوو بەزوو پارەکەی لە گۆڕینی مۆبایلەکەی و کەلوپەل و جوانكاری ماڵەوە خه‌رجکردوە و پاش چەند ڕۆژێک وەکو خۆیی لێ هاتۆتەوە) بۆیە دەبێت بە بەرنامە ئەو پارەی پێ بدرێت تاکو سوودی لێوەربگرێت و ببێتە هۆکارێک بۆ هەڵسانەوەو رزگاربوونی لە نەبوونی و هەژاری. خاڵێکی تر پێویسته هەوڵبدەین خەڵک فیری کارکردن و هەلیکاریان بۆ بدۆزینەوە پاریان پێ بدرێت بەرامبەر ماندوبونێک و کارێک نەک بێبەرامبەر وه‌کو گوتویانە فێری ماسی خواردنی مەکە بەڵکو فێری گرتنی ماسی بکە.
سو‌د وه‌رگرتن له ئه‌زموون و هه‌ڵه‌ی ئه‌وانی تر:
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاری خێرخوازی ده‌كه‌ن، ده‌بێت هه‌وڵی خۆشاره‌زاكردن بده‌ن و زانیاری په‌یدابكه‌ن لەوانه‌ی له‌وبواره‌دا سه‌ركه‌وتوون، ئه‌وانه‌ش رۆژگارێك له لوتكه دابوون، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی كات به‌ره‌و كزی و نه‌مان ڕۆیشتوون، پێویسته سو‌د له‌هه‌ڵه‌ی ئه‌وان وه‌ربگیرێت و بۆئه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه دووباره نه‌كه‌نه‌وه، تا هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌وانیان نه‌بێت. هه‌روه‌ها سو‌د وه‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌ی خۆت، له‌ئه‌نجامی كه‌م ئه‌زموونی و دیراسه نه‌كردن و په‌له‌كردن تێیكه‌وتوون بۆئه‌وه‌ی دووباره نه‌بیته‌وه.
دەبێت بزانین هیچ کەس و دەزگاو ڕێکخراوێکی خێرخوازی نییە هەموو کارەکانی سەد لەسەد تەواوبن و بێ کەمو کوڕی بن، بەڵام چۆن بتوانین کەمترین کەم وکورتی و هەڵەمان هەبێت؟ ئەوەش بەوە دەبێت، كه به‌رنامه‌و پلانی ورد‌و ڕێكخراو دابنێن، كاره‌كان دابه‌ش بكرێن و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ده‌ست وه‌ردان له‌كاری ئه‌وانی تر نه‌كات، كاره‌كان له‌ژێر چه‌تری به‌ڕیوه‌ری گشتی به‌رێوه‌بچن. هه‌روه‌ها هەر یەکە کاری خۆی بزانێت و به‌رپرسیاربێت له‌بازنه‌ی خۆی، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گرفتێكیش هه‌بێت به‌ئاسانی بدۆزرێته‌وه‌و خیرا چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته یاسایی سزادان و خەڵاتکردن و ڕێز لێنان پیادە بکرێت کار بە شورا‌و ڕاپرسی و ڕێز‌و خۆشەویستی بکرێت، خوێندنەوەو زانیاری پەیداکردن لەسەر ئەو کەس و دەزگاو ڕێکخراوە سەرکەوتوانەی، کە بە کاتێکی کەم زۆر بەرەو پێش چونەو توانیویانه خزمەتێکی زۆری مرۆڤایەتی بکەن.
بۆ کەسایەتی و ڕێکخراوو دەزگا خێرخوازیەکان:
یەکەم: بەئەندازەی نیەت پاکیتان له‌كاری خێرخوازیدا ئەجرو پاداشتان بۆ دەنوسرێت.
دووم: بە ئەندازەی دوری نەفس لە حەزی خۆدەرخستن و ریاء پلە و پایەی بەرزیتان پێ دەدرێت.
سێیەم: بە ئەندازەی خۆشەویستی و دڵ پاکیتان بەرامبەر یەکتر بەرەکەتی ئیلاهی دەخرێتە ناو دزگاو ڕێکخراوە خێرخوازیەکانتان.
چوارەم: بە ئەندازەی چاوەڕوان نەکردنتان لە سوپاس و ستایش و پێزانینی خەڵک بەرامبەر کارەکانتان گەورەبوون و به‌ره‌وپێشچونی زیاترتان پێ دەبه‌خشرێت.
پێنجەم: بە ئەندازەی دادگەریتان لەنێوان خۆتان پاراستنی دەزگاو ڕێکخراوەکەتان بەردوام پارێزراورتر دەبێت.
شەشەم: بە ئەندازەی پەیوندیتان لە گەڵ ئەهلی ئاسمان نیعمەتی بەرچاوڕونی و ڕاست بڕیار دانتان پێ دەبخشرێت.
حەوتەم: بە ئەندازەی خۆ بەکەم زانین و لومە کردنی نەفسی خۆتان هێزو توانا‌و قوتی زیاترتان پێ دەبخشرێت.
هەشتەم: بەئەندازەی دەستپاکی و ڕوونی له‌كاركردن متمانە دروست دەبێت لە نێوان خۆتان و دەوڵەمەندو سپۆنسەرەکانتان.
کاری خێرخوازی و لابردانی ئازار لەسەر مرۆڤەکان:
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان كارده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی جوان ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ناو‌و ناوبانگی ڕێكخراوه‌كه‌یان ده‌پارێزن و پێش خه‌ڵكانیتر بۆخۆیان ئاسوده‌و دڵخۆش ده‌بن. ڕێزدار و قەدر لێ‌گیراو و خۆشەویست دەبن لە دونیا وەهەم لەدواڕۆژیش پادشتی زۆر و بێ‌شومار وەردەگرن، ئەگەر بەپێچەوانەوە کەسانی ناو ڕێکخراوەکە کارێکی ناشیاو و ناڕێک بکەن؛ ببێتە هۆکارێک بۆ لەدەستدانی یان لەکەدارکردنی ئەم ڕێکخراوو کارە خێرخوازیە، بزانن لای خودا گەورەترین گوناهی ئەنجام داوە، لە قیامەتیش بەرپرسیاریەتی گەورەی لەسەرە، چونکە تەنها خۆی زەرەرمەند نابێت، بەڵکو نه‌نگی و کەم کوڕی دێنێتە سەر خێرخوازان و ڕێکخراوە خێرخوازییه‌كان واده‌كات خه‌ڵك متمانه‌ی پییان نه‌مێنێ، ده‌بێته هۆكار بۆ بێبەشکردنی خەڵکێکی زۆری هەژار و نەدار لە هاوکاری ویارمەتی دان، بۆیە گرنگ و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ڕێكخراوه خێرخوازییه‌كان كارده‌كه‌ن له‌وپه‌ری ده‌ستپاكی و دڵسوزی و ئه‌مین بن، چونکە خەڵک پێویستی بەو کەس و ڕێکخراوانە هەیە کە لە ڕێگای ئەوان بتوانن خێرەکان ویارمەتیەکانیان بگەینە کەسانی پێویست و شایسته.
رێكخراوه‌كانی خێرخوازی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و ئه‌ركی یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن:
ئه‌و كه‌سانه‌ی کاری خێرخوازی دەکەن یان لەناو دەزگاو ڕێکخراوو کۆمەڵە خێرخوازییەکان کار دەکەن دەبێت سوپاسی خوا بکەن کە سه‌رقاڵی ئەم کارە پیرۆزەن ئەویش لابردنی ئازارە لەسەر مرۆڤەکان، ئەم کارەیان بە بەخشیش و دیاری خودای گەورە بزانن و حه‌زو ئاره‌زووی خۆیان تێكه‌ڵی كاره‌كه نه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌دڵێكی گه‌وره‌و فراوان ره‌خنه‌و پێشنیاری ئه‌وانیتر قبوڵبكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌كان ده‌ستبارو هاوكاری یه‌كتربن و یه‌كتریان له‌به‌ر خوا خۆشبوێت و به‌سه‌ركه‌وتنی یه‌كتر دڵخۆشبن له‌ناو ئه‌و ڕێكخراوه‌ی كاری تێداده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها كار بۆ پاراستن و شكۆ‌و ناوبانگی رێكخراوه‌كه‌یان بكه‌ن و نه‌بنه هۆكار بۆ له‌كه‌داربوونی ڕیكخراوه‌كه، ده‌بێت قوربانی به‌هه‌ندێك شت بده‌ن له‌پێناو پاراستن و به‌رده‌وام بوونی، دوعا‌و پاڕانه‌وه بۆ هه‌موو ده‌زگاو رێكخراو‌و كه‌سانی خێرخواز و حه‌زكردن و دڵخۆش بوون به‌سه‌ركه‌وتنیان له‌كاره‌كانیان، ده‌بێت وا سه‌یری ڕێكخراوه‌كانی تر بكرێت كه‌به‌شێك له‌كاره‌كانی تۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و قورساییت له‌سه‌ر كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه ده‌بێت ده‌ستخۆشی و دوعای خێریان بۆ بكرێت.
هه‌روه‌ها پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكرێت:
یه‌كه‌م: بێ تاقەت نەبوون و بێزار نەبوون و ماندوو نەبوون لە کاری خێرخوازیدا، چونکە هەندێک جار تووشی هەندێک حاڵەتی نەخوزارو چاوڕوانەکراو دەبێت.
دووه‌م: نەبوونی کاریگەری ئەو قسانەی بەرامبەرت دەکرێت، مادام تۆ بە پاکی کار دەکەی و متمانەت بە خۆت هەیە.
سێیه‌م: هەڵسەنگاندنی خەڵک بۆت نەبێتە پێوەر، چونکە کەسەکان جۆراوجۆرن هەرکەسێک بە میزاج و بە تێگەیشتن و بەرژەوەندی خۆی هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ ده‌كات..
چواره‌م: پێت وانه‌بێت و وابیرمه‌كه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كاری خێرخوازی ده‌كه‌ی به‌ڕێزو خۆشه‌ویستی له‌لای هه‌موو خه‌ڵكی، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێك هه‌ن خۆشییان له‌وكاره‌ی تۆ نایه‌و ئیره‌ییت پێده‌به‌ن، یان ئه‌وكاره‌ی تۆ ده‌یكه‌یت له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندانییه. له‌به‌رئه‌وه پیویسته به‌وریایی و لێزانی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ی چونكه خه‌ڵكی باش و خراپ لێت نزیك ده‌بێته‌وه، خۆت بپاریزه له‌خراپه‌كان و سو‌د له‌نزیكبوونه‌وه‌ی باشه‌كان وه‌ربگره.
جۆره‌كانی سواڵكردن و جولاندنی سۆزی خه‌ڵكی:
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی پیشه‌گه‌رو لێهاتوو په‌یدابوون كه به‌چه‌ندین جۆر‌و شێوه سۆز‌و عاتیفه‌ی خه‌ڵكی ده‌جولێنن و سیناریۆی كاریگه‌ر دروستده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهینان و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی ده‌كه‌نه ژێركاریگه‌ری سیناریۆو فێڵه‌كانیان به‌به‌كارهێنانی منداڵ و ئافره‌ت و پیاوی پیر له‌سه‌ر شه‌قام و ترافیكلایته‌كان. یان له‌دوای ئه‌نجامدانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌مزگه‌وته‌كان كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و ده‌ستده‌كات به‌قسه‌و پاڕانه‌وه‌و گریان داوای هاوكاری ده‌كات، به‌شێكیتریان ئه‌وئافره‌تانه‌ن له‌ده‌رگای ماڵه‌كان ده‌ده‌ن و به‌كۆڵانه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه، به‌شێكیتریان عاره‌بانه‌یه‌كیان پییه‌و هه‌ندێك قوتی بیبسی له‌سه‌ردانراوه، گوایه قوتوی بیبسی كۆده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌وجۆره بۆخۆیان ڕابكێشن كه بژێوی ژیانیان له‌یسه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و قوتوانه‌یه، به‌شێكیتریان عه‌لاگه‌یه‌ك ئه‌شیعه‌و ده‌رمان و ڕاپۆرتی پزیشكیان پیێه به‌وجۆره پاره‌كۆده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندیكیتر ئه‌وئافره‌تانه‌ن له‌سه‌ر تاسه‌كان كلێنس ده‌فرۆشن، یان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رعاره‌بانه له‌ترافیكلایت و سه‌رشه‌قامه‌كان داوای هاوكاری ده‌كه‌ن، یان ئەو ئافرەتانەی منداڵی ساوای خەوتیان پێیە لەسەڕێگاو شەقامەکان و ئەو گەنجانەی بەناوی ئەوەی بەدوای ئیشوکاردا دەگەڕێن یان ئەو پیرێژنانەی کە لە دەزگاکان و شوێنە گشتیەکان داوای هاوکاری دەکەن و پاره‌كۆده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه ئه‌وجۆره سواڵكردنه‌ن كه‌و ئه‌وجۆره كه‌سانه په‌نای بۆده‌به‌ن.
یه‌كێكیتر له‌و دیاردانه‌ی به‌شیك له سواڵكه‌ره‌كان فێری بوون بۆ ڕاكێشانی سۆزی خێرخوازان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی هاوكاری و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی حه‌رام بریتییه له‌وه‌ی كه‌سێك هاتووه گوایه له‌مزگه‌وت نوێژبكات، دواتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات مانتۆڕه‌كه‌ی كه‌كاری دیلیڤه‌ری پێده‌كات و سه‌رچاوه‌ی ئیشكردن و بژێوی ماڵ و منداڵییه‌تی دزراوه، ته‌نها كڵاوه‌كه‌یان بۆ به‌جێهێشتووه‌و بۆئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌نوێژخوێنه‌كان مانتۆڕێكی بۆ بكڕێت و یان مامۆستای مزگه‌وته‌كه پاره‌ی بۆ كۆبكاته‌وه، جۆرێكیتری مه‌ترسیداری سواڵكردن بریتییه له‌وه‌ی كه‌سێك به‌ناوی مامۆستای ئایینی خۆی ده‌ناسێنێ و جلی مه‌لایانه‌ی پۆشیووه، ده‌ڵێت له‌فلانه وڵاتی دراوسێ هاتووه‌و لێیقه‌وماوه به‌وجۆره داوای هاوكاری ده‌كات، یان كۆكردنه‌وه پاره‌و هاوكاری بۆ كه‌سێك كه‌سه‌یاره‌كه‌ی سوتاوه، له‌ڕاستیدا خۆیان ده‌یسوتێنن، بۆئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی پێكۆبكاته‌وه، گوایه شوفێره‌كه هه‌ژاره‌وه ئه‌وسه‌یاره‌ی سه‌رچاوه‌ی بژێوی ماڵ و منداڵییه‌تی. یان خەڵکانێک پێشهاتنی مانگی ڕەمەزان ماڵی ده‌یاته گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشین و خانوێك به‌كرێ ده‌گرن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات دایكه یه‌تیمه‌و له‌دوكانه‌كانی ده‌وروبه‌ر نیوكیلۆ برنج و چاره‌كێك گۆشتی مریشك و كڕینی كه‌لوپه‌ل به‌قه‌رزو…هتد وانیشانی خه‌ڵك ده‌دات كه‌زۆر هه‌ژارن و سه‌رنجی دوكاندارو دراوسێكانیشی بۆخۆی ڕاده‌كێشێ بۆئه‌وه‌ی له‌وڕێگه‌یه‌وه هاوكاری كۆبكاته‌وه. ئینجا ته‌له‌فۆن بۆ ده‌زگاو رێكراوه‌خێرخوازییه‌كان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌هاناییه‌وه‌بێن، تاكو یه‌كێك پیی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێ، ڕوویداوه‌و خانوویان به‌ته‌وای كه‌لوپه‌لی ماڵه‌وه بۆ كڕیووه، هه‌ر بۆ به‌یانی ده‌یفرۆشێته‌وه، تاكو به‌ناوێكی تر و به‌شیوه‌یه‌كیتر كه‌سێكیتر هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ و ئه‌م سیناریۆیانه دووباره‌ده‌كاته‌وه. یان خه‌ڵكاتێك په‌یدابوون داوای پاره‌ناكه‌ن، به‌ڵكو وه‌كو نه‌خۆشێك داوای كڕینی ده‌رمانت لێده‌كات، كه ده‌رمانی گرانبه‌هان، دواتر به‌نرخێكی كه‌متر ده‌یفرۆشێته‌وه، یان خه‌ڵكانێك هه‌ن منداڵێكی كه‌مئه‌ندام ده‌هێنێت بۆ مزگه‌وت داواده‌كات عه‌ره‌بانه‌یه‌كی بۆ بكڕن، یان كه‌سێك له‌شه‌قامه‌كان له‌سه‌رعه‌ره‌بانه گوایه كه‌مئه‌ندامه‌و پاره‌كۆده‌كاته‌وه، له‌ڕاستیدا ساغ و سه‌لامه‌ته‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
ئه‌وانه چه‌ندان جۆری سواڵكردن و ڕاكێشانی سۆزی خه‌ڵكی خێرخوازه له‌لایه‌ن سواڵكه‌ره‌كانه‌وه، له‌به‌رئه‌وه پیویسته ڕێكخراو‌و كۆمه‌ڵه‌خێرخوازییه‌كان ڕۆشنبیری باشیان هه‌بێت به‌كاری خێرخوازی و بزانن هاوكاری كێ ده‌كه‌ن و به‌رچاوڕوونیان سه‌باره‌ت به‌م هه‌موو سیناریۆیه هه‌بێت.
بۆئه‌وه‌ی زۆرترین پاداشتت ده‌ستبكه‌وت له‌خێره‌كه‌تدا:
هەر کەسێک خێرێك بكات و چاوی له‌وه‌بێت له‌دوارۆژ پاداشتی له‌سه‌روه‌ربگرێته‌وه، ده‌بێت به‌باشترین شێوه خێره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، چونكه خێره‌كان ده‌ره‌جه‌و پله‌ی جیاوازیان هه‌یه:
خێرهەیە یەک بەیەک
خێر هەیە یەک بە دەیە
خێر هەیە یەک بە حەفتا
خێر هەیە یەک بەحەفت هەزار
خێر هەیە یەک بە حەفتا هەزار
خێر هەیە یەک بە سەد هەزار
خێر هەیە بەبێ سنوره، تەنها خودا گەورە خۆیی دەزانێت پاداشته‌كه‌ی چه‌نده.
دیاره ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانه‌ی خوارەوە پێویستە بۆ ئەوەی بەرزترین پلە وەربگریت:
یەکەم: خێرەکە دەبێت لە پێوەری شەرع جێگای ببێتەوە، چونکە هەندێک شت بەناوی خێر دەکرێت، بەڵام لە پێوەری شەرع جێگای نابێتەوە.
دووم: خودی پارەکەی دەیکەیتە خێر چۆن پەیداکراوە؟
سێیەم: ئه‌نجامدانی خێره‌كه ده‌بێت له‌باشترین كات و ساتی پێویستی دابێت.
چوارەم: جۆری پێویستی کەسکان بەوەی پیان ده‌به‌خشرێت دەبێت پێویسترین شت بێت.
پێنجەم: دەبێت کارەکەی تەنهاو تەنها بۆ ڕەزامەندی خودا بێت هیچ شتێکی تری تێکەڵ نەکرێت.
شەشەم: کارەکەی بەرامبەر هیچ داواکاریەکی نەبێت وەکو ئەوە خێرێک دەکەم بۆ ئەوەی ئەم کارەم بۆ بکرێت.
حەوتەم: نابێت خێركردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی كارێك ئه‌نجام بدرێت، ئەگەر ئەم کارەم بۆ ئەنجام بدرێت منیش ئەو خێرە دەکەم.
هەشتەم: خێركردن نابێت بۆ ڕازیكردنی به‌رامبه‌ر بێت.
نۆیەم: گه‌وره‌تر نیشاندانی كارێكی بچوك له‌قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی.
دەیەم: چاوەڕوان نەکردنی سوپاس و پێ‌زانین و مەدح و سەنا و بەسەردا هەڵگوتن
بەرامبەر ئەو کەسانەی هاوکاریان دەکەی
یازدەهەم: زۆر کەیف بەخۆ نەهاتن و باسنەکردن و لەبیرخۆ بردنەوەی ئەو کارە خێرانەی دەیکەیت.
هەندێک خێرهەیە وەکو خێری بەناچاری، خێری لەشەرمان، خێری بەنادڵی، خێری خۆ پاراستن لە کیشە (دفع بلاء)، خێری بە تۆبزی، خێر بۆ خۆ پێدەرخستن، خێری خۆ بەگەورە زانین، خێری بە مل داهاتن، خێری لەکۆڵ خۆ کردنەوە، خێر کردن لەبەر خاتری رازی کردنی دڵی کەسەکان، خێرکردن بۆ دروستکردنی شەڕ، خێرکردنی دوور لە خێر، خێرکردن بۆ پێکانی ئامانجی نادروست، خێرکردن بۆ منەت و باس کردن، خێرکردن بۆ بەدیهینانی بەرژوەندی تایبەت، ئەمانەو هیترییش هەمووی بەناوی خێر دەکرێت، بۆیە دەبێت ئەگاداربین هەموو خێرێک خێر نیە، دوو مەرجی گرنگی هەیە بۆ خێر کردن:
یەکەم: الاخلاص: واتا نیەت و کارەکانمان و خێرەکە هەمووی تەنها بۆ خودا بێت.
دووم: الصواب: واتە بەم شێوە بێت کە خودا و پێغه‌مبەرەکەی ده‌یانەوێت و داوایان کردوە و دایانناوە.
سواڵکەرە ڕەمەزانیەکان:
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك په‌یداده‌بن ده‌گه‌ڕێن له‌ده‌زگا خێرخوازییه‌كان و به‌كۆڵان و شه‌قام و بازاڕه‌كاندا بڵاو ده‌بنه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرو شێوازێك داوای یارمه‌تی و هاوكاری ده‌كه‌ن، بێتاقه‌ت و بێزارنابن. هه‌رداواده‌كه‌ن؛ ئه‌گه‌رچه‌ندینجار قسه‌یان پێ بڵێن و ڕه‌تیانبكه‌نه‌وه، خۆیان زۆر ڕەزیل و بێ بەئەرزش دەکەن، زوو دەست بەگریان دەکەن و هەندێ جار هاواریان لێهەڵدەستێت، ئەو جۆرە سواڵکەرانە زۆر زیرەکن دەزانن چۆن لەگەڵ عاتیفەی خەڵک گەمەدەکەن، هه‌ر له‌به‌كارهێنانی منداڵ و كۆرپه‌له‌ی ساوا، یان كه‌مئه‌ندام له‌لای خۆی داده‌نێت. بۆئه‌وه‌ی به‌زه‌ییت پێدابێنه‌وه‌و شتێكیان بده‌یتێ. بۆیە تکاتان لێدەکەم بەهیچ شێویەک هاوکاریان نەکەن، چونکە:
یەکەم: هاوكاری كردنیان واده‌كات له‌سه‌رئه‌و كاره خراپه به‌رده‌وام بن.
