دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سی و سێ.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سی و سێ.

الحديث الثالث والثلاثون:

عن ابن عباس رضي الله عنهما أن رسول الله (ﷺ) قال: “لو يعطى الناس بدعواهم، لادعى رجال أموال قوم ودماءهم، لكن البينة على المدعي واليمين على من أنكر“. (حديث حسن رواه البيهقي وغيره هكذا، وبعضه في الصحيحين)

واته‌ : ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى به‌ پێ ى داواكانيان داواكراوه‌كانيان پێ  بدرايه‌ ئه‌وا پياوانێك داواى ماڵ و خوێنى خه‌ڵكييان ده‌كرد ، به‌ڵام داواكار به‌ڵگه‌ هێنانه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌ و سوێندخواردنيش له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌يه‌ كه‌ نكۆڵى ده‌كات .

سوود:

1-( لو يعطى الناس بدعواهم) ئەگەر خەڵک بەوەى کەداواى دەکەن پێیان بدرایا .

2-( لادعى رجال أموال قوم ودماءهم) ئەوە خەڵکانێک بە ناهەق هەڵدەستان داواى ماڵ و خوێنى خەڵکانێکیان دەکرد وەک ئەوە بە ناهەق دەیگووت فلانە کەس ملیۆن دینارى لەلایە پێم ناداتەوە , وە فلانە کەس بریندارى کردووم یا باوکمى بەناهەق کوشتووە.

3-( لكن البينة على المدعي واليمين على من أنكر)بەڵام ئەو کەسەى داواکەرە داواى شتێک دەکات دەبێ بەڵگە بێنێ وەک ئەوە دوو شاهێد بێنێ یا شاهێدێکى هێنا و سوێندیشى خوارد ئەوە ئەو شتە داواى کردووە دەیدرێتێ , بەڵام ئەگەر هیچ شاهێدى نەبوو وە داوالێکراو سوێند دەخوات کە ئەو هەقەى لەسەر نیە وە داوا لێکراو دروستە بڵێ من سوێند ناخۆم با داواکار سوێند بخوا , جا ئەگەر داواکار شاهێدى نەهێناو سوێندە گەڕاوەکەشى نەخوارد ئەوەى داواى دەکات پێی نادرێ هەر کەسەو بۆ ماڵى خۆى دەگەڕێتەوە.

4- وەئەگەر موسڵمان لەدادگایەکى ئیسلامیدا ئەوەندە بەڵگەى پێ نەبوو کە حەقەکەى بۆ بگەڕێندرێتەوە ئەوە دەبێ لەناخیدا رازى بێت بەم مەحکەمەیە , وە دەبێ ئەوەش بزانێ ئەگەر لەدونیادا مافەکەى وەرنەگرێتەوە ئەوە مافەکەى نافەوتێ لەقیامەت شتێکى زۆر زۆر باشتر وەردەگرێتەوە.

5-پێم باشە لە کۆتاییدا ئەم دوو فەرموودەیە پێغەمبەر (ﷺ) بهێنمەوە لەسەر شایەتى بەدرۆدان و پچڕاندى مافى خەڵکى و سویندى بەدرۆ:

عن أبي أمامة رضي الله عنه أن رسول الله (ﷺ)  قال: من اقتطع حق امرئ مسلم بيمينه، فقد أوجب الله له النار، وحرم عليه الجنة , فقال له رجل: وإن كان شيئا يسيرا، يا رسول الله؟ قال وإن قضيبا من أراك .رواه مسلم .

واتە: هەرکەسێک بەهۆى سوێند خواردنەوە مافى موسڵمانێک بخوات ئەوا خودا دەیخاتە ئاگر وە بەهەشتى لێ حەرام دەکات پیاوێک گووتى ئەگەر شتێکى کەمیش بێت ئەى پێغەمبەرى خوا؟ فەرمووى ئەگەر لقى درەختێکى سیواکیش بێت.

عن أبي بكرة رضي الله عنه قال : قال رسول الله (ﷺ) { ألا أنبئكم بأكبر الكبائر ؟ – ثلاثاقلنا : بلى يا رسول الله ، قال : الإشراك بالله ، وعقوق الوالدين وكان متكئا فجلس ،   وقال : ألا وقول الزور ، وشهادة الزور ، فما زال يكررها حتى قلنا : ليته سكت . }  رواه :البخارى و مسلم.

واتە: ئایا خەبەرتان بدەمێ بەگەروەترین گوناهە گەورەکان؟ گووتیان بەڵێ ئەى پێغەمبەرى خوا فەرمووى : هاوبەشى دانان بۆ خوا , وە ئەزیەت دانى دایک و باوک , پێغەمبەر (ﷺ) پاڵى دابۆوەو هەستا دانیشت و فەرمووى : ئاگادار بن قسەى درۆ و شایەتى بەدرۆش , ئاگادار بن قسەى درۆ و شایەتى بەدرۆش , واتە ئەم دووەش لە گەورەترین گوناهە گەورەکانن جا پێغەمبەر (ﷺ) زۆرى ئەمە دووبارە کردەوە تاکو گوتم بێ دەنگ نابێت.

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سێهەم.

الحديث الثالث: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما …