الحديث التاسع والثلاثون:
عن ابن عباس رضي الله عنهما أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال: “إن الله تجاوز لي عن أمتي الخطأ والنسيان وما استكرهوا عليه“. (حديث حسن رواه ابن ماجه والبيهقي وغيرهما)
واته : بەراستى خواى گهوره چاوپۆشى بۆم كردووه له ئوممهتهكهم له : ههڵهكردن و لهبيرچوون و ئهوهى كه به ناچاركردن و زۆر لهسهر كردن پێيان دهكرێت .
سوود:
هەموو ئەو شتە حەرامانەى کەدەکرێن بە هەڵە , یا بە لەبیرچوون یا بەزۆرى پێى دەکرێ ئەوە پێى گوناهبار نابێت لەو شتانەى کە تەنها بەستراوەتەوە بە مافى خوا , بەڵام ئەوەى کە مافى خەڵکە تۆلەى لەسەرە بۆ نموونە:
- ئینسانێک کە لەناو نوێژدا قسە دەکات نازانێ کە ئەمە جائیز نیە بە نەزانى بەهەڵە ئەم کارە ئەنجام دەدات ئەمە نوێژەکەى بەتاڵ نابێتەوە.
- پیاوێک لەناو نوێژ دەزانێ قسەکردن نوێژەکەى بەتاڵ دەکات بەڵام ئەو هەندێ قسە دەکات بە ئەنقەست نایکات ئەو کەسە نوێژەکەى بەتاڵ نابێتەوە.
- ئەگەر یەکێک لەمانگى رەمەزان بەزۆرى خواردن و خواردنەوەیان پێ خوارد و خواردەوە رۆژوەکەى ناشکێ.
- ئەگەر یەکێ بەرۆژوو بو لەبیرى چوو خواردن وخواردنەوەى خوارد رۆژوەکەى ناشکێت.
- ئەگەر کەسێک بەرۆژوو بوو واتێگەیشت رۆژ ئاوابووە خواردن وخواردنەوەى خوارد بەڵام لەپاشان بۆى دەرکەوت رۆژئاوا نەبووە رۆژووەکەى ناشکێت.
- ئەگەر زۆرت لێکرا بە ناهەق کەسێک بکوژى ئەگەر بشتکوژن نابێ کەسەکە بکوژى ئەگەر بیکوژى لەشەرع دا دەکوژرێتەوە.