دەستپێک / فەرمودە / الاربعين النووية / چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سی و دوو.

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سی و دوو.

الحديث الثاني والثلاثون:

عن أبي سعيد سعد بن مالك بن سنان الخدري رضي الله عنه أن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال: “لا ضرر ولا ضرار“.

(حديث حسن رواه ابن ماجه والدارقطني وغيرهما مسنداً، ورواه مالك في الموطأ مرسلاً عن عمرو بن يحيى عن أبيه عن النبي (صلى الله عليه وسلم) فأسقط أباسعيد، وله طرق يقوي بعضها بعضاً)

واته‌ : زه‌ره‌ر به‌ كه‌س مه‌گه‌يه‌نن به‌ مه‌به‌ستى سوود گه‌ياندن به‌ خۆتان ، وه‌ زه‌ره‌ريش به‌ كه‌س مه‌گه‌يه‌نن به‌ بێ  سوود گه‌ياندن به‌ خۆتان . يان واته‌ : زه‌ره‌ر به‌ كه‌سێك مه‌گه‌يه‌نن كه‌ زه‌ره‌رى بۆتان نه‌بووه‌ ، وه‌ زه‌ره‌ر به‌ كه‌سێكيش مه‌گه‌يه‌نن كه‌ زه‌ره‌رى بۆتان هه‌بووه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى نـادروست .

سوود:

1-ئەم فەرموودەیە ماناى زۆرى بۆ لێکدراوەتەوە بەڵام من هەر بەوەندە کۆتایم پێ هێنا , جا دەڵێم ئەگەر موسڵمان زۆر هەوڵى نەدا کە سوود بەخەڵکى بگەیەنێ ئەوە با هەر زیانیان لێ نەدات , خەلکانێک هەن ژیانیان هەموو لە چاکەکردن دەبەنە سەر لەگەڵ خەڵکى دا وە ژیانیان هەموو لەچاکەکردن دەبەنە سەر لەگەڵ خەلکى دا وە زیانیش بە خەلکى ناگەیەنن وە خەڵکانێکیش خراپەکانیان زۆر زیاترە لە چاکەکانیان جا ئەوانەى کارى چاک دەکەن وە ئەوانەش کە خراپە دەکەن نە لەدونیا نە لەقیامەت وەکو یەک نین.

ئەوکەسەى لەپێناوى خوا لەبەر خوا زیان لەخەڵک نادات ئەو کەسە پاداشتى زۆر وەردەگرێتەوە لەقیامەت , (ئەبو موساى ئەشعەرى لەفەرموودەیەک کە ئیمام بوخارى و موسلیم ریوایەتیان کردووە دەڵێ :لە پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) پرسیار کرا : اي المسلمين افضل  واتە : کام لە موسڵمانان لە هەموویان باشترن؟ فەرمووى (من سلم المسلمون من لسانه ويده) واتە : ئەو موسڵمانەى کە موسلمانان لەدەست و زمانى سەلامەتن ).

2-موسڵمان لەقیامەتدا بەهۆى رەوشتى جوانیەوە پلەى زۆر بەرز بەدەست دێنێ لەبەهەشتدا رەوشتە جوانەکانیش بریتیە لە (كف الاذى واحتمال المؤمن) ئەزیەت و ئازارى خەڵکى نەدەیت وە ئەگەر ئەوانیش ئەزیەتیان داى تۆ ئارام بگریت.

3-موسڵمانى بەڕێز بزانە ئەم دیمەنانە چەند بەجوانى بەڕیوەیان دەبات خەم لەقیامەتیان دەخوات پیداویستیەکانیان جێ بەجێ دەکات ئارام دەگرێت لەسەر نارەحەتیەکانیان لەگەڵ پیاوێکى تر کە بەجوانى مەسرەف لەماڵ و منداڵەکەى ناکات , لێان دەدات , خەم لەقیامەتیان ناخوات خەریکى ئارەق خواردنەوەو داوێن پیسى و کارى خراپە.

دراوسێیەک لەگەڵ دراوسێکەى باشە کێشەى بۆ دروست ناکات چاکەى لەگەڵدا دەکات  , بەزەردە خەنەو سڵاوى گەرم و قسەى خۆش پێشوازى لێ دەکات , چاو لەئاستى  ناموسى دراوسێکەى دەگرێت غەیبەتى ناکات , بوختانى بۆ هەڵنابەستێت بە چاکە باسى دەکات عەیب و عارى دادەپۆشێت , لەپشتیەوە بەرگرى لێ دەکات ئەگەر نەبوون بوو لەرووى مالیەوە یارمەتى دەدات.

ئەمەچەند جیاوازى هەیە لەگەڵ دراوسێیەک ئەمین نیت لێى لەناموست باست دەکات بەخراپە , بوختانت بۆ هەلدەبەستێت لەسەر جۆگەلەیەک شەردەکات , مرومۆنەلەگەڵتدا , منالەکانى بەرەڵا کردووە لەکۆڵانەکان ئەزیەتى دراوسێ دەدەن , زبرو خاشاک فرێ دەدەنە بەردەرگات , چاو پۆشى ناکات لەهەلەکانت , تەفاهومى لەگەڵدا ناکرێت.

4-کاربەدەست و سەرۆکى وڵاتێک ئەم دەستەلاتەى بەکاردێنێ بۆ چاکە کردن لەگەڵ خەڵکى زوڵم لەخەڵکى ناکات ماڵیان بەناهەق ناخوات , وولاتەکە بەجوانى بەڕێوە دەبات نایەڵێ ماڵ و منداڵ و خزمى بەهۆى ئەوەوە کە سەرۆکە زوڵم لەخەڵکى بکەن فەساد لەسەر زەوى بڵاوبکەنەوە.

ئەم کاربەدەستە چەند جیاوازى هەیە لەگەڵ ئەو کاربەدەستەى کە خەم لەدینى ئەم خەڵکە ناخوات , خەڵک دەکوژێت خەڵک زیندانى دەکات , ماڵ و سامانیان دەدزێت ماڵ و سامانیان لەشوێنى خۆى سەرف ناکات , گوێ بە نارەحەتیەکانیان نادات , ماڵ و مندال و خزم و شوێنکەوتوانى بەرداوەتە گیانى خەلکى زوڵمیان لێ دەکەن ماڵى دەوڵەت بەناحەق دەخۆن.

جا ئەمەى وترا قەت وەکو یەک نابن , لەکۆتاییدا دەڵیم ئافەرین بۆ ئەو کەسەى کە مێژووى ژیانى پڕدەکاتەوە بەکارى چاکەو رەزامەندى خواو بەهەشتەێکى هەتا هەتایی ناگۆرێتەوە بە پێنج و دوو رۆژێکى دونیا.

پێشنیارکراو

چل فەرموودە/ الاربعين النووية/ فەرموودەى سێهەم.

الحديث الثالث: عن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما …