دەستپێک / پەڕە نەگۆڕەکان / چاکسازى لە قورئان و سونەتدا :-

چاکسازى لە قورئان و سونەتدا :-

شەریعەتى ئیسلام رێبازیکى باشى بۆ چاکسازى داناوە ئەگەر جێ بەجێ بکرێت دەبێتە هۆى بلاو بونەوەى یەکسانى و دادپەروەرى و ئەمن وئاسایش وبرایەتى وئارامى و ئۆقرەى دڵەکان , بۆ چاکسازى چەند دەستپێکێک ویاساى رێکخراو هەیە گرنگترینیان :

باوەڕ بوون بەخواى باڵادەستە , وە لێ ترسان لەخودا و شوێن کەوتنى ئاینە پیرۆزەکەیەتى , وە هەروەها , رێگرى کردن لە زولم وستەم لە کۆمەڵگا بەرێگاى ئاشتى خوازانە کە گونجاوە لەگەڵ کتابى خوداو سوونەتى پێغەمبەرەکەى (صلى الله علیه وسلم).

ڕێبازى چاکسازى بابەتێکى گرنگى ئیمەیە لەقورئان وسونەتدا  , کەبەهۆیەوە پەردە لەسەر تاریکیەکان لادەبرێت بەمەش رێگرى  لەبلاو بوونەوەى فیتنەو ئاشوب دەگیرێت , هیچ گومانى تیدانیە ئیمە لەگەڵ موسلمانان کردارو رەفتارمان ئەنجام دەدەین وەباوەردارین بەوەى کەوا هەموو کردارێکى باش وچاکسازى لەکتابى خوداو سوونەتى پیغەمبەرەکەى باس کراوە .

وە هەروەها کۆکراوەتەوە تیایدا هەموو بابەتەلێک ترازاوەکان وە داهێنانى جیاوازى تێدایە وە هەروەها دیارى کردنى حەق و باطل , لێرەدا بۆمان رۆن دەبێتەوە کەوا موسڵمانى لەسەرحەق پێویستە لەسەرى هەمیشە هەلوێستى لەسەر وشەى (الحق) بکاتە واقیع , تەنها بەقسەکردن نابێت , بۆ ئەمەش زۆرجار پێویستى بە (الاجتهاد) ى خۆى دەبێت لەکتاب وسونەتى پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) چونکە ئێمە لەسەردەمێک دەژین پریەتى لەبیروراى جیاواز و لێکدانەوەى جیاواز کەلەگەڵ هەوەست وئارەزوەکان دەگونجێت یان دەگونجێنریت , کە ئەمەش رێگا پێ نەدراوە بۆیە دەبێت هەولى گەرانەوە بدرێت بەسەرچاوە ساف وراستەقینەکەى خوداى بالادەست کەبەبێ کەم وکورتى دامەزراوە.

(الإصلاح مبدأه وأساسه وضوابطه وحكمه) : – مەبدەئى چاکسازى و ئەساسیات و رێوشوێن و حوکمەکەى:

چاکسازى : کێ شایەنى چاکسازیە ؟ وە کێ دەتوانێ پەیرەوى و بۆژانەوەى لێ بکات؟

یەکەم شت لەچاکسازى باوەڕبوون بەخودایە و ملکەچ بوونە بۆ شەریعەتکەى , هیچ کەسێک لەسەرحەق نیە ئەگەر باوەڕبوون بەخوداو شەریعەتەکەى پەیڕەوى لێنەکات چونکە لەغەیرى ئیسلام گومانى تێدانیە کە کەم و کوڕى تیدایە خواى پەروەردگار خواى هەموو دروست کراوەکانى خۆیەتى هەروەکو دەفەرموێت ( ألا لە الخلق والأمر) الاعراف /45

وەدەفەرموێت (ألا یعلم من خلق وهو الطیف الخبیر) المل/14 , بۆیە دەوترێت باوەربوون سەراتاى چاکسازیە وبەخاڵى سەرەکى دادەنرێت , خواى گەورە دەفەرموێت (وما نرسل المرسلین إلا مبشرین ومنذرین فمن أمن وأصلح فلاخوف علیهم ولاهم یحزنون ) ألأنفال/48 ,  ئەگەر تێروانین لە ئایەتە پیرۆزەکانى قورئاندا بکەى وە ببینى پەیوەندیەکى توندو تۆل هەیە لە نێوان ووشەکانى (الإیمان) باوەربوون و (ألإصلاح) چاکسازى دا هەیە , وە هەمیشە (الإیمان) بەپێشەکى دانراوە بۆ( ألإصلاح) چاکسازى , چونکە چاکسازى بەبێ (الإیمان) سەرکەوتوو نابێت (  یابنی آدم إما یأتیانکم رسل منکم یقصون علیکم آیاتی فمن أتقى وأصلح فلاخوف علیهم ولاهم یحزنون) ألأعراف/35 , مرۆڤ هەستى چاکسازى لا دروست نابێت ئەگەر دلیکى ملکەچى نەبێت بۆ خوداى گەورە , چونکە ئەگەر وانەبێت ئەوا تاوانەکانى رێگرى لێ دەکەن , ئێمە لەکاتى خوێندنەوەى ئەم دوو ئایەتەپیرۆزەى سەرەوە واى بۆ دەچین کاتێک خواى گەورە باسى (الإصلاح) چاکسازى دەکات ئەم بەلگەى ئەوە یە کە دەبێت لەسەرتا باوەر هەبێت ئەوجا کارى چاکسازى ئەنجام دەدریت , چونکە هەریەکێک لە نێردراوەکانى خودا پەیامى خودایان پێ بووە مرۆڤ بۆ ئەوەى باوەر بەگەورەى خودا بهێنن , ئێمە کاتێک فەرموودەى خواى گەورە دە خوێنینەوە کە دەفەرموێت ( رسلا مبشرین ومنذرین) النساء/165,پاشان دەفەرموێت ( فمن آمن وأصلح) الأنعام/48 , وە لەشوێنیکى تر دەفەرموێت ( یابنى آدم یأتینکم رسل منکم یقصون علیکم آیاتی فمن آتقى وأصلح)الاعراف/35, وە لەو ئایەتەى باسى قسەکانى نێوان (موسى وهارون) سەلامى خوایان لەسەر بێت گرنگى چاکسازى سەرچاوەکەى لە ئیمانەوە دەبێت کاتیک دەفەرموێت ( اخلفنی فی قومی وأصلح ولا تتبع سبیل المفسدین) الأعراف /142.

هیچ گومانى تێدانیە پەیرەوکردن لەڕێبازى پێغەمبەرانى خوداى گەورە رێگای راست و دروست پیشانى بەندەکانى دەدات وە ئەم رێبازە دەى پارێزیت لەفیتنەو ترس بەشتیوانى خوداى گەورە , پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) دەفەرمویت (العلماء ورثة الانبیاء) بۆیەدەبێت ریز لەزانایان بگیرێت چونکە میراتگرى پێغەمبەرانن , ئەگەر بەوردى سەرنج بدەین لەژیان وبەرنامەى پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) دەبینین هەموو لایەنەکانى ژیان رەچاوکراوە کاتێک (معاذ)دەنێرێتە یەمەن پێى دەفەرمویت(بم تحکم ؟ فقال معاذ بکتاب الله , قال فإن لم تجد فی کتاب الله ؟ قال بسنت رسول الله , قال فإن لم تجد فی سنتة رسول الله؟ قال  أجتهد رأيي ولا آلو فی ضوء کتاب الله وسنته –فضرب النبی صلى الله علیه وسلم على صدره , وقال الحمدلله الذی وفق رسول الله ممایرضی رسول الله) بەم شێوەیە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم تأکیدى لەسەر بەرنامەى ئیسلام کردۆتەوەو هەولى داوە جێ بەجێ ی بکات هەربۆیەش سەرکەوتووبووە و ئامانجى بەدى هیناوە , پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم :دەفەرموێت ( إنک تأتی قوما أهل کتاب فلیکن أول ماتدعوهم إلیه شهادة أن لااله إلا الله وأن محمدا رسول الله , فإن أجابوک لذلک فأعلمهم أن الله أفترض علیهم خمس صلوات فی الیوم واللیله , فإن اجابوک لذلک فأعلمهم أن الله أفترض علیهم زکات تۆخذ من اغنیائهم فترد على فقرائهم , وإیاک و کرائم اموالهم وأتق دعوة المظلوم فإنه لیس بینها وبین الله حجاب)

ئەم فەرموودەیە پێمان دەلێت بۆ ئەوەى مرۆڤ چاکسازى راستەقینە بێت پێویستە لەسەرەتا باوەرى تەواو بەخوداو پێغمبەرەکەى هەبێت وە یاساکانى ئیسلام جێ بەجێ بکات ئەگەر واى کرد بێگومان ئەوا چاکسازى لەدەرونى خولقاوە.

(ڕاستى چاکسازى لەقورئان وسونەتدا)

پێویستە لەراستى ووشەى (الإصلاح) تێبگەین لەکتابى خودا و پەیامى پێغەمبەرەکەى (صلى الله علیه وسلم) , خوداى گەورە دەفەرموێت (فمن خاف من موص جنفا أو إثما فأصلح بینهم فلا إثم علیه) البقرة/182 , واتە چاکسازى رێگەگرتنە لەستەم کردن هەرچەندە ئایەتەکە لەبارەى ئامۆژگاریە (الوصیة) بەڵام باسى باسى ئەوەش دەکات دەڵیت ئەگەر هات و کاریک ئەنجام درا تاوانى تیدابوو ئەگەر تاوانەکە بەبێ مەبەستیش ئەنجام درا ئەوا (الإصلاح) چاکسازى دەبێ بۆ بکرێت چونکە لەرێگاى چاکسازیەوە مافەکە دەگەرێتەوە.

وەراستیەکى تر بۆ جی بەجێ کردنى چاکسازى خوداى گەورە دەفەرموێت (فمن تاب من بعد ظلمه وأصلح) المائدة/39 , ئەم فەرموودەیە پێمان دەلێت چاکسازى رێگرى لەستەم دەکات وە داواى کارى باش دەکات , لەراستیدا چاکسازى تادەکرێت و لەتواناداهەیە پێویستە جێ بەجێ بکریت وبکرێتە رێگرلە ستەم وە جیاکاریەکان ببێتە هۆکارى برایەتى وەکو خوداى گەورە دەفەرموێت (إنما المۆمنون إخوة فأصلیحوا بین أخویکم) الحجرات/10, وەهەروەها لەقورئانى پیرۆزدا هاتووە دواى ئەوەى موسلمانان لەجەنگى بەدر سەرکەوتن ناکۆکى کەوتە نیوانیان لەسەر (الغنائم) خوداى گەورەش ئەم ئایەتە پیرۆزەى نارد فەرمووى (فآتقوا الله وأصلیحوا ذات بینکم) ألأنفال/1 , کە ئەم ئایەتە پیرۆزە بوە هۆى چاکسازیەکان ورێگرى کرا لەستەم لەریگاى کتاب وسونەتى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم).

(وێنە کرداریەکانى جێ بەجێ کراو بۆ چاکسازى لەقورئان وسونەتدا)

هەوڵ دەدەین نموونەى قورئانى وەربگرین بۆئەوەى بتوانین وینەى پەیڕەو کراوى چاکسازى وەربگرین لەئایەتە پیرۆزەکانى قورئان , بۆنموونە ئەگەر سەیرى چیرۆکى پێغەمبەرى خودا(شوعەیب) (عیله السلام) بکەین کاتیک قسە لەگەڵ قەومەکەى دەکات دەفەرموێت (قال یاقوم أرأیتم إن کنت على بینة من ربی ورزقنی منه رزقا حسنا وما أرید أن أخالفکم إلى ما أنهاکم منه إن أرید إلا إلاصلاح ماأستطعت وما توفیقی إلا بالله توکلت و إلیه أنیب)هوود/88 , ئەم وێنەیە لە نیوان ئەم ئایەتە پیرۆزەدا هەیە وێنەى رێبازێکى تەواو پڕ ماناى پێدایە و یاساى تیدایە بۆ چاکسازى , پێش ئەوەى چاکسازى دەست پێ بکات پێویستە سەرەتا لەسەر (حەق) بیت هەروەک دەفەرمویت(إن کنت على بینتة من ربی) لێرەدا بەروونى پێمان دەلێت ناکرێ داوابکەى لەسەر چاکسازى بیت تائەوکاتەى دەچیە سەر(حەق) و بەتەواوى هەوڵ ئەدەى لە(باطل) دور بکەویەوە هەروەکو لە ئایەتەکەدا روون کراوەتەوە , بۆئەوەى کردارى چاکسازى سەرکەوتووبێت رەچاوى (راستگۆى) بکرێت لە لایەن ئەوکەسەى داواى دەکات هەروەکو لەم ئایەتەپیرۆزە باسى ئەوە دەکات کە ئەو کەسەى داواى چاکسازى دەکات ناکرێت بەخۆى مخالف بیت لەگەل ئەوانەى داواى چاکسازیان لێ دەکات هەروەکو هاتووە لەقورئانى پیرۆز (وما أريد أن أخالفكم إلى ما أنهاكم عنه) ئەم ئایەتە پیرۆزە ئەوشمان پێ دەلێت کەوا چۆن دەکرێت چاکسازى بنیات بکرێت لەسەر گەندڵى , بێگومان ئەگەر وەها کارێک روبدات ئەوا خوداى گەورە لێی ئاگادارە و نیەتەکەى دەزانیت کەواتە بانگەوازى چاکسازى لێرەدا بە پوچە هەژماردەکرێت.

کاتێک (شوعەیب) (علیه السلام) دەفەرموێت (إن أرید إلا إلاصلاح ماأستطعت) ئەوەش روون دەبیتەوە کەوا دڵسۆزى (الأخلاص) کارى گرنگى چاکسازیە و هیچ بەرژەوەندیەکى تاکەکەسى لەکردارەکەدا نیە وە هیچ کاتیک چاکسازى ناکۆکى نیوان تاکەکان نیە وە هەروەها کردارى عاتفیانە نیە بەڵکو کارێکە پەیوەستە بەتواناى مرۆڤ هەرچەند بتوانێت ئەنجامى بدات دوور لەهەموو ئەو شتانەى باس کران.

کارى یەکەم:

بەلگەى دیارى کراوى تەواو لەشەریعەتى ئیسلام لەقورئان وسونەتدا.

کارى دووەم: تیکۆشانێکى دلسۆزانەى تەواو لەکاتى بینینى هەرکارێکى فەساد و گەندەڵ پێویستە چاکسازى بۆ بەرژەوەندى گشتى تێدا بکرێت , لەهەندێک حالەت و بارودۆخدا چاکسازى واجبە دەبێت بکرێت.

زۆریک لەزانایانى ئیسلام وەکو نموونە ئیمامى بوخارى لەشەرحى فەرموودەیەکى پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) دەفەرمویت: (لولا أن قومک حدیثو عهد بإسلام لنقضت الکعبة وأعدت بناءها وجعلت لها بابین ). لەشەرحى ئەم فەرموودەیە ئیمامى بوخارى و ابن حجر دەلێن پێویستە ئەکەوسەى دەیەوێ چاکسازى بکات واز لەبەرژەوەندى خۆى بهینیت بۆئەوەى بەرژەوەندى گشتى بپارێزێ .