دووه‌م: هیچ خێرێكت پێناگات، چونكه ئه‌وانه ڕاستناكه‌ن.
سێیە: ئەگەر پارەکەت زەکات بێت ئەوا زکاتەکەشت لەسەر ماوە دەرناچێت.
چوارەم: به‌نه‌فام و نه‌زانت ده‌زانێ كه‌توانی ڕاییت بكات و بڕوات پێبكات هاوكاری بكه‌ی.
پێنجەم: هەندێک له‌و سواڵكه‌رانه پاره‌كه له‌شتی خراپ به‌كاردێنن.
شەشەم: ماف و حه‌قی فه‌قیرو هه‌ژاری ڕاسته‌قینه‌ت داوه به‌كه‌سێكی ناشایسته.
حه‌فته‌م: هه‌ندێك له‌و سواڵكه‌رانه هه‌ر نوێژن ناكه‌ن، ئه‌وكه‌سه‌ی پاره‌یان پیده‌دات، زۆرجار داوی لێده‌كه‌ن دوعای خێریان بۆ بكات.
خه‌ڵكی خێرخواز ده‌بێت جیاوازتر بێت له‌كه‌سانی تر:
کاری خێرخوازی چەندە گرنگە، ڕێکخستنی ئیشوکاره‌كان به‌ڕێك و پێكی له‌وه گرنگتره. دەستپاکی و ڕاستگۆیی و دادپه‌روه‌ری چەندە گرنگە، ئەخلاق و ڕەوشت جوانی لەناو کاری خێرخوازی گرنگیەکەی لەوانە کەمتر نیە. ئیشوکارەکانی ڕێکخراوی خێرخوازی چەندە لای خودا و پێغه‌مبەر(صلی الله علیه وسلم)ی خودا جێگای قبوڵە و ئەوەی زیاتر بەرزی دەکاتەوە ئەخلاق و ڕەوشتی جوانە، ڕه‌وشتی جوان لەگەڵ هەژاران و لەگەڵ خودا پێدراوان لە نێوان خۆتان لەگەڵ دەزگاو ڕێکخراوەکانی تری خێرخوازی واتا لەگەڵ هەمووان(الاخلاق العالیة مع الكل) هەر کەسێک و ڕێکخراوێکی خێرخوازی چاویان لە بەرزیە پێویسته ئەخلاق و ڕەوشتیان بەرز بکەن، ئەگەر بەنیازیش بێت ببێت بە ژمارەو ڕەقه‌م و بگاتە لوتکە پێویسته دەست پاک و نیەت پاک ودادپه‌روه‌ری لە ئاستێکی بەرز دابێت و پێوستە بزانی کە خوای گەورە پەکی لەسەر کەس نەکەوتوە، ئەگەر تۆش نەبیت ژیان بەردوام دەبێت و ئەم کارە تۆش نەیکەیت جێبەجێ دەبێت وکەسانیتر دەیکەن، ئەوەی پێشکەشی دەکەیت بۆ خۆتە قازانجەکەشی بۆ خۆت دەگەڕێتەوە بۆیە منەت لەسەر کەس مەکە.
کەسی خێرخواز‌و ڕێکخراوەکانی خێرخوازی پێویسته پەندو عیبرەت له‌هه‌له‌و كه‌مووكوڕی ئه‌وانی تر وەربگرن، کاتی توشی هەڵەیەک دەبن نابێت وه‌كو بیستنی هه‌واڵێك به‌سه‌ریدا تێپه‌رن، ده‌بێت دیراسه‌ی بكه‌ن و په‌ندی لیوه‌ربگرن بۆئه‌وه‌ی توشی ئێوه‌ش نه‌بێت. ئینجا ئەم هەڵەیە لە چ ئاستێک بێت واته: (العبره بغیركم). ئەوانەی کاری خێرخوازی دەکەن وەکو دەزگاو ڕێکخراو کەسەکان پێویسته ئاگاداری خۆیان بن، چونکە خەڵک بە چاوێکی جیاواز لەکەسانی تر سەیریان دەکەن، نابێت هەموو قسیەک بکەن، نابێت بچێتە هەموو شوێنێک، نابێت هاوڕیەتی هەموو کەسێک بکەن.
