دووڕووەکان هەرچەندە موسڵمانێتی ڕواڵەتیانە بەڵام بێ بڕوایی دەروونی سوتاندون ، بۆیە ئەوان بو ساتێکیش دەستەوەستان نەوەستاون لەدژایەتی کردنی خوا وپێغەمبەر وقوڕئان ، بەڵام چۆن جوامێرنەبوون لە دەربڕینی بیرو باوەڕیان ئاوەهاش جوامێرنەبوون لە دژایەتیان ، وە لەکۆن و ئێستا بەیەك شێوە دژایەتی ناجوامێرانەی پەنا دیواریان کردوە وەك خوا دەفەرێ : ( لایقاتلونکم ……. ٲو من وراء جدر ) .
بۆیە دەبینین ئەگەر نەوێرن لەبەرترسنۆکی وناجوامێریان نەوێراون بێ بڕوای خۆیان بە خودا وقوڕئان وپێغەمبەر دەرببڕن مەگەر بە شێوەیەکی هەڵپەرست نەبێت لە ڕێگەی لێدانی هەڵگرانی پەیامەکە بەشێوەیەك بواری خۆدزینەوەیان هەبێت .
بۆیە دەبینین هەموو هەوڵیان دوو دڵ کردنی موسڵمانانە لە ئاینەکەیان یا لاوازکردنیانە لەڕێگەی دووبەرەکی نانەوە لەنێوانیان ، نموونەش بۆئەمە گەلێ زۆرن تەنها یەکیان باس دەکەین لەسەرەتای پەیام . یەکەم : زەیدی کوڕی ئەسلەم دەفەرمووێ لە جەنگی تەبووك یەك لە منافقەکان بەعوفی کوڕی مالکی ووت کە یەکێك بوو لەقورئان لەبەرەکان :
نیە لەئێوە وورگنتر ودرۆزنتر لەقسە وترسنۆکتر لە شەڕکردن ، ئەویش ووتی دڕۆدەکەیت چونکە دووڕوویت سوێند بەخوا بەپێغەمبەری خودا دەڵێم ، پێش ئەو بگا خودا خەبەری دا پێغەمبەرەکەی بەم ئایەتانە : ((ولئن سألتهم ليقولن إنما كنا نخوض ونلعب قل أبالله وآياته ورسوله كنتم تستهزئون ( 65 ) لا تعتذروا قد كفرتم بعد إيمانكم إن نعف عن طائفة منكم نعذب طائفة بأنهم كانوا مجرمين ( 66 )) . خۆ ئەوان باسی خواو قورئان وپێغەمبەریان نەکردبوو ، بەڵام ڕقی خۆیان بۆ ئەم سێیانە لە قوڕئان لەبەران دەرکرد ، وواتە ڕقیان بۆئەوان بۆخوودی ئەوان نەبوو بەڵکو لەبەرئەوەبوو کە هەڵگرانی پەیامی خودابوون بەلەبەرکردنی قوڕئانەکەی خودا کەبۆ پێغەمبەر هاتبوو ، بۆیە خودای پەنهانی زان دەیزانی ئەوان لەڕقی شاراوەیان بۆخوداوقوڕئان وپێغەمبەر ئەوشتەیان ووت ، بۆیە خوداباسی ووتەی دڵ ودەروونە کانیان دەکات کەلەڕقی خوداو قوڕئان وپێغەمبەر ئەمەیان ووت،نەك ووتەی زووبانیان چونکە ئەسڵ مەبەستە نەك ووتە .
🌼 ئامادەکردن: مامۆستا عبدالجلیل اسماعیل گەلاڵى