(رێگا زانراوەکانى چاکسازى )

بۆ هەموو کارێک رێگاى زۆر وجیاواز هەن بۆ چاکسازى لەباشترین و دیارترینیان زانست و ئامۆژگارى کردنى دروستە , پێویستە بزانرێت زۆرێک لە خەلکان هەن نەزانن بەرامبەر بە قورئان و سونەتى پێغەمبەرمان (صلى الله علیه وسلم) وە بەشەریعەتە پیرۆزەکەى ئیسلام بەگشتى , بۆیە پێویستە هەوڵى بلاو کردنەوەى ئەم شەریعەتە بدرێت تا ببن بە رۆشناى کۆمەلگەو رێ پیشاندەرى بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە زاناو دانا دروست ببن و  تایبەت مەندى وەرگرن لەئاینى خوداى گەورە بۆ ئەوەى کردارى باش و چاکسازى بەجێ بگەیەنن.

کارى سێ یەم:

فەرمان کردنە بەچاکە و نەهى کردنە لەخراپە هەروەکو پێغەمبەرى نازدار (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت (بلغوا منی ولو آیة) هیچ گوومانى تێدانیە فەرموودەکانى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) هەموویان لە شوێن وساتى خۆیان دان , بۆ نموونە ئەم فەرموودەیى سعیدى خدرى (رضی الله عنه) ریوایەتى کردوە دەفەرموێت (من رآى منکم منکرا فلیغریه بیده , فإن لم تسطیع فبلسانه , فإن لم یستطیع فبقلبه , و ذلک أضعف الإمان) بۆ روون کردنەوەى ئەم فەرموودەیە چەندان وێنەى تر هەن کە ئەم فەرموودە پیرۆزە روون دەکەنەوە کە وا پێویستە کاتێک کارێکى نارەوا دەبینى پێویستە بە ئامۆژگارى و قسەى باش هەوڵى گۆرینى بدەى.

کارى چوارەم: پێویستە بۆ کردارى چاکسازى سیاسەتى دروست لەگەڵ خەڵک پەیڕەو بکرێت هیچ کاتێک گونجاو نیە تۆ داواى چاکسازى بکەى و یەکەو سەر بگەیتە دەرنجامى کارەکەت چونکە ئەمە لەگەڵ قورئان وسوونەت ناگونجێت.

عومەرى کورى عبدالعزیز (رضى الله عنه) هەموومان دەیناسین بە لەخواپەرستن و ئیماندارى بەناوبانگە وە هەروەها (العدل) رۆژێک کورەکەى پێى ووت (ما لك لا تنفذ الأمور فتصلح الفاسد وتقوم المعوج وتلزم الناس الحق، فوالله لا أبالي إن غلت بي وبك القدور؟! فيقول عمر -ولا نستطيع أن ننافسه رحمه الله في إيمانه وتقواه، ولا في غيرته وحميته، ولا في علمه وبصيرته، ولا في  حنكته وحكمته- يقول رحمه الله في هذا الشأن: يا بني! إن الله ذم الخمر في آيتين وحرمها في الثالثة، وإني أخشى أن أحمل الناس على الحق جملة فيدعوه جملة، ويكون من ذا فتنة. لم يمنعه من ذلك أنه لا يعرف أن هذه أمور مطلوبة أو مرغوبة أو مستحبة، لم يمنعه من ذلك أنه لم يكن غيوراً على دين الله حريصاً على نشر الخير، لكن البصر والبصيرة، لكن الحكمة في سياسة الأمة، لكن الحنكة في إنفاذ الإصلاح دعت عمر -وهو حاكم وخليفة وسلطان- أن يتأنى وأن يحسن السياسة والإصلاح، فما بال من يكون ليس في  علمه ولا في سلطانه ولا في مقام تقواه وإيمانه؟ نسأل الله عز وجل السلامة.)

ئەمەى بەرجەستە دەکرێت لەم ووتەیە کۆمەلێک خالە لەگرنگترینیان چاکسازى یە لەخاکى ئیسلام کە پێویستە بە بەرنامەکارى لەسەر بکرێت و ناکرێت بەتوندو تیژى ئەنجام بدرێت پێویستە کارى وابکرێت خەلکى خۆیان گوێرایەڵى هەلبژاردن نەکەن لەرێگاى سیاسەت و دەسەلاتى توند چاکسازى ئەنجام بدرێت , لەزۆربەى ئایەت وفەرمودەکانى پیغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) تەئکیدى زۆر کراوەتەوە لەسەر گوێگرتن و گوێرایەڵى و پالپشتى کردنى جەماعەت بۆ نمونە(اسمعوا وأطيعوا ولو تأمر عليكم عبد حبشي كأن رأسه زبيبة. قالوا: يا رسول الله! هل ننابذهم؟ قال: لا. ما أقاموا فيكم الصلاة) وە لەشوێنێکى تر حذیفە ریوایەت  کردوە دەفەرمویت پیغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت(فماذا أفعل إن أتي بي إلى الصف؟ قال: خذ سيفك ودقه بحجر)

ئەم فەرمودەیە و چەندانى تر تەئکید لەسەر ئەوەدەکەنەوە کەوا پێویستە مرۆڤى موسلمان لە چوار چێوەى جەماعەت دەرنەچێت.

نموونەیەک لە هەلوێستى پێشینان لەبارەى جەماعەت و چاکسازى:

لەگەورەترین کارى خواپەرستى بەرژەوەندى موسلمانانە , وە بلاوبونەوەى گەندەڵى نابێت رێگاى پێبدرێت بەهیچ شێوەیەک وەدەبێت هەمیشە پاریزگارى لەسەروەت وسامانى خەڵک و خوێنیان بکرێت , ئەگەر بەوردى سەیرى ژیان نامەى هاوەلانى پێغەمبەر و شوێن کەوتوان و زاناو داناکانیان بکەین هەموویان بەم شێوەیە کاریان کردووە , کە ئەوانیش بێ گوومان باشترین و بەهێزترین باوەردارن لەمێژووى ئیسلامدا .

عبدالله ى کورى عومەر (رضي الله عنهما) لەگەڵ زۆرێک لە هاوەلانى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) ژیاوە و هەوڵى داوە هەمیشە لەسەرخۆ کارەکان ئەنجام بدات رۆژێکیان لەوتاریکى معاویە(رضى الله عنه) دانیشتبوو دواى ئەوەى خەلیفە (حەسەن ى کورى ئیمامى على) (رضي الله عنهما) , تەنازولى بۆ کردبوو بۆى لەدەسەلات , معاویە(رضى الله عنه) لەوتارەکە ووتى کێ قسەى هەیە بیکات بابیکات بەڵام با بزانێت من لەو  لەباوکى ئەویش شارەزاترم , عبدالله ى کورى عومەر (رضي الله عنهما) دەلێت دەمویست پێى بلێم : (أحق منك بهذا من قاتلك وأباك على الإسلام. ولكن خشيت أن أقول كلمة تفرق جمع المسلمين ويسفك بها الدم) .

واتە: ئایا ئەوە رەوایە وابڵێى لەکاتێک وادەزانى کێ لەگەڵ باوکتى کردووە لەسەر ئیسلام بەڵام بۆیە ئەو شتەم نەکرد وتم نەوەک جاریکى تر دووبەرەکى بکەویتە نێوان موسڵمانان.

هیچ گومانى تیدانیە کە ئەم جۆرە کارانە لەئیمانە وە سەرچاوەیان گرتووە .

پێشنیارکراو

زیكرى خواى گه‌وره‌

سووده‌كانی زیكرى خواى گه‌وره‌

1 ـ به‌ده‌ست هێنانی یادی خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ یادى ده‌كه‌ن . 2 ـ …