الحديث السابع والثلاثون:
عن ابن عباس رضي الله عنهما عن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) فيما يرويه عن ربه تبارك وتعالى قال: “إن الله كتب الحسنات والسيئات، ثم بين ذلك، فمن هم بحسنة فلم يعملها كتبها الله عنده حسنة كاملة، وإن همّ بها فعملها كتبها الله عنده عشر حسنات إلى سبعمائة ضعف، وإن هم بسيئة فلم يعملها كتبها الله عنده حسنةً كاملة، وإن هم بها فعملها كتبها الله سيئةً واحدة“. (رواه البخاري ومسلم في صحيحيهما بهذه الحروف)
واته : بهڕاستى خوا چاكهكان و خراپهكانيشى نووسيوه و ئهنجا ئهوهشى ڕوونكردووهتهوه : جا ههركهسێك نيازى كردنى چاكهيهكى ههبوو و نهيكرد ئهوا خوا لاى خۆى چاكهيهكى تهواوى بۆ دهنووسێت ، وه ئهگهر نيازى كردنى چاكهيهكى ههبوو و كردى ئهوا خوا لاى خۆى ده چاكه تاوهكو حهوسهد قات تاوهكو چهندين قاتى زۆرى بۆ دهنووسێت ، وه ئهگهر نيازى كردنى خراپهيهكى ههبوو و نهيكرد ئهوا خوا لاى خۆى چاكهيهكى تهواوى بۆ دهنووسێت ، وه ئهگهر نيازى كردنى خراپهيهكى ههبوو و كردى ئهوا خوا به يهك خراپه دهينووسێت .
سوود:
1- (إن الله كتب الحسنات والسيئات) واتە: بێگومان خوا چاکەو خەراپەى لەلاى خۆى نوسیوە (ثم بین ذلک) لەپاشان ئەمەى روون کردۆتەوە لەقورئان کەچى بکات بە خێر بۆى دەنوسرێ وە چى بکات بە خراپە بۆى دەنووسرێ.
2- (فمن هم بحسنة …..) لێرەدا (هم) ماناى ئەوەنیە کە تەنها بەدڵیدا بێت , چونکە بەدڵدا هاتن نە دەبێتە مایەى خێر نە دەبێتە مایەى شەر , بەڵکو لێرەدا (هم) عەزم وویستى کەسەکەیە لەسەر کردنى چاکە , ویستوویەتى بیکات بەڵام بەهۆى عەزم و نیەتە باشەکەى خوا خێرێکى تەواوى بۆ دەنوسێ , وەئەگەر چاکەکەشى کرد بەڵاى کەمى دەچاکەى بۆ دەنووسرێ , بەڵام لەدە چاکە زیاتر ئەمە دەگەرێتەوە بۆ ویستى خوا.
پاداشتى کردەوەکان بەچەند شتێک دەبێت.
کردەوەى چاک لە دەرۆژى یەکەمى مانگى (ذی الحجة) وە دەشەوى قەدر لەمانگى رەمەزان وە بەرۆژوو بوونى رۆژى عەرەفە یا نوێژکردن لە (مسجد الحرام) و مزگەوتى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) وە مزگەوتى قودس , یا کردەوەیەکى چاکە کە ئەسحابەیەک دەیکات , وە هەروەها جۆرى نیەتى ئینسانەکە.
3- (وإن هم بسيئة ….) ئەمە لێرەدا مەبەست ئەوە نیە موسڵمان تەنها خراپەیەکى بەدڵ دا بێت نا بەڵکو بەدڵ ویستبێتى بیکات بەڵام لەپاشان لەترسى خوا نەیکردووە ئەمەیە کە خێرێکى تەواوى بۆ دەنوسرێ.
وە هەریەکێک ویستى گوناهێک بکات وە هەوڵى بۆ دا کەبیکات بەڵام نەیتوانى ئەو کەسە گوناحەکەى بەتەواوى بۆ دەنوسرێ ئەمە زۆر مەترسیدارە بیرى لێبکەوە :
- یەکێک لەماڵ دەچێتەدەر روو لەشوێنێک دەکات بۆ ئەوەى زینایەکى تێدا بکات بەڵام کە دەچێت هەوڵ دەدات ئافەرتەکەى دەست ناکەوێت یا شتێکى تر دەبێتە رێگر ئەمە گوناحى زینایەکى تەواوى بۆ دەنوسرێت.
- یەکێک دەچێت بۆ دزى هەموو هەولێک دەدات بەڵام بۆى رێک ناکەوێت کە دزیەکە بکات گوناحى دزیەکەى بۆ دەنوسرێت.
- یەکێک کەناڵە ئاسمانیەکان و ئەنتەرنێت دەکاتەوە بۆ ئەوەى تەماشاى فلیمێکى داوێن پیسى بکات بەڵام نایەتە سەر شاشە ئەمەش گوناحى تەواوى بۆ دەنوسرێ.
بەلگەش بۆ ئەمە ئەو فەرمودەیە:
عن أبي بكرة(رضى الله عنه) قال: سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يقول: إذا التقى المسلمان بسيفيهما، فالقاتل والمقتول في النار. فقيل: يا رسول الله هذا القاتل، فما بال المقتول؟! قال: إنه كان حريصاً على قتل صاحبه. رواه البخاري ومسلم.
واتە: ئەگەر دوو موسڵمان بەیەک گەیشتن بە شمشێرەکانیانەوە ئەوە بکوژ و کوژراو هەردووکیان جێگەیان دۆزەخە , گوتم ئەى پێغەمبەرى خوا ئەوە بکوژە ئەى کوژراوەکە گوناحى چى یە ؟ فەرمووى : ئەویش سوور بووو لەسەر کوشتنى براکەى.
- بەڵام یەکێک دەیەوێ گوناحێک بکات بەڵام هەوڵى بۆ نادات ئەمە گوناحى وە کو ئەوکەسە نیە کە هەوڵى بۆ دەدات ئەمە تەنها گەوناحى نیەتە خراپەکەى بۆ دەنوسرێ , وەک ئەوەى بڵێ ئەگەر وە کوفلانە کەس ماڵم هەبوایە ئەوهاو ئەوها خراپەم پێ دەکرد.
- وە ئینسانێک دەیەوێ گوناحێک بکات بەڵام نایکات لەبەر خوا نیە کە نەیکردووە و ەلەبەر ئەوەش نەبوووە کە پێى نەکراوە , ئەوە نە چاکەو نەخراپەى بۆ نانوسرێ.