دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چاکسازى بۆچی؟

چاکسازى بۆچی؟

گومانى تێانیە کە هیچ کەس پێویستى بەچارەسەر و دەرمان نابێت گەر ساغ وسەلامەت بێت, وە چاکسازیش شتێک نیە کەس پێویستى پێ بێت کە خراپ وخراپەکارى بوونى نەبێت.

بەڵام چاکسازى لەو خالە دەست پێ دەکات کە خراپەو خراپەکارى دەستى پێ دەکات, جا خراپ بوونى بارى کۆمەڵایەتى بێت یاخود خراپ بوونى بارى ئاینى , بەواتایەکى روونتر خراپ بوونەکە ئاینى بێت بەهەموو بەشەکانیەوە یا دونیایى بێت بەهەموو بەشەکانیەوە.

ئەگەر سەیرى قورئان بکەین زۆربە روونى دەبینین کە خوداى کاربەجێ نەهى کردوە لەخراپەو خراپەکارى لەسەر زەوى دەفەرموێت:(ولاتفسدوا فی الارض بعد اصلاحها).

سەرزوى تێک مەدەن دواى چاککردنى , وە باسى ئەو خراپە کارانەش دەکات کە خۆیان بەچاکساز ناودەبەن وەک دەفەرموێ:(وإذا قیل لهم لاتفسدوا في الارض قالوا انما نحن مصلحون {} الا أنهم هم المفسدون ولكن لايشعرون) .

وەباسى ئەوانەش دەکات کەخراپە کار و تێک دەرن نەک چاکەکار وەک دەفەرموی:( وکان في المدينة تسعة رهط يفسدون في الارض ولايصلحون)له‌و شاره‌دا نۆ ده‌سته هه‌بوو که گوناهو تاوانیان ئه‌نجام ده‌داو تۆوی خراپه‌یان له وڵاتدا ده‌چاندو به‌لای چاکه‌و چاکه‌کاریدا نه‌ده‌چوون.

تەنانەت خوداى گەورە گەل و وولاتێک تێک نادات ولەناویان نابات گەر چاکساز و چاکەکاربن وەک دەفەرموێ(وما كان ربك ليهلك القرى بظلم وأهلها مصلحون).

کەوابوو چاکسازى پێویستە هەبێت کە خراپەکارى بوونى هەبێت جا هەرجۆرێک بێت ئەگەرنا ژیان و گوزەران تێک دەچێت یا سزا هەمووان دەگرێتەوە وەک لەفەرموودە داهاتوە :
روى الترمذي عن حذيفة قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( والذي نفسي بيده لتأمرن بالمعروف ولتنهون عن المنكر ، أو ليوشكن الله أن يبعث عليكم عقابا منه ثم تدعونه فلا يستجاب لكم ))

ئامادەکردن:مامۆستا عبدالجلیل اسماعیل گەلالى

پێشنیارکراو

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه

زەکات ڕوکنێکی ئیسلامه له (۸۲) جیگای قورئان دا نویژ وزەكات بەیەکەوه فەرمان به بەجیهینانیان كراوه زەکات …