دەبێت لە عیبادەت و خودا پەرستی جیاواز بێت، لەگەڵ خەڵکی عەوام، بەنهێنی و ئاشکرا ئاگاداری خۆی بێت، دڵی خۆی خاوێن بکاتەوە لە هەموو حەسودیه‌ك، دەبێت بگاتە ئاستێک کە پاداشت و بەخشیشەکانی خودای زۆر لا گەورەترو گرنگتر‌و بەنرختر بزانێت لەوەی کە لە کەسەکان دەستی دەکەوێت، دەبێت بزانێت ئەو ڕێز‌و ئیحترامە زیادەی دەگیرێت لە پای کارە خێرخوازیەکەتی، هه‌روه‌ها له‌شساغی و دوور له‌نه‌خۆشی و ناخۆشییه‌كان و ئاسوده‌یی و نه‌بوونی نه‌بوونی ماڵ و منداڵی خراپ و كێشه‌و گرفتی خێزانی، هه‌موو به‌ره‌كه‌تی كاری خێرخوازییه. چونكه خراپ بوون ته‌نیا بۆ خۆت نییه، به‌ڵكو بۆ خۆت و بنه‌ماڵه‌و هاوپیشه‌كانته‌و ده‌بێته هۆیی بێ ئومێدی خه‌ڵك و ساربوونه‌وه‌یان بۆ كه‌س و ده‌زگاو رێكخراو كاری خێرخوازی.
هۆکارەکانی پاشە کشەکردن و شکست خواردنی دەزگاو ڕێکخراوە خێرخوازیەکان:
هۆکارە ناوخۆیەکان
یه‌كه‌م: گۆڕانی نیەتەکان، سه‌ره‌تا به‌نیه‌تیكی باش و چاك و خێر دێیه ناوكاره‌كه، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونی كات ورده ورده نیه‌ته‌كان ده‌گۆڕین، له‌كه‌سه‌كانه‌وه ده‌ست پیده‌كات و تا ده‌زگاو ڕێكخراوه‌كه به‌گشتی ده‌گرێته‌وه.
دووه‌م: گۆڕینی ئاراسته‌ی کارە خێرخوازی و پرۆژەکان لە بەرژەوەندی گشتی بۆ تاکەکەسی، تێکەڵاوبوونی حەزو ئارەزووی کەسەکان و بەلا ڕێبردنی کارە خێرخوازییەکە بۆبەرژەوەندی تایبەت سه‌دمه‌ندبوونی كه‌سی.
سێیه‌م: نەبوونی دادپەروەری لەنێوان ئه‌ندامانی ناو دەزگا و ڕێکخراوەکەو جیاوازی كردن ده‌بێته هۆی نه‌مانی ڕیزو خۆشه‌ویستی.
چواره‌م: دروستبوونی گرووپ و كوتله‌و كوتله‌كاری لەناو ڕێکخراوو دەزگا خێرخوازییه‌كان، كه بانگه‌شه‌ی ڕاست بوون و ڕه‌وایه‌تی بۆخۆی ده‌كات، له‌ئه‌نجام دا كۆمه‌ڵیك ئه‌ندامی چاك و چاڵاك و دڵسۆز له‌ده‌ست ده‌دات، هۆكاره بۆ بوونی په‌رته‌وازه‌یی و ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كی له‌نێوان ئه‌ندامه‌كاندا. سه‌ره‌ڕای دروست بوونی حه‌سودی و ئیره‌یی به‌یه‌كتر بردن بە یەکتر، بەرەکەت لە کارەکە ناهێڵێت.
پێنجەم: بە خۆدا نەچوونەوە و لێپێچینه‌وه نەکردنی و بە بەردەوامی پاساو هێنانەوە بۆ هەڵەکانی خۆیان و ڕەچاونەکردنی یاساکانی شەرع و داب و نەریتی کۆمەڵگا
شەشەم: پێنەزانینی ماندوبون ودڵسۆزی هەندێک لە ئەندامەکان و دەستخۆشی نەکردن و پاداشت نەکردن و قەدرنەزانینیان، هۆکارە بۆ ساردبونەوەیان و گرنگ نەدانیان بە کارەکانیان.
حەوتەم: سزا نەدانی سەرپێچکاران ئەوانەی کە هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکەن و کارەکانیان وەکو پێویست و بە جوانی ئەنجام نادەن، واته جێبەجێ نەکردنی یاسای پاداشت و سزادان.
هەشتەم: لە دەستدانی متمانەی بەخشەرەکان بە هۆکاری نەبونی سیستەمی شفافیەت و دروستنەکردنی دڵنیای (آطمئان القلب) لەگەڵیان کە ئەو ئەمانەتانە دەگاتە شوێنی خۆی یان نا؟
نۆیەم: نەبونی سیستەمی تۆکمەو ڕێکوپێک بۆ ڕێکخستنی کارەکان و بەشەکانی ڕێکخراوو دەزگا و دەستنیشانکردنی ئەرک و دەسەڵاتی هەریەک لە سەرۆک و ئەندامەکان ڕێکبخات و پابەندبونیان بە یاسا‌و ڕینمایەکان، وەخۆ هەڵنەقوتان لە کاری یەکترو هەر یەک کاروئەرکی خۆی دیاربێت ده‌ست له‌ئیشوكاری یەکتر وه‌رنه‌ده‌ن.
دەیەم: خیانەت کردن لە ئەمانەت و گۆێ نەدان بە پێوەرە شەرعیەکان و تێکەڵی حەزو نەفس لە کارەکان هۆکارە بۆ نەمانی بەرەکەت و قەدرو ڕێز و متمانە.
هۆکارە دەرەکیەکان:
یەکەم: بوونی سەربەخۆیی تەواو، ڕێگری كردن له هه‌ر ده‌ست تێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی بۆ ناو كار‌و باری ڕیكخراو یان ده‌زگاكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆكاره بۆ دروست بوونی كێشه‌و گرفت و له‌ده‌ست دانی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه.
دووم: پابەند نەبوون بە بڕیار‌و یاساکانی ئەو وڵات و شوێنەی، کە چاڵاکی تێدا ئەنجام دەدەی.
سێیەم: پابەند نەبوون بە بەها و ئاكاره‌كانی کاری خێرخوازی، به‌پیی شه‌رع و دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه.
چوارەم: ڕەچاو نەکردنی دابونه‌ریته باشه‌كانی كۆمه‌ڵگه و مافی مرۆڤ و بنه‌ماكانی مرۆڤ دۆستی و پاراستنی شكۆی كه‌سه‌كان، هه‌روه‌كو گوتراوه: (پاراستنی شکۆی مرۆڤ گەورەترە لە هاوکاری کردنی).
پێنجەم: نەبوونی پەیوەندی باش و تۆکمە و بەهێز لەگەڵ ڕێکخراوەکان بە مەبەستی بە دەستهێنانی هاوکاری و کۆمەک بۆ ئەنجامدانی چاڵاکی و بەردەوام بوونی.
شەشەم: هەوڵنەدان بۆ دروستکردنی سیستەمێک بۆ ڕێکخراو بۆ ئەوەی بە دامەزراوه بێت، هەر کەسە ئەرک و مافی خۆی بزانێت، هیچ کاریگەری دەرەوەی لەسەر نەبێت، کارەکان تەنها لە ژێر دەستی خۆیان دابێت.
حەوتەم: نەپاراستنی ڕێکخراو یان دەزگاكه لە هەندێک کار، کە کاریگەری نەرێنی دەبێت، هیچ پەیوەندیه‌كی ڕاستەوخۆی بە ڕێکخراو و دەزگاو کاری خێرخوازی نییە.
هەشتەم: پاراستنی ڕێکخراوو دەزگایەکە لە هەندێک کەیسی یارمەتیدان و هاوکاری کە بە نه‌رێنی لەسەر ڕێکخراو دەزگاکە دەشکێتەوە، دەبێتە جێیگومانی بەخشەران و وەلایەنی پەیوەندیدار.
نۆیەم: پابەند نەبوون بە پەیڕەو پڕۆگرامی ڕێکخراو یان دەزگا، وه‌كو ئەنجامدانی هەندێک چاڵاکی لە دەرەوەی ڕێنماییەکان و پەیڕەوی ڕێکخراوەکە یان دەزگاكه.
دەیەم: نەبوونی شەفافییەت و تێوە گلانی بەکاری گەندەڵی لە کار و چاڵاکی و کارەکانی ڕێکخراو یان دەزگا.
یازدەهەم: نەگەیشتن بە سەرچاوەی دارایی بەردەوام، دروستنەبوونی متمانە لە نێوان ڕێکخراوو بەخشەرەکان هۆکارە بۆ وەستانی چاڵاکی و پاشەکشەکردن و نەمانی ڕێکخراوەکان.
دوازدەهەم: دوورکەوتنەوەی ڕێکخراوو ئەندامەکانی لە ململانێیەک کە پەیوەندی بە کاری ڕێکخراوو خێرخوازی نەبێت.
ده‌پاڕێمه‌وه له‌خوای گه‌وره لێمانی قوڵ بكات و سودو كه‌ڵك به‌خۆمان و هه‌موو ئه‌وانه بگه‌یه‌نێ كه كاری خێرخوازی ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوبن و خێره‌كه‌یان شوینی خۆی بگرێت و بگاته ده‌ستی هه‌ژارو فه‌قیری ڕاسته‌قینه‌و شایسته.
سبحانك اللهم وبحمدك اشهدوا ان لا اله الا الله انت استغفرك واتوب اليك. واخر دعوانا ان الحمد الله رب العالمين.
-*-*-*-*-*-*-*-*-*
نوسین و ئامادەکردن : حاجى ازاد عبدالوهاب
سەرۆکى رێکخراوى مرۆڤدۆستان