عـن أبي العباس سهل بن سعد الساعدي رضي الله عنه قال: جا‌ء رجل إلى النبي (ﷺ)فقال: يا رسول الله دلّني على عمل إذا عملته أحبني الله وأحبني الناس، فقال: “ازهد في الدنيا يحبك الله، وازهد فيما عند الناس يحبك الناس“. (حديث حسن، رواه ابن ماجه وغيره بأسانيد حسنة)
واته : پياوێك هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (ﷺ)و وتى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ڕێنماييم بكه بۆ كرده‌وه‌يه‌ك ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى بده‌م هه‌م خوا خۆشمى بوێت و هه‌م خه‌ڵكيش خۆشميان بوێت ؟ پێغه‌مبه‌رى خوايش (ﷺ)فه‌رمووى : وازبێنه و خۆتبگره‌وه له دونيا ئه‌وا خوا خۆشتى ده‌وێت ، وه وازبێنه و خۆتبگره‌وه له‌وه‌ى كه له ده‌ستى خهڵكدايه ئه‌وا خه‌ڵكيش خۆشيان ده‌وێيت .
سوود:
1-ابنتيمة (رەحمەتى خوداى لێبێت) دەڵێ : (الزهد : ترك مالاينفع في الاخرة , والورع : ترك ماتخاف ضرره في الاخرة).
واتە (زهد) بریتیە لە وازهێنان لەو شتانەى کە سوودى نی یە لە دوارۆژ .
وە (ورع) یش بریتیە لە وازهێنان لە وشتانەى کە دەستى زەرەرى هەبێ بۆت لە دوا رۆژدا.
2-خودا دەفەرموێت: (واضرب له‌م مثل الحياة الدنيا كماء أنزلناه من السما‌ء فاختلط به نبات الأرض فأصبح هشيما تذروه الرياح وكان الله على كل شي‌ء مقتدرا {} المال والبنون زينة الحياة الدنيا والباقيات الصالحات خير عند ربك ثوابا وخير أملا ) الكهف :45-46.
واتە: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه که ژیانی دنیا وه‌ك ئه‌و ئاوی بارانه وایه که له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنین و ڕووه‌کی زه‌وی به‌هۆیه‌وه به‌یه‌کدا دێن، له دوای ماوه‌یه‌کی که‌م (هه‌موو ئه‌و ڕووه‌ك و گژو گیایه) ده‌بێته پووش و په‌ڵاشێکی ورد‌و خاش، ڕه‌شه‌با به‌م لاو لادا بڵاوی ده‌کاته‌وه، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
ماڵ و سامان و وه‌چه، زینه‌ت و جوانین بۆ ژیانی دنیا، به‌ڵام دڵنیابن کرده‌وه چاکه‌کان که به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاکتره لای په‌روه‌ردگارت و ئومێد‌و هیوای چاکتریشی لێ ده‌کرێت بۆ خاوه‌نه‌کانیان.
3-عن أبي سعيد الخدري -رضي الله عنه- عن النبي -صلى الله عليه وسلم- قال ((إن الدنيا حلوة خضرة، وإن الله مستخلفكم فيها، فينظر كيف تعملون، فاتقوا الدنيا، واتقوا النساء، فإن أول فتنة بني إسرائيل كانت في النساء)).رواه مسلم.
واتە: دونیا شیرین و سەوزە وە بێگومان خوا ئێوەى تیادا جێ نشین کردووە جا تەماشا دەکات ئێوە چى دەکەن , کەواتە خۆتان بپارێزن لە دونیا وە خۆتان لە ئافرەتان بپارێزن یانى لەگەلیان بەشێوەیەکى ناشەرعى , چونکە بێگومان یەکەم تاقى کردنەوەى نەوەى ئیسرائیل بەهۆى ئافرەتانەوە بوو .
4-( وازهد فيما عند الناس يحبك الناس) ئینسان چاو نەبڕێتە ئەوەى لەدەستى خەڵکدایە و داوایان لێ نەکات خەڵکى خۆشیان دەوێت , چونکە ئەمان ئەم دونیایەیان خۆش دەوێت هەریەکێک بیەوێ لێیان بستێنێ رقیان لێی دەبێتەوە , هەریەکێکیش وازى لێ بێنێ خۆشیان دەوێت.