دەستپێک / جۆراوجۆر / كردەوەكانمان.

كردەوەكانمان.

موسوڵمانانی خۆشەویست پێویسته ئاگامان له كردەوەكانمان بێت و بزانین بۆ كێ و به چی شێوەیەك ئەنجامى ئەدەین، كردەوەكان كاتێك لای -الله عزوجل- قەبوڵه كه هەردوو مەرجه سەرەكییەكەی تێدابێت:

مەرجی یەكەم: تەنها مەبەستمان ڕەزامەندی -الله عزوجل- بێت.

مه رجی دووەم: موافقی سونەتی پەیامبەری خۆشەویستمان بێت -صلی الله علیه وسلم- هەر كردەوەیەك ئەو دوو مەرجەی تێدا نەبێت لای -الله عزوجل- قەبوڵ نابێت و خاوەنەكەی تەنها خۆی ماندو كردووه و هیچی تر.

ئەمەش بەڵگە: قال تعالی: (…فمن كان يرجوا لقاء ربه فليعمل عملاً صالحاً ولا يشرك بعبادة ربه أحداً) سورەتى الكهف ئايەتى (١١٠). ماناكەى:

هەر كەسێك له ئێوەی موسوڵمان بەئومێدی گەیشتنه به -الله عزوجل- له ڕۆژی دواییدا با كردەوەی چاك ئەنجام بدات -كردەوە كاتێك چاك ئەبێت موافقی سونەتی پەیامبەری خۆشەویستمان بێت -صلی الله علیه وسلم- وه به هیچ شێوەیەك شەریك بۆ -الله عزوجل- بڕیارنەدات، خۆی بەدوربگرێت له شیركی گەوره و بچووك، واته: به ئیخلاصەوه -الله عزوجل- بپەرستێت.

 

 

پێشنیارکراو

مانگى رەمەزان

چەند پلانێك بۆ بەڕێكردنى مانگى ڕەمەزان بەجوانترین شێوە

بسم الله الرحمن الرحيم : موسوڵمانانى بەڕێز وا ئەمساڵیش ڕەمەزانى پیرۆز بوو بە میوانمان، هەموشمان …